|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.29
به‌شی حه‌وته‌م
پێوه‌ندی تیۆری و کرده‌وه له به‌رنامه‌ی
فراکسیۆندا
7.
کورته‌و ئاکام
ئه‌لف: پێوه‌ندی تیۆری و پراتیک ده‌بێ زیاترباس
بکرێ،
فراکسیۆن هه‌نگاوی یه‌که‌می هه‌ڵێناوه و خۆی
ناساندووه و نایه‌وێ وه‌ک
جووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده-مازوجی کوێرباوه‌ڕ بێ،
به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر تێکۆشانی
بیروڕا وسیاسی دیموکراتانه پێویسته تا به‌جوانی
هه‌موو لایه‌نه‌کانی بۆچوونی
باوه‌ڕکوێرانه بناسن و خۆیان له‌و بیروڕایه ڕزگار
که‌ن.
ب:
یه‌کێک له‌که‌موکوڕییه‌کانی به‌رنامه‌ی فراکسیۆن
لاوازبوونی له‌باری تیۆرییه‌وه و دووه‌م
به‌کارنه‌هێنانی هێندێک تیۆرییه. یه‌که‌م: بۆ
وێنه سه‌باره‌ت به
تیۆرییه‌کانی سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم قسه‌وباسی
زیاتر پێویسته، ده‌کرێ ئه‌و
تیۆرییانه دابه‌ش‌که‌ین به‌سه‌ر چوار ده‌سته
دیموکراتانه، لیبڕاڵانه، ڕادیکاڵانه و
به‌پارێزانه. دووه‌م: باسی تیۆرییه‌کانی فێمینیزم
و ژینگه‌پارێزی
نه‌کراوه.
پ: دانانی کۆرس و سمینار بۆ فێربوونی تیۆرییه‌کانی
سۆسیالیزم، ناسیۆنالیزم، فێمینیزم و ژێنگه‌پارێزی
بۆ هه‌ڵسوڕاوان و ئه‌ندامانی
فراکسیۆن زۆر پێویسته وئه‌وان زۆر به‌هێزتر ده‌کا.
ت: تیۆری وخۆناساندن بۆ گۆڕینی دنیایه، هه‌ربۆیه
ده‌بێ
جێ‌به‌جێ فراکسیۆن
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی بگرێ و ڕابه‌ری کاتی خۆی
هه‌ڵبژێرێ و دوای
ساڵێکیش کۆنگره بگرێ.
1-7
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ، دووهه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م
له
2008.07.21
،
2008.07.22
،
2008.07.23
،
2008.07.24
دا و
به‌شی پێنجه‌م و
شه‌شه‌م له 2008.07.27دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
هێندێک له‌باسه‌کانی ئه‌مڕۆم له وتاره‌کانی
خۆم له
دیمانه و هه‌ڵوێستدا
وه‌رگرتووه و که‌مێک ئاڵوگۆڕم تێدا
سازکردوون.
2-7-
پێناسه‌ی تیۆری
ترێڤۆر
گریفیس
(Trevor Griffith)
ده‌ڵێ: "تیۆری دیارده‌یه‌كی ئه‌بستره‌كت نییه،
ئه‌و وشانه نین كه
له‌سه‌ر كاغه‌زن... ئه‌و بیروڕا و به‌ڵگانه‌یش نین
كه هه‌ستی جوانیناسی ئێمه
ده‌بزوێنن. تیۆری دیار و ڕوونه. تیۆری
كرده‌وه‌یه‌كی پاڵێوراوه. له پێش هه‌موو
شتێك‌دا ئێمه له ڕه‌گه‌كانماندا، له
ماسوله‌كانماندا، له ئاره‌قه‌ی نێوچاوانماندا
هه‌ست به تیۆری ده‌كه‌ین. جا بۆیه‌شه تیۆری حه‌ق و
ڕاسته... و ئه‌ركێك ده‌خاته
سه‌ر شانمان و په‌یمان به‌ستنه (بڕوانه
تێبینییه‌كان).
بۆچوونی
کاک
شوعه‌یب زه‌که‌ریایی له‌سه‌ر تیۆری وه‌ک
بۆچوونی
زانا گه‌وره سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان ده‌چێ و
جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ
کۆمۆنیستێکی‌به‌پارێزی وه‌ک کاک حه‌سه‌ن
ڕه‌حمانپناه. کاک حه‌سه‌ن به کاک‌شوعه‌یب
ده‌ڵێ میرزای که‌م‌سه‌واد. هه‌روه‌ها به‌هۆی
ئه‌وه‌ی پشتیوانی کردووه له فراکسیۆن
پێی ده‌ڵێ پیلانگێڕ.
گرامشی
و فێمینیسته‌کان باسی خوێنده‌وار (ڕووناکبیر)-یان
ڕوونکردووه‌ته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن چین‌وتوێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌و ژنان خوێنده‌واری
خۆیان هه‌یه.
کاک شوعه‌یب خوێنده‌وارێکی ڕادیکال و دیموکراتی کرێکار
و نه‌ته‌وه‌ی
کورده به‌ڵام کاک حه‌سه‌ن خوێنده‌واری
وه‌پاشکه‌وتووترین توێژی کۆمه‌ڵه‌ی
کورده‌وارییه، ئه‌و دژی
زانست و تێگه‌یشتنه و وه‌ک خودای حیزبه‌که‌ی و
رابه‌ره‌که‌ی
ده‌په‌رستێ.
کاک حه‌سه‌ن له حاجی قادری کۆیی (1817-1897) که
شاعیر و خوێنده‌وارێکی
ئازادیخواز و نوێخواز و لایه‌نگری زانست بوو
سه‌د ساڵ
له‌پاشتره.
لێره‌دا خوێنه‌ره‌وه خۆشه‌ویسته‌کان خۆیان
ده‌توانن
بیرورای کاک شوعه‌یب له‌گه‌ڵ زاناکان به‌راورد
بکه‌ن.
"ئاشکرایه
ته‌نیا به‌خوێندنه‌وه‌ی کتێب و نامیلکه به‌تیۆری
ناگه‌ین... به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باسه‌که
زۆرهاسان که‌ینه‌وه [بۆگه‌یشتن به
تیۆری] ده‌بێ له‌لایه‌ک گۆڕینه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز و
دایمه له‌نێوان ئه‌و
بیروهرزانه که ڕێنوێنمانن و به خوێندنه‌وه
پێی‌گه‌یشتووین هه‌بێ و له‌لایه‌کیش
[بیروڕاکانمان ده‌بێ پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ]
کرده‌وه‌کانمان له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێ.
"تێکۆشان
[بۆگه‌یشتن] به تیۆری" بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتری ئامانجه‌کانی
خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌و
ئامانجانه‌یه. هه‌رچی که‌شی تێکۆشانی
سیاسی ئاواڵه‌تر و گۆڕه‌پانی گۆڕینه‌وه‌ی
بیروراکان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کراوه و
ئازادتر بێ، ئیمکانی گه‌شه، لێ‌حاڵی‌بوون و
وه‌رگرتنی ئه‌و باوه‌ڕه زانستییانه‌ی
که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی تێگه‌یشتنی زانستی [پێیان
گه‌یشتووین] زیاتر ده‌بێ، ده‌نا
د‌ه‌سکه‌وته‌کان که‌م ده‌بن وڕه‌وتی بۆ
پێشه‌وه‌چوون توشی هه‌ڵه‌وقوربانی‌دان و
ڕه‌نج‌وزه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌بێ.
"تاریخی
دۆڕاو"، به‌شی چواره‌م، ل 8 (وه‌رگێڕانی
سه‌ره‌تایی له‌رووی ده‌قی فارسی).
3-7-
بۆچوونه‌کانی پاولۆفرێر له‌سه‌ر تیۆری و فێربوون
وفێرکردن
لێره‌دا
باسێكی كورت سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌كانی پاولۆ
فرێر
(Paolo Freire)
دێنمه‌گۆڕێ. باسه‌كه وه‌ڕگێڕانێكی كورته له
لێكۆڵینه‌وه‌ی
پێته‌ر ڕابه‌رتس
(Peter Roberts)
له‌سه‌ر نووسراوه‌كانی فرێر.
ئه‌لف: سروشتی واقع
-پاولۆ
فرێر (1921-1997) مامۆستای گه‌وره‌ی فێركردن و
بارهێنان خه‌ڵكی به‌رازیل بوو. ئه‌و زانایه
بنه‌ڕه‌تی تیۆرییه‌كه‌ی له‌سه‌ر
دیاله‌كتیك داناوه. فرێر پێی وایه واقع
دیاله‌كتیكانه‌یه و خۆی حه‌ولی داوه به‌و
شێوه بیر بكاته‌وه. ئه‌و مامۆستایه دوو بۆچوون
وه‌لاده‌نێ. بۆچوونی یه‌كه‌م
میكانیكی بیركردنه‌وه‌یه واتا ئه‌وه‌ی كه
به‌ئاگابوون "كۆپی" واقعه. بۆچوونی دووه‌م
ئایدیالیستانه بیركردنه‌وه‌یه. لایه‌نگرانی ئه‌و
بۆچوونه پێیان وایه كه
به‌ئاگابوون واقع دروست ده‌كا؛ ئه‌وه‌ی كه دنیا
نییه و زه‌ین واقع ساز ده‌كا. پاولۆ
فرێر پێی وایه خاوه‌نه‌كانی ئه‌و دوو بۆچوونانه
ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه كه
واقع به هه‌ڵسوڕانی به‌ئاگای حیسانان ده‌گۆڕدرێ.
فرێر ده‌ڵێ واقع هه‌میشه له
جووڵه و گۆڕاندایه و هه‌ر بۆیه‌شه دنیا ناته‌واوه
و خه‌ریكی
"بوون"ـه.
-
فرێر ده‌ڵێ دنیا پڕه له ناته‌بایی. له تیۆری سیاسی
و
ئاكارناسی فرێردا ناته‌بایی له‌نێو زاڵم و
زڵملێكراو گرینگ‌ترین ناته‌بایی‌یه.
زاڵم ته‌نیا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زوڵملێكراودا
ده‌بێته زاڵم. ئه‌و دوو ده‌سته دوور
له‌وه‌ی كه چۆن چاو له خۆیان ده‌كه‌ن،
ناته‌باییه‌كی نێوخۆییان هه‌یه. ئیمكانی
لابردنی زوڵم له‌ڕێی كرده‌وه‌ی ئازادكه‌رانه و
شۆڕش هه‌میشه به شێوه‌ی شاردراوه
هه‌یه. جاری وایه ئه‌و ئیمكانه ئاشكرا ده‌بێ.
بیركردنه‌وه‌ی دیاله‌كتیكانه مانای
ئه‌وه‌یه كه ناته‌باییه‌كان له واقعی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا ببینین و بچینه ناخی
ئه‌وانه‌وه و ڕازی نه‌بین به دیتنی ڕواڵه‌تی وان.
مانای دیاله‌كتیكانه
بیركردنه‌وه، ڕه‌خنه‌گرانه چاولێكردن له دنیایه.
ب: سه‌رچاوه‌ی ناسین و زانست
-سه‌رچاوه‌ی
بیروڕای پاولۆ فرێر سه‌باره‌ت به ناسین
له بۆچوونی وی له‌مه‌ڕ دیاله‌كتیكه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێ. فرێر ده‌ڵێ دنیا دایم له
گۆڕاندایه و ئێمه له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونمان
له‌گه‌ڵ عاله‌م دیارده‌كان ده‌ناسین.
زانست له كرده‌وه‌دا په‌یدا ده‌بێ و قه‌ت پێش وی
سازنابێ؛ له‌پێشدا ده‌بێ كارێك
بكه‌ین و خه‌ریكی گۆڕان بین و دوایه تیۆرییه‌كه‌ی
ببینینه‌وه. چونكه دنیا دایم
خه‌ریكی گۆڕانه، ئێمه قه‌ت ناتوانین دنیا
به‌ته‌واوی بناسین به‌ڵكو ئێمه ده‌توانین
"نزیكتر"
ببینه‌وه له ناسینی عاله‌م. فرێر ده‌ڵێ ناسین
ڕه‌وتێكی دایمی
دیتنه‌وه‌یه. زانین و دژه‌كه‌ی، نه‌زانین، ده‌بێ
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌كی
تایبه‌تی باس بكرێن. زانست ڕه‌وتێكی تاریخی هه‌یه
و دایم خه‌ریكی بوونه و له
دیالۆگدا په‌یدا ده‌بێ.
پ: ئاكارناسی
-
فرێر پێی وا نییه هه‌موو بیروڕایه‌ك یه‌ك
بایه‌خیان
هه‌یه. له ئاكارناسی فرێردا هێندێك بیروڕا و
شێوه‌ژیان باشترن له‌وانی دیكه.
به‌پێی فرێر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌كاته ئینسان
پراكسیسه. به‌پێی بۆچوونی ئه‌و زانایه
پراكسیس بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به دنیایه و
كرده‌وه بۆ گۆڕینی. ئینسان ده‌توانێ به
مه‌به‌ست و له‌ڕووی به‌ئاگابوون دنیا بگۆڕێ.
گه‌رچی حه‌یوان هێندێك دنیای ماده
ده‌گۆڕێ، ژیانی له بنه‌ڕه‌تڕا له‌ڕووی
غه‌ریزه‌یه. حه‌یوان ناتوانێ چاو له ڕابردوو
بكا و خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ببینێ. ئه‌وه ته‌نیا
ئینسانه كه ده‌توانێ
"به‌مه‌به‌ست"،
"كاربكا". كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌ڕووی بیركردنه‌وه
نه‌بێ جووڵه‌یه‌كی
ناته‌واوه و بیركردنه‌وه‌یه‌كیش كه له‌گه‌ڵ
كرده‌وه نه‌بێ هه‌ر قسه‌یه.
به‌ڵام
دوای بیركردنه‌وه هه‌میشه پێویست نییه
كرده‌وه‌یه‌ك هه‌بێ: بۆوێنه بیركردنه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌گرانه خۆی جۆره كرده‌وه‌یه‌كه.
ت: دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
-
پاولۆ فرێر ده‌ڵێ ئینسان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئینسانه‌كانی دیكه‌دا ده‌ژی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
دروست ده‌كا. ئێمه به شێوه‌ی
دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌بینه ئینسان.
فرێر ئه‌وه په‌سند ده‌كا كه
تاقه‌كه‌س تایبه‌تییه به‌ڵام ده‌ڵێ ته‌نیا له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دایه
كه بوونی تاقه‌كه‌س به‌مانایه. له‌لای فرێر
ئاكارناسی، پراكیسس و دیالۆگ پێوه‌ندی
نزیكیان پێكه‌وه هه‌یه؛ دیالۆگێكی ڕاسته‌قینه،
پراكسیسێكی ئینسانانه نیشان
ده‌دات. دیالۆگ وێككه‌وتنی ئینسانانه له دنیادا بۆ
ناولێنان له
دیارده‌کان.
ناولێنان له دیارده‌کان
ڕه‌وتی گۆڕانه؛ گه‌ڕانی ئینسانه بۆ لێ‌حاڵی
بوون و گۆڕان.
ج: لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئازادكردنی
ئینسان
-
فرێر ده‌ڵێ هێندێك كه‌س له‌ڕێی گه‌یشتن به
ژیانێكی
ئینسانانه به‌رهه‌ڵست سازده‌كه‌ن و به‌و شێوه
"زوڵم لێ‌كردن" ڕووده‌دا.
نائیسانانه‌كردن مانای ئه‌وه‌یه كه پێش پراكسیسی
كه‌سێك بگرین؛ جا چ له‌ڕێی
ته‌سككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی حه‌ولی ئه‌و كه‌سه بێ
و چ به شێوه‌ی پێش‌گرتن له
بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه.
-
فرێر پێی وایه زوڵمكردن كارێكه بۆ
نائینسانانه‌كردنی
ژیان. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه ده‌كاته
بوونه‌وه‌رێكی به‌ئه‌خلاق. توانای هاتنه
گۆڕه‌پانێك، شته‌كان له‌لای یه‌كتردانان و دیتنی
جیاوازی وان و بڕیاردان و
هه‌ڵبژاردن وامان لێده‌كا یان كاری گه‌وره بكه‌ین
و حورمه‌تی ئینسان بپارێزین یان
تووشی سووكایه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بین.
-
كه‌سێك كه ڕه‌فتاری نائینسانانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ
یه‌كی
دیكه، به شێوه‌یه‌كی دیكه، له‌گه‌ڵ خۆیشی ڕه‌فتاری
نائینسانانه‌ی هه‌یه. فرێر پێی
وایه كه ئینسانانه ژیان ڕه‌وت و دیالۆگه بۆیه‌ش
كه‌سێك كه ژیانی كه‌سێكی دیكه ناخۆش
ده‌كا خۆیشی ژیانێكی نائینسانانه‌ی ده‌بێ.
-
به‌شه‌ر ده‌توانێ هه‌م ژیان بكاته ئینسانانه و
هه‌م
نائینسانانه به‌ڵام ئینسانانه‌كردن ئه‌ركی تاریخی
و ئه‌خلاقی ئێمه‌یه. فرێر ده‌ڵێ
ئێمه خۆمان ژیانمان كردووه‌ته نائیسانانه و دیاره
ده‌توانین بیشیگۆڕین و بیكه‌ینه
ئینسانانه. ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی
زوڵمیان لێده‌كرێ ئازادكردنه. فرێر
ده‌ڵێ ئازادكردن ڕه‌وتی گۆڕانی ئینسانانه له
هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی
تاریخی.
-
فرێر پێی وایه ده‌سمایه‌داری شێوه
به‌رهه‌مهێنانێكی
دوور له عه‌داڵه‌ته. له‌لایه‌كی دیكه، ئه‌و زانایه
به‌توندی ڕه‌خنه ده‌گرێ له
ڕێژیمه سۆسیالیسته سه‌ره‌ڕۆكان. فرێر باوه‌ڕی به
پێكه‌وه‌بوونی سۆسیالیزم و
دیموكراتییه.
-
فرێر پێی وایه مامۆستاكان، قوتابییه‌كان و
به‌رپرسی
ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێ یارمه‌تی
زوڵملێكراوه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی زووتر
به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن.
چ: خوێندن بۆ ئازادی ئینسان
-
فرێر ده‌ڵێ خوێندن له قوتابخانه‌كان وه‌ك كاری
بانكه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێ. مامۆستاكان بابه‌تێك بۆ
قوتابییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه و
ئه‌وانیش ده‌بێ له‌به‌ری بكه‌ن. ئه‌و كاره وه‌ك
پاره پاشكه‌وتكردنه له بانكدا.
له‌و ڕێبازه‌دا قوتابی وه‌ك نه‌خۆش و نه‌زان
داده‌ندرێ و ڕه‌خنه‌گرتن و دیالۆگ
به‌كارناهێنرێ و پێش بیركردنه‌وه‌ی قوتابی
ده‌گیرێ. قوتابی وه‌ك ماشێنێك چاوی
لێده‌كرێ و له كرده‌وه و بیركردنه‌وه‌دا كۆنتڕۆڵ
ده‌كرێ. شێوه‌ی خوێندن به شێوه‌ی
كاری بانكه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نابه‌رامبه‌ری
و زوڵمه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌یه و بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی نائینسانانه
ژیانه.
-
شێوه‌ی فرێر، فێركردن و فێربوون له‌ڕێی
مه‌سه‌له‌دانانه.
ئه‌و شێوه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ناته‌بایی مامۆستا و
قوتابی داده‌ندرێ. مامۆستا هه‌م
مامۆستایه و هه‌م قوتابی. خوێندن پێوه‌ندی
مامۆستاقوتابی له‌گه‌ڵ قوتابی‌مامۆستایه.
دیالۆگ بنه‌مای ئه‌و شێوه‌یه. مامۆستا ئیتر كاری
به‌یانده‌ركردن نییه؛ له‌گه‌ڵ
قوتابییه‌كه‌یه و فێرده‌كا و فێرده‌بێ. دیالۆگی
ڕه‌خنه‌گرانه پێوه‌ندییه‌كی تازه
ده‌خوڵقێنێ له نێوان به‌ئاگابوون، كرده‌وه و دنیا.
فێربوون به‌و شێوه به قازانجی
زوڵملێكراونه و ناتوانێ له خزمه‌ت زاڵماندا بێ.
4-7-
تێبینیه‌كان
(1)
- "Theory isn't abstract; it isn't words on a
page; it isn't... aesthetically pleasing
patterns of ideas and evidence. Theory is
concrete.
It's distilled practice. Above all theory is
felt, in veins,in the muscles, in the sweat on
your forehead. In that sense, it's moral... and
binding.Trevor Griffiths (1974".(quoted by
Gibson, Rex, Critical Theory and Education,
1986, p.140, Hodder and Stoughton, London).
(2)
میرزابنویس.
منشی کم‌سواد، کاتب کم‌مایه... (فرهنگ
معین)
5-7- فه‌رهه‌نگۆگ
ئینسانانه‌كردن:
humanization
ئاكارناسی، زانستی
ئه‌خلاق:
ethics
به‌ئاگابوون:
consciousness
بیركردنه‌وه:
reflection
پراكسیس:
praxis
زۆردار، زاڵم:
oppressor
زۆرلێكراو،
زڵملێكراو:
oppressed
كرده‌وه:
action
فێركردن له‌ڕێی مه‌سه‌له‌دانان:
problem-posing education
ناته‌بایی:
contradiction
نائینسانانه‌كردن:
dehumanization
واقع:
reality
6-7-سه‌رچاوه‌كان
ئه‌لف:
ئنگلیزی
- Roberts, P.(2000), Education, Literacy, and
Humanization, exploring the Work of Paulo Freire,
Westport, Connecticut: Bergin & G
ب: فارسی
ڕحمان‌پناه، حسن: اپورتونیسم سیاسی در دفاع از
اعلام
"فراکسیۆن
درون کومه‌له"،
ashti.com,
|