|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.06.30
چۆن له‌جه‌ژنه‌کان هێمنایه‌تی
دابین‌که‌ین؟
کورته‌وئاکام
A)
جه‌ژنه‌کان
ئه‌لف: به‌پێی تیۆرییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی جه‌ژن
به‌شێک
له‌دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی وکولتوری
هه‌رکۆمه‌ڵگه‌یه‌که و بۆ لێ‌حاڵی‌بوون له
کولتوریش که‌لک له‌تیۆری کولتور وه‌رده‌گیرێ.
ب: جه‌ژن چه‌شنێک له ده‌وری‌یه‌کترکۆبوونه‌وه‌یه
به
بۆنه‌یه‌ک و بۆشادی‌کردن له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا
(ئه‌و پێناسه به‌هێندێک ئاڵوگۆڕ له
قاموسی
Longman
وه‌ر‌گیراوه).
پ: جه‌ژن دابونه‌ریته و به‌پێی پێناسه دابونه‌ریت
شێوه‌بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوڕانی سه‌قامگیر‌بوو
وپایه‌داره له‌کۆمه‌ڵگه. به‌ڵام
کۆمه‌ڵگه له گۆڕانی دایم‌دایه‌و ئه‌و ئاڵوگۆرانه
کارده‌که‌نه
سه‌ر‌جه‌ژنگترنیش.
ت: له جه‌ژنه‌کاندا جاری وایه کێشه و ناخۆشی
سازده‌بێ و
ئه‌رکی باسکارو لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئه‌وه‌یه که هۆی
ئه‌وکێشانه بدۆزنه‌وه.
له‌ناوکوردی سوید له‌جه‌ژنه‌کان جارجار چه‌ند
که‌س له‌یه‌کتریان داوه
وجه‌ژنه‌کانیان ناخۆش‌کردووه.
ج: به‌پیێ زانیاری سه‌ر‌ه‌تایی، یه‌که‌م هۆی
سازبوونی
ئه‌وکێشانه
ده‌مارگرژی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه سیاسییه
کوردییه‌کان بووه
له‌گه‌ڵ یه‌کتر و یان له‌گه‌ڵ جیاوازبیره‌کان.
هۆی
دووه‌م خواردنه‌وه
بووه.
چ: جیاوازبیره‌کانیش که‌موکوڕی خۆیان هه‌یه و
زۆرتریان
ئه‌وکه‌سانه‌ن که له‌حیزبه‌کوردییه‌کان
جیابوونه‌وه به‌ڵام هێشتا له‌باری بیروڕا و
شێوه‌ژیان ته‌واو ڕزگاریان نه‌بووه له کولتوری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و‌حیزبانه.
B)
دوو له‌ت‌بوونی که‌سایه‌تی
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
حیزبه‌کان.
ئه‌لف: زۆرتری ئه‌ندامه‌کانی حیزبه کوردییه‌کان
له‌سوید
شارومه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ن و که‌سایه‌تییه‌کی
دووله‌تکراویان هه‌یه. له‌لایه‌ک
له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ژین که دیموکراتانه‌یه و
له‌لایه‌ک ئه‌ندام ولایه‌نگری
حیزبێکی نادیموکرات و دژه‌دیموکراتن. ئه‌وه
ته‌نیا تایبه‌تی کورد نییه و
تایبه‌تی تازه سویدییه‌کانی وڵاته‌کانی دیکه و،
سویدییه‌کانیشه: بۆ وێنه
حیزبه ڕه‌گه‌زپه‌رست و ده‌سته‌باوه‌ڕ کوێره
دینییه‌کان و
ده‌سته سۆسیالیسته ڕادیکاڵه سویدییه‌کان.
ب:سوید وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و سیسته‌می پارله‌مانی
هه‌یه و
حیزبه‌کان ئازادن و هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئازادییه
دیموکراتانه‌کان سه‌قامگیر بوون.
به‌ڵام ئه‌و ئازادییانه یان له کوردستان نیین و
یان پایه‌دار نه‌بوو‌ن. له‌کوردستان
ته‌نیا له‌به‌شێک واتا خوارووی کوردستان (عێراق)
له ساڵی (1992)-ی عیسایی‌ڕا
حکومه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری هه‌رێمی هه‌یه. له
ڕۆژهه‌ڵات ، سه‌روو و ڕۆژئاوای
کوردستان حیزبه کوردییه‌کان قانونی نین و
په‌رله‌مان و حکومه‌ت و له‌شکری کورد
پێک‌نه‌هاتووه.
پ: حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و
ڕۆژئاوای
کوردستان له‌خوارووی کوردستان (عێراق) و
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات (ئوروپا و ئه‌مریکا)
به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیژیایه‌کی دیموکراتانه بۆ
شۆرشی کورد
نه‌یان‌توانیوه قانونی
بن و په‌رله‌مان، حکومه‌ت و له‌شکری سێ به‌شه‌که
له تاراوگه سازکه‌ن و ببنه ئه‌و
چه‌شنه حیزبه که به‌ئاشکرا تێکۆشانی سیاسی‌یان
هه‌بێ و جه‌ماوه‌ر به ده‌نگدان
هه‌ڵیان‌بژێرێ.
ت: ئه‌و‌حیزبانه ئێستا وه‌ک ده‌سته‌ی‌باوه‌ڕکوێر
(سێکت)
به‌ڕێوه‌ده‌چن
و به‌جیاواز بیره‌کانی ناو خۆیان و ده‌ره‌وه
ده‌ڵێن "نه‌یار" و
وه‌ک دوژمنی خۆیان چاویان لێده‌که‌ن. ئه‌و‌حیزبانه
سه‌رۆکێکیان هه‌یه که له‌ژێر
چاوه‌دێری هیچ داموده‌زگایه‌ک دانییه و پاره‌ی
له‌به‌رده‌ست دایه و به‌و پاره
ئه‌ندام و لایه‌نگر ده‌کڕێ.
ج:
ئه‌وحیزبه کوردییانه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و
له‌خوارووی
کوردستان (عێراق) به‌رهه‌ڵستێکن له ڕیگه‌ی
دیموکراتانه کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری. سیاسه‌ت و بیروڕایی زاڵ به‌سه‌رواندا
به‌پارێزبوون و نه‌سازان و
نه‌گونجانه. ئه‌وسیاسه‌ته کارده‌کاته ئه‌ندام و
لایه‌نگره‌کانیش. له‌ڕاستیدا
ئه‌ندامه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی وا په‌روه‌رده
ده‌کرێن.
C)
جه‌ژنه‌کان و خواردنه‌وه
ئه‌لف: به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕێکخراوه‌ی
سڵامه‌تی
عاله‌می، خورادنه‌وه سێ زه‌ره‌دی هه‌یه: مه‌ستی،
گرێ‌دراو بوون و ژه‌هراوی بوون(بروانه
سه‌رچاوه‌کان).
ب: جه‌ماوه‌ر بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌دی
خواردنه‌وه،
جوڵانه‌وه‌یان وه‌ڕێ‌خستوه وکاریان‌کردووه‌ته
سه‌ر سیاسه‌توانه‌کانیش. "سیاسه‌ت
سه‌باره‌ت به خورادنه‌وه"(alcohol
policy)
که حیزب وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان
دای‌ده‌ڕێژن
له په‌رله‌مان باس و په‌سند ده‌کرێ وبۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ده‌کانی
خورادنه‌وه‌یه.
پ: له به‌رنامه‌ی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی هێندێک
حیزبی کوردی
باسی خه‌بات له دژی گیرۆده‌بوون و قاچاخی ماده‌ی
سڕکه‌ر کراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی
ئاگام لێ‌بێ (له‌سه‌ر بنه‌ڕ‌تی زانیارییه
سه‌ره‌تاییه‌کانم) بابه‌ته‌که به‌جوانی
ڕوون‌نه‌کراوه‌ته‌وه[بڕوانه بۆ نمونه به‌رنامه‌ی
کۆمه‌ڵه (ح.ک.ئێران) بۆ
ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له کوردستان، سه‌رچاوه‌کان]
و زۆركه‌م قسه‌وباس
ولێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه و پڕۆژه‌ی ڕوون بۆ
کارکردن سه‌باره‌ت به‌و مه‌به‌سته
له‌گۆڕێدا نییه.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به
خورادنه‌وه‌ش باس
نه‌کراوه.
ت: له‌سوید که‌سێک که به‌مه‌ستی بێحورمهتی
به‌که‌سێکی‌دیکه بکا سزاده‌درێ. یه‌کێک
له‌وکه‌سانه ئاناشۆدین
(Anna Sjödin)
سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی گه‌نجه سۆسیالدیموکراته‌کان
بوو که له کێشه‌ولێكدانێكدا به
ده‌رکه‌وانی تازه سویدی مه‌یخانه‌یه‌کی کوتوبوو
"سه‌رڕه‌ش".
ج. ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆ وحیزبه‌کوردییه‌کان ده‌بێ
قسه‌وباس
له‌سه‌ر زه‌ره‌ده‌کانی خواردنه‌وه وزیاترکه‌ن
وبه‌یارمه‌تی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان
"سیاسه‌ت
سه‌باره‌ت به خورادنه‌وه" له‌ناو کوردان دیاری
بکه‌ن.
چ: دانانی "ڕێکخراوه‌ی مه‌ی‌نه‌خۆران"
زۆرگرینگه
و
"جه‌ژنی
بێخواردنه‌وه‌گرتن" ده‌بێ باس بكرێ وبکرێته‌باو.
له‌سه‌ر ئینته‌رنێت
زانیاری زۆره سه‌باره‌ت به
"alcohol-free parties"
و"parties
without alcohol"
و"alkoholfri
fest".
له جه‌ژنی وادا
پێکه‌وه‌قسه‌کردن و سه‌ماو ومۆسیقا و چێشتی
خۆش
که‌شه‌که پڕ ده‌کا له‌شادی.
ح:
ئه‌ندامێکی حیزب که به‌مه‌ستی زه‌ر‌ه‌د ده‌دا له
که‌سی
دیکه ده‌بێ سزای بۆدانرێ و ته‌مێ بکرێ و
له‌وه‌گرنگتر یارمه‌تی بدرێ بۆ ڕزگاری له
مه‌ستی و گیرۆده‌یی.
پێشه‌کی
حه‌ول‌ده‌ده‌م له‌چه‌ند وتاری سه‌ربه‌خۆ
وسه‌ره‌تاییدا
هێندێک لایه‌نی جهژنگرتن له‌نێوکوردی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات(سوید)-دا باس‌بکه‌م.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
مه‌به‌ستم له‌باسه‌کان دابین‌کردنی هێمنایه‌تی
له‌و‌جه‌ژنانه‌یه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشوو سه‌باره‌ت
به‌بابه‌ته‌که،
سه‌رچاوه سه‌باره‌ت به‌باسه‌که که‌مه. له
ئه‌نسیکلۆپێدیای
ئیسلام له ژێر زاراوه‌ی کورد، کوردستان باسێک
هه‌یه سه‌باره‌ت به دابونه‌ریتی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا ئاماژه‌یه‌ک کراوه به
جێژنه‌کوردییه‌کان
(Kurds, Kurdistan in The Encylopaedia of
Islam,New Edition, Vol. V,
pp.438-486,Leiden,E.J.Brill,1986.)
ناساندنێکی جه‌ژن و چه‌شنه‌کانی.
بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر جه‌ژن ده‌بێ له
کۆمه‌ڵناسی
و
خه‌ڵکناسی
(anthropology)که‌لک
وه‌رگرین. جه‌ژن وه‌ک دابونه‌ریت
(Customs)
ده‌ناسرێ. له قاموسی کۆمه‌ڵناسی نووسراوه که
دابوونه‌ریت شێوه‌بیرکردنه‌وه
وهه‌ڵسورانی سه‌قام‌گرتوو ودامه‌زراوه له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا.
دابونه‌ریت به‌شێک له‌کولتوره. کولتور
له‌زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ته‌واوی
ئه‌ودیاردانه ده‌ڵێن که زۆرتر
کۆمه‌ڵایه‌تین تا ژینه‌وه‌ری و بیولۆژیانه (هه‌مان
سه‌رچاوه). بۆلێکۆڵینه‌وه
له‌کولتور له تیۆری کوکتور
(cultural theory)
که‌لک وه‌رده‌گیرێ. ئه‌و تیۆرییه
"بۆ...لێ‌حاڵی‌بوون
له‌دینامیزمی کولتور... به‌کارد‌ه‌بردرێ."
له‌ڕوانگه‌یه‌کی تاریخییه‌وه، ئه‌وچه‌شنه تیۆرییه
بۆڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه
حه‌ولده‌دا:"...پێوه‌ندی کولتور و خۆرسک، کولتور
وکۆمه‌ڵگه (ڕه‌وتی کۆمه‌لایه‌تی مادیشی له‌گه‌ڵ
بێ)، دووله‌ت‌بوونی کولتوره‌کان نزم
و به‌رزیی وان و کارله‌یه‌کترکردنی دابونه‌ریت
و جیاوازی کولتوری وچه‌ند
جۆره‌بوون (هه‌مان سه‌رچاوه).
جه‌ژن چه‌شنێک له‌ده‌وری‌یه‌کترکۆبوونه‌وه‌یه
به‌بۆنه‌یه‌ک
و بۆ شادی‌کردن له ماوه‌یه‌کی کورت یان درێژدا.
ده‌کرێ جه‌ژنه‌کان دابه‌ش‌که‌ین
به‌چه‌ند ده‌سته. بۆوێنه جه‌ژنی دینی وه‌ک جه‌ژنی
مه‌ولود، جه‌ژنی گشتی وه‌ک
نه‌ورۆز و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک جه‌ژنی
دامه‌زراندنی یه‌که‌م کۆماری کوردستان.
هه‌روه‌ها تاقه‌که‌س وده‌سته‌وچین‌وتوێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگه و ژنان جه‌ژنی تایبه‌تی
خۆیان هه‌یه، بۆنمونه: شایی و له‌دایک‌بوون،
جه‌ژنی یه‌کی ئه‌یار، جه‌ژنی ڕۆژی ژنان
و جه‌ژنی ته‌واوکردنی خویندن.
جهژنگرتن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌لف: زیاتر له‌یه‌ک‌ملیۆن‌کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له
ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین و پێویسته سه‌باره‌ت
به‌شێوه‌ی جه‌ژن‌گترن
له‌نێوئه‌واندا قسه‌وباس و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر
بکرێ.
ب: پێویسته جهژنگرتن له‌هه‌رچواربه‌شه‌ی
کوردستان و
جیاوازی و وێکترچوونی وان باس‌بکرێ.
پ: کوردی تاراوگه له‌وڵاته‌ئوروپایی و
ئه‌مریکاییه‌کان له
هه‌لومه‌رجێکی جیاواز له‌کوردستان ده‌ژین وژیان
له‌وکۆمه‌ڵگانه‌دا کارده‌کاته‌سه‌ر
کورده‌کان و کولتوری وان وئاڵوگۆڕپێک‌دێنێ.
ده‌بێ باس‌بکرێ که ئه‌و ئاڵوگۆڕانه
چن و چۆن سازبوون ولایه‌نی پۆزه‌تیف و نه‌گاتیفی
وان چییه.
دوو هۆی شێوانی هێمنایه‌تی جه‌ژنه‌کان
ئه‌لف: جه‌ژن بۆ شادی ده‌گیری ووه‌ک دابوو ڕه‌سم
ئه‌وکه‌سانه‌ی بانگ‌ده‌کرێن بۆ جه‌ژنێک به‌رپرسن
له‌پاراستنی هێمنایه‌تی
جه‌ژنه‌که.
ب: مه‌به‌ست له‌پاراستنی هێمنایه‌تی ئه‌وه‌یه که
به‌شداره‌کان کێشه‌کانی خۆیان نه‌هێننه ناو
جه‌ژنه‌کان.
پ: به‌ڵام زۆرجار یه‌ک یان چه‌ند که‌س کێشه‌ی
وگرفتی خۆیان
ده‌هێننه ناوجه‌ژنه‌کان و شه‌ڕو ناخۆشی سازده‌که‌ن
و که‌شی شادی جه‌ژنه‌کان
تێک‌ده‌ده‌ن.
ت: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگام لێبێت له‌سوید دوو دیارده
جه‌ژنه‌کان ناخۆش ده‌که‌ن. هاتنی کێشه‌ی ناوخۆی
حیزبه‌کوردییه‌کان بۆناو
جه‌ژنه‌کان و خواردنه‌وه.
ج: من له‌باسه‌کانم باسی کێشه‌ی نێوان دوو
خانه‌واده و
به‌پله‌دوودانانی ژن و یان کێشه‌ی دوو که‌س
له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناکه‌م له‌سه‌ر پرسی
شه‌خسی. ئه‌وانه پێویستیان به لێکدانه‌وه‌ی
جیاوازه. دیاره ئه‌و چه‌شنه‌کێشانه‌ش
ده‌کرێ بکێشرێته ناو جه‌ژنێك و
ناخۆشی که‌ن.
چۆن پێش هاتنی کێشه‌ی حیزبه‌کان بۆ ناو جه‌ژنه‌کان
بگرین؟
A)
کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه
ئه‌لف: جیاوازی بیرورای سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیموکراتانه سه‌لماوه و ئینسانه‌کان ورده‌ورده
فێربوون که به‌چیکڵدانه‌بن و
کێشه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی سازکردنی حیزبی سیاسی و
به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
جێ‌به‌جێکه‌ن.
ب: که‌لک وه‌رگرتن له‌قانون وخه‌باتی قانونی و
وه‌ڕێ‌خستنی
جوڵانه‌وه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و
ئابوری بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان،
شێوه‌یه‌کی باوی ئه‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵگایانه‌یه.
پ: له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه، ئه‌ندامی حیزبه‌کان
کاتێک
به‌شداری له جه‌ژ‌ێک ده‌که‌ن وه‌ک تاقه‌که‌س
ئه‌وکاره‌ده‌که‌ن و نه‌ک وه‌ک
ئه‌ندامی حیزب. ئه‌وان کاری سیاسی
تێکه‌ڵی‌جه‌ژنه‌که ناکه‌ن. ئه‌و ئه‌ندامانه
پێویستیان به‌تێکه‌ڵ کردنی جه‌ژن و سیاسه‌ت نییه.
له ده‌ره‌وه‌ی جه‌ژنه‌که،
حیزبه‌کانیان دوژمنی یه‌کتر نین، پێکه‌وه شه‌ڕی
چه‌کداریان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
نه‌کردووه. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تیش به‌شه‌ڕ نه‌هاتوون
و گیان‌به‌ختکراو
و زندانی
سیاسی‌یان نییه. به‌ڵام
ئه‌ندامی حیزبی کوردی هه‌م ئه‌ندامه، هه‌م پۆلیسه،
هه‌م
نوێنه‌ری دادگه وپه‌رله‌مان وله‌شکر و ده‌وڵه‌ت!
ت. جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌دادگه‌وله‌شکروپۆلیس
ویانه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که ڕوونتر بێته‌وه ده‌بێ باسی
قانونی
جیاکردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان له‌ده‌وڵه‌ت و بکه‌ین.
له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه حیزبه‌کان
هه‌ڵده‌بژێردڕین و
له‌په‌رله‌مان ئه‌و حیزب یان حیزبانه‌ی زۆرتر
ده‌نگ دێننه‌وه حوکمیان ده‌درێتێ که
ده‌وڵه‌تی تازه پێک بێنن که له‌به‌رامبه‌ر
په‌رله‌ماندا به‌رپرسه. حیزبه‌کان مافی
خۆتێوه‌ردان له‌کاروباری له‌شکر و پۆلیس و
دادگه‌کانیان نییه. بۆ گۆڕینی شێوه‌ی
کاری ئه‌و ده‌زگایانه ده‌بێ قانونه‌کان بگۆڕدرێن
که ئه‌ویش ده‌بێ به‌ئاشکرا باس
بکرێ و په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ربدا.
ج.
بنچینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه شارومه‌نده‌کانن
که
هه‌موویان له‌ژێر چاوه‌دێری یه‌ک قانوندان:
ده‌وڵه‌مه‌ند وهه‌ژارو حیزبی و
ناحیزبی.
کوردێکی
سوید که ئه‌ندامی حێزبه‌کوردییه‌کانه
که‌سایه‌تییه‌کی دووله‌تی هه‌یه. له‌لایه‌ک به‌پێی
قانونی بنه‌ڕه‌تی سوید ناتوانێ
ئه‌ندامی حیزبێکی دژی قانونی بنه‌ڕه‌تی بێ و
له‌لایه‌کی دیکه وه‌ک کورد ئه‌ندامی
حیزبێکه که دژی قانونی دیموکراتانه‌ی سویده.
بۆوێنه: له حیزبی کۆمه‌ڵه، کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی
بۆ
ماوه‌ی سێ ساڵ بووه‌ته سه‌رۆکی حیزب و فه‌رمانده‌ی
کۆمه‌ڵه. که‌مایه‌تیش وه‌ک
زیندانی سیاسی له‌و حیزبه‌ی دایه. حیزبه‌که‌ی
کاک‌برایم و کاک سه‌لاحی مازوجیش که
ته‌واو دژی دیموکراتی په‌رله‌مانین و
حیزبه‌کوردییه‌کانیان ناقانونی کردووه.
حیزبه‌کانی دیکه‌ش هه‌روان حیزبه‌که‌ی کاک
مسته‌فاهیجری و پژاک
و...
B)
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری
ئه‌لف: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته و له
کۆتایی
سه‌ده‌ی نۆزده‌ڕا ئاڵوگۆڕ له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا له
سیسته‌می عاشیره‌تی و فیوداڵی بۆ
ده‌سمایه‌داری ده‌ستی پێ‌کردووه. ئێستا
كورد‌ه‌واری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
ده‌سمایه‌دارییه. له‌کوردستان حیزبی سیاسی
سازبوون و له ساڵی 1992 بۆیه‌که‌م جار
ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی
ئازاد بۆ په‌رله‌مان
داده‌مه‌زرێ.
ب:
به‌ڵام هێشتا له‌سێ به‌شه‌که‌ی دیکه پارله‌مان و
له‌شکر و حوکمه‌تی کوردی‌نییه و حیزبه‌کوردییه‌کان
له‌وچواربه‌شه زۆرتر وه‌ک
ده‌سته‌ی باوه‌ڕکوێر (سێکت) ده‌چن و له‌ژێر
سه‌روۆکایه‌تی یه‌ک که‌س دان که هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌ی له‌ده‌ست دایه.
پ: لێره‌دا سنوور بۆ باسه‌که‌م داده‌نێم و باسی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌که‌م.
ت: له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) له زه‌مانی
په‌هله‌وه‌ییه‌کان کورد وه‌ک نه‌ته‌وه به‌فه‌رمی
نه‌ناسرابوو و له کۆماری ئیسلامیش
دا باسی "قه‌ومه‌کان"کراوه. حیزبه‌کوردییه‌کان
ته‌نیا بۆ ماوه‌ی کورت‌کورت و
ئه‌وکاته‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی لاواز بووه
توانیویانه ئاشکرا بن وله‌ناو جه‌ماوه‌ر
کاروباری ئاشکرای سیاسی بکا.
ج: دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام، حیزبه‌کوردییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رفه‌تیان بۆ سازبوو که
کاروباری ئاشکرای سیاسی بکه‌ن به‌ڵام
له‌جیات ئه‌وه له‌چه‌ند شوێنی خوارووی کوردستان
(عێراق) هه‌ر حیزبه‌ی بنکه‌ی
چه‌کداری سازکرد ودانیشت.
چ: ئه‌و حیزبانه هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان نییه که ببنه
حیزبی
په‌رله‌مانی و ده‌وڵه‌ت وله‌شکری کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانێن.
ته‌نانه‌ت هیچ پڕۆژه‌یه‌کیشیان نییه بۆ هاوکاری
سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر و نه‌خشه‌ی
له‌ناوبردنی یه‌کتریان هه‌یه!
ح: هه‌رحیزبه له‌ده‌ست سه‌رۆکی حیزبێک دایه
که
به‌ته‌واوی هێزی پێش جیاوازبیره‌کان ده‌گرێ و هیچ
ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌پاره‌و
خه‌رجی ڕێکخراوه‌که‌ش بڵاوناکاته‌وه.
خ: له ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، تاقه‌که‌س
و
ده‌سته‌ی واپه‌یدا بوون له ڕێبازی حیزبه‌کانیان
قبوڵ نییه.
زه‌ره‌ده‌کانی خواردنه‌وه
ئه‌لف: ڕێکخراوه‌ی سڵامه‌تی عاله‌می
(World Health Organisation)
له ڕاپۆر‌تێکدا که‌سه‌بار‌ه‌ت به
به‌کارهێنانی ئه‌لکهۆڵ بڵاوی
کردووه‌ته‌وه باسی زه‌ره‌ده‌کانی خواردنه‌وه‌ی
کردووه. له‌وڕاپۆرته‌دا سێ خاڵ
باسکراوه: مه‌ست‌بوون، گیرۆده‌بوون و ژه‌هراوی
بوون. مه‌ست‌بوون: خواردنه‌وه
له‌ماوه‌یه‌کی سنووردار ده‌بێته هۆی مه‌ست بوون.
گیرۆده‌بووه: ئه‌لکهۆڵ له
به‌نده‌نی ئینسان و له‌شی ئاژه‌ڵ گیرۆده‌یی
سازده‌کا. ژه‌هراوی بوون: ئه‌ڵکهۆڵ
چه‌شنه ژه‌هرێکه و ده‌بێته هۆی 60 نه‌خۆشی (لل
5-7).
ب: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خواردنه‌وه زه‌ره‌دی زۆره
بۆ له‌ش و
کارده‌کاته سه‌ر ژیان و شێوه‌ی کارکردن و
ترومبیل‌لێ‌خوڕین و... جه‌ماوه‌ر
جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ره‌دانه وه‌ڕێ خستووه.
لایه‌نی سیاسی ئه‌وجوڵانه‌وه، دانانی سیاسه‌ت
سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه
(alcohol policy)-یه.
ئه‌و سیاسه‌ته زنجیره هه‌نگاوهه‌ڵێنانێکه له
کۆمه‌ڵگه و بۆ
قانون‌دانان به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌دی
خواردنه‌وه بۆ سڵامه‌تی و ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
پ: ڕێکخراوه‌ی سڵامه‌تی عاله‌می (ڕ.س.ع) باسی
ئه‌وه ده‌کا
که سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌رانسه‌ری
(a national alcohol policy)
پێویسته.
ئه‌وسیاسه‌ته ده‌بێ
پێک‌بێ له سیاسه‌ت بۆ [یارمه‌تی] تاقه‌که‌سه‌کان،
ستراتیژیا و
هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه له کرده‌وه‌دا (هه‌مان
سه‌رچاوه ل4).
ت: له ڕاپۆرته‌که‌دا نووسراوه که پیشه‌سازی
شه‌راب و
عاره‌ق زۆر به‌هێزتر له‌جارانه و له‌دنیایه‌ش
خواردنه‌وه زۆرتر بووه (هه‌مان
سه‌رچاوه لل 9-11).
سه‌باره‌ت
به ماده‌ی سڕکه‌ری
ئه‌ڵکهۆڵ
لێکۆڵینه‌وه نیشانی داوه خواردنه‌وه کارده‌کاته
ئینسانه‌کان و توره‌یان ده‌کا و کێشه‌کانیان
گه‌وره‌ده‌کاته‌وه و ده‌یگه‌یێنێته
شه‌ڕ و لێدان. جا چ له خانه‌واده و چ له‌شوێنی
دیکه (بڕوانه ڕاپۆرتی ڕ.س.ع،
ل21).
سه‌رچاوه
به کوردی سه‌بار‌ت به خواردنه‌ه
که‌مه.
یه‌کێک له‌وسه‌رچاوانه نامیلکه‌یه‌کی ئه‌لیکساندر
لاماره. لامار
ئاوا باسی
ئه‌لکهۆڵ ده‌کا:
"[ئه‌لکهۆڵ]
به‌کارهێنانی خواردنه‌وه [ئه‌ڵکهوڵییه‌کان]
ده‌بێته هۆی
زۆر ئاڵوگۆڕ له‌هه‌ڵسوکه‌وتا، ته‌نانه‌ت به‌کار
هێنانی بڕێکی که‌میش ده‌توانی
به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیانی بۆ هاوسه‌نگی و
هاوئاهه‌نگیی جووڵه که بۆ لێخوڕین
پێویسته، هه‌بێ، بڕێکی که‌م یان
ناوه‌ندیی[ئه‌لکهۆڵ] ده‌بێته هۆی زۆربوونی [ئه‌و
ڕووداوانه‌ی] که هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوونیان
تێداهه‌یه وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر یان [منداڵ]، خورادنه‌وه‌ی
ناوه‌ندیی یان زۆری [ئه‌ڵکهۆڵ] ده‌بێته
هۆی تێکچوونی جییدی هه‌ڵسوکه‌وت له ئاستێکی
به‌رزتری سیسته‌می ده‌روونی دا و
به‌شێوه‌یه‌کی جییدی توانای فێربوون و
بیرهاتنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی تاک ده‌شێوێنی.
خواردنه‌وه‌ی [ئه‌لکهۆڵ] به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر
ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و
سه‌ره‌نجام مه‌رگ، درێژه‌دان به‌خواردنه‌وه‌ی
[ئه‌لکهۆڵ] ده‌بێته هۆی په‌رێشانی
توند ، له‌رزین، خه‌یاڵات و به‌دگومانی... (ل 47)."
کورته‌باسێک له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی کاک. س. و کاک
عه‌لی
ئاشناگه‌ر
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌جه‌ژنێکی ته‌واو‌بوونی
ساڵی
خوێندن له سوید یه‌کێک له‌به‌شداره‌کان که
ئه‌ندامی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) بووه له
جیاوازبیرێک ده‌دا و هه‌واڵه‌که له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه و قسه‌وباس
وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.
A)
بۆچوونی کاک س.
کاک س. له نامه‌یه‌کی ئه‌له‌کتڕۆنیدا(2008.06.22)،
زۆرکورت و له‌دێڕێکدا ئاوای
بۆنووسیوم:"... به‌نه‌زه‌ری من ئه‌م مه‌سه‌له لازم
ناکات تێکه‌ڵ شتی‌تر وه‌مه‌سایلی حیزبه‌کان بکرێت."
ئه‌لف: لێره‌دا کا س. نه‌ی نووسیوه کێ ئه‌وکاره‌ی
کردووه.
ئه‌گه‌ر کاک س. مه‌به‌ستی من بێ، باسه‌کانی من
له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌م ماون و من
ئاماژه‌م به‌و لایه‌نه کردووه که حیزبه‌کان
ده‌گرێته‌وه واتا ده‌مارگرژی وان که
کارده‌کاته سه‌ر ئه‌ندامان و ڕووداوی ناخۆش ساز
ده‌کا که یه‌کێک له‌وڕووداوانه ئه‌و
جه‌ژنه‌بوو که باسم کرد.
ب: ده‌بێ به کاک س. ڕابگه‌یێنم که من پێویستم
به‌وه‌ی
نییه له ڕووداوێک که‌لکی بێجێ وه‌رگرم بۆ ئه‌وه‌ی
حیزبه‌کان بکوتم. ئه‌وه کاری من
نییه و باوه‌ڕیشم پێ‌نییه. ته‌واوی باسه‌کانی من
له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ماون و ماوه‌ی
چه‌ند ساڵه ڕه‌خنه له پێڕه‌و و پڕۆگرامی
حیزبه‌کان ده‌گرم و ده‌مه‌وێ حاڵی بم
که‌موکوڕی و ده‌سکه‌وته‌کانیان کامه‌یه.
ت: به‌ڵام هیچ که‌س ناتوانێ پێش من بگرێ که
بۆچوونی خۆم
بڵاو که‌مه‌وه. من
شتێکی پێم هه‌ڵه‌یه باسی ده‌که‌م و نا‌ترسێم له
که‌س.
گرێدراوی هیچ که‌س و حیزبێک نیم.
له وڵاتیکی دیموکراتانه ده‌ژیم و به‌و پاره‌ی
وه‌ری ده‌گرم به‌ڕێ ده‌چم و حه‌و‌جه‌م به
زۆرداران نییه. که‌سێک که ده‌یه‌وێ حاڵی
بێ له‌شتێک نابێ بترسێ توشی هه‌ڵه ده‌بێ. من
هه‌میشه حازرم گوێ بگرم له‌وکه‌سانه
که ڕه‌خنه ده‌گرن له‌بۆچوونه‌کانم ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌کان به‌جێ بوون ده‌یان
سه‌لمێنم.
B)
بۆچوونه‌کانی کاک عه‌لی
1.
کاک عه‌لی نووسیویه:"بۆده‌بێ تێکهه‌ڵچوونی
دووکه‌س،
بگره ئه‌گه‌ر هۆی سیاسیشی هه‌بێت، ئه‌ویش له حاڵی
مه‌ستی‌دا به‌حیسابی حیزبه‌کان
دابندرێ؟"
کاک عه‌لی باسی ئه‌وه ناکا که چ حیزبێک و
تاقه‌که‌سێک و...
ئه‌وکاره‌ی کردووه، به‌لام ئه‌و سێ نمونه
جیاوازیان زۆره: ئه‌لف: ئه‌گه‌ر کێشه‌که
سیاسی بێ و بووبێته مایه‌ی تێکهه‌ڵچون جیاوازی
زۆره له‌وه‌ی که ب: دووکه‌س مه‌ست
بووبن و به‌شه‌ڕ هات‌بن پ: ئه‌گه‌ر کێشه‌که شه‌خسی
بێ دیسان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌لف و ب.
ده‌کرێ دووکه‌س مه‌ست بن و باسی
سیاسه‌ت بکه‌ن؛ که ئه‌وه‌ش کێشه‌که ناخۆشتر ده‌کا.
له هه‌ر یه‌ک له‌و نمونانه‌دا ده‌بێ باسێکی ڕوون و
ئاشکرا
(کۆنکرێت)
بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ی هۆی کیشه‌کان ڕوون بێته‌وه و
چاره‌یه‌ک بدوزینه‌وه که
گرفته‌کان دووپات نه‌بنه‌وه.
2.
کاک عه‌لی نوسیویه:".. ئایا بۆ ئه‌وه نیه که
بی‌سه‌لمێنن که کورد ناتوانی کاری سیاسی بکا؟.."
کاک عه‌لی لێره‌شدا به‌گشتی باسی کورد ده‌کا.
کامه کورد؟
کوردێکی دیموکرات یان به‌پارێز؟ وڵامی کاک عه‌لی
ئه‌ویه: نه‌خێر! حیزبی کوردی
وناکوردی باوه‌ڕ کوێر کاری سیاسیان پێ ناکرێ و
زۆرجارتێکه‌ڵی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ
توندوتیژی وشه‌ڕ.
3.
کاک عه‌لی باسی مه‌ستی دووکه‌سه‌که‌ی کردووه. ئه‌و
لایه‌نه‌ش گرینگه وده‌بێ باس بکرێ و ڕوون‌بێته‌وه.
ئایا هه‌ر دووکیان مه‌ست بوون؟
به‌لام ته‌نانه‌ت مه‌ستێکیش بۆی نییه بێ
حورمه‌تی بکا به که‌سێکی دیکه ولێ‌ی بدا. مه‌ستی
باش نییه به‌ڵام نابێ به‌چاوی سووک
چاو له مه‌سته‌کان که‌ین.
مه‌ستی
پرسێکی ئه‌لف: تاقه‌که‌سی، ب: کۆمه‌ڵایه‌تی
وت:سیاسییه. باسێکی ئه‌وسێ
لایه‌نه
پێویسته. ئه‌لف: تراژیدیایه‌کی
ئه‌وتاقه‌که‌سانه‌یه که خۆیان بۆ ڕاناگیرێ و
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌خۆن که ده‌گه‌نه
ڕاده‌یه‌ک که ده‌بێ
به‌هه‌مووچه‌شنێک یارمه‌تی بدرێن. ئه‌وه (بڕیاری
ڕ.س.ع)-یه و
قانون و ڕه‌سمه له‌زۆر وڵات. پرسیاری من له کاک
عه‌لی ئه‌وه‌یه:
ئه‌و که‌سانه‌ی که
له جه‌ژنێک توشی که‌سی وا ده‌بن
چ ده‌که‌ن؟
چۆن یارمه‌تی که‌سی وا ده‌ده‌ن؟
بۆوێنه چۆن له جه‌ژنه‌که‌ی دوور ده‌کرێنه‌وه؟
ب: مه‌ستی و گیرۆده‌بوون
لایه‌نیکی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان هه‌یه. ده‌سته‌یه‌ک
هه‌ر ناخۆنه‌وه و پێیان وایه
خواردنه‌وه زه‌ره‌دی زۆره. ده‌سته‌یه‌ک بۆ
له‌بیربردنه‌وه‌ی گرفتاری ژیان په‌نا
ده‌به‌ن بۆ خواردنه‌وه و زۆر ده‌سته‌ی دیکه‌ش
هه‌ن که له که‌سی دیکه فێر ده‌بن،
له‌شه‌ریکه‌کان فێرده‌بن که خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن بۆ
خورادنه‌وه. ت: لایه‌نی سیاسی
پرسه‌که ئه‌وه‌یه که حیزبه‌کان وده‌وڵه‌ته‌کان چ
ده‌که‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
خورادنه‌وه.
کاک عه‌لی به‌شێوه‌یه‌کی
مه‌کانیکی ئه‌وسێ لایه‌نه له‌یه‌کتر جیا
ده‌کاته‌وه و به‌ئاکامی هه‌ڵه
ده‌گا.
4.
کاک عه‌لی باسی ئه‌وه‌ی کردووه که زۆرجار دووکه‌س
که
کێشه‌یان لێ‌په‌یدا ده‌بێ، دوایه ئاشت‌ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه ڕاسته. به‌ڵام ئاشت
بوونه‌وه‌یه‌ک پایه‌داره که له‌گه‌ڵ دابین‌کردنی
عه‌داڵه‌ت تێکه‌ڵ کرابێ. بۆیه
ده‌بێ کیشه‌کان باس بکرێن و ڕوون‌بکرێنه‌وه و
چاره‌یان بۆ بدۆزینه‌وه. لێده‌ر
له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌ی ته‌نبێ کراوه؟ داوای
لێ‌بوردن کراوه له لێدراو؟... ئه‌و
کارانه گرینگن و ده‌بێ وه‌ک داوا له حیزبی
لێدره‌که باس بکرێ و بێحورمهتی به
حیزبه‌کوردییه‌کان نییه. خۆ وا نییه که ئه‌وان
هه‌رچی ئێشتیایان لێ‌بوو ده‌توانن
بیکه‌ن.
5.
زۆرتری بۆچوونه‌کانی کاک عه‌لی به‌پارێزانه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ی به‌پارێزێک ئه‌وه‌یه که دنیا
ئه‌و‌جۆره‌ی هه‌یه باشه، پێویست به
ئاڵوگۆڕ نییه. تائێستا کێشه‌کان چاره‌سه‌رکراون
لازم نییه باسیان بکه‌ین! بۆ کورد
زه‌ره‌دی هه‌یه!
6.
له ڕوانگه‌ی به‌پارێزێک که‌سێک که ڕه‌خنه ده‌گرێ
زوو
ده‌بێته دوژمنی ئازادی.
7.
کاک عه‌لی و کاک س.
پێیان
وایه ده‌سته‌یه‌ک پیلانگێڕی
دژی حیزبه‌کان دانیشتوون
و ڕووداوێکیان وه‌ده‌ست که‌وتووه و ده‌ستیان
کردووه به
هه‌ڵسوڕانی دژی شۆرشگێڕانه به دژی
حیزبه‌کوردییه‌کان!
زۆر کورت کێشه‌که ئاوا بڵاو
بووه‌وه. یه‌کێک زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ له کێشه‌که و
پێوه‌ندی ده‌گرێ له گه‌ڵ
هه‌ڵوێست. (من ئه‌و که‌سه ناناسم). هه‌ڵوێست
هه‌واڵه‌که بڵاو ده‌کاته‌وه و له‌ژێری
ده‌نووسێ ئه‌و هه‌واڵه به‌مانای ئه‌وه نییه که
بۆچوونه‌کانی هه‌واڵنێر قبوڵ
ده‌کا.
دوایه وه‌دیار که‌وت که هه‌واڵه‌که‌ی ئه‌م که‌سه
هه‌م شتی ڕاستی تێدابووه هه‌م شتی
هه‌ڵه.
لێدراو کاتێک ئاگادار ده‌کرێته‌وه که هه‌واڵێکی
وا بڵاو بووه‌ته‌وه،
جێ‌به‌جێ پێوه‌ندی ده‌گرێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و
ده‌ڵێ هه‌واڵه‌که لابه‌ن. هه‌ڵوێست
هه‌واڵه‌که‌لاده‌با و ڕوون‌کردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو
ده‌کاته‌وه. لێدراو له سه‌ره‌تای
کێشه‌که‌وه دژی ئه‌وه بووه که هه‌واڵی کێشه‌که
بڵاو بێته‌وه و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پۆلیسیش نه‌گرتووه. من کاتێک
ئاگادارکرامه‌وه که هه‌واڵێکی وا بڵاو
بووه‌ته، لایه‌نگری ئاواڵه‌یی بووم و بۆچوونم
ئاوا بووه که لایه‌نه‌کانی کێشه‌که
باس بکرێ و ڕوون‌بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش دووپات
کردنه‌وه‌ی بگرین. دیاره که‌سی
دیکه‌ش سه‌باره‌ت به کێشه‌که نووسراوه‌یان
هه‌بووه. من لێره‌دا ته‌نیا باسی
جیاوازبیره‌کانم کرد که کاک عه‌لی و کاک س.
وه‌نه‌زانن که
چه‌ند پیلانگێڕی
دژی
حیزبه‌کان له‌پشت
کێشه‌که خۆیان شاردووه‌ته‌وه. ئێمه هیچ شتێکمان
نییه
بیشارینه‌وه. قازانجیشمان له شاردنه‌وه‌دا نییه.
ڕێگه‌ی چاره کامه‌یه؟
قانونی بوونی حیزبه‌کان
و خۆپاراستن له‌خواردنه‌وه
وخۆ
لادان له باسی سیاسی له‌جه‌ژنه‌کان. هه‌روه‌ها
پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌ک بۆ
وه‌ڕێ‌خستنی جه‌ژنی بێ خواردنه‌وه پێویسته.
ئه‌ود‌ه‌سته ده‌بێ قسه‌وباس له‌سه‌ر
خواردنه‌وه و زه‌ره‌ده‌کانی وه‌ڕێخا.
ئه‌رکه‌کانی دیکه‌ی ده‌سته‌که:
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
دابوڕه‌سمی جه‌ژن گرتن له‌ناوکوردی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و دۆزینه‌وه‌ی هۆی کێشه له‌ناو
جه‌ژنه‌کان و
پێشنیار بۆ له‌ناوبردنی کێشه‌کان
جیاوازبیره‌کان و خه‌بات له‌گه‌ڵ کولتوری
کوێرباوه‌رانه
ئه‌لف:
به‌شێک له‌جیاوازبیره‌کان هه‌نگاوی یه‌که‌میان
هه‌ڵگرتووه و له حیزبه‌کان هاتوونه‌ده‌رێ. به‌ڵام
خه‌باتێکی زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
خۆیان ڕزگارکه‌ن له کولتوری کوێرباوه‌ڕانه.
ب: ئه‌وخه‌باته دوولایه‌نی هه‌یه: یه‌کیان لایه‌نی
بیروڕایه وئه‌ویدیکه لایه‌نی ژیانی ڕۆژانه.
پ: له‌لایه‌نی بیروڕا ئاڵوگۆڕه‌که ئاوایه که
ئه‌وان ده‌بێ
خه‌باتی قانونی و شۆرشی هێمنانه بکه‌نه ڕێبازی
خۆیان و له‌وڕوانگه‌وه ڕه‌خنه‌بگرن
له کولتوری باوه‌ڕکوێرانه. لایه‌نی ژیانی ڕۆژانه
ئه‌وه‌یه که جیاوازبیره‌کان ده‌بێ
له ژیانی ڕۆژانه و هه‌ڵسوران و کاری سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریشدا نمونه‌ی
ڕه‌فتاری نوێ بن.
ت: جیاوازبیره‌کان ده‌بێ له جه‌ژندا خۆ له‌باسی
سیاسی
بپارێزن و له‌جیات باسی وا باسی مۆسیقا و ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر و ژیانی ڕۆژانه
بکه‌ن.
ج: باسی سیاسی ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌رنامه
و به‌ڵگه
بێ و له کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی یان سمینار و
ئینته‌رنێت بکرێ.
چ: ده‌کرێ قسه‌وباسی سیاسی له قاوه‌خانه یان
قه‌نادی بکرێ
وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاتی خواردنه‌وه نابێ کاری وا
بکردرێ.
خ: باس له‌سه‌ر ڕابه‌رانی حیزبه‌کان و
تاقه‌که‌سه‌کان
ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌ڵگه بێ و ژیانی هه‌ر
ئێنسانێک دابه‌ش کر‌ێ به چه‌ند
قۆناغ.
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف. به کوردی
1.
به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه[حیزبی كۆمۆنیستی ئێران] بۆ
ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان، پێشڕ‌و،
ده‌وره‌ی دووه‌م، ژماره 240،
ئدێسامبر 2007. لاپه‌ڕه‌ی 1 و3.
2.
لامار، ئه‌لیکساندر،
ڕێنوێنی دایکان و باوکان بۆ
په‌ره‌پێدانی دنیایه‌کی دوور
له‌مادده‌هۆشبه‌ره‌کان، وه‌رگێڕ: مسته‌فا
مه‌عرووفی،
2007،
ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریان. کتێبه‌که له‌سه‌ر
ماڵپه‌ری په‌رتوک هه‌یه و
به‌لاشه:
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?e=1077
3.ئاشناگه‌ر،
عه‌لی، به چ مه‌به‌ستێک کێشه و تێکهه‌ڵچونی
دووکه‌س ده‌کرێته کێشه‌یه‌کی سیاسی،
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?mode=print&news=1156
ب: به ئینگلیزی
1. Customs" in Oxford Dictionary of Sociology,
G. Marshall,1998, Oxford.
هه‌ر وه‌ها
"cultural theory"
و
"culture".
2. Longman Dictionary of Contemporary English,
New Edition, 1995,Longman Group Ltd, England. (بروانه
زاراوه‌ی
party)
3.World Expert Committee on Problems Related to
Alcohol Consumption, WHO Technical Report
Series, 944, Second Report, Geneva 2007.
http://www.who.int/substance_abuse/expert_committee_alcohol_trs944.pdf
پ:به‌سویدی:
1. Anna Sjödin
dömd
till böter
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article445905.ab?service=print
|