|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.07.09
چۆن ڕه‌وتی که‌مینه‌ی ناو حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران (کۆمه‌ڵه) به‌هێزتر که‌ین؟
به‌شی دووه‌م:
که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران(کۆمه‌ڵه) پێویستی
به‌شێوه‌کار و پڕۆژه‌ی دیموکراتانه‌یه!
2-
کورته‌و ئاکام
A)
پێویست‌بوونی شێوه‌کارو وپڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی
دیموکراتانه
ئه‌لف: شێوه‌کار:
که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران(کۆمه‌ڵه) ده‌بێ
کار به‌شێوه‌ی ده‌سته‌ی دیموکراتانه بکاته
بنه‌ڕه‌تی کاری ڕێکخراوه‌یی خۆی.
ئه‌و‌شێوه که دوای سازبوونی ده‌سته‌ی 85 که‌س
وکۆڕی یاران و ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژی کۆمه‌ڵه و ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه بووه‌ته باو ، له‌بارترین
شێوه‌کاره بۆ په‌روه‌رد‌ه‌کردنی تێکۆشه‌ری
دیموکرات
و له‌داهاتوودا
ده‌توانێ
ببێته بناغه‌ی‌سازکردنی حیزبی سۆسیالیستی
دیمکراتی
کوردستانیش.
ب: پڕۆژه: که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
ده‌بێ
حه‌ول‌بدا وه‌ک ڕه‌وتی ڕێفۆرم وچاکسازی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی لێ‌نه‌یێ که دوای
خه‌باتێکی قاره‌مانه‌ی سیاسی و بیروڕا له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی
خۆی ڕزگار کرد به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانییه‌وه
ده‌ست‌پێکه‌ری ئاڵوگۆڕێکی
بنه‌ڕه‌تی‌بێ له‌کۆمه‌ڵه و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری.
ڕه‌وتی ڕێفۆرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ
ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و کوکتوری، نه‌بووه، به‌ره‌و
ئاڵوگوڕێکی که‌م و لیبراڵانه
چووه.
پ:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاری دیموکراتانه‌ی
بنه‌ڕه‌تی له‌کوردستان
کارێکی دژواره و هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه سه‌رکاری
سیاسی. نمونه
زۆره.
بۆوینه کاک عه‌باس وه‌لی زانستگه‌یه‌کی
دیموکراتانه‌ی به‌شێوه‌ی
وڵاته ئوروپاییه‌کان له هه‌ولێر دامه‌زارند،
به‌ڵام به‌پارێزه توندوتیژه‌کان لایان
برد.
B)
پڕۆژه‌ی گونجاندنی کوردی
تاراوگه له کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتانه
ئه‌لف: تائێستا دوو ئاڵوگۆڕی گه‌وره پێک‌هاتووه:
له‌لایه‌ک که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
تاڕاده‌یه‌ک توانیویه ڕێبازی سیاسی خۆی
ڕوون‌کاته‌وه وجووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده-مازوجی
بناسێنێ و له‌لایه‌کی دیکه‌وه دوای
ناسرانی ئه‌و‌سێ ده‌سته‌کوێرباوه‌ڕه، ده‌سته‌ی
سه‌ربه‌خۆی 85 که‌س پێک‌هاتووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مینه‌ی حیزب و ده‌سته‌ی 85 که‌س
ستراتیژیایه‌کی دیموکراتانه‌یان
نه‌بێ بۆ ئاڵوگۆڕ ده‌سکه‌وته‌کانیان زۆر که‌م
ده‌بێ.
ب: ئاڵوگۆڕی وا بنه‌ڕه‌تی ته‌نیا به پڕۆژه‌یه‌کی
دیموکراتانه و شارومه‌ندی هه‌ڵسوڕاو
ساز ده‌کرێ. له تاراوگه زیاتر له یه‌ک
ملیۆن
کورد ده‌ژین که زۆرتریان شارومه‌ندی وڵاته
ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کانن. ئه‌و
کوردانه
ده‌توانن و ده‌بێ ببن به‌به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و
ئاڵوگۆڕه.
پ: تائێستا گونجاندنی ئه‌و کوردانه له‌و
کۆمه‌ڵگه ناوبراوانه‌دا پس‌پس و پڕ له‌که‌موکوڕی
بووه. ئێمه وه‌ک کوردی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ پڕۆژه‌ی گونجاندنی خۆمان
له‌وکۆمه‌ڵگانه‌دا پێشکه‌ش
که‌ین و له ئامرازه راگه‌یاندنه‌گشتییه‌کانی
وڵاته ئوروپایی و
ئه‌مریکاییه‌کاندا بڵاوی که‌ینه‌وه و حه‌ولی بۆ
بده‌ین که نه‌خشه‌که له‌کرده‌وه‌شدا
وه‌دی بێ.
ت: پێشنیار: پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گونجاندنی کورد له
ئوروپا و
ئه‌مریکا له‌دوو به‌ش پێک‌دێ وده‌بێ ئه‌و خاڵانه‌ی
تێدا بێ:
به‌شی
(a)
(1)
ناساندنی سیسته‌می پارله‌مانی بۆ کورده‌کانی
تاراوگه
(2)
ڕه‌خنه‌گرتن له‌سیسته‌می سیاسی کوردستان
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌و‌سیسته‌مه
(3)
"ته‌نیا"
ئه‌و کوردانه‌ی که ئاوا وشیارده‌کرێنه‌وه
وپه‌ر‌وه‌رد‌ه ده‌کرێن
"ده‌توانن"
ببنه پێکهێنه‌ری ئاڵوگوڕی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو کوردی
تاراوگه و
ژوور‌وه‌ی کوردستان و له هه‌رچواربه‌شه‌که (4)
له‌خوارووی کوردستان (عێراق)
ده‌وڵه‌تی هه‌رێم و پارله‌مان و له‌شکر هه‌یه، له
سێ‌به‌شه‌که‌ی دیکه
ده‌بێ
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکر له‌تاراوگه
سازکرێ.
به‌شی
b))
(1)
ناساندنی که‌موکوڕییه‌کانی سیسته‌می په‌رله‌مانی و
سازکردنی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاشتی و له‌ناوبردنی
چه‌ک وپیشه‌سازی چه‌ک له‌دنیایه
ودابین‌کردنی عه‌داڵه‌ت به‌یارمه‌تی سۆسیالیزم،
فێمینیزم، ناسیۆنالیزم و
ژینگه‌پارێزی دیمکوکراتانه و شۆرشی هێمنی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری
وکولتوری.
ج: جوڵانه‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر ئه‌وپڕۆژه گه‌وره
دامه‌زرابێ ته‌واوی کورده‌کان و کوردستان ده‌گۆڕێ.
هه‌ربۆیه‌شه که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه) ده‌بێ ستراتیژیایه‌کی ئاوای هه‌بێ بۆ
ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تڕا بگۆڕدرێ.
حیزبی سۆسیالیستی کوردستانیش له‌ڕه‌وتێکی وادا ساز
ده‌بێ. حیزبه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانیش به‌شێوه‌یه‌کی وا ده‌بێ بگۆڕدرێن.
2.
پێشه‌کی
وتاری
ئه‌وڕو، درێژه‌ی ئه‌م‌باسه‌یه: "چۆن ڕه‌وتی
که‌مینه‌ی ناوحیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)
به‌هێزکه‌ین؟، به‌شی یه‌که‌م،
2008.06.08).
2-2-
ناساندنی چه‌ند زاراوه
کوردی تاراوگه،
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
(Kurdish diaspora)
به‌پرش‌وبڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له دنیادا
ده‌کوترێ
(disapora).
له‌پێشدا ئه‌وزاراوه بۆ جوله‌که‌کان به‌کار
ده‌هێنرا، ئه‌وکاته‌ی
ده‌وڵه‌تی خۆیان نه‌بوو و له‌دنیایه‌دا
بڵاوببوونه‌وه. ئێستا به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کی
گه‌وره‌ی کۆچه‌ر ده‌کوترێ که زۆر بڵاوبوونه‌وه
(بڕوانه
Oxford Dictionary of Sociology, G.Marshall,1998,
Oxford).
گونجاندن
(integration)
گونجاندن له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ڕه‌وتێکه که له‌ودا
ده‌سته‌یه‌کی لاوه‌کی
(sub-group)
بۆوێنه که‌مایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
(ethnic minority)
ستروکتوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی
که تێیدا ده‌ژی
ده‌سه‌لمێنی، یان خۆی له‌گه‌ڵ دێنێته‌وه و ته‌واو
به‌شداری تێدا ده‌کا، له حاڵێکدا
که پێ‌ناسه و تاقانه‌بوون و جیاوازی کولتوری خۆی
ده‌پارێزی
(The Penguin Dictionary of Geography, 2003,by
Audrey N. Clark, Penguin Books.)
2-3-
که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) و ئه‌رکه
تاریخییه‌که‌ی
ئه‌لف:
که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران كۆمه‌ڵه) تاڕاده‌یه‌کی زۆر
له‌پێویستی کوردستانی بوون حاڵی بووه و باڵی
مازوجی و
لایه‌نگرانی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای
کۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسیان ناساندووه.
مازوجی
ده‌یه‌وێ که‌مینه ته‌رتوتوناکا. به‌پێچه‌وانه،
باڵی عه‌لیزاده ده‌یه‌وێ که
که‌مینه‌یه‌کی بێده‌نگ و بێ‌بیروڕا سازکا و
بیهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جارێکی
دیکه
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
له‌هه‌ڵوه‌شان ڕزگارکا و وه‌ک هه‌میشه
ببێته سه‌رۆکی ئه‌وحیزبه.
ب: کاک برایمی عه‌لیزاده تائێستا دووجار
ئه‌وکاره‌ی
کردووه. جاری یه‌که‌م کاتێک ده‌سته‌ی
کۆمۆنیسته‌کارگه‌رییه‌کان حیزبیان به‌جێ‌هێشت
و جارێکی دیکه‌ش کاتێک ده‌سته‌ی کاک عه‌بدوڵای
موهته‌دی له‌و حیزبه‌جیابوونه‌وه.
له‌هه‌ردووک "ڕزگار‌کردنه‌کان"-دا بنه‌ڕه‌تی
سیاسه‌تی کاک‌برایم کۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارس و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ
ناسیۆنالیزمی کورد بوو: جیاوازییه‌که
هه‌ر له‌توێکڵی حیزبه‌که‌دا بووه نه‌ک کاکڵ
وناوه‌ڕۆکی
پڕۆگرامه‌که.
پ:
دوای خه‌باتێکی بیروڕای بێ‌وچان بۆ ناساندنی
کۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه و دوای ناسرانی ده‌سته‌ی
موهته‌دی و دوای ناساندنی
ناسیۆنالیزم وه‌ک سیاسه‌ت، تیۆری و
ئایدیۆلۆژییایه‌ک بۆ سازکردنی کوردستانێکی نوێ،
کاک برایمی عه‌لیزاده دیسان ده‌بوو حیزبه‌که‌ی
ڕزگارکا له‌بیروڕای مه‌ترسیدار و
ناچار له‌گۆنگره‌ی دوازده‌دا له 2006، "کورد"-ی
به‌بێ‌حورمه‌تییه‌کی بێ‌سنوور
هێناوه ناوبه‌رنامه‌که‌ی حیزبه‌که‌ی. دیاره به
مه‌به‌ستی فریودانی گه‌لی کورد و
بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رکوتی که‌مینه و ئازادی بیروڕا
له‌ناو حیزبه‌که‌ی چونکه
له"به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری
له کوردستان" باسی نه‌ته‌وه‌ی
کورد نه‌کراوه و حیزبه کوردییه‌کان
و په‌رله‌مان ناقانونی کراون.
واتا کاک برایمی
عه‌لیزاده به‌ئاشکرا خۆی حازرکردووه بۆ کۆشتاری
ناسیۆنالیسته‌کان. له‌وجێیه‌ش
که‌باسی مافی خوێندن به‌کوردی و پێوه‌ندی
کورده‌کانی به‌شه‌کانی دیکه کراوه، چونکه
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌ناسراوه، زۆر هاسان
به‌بیانووی یه‌کگرتنی وڵاتی
یه‌کپارچه‌ی سۆسیالیستانه ئه‌و مافانه‌شی
لێده‌ستێندرێته‌وه. له سۆڤییه‌ت دیتمان
چۆن ئه‌وکارانه‌یان کرد.
2-4
پێشنیار: پڕۆژه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه له‌دوو
پله‌دا
ئه‌لف: که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه له‌پێشدا ده‌بێ
له‌ئوروپا و
ئه‌مریکا به‌رنامه‌وڕێکخراوه‌ی خۆی سازکا و دوایه
له‌کوردستان
په‌ره‌بستێنێ.
ب: پله‌ی یه‌که‌م: که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه، ئه‌گه‌ر
بییه‌وێ،
درێژه به‌گه‌شه‌ی خۆی‌بدا ده‌بێ هێزی خۆی بخاته
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هۆیه‌کانیش
ئه‌وانه‌ن:
(a)
جووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده- مازوجی ناهێڵن حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) تازه‌بکرێته‌وه.
کاک‌برایمی عه‌لیزاده سه‌رۆکی
دایمه‌ی حیزبه و ته‌واوی پاره وئیمکانی
ئه‌وڕێکخراوه‌ی له‌ده‌ست‌دایه و
به‌بێ‌هیچ لێ‌پرسینه‌وه‌یه‌ک ئه‌ندام و به‌رپرس
ده‌کڕێ و له‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی دایه
و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم ودادگه‌کان هیچ
چاوه‌دێرییه‌کی کاروباری وان
ناکه‌ن. واتا له دوولاوه بێقانونی به‌سه‌ر حیزبی
کۆمۆنیست و حیزبه‌کانی‌دیکه‌دا
زاڵه.
(b)
له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات کورده‌کان شارومه‌ندی وڵاته
ئوروپاییه‌کان و
دیموکراتی هه‌یه و هه‌ڵسوڕاوه سیاسییه‌کان وه‌ک
شارومه‌نده‌کانی دیکه کارده‌که‌ن
یان ده‌خوێنن و به‌پاره‌ی خۆیان ده‌ژین و
حه‌وجه‌یان به پارتی و یه‌کیه‌تی نییه.
(c)
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بایه‌خ‌داده‌نرێ بۆلێکۆڵینه‌وه
و قسه‌وباسی ئازاد و
سمیناردانان. ئه‌و‌که‌سانه‌ی کۆمه‌ڵه‌بوون و
بۆچوونی تازه‌یان هه‌یه زۆرتریان
له‌ولاته ئوروپاییه‌کان ده‌ژین و ده‌رفه‌تی
بیرکردنه‌وه‌ی ئازادیان بۆ
هه‌ڵکه‌وتووه.
هه‌ڵسوڕاونی ده‌سته‌ی 85 که‌س وکۆڕی یاران زۆرتر
له
وڵاته ئوروپاییه‌کان ژیاون وخوێندوویانه و فێری
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بوون.
(d)
که‌مینه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) ده‌بێ
به‌ئاشکرا خۆی بناسێنی و
ده‌ست به‌تێکۆشانی خۆی بکا.
که‌مینه‌ی حیزب ده‌بێ باوه‌ڕی به‌خۆی بێ، ده‌سته‌ی
کۆمۆنیسته به‌پارێزه‌کان هیچیان پێ‌نییه
وناسراون، که‌مینه نابێ هیچ ترسی هه‌بێ و
به‌شانازییه‌وه ده‌بێ له حیزبی عه‌لیزاده- مازوجی
بێته‌ده‌رێ. بۆ ده‌بێ که‌مینه
راوه‌ستێ له کۆنگره‌ی سێزده‌ی جووت ده‌ستکه،
سوکایه‌تییان پێ‌بکرێ؟ ئه‌وکۆنگره
پێش‌گرتنه‌که‌ی دیار و روونه ئاکامه‌که‌ی چ
ده‌بێ؟ عه‌لیزاده وه‌ک کاک عه‌بدولا
موهته‌دی کردووه و زۆر ئه‌ندامی کڕیوه. (بۆ
زانیاری زیاتر بروانه: فواد ئازادی،
دیکتاتۆره‌چکۆڵه‌کان....)
پ: پله‌ی دووه‌م: هاوکات که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌وکارانه ده‌کرێن، له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
(ئێران) و سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی
کوردستانیش خه‌باتی بیر‌ورا ، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
کولتوری و ئابوری درێژه‌ی
پێبدرێ.
کوردستان شوێنی سه‌ره‌کی خه‌باته و کار
له‌ده‌ره‌وه بۆ ڕزگاری کوردستانه
له هه‌مووبارێکه‌وه.
2-5-
پێشنیار بۆ کاری ڕێکخراوه‌یی که‌مینه و
جیاواز بیره‌کانی دیکه
ئه‌لف: پێموایه ئێستا دانانی حیزب هه‌ڵه‌یه.
ئه‌وه‌ش
ئه‌زمونی
ڕه‌وتی ڕێفۆرم و چاکسازی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ نیشانی
داوه. ئه‌وان دوای
ناسرانی ده‌سته‌ی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی
هه‌لومه‌رجێکی له‌باریان بۆ هه‌ڵکه‌وت که
شێوه‌ڕێکخراوه‌یه‌کی تازه هه‌ڵبژێرن به‌ڵام
ئه‌وکاره‌یان نه‌کرد و خه‌ریکی
حیزب‌سازکردن بوون.
ب:
جیابوونه‌وه له جووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده- مازوجی
ده‌بێ جیابوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بێ و مالاوای
له‌هه‌موو کوکتوری
به‌پارێزانه.
پ: ده‌سته‌ی 85 که‌س وکۆڕی یاران گه‌وره‌ترین
ده‌سکه‌وتیان
ئه‌وه‌یه که به‌شێوه‌ی ده‌سته کار ده‌که‌ن و نه‌ک
حیزب.
ت:
یه‌کێک له‌که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌و‌ده‌ستانه
ئه‌وه‌یه
که هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان
له هه‌ر تێکۆشانێکدا خۆیان ناناسێنن.
هۆیه‌کانی
ده‌توانێ ئه‌وانه‌بن:
(a)
هێشتا کولتوری کۆن یه‌خه‌ی به‌رنه‌داون. ئه‌وه‌ش
سه‌یر
نییه و به‌ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه ده‌بێ چاره‌سه‌ر
بکرێ.
(b)
ڕه‌نگه ئه‌و هاوڕێیانه
باوه‌ڕیان به‌خۆیان که‌م‌بێ. چاره‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ر
خۆناساندنه.
شارومه‌ندان
ئه‌وانیان خۆش ده‌وێ و ده‌بێ باوه‌ڕیان به‌خۆیان
زیاتر بێ.
(c)
ڕه‌نگه پێیان وابێ
ئه‌وه هه‌ر کۆ‌نه‌کۆمه‌ڵه‌کانن که
کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان پێ‌باشه. به‌ڵام وانییه.
کۆمه‌ڵه ڕێکخراوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بوو و زۆرتری
سیاسه‌ته‌کانی له‌لایه‌ن زۆر
که‌سه‌وه که جیاوازی بیرورایان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
بوو پشتیوانی لێده‌کرا.
(d) ڕه‌نگه
ئه‌ندامی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)-یان تێدای‌بێ.
ئه‌گه‌روابێ ئه‌و
ئه‌ندامانه به‌شانازییه‌وه ده‌بێ بێن و خۆیان
ئاشکرا که‌ن و بڵێن ئێمه چی‌دیکه
له‌گه‌ڵ ئه‌وحیزبه‌کار ناکه‌ین.
2-6
لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورتی
تێکۆشانی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
کۆڕی
یاران (تاقه‌که‌سه‌کانی ته‌یفی کۆمه‌ڵه)
ڕێوڕه‌سمی
(31)-ی
جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌شاری
ستوۆکهۆڵم به‌ڕێوه
ده‌با(بروانه سه‌رچاوه‌کان). من له‌خواره‌وه
ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به
لایه‌نه‌به‌هێز ولاوازه‌کانی ئه‌وتێکۆشانه.
ئه‌لف:
تاقه‌که‌سه‌کان خۆیان و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌وکاره ده‌که‌ن و نیشانی ده‌ده‌ن که جیاوازییان
هه‌یه له‌گه‌ل
کۆمۆنیسته‌به‌پارێزه‌کان. ژماره ته‌له‌یفونیش
دراوه بۆ په‌یوه‌ندی.
به‌ڵام ناوی
ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بێ پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ‌بگیرێ
نه‌نووسراوه. نازانین
چه‌ندکه‌سیان ژنه چه‌ند که‌س پیاوه. نازانین
چه‌ند که‌س گه‌نجه چه‌ند که‌س
به‌ته‌مه‌ن.
پێشنیار: له هه‌ر تێکۆشانێک
ناووپاشناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر بڵاو کرێته‌وه. بۆچی؟ ئه‌وکه‌سانه
بۆ شارومه‌ندان ده‌ناسرێن.
ڕێزیان لێ‌ده‌گیرێ بۆ تێکۆشانه‌که. هه‌روه‌ها
به‌رپرس ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ڵه‌کان و دوایه ڕه‌خنه‌یان لێ‌ده‌گیرێ و فێر
ده‌بن.
ڕابه‌ری دیموکرات ئاوا
په‌روه‌رده ده‌کرێ.
ب:
کۆڕی یاران په‌یامی کۆڕی خوێندووه‌ته‌وه. به‌ڵام
په‌یامه‌که چاپ‌نه‌کراوه و بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
پ: وێنه‌ی چه‌ندکه‌س که وتاریان هه‌بووه
بڵاوکراوه‌ته‌وه
به‌ڵام نه‌نووسراوه که ئه‌و که‌سانه ناویان چییه.
ت: چه‌ندپارچه‌شیعر خوێندراوه‌ته‌وه. به‌ڵام
شیعره‌کان و
ناوی شیعروێژه‌کان بڵاونه‌کراونه‌وه.
ج: کاتێک ئه‌ووتاره‌م ده‌نووسی دیتم که فیلمی
ئه‌وڕێوڕه‌سمه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاو بووه‌ته.
به‌ڵام نه‌گه‌یشتمێ چاوی لێکه‌م
(بڕوانه
http://www.bojanawa.com/).
2-7-
که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه و دووله‌ت بوونی که‌سایه‌تی
کوردی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
من
له وتارێکدا باسی ئه‌و دووله‌ت بوونه‌م کردووه
(بڕوانه سه‌رچاوه‌کان)
به‌کورتی باسه‌که‌م ئه‌وه‌یه که کوردی تاراوگه
له‌لایه‌ک
شارومه‌ندی وڵاتێکی دیموکراتانه‌یه و له‌لایه‌کیش
شارومه‌ندی کوردستانه که که‌متر
دیموکراتانه بووه و شێوه‌ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه‌ته تاراوگه. بۆوینه
هێندێک له‌کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ندامی
ڕێکخراوه کوردییه‌کانن که زۆرتر
وه‌ک ده‌سته‌ی باوه‌ڕکوێر ده‌چن تا حیزب.
زۆرتری لایه‌نگر و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی که‌مینه‌ی
ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه) له‌وڵاته ئوروپاییه‌کان ده‌ژین و
ده‌بێ زانیاری‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر
ئه‌و دووله‌ت‌بوونه و قسه‌وباسی له‌سه‌ر بکه‌ن.
2-8-
سه‌رچاوه‌کان
1."به‌رنامه‌ی
کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له
کوردستان"، پێشڕه‌و، ده‌وری دووه‌م، ژماره 237،
نوامبری 2007، ژماره 238،
ئۆکتوبر(؟)-ی 2007، ژماره 239-240، دێسامبری 2007.
2.
فواد ئازادی، دیکتاتۆره‌چکۆڵه‌کان، له‌په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی 13ی کۆمه‌ڵه ڕیکخراوه‌ی
کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست،2008.06.15.
3.
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه:http://www.brwska.org/jun-08/22-1.pdf
4.
حه‌سه‌نپور، جه‌فعه‌ر، چۆن له جه‌ژنه‌کان
هێمنایه‌تی
دابین که‌ین؟، 2006.06.30، ماڵپه‌ڕی خۆم له
هه‌ڵوێست
|