|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.30
به‌شی هه‌شته‌م : به‌ندی یه‌که‌م
ڕه‌شنووسی پێڕه‌وپرۆگرامی دیموکراته‌کان
8.1.
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ، دووهه‌م ، سێیه‌م و
چواره‌م
له
2008.07.21
،
2008.07.22
،
2008.07.23
،
2008.07.24
دا و
به‌شی پێنجه‌م و
شه‌شه‌م له 2008.07.27دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕۆژی
چاپی
به‌شی حه‌وته‌م
2008.07.28
بوو وبه هه‌ڵه 29 دانرابوو.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
ئه‌و ڕه‌شنووسه له‌پێشدا له دیمانه‌ی
2007.02.24
دا بڵاوبووه‌ته‌وه و لێره‌دا به هێندێك
ئاڵوگۆڕوپێداچوونه‌وه
وتازه‌کردنه‌وه بڵاوی‌ده‌كه‌مه‌وه.
باسه‌که له سێ بابه‌تی گه‌وره
پێكهاتووه، یه‌که‌م:
خاڵه‌گشتییه‌كان دووه‌م: به‌رنامه بۆ سۆسیالیست،
فێمینسیت و
ژینگه‌پارێزه‌كانی كوردستان سێیه‌م: به‌رنامه‌ی
ناسیۆنالیسته‌دیموکراته‌کان بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
8.1.1.
سه‌باره‌ت به پێڕه‌و وپڕۆگرامی
فراکسیۆن
ئه‌لف: هه‌ر وه‌ک له‌پێشدا باسم کرد فراکسیۆن
ده‌بێ
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی جێ‌به‌جێ بگرێ و ڕابه‌ری
کاتی خۆی هه‌ڵبژێرێ و دوای ساڵێک
کۆنگره‌ی سه‌ربه‌خۆی بگرێ.
له‌به‌ڵگه‌ی "ڕاگه‌یاندنی فراکسیۆنی فه‌عالییه‌ت
به‌ناوی کۆمه‌ڵه"-دا هێندێک خاڵی به‌رنامه‌که‌یان
بڵاو کراوه‌ته‌وه. من له‌چه‌ند
ڕۆژی داهاتوودا ڕ‌ه‌شنووسێک ده‌نووسم بۆ
به‌رنامه‌وپێڕه‌وی کاتی فراکسیۆن و وه‌ک
پێشنیار د‌ه‌یخه‌مه‌به‌ر ده‌ستی
خوێنه‌ره‌وه‌خۆشه‌ویسته‌کان بۆ قسه‌وباس
له‌سه‌رکردن.
ب: یه‌کێک له‌که‌موکوڕییه‌کانی به‌رنامه‌ی
فراکسیۆن
ئه‌وه‌یه که له باسی گشتی کۆمه‌ڵگه‌کانی دنیا و
دوایه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری
ده‌ستی پێنه‌کردووه. هه‌ر وه‌ک له‌به‌شه‌کانی
پێشووی ئه‌م‌زنجیره‌وتاره ده‌ستم
پێ‌کرد، به‌رنامه‌که به‌رنامه‌یه‌که بۆ ئێران و
"کوردستانی ئێران". سۆسیالسیسته‌کانی
کوردستان ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌بێ بۆ
کوردستان (هه‌رچواپارچه‌که). بۆچوونی
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ‌چوونێکه له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی ناسیۆنالیزمی فارس.
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌زۆر به‌ئێرانه‌وه
چه‌سپ‌کراون و مانه‌وه‌ی وان به‌مه‌یلی
خۆیان نه‌بووه جا چ له‌سه‌رده‌می په‌هله‌وییه‌کان
و چ له‌سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی.
بۆ چوونی فراکسیۆن سه‌باره‌ت به کورد، بۆچوونێکی
ناسیۆنالیستانه‌ی لیبراڵی فارس
(کۆمۆنیزمی
به‌پارێزی فارس)-ه. بۆچوونی جوو‌ت‌ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی بۆچوونێکی
ناسیۆنالیستانه‌ی توندوتیژی فارسه (شۆڤه‌نیستانه)
که حاشا له‌نه‌ته‌وه‌بوونی کورد
ده‌که‌ن وبه‌ئاشکرا نه‌خشه‌ی کوشتاری
ناسیۆنالیسته‌کانیان کێشاوه ودژی پارله‌مانن
(بڕوانه
به‌رنامه ئه‌وباوه‌ڕکوێرانه بۆ کوردستان).
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئیرانیش کۆمۆنیستی شۆڤه‌نیستی فارسی توندوتیژه.
جیاوازییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر
ئه‌وده‌سته دۆسیه‌داتاشی وه‌ک کاک
هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان و کاک حه‌سه‌ن
ڕه‌حمان‌په‌نای هه‌یه
که‌حوکمی مه‌حکوم کردن
ده‌ده‌ن؛ ئه‌وان به‌بێ
هیچ دادگه‌یه‌ک جیاوازبیرو ناسیۆنالیسته‌کان وه‌ک
حیزبوڵا‌و
حه‌ماس له‌توکوت ده‌که‌ن: کۆمۆنیزمی وان کۆمۆنیزمی حیزبوڵایه
(بروانه
سه‌رچاوه‌کان).
بۆناسینی
که‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتخواز (بڕوانه ئه‌ریک فرۆم،
سه‌رچاوه‌کان).
8-1-2-
ناساندنی کورتی پێڕه‌وپرۆگرامی دیموکراته‌کان
هێزه دیموكراته‌كان واتا
سۆسیالیست، فێمینیست،
ناسیۆنالیست وژینگه‌پارێزه دیموكراته‌كان
پێویستیان به به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه كه
لایه‌نه جیاوازه‌كانی كار و تێكۆشانی ئه‌وان باس
بكا و گۆڕه‌پانه‌كانی ژیانی سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تیان به زمانێكی ساكار بخاته‌پێش چاو.
ناسیۆنالیست، فێمینیست، ژینگه‌پارێز،
سۆسیالیسته‌دیموكراته‌كانی كوردستان ده‌توانن و
ده‌بێ هاوكاری و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان
هه‌بێ. سۆسیالیسته‌کانی كوردستان ناسیۆنالیزمی
دیموكراتانه قبوڵ ده‌كه‌ن و چونكه
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته تێكۆشان بۆ
ڕاپرسیی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،
پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، پارله‌مان و ئه‌رته‌شی
كوردستان، وه‌ك ئه‌ركی گرینگی خۆیان
ده‌زانن.
8-1-2-1-
خاڵه گشتییه‌كان
8-1-2-2-
پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتانه
ئه‌لف:
سیسته‌می پیاومه‌زنانه‌ی ده‌سمایه‌داری له‌و
چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی دواییدا به‌سه‌ر دنیادا زاڵ
بووه. كوردستان له ساڵه‌كانی دوای
سه‌ده‌ی نۆزده‌ی عیساییدا ورده‌ورده به‌ره‌و
ئاڵوگۆڕی ده‌سمایه‌دارانه چووه و ئه‌و
گۆڕانه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئاغاوه‌ت و
عاشیره‌ته‌كانی كه‌مهێز كردووه و
به‌ره‌به‌ره شێوه ژیانێكی تازه‌ی كردووه‌ته باو.
ب) چینی ده‌سمایه‌دار و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له ڕه‌وتێكی
تاریخیدا پێكهاتوون و پێكدێن
(Edward Palmer Thompson)
و كو‌لتور، سیاسه‌ت و
ئابووری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ئێدوارد پاڵمڕتامسن
زاراوه‌ی ڕوودان به‌كاردێنێ و
پێیوایه چین ڕوودانه. چینی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها
له پێوه‌ندیدا پێكدێ. تامسن
یه‌لێک له‌زاناسۆسیالیسته‌دیموکراته‌کانی
گه‌وره‌ی دنیایه که لێکۆڵینه‌وه
گه‌وره‌که‌ی سه‌باره‌ت به چینی کرێکاری
ئینگلته‌ره ، تیۆری سۆسیالیزمی زیندوو
کرده‌وه و بنه‌ماکانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی
به‌پارێزی توندوتیژی سه‌رده‌می جوانتر
ناساند. تامسن ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی
ئنگلته‌ره‌بوو.
پ) زیاتر له پێنج سه‌د ساڵه گه‌شه‌كردنی
سه‌وداگه‌ری و
ته‌كنیك له وڵاته ئو‌روپاییه‌كاندا
ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و
كو‌لتوری سازبکردووه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
سازکراوه.
له سه‌رده‌می نوێ‌دا شێوه ژیان و بیروڕای
دیموكراتانه له(
1215)-ی
عیسایی كاتی په‌سه‌ندكرانی "نه‌خشه‌ی گه‌وره" بۆ
ئاڵوگۆڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پاشای ئه‌نگلته‌ره به ناوی جان
(King John)
ده‌ستپێده‌كرێ.
دیموكراته‌كان ورده‌ورده باسی ژیانی دیموكراتانه
ده‌كه‌ن و تیۆرییه‌كه‌ی
ده‌بیننه‌وه و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن. ئه‌وان
ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانان به‌بێ
شه‌ڕ و به شۆڕشێكی ئارام بگۆڕن.
یه‌کێک
له‌وکه‌سانه‌ی که له‌سه‌رتیۆری دیموکراتانه و
ڕه‌وتی سازبوونه کۆمه‌ڵگه‌ی دیمکوراتانه‌ی
وڵاته‌ئوروپاییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی
به‌نرخی کردووه
زانای لیبڕاڵ فرانسوا فوره
(Francois Furet)-یه.
فرانسوا فوره بۆ
ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی فه‌رانسه‌بوو.
له‌ڕه‌وتی
گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا،
ناسیۆنالیسته دیموکراته‌کان، به
تیۆری سازکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
به‌ڕاپرسی گشتی وبه‌شێوه‌ی هێمنانه
گه‌یشتون
وله‌کرده‌وه‌شدا تیۆرییه‌که‌یان
دیتراوه: بۆوێنه جودابوونه‌وه‌ی نوروێژ له سوید.
سۆسیالیست، فێمینیست و
ژینگه‌پارێزه‌کان
که‌موکوڕییه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراتانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییان باس
کردووه و خه‌باتیان کردووه بۆ لابردنی
ئه‌ولاوازییانه و کۆمه‌ڵگه‌یان
دیموکراتانه‌تر کردووه. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه
که به‌وه‌ڕێ‌خستنی شۆرشێکی هێمنی
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری له‌بنه‌ڕه‌تڕا
بگۆڕن.
ماتریالیزمی
تاریخی پێمان ده‌ڵێ: بیروڕای دیموكراتی
"ده‌توانێ"،
"مومكینه" به شێوه‌یه‌كی ئارام له كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داریدا ئاڵوگۆڕ
پێكبێنێ؛ واتا كارێكی وا له كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا نه‌ده‌كرا؛ ئه‌گه‌ر
حه‌ولی بۆ نه‌ده‌ین ئاڵوگۆڕێكی وا ساز نابێت.
ت: نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سازکردن
به‌شه‌ڕ:
ده‌سمایه‌داره‌كان وڵاتێك و بازاڕێكیان پێویسته بۆ
فرۆشتنی شتومه‌كی خۆیان.
نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌یان پێویسته بۆ
پاراستنی قازانجی چینایه‌تی
خۆیان. كاتی پێكهاتنی چینی ده‌سمایه‌دار ناته‌بایی
له‌گه‌ڵ چینی ده‌ره‌به‌گ
و
عاشیره‌ته‌كان وه‌دیارده‌كه‌وێ.
ده‌سمایه‌داره‌كان نوێخوازن و ده‌ره‌به‌گه‌كان
كۆنه‌په‌رست. كۆمه‌ڵگه‌ی كوتكوتكراوی ئاغاوه‌ت به
كاری ده‌سمایه‌داران نایات.
ئه‌وان وڵات و نه‌ته‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یان ده‌وێ.
ده‌سمایه‌داره‌به‌پارێزه‌كان به خوێن و ئاور
ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی داده‌مه‌زرێنن و وڵاتی دیكه (بازاڕی
دیكه) ده‌گرن. دیموكراته‌كان به
یارمه‌تی تیۆریی ماف، جاڕی عاله‌می مافی مرۆڤ و به
ئاشتی
وشۆرشی هێمنانه كۆمه‌ڵگه
ده‌گۆڕن. تاریخی ده‌سمایه‌داری تاریخی خه‌باتی
هێمنانه‌ی دیموكراته‌كانه له‌گه‌ڵ
كۆنه‌پارێز، به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیكاڵه‌كان.
ج: نه‌خشه‌ی نه‌ته‌وه و دنیای بێ سنوور سازكردنی
ئارام و
ئاشتیخوازانه: خوێنده‌واره‌كان و ده‌سته
زۆرلێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه، واتا كرێكار،
جوتیار و دامه‌زراوه‌كانی یانه‌كان و ژنان، ...
زوو له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
ده‌سمایه‌داره‌كان ڕاوه‌ستان. تیۆرییه‌کانی
ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم و فێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی دیموكراتانه كه‌مكه‌م ڕێوپێک کرا و
بووبه بیروڕای به‌شێك له‌و چین و
ده‌ستانه وژنان.
ئه‌و
ده‌ستانه‌ش نایانه‌وێ له وڵاتی كوتكوتكراوی
ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا بژین، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان
به نه‌ته‌وه‌سازكردنی هێمنانه
و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه و پێیان وایه كه
نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێ ورده‌ورده به‌ره‌و
دنیایه‌كی بێ سنوور بڕۆن.
ته‌نانه‌ت ده‌سمایه‌داره‌كانیش سنوور لاده‌به‌ن.
بۆوێنه
ده‌وڵه‌ته لیبڕاڵ-به‌پارێزه‌كانی ئو‌روپا
ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی ئو‌روپایان پێكهێناوه
و خه‌ریكن نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئو‌روپا سازده‌كه‌ن
و سنووری وڵاته‌كانیان
هه‌ڵگرتووه. دیاره ئه‌و سنوورهه‌ڵگرتنه به
قازانجی كرێكاره‌كانیشه و ده‌توانن بۆ
كاردۆزینه‌وه هاسانتر له وڵاتێك بچنه وڵاتێكی
دیكه. به‌پێچه‌وانه كرێكاره‌كانی
ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا ده‌بێ به‌دزی بێنه ئو‌روپا و
زۆریان له ڕێیه له ده‌ریایه‌دا
ده‌خنكێن و ناگه‌نه قه‌ڵای ئو‌روپا.
8-1-2-3-چوار
هێزی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵگه
ئه‌لف: له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا زوڵم و زۆر و
ڕاوه‌ستان له
به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵده‌قوڵێ و چین و توێژه
جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌ی جیاواز
ژیانیان ده‌گۆڕن (ما‌كیاڤێلی ، ماركس).
له‌و ڕه‌وته‌دا چوار هێزی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كو‌لتوری پێكهاتوون:
دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و
به‌پارێزه‌کان؛
لیبڕال، ڕادیکاڵ وبه‌پاڕیزه‌کان
لاقێكیان له دنیای كۆندا و
لاقێكیان له دنیای تازه‌دایه.
به‌ڵام دیموکراته‌کان هه‌ردوولاقیان له‌دنیای
تازه‌دایه.
(1)
هێزه دیموكراته‌كان
دایمه ده‌بێ بۆ ده‌رهێنانی
لاقه‌كانیان له‌دنیای کۆن له لێكۆڵینه‌وه كه‌ڵك
وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جیاوازیی
خۆیان له‌ته‌ك بیروڕاكانی دیكه "بناسن"، بۆ
ئه‌وه‌ی خۆیان
بناسن.
(2)
هێزه به‌پارێزه‌كان به‌پێی قازانجی خۆیان و له‌ژێر
زه‌ختی هێزه‌كانی دیكه‌دا هێندێك ئاڵوگۆڕ
ده‌سه‌لمێنن. باڵێك له‌و هێزه به‌پارێزی
توندوتیژن كه ته‌واو له به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕدا
ڕاده‌وه‌ستن.
دیواری چین ئه‌و باڵه و
باڵی به‌پارێز لێك جیا ناكاته‌وه. به‌پارێزێك
ده‌توانێ ببێته به‌پارێزی توندوتیژ.
به‌پارێزه‌کان له ئێنسان وه‌ک ئامرازێک بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان که‌لک
وه‌رده‌گرن.
باڵێك
له به‌پارێزه‌كان فاشیست، نازیست و
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانن. هێزه دیموكراته‌كان ده‌بێ
ئه‌و هێزانه بناسن و خه‌بات له‌گه‌ڵ
بیروڕای ئه‌وان بكه‌نه كاری ڕۆژانه‌ی خۆیان.
ده‌سته‌یه‌ك له‌و به‌پارێزانه
فاشیسته ئیسلامییه‌كانن، بۆوێنه
باڵی دینداره‌توندوتیژه‌کانی كۆماری ئیسلامی
ئێران، حیزبوڵڵا و حه‌ماس (شۆڤێنیزمی ده‌وڵه‌تی
ئیسراییل یه‌كێك له هۆیه‌كانی
له‌دایكبوونی ئه‌و ڕێكخراوانه‌یه).
(3)
هێزه لیبڕاڵه‌كان هێندێك له به‌رنامه‌ی
دیموكراته‌كان
ده‌سه‌لمێنن. ئه‌و هێزانه نێوانیان له‌گه‌ڵ
به‌پارێزه‌كان خۆش نییه. به‌ڵام زۆر جار
هاوكارییان ده‌كه‌ن. بۆوێنه تائێستا
ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا به
هاوكاری به‌پارێزولیبڕاڵه‌کان
خۆیان له ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی
پاراستووه.
(4)
هێزه ڕادیكاڵه‌كان ئه‌و لیبڕاڵانه‌ن كه ده‌ر‌فتیان
پێ
نه‌دراوه ژیانی خۆیان خۆش بكه‌ن. بۆوێنه
بۆڵشه‌ڤیزم له‌سه‌رده‌مێکدا ڕادیکاڵ بوو
به‌ڵام زۆر زوو بوو به به‌پارێزی توندوتیژ و
حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیه
ئه‌وبیروڕایه‌ی بۆ سه‌رکوتی کرێکار و نه‌ته‌وه‌کان
به‌کارهێنا. له‌به‌رنامه‌ی
فراکسیۆن باسی "داروخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی"
کراوه. ئه‌و‌بۆچوونه‌ش ده‌بێ زیاتر
ڕوونکرێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕوخاندن به‌شێوه‌ی خه‌باتی
چه‌کداری بێ ئه‌وه بۆچوونێکی
ڕادیکاڵه. ئه‌گه‌ر لابردنی ئه‌وڕژیمه بێ
به‌شێوه‌ی شۆرشێکی هێمنی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و کولتوری، ئه‌وه بۆچوونێکی
دیموکراتانه‌یه.
ب: هێزه دیموكراته‌كان ورده‌ورده ده‌گه‌نه
مه‌به‌سته‌كانیان و له شه‌ڕ كه‌ڵك وه‌رناگرن.
ئه‌و هێزه له ڕه‌وتی خه‌باتی بیروڕا
و له كرده‌وه‌دا جیاوازیی خۆی له‌ته‌ك هێزه‌كانی
دیكه "ده‌بینێته‌وه" و نه‌خشه‌ی
خۆی داده‌ڕێژێ و دێته گۆڕه‌پانی خه‌بات.
ڕه‌وته‌كه دیاله‌كتیكانه و
ماتریالیستانه‌یه. ڕادیكاڵه‌كان ته‌نیا
تاڕاد‌ه‌یه‌ک له ماتریالیزم حاڵین و
به‌ڵام زۆرجار ئه‌وبروڕایه ده‌که‌نه دین و شێوه
بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئایدیالیستانه.
دیموکراته‌کان به‌بێ شێوه‌ی وه‌سفی ناتوانن
له‌دنیایه‌حاڵی بن و بۆ وان شێوه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی وا ته‌نیا ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتنیانه:
ئه‌وان ده‌بێ دنیا ئه‌و جۆره‌ی
هه‌یه ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی
دیموکراتانه بیگۆڕن. به‌ڵام
به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیکاڵه‌کان زۆرتر له‌شێوه‌ی
حوکمی که‌لک وه‌رده‌گرن:
ده‌یانه‌وێ دنیا ئه‌وجۆره‌ببینن که پێیان خۆشه.
دیموكراته‌كانی كوردستان وه‌ك هه‌موو
دیموكراته‌كانی
دیكه‌ی دنیا قازانجی هاوبه‌شیان هه‌یه و دۆستی
یه‌كترن و یارمه‌تی یه‌كتر
ده‌ده‌ن.
پ: هێزه به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیكاله‌كان جارجار
له شه‌ڕ كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن و هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه یان ده‌یانه‌وێ
به‌زۆر جه‌ماوه‌ر وه‌پاش ده‌ن
(به‌پارێزه‌كان)
یان ده‌یانه‌وێ به شه‌ڕ "زووتر" به
داخوازییه‌كانیان بگه‌ن
(ڕادیکاڵه‌کان).
ئه‌گه‌ر دوژمن وڵاتێكی دیموكرات داگیر بكا،
جه‌ماوه‌ر ده‌بێ به
بایكۆتكردن و خه‌باتی مه‌ده‌نی تێكیشكێنن.
ت: ده‌سمایه‌داره‌به‌پارێزه‌کان، لیبڕاڵه‌کان
و
ڕادیكاله‌كان دنیایان پڕكردووه له چه‌ك.
پیشه‌سازه‌کانی چه‌ك و چه‌كفرۆشان
دنیایان كردووه‌ته قه‌برستان و شینگه. هێزه
دیموكراته‌كان به ته‌وای هێزیان ده‌بێ
تێبكۆشن هێمنانه پیشه‌سازی شه‌ڕ لاواز بكه‌ن و
له‌نێوی به‌رن.
ج:
دیموكراته‌كان شێوه‌ی هێمنانه ده‌كه‌نه باو.
به‌ڵام
به‌پارێزه‌کان زۆر جار به توندوتیژی له
به‌رامبه‌ریان ڕاده‌وه‌ستن و ده‌یانگرن و
د‌ه‌یانكوژن.
8-1-2-4-
کۆمه‌ڵگه‌به‌پارێزه‌لیبڕاڵه‌کانی
دنیا
ئه‌لف: هربرت مارکوزه، زانای سۆسیالیستی دیموکرات
ده‌ڵێ که
حیزبه‌کانی ئو‌روپا به‌گشتی له‌به‌پارێزو
لیبڕاڵه‌وه بگره تا سۆسیالدیموکرات و
کۆمۆنیست و سۆسیالیست، هیچیان پڕۆژه‌ی ئاڵوگۆڕی
بنه‌ڕه‌تییان نییه و هه‌موویان
کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری ده‌پارێزن (بڕوانه
One-dimensional Man).
ب: له هێندێك وڵات هێزه دیموكراته‌كان توانیویانه
به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیكاڵه‌كان وا لێبكه‌ن كه بۆ
كێشه‌ی نێوخۆ له چه‌ك كه‌ڵك
وه‌رنه‌گرن، بۆوێنه له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا.
فرانسوا فوره ئه‌و ڕه‌وته‌ی جوان
ڕوونکردووه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و سازانه كاتییه و
مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه پێوه‌ندی به
هێزی دیموكراته‌كانه‌وه هه‌یه.
ت.
ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی مارکوزه به‌کار بێنین، ده‌توانین
به دیموكراتی
ڕۆژئاوایی بڵێین دیموكراتی لیبڕال- به‌پارێز.
هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه
له‌و وڵاتانه ته‌نیا به‌شێك له مافه‌كان دابین
كراون و ته‌واو دیموكراتانه نین.
بۆوێنه ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌یه به‌ڵام
پیاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن
ئیمكانی زیاتریان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای
خۆیان به شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب
و ڕۆژنامه و لێكۆڵێنه‌وه. ده‌بێ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه
به شێوه‌ی شۆڕشێكی هێمنی دیكه
بكه‌ینه ته‌واو دیموكراتانه. بۆوێنه ئه‌وه‌ی
هه‌موو كه‌س: ژن، پیاو، ده‌سمایه‌دار،
كرێكار،... به یه‌ك ئه‌ندازه ئیمكانی ده‌ربڕینی
بیروڕایان بۆ سازكرێ. ده‌وڵه‌ته
به‌پارێزه لیبراڵه‌كان له ئو‌روپا و ئه‌مریكا
به‌هۆی به‌هێزی هێزه دیموكراته‌كان
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان زۆریان پاشه‌كشه
كردووه به‌ڵام له وڵاته‌كانی دیكه وه‌ك
وڵاته‌كانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مریكای لاتین،
له‌و شوێنانه‌ی هێزه
دیموكراته‌كان لاوازن، بۆ كردنه‌وه و ڕاگرتنی
بازاڕی شتومه‌ك و چه‌ك زۆر، جار له
شێوه‌ی سه‌ركوت و شه‌ڕ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
8-1-2-5-
سازکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆسیالیستانه،
فێمینیستانه وژینگه‌پاریزانه‌ی دیموکراتانه
ئه‌لف: وه‌ک ولهیلم ڕایش زانای سۆسیالیستی
دیموکراتی
گه‌وره ده‌ڵێ سۆسیالسیته‌کان کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
داده‌مه‌زرێنن که له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
زانست، خۆشویستن و کار بێ (بروانه سه‌رچاوه‌کان).
ب: سۆسیالسیت، فێمینیست و
ژینگه‌پارێزه‌یموکراته‌کان ده‌بێ
ئه‌وکارانه بکه‌ن:
(1) ناساندنی
که‌موکوڕییه‌کانی سیسته‌می په‌رله‌مانی و
سازکردنی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاشتی و له‌ناوبردنی
چه‌ک وپیشه‌سازی چه‌ک له‌دنیایه
ودابین‌کردنی عه‌داڵه‌ت به‌یارمه‌تی تیۆرییه‌کانی
سۆسیالیزم، فێمینیزم،
ناسیۆنالیزم و ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه و شۆرشی
هێمنی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری
وکولتوری.
(2) جوڵانه‌وه‌یه‌ک
که له‌سه‌ر ئه‌وپڕۆژه گه‌وره
دامه‌زرابێ ته‌واوی
کوردستان
ودنیا ده‌گۆڕێ.
(3)
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌ئوروپاییه‌کان و
باقی
شوێنه‌کانی دیکه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌و چوار
ده‌سته تیۆرییه.
(4)
سازکردنی ڕێکخراوه‌ی تازه‌ی عاله‌می و به‌هێزکردنی
ئه‌و ڕێکخراوه عاله‌مییانه‌ی هه‌یه: بۆوێنه
ڕێکخراوه‌ی لێ‌خۆش بوونی
ناونه‌ته‌وه‌یی.
8-1-3-
تێبینییه‌کان
(1)
کاک هادی محمه‌دی
یه‌کێک له‌و هه‌ڵسوراوه
سیاسی-کولتورییه به‌لیمه‌تانه‌یه که ماوه‌یه‌که
خه‌ریکی وه‌رگێڕانی کتێب و وتاری
تیۆریزانه گه‌وره‌کانه و خوێندنه‌وه‌ی
وه‌رگێڕاوه‌کانی له‌سه‌ر سۆسیالیزم بۆ
هه‌موومان پێویسته. کاک هادی له‌هه‌ڵوێست ماڵپه‌ر
وگوڵزاری خۆی
هه‌یه:
http://www.helwist.com/2%20Geshti/Kesekan/Hady%20Mohamedi/Serper.htm
8-1-4-
فه‌رهه‌نگۆك
ع: عاره‌وی
ف: فارسی
ک: كوردی
تیۆری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتانه
: democratic theory
حوكمی:
prescriptive
، (ع. ف.: تجویزی)
خوێنده‌وار:
ڕووناكبیر
كۆنه‌په‌رست:
reactionary،
(ع. ف. ك.: مورته‌جیع)
نه‌خشه‌ی گه‌وره:
Magna Carta
وه‌سفی:
descriptive
، (ع. ف.: توصیفی)
2-7-
سه‌رچاوه‌كان
ئه‌لف: كوردی
(1)
تاهیر، عه‌لا (2004)، له هۆركهایمه‌وه تا هابرماس،
قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تیۆری
ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ، وه‌رگێره‌كان:
ئیسماعیل كورده، جه‌ماڵ پیره، چاپی یه‌كه‌م، له
بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما، هه‌ولێر:
چاپخانه‌ی ڕه‌نج.
pertwk.com/pertwk/index.php?=230.
(2)
فرۆم، ئریک، سۆسیالیزمی دیموکراتیک، سۆسیالیزمی
هیۆمانیستی، وه‌رگێڕ هادی محه‌مه‌دی، ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست.
(3)
فرۆم، ئه‌ریک، که‌سایه‌تی ده‌سته‌ڵاتخواز، وه‌رگێڕ
ئاریا ئه‌حمه‌دی، ماڵپه‌ری
ڕێنێسانس،http://www.renesans.info/print.php?id=6353
(4)
مه‌گی، بریان، مارکوزه و قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت،
وه‌رگێڕ: هادی محه‌مه‌دی، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست.
(5)
مارکس، کاڕل، فریدیک ئنگلس، مانیفستی حیزبی
کۆمۆنیست،
وه‌رگێڕ. م..لح شیخ السلامی (ڕێبوار)، 1988،
ئینتشاراتی مه‌رکه‌زی کۆمه‌ڵه، چاپی
یه‌که‌م.
(6)
ماکیاڤێللی، نیکۆلۆ، میر
(The Prince)،
بیستوومه که
کاک نۆشیروان مسته‌فا ئه‌وکتێبه‌ی کردووه‌ته
کوردی. به‌ڵام تائێستا وه‌گیرم
نه‌که‌وتووه.
به‌ڵام ده‌زانم که داریوش ئاشوری کتێبه‌که‌ی
کردووه‌ته فارسی: شهریار،
شوێنی چاپ؟ ساڵ؟ کتێبه‌که به ئینگلیزی له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت هه‌یه. به‌خۆڕایی ده‌کرێ
دایبه‌زێنین.
(7)
ڕایش، ولهیلم (؟)، گوێگره، پیاوی بچووك! وه‌رگێڕ:
خه‌بات عارف،
APEC-TRYCK & FORLAG, Spanga ,Sweden.
ب: ئینگلیزی
-Furet, Francois, The Passing of an Illusion:The
Idea of Communism in the Twentieth Century,
1999, University of Chicago Press.
- Marcuse, Herbert (1964), One-Dimensional Man,
Studies in the Ideology of Advanced Industrial
Society, Boston: Beacon. marcuse.org/herbert/pubs/64onedim/odmcontents.html
- Thompson, E.P. (1975), The Making of the
English Working Class, Penguin Books.
پ: فارسی
-
ماركوزه، هربرت (؟)، انسان تك ساحتی، مترجم؟
چاپخانه؟
-"فراکسیون
فعالییت به‌نام کومله" تلاشی برای احیا
پرۆژه‌ای راست و شکست خورده، کمیته کردستان عزب
کمونیست کارگری ایران، 2008.07.24،
rowzane
|