|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له خوارووی
کوردستان
(2009)
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2009.04.15
به‌شی سێیه‌م:
با کوردستانێکی پڕ له‌ژیان وئاشتی وتێکۆشانی سیاسی
وشیعر سازکه‌ین!
3-
کورته و ئاکام
ئه‌لف:
کاک جه‌لال چوارتایی وه‌ک ناسیۆنالیستێکی ڕادیکاڵی
کوردستانی تاڕاده‌یه‌ک هێندێک ده‌ردوژانی شۆرشی
کورد له خوارووی کوردستان (عێراق)-ی
دیتوه. به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌دیلێکی دیموکراتانه
بۆ هاتنه‌ده‌ر له وه‌زعه‌که
پێشکه‌ش بکا، ئاڵترناتیڤێک که شارومه‌ندی
هه‌ڵسوڕاو بکاته بناغه‌ی ئاڵوگۆره‌کان و
ئینسانی تازه سازکا.
ب: ڕێبازی ناسیۆنالیزمی ڕادیکاڵی کوردستانی
ڕێبازێکه که
له‌سه‌ربناغه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌سته‌یه‌کی شۆرشگێڕ
دانراوه و چه‌شنێک له‌سه‌ره‌وه
بڕیاردانی تێدایه و له‌و
ڕێبازه‌دا باسی شارومه‌ند و به‌رپرسیاره‌تی و ماف
که‌م‌ڕه‌نگ و
ونه. جوڵانه‌وه‌ی ڕادیکاڵانه چونکه خۆی
له‌ده‌ره‌وه‌ی چین و
توێژه‌کان ده‌ناسێنی و"گوێیان ناداتێ"،
دوای ماوه‌یه‌ک هه‌ربه‌د‌ه‌ستی ئه‌وچین
وتوێژانه ته‌رتوتوناده‌کرێ و له‌توکوت ده‌بێ و
چینه‌کانی لێ‌وه‌د‌رده‌که‌وێ.
ئه‌وڕێبازه ده‌بێته به‌پارێز، لیبڕاڵ یان
دیموکرات.
1-3-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م
له 2009.04.07
و 2009.04.11 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌به‌شی پاشکۆدا ئه‌و وتارانه د‌ه‌ناسێنم که
له‌م رۆژانه
سه‌باره‌ت به لیسته‌ی هێزه‌دیموکراته‌کان
(نه‌وشیروان)
وهه‌ڵبژاردنه‌کانی خوارووی
کوردستان بڵاوبوونه‌وه.
3-2-
سه‌ربه‌خۆیی به‌چ شێوه‌یه‌ک؟
ئه‌لف:
کاک جه‌لال چوارتایی نووسیویه:
"كورده‌كان
له باشووردا به چ ئامانجێكیان گه‌یشتن؟ ئامانجی
كورده‌كان بریتییه له ویستی گه‌ل نه‌ك ویستی
سه‌ركرده‌كان ، ویستی گه‌لیش زۆر ڕوون
و ئاشكرایه و بریتییه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
وه‌ك له ساڵی 2003زاینی و له
هه‌ڵبژاردندا 98.7% واته نزیكه‌ی 99%ی گه‌ل
ده‌نگیان پێداوه و ئه‌وه‌ی كه ده‌نگیشی
به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌داوه به‌بێ هیچ
گومانێك سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی
ده‌سه‌ڵاتدار بوون ( جه‌لال چوارتایی، به‌شی
سێیه‌م وکۆتایی(
ب: بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی که‌ینه‌وه که چۆن "گه‌ل" به
سه‌ربه‌خۆیی
ده‌گا ده‌بێ باسی ئه‌وه بکه‌ین که نه‌ته‌وه‌کان
به‌چه‌ند
شێوه‌ی
جیاواز
به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ین. دووشێوه‌یان ئه‌وانه‌ن:
یه‌کیان به‌شێوه‌ی خه‌ڵکی
هیندوستان که شێوه‌یه‌کی دیموکراتانه و هێمنانه
بوو و
ئه‌ویتریان
به‌شێوه‌ی خه‌ڵکی
ڤییه‌تنام که له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تی حیزبێکی
کۆمۆنیستانه‌ی ڕادیکال به‌سه‌ربه‌خۆیی
گه‌یشت.
پ:
کاک جه‌لال باسی شێوه‌کانی گه‌یشتن به
سه‌ربه‌خۆیی ناکا.
باسێکی واپێویسته وزیاتر ده‌بێته هۆی
له‌یه‌کترحاڵی‌بوون.
ت: من پێم‌وایه شێوه‌ی دیموکراتانه، ئێستا
له‌بارترین شێوه‌یه بۆ
گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی واتا ڕاپرسی گشتی
ده‌ست‌به‌جێ بۆسه‌ربه‌خۆیی
له‌هه‌رچواربه‌شه‌ی کوردستان له‌ژێرچاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
گه‌وره‌ترین جیاوازی شێوه‌ی دیموکراتانه له‌گه‌ل
شێوه‌ی ڕادیکاڵ و لیبڕاڵ و
به‌پاڕیزانه ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر هه‌ڵسورانی
تاقه‌تاقه‌ی شارومه‌ندان دامه‌زراوه،
له‌شێوه‌ی وادا که‌س ناتوانێ ببێته براگه‌وره‌و
کوێخای شارومه‌ندان،
خه‌باته‌که
ئاشکرایه، حیزبه‌کانی تێیدا به‌شدار ده‌بن
قانونین، کۆنگره‌کان ئاشکران، پاره‌یه‌ک
که حیزب و رێکخراوه‌کان وه‌ری ده‌گرن ئاشکرایه.
خه‌باتی وا له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی
وشیارکردنه‌وه‌ی ڕۆژانه و دایمه‌ی شارومه‌ندان
دامه‌زراوه. بزوتنه‌وه‌ی وا سه‌دان
وهه‌زاران کۆبوونه‌وه، کتێب و وتار و لیکۆڵینه‌وه
و خۆپیشاندانی پێویسته، پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیه‌تی
ئوروپا و ئه‌مریکا و وڵاته‌کانی
دیکه‌ی گه‌ر‌ه‌که. ده‌یان ڕێکخراوه‌ی پێویسته که
ده‌بێ وه‌ک بنکه‌ی هه‌ڵسواراونی
ڕاپرسی گشتی له وڵاته‌ئوروپاییه‌کان و کوردستان
دامه‌زرێن بۆ ڕێکوپێک‌کردنی
شارومه‌ندان و کێشانی شارومه‌ندانی ئوروپا و
ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له
پڕۆگرامه‌که‌مان. ده‌بێ ڕادیۆ وتلویزیۆن و
گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕمان هه‌بێ. ده‌بێ به
زمانه‌کانی ئوروپایی و فارسی، تورکی و عاره‌ویش
بڵاوکراوه‌مان هه‌بێ و دایمه به
شارومه‌ندانی ئه‌ووڵاتانه‌ش ڕابگه‌یێنین که ئێمه
چمان د‌وێ وچ
ده‌که‌ین...
ج: کارێکی ئاوابنه‌ڕه‌تی، شۆرشێکه‌و ئاڵوگۆری
بنه‌ڕه‌تی له
شارومه‌ندانی کوردستان وه‌ک تاقه‌که‌س و ئینسان
سازده‌کا و ده‌سته‌یه‌کی تازه
تێکۆشه‌ر دروست ده‌بن. ئێستا نمونه‌ی ئینسانی
ئاواپه‌یدا بوون: بۆوێنه کاک
محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند و ئه‌ندامانی
ڕیکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان،
تێکۆشه‌رانی "په‌یامی سبه‌ی"، تێکۆشه‌رانی
هه‌لبژاردنی ئازاد له سه‌روی کوردستان
(تورکیه). مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وکاره خه‌یاڵی
نییه، ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه
خه‌یاڵی نییه وهه‌یه. هه‌رئێستا به‌شێک
له‌شارومه‌ندانی کورد خه‌ریکی کار
به‌وشێوه‌و به‌یارمه‌تی ئه‌وتیۆرییه‌ن. له
تاراوگه‌ش ئینسان و رێکخراوه‌ی واهه‌یه،
هه‌ڵسوڕاو و زانا و ڕۆژنامه‌وان هه‌یه که
به‌پاره‌ی خۆیان به‌ڕێ‌ده‌چن و
سه‌ربه‌حیزبه‌کان نین.
چ: ئه‌وه ڕێبازی سیاسی و شێوه‌کاری به‌پارێز و
لیبڕاڵانه‌یه که ئێمه
دره‌نگ به ئامانجه سیاسییه‌کانمان ده‌گه‌یێنێ.
ڕادیکاڵه‌کان تاڕاده‌یه‌ک جیاوازیان
له گه‌ڵ به‌پارێز ولیبڕاله‌کان هه‌یه به‌ڵام
ڕێبازی وانیش نیوه‌چڵه.
ڕێبازی سیاسی کارده‌کاته سه‌ر که‌سایه‌تی
ئینسانه‌کانیش. زۆرتری
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و پاڕتی دیموکرات
له‌پێشدا ئینسانی لیبڕال یان
ڕادیکاڵ بوون و باوه‌ڕیان به شۆرش بووه و
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی کاک جه‌لال
چوارتایی وانه‌بووه که "بۆیه‌ک چرکه‌ش" قازانجی
کوردیان له پێش چاونه‌بووبێ.
ح: ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی توشی گه‌نده‌ڵی و
سه‌ره‌ڕۆیی کردووه،
زیاتر له په‌نجا ساڵ تێکۆشان به‌شێوه‌ی نهێنی و
چه‌کدارانه بووه. ئه‌وان که‌م‌که‌م
له شارومه‌ندان دوورکه‌وتنه‌وه و ئه‌وبه‌ڵایه‌یان
به‌سه‌رهات که کاک جه‌لال به
جوانی باسی ده‌کا.
خ: ئه‌وکه‌سانه‌ی بۆ فیدراڵیزم یان خودموختاری و
ڕێبازی دیکه
خه‌بات ده‌که‌ن، له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن، چین و
توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه ڕێباز وشێوه‌کاری
خۆیان هه‌یه. یه‌کێک له کاره‌کانی
ئێمه وه‌ک که‌سێک که باوه‌رمان به‌ڕێبازی
دیموکراتانه و ڕاپرسی گشتی
بۆسه‌ربه‌خۆییه،ئه‌وه‌یه‌که دایمه له
ده‌سکه‌وته‌کانی
هه‌لسوڕاوانی ئه‌و‌شێوه‌کارانه پشتیوانی بکه‌ین و
له‌هه‌مانکاتدا
که‌موکوڕییه‌کانیشیان باس بکه‌ین. به‌ڕ‌ه‌خنه و
لێکدانه‌وه و قسه‌وباس نه‌ک ئه‌وه‌ی
حاشا له تێکۆشانی وان بکه‌ین. چونکه ئێمه شێت
نه‌بووین که باسی ڕاپرسی گشتی
وسه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین. ئێمه به‌پشتیوانی تیۆری و
لێکدانه‌وه و تیکۆشان
ئه‌وکاره‌ده‌که‌ین.
د: ئێمه کاتێک بووینه هێزێکی سیاسی گه‌وره،
به‌پارێز و
لبڕاڵه‌کانیش ناتوانن حاشا له‌بوونمان بکه‌ن و
پێمان بڵێن شاعیر. گه‌رچی ئێمه
شانازی ده‌که‌ین به‌ئه‌وه‌ی که بتوانین شاعریش
بین چونکه ژیان وئاشتی وسیاسه‌تی
دیموکراتانه و شیعر تێکه‌ڵن ولێک جیاناکرێنه‌وه.
هه‌روه‌ک چۆن مه‌رگپه‌رستی و درۆ
وفه‌رامۆشکردنی هه‌ستی ئینسانی به‌شێکه له ژیانی
به‌پارێز
ولیبڕاله گه‌نده‌ڵه‌کان.
3-3-
پاشکۆ
1.
پسپۆرێکی یاسایی:جگه له‌وه‌زاڕه‌تی ناوخۆ،
سه‌رپه‌رشتیکردنی
ده‌زگای ئاسایش شه‌رعییه‌تی یاسایی نییه:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16420
2-
چاودێری کوردۆساید: له‌کۆشکی کۆماری عێراق،
کوردکوژێک
به‌رپرسیاره‌تی گرنگی پێ‌به‌خشراوه:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16425
3-
هه‌ڵه‌بجه: ڕۆشبیران پێیان وایه حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست
له‌کاروباری حکومه‌ت وه‌رده‌دات:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16402
4.مه‌رجه‌کانی
قه‌واره‌ی سیاسی بۆبه‌شداری‌کردن له هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16408
5.
په‌رله‌مانتارێک:یاسای هه‌ڵبژاردن
هێشتامه‌ره‌که‌به‌که‌ی
وشک‌نه‌بو‌ه‌ته‌وه، گۆڕانکاریی دیکه‌ی تێدا
ده‌که‌نه‌وه:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16389
6.کۆمیسیۆنی
بالای هه‌ڵبژاردن: کێشه‌ی بودجه‌ی هه‌لبژاردن
ڕێگره
له‌به‌شداریکردنی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
له ده‌نگدان:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16374
7.تارق
جه‌وهه‌ر: سبه‌ینێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
هه‌رێمی
کوردستان دیاری ده‌کرێت:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16371
8.ناوه‌ڕاستی
ئه‌و مانگه ناوی کیانه‌سیاسییه‌کان بۆ
هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتوی هه‌ریێم تۆمار ده‌کرێت:
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16368
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|