|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.09.03
به‌شی
نۆهه‌م
:
به‌رێز
ڕه‌حمان‌په‌نا بووه‌ته پۆلیسی سیاسی و
له‌ئاژاوه‌چییه‌کان ده‌گه‌ڕێ!
9-
سه‌ردێڕه‌کان
ئه‌لف: به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی کاک
حه‌سه‌ن
ڕه‌حمان‌په‌نا، زاناکورد و ناکورده‌کان له‌مێژه،
زیاتر له سی ساڵه له
زانستگه‌کانی دنیایه بۆ لێ‌حاڵی بوون له
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له
تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم که‌لکیان وه‌رگرتووه.
مارتین بروینه‌سن
(Martin van Bruinessen)
له 1978 دا تێزه دوکتورا به‌ناوبانگه‌ی "ئاغا،
شێخ و ده‌وڵه‌ت" نووسی
و بڵاوی کرده‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی زانای تورک
بێشکچی له 1990 بڵاو بووه که
کوردستان وه‌ک کۆلۆنییه‌ک چاو لێده‌کا.
من پێشنیارم بۆ کاک حه‌سه‌ن ئه‌وه‌یه
لیسته‌ی ئاژاوه‌چییه‌کان و ڕووخێنه‌رانی
حیزبه‌که‌ی بگۆڕێ و ناوی
ئه‌و
چه‌ند
زانایه‌ی باسم کرد له لیسته‌که زیادکا.
ب: باسکار و لێکۆڵه‌ر‌وه سۆسیالیسته
کورده‌کانیش زۆر پێش
هه‌شت که‌سه بۆ لێ‌حاڵی بوون له جوڵانه‌وه‌ی کورد
له تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم
که‌لکیان وه‌رگرتووه. کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور که
زانایه‌کی سۆسیالیستی ڕادیکاڵه،
له نامه‌ی دوکتوراکه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له گه‌شه‌ی
زمانی نه‌ته‌وه‌یی کوردی
له‌تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم که‌لکی وه‌رگرتووه:
(1992)-ی عیسایی. کاک حه‌سه‌ن
تکایه ناوی ویش بنووسه، گه‌رچی برای خۆمه!
پ:
دروست‌کرنی دوژمنی ده‌ره‌وه: به‌پارێزه توند
و تیژه‌کان، له‌ته‌واوی تاریخ‌دا، بۆ سه‌رکوتی
جیاوازبیران، ئه‌وانیان تاوانبار کردووه
که که‌سانێک (دوژمن) له ده‌ر‌ه‌وه‌ڕا ئه‌وان
فریو ده‌دا و ئاژاوه
سازده‌کا.
ت: کاک حه‌سه‌ن و هاوبیره باوه‌ڕ کوێره‌کانی
تایفه‌یه‌کن
و "ئه‌ندامه‌کانی" کۆمه‌ڵه وه‌ک مڵکی خۆیان چاو
لێده‌که‌ن. سه‌رۆک براگه‌وره‌یه و
ده‌بێ براچکۆڵه‌کان بپارێزێ و نه‌هێڵێ فریوی
تایفه‌کانی دیکه بخۆن. بۆیه کاتێک
ئه‌ندامه‌کان وشیار ده‌بنه‌وه ئه‌وان وه‌ک
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو چاویان لێده‌کرێ: دوژمنی
تایفه، براچکۆڵه‌کانی فریوداوه.
هه‌شت که‌سه‌که ده‌بنه‌هه‌لپه‌رست! به‌تاوانی
ئه‌وه‌ی که هێندێک له ئه‌ندامه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌کانی وانیان خوێندووه‌ته‌وه وپێیان
باش بووه!
ج: له‌به‌روه‌یه کاک حه‌سه‌ن وه‌ک سه‌رۆکی
K.G.B
(کاف.گاف.بێ ده‌زگای ئه‌منیه‌تی شوره‌وی سه‌رده‌می
سۆڤیه‌ت)-ی کۆمه‌ڵه‌ی کاک‌برایم کاره‌که‌ی
بووه‌ته‌وه ئه‌وه که دوژمنی ده‌ره‌وه
داتاشێ، ئه‌و هه‌شت که‌سه‌ی که هێندێک ئه‌ندامه
به‌ستزمانه‌کانی حیزبیان فریوداوه
ئه‌وانه‌ن:( کاک حه‌سه‌ن ژماره‌شی بۆ داناون!)
1. یۆسف ئه‌رده‌ڵان 2. ڕه‌حمان
ئه‌ر‌غه‌وانی 3. یه‌حیا ده‌وه‌نداری 4. شوعه‌یب
زه‌که‌ریایی 5. وه‌حید عابدی 6.
جه‌واد مشکی 7. محه‌مه‌د موهته‌دی 8. داریۆش
نه‌ویدی.
چ: ئه‌و‌شێوه کاره‌یه ده‌بێته هۆی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حیزبه‌که‌ت، کاک حه‌سه‌ن! تۆ هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان
و مامۆستاکه‌تان سه‌لاح مازوجی
وه‌ک به‌پارێزترین هێزی سیاسی ده‌جوڵێننه‌وه و
بوونه نمونه‌یه بۆ ده‌یان ئه‌ندام
که ده‌یان‌بینین کاروباریان ئه‌وه‌یه "وتار"
بنووسن و بڵێن: ناسیۆنالیزم خراپه!
سۆسیالیزم باشه!
له‌نووسراوه‌کانیانڕا
دیاره که ئێوه هیچتان فێری ئه‌وکه‌سانه
نه‌کردووه. دیاره بۆخۆتان هیچ نازانن که
فێری وانی که‌ن.
ح: ئه‌تۆ
و هاوڕێکانت بۆ ناچن لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی کاک
وه‌حید عابدی بخویننه‌وه و ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن؟
سه‌ردێڕی ئه‌و توێژینه‌وه
"ناسیونالیسم،
ناسیونالیسم کرد"-ه و له‌ماڵپه‌ره‌کان تۆمارکراوه.
بۆناچن
نامیلکه‌که‌ی کاک حوسێن شه‌به‌ق "کۆمه‌ڵه بۆچی
ساخ‌بوه‌ته‌وه؟ خه‌ڵکی کورد چی
ده‌وێ؟" بخوێننه‌وه؟
خ: تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به تیۆری،
کاره. تۆ پێت وانییه،
به‌ڵام سۆسیالیسته‌کانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن. بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانی کاری لێکۆڵینه‌وه
بکه‌ی و کاره‌که‌ت ستانداردی
له‌سه‌رێ بێ، ده‌بێ تا ڕاده‌ی گه‌یشتن به دوکتورا
بڕۆی. ده‌یان ساڵ کاری ده‌وێ تافێر بی چۆن
لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێ. یه‌که‌م: ڕه‌نگه
که‌سێک که لیکۆڵینه‌وه ده‌کا ماوه‌یه‌کی زۆر
نه‌توانی کاری دیکه بکا.
دووه‌م: تۆ
ده‌بێ به‌یارمه‌تی تیۆری ڕه‌خنه‌بگری له‌تیۆری
دیکه نه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی تیۆری تۆم
قبوڵ نییه چۆن ئه‌تۆ کاری سیاسیت نه‌کردووه!
بۆوێنه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رباسه‌کانی کاک
ئه‌میر، کاک شوعه‌یب و... ڕه‌خنه‌ت هه‌یه ده‌بێ
بچی بزانی ئه‌وان له چ تیۆرییه‌ک
که‌لکیان وه‌رگرتووه و که‌موکوڕیی تێۆرییه‌کانی
وان چییه و چ تێۆرییه‌ک ده‌توانێ
باشتر وڵامی پرسیاره‌کانمان بداته‌وه.
د: کاک حه‌سه‌ن! تۆ هاوبیره‌کانت ئێستاش
نای‌سه‌لمێنن که
حیزبی کۆمه‌ڵه ڕێکخراوه‌یه‌که و له پێشداش نه‌تان
سه‌لماند و ئه‌ندامه‌کانتان هان
ده‌دا به‌دژی وان. نێوێکتان بۆوان سازکردووه
به‌ناوی "سازمانی زه‌حمه‌تکێشان" وئه‌گه‌ر
ده‌ستان بڕوا هه‌موویان به‌تێکرا ده‌کو‌ژن. ئێوه
له‌جیات وه‌ڕێ‌خستنی خه‌باتی
بیروڕا دوژمنایه‌تیتان بڵاوکرده‌وه و دوایه‌ش که
ده‌سته‌ی موهته‌دی به‌خه‌باتێکی
بێوچانی دووساڵه ناسران، به‌بێشه‌رمی ویستتان
خه‌باته‌که‌بکه‌نه
هی خۆتان،
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌ودوساڵه‌ی باسم کرد
مرته‌قتان لێ‌هات‌بێ. ئێوه
هه‌رباسی ڕه‌وتی ڕێفورمتان نه‌کرد و کوتتان بۆرژوا
و
ناسیۆنالیستن!
ر: کاک حه‌سه‌ن! ئه‌تۆ ده‌زانی بۆ
هۆشت له‌خۆت نه‌ماوه؟
هۆیه‌که‌ت پێ‌ده‌ڵێم. له ڕه‌وتی خه‌باتی سیاسی و
بیروڕا بۆ تێکشکاندنی قه‌ڵای کاک
عه‌وڵا موهته‌دی جه‌ماعه‌تێکی زۆر له شارومه‌ندان ،
پێشمه‌رگه و
ئه‌ندامه‌کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌شی له‌گه‌ل بێ، زیندوو
بوونه‌وه باوه‌ڕیان به‌خۆیان
په‌یدا کرد. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی حیزبه‌که‌ی کاک عه‌وڵا
و حیزبه‌که‌ی سه‌رۆکه‌که‌ت کاک
برایم به‌ته‌واوی هێز تێکیان شکاند بوو. ئه‌تۆ
له‌وه‌ی ده‌ترسی. ئه‌و لافاوه تازه
به‌هیچ که‌س پێشی ناگیرێ و حیزبه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی
ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی
ده‌با.
ز: ئه‌تۆ ئه‌وه دڵت ده‌تۆقێ که بۆ ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕیان
به کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌وڵا نه‌ماوه بۆ لای تۆ
نایه‌ن! جا بۆیه ده‌بێ دوژمنی
ده‌ره‌وه داتاشی و به‌دنێویان که‌ی نازانی به‌و
کاره‌ت بۆخۆت زیاتر تێدا ده‌چی.
شارومه‌ندان ئێستا وه‌ک جاران نه‌ماون
بیرده‌که‌نه‌وه و به‌ڵایان زۆر
به‌سه‌رهاتووه، ده‌خوێننه‌وه و ڕ‌خنه ده‌گرن.
ئه‌تۆ وه‌ک پۆلیسی سیاسی و سه‌رۆکی
پاراستنی کاک‌برایم زۆر چاک ده‌زانی ده‌ڵێم چی.
خۆت نووسیووته: " سه‌ره‌تا 13
که‌س
ودواتر 46 که‌س (8 که‌س له ئه‌ندامانی حیزب و 5
که‌س له پێشمه‌رگه‌کان له
کوردستان و 33 که‌س له وڵاته‌جۆراوجۆره‌کانی
ئوروپایی و کانادا) ..." ئه‌وه
ئه‌وله‌شکره‌یه که هه‌ر زیاد د‌ه‌بن و
دوکانه‌که‌ت پێداده‌خه‌ن، به‌هێمنی و
به‌خه‌باتی بیروڕاوسیاسی!
ژ: باسی ئه‌وه‌ت کردووه که له کۆنگره‌ی 13 ڕاپۆرتی
ماڵی
به‌نوسراوه دراوه به هه‌موو به‌شداران. لێره‌شدا
ئه‌وه به پاک‌بوونی حیزبه
هه‌میشه‌ڕاستگۆکه‌ت داده‌نێی و باسی ئه‌وه ناکه‌ی
که فراکسیۆنی تێکۆشان له‌ژێر ناوی
کۆمه‌ڵه و ماڵپه‌ڕه ئازاده‌کان نه‌بوونی
ڕاپۆرتی ماڵی له حیزبه‌که‌ی تۆیان
باس کرد و ئیتر ئێوه بۆتان نه‌ده‌کرا باسی
نه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه هه‌نگاوی
یه‌که‌مه. ده‌بێ بۆ شارومه‌ندانی کوردستانیش
بڵاوکه‌نه‌وه ئێوه بۆ
پار‌ه‌ی ڕه‌ش
وه‌رده‌گرن و چ له‌وپارانه ده‌که‌ن.
س: کاک حه‌سه‌ن!
هه‌ر که‌س که له‌گه‌ل تۆ نه‌بێ دوژمنی
تۆیه! ئه‌وسیاسه‌ته
به‌پارێزانه‌ی توندوتیژه و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته
سه‌رکوتکه‌ره‌کانی دنیایه. کاک ناسر ئێرانپور،
لێکدانه‌وه‌یه‌کی وردی کردووه له
کێشه‌ی حیزبه‌که‌ت له‌گه‌ڵ فراکسیۆن بۆباسی ئه‌و
ناکه‌ن؟ خۆ ئه‌وناوی
له‌لیسته‌که‌ت دانێ؟
ش: کاک حه‌سه‌ن! تۆ وحیزبه‌که‌ت فراکسیۆنتان
ناقانونی کرد.
ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان
وتارێکیان نووسی له گۆڤاره‌کانی
حیزبه‌که‌ت بڵاو ناکرێنه‌وه. یانی وه‌ک کاک
عه‌وڵای موهته‌دی ده‌تانه‌وێ فراکسیۆن
بکه‌نه ته‌واب! ده‌بێ حاشا له بوونی خۆیان بکه‌ن
دوایه ده‌بنه که‌مایه‌تی! من
ده‌زانم ئێوه تێدا ده‌چن و ئه‌و شانازییه‌ش هی
ئه‌و که‌سانه ده‌بێ که ئێوه‌یان
به شارومه‌ندانی کوردستان ناساندووه، ئێوه ئه‌و
جۆره‌ی که هه‌ن نه‌ک ئه‌وجۆره‌ی
خۆتان به
خۆتان هه‌ڵده‌ڵێن.
9-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
و، سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م
، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م وهه‌شته‌م له
2008.08.01
، 2008.08.03 . 2008.08.04 ،
2008.08.26
،
2008.08.27
،
2008.08.29
،
2008.08.30
و2008.09.02 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
9-2
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: کوردی
1.
ڕه‌حمان‌په‌نا، حه‌سه‌ن؛ هه‌لپه‌رستی سیاسی بۆ
به‌رگری
له ڕاگه‌یاندنی "فراکسیۆنی نێو کۆمه‌ڵه"،
ashti.nu
ب: ئینگلیزی
http://www.etext.org/Politics/Arm.The.Spirit/Kurdistan/Articles/ismail-besikci.txt
پ:فارسی
1.
رحمان‌پناه، حسن، نگاه اپوزیسیون و حقایق کنگره
13
کومه‌له، اگوست 2008، هه‌مان سه‌رچاوه.
|