|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.03
به‌شی دووه‌م
کۆنگره‌ی (13)-
ی عه‌لیزاده کوشتنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و جیاوازبیران وسۆسیالیزمی ڕه‌سمی کرد!
2-
کورته‌و ئاکام
تراژێدیای شۆرشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران) :
نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
جیاواز بیران و سۆسیالیزم، به‌یارمه‌تی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی وپارتی
وپژاک!
ئه‌لف: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) کۆنگره‌ی (13)-ی ئه‌و
ڕێکخراوه چه‌ندڕۆژ
له‌مه‌وبه‌رگیراوه.
ب: ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) به‌پاره‌ی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی
ڕاگیراوه. یه‌کیه‌تی نیشتمانی حیزبێکی قانونییه له
پارله‌مانی هه‌رێم. به‌ڵام
ڕاپۆرتی ئه‌وپاره‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی دیموکرات
ده‌یده‌ن به
ڕێکخراوه کوردییه‌کان به پارله‌مانی کوردستان
ڕاناگه‌یێندری و شارومه‌ندانی
کوردستانیش ئاگادار نین له‌وه‌ی که چه‌نده
پاره‌ده‌درێ به حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و
پاره‌که چۆن خه‌رج ده‌کرێ.
پ: به‌پێی به‌رنامه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
بۆ کوردستان،
کورد نه‌ته‌وه نییه و ناسیۆنالیسته‌کان
وحیزبه‌کانیان و جیاوازبیره‌کان ناقانونی
کراون. له‌و به‌رنامه‌دا دژایه‌تی له گه‌ڵ
پارله‌مانیش کراوه. واتا یه‌کیه‌تی
نیشتمانی به‌پاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕێکخراوه‌یه‌ک
به‌هێز ده‌کا که به‌ڕۆژی ڕووناک
نه‌خشه‌ی ته‌رتوتوناکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
وه‌ڕی‌خستنی شه‌ڕی ناوخۆی له ڕۆژهه‌لاتی داڕشتووه
و شانازیشی پێوه‌ده‌کا( له ڕاگه‌یاندنه‌که
نووسراوه کۆنگره‌که
"...پڕبه‌پڕ
سه‌رکه‌وتوانه..." بووه.)!
ت: یه‌کیه‌تی پار‌ده‌دا به حیزبیکی دیکه‌ش
به‌ناوی حیزبی
کۆمه‌ڵه (حیزبه‌که‌ی کاک عه‌وڵا موهته‌دی) که
به‌ئاشکرا له پێڕه‌و پرۆگرامی
حیزبه‌که‌ی نووسراوه که کاک عه‌وڵا سه‌رۆکی
ئه‌وحیزبه‌یه تا سێ ساڵ و فه‌رماند‌ه‌ی
کۆمه‌ڵه و جیاوازبیریش مافی قسه‌کردنی نییه! کاک
عه‌وڵا به‌خۆی ده‌ڵێ فه‌رماند‌ه‌ی
کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌ک که ناوی
کۆمه‌ڵه‌بێ سه‌رکوتی کا و بڵێ
ئه‌من فه‌رماند‌ه‌م وده‌ز‌انم کێ کۆمه‌ڵه‌یه یان
نییه! کاک برایمیش به‌هه‌موو
حیزبه‌کانی دیکه ده‌ڵی
ناسیۆنالیست و خایین بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بتوانێ
هه‌موویان
قه‌تڵوبڕ کا!
ج: کاک مسته‌فای هیجریش که‌سه‌رۆکی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێرانه و
که‌سی دیکه‌ی قبوڵ نییه و به‌پاره‌ی پارتی به‌ڕێ
ده‌چێ.
چ: پژاکیش که که‌سی قبوڵ نییه و به‌که‌یفی خۆی لێی
د‌ه‌خوڕێ و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردووه‌ته مڵکی
خۆی!
چ: به‌پێی هه‌واڵه‌کان هه‌ملێت و لایه‌رتیس (کاک
مینه و
کاک ساعید) له خولی یه‌که‌می شه‌مشیرێنی بیروڕا
له‌گه‌ل کلاودیوس و پۆلۆنیوس (کاک
برایم و کاک سه‌لاح) سه‌رکه‌وتوون و
ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی کورد و جیاوازبیره‌کان و
سۆسیالیزمیان له
قه‌ڵای کاک برایم
شه‌کاوه ڕاگرتووه.
2-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م له
2008.08.01 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
2-3-
سۆسیالیزمی
کاک‌برایم ته‌نیا سۆسیالیزمی دنیایه!
ئه‌لف: به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌که:
"...
ئه‌و ئاڵقه هاوبه‌شه‌ی که سه‌رجه‌م باسه‌کانی
کۆنگره‌ی سێزد‌ه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ۆیکه‌وه گرێ ده‌دا،
جه‌خت‌کردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
ستراتیژی سۆسیالیستی..."
ب: واتا ئه‌و به‌رنامه دژه کورد و جیاوازبیرو
پارله‌مانه
هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌ڕ‌تی سۆسیالیزمی
عه‌لیزاده-مازوجی دانراوه! مه‌باره‌که!
ستالینیش هه‌روای بیرده‌کرده‌وه و
کرێکاران
نه‌ته‌وه‌کانی کوشتار کرد‌و
دژایه‌تی
سۆسیالیزمی کرد
و تێداچوو!
2-4-
فراکسیۆن ناقانونییه!
ئه‌لف: له ڕاگه‌یاندنه‌که نووسراوه:
"...کۆنگره
هه‌روه‌ها له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا وێڕای
جه‌خت‌کردنه‌وه له‌سه‌ر مافی که‌مینه بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوون و ڕوانگه‌کانی
خۆیان له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی
حیزبییه‌وه، پێکهاتنی ئه‌وفراکسیۆنه‌ی به
ناپێویست هه‌ڵسه‌نگاند..."
ب:
کاک برایم وه‌ک کاک‌عه‌ولای موهته‌دی
که‌مینه‌یه‌کی
ده‌وێ که جارجارنووزه‌یه‌کی بێ به‌ڵام هه‌میشه
گوێ‌له‌مشت بێ و له‌به‌رامبه‌ر "ڕابه‌ری گه‌وره"
بێده‌نگ ڕاوه‌ستن و پێی هه‌ڵ‌بڵێن! ئه‌و
فراکسیۆنێکی سه‌ربه‌رزو
تێکۆشه‌ری ناوێ!
2-5-
پێشنیار بۆ شارومه‌ندانی کوردستان و
فراکسیۆن
پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که داوانامه‌یه‌ک بنووسین و
بڵاوی
که‌ینه‌وه بۆ ئێمزاکردن. له‌ودا داوبکه‌ین که
پارله‌مانی کوردستان ده‌سته‌یه‌ک
دانێ بۆ لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وپاره‌و
یارمه‌تییه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌یده‌ن
به‌حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و شه‌رتومه‌رجیان بۆ
دانێن و ئه‌وحیزبانه قانونی که‌ن له
خوارووی کوردستان (عێراق).
هه‌روه‌ها له‌وداوانامه‌دا نه‌خشه‌ی
ژێنوسیدی نه‌ته‌وه‌ی
کورد
وسازکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌به‌رنامه‌ی کوردستانی
حیزبی کاک‌برایم
شه‌رمه‌زار بکرێ. ده‌سته‌ی کاک عه‌وڵا و پژاک و
کاک‌مسته‌فای هیجریش خه‌ریکی
سازکردنی شه‌ڕی ناوخۆیین و ده‌بێ شه‌رمه‌زار بکرێن.
2-6-
سه‌رچاوه‌کان
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی پێکهاتنی کۆنگره‌ی (13)-ی
کۆمه‌ڵه،
http://www.ashti.nu/aug08/08-08-03k.pdf
|