|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له خوارووی
کوردستان
(2009)
2009.04.22
به‌شی پێنجه‌م وكۆتایی:
کوردی تاراوگه "ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه"
جوڵانه‌وه‌ی
لیستی نه‌وشیروان به‌هێزکا!
5-
کورته و ئاکام
داخوا خوێنده‌وار(ڕووناکبیر)-ی کورد چاوی دیتنی
ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی هه‌یه؟
ئه‌لف: پلێخانۆف ده‌ڵێ:" ئه‌وه هه‌ر بۆ
"ده‌ست‌پێکه‌ره‌کان" و
"]ئینسانه]گه‌وره‌کان"نییه
که گۆڕه‌پانێکی پان‌وبه‌رینی هه‌ڵسوڕان هه‌یه.
ئه‌و
گۆڕه‌پانه ئاواڵه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی
چاوی دیتن و گوێی بیستنیان هه‌یه و
دڵێک که جیرانه‌کانیان خۆش ده‌وێ. چه‌مکی "گه‌وره"
چه‌مکێکی ڕێژه‌ییه (نسبییه(.
مانای ئه‌خلاقی ئه‌و چه‌مکه ئه‌وه‌یه: ئه‌وجۆره‌ی
که له "ئینجیل"دا
نووسراوه، هه‌موو
ئه‌وانه‌ی که "ژیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ
دۆسته‌کانیان" (ده‌سته‌ڕسته‌ی کۆتایی
وتاره‌که‌ی پلێخانۆف).
ب: ئێستا له خوارووی کوردستان (عێراق)
ئۆپۆزیسیۆنێکی دیموکرات (لیستی
نه‌وشیروان) په‌یدا بووه که ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌ت له
حیزب و دادگه وله‌شکر و دین
جیاکاته‌وه. ئێمه کۆنه سیاسییه کورده‌کان
وخوێنده‌وار وتاقه‌که‌سی دیکه، ده‌توانین"
ئیمکانی ئه‌وه‌مان هه‌یه" به‌ده‌ستی خۆمان دنیای
کۆنی خۆمان بنێژین و سیسته‌مێکی
تازه سازکه‌ین.
پ: پرسیاری من له کاک جه‌لال چوارتایی ئه‌وه‌یه که
داخوا ئه‌و چه‌شنه
ناسیۆنالیزمه‌ی پێ‌باشه یان ناسیۆنالیزمی ڕادیکاڵی
کورد وسیسته‌می تاقه‌حیزبی؟
کاک جه‌لال خۆی له ئوروپا ده‌ژی، داخوا سیسته‌می
فره‌حیزبی وپاڕله‌مانی وێی
پێ‌باشه؟ ئه‌گه‌ر پێی باشه، بۆ پشتیوانی له
جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له دین و له‌شکر
ودادگه وحیزب ناکا له خوارووی کوردستان؟
ت: کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه‌ی ده‌سمایه‌داری
پله‌یه‌که له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه.
پرسیاری دووه‌می من ئه‌وه‌یه له کاک جه‌لال:
داخوا سۆسیالیزمی دیموکراتانه
هه‌ڵد‌بژێرێ یان سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ و تاقه‌حیزبی؟
ج: بۆیه‌که‌م جار له تاریخی کوردستان،
ئۆپۆزیسیۆنێکی دیموکرات وقانونی له
خوارووی کوردستان (عێراق) ساز بووه، که ده‌یه‌وێ
کورد خۆی حیزبه‌کانی هه‌ڵبژێرێ.
من پێموایه لایه‌نگرانی
ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی کوردستانی
ئێستا
ده‌بێ به‌خه‌باتی بیروڕا به‌ره‌و سه‌لماندنی
ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ی کوردستانی
و قانونی کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له قانونی
بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم و ئێران و سوریا و
تورکیا بچن وشۆرشی هێمنانه‌ی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی،کولتوری وئابوری.
چ: به‌پێی قسه‌کانی دوران کاڵکان، پ.ک.ک. باوه‌ڕی
به ده‌زگایه‌کی وه‌ک
ده‌وڵه‌ت نییه. ئه‌و بۆچوونه گیروگرفتی زۆر
سازده‌کا. ناسیۆنالیزم تیۆرییه‌که بۆ
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. بۆچوونی
پ.ک.ک. له‌بنه‌ڕه‌تڕا دژی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییه. یه‌کێک له هۆیه‌کانی کێشه‌ی پ.ک.ک.
و ده‌وڵه‌ت وپاڕله‌مانی هه‌رێم
ئه‌و بێ‌باوه‌ڕییه به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
کورده.
خ: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پ.ک.ک. و پژاک
ناتوانن له‌گه‌ل گه‌نده‌ڵی یه‌کیه‌تی
وپارتیش خه‌بات بکه‌ن چونکه سیسته‌می پاڕله‌مانی
وده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان قبوڵ
نییه. بۆوێنه کاک جه‌لال چوارتایی به ئۆپۆزیسیۆنی
دیموکراته‌کان (لیستی نه‌وشیروان)
ده‌ڵێ ده‌ستکردی جه‌لال تاڵه‌بانی و له جیات
پاڕله‌مان و ده‌وڵه‌تی کوردیش ده‌ڵێ
دووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی!
1-5-
پێشه‌کی
ئه‌مڕۆ
زنجیره‌که کۆتایی دێ، به‌ڵام له وتاره‌کانی
داهاتومدا، درێژه‌ده‌ده‌م
به‌باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم.
به‌شی یه‌كه‌م ، دووه‌م ، سێیه‌م وچواره‌م
له
2009.04.07
،
2009.04.11،
2009.04.15
و 2009.04.18 دا بڵاوبووه‌ته‌وه
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
له‌به‌شی پاشکۆدا ئه‌و وتارانه د‌ه‌ناسێنم که
له‌م رۆژانه‌دا سه‌باره‌ت به
لیستی هێزه دیموکراته‌کان (نه‌وشیروان)
و هه‌ڵبژاردنه‌کانی خوارووی کوردستان
بڵاوبوونه‌وه.
5-2-
کاک جه‌لال چوارتایی و دژایه‌تی له‌گه‌ل
جوڵانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له
هه‌رێم
کاک جه‌لال پێیوایه (1) جوڵانه‌وه‌ی
دیموکراتانه‌کردنی پاڕله‌مان و حکومه‌ت و
له‌شکری هه‌رێم که ناسراوه به لیستی نه‌وشیروان و
"په‌یامی سبه‌ی" ده‌ستکردی جه‌لال
تاڵه‌بانییه! (2) هه‌روه‌ها که‌سێکی وه‌ک
نه‌وشیروان بۆی نییه یه‌کێک له
هه‌ڵسوراوانی ئه‌وجوڵانه‌وه‌یه بێ. له‌لایه‌کی
دیکه‌وه (3) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه سه‌ریش بکه‌وێ،
"له دیکتاتۆرییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه که‌م
ناکاته‌وه، (4) و کاک نه‌وشیروان ده‌بێ دادگای
بۆدانرێ:
"تاڵه‌بانی
وه‌کو که‌سێکی زۆر به ئه‌زموون له فریودان و
چه‌واشه‌کردنی
کوردان‌دا هه‌میشه حسابی بۆ دواین هه‌نگاوی خۆی
کردووه و ماڵێکی سپی بنیادناوه بۆ
ڕۆژگاره ڕه‌شه‌کانی خودی خۆی . بۆنموونه کاتێک
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆککۆماری عێراقی
عه‌ره‌بی بۆخۆی مسۆگه‌ر کرد و له‌و جێگه‌یه‌وه
که‌وته پیلاندانان بۆ کردنه‌وه‌ی
ڕێسی کوردان به خوری ، ئه‌وا زۆر به خێرایی
نه‌وشیروان مسته‌فای وه‌کو که‌سێکی
ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناساند و له ڕێگه‌ی
نه‌وشیروانه‌وه توانی هه‌موو ئه‌و
ده‌نگانه خه‌فه بکات که دژ به
سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی داگیرکه‌ر
دروستکه‌ره‌وه‌ن ، واته ناساندنی نه‌وشیروان
مسته‌فا وه‌کو ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازی و
کوردایه‌تی نییه به‌ڵکو بۆ زیاتر درێژکردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی له‌رزۆکی هه‌ردوو
بنه‌ماڵه و زیاتر له‌گۆڕنانی ویسته‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه
.
هاوبه‌شیکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یوه‌ست نییه به
لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی
به‌ڵکو په‌یوه‌سته به کوشتنی ده‌نگی
ئازادیخوازان و زیاتر داسه‌پاندنی هه‌ردوو
بنه‌ماڵه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه
، هه‌وڵه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بریتییه له
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه
بوێرانه‌ی که دژ به گرێدراوی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانین له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌راندا و به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و
ده‌نگانه بخاته‌وه خزمه‌تی
هه‌ردوو بنه‌ماڵه و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر
گۆڕانکارییه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا. خۆ
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت
ئه‌وا نه‌ک هیچ له دیکتاتۆریه‌کانی هه‌ردوو
بنه‌ماڵه که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو
ته‌وره‌کان شوێنی گۆچانه‌کان ده‌گرنه‌وه ، واته
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به گۆچان شانی
پێشمه‌رگه‌ی ده‌شکاند ئه‌وا نه‌وشیروان به ته‌ور
پێشمه‌رگه‌ی له‌توپه‌ت ده‌کرد
.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست
بهێنێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر
زامه‌کان ساڕ‌ێژ نابن به‌ڵکو هه‌موو جێگه‌یه‌کی
کوردستان قه‌ڕناقا و پشتئاشانێکی
دیکه ده‌بێت
.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ئه‌وا نه‌ک پیلانگێڕی له‌سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو
هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌کی باشووری کوردستانیش نامۆ
ده‌بێت به شار و ناوچه‌یه‌کی
دیکه . چونکه هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
سوکایه‌تی به ناوچه جیاوازه‌کانی
باشووری کوردستان کردووه ئه‌وا نموونه‌ی نه‌بووه
له هیچ سه‌رده‌مانێکدا
.
ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که هێنده په‌رۆشی
شه‌ڕی ناوخۆیی بوو له
هه‌ولێردا که زۆر بێڕێزی به هه‌ولێر ده‌کرد و
ده‌یگوت " چ قودسیه‌تێک له
هه‌ولێردا هه‌یه ؟ هه‌ولێر وه‌کو گه‌وره‌ترین
گوند و کۆنترین گوند و دواکه‌وتوترین
گوند وه‌هایه له جیهاندا ، بۆچی شه‌ڕ بکه‌وێته
سلێمانی و دهۆکه‌وه به‌ڵام
نه‌که‌وێته هه‌ولێره‌وه ؟"
.
ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر به
چاوێکی گوماناوی و
سوکایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته گه‌رمیان و بادینان و
هه‌ورامان ، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی
ئه‌وه هه‌یه که له‌کاتی کیمیابارانه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌واڵ ده‌گه‌یه‌ننه
نه‌وشیروان مسته‌فا که هێزه‌کانیان بوونه‌ته
هۆکاری چ مه‌رگه‌ساتێک له
هه‌ڵه‌بجه‌دا ، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا له
وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان
یان جاشن یان ئاشن"
.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی
نه‌وشیروان مسته‌فا بزانین له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ئه‌وا ده‌بێت مێژووی
قه‌ڕناقا و پشتئاشان بێنینه پێش
چاوی خۆمان ، ده‌بێت لاشه‌ی عه‌وڵا سووره‌کان
بدوێنین ، ده‌بێت پرسیار له
ته‌وره‌کان بکه‌ین
.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی
ڕاسته‌قینه هه‌بێت ئه‌وا گه‌وره‌ترین
سزا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بڕێته‌وه ، چونکه
چه‌نده تاڵه‌بانی هۆکاری
داسه‌پاندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه ئه‌وا
هێنده‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا هۆکاری به
دیکتاتۆرکردنی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بووه (
جه‌لال چوارتایی، ماڵی سپی بۆ
ڕۆژی ڕه‌ش، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست، 2009.04.19)".
5-2-1-
که‌موکوڕییه‌کانی بۆچوونی کاک جه‌لال چوارتایی
ئه‌لف: کاک جه‌لال بۆ لێ‌حاڵی بوون له تاریخ و
سیاسه‌ت له تیۆری که‌لک
وه‌رناگرێ.
ب: به‌پێی تیۆری ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه،
سیسته‌می پارله‌مانی ده‌توانێ
ئینسانان به هێندێک له مافه‌کانیان بگه‌یێنێ.
سیسته‌می پاڕله‌مانیش تاریخێکی هه‌یه
و له‌ماوه‌ی سه‌د یان دووسه‌دساڵ پێده‌گا. ئێستا
ده‌توانین بڵێین له
ولاته ئوروپاییه‌کان سیسته‌می پارله‌مانی گه‌شه‌ی
کردووه و ده‌وڵه‌ت له دین و حیزب
و له‌شکر وداگه‌کان جیابوونه‌وه. جوڵانه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێم ده‌یه‌وێ ئه‌و
ڕه‌وته وه‌پێش خا واتا کوردستانیش وه‌ک ئوروپای
لێ‌بێ.
پ: تاقه‌که‌س ده‌وری له تاریخ‌دا هه‌یه، ده‌توانێ
وه‌پێش یان وه‌پاشی دا به‌ڵام
ده‌بێ هه‌لومه‌رجی بۆ ڕه‌خسا بێ. هه‌ربۆیه به‌بێ
لیکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی تاریخی
ناتوانین له ده‌وری تاقه‌که‌سه‌کان حاڵی بین.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پلێخانۆف ئێستاش جێی
سرنجه:"سه‌باره‌ت به ده‌وری تاقه‌که‌س له تاریخ‌دا"
. ئه‌وزانایه زۆرلایه‌نی ده‌وری
تاقه‌که‌سی له تاریخ‌دا ڕوون‌کردووه‌ته‌وه.
ت: له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه ئینسانه‌کان
به‌رپرسن له‌وکارانه‌ی ده‌یکه‌ن. له
کۆمه‌لگه‌ی وا بیروڕای سیاسی و حیزبی سیاسی ئازادن
و خه‌باتی ئازادی بیروڕا هه‌یه و
شارومه‌ندان خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. ئێستا ئێمه له
کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌وه ده‌چینه
کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌وه. ئێمه که رادیکاڵ، لیبڕال و
به‌پارێز بووین و به‌بێ
لێ‌پرسینه‌وه‌ی شارومه‌ندان و له کێوشاخ خه‌ریکی
شه‌ڕ بووین هاتوینه شاروگونده‌کان
و له‌ناو شارومه‌نداندا ده‌ژین و‌ئێستا ده‌بێ
ملکه‌چی قانون بین.
ج: پرسیارێک که کاک جه‌لال ده‌بێ وڵامی بداته‌وه
ئه‌وه‌یه: داخوا سیسته‌می ئاوای
قبوڵه؟ پێی باشه که بۆ وێنه پ.ک.ک و پژاک ببنه
قانونی و له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه
و له‌سه‌روو (تورکیه) وله ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوا
(ئێران و سوریا)-ش سیسته‌می فره
حیزبی سازبێ؟
چ: سۆسیالسیته‌کان ڕه‌خنه‌یان له سیسته‌می
پاڕله‌مانی هه‌یه و پێیان وایه که
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سیسته‌می وادا هه‌ر
له‌ده‌ست چینی ده‌سمایه‌داردا
ده‌مێنێته‌وه. دیاره سۆسیالیسته‌کان تیۆریان زۆره
بۆ چی‌کردن. بۆوێنه ڕادیکاڵه‌کان
ده‌ڵێن به شۆرشی چه‌کداری ده‌بێ ده‌سمایه‌داری
بڕوخێنین. لیبراڵه‌کان ده‌ڵێن به
ڕیفۆرم ده‌بێ ئه‌وکۆمه‌ڵگه بگۆڕدرێ.
دیموکراته‌کان ده‌ڵێن به شۆرشی هێمنی سیاسی،
کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری. به‌پارێزه‌کان
ده‌ڵێن به تاقه‌حیزب ده‌بێ ئه‌و
کاره بکه‌ین. کاک جه‌لال له زنجیره‌باسێک له‌ژێر
سه‌ردێڕی "به‌رخۆدان ژیانه"
هێندێک بۆچوونی خۆی نووسیوه (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان). به‌لام پێویسته ڕوونتر باسی
سیسته‌می تاقه‌حیزبی و سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ بکا.
5-3-
پ.ک..ک.
ڕێکخراوه‌یه‌کی ڕادیکاڵه نه دیموکرات!
کاک دوران کاڵکان، یه‌کێک له‌به‌رپرسانی
ئه‌وڕێکخراوه له وتووێژێکدا باسی
چه‌ند
لایه‌نی پڕۆگرام وسیاسه‌تی پ.ک.ک.
ده‌کا.
ئه‌لف: ئه‌وجۆره‌ی ئه‌وباسی ده‌کا، پ.ک.ک. وه‌ک
تاقه‌حیزب ده‌چێ.
..."
پ ک ک " ناسنامه‌یه‌که. نێوی پارتی کرێکاران بۆ
پارته‌که‌مان
ناسنامه‌یه‌که. جۆرێک له‌دایکبوونی
سه‌رۆکایه‌تییه. به ده‌یان هه‌زار شه‌هید
ئیفاده ده‌کات، گه‌لێک ده‌ناسێنێ. ڕۆژانه به
ملیۆنان مرۆڤ ده‌ڵێن: " پ ک ک
گه‌له، گه‌لیش لێره‌یه " ئه‌مه ناسنامه‌ی
گه‌له. " پ ک ک " به مانای به
ئیراده‌بوون و به ئیدعابوون و ئازادی و ژیانی
گه‌لی کورد دێت. به‌م پێوه‌ره‌ش ئه‌م
ناسنامه به‌رده‌وام ده‌بێت و ژیان ده‌کات. له
قۆناغی ڕابردوو دا ده‌مانگوت بڵێی
بتوانین نێوی پارتی بگۆڕین. ته‌نانه‌ت بۆمان
ده‌رکه‌وت که ئه‌و هه‌وڵانه بۆ
گۆڕینی نێو زۆر مه‌ترسیداره. به‌ده‌ر له " پ ک ک
" له کوردستان دا هیچ چه‌شنه
هه‌وڵدانێک بۆ ئازادی مومکین نابێت.
دوورکه‌وتنه‌وه له نێوی " پ ک ک " به واتای
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ئازادی و په‌سه‌ندکردنی
ئینکار و قڕکردنه. یانی پێویسته
ئێمه " پ ک ک " وه‌ک زانستی ئازادی، روح، پێوان و
ناسنامه‌ی گه‌لی کورد پێناسه
بکه‌ین. ئه‌م ناسنامه‌یه به تێکۆشانێکی
بێ‌وێنه، ئاره‌قه ڕشتن و خوێنڕشتن
به‌دیهاتووه. گۆڕانی وه‌ها شتێک مومکین نییه.
پێویسته له‌مه‌و به‌دواش که‌سێک
هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دات. لانی که‌م له قۆناغه‌کانی
پێشمان دا ئه‌مه مومکین نییه.
مێژوو چ له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ، ئه‌وه نازانرێت،
باسیشی ناکه‌ین."
ب:
کاک کاڵکان باسی هێزی چه‌کداری پ.ک.ک. ده‌کا.
له‌لایه‌کی دیکه ده‌ڵێ دژی
ده‌وڵه‌ته، چونکه ده‌وله‌ت ده‌زگای
چه‌وساندنه‌وه‌یه. ڕادیکاڵه‌ن شه‌ڕی چه‌کداریان
قبوڵه و هه‌ر ئه‌وه‌ش جیایان ده‌کاته‌وه له
دیموکراته‌کان. دیموکراته‌کان باوه‌ریای
به‌جیاکردنه‌وه‌ی ده‌وله‌ت له دین
وله‌شکر وحیزب و له‌شکر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگاخۆشکه‌ن بۆ هه‌لگرتنی شه‌ڕ وده‌وڵه‌ت.
.
کاڵکان: "کۆنگره‌ی ده کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو
بوو. له گشت ڕیزه‌کانی
بزاڤه‌که‌مان دا به بڕیاربوونێکی مه‌زنی
ئافراند.ئه‌م به بڕیاربوونه چییه؟ ئه‌م
به بڕیاربوونه بریتییه له به‌رخۆدانێکی
سه‌راسه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه له دژی
هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی ڕۆژیی ئه‌مڕۆ له
سه‌نگه‌ری گه‌ریلا و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی
گه‌ل، به‌ره‌نگاری بزاڤه‌که‌مان ده‌بنه‌وه.
پێویسته ئه‌و به‌رخۆدانانه له
هه‌موو ناوچه‌کان و له هه‌موو شوێنه‌کان
بڵاوبکرێنه‌وه. کۆنگره‌که‌مان وه‌ها
بڕیاربوونێکی ئافراند. دوهه‌م شت بۆ به‌ڕیوه‌بردنی
ئه‌و به‌رخۆدانانه ئاواکردنی
ڕێکخراوی شیاو و پێویسته. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته
کۆمه‌ڵگا به ڕێکخستن بکرێ. واتا
له چوارچێوه‌ی کۆنفێدڕالیزمی دێموکڕاتیک دا
هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان
به ڕێکخستن بکرێت. کۆنگره ئه‌مه‌ی به ئه‌رکی
سه‌ره‌کی ناسی بۆ ئاواکردنی
کۆنفێدڕالیزمی دێموکڕاتیک. ئه‌م بڕیاره‌ی به
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترینی ئه‌و
ئه‌رکانه دانا که پێویسته " پ ک ک " له ڕۆژانی
پێشماندا پێکی بهێنێ. به‌و
پێیه‌ش " پ ک ک " هێزی به‌دیهێنه‌ری کۆنفێدڕالیزمی
دێموکڕاتیکه. بۆ ئه‌وه‌ش
پێویسته ڕێکخراوه‌ی پێویست دابمه‌زرێن. پێویسته
کۆمه‌ڵگا، ژن، لاوان و کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان زانیاری‌یان پێبدرێ.به ڕێکخستن
بکرێن و بگه‌ن به هێزی خۆیان. به‌م
شێوه‌یه سیسته‌م داده‌مه‌زرێ. به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان
پێویسته له نێو کۆنگره و له
مه‌جلیسه‌کانی گه‌ل دا هه‌ڵبژێردرێن، نه‌ک
بۆخۆیان، خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه‌یه
ئه‌رکی پێشه‌نگ. خاڵی سێهه‌م سه‌باره‌ت به
په‌وه‌ندییه‌کانمان و
هاوپه‌یمانه‌کانمان بوو که گه‌یشتینه ئاستی به
بڕیاربوون. دوژمن به‌رده‌وام
ده‌یهه‌وێ له نێوان کوردان شه‌ڕی ناوخۆیی
هه‌ڵگیرسێنێ، پێویسته له به‌رامبه‌ر
ئه‌مه هۆشیار بین و مۆڵه‌ت به وه‌ها شتێک
نه‌ده‌ین. پێویسته له شه‌ڕ و
پێکدادانه‌کانی نێوخۆیی کوردان دوورکه‌وینه‌وه و
به پێچه‌وانه له‌سه‌ر بنه‌مای
ستڕاتێژی دێموکڕاتی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ سازدانی
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ بده‌ین.
هه‌روه‌ها پێویسته مۆدێلی دێموکڕاتی کوردی
پێشکه‌ش جیهانیان بکه‌ین و هاوشانی
گه‌لانی تری دراوسێ به شێوه‌یه‌کی دێموکڕاتیک له
سه‌ر هێڵی کۆنفێدڕالیزمی
دێموکڕاتیک پێکه‌وه ژیان به‌رینه سه‌ر. له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایانه بۆ سازدانی
یه‌کێتی نێوخۆیی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌لانی
دراوسێ، پێویسته هه‌وڵی شیاو و
ڕیکخراو و خه‌باتی پێویست بخرێته گه‌ڕه‌وه."
5-3-1-
پ.ک.ک و شه‌ڕی چه‌کداری ڕادیکاڵانه
حاشاکردن له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌ووڵاته وسیاسه‌تی
تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وژێنوسید یه‌کێک له
هۆیه‌سه‌ره‌کییه‌کانی
په‌یدابوونی ناسیۆنالیزم وسۆسیالیزمی ڕادیکاڵی
کوردستانییه. یه‌کێک له بنه‌ماکانی
ئه‌وناسیۆنالیزم وسۆسیالیزمه‌ش شه‌ڕی
چه‌کدارانه‌یه.
کاڵکان: "ئه‌گه‌ر وه‌ها نوێکردنه‌وه‌یه‌ک له ئاست
ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن دا
نه‌هاتبا ئاراوه، به‌رده‌وام‌کردنی گه‌ریلا
مومکین نه‌ده‌بوو. چونکوو پێش
کۆنگره‌ی سێ، ئاستی گه‌ریلایه‌تیمان له بواری فکر
و ڕامان، شێواز و تاکتیکه‌وه
تووشی گرفت هاتبوو. بۆیه به‌و شێوازه به‌رده‌وام
کردنی سیسته‌می گه‌ریلا مومکین
نه‌بوو. بۆ له سه‌ر پێ ڕاگرتنی گه‌ریلا ،
نوێکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی
پێویست بوو. به‌م‌جۆره بوو که " پ ک ک "
نوێ‌بوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له
ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن و تاکتیک دا پێک‌هێنا. ئه‌مه
گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره بوو.
ده‌توانین ئه‌مه به هه‌نگاوی یه‌که‌می
گۆڕانکاری له پارادیگما داببینین که
دواتر هاته‌گۆڕێ.
بۆچی وه‌ها بوو و ئه‌و گۆڕانکارییانه بۆچی گرینگ
بوون؟ ئه‌م گۆڕانکارییانه
له بابه‌ت گه‌ریلا زۆر گرینگ بوون. ئه‌مه
بیندرا. بۆ گه‌شه‌کردنی بزاڤی دێموکڕاتی
نه‌ته‌وه‌یی و به‌رده‌وام به‌خشین به به‌رخۆدانی
نه‌ته‌وه‌یی واتا به‌ڕێوه‌بردنی
خه‌باتی دێموکڕاسی و ئازادی له کوردستان دا له
گه‌ریلا زیاتر رێبازێکی تر
نه‌ده‌بینرا. بێ گه‌ریلا هیچ چه‌شنه پڕۆپاگه‌نده
یان به‌ڕێوه‌بردنی تاکتیک و
سیاسه‌ت مومکین نه‌بوو. زۆر ڕێکخراو هه‌بوون که
ڕێگای تریان ئازمایش کرد و
سه‌رنه‌که‌وتن. دوای کودتای 12 سێپتا‌مبر و له
ساڵانی 1980 دا به بێ گه‌ریلا
به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و
په‌ره‌پێدانی ئازادی و دێموکڕاسی له
کوردستان، له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌چوو. به پێی
پیوانه‌کانی سیسته‌می
ده‌سته‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی و چه‌مکی بنه‌ماڵه،
هه‌روه‌ها به پێی پیوانه‌کانی
سۆسیالیزمی بونیادنراو ، یانی شێوازی شکڵ‌گرتنی
پارتی، کادێریی، فه‌رماندارێتیی و
شه‌ڕڤانێتیی، شه‌ڕی گه‌ریلایی له کوردستان
دامومکین نه‌بوو. نه‌ک ته‌نیا
په‌ره‌پێدانی شه‌ڕی گه‌ریلا یان به‌رده‌وام کردنی،
ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌و
پیوانانه سازکردنی گه‌ریلایه‌ک و ده‌رکه‌وتنی بۆ
سه‌ر چیاش خه‌ون بوو. هه‌ر وه‌ک
زۆر پارتی‌تر هه‌بوون که پشتگیریان له
سۆسیالیزمی بونیادنراو و پارته
کۆمۆنیسته‌کان وه‌رده‌گرت، نه‌یانتوانی
تاکه‌که‌سێکیش به‌رنه سه‌ر چیا. ته‌نانه‌ت
جه‌ساره‌تی ئه‌و کاره‌شیان په‌یدا نه‌کرد. به
واتایه‌کی‌تر ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ له
کوردستان دا گه‌ریلا به‌ڕێوه به‌ری و په‌ره‌ی
پێبده‌ی، پێویسته بۆ ئه‌م کاره
پێوانه‌کانی ژیان و هزر و بنه‌ما
ئایدیۆلۆژیکه‌کانی بۆ بخوڵقێنی. کۆنگره‌ی سێهه‌م
ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێک هێنا و نوێکردنه‌وه‌یه‌کی
ئافراند.
لێره‌دا ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێ؛ یان له ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و کولتوری
ئازادی و دێموکڕاسی نه‌ته‌وه‌یی پاشگه‌ز
ده‌بیه‌وه، یان دووڕوو ده‌بی، یان به
قسه ده‌یڵێی و له کرده‌وه‌دا باسیشی ناکه‌ی،
یانیش ئه‌گه‌ر به‌و پێوانانه
گرێدراوی، بۆ پێکهێنایشی تاکتیکی پێویستی بۆ
دابڕێژی، بۆ ئه‌م تاکتیکه‌ش کادێر،
فه‌رماندار و شه‌ڕڤانی بۆ بخوڵقێنی. ئه‌م
پێوانانه‌ش له ئاستی ئایدیۆلۆژی، ڕێکخستن
و دانانی تاکتیکه‌وه، پێویستیان به نوێکردنه‌وه
هه‌یه."
5-3-2
-
پ.ک.ک. و ده‌وله‌ت و سۆسیالیزم
سۆسیالیزمی
دیموکراتانه شۆرشێکی هێمنانه‌یه له
گۆڕه‌پانه‌سیاسی، کولتوری،
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کاندا و ته‌واو جیاوازی
هه‌یه له‌گه‌ل سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی
پ.ک.ک که ناویان ناوه سۆسیالیزمی دیموکراتانه.
کاڵکان
ده‌ڵێ:
له‌م قۆناغه دا سه‌رۆکایه‌تی له لێگه‌رانێکی
ئایدۆلۆژیکی زۆر قووڵ دا بوو.
هه‌روه‌ها ده‌نێو لێکۆڵینه‌وه و به‌دوادا چوونێکی
به‌رده‌وم دا بوو. سه‌ره‌نجام
له ئاوڕیلی 2003 دا وڵامێکی بۆ ئه‌م کێشه‌یه
دۆزییه‌وه. وڵامه‌که‌ی له کوێ دا
دۆزییه‌وه؟ وڵامه‌که له ڕه‌خنه‌کردنیی
به‌رده‌وامی مۆدێڕنیته‌ی کاپیتالیستی دا
دیته‌وه. واتا گۆڕانکاری پاڕادیگمایی. وڵام له
لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
سوسیالیزم - ده‌وڵه‌ت و دێموکڕاسی - ده‌وڵه‌ت دا
بوو. تا پێش ئه‌مه، هه‌م سوسیالیزم
و هه‌میش دێموکڕاسی به ده‌وڵه‌ته‌وه گرێده‌دران.
واتا سوسیالیزمی ده‌وڵه‌تی و
دێموکڕاسی ده‌وڵه‌تی ده‌گوترا. نه سوسیالیزم و
نه دێموکڕاسی به‌ده‌ر له
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت پێناسه نه‌ده‌کرا. به‌م
شێوه‌یه‌ش هه‌ڵه یه‌کی گه‌وره له
تێئۆری سوسیالیزم دا به‌دی ده‌کرا. سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌مه‌ی چاره‌سه‌ر کرد. گۆڕانی
پارادیگما لێره‌وه هات. سوسیالیزمی له چه‌نگی
ده‌وڵه‌ت ڕزگار کرد و به
دێموکڕاسیه‌وه په‌یوه‌ستی کرد.هه‌روه‌ها
دێموکڕاسی له چه‌نگی ده‌وڵه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتدارێتی ده‌وڵه‌ت ڕزگار کرد. دێموکڕاسی
و سوسیالیزم به‌م جۆره به یه‌ک
شاد بوونه‌وه. به‌م جۆره چه‌مکی سۆسیالیزمی
دێموکڕاتیک و پێوانه‌کانی واتا ئازادی
و به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ پێوانه‌کانی دێموکڕاسی
ڕیکخسته‌وه. ئه‌مه‌ش پێشکه‌وتنێکی
مێژویی له فکر و ڕامان دا به‌دی هێنا. ئه‌م
پێشکه‌وتنه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و
له مێژووی خه‌بات دا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
به‌رابه‌ری و ئازادی و دێموکڕاسی زۆر
گرینگه. یه‌که‌م جاره مرۆڤ ده‌گاته ئه‌م
ئاسته. له مێژوی شه‌ش هه‌زار ساڵه‌ی
شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها خه‌باتی
مرۆڤایه‌تی له دژی ئه‌و سیسته‌مه
یه‌که‌م جاره وه‌ها ده‌سکه‌وتێک به‌ده‌ست دێت.
تاکو ئێستا هه‌مووی هێزه ئازادیخوازه‌کانی دونیا
و بیرۆکه دێموکڕاسیخوازه‌کان
خۆیان به ده‌وڵه‌ته‌وه گرێده‌دا و ڕێگای
ڕزگاریان له ده‌وڵه‌ت دا ده‌دۆزییه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو که سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست
نه‌هێنا. چونکو له ڕێگای زۆر و
داگیرکارییه‌وه دێموکڕاسی و ئازادی دابین نابێت.
ئازادی و به‌رابه‌ری به ته‌نیا
له ڕێگای به‌کاربردنی ئامرازی تایبه‌ت به خۆیان
به‌ده‌ست دێن. سه‌رۆکایه‌تی به‌م
جۆره ئه‌و ئامرازه‌ی دۆزییه‌وه که بریتی بوو له
دێموکڕاسی و ئازادی و به‌رابه‌ری
و به دێموکڕاسیه‌وه و کردنی به یه‌ک. به‌م
جۆره له تئۆری سوسیالیستی دا
گۆڕانێکی پاڕادیگمای پێک هێنا. به‌م کاره‌ش
تاریفێکی نوێی بۆ سوسیالیزم خوڵقاند.
سوسیالیزمی دێموکڕاتیکی پێناسه کرد. بۆ وه‌دی
هێنانی سۆسیالیزمی دێموکڕاتیک، نه‌ک
ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵات، به پێچه‌وانه
کۆنفێدڕالیزمی دێموکڕاتی نیشان دا. واتا به
سیسته‌مێكی جیا له ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵات
"کۆمه‌ڵگا به ڕێکخستن کردن" واتا هه‌موو
چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بتوانن ڕێکخراوی
دێموکڕاتی خۆیان دامه‌زرێنن و له
چوارچێوه‌ی مێکانیزمێک که ئێمه به کۆنفێدڕال
نێوی لێده‌به‌ین، پێکه‌وه له
تێکه‌ڵیدا بن و پێکه‌وه گرێ‌دراو بن و به‌م
شێوه‌یه سیسته‌مێکی ڕێکخستنی
کۆمه‌ڵایه‌تی بئافرێنن. به واتایێکی تر
کۆمه‌ڵگایێکی سوسیالیست به‌م شێوه ساز
بکرێ. بۆ ئه‌مه له چوارچێوه‌ی کۆمارێکی
دێموکڕاتیک دا و له ژێر نێوی " خۆ
به‌ڕێوه‌بردنی دێموکڕاتیک " دا چاره‌سه‌ری بۆ
کێشه‌ی کورد دۆزییه‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش
پڕۆگرام، ستراتێژی و تاکتیکی پێویستی بۆ داڕشت.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا کێشه‌ی کورد
ناگرێته‌و. به‌ڵکو چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کانی
مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌خۆی. بۆ نمونه
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ڕه‌گه‌ز ( جنس )، له
نێوبردنی نابه‌رابه‌ری نێوان چینه‌کانی
کۆمه‌ڵگا و هه‌موو جوره کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
وکه‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان. وه‌ها تێئۆریه‌کی
بۆ سوسیالیزم پێناسه کرد. به پێی ئه‌و
نوێکردنه‌وه له پارادیگما دا شێوازێکی
نوێی ڕێکخستنیشی پێشنیار کرد. نوێکردنه‌وه‌ی پارتی
پێشه‌نگ واتا " پ ک ک " ی به‌م
جۆره خسته ڕۆژه‌ڤه‌وه. به ڕێکخستن کردنی
هه‌مووی کۆمه‌ڵگا له حه‌وت ساڵی تا
حه‌فتا ساڵی پێویست بوو. خه‌باتی چه‌کداری و شه‌ڕ
و پاراستنی ڕه‌وا سه‌رله‌نوێ
پێناسه کرانه‌وه. به‌ده‌ر له پاراستنی ڕه‌وا
به‌کارهێنانی هه‌ر چه‌شنه توند و
تیژی مه‌حکوم کرا. به‌م جۆره گۆڕانکاری
ئایدیۆلۆژی پێکهات. گرێ‌دراو به‌مه‌ش
ستراتێژییه‌کی خه‌بات له سه‌ر بنه‌مای هێڵی
کۆنفێدڕالیزمی دێموکڕاتیک و چاره‌سه‌ری
ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد و ستراتێژی خه‌باتی سیاسی
و پاراستنی ڕه‌وا،
سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌ل و چالاکی گه‌ریلا به
هه‌مه چه‌شنه تواناکاریانه‌وه
دیاری کران. به‌م جۆره ´پ ک ک " له قۆناغی
سێهه‌می هێرشی به پارتی‌بوون دا ئه‌و
گۆڕانکارییه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی ئافراند."
4-4-
ئاماژه‌یه‌ک به چه‌ند بۆچوونی دیکه‌ی کاک جه‌لال
چوارتایی
ئه‌لف: سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
ڕه‌نجده‌ران لێکۆڵینه‌وه‌ی
تایبه‌تی پێویسته. بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه:
پێکهاتنی ڕێکخراوه‌ی سۆسیالیست
وکۆمۆنیستانه له
ناو نه‌ته‌وه‌سه‌رکوتکراوه‌کان و دوایه‌ش
توانه‌و‌ه‌ی وان. ئه‌وه
هه‌رتایبه‌تی کوردستان نییه. باسه‌که تێکه‌ڵکردنی
سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزمه.
ئێستا پ.ک.ک بیروڕای سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی هه‌یه
وئه‌وچه‌شنه‌سۆسیالیزمه‌ش له
ڤییه‌تنام و کوبا هه‌بوو. (پ.ک.ک)-ش سۆسیالیزم و
ناسیۆنالیزم تێکه‌ڵ ده‌کا.
ب: دادگه دانان بۆ که‌سانیک که بیروڕای جیاوازیان
هه‌یه له سۆڤییه‌ت و ئێران و
وڵاته‌سه‌ره‌ڕۆیه‌کانی دیکه تاقی کراونه‌وه:
شێوه‌یه‌کی سه‌رکوتکه‌رانه‌یه بۆ
له‌ناو بردنی جیاوازبیر.
پ: کاک جه‌لال له تیۆری پیلانگێڕی که‌لک
وه‌رده‌گرێ بۆ لێ‌حاڵی بوون له
ڕووداوه‌کان بۆوێنه ئۆپۆزیسیۆنی دیموکرات
ده‌ستکردی تاڵه‌بانییه.
5-5-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: به کوردی
دوران کاڵکان: به‌شی یه‌که‌م:دوران کاڵکان : پ. ک.
ک. زۆرێک له چوارچێوه
ئایدیۆلۆژیکه‌کانی سۆسیالیزمی بونیادنراوی له
بناغه‌وه تێپه‌ڕاندووه (به‌شی
یه‌که‌م)
http://renesans.nu/articles.php?id=7760
دوران کاڵکان:به‌شی دووه‌م پێویسته
له‌شه‌ڕوپێکدادانی نێوخۆیی کوردان
دوورکه‌وینه‌وه
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=3364
جه‌لال چوارتایی:
به‌رخۆدان ژیانه، به‌شی یه‌که‌م:باشووری کوردستان:
http://www.renesans.info/articles.php?id=7693
به‌رخۆدان ژیانه، به‌شی دووه‌م:باکوری کوردستان:
http://www.renesans.info/articles.php?id=7823
به‌رخۆدان ژیانه، به‌شی سێیه‌م: خۆرهه‌لاتی
کوردستان
http://www.renesans.nu/articles.php?id=7917
به‌رخۆدان ژیانه، به‌شی چواره‌م: خۆرئاوی کوردستان
http://www.pcdk.org/kurdi/print.php?sid=3449
به‌رخۆدان ژیانه، به‌شی پێنجه‌م وکۆتایی:
کوردستانی سوور
http://www.renesans.nu/articles.php?id=8287
ب: به ئینگلیزی
Plekanov, G.V., On the Role of the Individual in
History, (1898),http://www.marxists.org/archive/plekhanov/1898/xx/individual.html
پ: به‌فارسی
پلخانف، نقش شخصیت در تاریخ،
http://www.marxists.org/farsi/archive/plekhanov/works/1898/naghshe-shakhsiat.pdf
5-6
پاشکۆ
1.
بۆدیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان 51
ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
یاداشتێک ده‌ده‌نه په‌رله‌مان:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16569
2.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێک داوا ده‌که‌ن ده‌زگا
حکومییه‌کان بۆ هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن به‌کار نه‌هێنرێن:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16567
3.
حکومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ
ته‌رخانکردنی بودجه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16556
4.
کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان: له
هه‌رێمی کوردستان،
ڕۆژنامه‌نوسان له‌شه‌ڕێکی گراندان دژ به گه‌نده‌ڵی:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16540
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|