|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن قانونی ئازادی فره‌ژنی
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه؟
2008.12.03
به‌شی شه‌شه‌م:
یه‌کگرتوویی زۆرایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌سه‌ر ناقانونی بوونی فره‌ژنی پیرۆزه!
6-
سه‌ردێڕه‌كان
له‌کوردستانی
خواروو به‌فه‌رمی ڕێگه
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
قانونی فره‌ژنی خۆش ده‌کرێ
ئه‌لف:
سه‌رۆکی کوردستان
کاک مه‌سعود
بارزانی ڕایگه‌یاندووه
(2008.11.30) که خۆی دژی فره‌ژنییه
وتاقه‌هاوسه‌ره. به‌وشێوه
ئێستا رێخۆشتر
کراوه بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی
ئازادی فره‌ژنی که
پاڕله‌مانی کوردستان په‌سندی کردووه.
ب: سه‌رۆکی کوردستان
له‌ڕوانگه‌ی موسوڵمانێکی لیبڕاڵ
فره‌ژنی قبوڵ نییه چونکه عادڵانه‌بوونی پێوه‌ندی
مێرد له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن بۆ
هه‌مووکه‌س دابین ناکرێ.
پ:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ری ژن وپیاو له جاڕی
عاله‌می مافه‌کانی مرۆڤ سه‌لماوه، له‌بارترین
ڕێباز په‌سندکردنی ئه‌و مافه‌یه که
دابین‌کردنی ئه‌رکێکه له‌سه‌رشانی
هه‌موو شارومه‌ندێکی کوردستانێکی دیموکراتیش.
قبوڵکردنی ئه‌ومافه بۆ
موسوڵمانێکی دیموکراتیش
ده‌لوێ چونکه موسوڵمانێکی وا
باوه‌ڕی به‌جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت و دین
وه‌ک باوه‌ڕێکی تاقه‌که‌س
چاوه‌لێده‌کا.
ت: بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی ئازادی فره‌ژنی
ده‌بێ
پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌بێ که
له چه‌ند چوکه‌پڕۆژه‌پێک‌بێ. پڕۆژه‌گه‌وره‌که،
سازکردنی نه‌ته‌وه‌ی دیموکرات ویه‌کگرتوو و
قاره‌مانی کورده له
گۆڕه‌پانه جیاوازه‌کان. یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کان
به‌رامبه‌ری ژن و پیاوه و
ناقانونی بوونی فره‌ژنییه له هه‌رچواربه‌شه‌که.
قاره‌مانانه‌یه چونکه
شارومه‌ندانی هه‌ڵسوڕاوی کوردستان ئه‌و کۆمه‌ڵگه
ساز ده‌که‌ن. ئێستا له سه‌رووی
کوردستان (تورکیا) و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
و له نێو کورده‌کانی ئوروپا و
ئه‌مریکا فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه به‌شێکی زۆر له
کوردی خواروی کوردستان (عێراق)-یش
قانونی ئازادی فره‌ژنیان قبوڵ نییه. واتا زۆربه‌ی
خه‌ڵکی کوردستانی گه‌وره
یه‌کگرتووییان هه‌یه له‌سه‌ر ناقانونی بوونی
فره‌ژنی وله پاڕله‌مانی کوردستانیش
ده‌بێ فره‌ژنی ناقانونی بکرێ.
ج: یه‌کیک له چوکه پڕۆژه‌کان
گرتنی کۆنگره‌ی سێزده‌ی
پارتی دیموکراتی کوردستان. ئه‌و پاڕته دوا
کۆنگره‌ی له (1999)-ی عێسایی
گرتووه.
چ: یه‌کێک له‌وخاڵانه‌ی که ده‌بێ بگۆڕدرێ باسی
جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت و شه‌رت ومه‌رج
دانه‌نان بۆ به‌رامبه‌ری ژن
وپیاو.
ح: ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕ له یه‌کیه‌تی نیشتمانی
کوردستان زۆر
به‌هێزه و ماوه‌یه‌که باڵی‌پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی
ڕه‌وتی
گۆڕینی
دیموکراسی (ڕه‌گ) جیاکردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌ت و
به‌رامبه‌ری ژن وپیاوی کردووه‌ته دووخاڵی
به‌رنامه‌که‌ی خۆیان. دیاره چووکه پڕۆژه‌یه‌کی
دیکه ئه‌وه‌یه که یه‌کیه‌تی
نیشتمانیش کۆنگره بگرێ و ئه‌و دووخاڵه دوای
قسه‌وباس و لێکۆڵینه‌وه په‌سند
بکرێ.
خ: چووکه پڕۆژه‌یه‌کی دیکه ده‌بێ ئه‌وه بێ که هه‌ر
له‌ئێستاوه باسی یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه بکرێ
که دوو ژنیان هه‌یه. ئه‌وه باس
بکرێ که ژنه‌دوومه‌کان بۆیان
هه‌یه جیا بنه‌وه وچۆن ئه‌وکار‌ه بکرێ. هه‌روه‌ها
ده‌بێ ئه‌وه‌باس بکرێ که به‌هۆی ئه‌وه که قانونی
ئازادی فره‌ژنی به جیاوازێکی زۆر
که‌م په‌سند کراوه، و پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
له به‌رده‌ست دایه، واباشتره
که
که‌س ژنی دووه‌م نه‌هێنێ چونکه ناچار ده‌بن
پێوه‌ندییه‌که
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
6-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م له 2008.11.06 بڵاو بووه‌ته‌وه و
به‌شی
دووه‌م به هه‌ڵه‌نووسرابوو که له 2008.11.09
بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕۆژی
بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی 2008.11.08
بوو. به‌شی سێیه‌م و چواره‌م
وپێنجه‌م له
2008.11.11
،
2008.11.12
و 2008.11.14 دا
بڵاوبوونه‌وه.
6-2-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: سه‌ۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ سکرتێر
و...
http://www.krg.org/articles/print.asp?anr=26807&lngnr=13&rnr=26
ب: پێده‌چێ بارزانی یاسای....
http://www.renesans.info/articles.php?id=8036
پ: پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی
کوردستان ،
http://www.kdp6.org/kdp_program/Haval_kurdish.pdf
ت: پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی
گۆڕینی
دیموکراسی
(ڕه‌گ)
http://www.darooikurd.org/rag2.asp
ج: کۆماری ئیسلامی ئێران فره‌ژنی
قه‌ده‌خه‌ده‌کات
http://www.renesans.info/articles.php?id=7880#
چ:
demostration agaist Polygamy
http://www.stophonourkillings.com/?name=News&file=article&sid=3217
|