|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.04
به‌شی سیێیه‌م
فراکسیۆن و ئه‌فسانه‌ی حیزبی هه‌میشه دیموکرات
وڕاسته‌قینه‌ی‌کۆمۆنیستی ئێران
3-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م
له
2008.08.01
و
2008.08.03
دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
3-1-
مانای
ئه‌فسانه چییه؟
ئه‌فسانه
(fable)
مانای زۆره، سێ مانای زاراوه‌که
ئه‌وانه‌ن:
(1)
شیعر یان په‌خشانێکه که وانه‌یه‌کی ئه‌خلاقی
تێدابێ.
ده‌توا‌نین ئه‌فسانه‌کان دابه‌ش که‌ین به کۆن و
نوێ. نمونه‌ی نوێ: قه‌ڵای
ئاژه‌ڵان، که جۆرج ئۆروێل نووسیویه.
(2)
ئه‌فسانه نووسراوه‌یه‌که،
له‌سه‌ر قسه‌ی ڕاست
(facts)
دانه‌نرابێ. بۆوێنه بڕوانه ئه‌وڕسته:
ئه‌وبیره‌وه‌رییانه
ڕاست نییه و
له‌سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵکوتن دانراوه.
(3)
قسه‌ی ناڕاست و درۆ
3-2
سیاسه‌توانه‌کان و
ئه‌فسانه‌داتاشین
سیاسه‌توانه به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیکاڵه‌کان زۆر
جار
ئه‌فسانه (قسه‌ی ناڕاست ودرۆ) سازده‌که‌ن بۆ
فریوی جه‌ماوه‌ر. بۆ نمونه حیزبی
سۆسیال‌دیموکراتی سوید له‌مێژه بووه‌ته حیزبێک که
زۆرتر قازانجی چینی ناوه‌ڕاستی
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌پارێزی به‌ڵام ئێستاش به‌خۆی
ده‌ڵێ حیزبی کرێکاران! حیزبی
به‌پارێزه‌کانی سویدیش به‌خۆیان ده‌ڵێن حیزبی
کرێکاران، ته‌نیابۆ فریودانی
جه‌ماوه‌ر.
ئه‌فسانه‌ی دیموکرات و ڕاسته‌قینه‌بوونی حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تی پادشای ئه‌وحیزبه (کاک
برایمی عه‌لیزاده) له‌لایه‌ن
ئه‌و ڕابه‌ره هه‌میشه‌ییه‌وه سازکراوه بۆ
فریودانی جه‌ماوه‌ر و
ئه‌ندامان.
3-3-
باسێک له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌داتاشینه‌کانی
کاک‌برایم
کاک برایمی عه‌لیزاده بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی
دایمه‌ی
حیزبه‌که‌ی بمێنێته‌وه پێویستی به درۆوده‌له‌سه
سازکردنه. لێکدانه‌وه‌ی تاریخی
ئه‌ودرۆو ده‌له‌سانه زۆر پێویسته و من لێره‌دا
ته‌نیا ئاماژه ده‌که‌م به دوو
خول.
3-3-1-
خولی
خه‌باتی بێوچانی که‌مینه و ڕه‌وتی ڕێفۆرمی
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و
بێده‌نگی حیزبه‌که‌ی
کاک‌برایم:
(1)
کاک برایم که له‌باری تیۆرییه‌وه هیچی له‌باراندا
نییه
و نه‌یده‌توانی ده‌سته‌ی موهته‌دی بناسێنی، بۆیه
ده‌بوو کارێک بکا. کاره‌که‌ش ئه‌وه‌بوو
که کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان هه‌ر بوونی نییه! ناوی
ئه‌و ڕێکخراوه‌شی نا "سازمانی
زه‌حمه‌تکێشان"! له‌باری سیاسی و ئیدیۆلۆژیش خۆی
ئاسوده‌کرد: ئه‌وان ناسیۆنالیست و
گڵاون ئێمه کۆمۆنیست و پاک
و راستین!
(2)
خه‌باتی جیاواز بیره‌کانی ناو کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان و
باسکار وماڵپه‌ڕه‌کان وای کرد که ده‌سته‌ی کاک
عه‌بدوڵا به‌ته‌واوی ناسران و
ڕوون‌بووه‌که ئه‌وان ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕ کوێرن و
فڕیان به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و
سۆسیالیزمه‌وه نییه (باسه‌کان له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌کان ماون). به‌ڵام له‌و ماوه‌دا
حیزبه‌که‌ی کاک‌برایم مرته‌قی لێ نه‌هات! دیاره
چونکه هیچیان له‌باراندا نه‌بوو: خۆ
ناکرێ به دۆعاش خه‌باتی بیروڕا بکه‌ین
(ناسیۆنالیزم 'شه‌یتان' خراپه و کۆمۆنیزم
'خودا'
باشه!).
(3)
به‌ڵام نزیک به دووساڵ خه‌باتی
بیروڕا له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی کاک عه‌وڵا له‌ڕاستیدا، ده‌سته‌ی کاک
برایم‌یشی ناساند. یه‌که‌م: له‌باری
بیروڕاوه و دووه‌م: له‌باری سیاسییه‌وه، که
ئه‌وان به‌درۆ له‌به‌رنامه‌ی
حیزبه‌که‌یان باسی ئازادی ده‌ربڕینی بێرورایان
کردووه. ده‌نا فه‌رموو! که‌مینه و
ڕه‌وتی ڕێفۆرم په‌یدا بووه له‌ناو حیزبه‌که‌ی کاک
عه‌وڵا پشتیوانی له ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕای وان بکه! خۆ پشتیوانی وا مانای
ئه‌وه نییه که پشتیوانی
له‌ته‌واوی بیروڕای جیاوازبیران
بکه‌ی. ده‌توانی ڕه‌خنه‌شیان
لێ‌بگری.
3-3-2-
خولی دووه‌م: کاک
برایم و
فراکسیۆن
کاک عیرفان
عوسمان یه‌کێک
له‌وکه‌سانه‌یه که باوه‌ڕی
به‌ئه‌فسانه‌ی دیموکرات بوونی حیزبه‌که‌ی
عه‌لیزاده-مازوجییه: ئه‌و باسکاره که
هه‌ڵسوڕاوێکی فراکسیۆنیشه، له
ڕۆژهه‌ڵاتدا نووسیویه:
"سه‌ره‌تا
به پێویستی ده‌زانم که بلێم ئه‌و خه‌به‌ره‌ی
که که‌سێک له ژێر ناوی چاوه‌دێر پێشتر بلاوی
کردبوویه‌وه، خه‌به‌رێکی بێ
ناوه‌رؤک و دوور له راستی بوو. به ده‌لیلی
ئه‌وه‌ی که که‌مینه‌یه‌ک له نێو
ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه خوازیاری لا بردنی حیزبی
کمونیستی ئیرانن، به‌لام ئه‌و
رێگایه‌شیان لی نه‌گیراوه که نه‌زه‌رات و بیر و
بۆ چونی خۆیان ده‌رببرن. زۆر که‌س
ده‌لین که دروست بوونی ئه‌م فراکسیۆنه، خۆی به
هۆی نه‌بوونی دیموکراسی بوه. من
ده‌ڵیم به‌رعه‌کس. درووست بوونی فراکسیۆن، بۆ خۆی
نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه که
کۆمه‌ڵه و حیزبی کمونیستی ئیران دێموکراسی نێو
خۆی پاراستوه و خودی ئه‌م
فراکسیۆنه بۆ ئه‌وه بوو که به‌حسه‌کان زیادتر
فورمۆله بکرێت و هه‌نگاوێک بێنه
پێش له سازدانی به‌رنامه و تاکتیکی خۆیان."
3-3-3-
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی کاک عیرفان عوسمان، چاو‌دێر
و ماڵپه‌ڕه‌کان کاک برایمیان نا‌چار کرد
که ڕێبدا به فراکسیۆن قسه‌کانی
بکا!
ئه‌لف: له 2008.07.22 دا وتارێکم له‌هه‌ڵوێستدا
دیت
که که‌سێک
به‌ناوی خوازراوه‌ی چاو‌دێر نووسیبووی.
من
وتاره‌کان چاپ‌ده‌که‌م و ڕۆژی (22)-ی له‌سه‌ر
نووسراوه. ئه‌گه‌ر چاو له
لینکه‌بکه‌ین ڕۆژی 21 نووسراوه.
ب: به‌شێک له‌باسه‌که‌ی چاو‌دێر:"هه‌رچه‌ند
هاووریانی
به‌ره‌ی فراکسیون پی یان وابوو که ده‌توانن
ئه‌م باسه‌و هیوای به‌ره‌سمیت ناسینی
له‌لایه‌ن حیزبی کومونیسته‌وه،له‌کونگره‌ی 13
کومه‌له که‌له‌م روژانه‌دا به‌ریوه
ئه‌چیت، به‌تیر و ته‌سلی بکه‌ن و به‌ئاکامیکی
یاسایی خوی بگه‌یه‌نن. له‌وانه‌یه که
له بارودووخی ئیستا دا باشترین ریگا بو قانونی
پیدانی فراکسیون له‌ناو حیزب‌دا،
له‌ریگای ئه‌م کونگره‌یه‌وه بکریت و له‌وه‌ی
به‌روون و ئاشکرایی لایه‌نگرانی
فراکسیون بوچوون و باوه‌ره‌کانیان بو هه‌موو
ئه‌ندامانی کونگره باس
بکه‌ن.
به‌لام
کومیته‌ی ئیجرایی حیزب
له‌م چه‌ند روژانه‌ی
رابردوودا، به‌ده‌رکردنی راگه‌یاندنیکی ناوخویی
به‌ربه‌ستیکیان دروست کردووه و
به‌شیوه‌یه‌کی زور نا دیموکراتیکانه بریاریان
داوه که له کونگره‌ی 13ی کومه‌له
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فراکسیون قسه ناکریت و ئه‌م
باسه ئه‌سیپردریت به پلونومی
دوای کنگره و ئه‌وده‌م
رای خویان به‌نیسبه‌ت فراکسیون
ده‌رئه‌برن.
ئه‌م بریاره شیوازیکی ته‌واو
هه‌لخه‌له‌تینانه‌یه. چونکه
ئه‌وکات
مه‌سه‌له‌که به رای ئه‌ندامانی
کومیته‌ی ناوندی حیزبی کومونیست دائه‌نریت و
هه‌مووان
ئه‌زانن که کومیته‌ی ناوه‌ندی حزبیش تا سه‌ر
ئیسقان دژ به فراکسیونه.
"
پ: باسه‌که‌ی چاو‌دێر له 2008.07.22 له ماڵپه‌ڕی
رۆژهه‌ڵاتیش بڵاوده‌بێته‌وه.
ت: ڕۆژی 2008.07.22 من له ماڵپه‌ڕی خۆم
وتارێکم
بڵاوکرده‌وه که سه‌ردێڕه‌که‌ی ئه‌وه بوو:" ڕابه‌ری
کۆده‌تا کاک‌برایمی عه‌لیزاده
فراکسیۆنی ناقانونی کرد!"
ج:
کا‌تێک هه‌واڵه‌که‌ی چاو‌دێر له سێ ماڵپه‌ڕی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) دا بڵاو کراوه و زۆر
که‌س وشیار بوونه‌وه، تازه
کاک‌برایم نه‌یده‌توانی پێش فراکسیۆن بگرێ که
قسه‌وباسی خۆیان بکه‌ن.
چ: ئه‌و خه‌به‌ره‌ی چاو‌دێر به‌پێچه‌وانه‌ی
قسه‌که‌ی کاک
عوسمان عیرفان
"خه‌به‌رێکی بێ‌ناوه‌ڕۆک و دوور له‌ڕاستی" نه‌بوو.
من خۆم له‌چه‌ند
سه‌رچاوه‌ی ئاگادارم پرسی. خه‌به‌ره‌که ڕاست بوو.
ح: ئه‌وه که‌شی خنکاندنی بیروڕای جیاوازبیران
له‌ناو
حیزبه‌که‌ی کاک عوسمان دایه که ناهێڵێ
جیاوازبیره‌کان هه‌میشه به‌ناوی ڕه‌سمی وتار
بنووسن و له‌ناوی خوازراوه که‌لک وه‌رده‌گرن. کاک
عوسمان ئه‌وه ده‌زانێ و منیش
ئه‌وه ده‌زانم به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خاترجه‌م بم
پرسیم و دیتم کاک برایم خه‌ریکی
پیلانگێڕانه به‌دژی فراکسیۆن وده‌بێ ده‌ست‌به‌جێ
باس بکرێ.
چ: کاک عیرفانی خۆشه‌ویست! ئه‌وه چاو‌دێر یان من
نه‌منوسیوه
وبه‌ده‌ستی مه‌باره‌کی کاک‌برایم
وده‌روێشه‌کانی نووسراوه که فراکسیۆن
ناقانونییه:
"...کۆنگره
هه‌روه‌ها له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا وێڕای
جه‌خت‌کردنه‌وه له‌سه‌ر مافی که‌مینه بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوون و ڕوانگه‌کانی
خۆیان له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی
حیزبییه‌وه، پێکهاتنی ئه‌وفراکسیۆنه‌ی به
ناپێویست هه‌ڵسه‌نگاند ( ڕاگه‌یاندنی کۆتایی
پێکهاتنی کۆنگره‌ی 13ی کۆمه‌ڵه،
2008.08.01).
3-4-
باوه‌ر به "ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا" مانای
چییه؟
ئه‌لف:
کا‌تێک ئێمه ڕێبده‌ین به که‌سێک که بیروڕای
جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه که بیروبۆچوونی خۆی
ده‌ربڕێ و بڵاوی کاته‌وه و
پشتیوانی لێ‌بکه‌ین ئه‌و ده‌م ئێمه باوه‌ڕمان
به ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا
هه‌یه.
ب: کا‌تێک که‌مینه و ڕه‌وتی ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان خه‌باتی بۆ ئازادی بیروڕا ده‌کرد،
ده‌بوو حیزبه‌که‌ی کاک‌برایم
پشتیوانی له‌وان کرد با. ئه‌و ده‌م ده‌کرا
باوه‌ڕمان به به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی با
که نووسیویه؛ ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا ده‌سه‌لمێنن.
پ: پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان هه‌ردووکیان له
کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌وڵا جیابوونه‌وه و
جیاوازبیربوون. به‌ڵام تائێستا پشتیوانیان له
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا له
حیزبه‌که‌ی کاک‌برایم نه‌کردووه. ناکرێ باوه‌ر
به‌وانیش
بکه‌ین.
ت: ماڵپه‌ر‌ه کوردییه‌کان تائێستا پشتیوانیان له
ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا له
حیزبه‌که‌ی کاک‌برایم نه‌کردووه، ئه‌وانیش
له‌وبابه‌ته‌وه جێی
باوه‌ڕ نین. ئه‌وان ده‌بوو سه‌روتاریان نووسیبا و
پشتیوانیان کرد با له
فراکسیۆن.
ج: ده‌بوو شارومه‌ندانی کورد له‌ده‌ره‌وه و
ژووره‌وه‌ی
وڵات پشتیوانیان له فراکسیۆن کردبا به‌ڵام تائێستا
پشتیوانییه‌که زۆر
نه‌بووه.
چ: کاک‌برایم، کاک عه‌وڵا، کاک مسته‌فا هیجری و...
ئه‌وه
ده‌زانن بۆیه هاربوون
و
جیاوازبیر سه‌رکوت ده‌که‌ن.
ح: کا‌تێک ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه فێربین
له‌هه‌رکوێیه‌ک
هه‌ین له ئازادی بیروڕا پشتیوانی بکه‌ین ئه‌وده‌م
به‌پارێزه‌کان پاشه‌کشه‌ی ده‌که‌ن
و قه‌ڵاکانیان ته‌رتوتوناده‌کرێ.
3-5-
فراکسیۆن به‌پاڕانه‌وه به‌ماف‌کانی
ناگا!
کاک عیرفانی خۆشه‌ویست! ئه‌و که‌مه پاشه‌کشه‌ی
کاک‌برایم به خه‌بات و کراوه‌یی و ماڵپه‌ڕه
ئازاده‌کان مومکین بووه.
ده‌بێ
هه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ش درێژه پێبده‌ین. کارتی
ئه‌ندامه‌تی خۆت بنێره‌وه بۆ کاک‌برایم و
بڵێ من ئه‌ندامه‌تی حیزبێکی وا قبوڵ ناکه‌م.
ڕێی ڕزگاری
ئه‌وه‌یه: فراکسیۆن
ده‌بێ کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆی بگرێ و رابه‌ری کاتی
خۆی هه‌ڵبژێرێ و ده‌ست‌بکا
به‌کارو هه‌ڵسوڕانی سیاسی و بیروڕا و دوای
ساڵیکیش کۆنگره
بگرێ.
حیزبی تازه ودیموکراتانه‌ی کورد له ده‌ره‌وه‌ی
ولات و
له‌ئوروپا و ئه‌مریکا سازده‌کرێ. به‌ده‌ست ئێمه که
به‌کارکردن یان خوێندن به‌ڕێ
ده‌چین، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌ژین که پارلمانی
هه‌یه و ده‌وڵه‌ت و له‌شکرو دادگه‌کان
له‌یه‌کترجیاوازن و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا
سه‌لماوه.
3-6 سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: کوردی
عیرفان
عوسمان،
کۆنگره‌ی 13ی کۆمه‌ڵه (حکا)
له‌فه‌زایه‌کی دۆستانه‌دا کۆتایی
پێهات،http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/08/03/13-121.phtml
چاو‌دێر:
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه بۆی نییه له
کۆنگره‌دا داواکانی
بێنیته‌به‌رباس،
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/07/22/1911.phtml
چاو‌دێر: حیزبی کومونیست و باسی
فراکسیۆن!
http://www.helwist.com/7%20%20%202008/21%20%20Chawdir%20H.K.Iran.htm
ب: ئینگلیزی
-
ناساندنی مانای
(fable)
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی مانای
زاراوه‌که‌یه له:
The random House Unabridged Dictionary, http://dictionary.reference.com/browse/fable
هه‌روه‌ها:
Oxford Concise Dictionary of Literary Terms, by
Chris Baldick, 2001, Oxford University Press
|