|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له خوارووی
کوردستان
(2009)
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2009.04.11
به‌شی دووه‌م:
گه‌شه‌ی خوێنده‌واری کورد له جیاوازبیری
ناوحیزبه‌کانه‌وه تا ئۆپۆزیسیۆنی پاڕله‌مانی
2-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: جیاوازبیری کورد بۆیه‌که‌م جار له‌وڵاتی
خۆی وه‌ک
ئۆپۆزیسیۆنێکی قانونی ده‌یه‌وێ
به‌لیسته‌ی جیاواز به‌شداری له هه‌لبژاردنی
پاڕله‌مانی کوردستان بکا که ئێستا له ژێر
ده‌سه‌لاتی یه‌کیه‌تی و پارتی
دایه.
ب: گه‌یشتن به‌و پله ئاکامی خه‌باتێکی دوورودرێژ
و گه‌شه‌ی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و ئابوری خوارووی کوردستان
(عێراق)-ه له‌ماوه‌ی نزیک به
سه‌دساڵدا. بۆ دیتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاکانی
ئه‌و‌خه‌باته لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی
پێویسته.
پ: بۆ لێ‌حاڵی بوون له‌په‌یدابوون وگه‌شه‌ی
جیاوازبیره‌کان،
لێکدانه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی وسیسته‌می
پیاومه‌زنی وپه‌یدابوونی پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌سمایه‌داری له کوردستان پێویسته.
ت:
نمونه‌یه‌ک:
له‌شۆرشی (1961)-ی عیسایی له خوارووی کوردستان
(عێراق) به‌ڕوونی ئه‌و جیاوازه چینایه‌تییانه
دیار بوون.
ڕژێمی قاسم، که پێی
داده‌گرت له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمی به‌پارێزی
عاره‌ویی، مافی کورده‌کانی نه‌ده‌دا و چین
و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و ڕژێمه سیاسه‌تی جیاوازیان
هه‌بوو. مه‌لامسته‌فا بارزانی
بۆ پاراستنی عاشیره‌ته‌که‌ی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی
ئاغاوه‌ت
خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی ده‌ست‌پێکرد. خه‌باته‌که‌ی
ناسیۆنالیستانه‌ی
به‌پارێز بوو.
زۆرایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان به
سه‌رۆکایه‌تی برایم
ئه‌حمه‌د باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی
مه‌لامسته‌فا نه‌بوو وپێی‌وابوو که بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی عاشیره‌ت و ئاغاوه‌ته و
ئاڵوگۆری کۆمه‌لایه‌تی وئابوری
به‌قازانجی جه‌ماوه‌ر وه‌پا‌ش ده‌دا. ده‌توانین
بڵێین که پارتی ئه‌وده‌م زۆربه‌یان
سیاسه‌تی چینی ناوه‌ڕاستیان هه‌بوو که چینێکی
تازه‌پێکهاتوو بوو له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان. برایم ئه‌حمه‌د وجه‌لال‌تاڵه‌بانی
هه‌ردوکیان خوێندنی زانستی ماف(حقوق)-یان له
زانکۆی به‌غدا ته‌واوکردووه (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان)
ج: مه‌کداوڵی ئینگلیزی له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆی
له‌سه‌رتاریخی
نوێباوی کورد، چونکه له شێوه‌یه‌کی وه‌سفی که‌لکی
وه‌رگرتووه باشتر له کاک
جه‌لال‌چوارتایی کورد له ڕووداوه‌کان حاڵی‌بووه.
1-2-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م له 2009.04.07 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌به‌شی پاشکۆدا ئه‌و وتارانه د‌ه‌ناسێنم که
له‌م رۆژانه
سه‌باره‌ت به لیسته‌ی هێزه‌دیموکراته‌کان
(نه‌وشیروان) بڵاوبوونه‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
2-2-
ناساندنی زاراوه‌کان
به‌پێی ناساندنی قاموس، " ئۆپۆزیسیۆن"
حیزبی سه‌ره‌کی سیاسی که
دژ‌کاری ئه‌و حیزبه‌یه که به‌فه‌رمی
کارده‌کا [ده‌سه‌لاتی هه‌یه]
(The Oxford Pocket Dictionary of Current
English,
2009)."
بڕوانه:
http://www.encyclopedia.com/printable.aspx?id=1O999:opposition
2-3-
چه‌ند سه‌رچاوه
ئه‌لف: لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مه‌کداوڵ گه‌رچی
زۆربه‌نرخ و پڕبایه‌خه،
وه‌ک نامه‌ی دوکتورا نه‌نوسراوه. به‌ڵام
له زۆر نامه‌ی دوکتورا باسی گه‌شه‌ی
ده‌سمایه‌داری و په‌یدابوونی چین‌وتوێژی تازه له
کوردستان کراوه و ئه‌ودیارده
حاشاهه‌ڵنه‌گره. مه‌کداوڵ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌و زانایانه‌دا بووه و زانیاری هه‌یه
له تێۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم.
ب:
سیسته‌می پیاومه‌زنانه‌ی ده‌سمایه‌داری له‌و چه‌ند
سه‌د
ساڵه‌ی دواییدا به‌سه‌ر دنیادا زاڵ بووه. كوردستان
له ساڵه‌كانی دوای سه‌ده‌ی
نۆزده‌ی عیساییدا ورده‌ورده به‌ره‌و ئاڵوگۆڕی
ده‌سمایه‌دارانه چووه و ئه‌و گۆڕانه
سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئاغاوه‌ت و
عاشیره‌ته‌كانی كه‌مهێز كردووه و
به‌ره‌به‌ره شێوه ژیانێكی تازه‌ی كردووه‌ته باو
وبووه‌ته هۆی په‌یدا بوونی چین
وتوێژی تازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک چینی ناوه‌ڕاست و
چینی کرێکار
وبۆرژوازی.
پ: چه‌ند زانا که لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری
وگه‌شه‌ی ده‌سمایه‌داری و سازبوونی نه‌ته‌وه‌ی
کورد کردووه ئه‌وانه‌ن: مارتین
بروینه‌سن
(Martin van Bruinessen),
ئه‌میر حه‌سه‌نپور
(Amir Hassanpour)
و عه‌باس
وه‌لی
(Abbas Vali)،
بروینه‌سن نامه‌ی دوکتوراکه‌ی سه‌باره‌ت به ئاغا،
شێخ
ده‌وڵه‌ته، حه‌سه‌نپور نامه‌ی دوکتوراکه‌ی
لێکدانه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی
کۆمه‌ڵناسی زمان. وه‌لی له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تیۆری
دیموکراتانه، شۆرشی کوردی
لێکداوه‌ته‌وه:
van Bruinessen, M.M., Agha, Shaikh and State.
The Social and Political Structure of Kurdistan,
Zed Books Lt, London 1992.
"Nationalism and Language in Kurdistan,
1918-1985",
San Francisco: Mellen
Research University Press, 1992،
Amir Hassanpour
The making of Kurdish identity in Iran
A Vali - Critique: Critical Middle Eastern
Studies, 1995 - Routledge
ت: به‌داخه‌وه وتارنووسه کورده‌کان که‌متر له
نامه دوکتوراکان
ولێکۆڵینه‌وه‌کان که‌لک وه‌رده‌گرن و توشی هه‌ڵه‌ی
زۆر وبۆچوونی حوکمی
ده‌بن.
ج: یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانم کتێبی (داوید
مه‌کداوڵ)-ه، "تاریخی
سه‌رده‌می نوێی کورده‌کان"، پێداچوونه‌وه و چاپی
دووه‌م 2000. ئه‌م کتێبه
له‌لایه‌ن کاک برایمی یۆنسی کراوه‌ته فارسی وله
ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌ڵام کاک
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ر‌ی دوای پێداچوونه‌وه
دیتوویه فه‌سڵێک له‌وکتێبه
نه‌کراوه‌ته فارسی و فڕێدراوه. کاک ئه‌حمه‌د خۆی
فه‌سڵه‌که‌ی کردووه‌ته فارسی و
بڵاوی‌کردووه‌ته‌وه:
http://www.ashti.nu/jan07/07-01-30a.pdf
مه‌کداوڵ لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ئینگلیزییه که بۆ
نووسینی کتێبه‌که‌ی
له زۆرسه‌رچاوه که‌لکی وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ زۆر
لێکۆڵه‌ره‌وه وسیاسه‌توانی کوردیش
پێوه‌ندی هه‌بوو و وه‌ک ڕاوێژکار یارمه‌تی
لێوه‌رگرتوون.
توێژینه‌وه‌که
جێی‌باوه‌ڕه و ماوه‌ی چوارساڵ خه‌ریکی بووه،
پێداچوونه‌وه‌ی سێیه‌م له ساڵی 2004
بڵاوبووه‌ته‌وه.
2-4-
په‌یدابوونی چینی ناوه‌ڕاستی نوێباو له کوردستان
مه‌کداوڵ
نووسیویه له
ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م (1920)- ڕا
له خوارووی کوردستان و عێراق ئاغاوه‌ت و
ده‌ره‌به‌گه‌کان
به‌هێزتر بوون و
تێکه‌ڵاوی ده‌سه‌ڵاتداری وحکومه‌ت بوون... بۆ وێنه
له 46 خانه‌واده‌ی گه‌وره
(magnate families)-
عێراق که زیاتر له 7500 هێکتاریان زه‌وی هه‌بوو،
یازده‌یان
کورد بوون... ئاغاوه‌ت له ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا
ده‌سه‌ڵاتیان زۆر بوو. ده‌وڵه‌ت
باوه‌ڕی هێنده به له‌شکر نه‌بوو چونکه له‌ناو
ئه‌وله‌شکره ئه‌وئه‌فسه‌رانه‌ی
له‌چینی ناوه‌ڕاست ویان توێژی ناوه‌ڕاستی هه‌ژار
(lower middle class)
بوون دایمه
زیاتر ده‌بوون و ڕێبه‌ری له‌شکرایان به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرت... دوو هێزی دژ خه‌ریکی
تاقی‌کردنه‌وه بوون، ڕژێمی کۆن(ancien
regime)
به‌دژی چینی ناوه‌ڕاست که
تازه‌په‌یداببوو، دێهات
دژی ئه‌وشارانه‌ی که خه‌ریک بوون ده‌بوونه
بۆرژوایی... (لل
297-298،
فه‌سڵی 14 له‌دایک‌بوونی جوڵانه‌وه‌یه‌کی
ناسیۆنالیستانه له‌ژێر
ده‌سه‌لاتی هاشمییه‌کان،ده‌قی ئینگلیزی).
مه‌کداوڵ
درێژه‌ده‌دا به‌باسه‌که‌ی
و ده‌نووسێ: له
نێوه‌راسته‌کانی 1950 به‌شێوه‌یه‌ک وه‌زعی ئابوری
کوردستان باشتر بوو دوای وه‌ی که
ئاوبه‌نده‌کانی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان سازکران و
سیسته‌می ئاوداشتن باشتر
و
کاره‌با زیاتر بوو.
هه‌روه‌ها نزیک سلیمانیش کارگه‌ی سیمت و توتن
دامه‌زران.
كشتوکاڵ زیاترمکانیزه کراو جوتیاره‌کان
ده‌هاتنه‌شار بۆ کار... (ل 299)
له
چارده‌ی جولای 1958 عه‌بدولکه‌ریم قاسم
وئه‌فسه‌ره‌ئازاده‌کان
(Free Officers)
کۆده‌تا ده‌که‌ن و ڕژێمی پاشایه‌تی ده‌ڕووخێنن.
سکرتێری ئه‌وده‌می
پارتی دیموکراتی کوردستان برایم ئه‌حمه‌د بوو که
پشتیوانی له کۆده‌تاکرد. کا‌تێک
دوو حه‌فته‌دوایه ڕه‌شنووسی قانونی بنه‌ڕه‌تی
بڵاوبۆوه نووسرابوو:
عه‌ره‌ب و کورد
هاوبه‌شن له نیشتماندا ومافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان
له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌فه‌رمی
ده‌ناسرێ (ده‌قی ئینگلیزی کتێبه‌که‌ی مه‌کداوڵ،
ل302، فه‌سلی پازده: کورده‌کان
وعێراقی شۆرشگێڕ). عه‌بدولکه‌ریم قاسم
مه‌لامسته‌فای بارزانی، که ئه‌وده‌م له
سۆڤییه‌تی پێشووبوو،
بانگ ده‌کاته‌وه بۆ عێراق و بارزانی له مانگی
ئۆکتۆبری
هه‌مان ساڵ (1958) ده‌گاته به‌غدا (ل303.
به‌ڵام
حکومه‌تی قاسم گوێ‌ناداته دابین‌کردنی
مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد وکه‌م‌که‌م کێشه‌ی
نێوان کورده‌کان و ڕژێمی قاسم
قوڵ‌ده‌بێته‌وه. قاسم بۆ که‌م‌هێزکردنی
مه‌لامسته‌فا بارزانی،
یارمه‌تی ئاغاوه‌ت
و عاشیره‌ته‌کانی دژی بارزان ده‌دا
به‌لام دوای ماوه‌یه‌ک
مه‌لا مسته‌فا دژی
ئه‌وعاشیره‌تانه ده‌ست‌ده‌کا به‌شه‌ڕ (309-310).
به‌وشێوه بارزانی شۆرشی
چه‌کدارانه‌ی ئاغاوه‌ت وسه‌رۆک‌عاشیره‌ته‌کان
به‌دژی ڕژێم ده‌ست‌پێ‌ده‌کا.
مه‌کداوڵ ده‌ڵێ شۆرشه‌که هۆی دیکه‌شی هه‌بوو.
له
(24)-ی سپتامبردا
قاسم بڕیاری داخرانی پارتی دیموکراتی
کوردستان ده‌دا.
قسه‌وباسێک له‌هاوینه‌وه له‌ناو پارتیدا هه‌بوو.
که‌مایه‌تییه‌ک
له‌ژێر ڕێبه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یکوت که
پارتی ده‌بێ به‌شداری له‌شۆرشی
چه‌کداری بکا و بۆ گه‌شه‌ی جوڵانه‌وه‌ی
ناسیۆنالیستانه که‌لکی لێ‌وه‌رگرێ. به‌ڵام
ده‌سته‌ی زۆرایه‌تی له‌ژێر ڕێبه‌ری برایم
ئه‌حمه‌د پێی‌وابوو که ئامانجه‌کانی
پارتی دژی ئامانجه‌کانی شۆرشی چه‌کدارانه‌ی
ئاغاوه‌ت بوو. پارتی دیموکرات، شۆرشی
چه‌کدارانه‌ی بارزانی وه‌ک شۆرشی ئاغاوه‌ت بۆ
پاراستنی قازانجی چینایه‌تی
چاولێ‌ده‌کرد. له‌کاتێکدا پارتی خه‌باتی ده‌کرد بۆ
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری
(ل
310). له 1963 به‌عسییه‌کان کۆده‌تا ده‌که‌ن و
ڕژێمی قاسم ده‌ڕووخێ.عه‌بدولسه‌لام
عارف ده‌بێته سه‌رۆک‌کۆمار وئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن‌ئه‌لبه‌ر ده‌بێته
سه‌رۆک‌وه‌زیر. (ل 313).
2-5-
سه‌رچاوه‌کان
به‌کوردی:
1-
کورته‌یه‌ک له ژیانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د:
http://www.manymn.blogfa.com/post-3.aspx
به
ئینگلیزی:
1.A
Political and Literary Life of Ibrahim Ahmad
http://www.kurdmedia.com/article.aspx?id=7718
2.
McDowall, David, (2000), A Modern History of the
Kurds, revised ed, I.B. Tauris Publishers,
London.
2-6-
پاشکۆ
1. "مه‌کته‌ب
سیاسی ڕۆڵی (مجلس قیاده الثوره) ده‌گێڕیت":
نه‌وشیروان مسته‌فا:ناکۆکیه‌کانمان له‌گه‌ڵ
یه‌کیه‌تی نیشتمانی گه‌یشتووه‌ته خاڵی
نه‌گه‌ڕانه‌وه، به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین
(2009.04.11):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16309
2- "ئه‌گه‌ر
هه‌یه هه‌ڵبژاردن دوابکه‌وێت": تائێستا نازانرێت
به‌غدا یان هه‌ولێر پاره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
(2009.04.10):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16302
3-
له
دووڕاپرسیدا، لیستێک به ڕابه‌رایه‌تی نه‌وشیروان
مسته‌فا
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێم ده‌باته‌وه
(2009.04.09):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16283
4-
به‌رپرسی سه‌نته‌ری هودا بۆلێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی:
په‌رله‌مانی
کوردستان نوێنه‌ری خه‌ڵک نیه (2009.04.08):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16252
5.
ڕه‌گ: داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین به‌فێڵ و
به‌ڵێنی
ناڕاست فریو نه‌خۆن و ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌فیڕۆ
نه‌ده‌ن
(2009.04.09):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16263
6-
ئێستاحکومه‌تی هه‌رێم که‌مترین مه‌ترسی
وگه‌وره‌ترین هه‌لی
گۆڕان و به‌هێزکردنی ئه‌وکابینه دووپارچه و
لاواز وناشه‌فافه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه
(2009.04.10):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16294
7-
بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون: ڕۆژبه‌ڕۆژ خواستی گۆران
هه‌مه‌ڕه‌نگ و
فره‌ده‌نگ وفراوانتر و یه‌کانگیرتر ده‌بێت
(2009.04.09):
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=16267
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|