|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له خوارووی
کوردستان
(2009)
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2009.04.07
به‌شی یه‌که‌م:
چۆن هێزه‌دیموکراته‌کانی خوارووی کوردستان (عێراق)
به‌هێزترکه‌ین؟
1-
کورته و ئاکام
ئه‌لف:بۆناسینی شۆرشی کورد و ده‌سکه‌وت
وکه‌موکوڕییه‌کانی ده‌بێ
له زانسته کومه‌ڵایه‌تییه‌کان و شێوه‌ی وه‌سفی
لێکۆڵینه‌وه که‌لک وه‌رگرین و
شۆرشه‌که ئه‌و جۆره‌ی که هه‌بووه وهه‌یه نیشان
ده‌ین، نه‌ک ئه‌وجۆره‌ی خۆمان پێمان
خۆشه.
ب: تیوری و لێکدانه‌وه‌ی زانستییانه بۆ گۆڕین
وخۆشکردنی کوردستان و
دنیایه.
1-1-
پێشه‌کی
له‌وڕۆڕا
به‌بۆنه‌ی نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له خوارووی
کوردستان (عێراق) زنجیره‌باسێک ده‌ست‌پیده‌که‌م.
له‌به‌شی پاشکۆدا ئه‌و وتارانه
د‌ه‌ناسێنم که بۆ تێگه‌یشتن له هه‌لومه‌رجه‌که
یارمه‌تیده‌رده‌بن.
1-2-
کاک جه‌لال چوارتایی وگه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لایه‌نی
ڕه‌شی
ڕاپه‌ڕین
کاک جه‌لال چوارتایی له‌سێ وتاردا بۆچوونی خۆی
سه‌باره‌ت به
ڕاپه‌ڕینی کورد له خوارووی کوردستان (عێراق)
به‌دژی ڕژێمی کۆنی عێراق
بڵاوکردووه‌ته‌وه و که‌موکوڕییه‌کانی باس کردووه.
لێکدانه‌وه‌که‌ی کاک جه‌لال تێکه‌ڵاوێکه له
بۆچوونی وه‌سفی و
حوکمی. له‌وشوێنانه‌دا که باسی زاڵ‌بوونی
گه‌نده‌ڵی له‌ناو به‌رپرسانی حکومه‌ت و
حیزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌کان ده‌کا باسه‌کانی
وه‌سفین. به‌ڵام کاتی لێکدانه‌وه‌ی
هۆیه‌کان زۆرتر باسه‌که‌ی حوکمییه. کاک جه‌لال
نایا باسی تاریخی پارتی و یه‌کیه‌تی
بکا، نایا باسی پێڕه‌و وپڕۆگرامی ئه‌وحیزبانه و
تاریخی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی
خوارووی کوردستان بکا و له‌چوارچێوه‌ی
لێکدانه‌وه‌یه‌کی وا گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕیی
و ده‌سکه‌وته‌کان لێک‌بداته‌وه.
به‌کورتی
ئه‌وده‌سکه‌وتانه‌ی که کاک جه‌لال به‌هۆی بۆچوونی
حوکمی
نایان‌بینێ، ئه‌وانه‌ن:
ئه‌لف: حکومه‌ت وپارله‌مان و له‌شکری کوردستان
سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو
که‌موکوڕییه‌کان، ئاکامی گه‌شه‌ی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانه. له زۆرتری
وڵاته‌کان پاڕله‌مان له‌پێشدا که‌م‌دیموکراتانه
بووه و زۆرتر مه‌کۆی به‌پارێزه‌کان
وناوه‌ندی گه‌نده‌ڵی وان.
ب: ئه‌و گه‌شه نیوه دیموکراتانه‌ی که له
خواروو سازبووه ئاکامی
خه‌باتی ناسیۆنالیستانه‌ی کورده له سه‌د ساڵ:
سازکردنی حیزبی سیاسی، خه‌باتی
پێشمه‌رگایه‌تی و سازبوونی کولتوری نوێ
(ڕۆژنامه‌کان، دابوڕه‌سمی نوێ...)، سازبوونی
چینی کۆمه‌ڵایه‌تی تازه وه‌ک بۆرژوازی و ورده
بۆرژوازی وکریکار و...
پ: ته‌نانه‌ت فره‌حیزبی به‌خه‌بات و تێکۆشانێکی
زۆر کرا.
تاقه‌حیزبه‌کان له خواروو و ڕۆژهه‌لات (پارتی و
حیزبی دیموکرات) نه‌یانده‌ویست
بوونی یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه بسه‌لمێنن و ته‌نانه‌ت
شه‌ڕی ناوخۆیی
سازبوو.
ت: درێژه‌ی سیسته‌می پاڕله‌مانی له خواروو
ئه‌وه بووه:
خه‌ڵکێکی وشیار، دامه‌زرانی سبه‌ی و ڕه‌گ
(ڕه‌وتی
گۆڕینی دیموکراتی) وده‌یان
ناوه‌ند بۆ خه‌باتی ژنان و جیاوازبیران و...
ج: ئێستا له کوردستان دیسان هه‌ڵبژاردنه و
هێزه‌دیموکراته
دژه‌گه‌نده‌ڵییه‌کان زۆر ڕێکوپێکتر و به‌هیزترن و
ده‌یانه‌وێ به‌لیسته‌ی خۆیان
به‌شداری بکه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕله‌مان له
هاوینی ئه‌مساڵدا.
1-2-1-
جیاوازی بۆچوونی کاک جه‌لال له‌گه‌ل کاک که‌ریم
دانشیار
کاک جه‌لال له به‌شی دووه‌می باسه‌که‌یدا نووسیویه:
"له
هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه ژیان و
تێکۆشانی
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وا زۆر به ووردی بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که ته‌نها بۆ یه‌ک
چرکه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا لێدوانی
نه‌داوه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی
تاڵه‌بانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی
داگیرکه‌ران و کوشتنی ڕۆحیه‌تی
نه‌ته‌وایه‌تیمان و ئاژاوه‌خستنه نێو ماڵی
کوردانه‌وه بووه ، هێنده‌ی تاڵه‌بانی
خۆشحاڵ بووه به ڕشتنی خوێنی کوردان و کوردی
کوشتووه ئه‌وا به هه‌موو
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هێنده خۆشحاڵ نه‌بوون
به ڕشتنی خوێنی کوردان و هێنده‌ش
کوردیان نه‌کوشتووه (به‌شی دووه‌می زنجیره‌که‌ی
کاک جه‌لال)."
کاک جه‌لال پێیوایه جه‌لال‌تاڵه‌بانی
"بۆیه‌ک‌چرکه"-ش کارێکی
پۆزه‌تیڤی نه‌کردووه. به‌ڵام کاک که‌ریم دانشیار
بۆچوونێکی دیکه‌ی هه‌یه.
"چونکه
پسووله(نامه‌ی نهێنیی) مام جه‌لال بۆ ئێمه،
ڕه‌مزی
ڕازێکی مه‌زن بوو؛ ڕه‌مزی پچڕاندنی سنووری ده‌سکرد
و یه‌کبوونی تێکۆشانی کورد بوو
بۆ وه‌دیهێنانی ئاڕمان و ئامانجی هه‌موو
زه‌حمه‌تکێشان و ڕه‌نجه‌ڕۆیانی ناوچه‌که.
ئه‌ومان ده‌گه‌ڵ هۆشی مین ـ ی ڤیه‌تنام
به‌رامبه‌ر ده‌زانی و پێمان وابوو هه‌ر
ئه‌و جۆره‌ی که هۆشی مین شه‌قی ده سنووری نێوان
ڤیه‌تنامی باشوور و باکوور
هه‌ڵدا، مامه‌ی ئێمه‌یش هه‌ر وه‌ها ده‌کات.
ده‌مانگوت، ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری شۆڕشی
بارزان، ئه‌مریکا و ئێرانی به گه‌رووی بژیوی
ژیانی شۆڕشی کورد ناسی، مامه‌ی ئێمه
پشتی به تاک و کۆی گه‌لێکه‌وه گه‌رمه، که ئه‌و
گه‌له له درێژایی مێژوو دا
ده‌سته‌چیله‌یه‌کی ئازا و شه‌رافه‌تمه‌ندی
شۆڕشه‌کان بووه. پێمان وابوو مامه‌ی
ئێمه یه‌ک و یه‌کدانه‌یه‌که و تای خۆی که‌م
په‌یدا ده‌بێت. لامان وابوو
پێشمه‌رگه‌یه‌و دیپڵۆماته و ڕیبینه و ڕێناس."
له کۆتایی باسه‌که‌یدا کاک که‌ریم نووسیویه:
"به‌ڵام
تۆته‌می مێشکی ئێمه و مامه‌ی ئیمڕۆکه، ئه‌ی
هاوار
چه‌نده له یه‌ک دوور و نامۆ و نه‌بانن! ئه‌و
مامه‌یه توێلکی هاویشتووه‌و له‌جێی
ڕواڵه‌ت و ڕوخساری پێشینی ، گۆشته‌زونه‌یه‌کی
سه‌یری به‌سه‌ر کشاوه. ئه‌گه‌ر یاران
عه‌یبه‌م لێنه‌گرن و به شێتم نه‌زانن، ئه‌و
مامه‌یه، کتێبه‌که‌ی جۆرج ئۆروێڵی له
که‌سایه‌تی خۆی دا کۆپێ کردۆته‌وه."
ئه‌گه‌ر هێندێک بۆچوونه‌که‌ی کاک که‌ریم ڕوونتر
باس بکه‌ین ده‌بێ
بڵێین که له‌سه‌رده‌مێکدا یه‌کیه‌تی
به‌سه‌رۆکایه‌تی مام‌جه‌لال ڕێکخراوه‌یه‌کی
شۆرشگێڕ وڕادیکاڵ بووه و پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ل
کوردی ڕۆژهه‌لات هه‌بووه. به‌ڵام
دوایه مام‌جه‌لال
ده‌بێته ڕێبه‌رێکی به‌پارێز و زۆر ئامانجی خۆی
له‌بیر
ده‌چێته‌وه.
1-3-
چی کردن؟
ئه‌لف:
باسه‌که ئه‌وه‌نییه که باوه‌ڕ به‌سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
هه‌مووشتێک ده‌رمان ده‌کا و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان
به فیدرالیزمه هه‌موو
خراپن.
ب: ئه‌وه‌ڕێبازی ناسیۆنالیزمی به‌پارێزی کورده، چ
سه‌ربه‌ستیخوازه‌که‌ی چ فیدرالیزمویسته‌که‌ی که
گه‌نده‌ڵی وسه‌ره‌ڕۆیی
ده‌کاته‌باوه. ئه‌وه هه‌رله‌نێو ئێمه‌ی کورددا
وانییه و له‌هه‌موودنیادا وابووه.
پ: هێزه‌دیموکراته‌کانی خوارووی کوردستان (عێراق)
زۆر ڕوون له
"په‌یامی
سبه‌ی"دا به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان ده‌ربڕیوه و
کاریشی بۆده‌که‌ن و
ده‌یانه‌وێ پاڕله‌مان وحکومه‌ت و له‌شکری کوردستان
دیموکراتانه که‌ن و وه‌ک وڵاته
ئوروپاییه‌کانی لێ‌بکه‌ن. دیاره په‌یامی سبه‌ی
که‌موکوڕیشی هه‌یه که ده‌بێ
باس‌بکرێ.
ت: پرسیاری من له کاک جه‌لال چوارتایی و کاک
که‌ریم‌دانشیار
ئه‌وه‌یه که ئێوه بۆچوونتان سه‌باره‌ت به‌و
جوڵانه‌وه چییه و ئه‌گه‌ر پشتیوانی
لێ‌ناکه‌ن چ هۆیه‌کی هه‌یه.
1-4-
سه‌رچاوه‌کان
1.
چوارتایی، جه‌لال، 2009،
ڕاپه‌ڕین و ئامانجه‌کانی،
هه‌ر سێ
به‌شی
له
هه‌ڵوێستدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
2.
دانشیار که‌ریم، 2009، ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که
مام‌جه‌لال،
مامه‌بوو!!، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست.
3.
په‌یامی سبه‌ی:http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
4-
ماڵپه‌ڕی "ڕه‌گ":
http://www.darooikurd.org/index.asp
5-
پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی (ڕه‌گ):
http://www.darooikurd.org/rag2.asp
1-5-
پاشکۆ
1-
عه‌دنان موفتی پێشبینی ده‌کات، کۆتایی مانگی
حوزه‌یران[June]
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16205
2-
چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی
هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن
:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16194
3-
نه‌وشیره‌وان مسته‌فا لیست بۆ هه‌ڵبژاردن
دروست‌ده‌کات:
http://www.hawlati.info(A()/print.aspx?id=6628
4-
ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن یان شکستی لیسته‌ی
نه‌وشیروان:
http://www.darooikurd.org/rag223.asp
5-
پێویسته به‌هیچ‌شێوه‌یه‌ک حیزبه‌کان بودجه‌یان
نه‌درێتێ و له‌سه‌ر ئابونه‌ی
ئه‌ندامه‌کانیان بژین:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=638
6-
ڕۆشنبیران پێیانوایه لیستی سه‌ربه‌خۆ له بادیان
ڕێژه‌یه‌کی زۆری
ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستده‌هێنێت:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16134
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|