|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.30
به‌شی حه‌وته‌م
:
حیزبی مازوجی-عه‌لیزاده به‌فڕێدانی
فراکسیۆن ناتوانێ پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی بگرێ!
7-
کورته و ئاکام
فراکسیۆن نه‌بووه ونییه و خه‌یانه‌ت کاره ودژی
حیزب!
ئه‌لف: به‌پێی بڕیارنامه‌ی پلنۆنۆمی چواره‌می
ح.ک.ئێران
ده‌بێ زۆرایه‌تی ئه‌و حیزبه دیاری بکا که
"که‌مایه‌تی" چۆن بیربکه‌نه‌وه ده‌نا
نابنه که‌مایه‌تی!
ب: ح.ک. ئێران پاڕچه‌فرۆشییه‌که که مقه‌سته‌که‌ی
له
ده‌ست خاوه‌ن دوکانه‌که و ڕێبه‌ری گه‌وره‌دایه و
ئه‌و بۆ هێندێک ئه‌ندام
له‌وپارچه‌شڕانه‌ی هه‌یه‌تی کوتێک لێده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێ ئێوه ئه‌وه‌نده‌تان حه‌ق
هه‌یه که جیاوازبیر بن!
پ: که‌مایه‌تی نابێ بیری تازه‌ی هه‌بێ!
سه‌ده‌مه‌یه و
بڤه! بیروڕای وا ده‌توانێ حیزب له‌ناو به‌رێ!
بۆیه خاوه‌ن دوکانه‌که ده‌بێ
سنووردانێ بۆ بیرکردنه‌وه‌ی که‌مایه‌تی و
ئینسانه‌که‌ن! به‌شکم پاره‌که‌یان بڕی.
ئه‌و ده‌م قوڕی کوێ وه‌سه‌رمان که‌ین!
ت: دیاره مه‌به‌ست له‌و سنووردانانه ئه‌وه‌یه که
پێش
خه‌باتی بیروڕابگیرێ و قه‌ت ئاڵوگۆڕ له حیزب‌دا
سازنه‌بێ. بڕیارنامه‌ی ناقانونی
کردنی فراکسیۆن بۆ ئه‌وه‌یه که پێش
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزب بگیرێ. به‌ڵام تازه هیچ
هێزێک ناتوانێ پێش ئه‌و تێکچوونه بگرێ. زیاتر له
بیست ساڵه ئه‌وحیزبه پێش
گه‌شه‌ی شۆرشی نه‌ته‌وایه‌تی وچینایه‌تی و ژنانی
گرتووه وبۆیه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
جووت ده‌سته‌ی مازوجی عه‌لیزاده وه‌ک ده‌سته‌ی کاک
عه‌وڵای موهته‌دی ناسراون وتازه
ڕزگاریان نایا و بڕیارنامه‌که‌یان په‌له‌قاژه‌ی
مه‌رگه.
ج: پێم‌وایه فراکسیۆن نابێ چیدیکه خۆی فریودا،
خه‌باتی
بیروڕا له ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕکویردا ناکرێ.
فراکسیۆن ده‌بێ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
خۆی بگرێ و ڕێبه‌رایه‌تی کاتی خۆی هه‌ڵبژێرێ.
چ: بیری تازه له پێشدا له‌لای که‌سێک یان له‌نێو
چه‌ند
که‌س په‌یدا ده‌بێ و دوایه له ڕه‌وتی خه‌باتی
بیروڕای ئازاد و لێکۆڵینه‌وه،
گه‌شه ده‌کا و که‌موکوڕییه‌کانی وه‌دیار
ده‌که‌وێ. کاتێک وه‌دیار که‌وت که ئه‌و
بیره‌تازه به‌کار دێ و چاره‌ی هێندێک گرفت ده‌کا
جه‌ماوه‌ر هه‌ڵیده‌بژێرن و
زۆرایه‌تی تازه له‌ناو حیزبه‌کانیش ئاوا په‌یدا
ده‌بێ. ئه‌و کاره‌ش له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئازاد‌دا ده‌کرێ.
ح: له بڕیارنامه‌ی پڵۆنۆم باسی ئه‌وه‌کراوه که
"که‌مایه‌تی"
ده‌توانێ بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ وبڵای کاته‌وه!
فراکسیۆن نابێ فریوی
ئه‌وه بخوا. کاک برایم ئه‌وه‌ی بۆ فریودانی
جه‌ماوه‌ر له پێڕه‌وی حیزبه‌که‌ی
هاویشتووه. له کرده‌وه‌دا ئازادی بیروڕا نییه.
بۆیه فراکسێۆن ئه‌گه‌ر ئه‌و
سه‌رشۆڕییه دیسان قبوڵ کا که وه‌ک چه‌ند که‌س
بـمێننه‌وه له حیزب‌دا و ناسنامه‌ی
خۆیان نه‌بێ تێدا ده‌چێ و مه‌به‌ستی کاک برایمیش
ئه‌وه‌یه. کاک عه‌وڵای موهته‌دیش
وای کرد له که‌مینه و ڕه‌وتی ڕێفۆرم وهیچ کات
نه‌ی‌سه‌لماند که ئه‌وان
هه‌ن.
کاک‌برایم زیره‌که و ده‌زانێ که
ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌کان
بیروڕای جیاوازبیران بڵاو ده‌که‌نه‌وه و له‌سه‌ر
ئیزنی شێخ ڕاناوه‌ستن بۆیه
ده‌ڵێ
"که‌مینه"
بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنی حیزب
بڵاوکاته‌وه!
ده‌نا کاک‌برایم باوه‌ڕی به‌مافه‌کانی که‌مایه‌تی
نییه. کاک برایم میره و باوه‌ڕی
به ده‌سه‌ڵاتی
خۆی هه‌یه وهیچی دیکه.
خ:
له بڕیارنامه‌ی پلۆنۆمدا که‌مایه‌تی وه‌ک باڵێک
به‌فه‌رمی نه‌ناسراوه وه‌ک چه‌ند که‌س چاویان
لێده‌کرێ. وه‌ک ڕه‌وتێكی سیاسی
دانانرێن. که‌ساییه‌تی سیاسی‌یان نییه. ناتوانن
حه‌ول بده‌ن که بیروبۆچوونه‌کانیان
له‌کرده‌وه‌دا وه‌دی بێنن.
7-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
و، سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م
وشه‌شه‌م له
2008.08.01
، 2008.08.03 . 2008.08.04 ، 2008.08.26 ،
2008.08.27
و
2008.08.29
دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
7-2- چه‌ند
به‌ش له
بڕیارنامه‌ی پلۆنۆمی
چواره‌م
(a)
:
له خاڵی 5 ماده‌ی دووه‌م فه‌سڵی دووی پێڕه‌وی
حیزب
نووسراوه:
"مافی
که‌مایه‌تی له هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی حیزبی‌دا
پارێزراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی
ئه‌وڕێکخراوه له‌بیروڕا و جیاوازییه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تی ئاگادارکاته‌وه.."
"2-
ناوه‌ڕۆکی به‌یانی ڕاگه‌یاندنی فراکسیۆنی تێکۆشان
له‌ژێرناوی کۆمه‌ڵه، زۆر زیاتر له جیاوازی
تاکتیکیی دیاری‌کراو یان جیاوازی
له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی دیاره و
له‌گه‌ڵ بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ، به‌رنامه و
بناغه‌ی ستراتیژیای
سیاسی و بنه‌ماکانی سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانی حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران و
کۆمه‌ڵه نایاته‌وه و دژی وانه. پشت‌به‌ستنی ئه‌و
هاوڕێیانه به‌و خاڵه‌ی
پێڕه‌وی [حیزب] ناتوانی ڕێده‌ر بێ بۆ پێکهێنانی
ئه‌و فراکسیۆنه.
بۆیه پلۆنۆم
وێڕای پێداگرتن له‌سه‌ر مافی
ئه‌و چه‌ند [فارسی:جمع] هاوڕێیه بۆ که‌لک وه‌رگرتن
له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزب
به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاکانیان، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک به‌فه‌رمیان
ناناسێ."
(b)
له‌و به‌شه‌ی خواره‌وه، پلۆنۆم ته‌واو وه‌ک
دادگه‌کانی
زه‌مانی ستالین ده‌کا که
به‌جیاوازبیره‌کانیان ده‌کوت قه‌ت کۆمۆنیست
نه‌بوون
و ده‌ڵێ
فراکسیۆن قه‌ت کۆمه‌ڵه نه‌بوون! ئه‌وه‌ش فه‌رمانی
جیهاده به‌دژی فراکسیۆنی
کافر!
"ئه‌لف:
ئه‌وباس‌و بۆچوونانه‌ی که له‌به‌یانی ڕاگه‌یاندنی
"فراکسیۆن"
هاتووه‌ته‌گۆڕی، له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی کۆمه‌ڵه له
هیچ خولێکی تاریخی
تێکۆشانی ئه‌وڕێکخراوه نایاته‌وه."
7-3-
سه‌رچاوه‌کان
http://www.ashti.nu/aug08/08-08-29b.pdf
|