|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.05.28
چۆن ڕێبازی
د.عه‌باس وه‌لی
درێژه‌پێبده‌ین؟
سه‌ردێڕه‌کانی باسه‌که
A)
وانه‌کانی تێکۆشانی قاره‌مانانه کاک عه‌باس
وه‌لی
1.
دیموکراتانه‌کردنی زانستگه‌کانی کوردستان ڕه‌وتێکی
ڕاسته‌قینه‌یه که تازه هیچ هێزێک ناتوانێ پێشی
بگرێ و د. عه‌باس وه‌لی شاگوڵی
ئه‌و
خه‌باته‌یه.
2.
کاک
عه‌باس که‌سێکه که له ساڵی 2006 یه‌که‌م زانستگه‌ی
له
کوردستانی خواروو (عێراق) دامه‌زراند. فێرگه‌یه‌ک
که له‌باری زانستییه‌وه
ده‌گه‌یشته‌وه زانستگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا.
به‌ڵام دوای دووساڵ ونیو
به‌پارێزه توندوتیژه‌کان وه‌لایان نا.
3.
بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین درێژه بده‌ین به‌کاری کاک عه‌باس
ده‌بێ
ده‌ستکه‌وته‌کان و که‌موکوڕییه‌کان ڕێبازی
دیموکراتانه‌کردنی زانستگه‌کانی
کوردستان باس بکه‌ین.
4.
لایه‌نه
به‌هێزه‌کان: ده‌یان زانای کورد هه‌ن که
له‌وڵاته ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان خوێندوویانه
و بوونه دوکتور و پڕۆفسۆر. له‌و
وڵاتانه
ئازادی ته‌واوی ده‌ربڕینی بیروڕاهه‌یه و
زانستگه‌کان سه‌ربه‌خۆن و به‌پێی
قانونێک
که له‌په‌رله‌مان په‌سند ده‌کرێ کاروباری خۆیان
ده‌به‌نه‌پێش و ده‌وڵه‌ت و
حیزبه‌کان مافی خۆتێوه‌ردان له‌کاری
زانستگه‌کانیان نییه.
5.
لایه‌نه
لاوازه‌کان:
ئه‌لف:
له‌خوارووی کوردستان (عێراق) ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان
و
له‌شکری هه‌رێمیمان هه‌یه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی
په‌رله‌مان که‌مه و حیزبه‌کان خۆ
له‌کاروباری زانستگه‌کان وه‌رده‌ده‌ن.
ب: جوڵانه‌وه‌ی
دیموکراتانه‌کردنی زانستگه‌کان
له‌تاراوگه و ناوکوردستان که‌م‌هێزه. ئه‌گه‌ر
ئه‌و جوڵانه‌وه به‌هێزبایه ده‌بوو
به‌گه‌وره‌ترین پشتیوانی کاک عه‌باس و
به‌پارێزه‌کانی کوردستان نه‌یان‌ده‌توانی
لای‌به‌ن.
6.
زاناکورده‌کانی
هه‌نده‌ران و جه‌ماوه‌ری کوردی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی وڵات ده‌بێ جوڵانه‌وه‌یه‌ک
وه‌ڕێ‌بخه‌ن بۆ گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم. پێشنیار: ئه‌و
چه‌ند خاڵه ده‌بێ زیاد
کرێ:
ئه‌لف: جیایی
ته‌واوی دین له
ده‌وڵه‌ت
ب: حیزبه‌کان
مافی خۆتێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی
زانستگه‌کانیان نه‌بێ.
پ: له
په‌رله‌مان، سه‌ربه‌خۆیی زانستگه‌کان باس بکرێ و
په‌سندکرێ.
7.
لیسته‌سازکردن
و
ئیمزاکۆکردنه‌وه بۆ هه‌ڵسوڕاوکردنی شارومه‌ندانی
کورد کارێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه.
داوانامه‌سازکردن شێوه‌یه‌که له‌خه‌باتی سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تی و هێزی خه‌ڵک به
ده‌سه‌ڵاتداران نیشان ده‌دا و ده‌توانێ
سیاسه‌توانه‌کان توشی
پاشه‌کشه‌بکا.
ئه‌لف:
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگام لێ‌بێ یه‌که‌م لیسته بۆ
پشتیوانی له کاک عه‌باس‌وه‌لی لیسته‌یه‌که که
د. سه‌لاح گه‌رمیان وکاک شێرکۆ
کرمانج
ئاماده‌یان کردووه و له هه‌ڵوێست‌دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. له داوانامه‌که
باس‌کراوه که حیزبه‌کوردییه‌کان نابێ خۆ
له‌کاروباری زانستگه‌کان
وه‌رده‌ن.
ب: ده‌کرێ
لیسته‌ی دیکه‌ش سازبکرێ و له‌ودا داوابکرێ که
قانونی
بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم بگۆڕدرێ. له‌خاڵی
شه‌شدا چه‌ند پێشنیارم
باس‌کردووه.
پ: دیاره
داوانامه و لیسته‌سازکردن "یه‌ک" شێوه‌ی تێکۆشانه
و
به‌ته‌نیا کارتێکردنی که‌م ده‌بێ و ده‌بێ
جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی
له‌پشت‌بێ.
ت: بۆیه ده‌بێ
جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی سیاسی، کولتوری
،کۆمه‌ڵایه‌تی
وئابوری سازکه‌ین بۆ دابین کردنی ئه‌و
داوایانه.
8.
دووپێشنیار:
ده‌سته‌یه‌ک له زاناکورده‌کانی تاراوگه
سازکرێ
و خه‌ڵا‌تێک دیاری بکرێ که هه‌مووساڵێ بدرێ به
زانایه‌کی کورد که زۆرترین
حه‌ولی
داوه بۆ دیموکراتانه‌کردنی زانستگه‌کانی کوردستان.
دیاره ده‌سته‌که ده‌بێ
ڕێوشوێننامه‌یه‌کی ناوخۆیی هه‌بێ و پێش
په‌سندکردن بڵاوی کاته‌وه بۆ قسه‌وباس
له‌سه‌رکردن. پێشنیاری دووه‌م: خه‌ڵاتی ساڵی 2008
بدرێ به د.عه‌باس وه‌لی. دیاره
شارومه‌ندانی کوردستان ده‌توانن که‌سی دیکه
پێشنیار بکه‌ن و ده‌سته‌که خۆی
یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێ.
B)
پێشنیاری
تازه سه‌باره‌ت به‌سازکردنی زانستگه‌ی
کوردستان له تاواوگه
1.
چه‌ند
لێکۆڵه‌ره‌وه پشنیاریان کردووه که زانستگه‌که
له‌پێشدا له‌سه‌ر مانگیله‌بێ چونکه
ئه‌گه‌روابکه‌ین خه‌رجی که‌متر
ده‌بێ.
2.
پڕۆژه‌ی
کورت و دڕێژخایه‌ن ئاماده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک
یان
چه‌ند که‌س بتوانن به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
3.
پێشنیار
بۆ پڕۆژه: لیسته‌یه‌ک سازکرێ له
زاناکورده‌کان له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات بۆ
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان هاسان
کرێنه‌وه. له لیسته‌که‌دا ناوی که‌سه‌کان و شوێنی
خوێندن و ته‌واوی کردنی خوێندن و
لیسته‌ی
نووسراوه‌کانی تێدابی و له‌ودا ناونیشانی
ئه‌له‌کتڕۆنی بۆ نامه‌ناردن و
شوێنی
کاریش بنووسرێ.
C)
باس‌بکرێ
که له ئوروپا و ئه‌مریکاش
له پێشدا
زانستگه و
په‌رله‌مانه‌کان که‌متر دیموکراتانه بوون و دوایه
به‌هێزی خوێنده‌واران
و
شارومه‌ندان زیاتر دیموکراتانه کراون. بۆوێنه له
کۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی
عیساییدا
به‌پارێزه‌کان جان لاک
(John Locke)
فه‌لسه‌فه‌زان و زانای به‌ناوبانگ
ناچار
ده‌که‌ن زانستگه
و وڵاته‌که‌ی به‌جێهێڵی (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان).
پێشنیار:
ئه‌وباسه‌ش بکڕی به چوکه‌پڕۆژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین
ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه چۆن بووه و له‌وان فێر‌بین
وهه‌ڵه‌کانی وان
دووپاته‌نه‌که‌ینه‌وه.
پێشه‌کی
ئه‌و وتاره
ده‌کرێ وه‌ک درێژه‌ی "بۆچی جوڵانه‌وه‌ی دانانی
زانستگه‌ی کوردستان له‌تاراوگه؟، 2008.05.09"،
بخوێندرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان
1.
د.عه‌باسی
وه‌لی به‌دلێری بۆ به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه،
هه‌فته‌نامه‌ی
هاووڵاتیhttp://www.renesans.info/print.php?id=6263
2.
بۆ
هه‌موو ڕووناکبیرێکی کورد له هه‌نده‌ران،
هه‌ڵوێستhttp://www.helwist.com/5%20%20%202008/24%20%20Ebas%20weli.htm
3.
زانکۆی
کوردستان-
هه‌ولێرhttp://www.ukh.ac/university/index.php?section=section_1
4.
کورته‌یه‌ک له تاریخی زانستگه‌ی
ئۆکسفۆرد
:http://www.ox.ac.uk/about_the_university/introducing_oxford/a_brief_history_of_the_university/index.html
|