|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.29
به‌شی شه‌شه‌م :
با به‌هه‌ڵگرتنی ئاڵای "یه‌ک‌دنیا، یه‌ک
ئاره‌زوو" ده‌سته‌ی شه‌مشه‌کوێره خوێنمژه‌کانی
مازوجی
ڕه‌پێ‌نێین!
6.
کورته و ئاکام
با به‌هه‌شتێک له‌نێوان سلێمانی، سنه،تاران و
ستۆکهۆلم
سازکه‌ین!
ئه‌لف: کاک سه‌لاح مازوجی
له‌وه
حاڵی نابێ که له ژیانی
ڕۆژانه‌دا ئینسانه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌زۆر
ئاره‌زوو خه‌بات ده‌که‌ن. یه‌کێک
له‌هۆیه‌کانی
لێ‌حالی نه‌بوونه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که کاک سه‌لاح
به‌پاره‌ی ڕه‌ش
ده‌ژی شارومه‌ندانی کوردستان به‌کاروزه‌حمه‌ت
پار‌ه‌ی په‌یدا ده‌که‌ن. بۆ
ڕوون‌کردنه‌وه باباسی خانه‌واد‌ه‌یه‌ک بکه‌ین.
ب: ژنێکی کورد (کوێستان) ،خه‌ڵکی سنه، له
سڵیمانی کرێکاره.
مامی کوێستان خاوه‌نی کارگه‌که‌یه. دایک وباوکی
کوێستان له
سنه ده‌ژین و براکه‌ی
هیوا له‌تاران ده‌خوێنێ و خوشکێکی له ستۆکهۆم
ڕۆژنامه‌وانه.
پ: بۆکوێستان ئه‌وه گرینگه که سیسته‌می پارله‌مانی
هه‌رێم
وه‌ک سویدی لێ‌بێ واتا دین وده‌وڵه‌ت جیاوازبن و
ئازادی ده‌ربرێنی بیر‌ورا هه‌بێ و
کورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ که بتوانی به‌هاسانی
براکه‌ی له سوید ببینێ و سنور
له‌نێوان کوردستان و ئوروپا هه‌ڵگیرێ. کوێستان
ده‌یه‌وێ دایک وباوکیشی هاسان ببینی
واتا ڕۆژهه‌لاتی کوردستان (ئێران)-یش ئازادبێ و
کورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ. کوێستان
ده‌یه‌وێ براکه‌شی له تاران ببینێ واتا له ئێرانیش
هه‌ڵبژاردنی ئازاد بکرێ و دین و
ده‌وڵه‌ت جیا ببنه‌وه...
ت: دیاره کوێستان وه‌ک ژن و کرێکاریش زوڵمی
لێده‌کرێ و
ژینگه‌که‌ی ویران کراوه. که
وابوو کوێستان ده‌بێ هه‌م بۆ دابین کردنی
ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه، هه‌م سۆسیالیزم وفێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه
خه‌باتێ بکا.
به‌ڵام کاک سه‌لاح پێی وایه
کوێستانه‌کان و که‌سوکاره‌کانیان ده‌بێ هه‌ر بۆ
ئه‌وسۆسیالیزمه ڕه‌شه تێ‌بکۆشن که خۆی و
هاوبیره‌کانی قبوڵیانه ده‌نا کافر ده‌بن و
ده‌بێ بیان کوژی! به‌تایبه‌ت کوێستان مامه‌ده‌سمایه‌داره‌که‌ی
ده‌بێ جێ‌به‌جێ
بکوژێ!
کاک سه‌لاح پێیوایه به فوپێداکردن
ده‌کرێ چینه‌کۆمه‌لایه‌تییه‌کان پاک
که‌یه‌وه! هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه سه‌یر نییه و شێخه‌کان
دوای دوعا فویه‌ک
پێدا ده‌که‌ن
به‌سه‌رنه‌خۆشه‌کان!
ت: کوێستان بۆ ئه‌وه‌ی فێری تیۆرییه‌کانی
سۆسیالیزم،
فێمینیزم، ناسیۆنالیزم و ژینگه‌پارێزی
دیموکراتانه بێ پێویستی به ئازادی ده‌ربرێنی
بیروڕایه وکار و ماڵێک وئاشتی و خۆشه‌ویستی.
ئه‌وشتانه‌ش فانین و له‌لای شێخ وه‌گیر
ناکه‌ون!
6- 1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
و، سێیه‌م
، چواره‌م وپێنجه‌م
له
2008.08.01
، 2008.08.03 . 2008.08.04 ، 2008.08.26
و2008.08.27 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
دراکولا ئاغایه‌کی زۆر زاڵمی ڕۆمانیا بوو له
ساڵه‌کانی
(1456-1462)-دا
ده‌ژیا. ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌دڕنده‌بوو که خه‌ڵک
پێیان ده‌کوت
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌خوینمژه‌که
(Vampire ).
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ژیانی دراکولا چیرۆک
نووسراوه و فیلم سازکراوه. ده‌ڵێن دراکولا جارجار
زیندوو ده‌بێته‌وه و ده‌چێ خوێنی
خه‌ڵکی ده‌خوا به‌ڵام کاتێک خاچی پێ‌نیشان ده‌ی
هه‌ڵدێ و ده‌چێته‌وه ناو گۆڕه‌که‌ی.
6-2-
جیاوازی ناسیۆنالیزمی ستالین و کاک سه‌لاح و
ناسیۆنالیزمی گۆرباچێڤ
کاک سه‌لاح مازوجی به‌بێ‌ئه‌وه‌ی خۆی بزانی
ناسیۆنالیستێکی
به‌پارێزی توندوتیژی فارسه. ئه‌وچه‌شنه
ناسیۆنالیزمه ناسراوه به کۆمۆنیزمی
به‌پارێزی توندوتیژ یان کۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه.
ڕێبازی
کاک سه‌لاح ڕێبازی ستالینه. ستالینیش
ناسیۆنالیستێکی به‌پارێزی توندوتیژی ڕووس بوو.
ڕیشه‌ی بۆچوونه‌کانی ستالین و کاک
سه‌لاح بۆڵشه‌ڤیزمه. بۆڵشه‌ڤیزم بیرورای
کۆمۆنیستانه‌ی ڕادیکاڵی ڕووس بوو.
بۆڵشه‌ڤیکه‌کان پاڕله‌مانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
کۆمۆنیزمی ڕادیکاڵ له‌بنه‌ڕه‌تڕا
لیبڕالیزمه، وه‌ک بیروڕای ژاکۆبینه‌کانی
فه‌رانسه‌وایه. ئه‌وبیرورایه ڕه‌خنه‌یه‌کی
توندی هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆن و ئاڵوگۆڕیش ساز
ده‌کا به‌ڵام ناتوانێ دیموکراسی
دابین کا و ده‌بێته بیروڕایه‌کی به‌پارێز. له
ڕووسیه، چین و وڤییه‌تنام وابوو.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک لیبڕاله‌کان زاڵ ده‌بن و
سیسته‌می پارله‌مانی ساز ده‌بێ. له
ڕووسیه ئه‌و ڕه‌وته ته‌واو بووه و
چین و ڤییه‌تنام خه‌ریکه به‌ره‌و سیسته‌می
پارله‌مانی ده‌چن. له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
(ئێران)-یش هه‌روایه: له‌پێشدا کۆمه‌ڵه
ڕێبازی کۆمۆنیزمی ڕادیکاڵی هه‌بوو و دوایه بوو به
به‌پارێز و ئێستاش ڕه‌وتی
لیبڕاڵیزم ده‌ستی‌پێ پێکردووه.
دوای مه‌رگی ستالین له حیزبی کۆمۆنیستی یه‌کیه‌تی
سۆڤییه‌ت
ڕه‌وتی ڕێفۆرم په‌یدا بوو و گه‌شه‌ی کرد و
له‌سه‌رده‌می گۆرباچیڤ و یه‌لتسین بوو
به ده‌سه‌ڵاتداری پارله‌مان و جیاوازی حیزب
وله‌شکر له‌ده‌وڵه‌ت. واتا ڕێبازی
ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه زاڵ بوو.
ئاکامی
شۆرشی ڕادیکاڵانه، ده‌سمایه‌دارییه. شۆرشی
ئۆکتۆبر له ڕووسیه، شۆرشێکی
سۆسیالیستانه‌ی دیموکراتانه نه‌بوو. به‌ڵکو
ڕێگه‌ی خۆ‌ش کرد بۆ زاڵ بوونی
سیسته‌می پارله‌مانی.
به‌کورتی
ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ی گۆرباچێڤ زۆر باشتره
له ناسیۆنالیزمی به‌پارێزی توندوتیژی ستالین که
وه‌ک
مه‌لیچک سه‌ری
جیاوازبیر‌کانی هه‌ڵده‌قه‌ند. ئێستاش هه‌روایه
کاک سه‌لاح! ئه‌تۆ کاک مینه
تاوانبار ده‌که‌ی که له کۆنگره‌ی سێزده‌ی
حیزبه‌که‌ت ویراویه باسی لایه‌نی
پۆزه‌تیڤی پارله‌مان بکا!
دوایه‌ش فه‌رموته سه‌رده‌می پارله‌مان به‌سرچووه و
پارله‌مان حه‌رامه! چونکه جه‌نابت وای پێ
مه‌سڵه‌حه‌ته و بۆ ئیسلام (ببوره بۆ
حیزبه‌که‌ت!) وا سه‌لاحه.
کاک سه‌لاح دژی کوردستانی کردنی حیزبه‌کانه و
به‌ته‌وسه‌وه
ئاماژه‌ی پێده‌کا وسوکایه‌تی ده‌کا به نه‌ته‌وه‌ی
کورد. کاک
سه‌لاح ئه‌گه‌ر ده‌ستی بڕوا
ته‌واوی حیزبه‌کورده‌کان قه‌تڵوبر ده‌کا.حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران که حیز‌یکی
شۆڤه‌نیسته له‌لای کاک سه‌لاح بێ نه‌قسه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر کورد بییه‌وه وڵاتی خۆی
هه‌بێ و ده‌وڵه‌ت و حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی
هه‌بێ ، ئه‌وه تاوانه. ئێرانێک که
به زه‌بری چه‌کی شا وخومه‌نینی دروست کراوه‌و
زیندانی نه‌ته‌وه‌کانه
ده‌بێ حیزبی
کۆمۆنیستی ئێرانی هه‌بێ و ئه‌وه کارێکی باشه!
"ئه‌و
هاوڕێیانه کاتی ده‌ربڕینی بۆچوون سه‌باره‌ت
به‌پرسی
نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان ده‌ڵێن [ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه)] ڕێبه‌ری جوڵانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی به‌حیزبه‌ناسیۆنالیسته‌کان سپاردووه،
[ئه‌و هاوڕێیانه] ده‌سته‌زاراوه‌ی
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتانه به‌کار دێنن
و نابینن که له‌ماوه‌ی سی ساڵی
ڕابردوودا،جیاوازی چینه‌کان له‌کورده‌واری زیاتر
وه‌دیارکه‌وتووه و خه‌باتی وان
قوڵتر بووه‌ته‌وه
و بووه‌ته
هۆی گه‌شه‌ی جوڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستانه له
کوردستان.
[ئه‌و
هاوڕێیانه] ڕه‌وتی کۆمۆنیستانه‌ی کۆمه‌ڵه تا
ڕاده‌ی ڕه‌وتی چه‌پی کوردستانی
دێننه‌خوارێ و ده‌یکه‌نه باڵی چه‌پی جوڵانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی دیموکراتانه‌ی
کوردستان و شوێنگری به‌بێ‌له‌سه‌رڕۆیشتنی
حیزبه‌بۆرژواناسیۆنالیسته‌کان. واتا ئه‌و
هاوڕێیانه له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه‌کن که عه‌بدوڵای
موهته‌دی به‌له‌خۆڕادیتن و
کارزانێکی زیاتر پێواویه‌تی (ل 23، مازوجی)."
6-2-1-
کاک سه‌لاح! ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه بۆ
کوردستانیش باشه!
کاک سه‌لاح له بنکه‌ی کۆمه‌ڵه خه‌وی لێکه‌وتووه و
ئاگای
له‌دنیایه نه‌ماوه! کرێکارانی ئوروپا وئه‌مریکا
له‌مێژه خه‌بات ده‌که‌ن بۆ گۆڕینی
کۆمه‌ڵه‌ی ده‌سمایه‌داری و پارله‌مانیش هه‌ر ماوه!
چونکه بۆرژاوزی چینێکه و
چینه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕه‌وتێکدا گه‌شه
ده‌که‌ن و له‌ناو ده‌چن. کاک سه‌لاح
بۆ لێ‌حاڵی‌بوون بڕۆ بۆچوونه‌کانی تامسن و
زاناکانی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت
بخوێننه‌وه.
له
کوردستانیش ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه باشتره له
ناسیۆنالیزمی به‌پارێز. ئێستا له ڕۆژهه‌لات،
سه‌روو و ڕۆژئاوای کوردستان (ئێران،
تورکیه، سوریا) چه‌ند حیزب هه‌ن که هه‌ر کامیان
حازرن حیزبه‌که‌ی دیکه به‌شه‌ڕ
له‌ناو به‌رن. دیاره ئه‌گه‌ر له و سێ
به‌شه ده‌وڵه‌ت وپارله‌مانی کورد
له تاراوگه
ساز بێ و هێزی پێشمه‌گه بکه‌نه له‌شکری
کوردستان وخۆیان بۆ
ڕاپرسی گشتی له
کوردستان حازر که‌ن و حیزبه‌کان
خۆیان بکه‌نه قانونی
له خوارووی کوردستان (عێراق
)
و ئوروپا زۆر
باشتره له‌وه‌ی یه‌کتری له‌ناو به‌رن.
کاک سه‌لاح! شارومه‌ندانی کوردستان له بنکه‌که‌ی
تۆ دا
ناژین.
له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژین ؛ ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه
بۆوانیش باشتره.
کرێکارێک له ئوروپا هاسانتر له ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان (ئێران) ده‌توانێ خه‌بات بکا بۆ
مافه‌کانی له‌وێ ئازادی بیروڕا هه‌یه.
کاک سه‌لاح به فراکسیۆنی ده‌ڵێ
"کۆڕ". وه‌ک باڵێک
به‌فه‌رمیان ناناسێ و هه‌ر له‌ئێستاوه وه‌د‌ری
ناون. نازانم فراکسیۆن چۆن
له‌گه‌ڵ باوه‌ڕکوێری وا ده‌توانێ هه‌ڵ کا؟
"ئه‌وه
چۆنه هاوڕێیانی کۆڕی تێکۆشان له‌ژێرناوی کۆمه‌ڵه
که ئه‌وه‌نده زگی خۆیان ده‌دڕن بۆ تێڕوانینی
مارکس و پاڵ‌پێوه‌دان
به‌شێوه‌لێکدانه‌وه‌ی زانستی؛ و بیروڕای
نه‌گۆڕانه‌یان پێ‌خراپه و پێداده‌گرن
له‌سه‌ر نوێخوازی و ئێمه تاوانبار ده‌که‌ن به
خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه و باسی
تیۆری، تا ئه‌وڕاده وانه‌کانی بناغه‌یی مارکسیان
له بیر چووه‌ته‌وه که سیسته‌می
پاڕله‌مانی که له ڕوانگه‌ی تاریخییه‌وه زیاتر له
سه‌د ساڵه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه،
وه‌ک شتومه‌کی نوێ ده‌یهێننه بازاڕه‌وه(ل 9،
مازوجی)؟"
6-2-2-
کاک سه‌لاح فه‌رمانی جیهاد ده‌دا به‌دژی
فراکسیۆن!
کاک سه‌لاح ده‌ڵێ ئه‌و فراکسیۆنه گڵاوه زاراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی به‌کار هێناوه و به‌ده‌روێشه
چڵکنه‌کانی ده‌ڵێ، ئه‌و کافرانه ده‌بێ
پاک‌بکرێنه‌وه! کاک سه‌لاح ئه‌و جار هێندێک
شه‌رمێونانه ئه‌و کاره‌ی
کردووه:
"...
ئه‌و هاوڕێیانه هه‌روه‌ها له ده‌سته‌زاراوه‌ی
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتانه که‌لک
وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا
له‌نووسراوه‌کانی ئێمه‌دا له‌مێژه، به‌هۆی ئه‌وه
که ڕه‌وتی کۆمۆنیستانه‌ی کۆمه‌ڵه
بووه‌ته به‌شێک له کۆمه‌ڵگه و جوڵانه‌وه‌ی
کوردستان به‌و جوڵانه‌وه ده‌ڵێین
جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان (ل 19،
مازوجی)"
6-2-3-
کاک سه‌لاح به ئاشکرا درۆیه
ده‌کا!
له‌به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ کوردستان به‌ئاشکرا حاشا
له
نه‌ته‌وه‌بوون و پارله‌مان و ناسیۆنالیزمی کورد
کراوه و حیزبه‌کوردییه‌کان ناقانونی
کراون. به‌رنامه‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی حیزبه‌که‌ی
کاک سه‌ڵاح ماوه و ئێستا لایان
نه‌بردووه!
پرسیاری من له فراکسیۆن ئه‌وه‌یه چۆن له‌گه‌ڵ
جه‌ماعه‌تی
وا خه‌باتی بیروڕا ده‌که‌ن؟ فراکسیۆن چۆن ده‌ڵێ
ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌و حیزبه‌دا
بمێنینه‌وه؟ حیزبی توده‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده دژه‌کورد
بوو.
"...
بۆیه ئه‌و به‌رنامه [به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه
بۆده‌سه‌ڵاتداری خه‌ڵک له کوردستان] نه‌خشه‌یه‌ک
نییه بۆ دابه‌ش‌کردنی ده‌سه‌ڵات
له‌ناوحیزبه‌سیاسییه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک.
به‌ڵام ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه
که ئێمه هه‌ر به‌ویستی خۆمان هه‌بوون و ده‌وری
حیزبه‌کان له ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان ون
و نادیار ده‌که‌ین؟ وڵامه‌که ڕوونه، کۆمه‌ڵه هیچ
حیزبێکی دیکه له بوون
و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فڕێ نادا ،
هه‌ربۆیه باسه‌که له‌سه‌ر مه‌کانیزمی
به‌شداری حیزبه‌کانه
له ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی نه‌ک لابردنی وان (ل 10،
مازوجی)".
|