|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.27
به‌شی پێنجه‌م:
ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه): یه‌کگرتوویی
دیموکراتانه یان به‌پارێزانه؟
5.
سه‌ردێڕه‌کان
(A)
کێشه‌ی دوو شێوه ژیان
ئه‌لف:
کێشه‌ی ناو ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) کێشه‌ی
دیموکراته‌کانه له‌گه‌ڵ به‌پارێزه‌کان.
ب:
به‌پارێزه‌کان له
ئێنسان وه‌ک ئامراز که‌ڵک
وه‌رده‌گرن و باوه‌ڕیان به
به‌رامبه‌ری، گه‌شه‌ی تاقه‌که‌س
وکۆمه‌ڵگه نییه.
جاری وایه له‌ناچاریان ئازادی و به‌رامبه‌ری
"ده‌سه‌لمێنن"
به‌ڵام که هه‌لیان بۆ هه‌ڵکه‌وت ئه‌ومافانه
وه‌رده‌گرنه‌وه.
پ: پێوه‌ندی دوو ئینسان پێکه‌وه یان پێوه‌ندی
ئینسانان له
ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
(social group)،
کاتێک به‌رامبه‌ره که تاقه‌که‌س
وده‌سته‌کان مافی ژیانی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ و
به‌زۆر ناچار نه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌کتر
بن.
ت: ژن‌وپیاوێک که پێکه‌وه ده‌ژین، کاتێک
پێوه‌ندییه‌که‌یان دیموکراتانه‌یه که هه‌ردووکیان
موچه‌ی خۆیان هه‌بێ و له‌ماڵێش
کاره‌کان دابه‌ش که‌ن و هه‌رکاتێکیش بیانه‌وێ
بتوانن جیابنه‌وه. ئێستا له ح.ك.ئێران
(کۆمه‌ڵه) ته‌واوی پاره و ئێمکانی ڕێکخراوه‌که
له ده‌ست براگه‌وره (کاک برایم)
دایه و هیچ که‌س نازانێ ئه‌و برا زۆرداره چ
له‌پاره‌که‌ی ده‌کا له‌کوێ په‌یدای
ده‌کا هه‌ربۆیه‌شه ئه‌و حیزبه خانه‌واده‌یه‌کی
دژی
دیموکراتانه‌یه.
ج: خانه‌واده‌یه‌ک دیموکراتانه نییه ئه‌گه‌ر
یه‌کێک له
ئه‌ندامه‌کانی بۆبه‌ڕێوه‌بردنی ئابوری ماڵێ،
ئه‌ندامانی دیکه‌ی خانه‌واده یان
خه‌ڵکی دیکه بچه‌وسێنێته‌وه و سیاسه‌تی سه‌رکوتی
ئازادی ده‌ربرینی
هه‌بێ.
چ: هه‌ر یه‌ک له ئه‌ندامانی خانه‌واده بۆیان
هه‌یه و
ئه‌رکی سه‌رشانیانه بڵێن که ئێمه دژی ئه‌وشێوه
ژیانه‌ین وبۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری
خانه‌واده له‌کاری قانونی و دیموکراتانه که‌لک
وه‌رده‌گرین. ئه‌وان ده‌بێ بڵێن
ئێمه پاره‌و ئیمکانی برایان و خوشکه چه‌وسێنه‌ره
به‌پارێزه‌که‌مان وه‌رناگرین.
بۆیه فراکسیۆن ده‌بێ ڕێکخراوه
و ڕابه‌ری خۆی هه‌بێ. به‌شێوه‌ی دیموکراتانه کار
بکا،
خۆی قانونی کا، هه‌میشه له‌ژێر چاوه‌دێری
شارومه‌نداندا بێ.
ده‌نا
نه ڕزگاری ده‌بێ له ئه‌ندامه زۆرداره‌که‌ی
خانه‌واده ونه
ئاڵوگۆڕی پێ ساز ده‌بێ؛ هه‌میشه ژێرچه‌پۆکه
ده‌بێ و ده‌بێ به‌سه‌رشۆڕی بژی.
شێوه ژیانی دیموکراتانه و به‌پاڕیزانه
ته‌واوجیاوازن. له‌ڕووی سیسته‌می
سیاسییه‌وه، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک (له‌خانه‌واده‌ی
گه‌وره‌یه‌ک) ده‌کرێ
دیموکراتانه بژین که په‌رله‌مانی تێدابێ و
ده‌وڵه‌ت و له‌شکر و دادگه‌کان له‌یه‌کتر
جیاوازبن.
ح: ئه‌ندامه دیموکرات، لیبڕال و ڕادیکاڵه‌کانی
خانه‌واده
مافی ده‌ربڕینی بیروڕایان هه‌یه و ده‌بێ بۆ
ناساندنی ئه‌ندامه چه‌وسێنه‌ره‌که
خه‌باتی بیروڕا له‌ناو خانه‌واده‌که‌دا بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌ندامی به‌پارێز (براگه‌وره) ده‌یه‌وێ
هه‌میشه خۆی ئیجازه بدا که ئه‌وانی دیکه بیروڕای
خۆیان
ده‌ربڕن. کاک برایمیش وایه براگه‌وره‌یه و
نایه‌وێ فراکسیۆن که‌سایه‌تی و ئازادی
هه‌بێ. ئه‌وباوه‌ڕی به‌ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا
نییه.
خ: به‌پارێزه‌کان بۆ سه‌رکوتی جیاوازبیران
تاوان‌باریان ده‌که‌ن که گوێ ناده‌نه یه‌کیه‌تی
له خانه‌واده و نه‌ته‌وه
و
حیزب‌دا.
نمونه‌ی تازه: ده‌روێشه‌کانی خانه‌قای
عه‌لیزاده-مازوجی دوای خۆناساندنی
فراکسیۆن ده‌ستیان کرد به‌پڕوپاگه‌نده که فراکسیۆن
ده‌یه‌وێ "خانه‌واده‌ی خۆشه‌ویستی
حیزب" به‌جێ هێڵێ!
د: به‌پاڕیزه‌کان قه‌ت جیاوازبیره‌کانی ناو
کۆمه‌ڵه‌یان
وه‌ک ئه‌ندامی به‌رامبه‌ر چاولێ‌نه‌کردووه. کاک
برایم ناچار بوو بوونی وان قبوڵ بکا
(باسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رشیڤی دیمانه‌دا ماون).
له خانه‌واده و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیموکراتانه جیابوونه‌وه سه‌لماوه و کاتێک
ئه‌ندامی چه‌وسێنه‌ر زاڵ بوو و
پاشه‌کشه‌شی نه‌کرد، ئه‌ندامه‌کانی دیکه مافی
جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه
. دیموکراتانه‌کردن ڕه‌وتێکه و جیابوونه‌وه
یه‌کێک له
ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کانه.
(B)
سیاسه‌تی فراکسیۆن سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی
13
ئه‌لف: ئه‌گه‌ر له کۆنگره‌دا باسی فراکسیۆن
نه‌کرێ، مانای
ئه‌وه‌یه که فراکسیۆن ناقانونی کراوه. ئه‌وه سیاسه‌تی
بێده‌نگی پیلان‌گێڕانه‌یه بۆ
سه‌رکوت‌کردنی جیاوازبیره‌کان و ماندوو کردن و
توڕه‌کردنیان.
ئه‌گه‌ر فراکسیۆن
جێ‌به‌جێ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی نه‌گرێ و ڕابه‌ری
کاتی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێ، ناتوانێ
ئه‌وسیاسه‌ته‌ی کاک برایم پووچه‌ڵ کاته‌وه.
ب: کاک برایم ده‌یه‌وێ هه‌میشه فراکسیۆن موحتاج بێ.
چاوه‌ڕێی شێخ برایم، وه‌لی فه‌قێ و ڕابه‌ری
گه‌وره‌ی حیزبه‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی بێ.
ده‌بێ فراکسیۆن سواڵێ بکا. چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی
پلونۆم بێ. ده‌بێ عه‌زاب و
ئه‌شکه‌نجه بدرێ که له شورای به‌لیمه‌ته‌کان
زگیان پێ‌بسوتێ و وه‌ک له‌شکری ئیسلام
قبوڵ کرێن.
پ: ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی 13 باسی فراکسیۆن بکا و قبوڵی
کا که
فراکسیۆن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ڕێکخراوه‌ی خۆی
سازکا و ڕابه‌ری کاتی هه‌بێ و دوای
ساڵێک کۆنگره‌بگرێ ئه‌وکاره هه‌نگاوێکه بۆ
دیموکراتانه‌کردنی حیزبی
کۆمۆنیست.
ت: ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی 13 باسی فراکسیۆن بکا به‌ڵام
ئه‌و شه‌رتومه‌رجه‌ی خاڵی (پ) نه‌سه‌لمێنێ،
فراکسیۆن ده‌بێ جێ‌به‌جێ ڕه‌خنه‌بگرێ
له‌بڕیارنامه‌که و خاڵی (پ) بکاته سیاسه‌تی
فه‌رمی خۆی. کاک برایم مومکنه له‌ژێر
زه‌ختی جیاوازبیره‌کان ڕازی بێ که فراکسیۆنێکی
ده‌سته‌مۆ و بێده‌نگ له‌ناو حیزب‌دا
هه‌بێ. دیاره سیاسه‌تی وا یانی تێکشکانی فراکسیۆن
و هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێ جێ‌به‌جێ
فڕێ درێ.
ج: سیاسه‌تێک که تائێستا کاک برایم هه‌یبوه
ئه‌وه‌یه که
که‌مینه و فڕاکسیۆن ڕاگرێ و لاوازی کا و
ورد‌ه‌ورده له‌ناوی به‌رێ. کاک برایم
به‌وشێوه‌کاره ده‌ڵێ یه‌کگرتوویی ڕیزه‌کانی حیزب!
لێره‌دا فراکسیۆن له‌ڕاستیدا
وه‌ک زیندانی سیاسی وایه و مانای یه‌کگرتوویی یانی
گوێ‌له‌مشت
بوون.
چ: ئه‌گه‌ر فراکسێۆن کاری سه‌ربه‌خۆی ده‌ست
پێبکا،
کاک‌برایم به‌وکار‌ه ده‌ڵێ "جیابوونه‌وه و
تێکدانی یه‌کگرتوویی!"، لێره‌دا له‌ڕاستیدا
زیندانییه سیاسییه‌که ئازاد کراوه و ده‌یه‌وێ
خانه‌واده‌یه‌کی دیموکراتانه سازکا.
ئاشکرایه که کاک‌برایم دژی ئه‌وه‌یه به‌ڵام
نایه‌وێ به‌ئاشکرا بیڵێ. چونکه وه‌ک
ڕۆژی ڕووناک لێی ڕوونه که ئازادی بیروڕا
ده‌سته‌که‌ی ته‌رتوتونا
د‌ه‌دا.
ح: سیاسه‌تی به‌پارێزه‌کان سه‌باره‌ت به
یه‌کگرتوویی و
جیابوونه‌وه وه‌ک یه‌ک ده‌چێ. کاک عه‌بدوڵای
موهته‌دیش وه‌ک کاک‌برایم وابوو.
ڕاگرتنی که‌مینه و ڕه‌وتی ڕێفۆرم له‌ناو
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌بێ هیچ
مافێک،
له‌لای کاک عه‌بدوڵا مانای پاراستنی یه‌کگرتوویی
بوو. به‌کاری سه‌ربه‌خۆی
ڕه‌وتی ڕێفۆرمیشی ده‌کوت جیابونه‌وه!
چ: ناسیۆنالیسته به‌پارێزه‌کانیش هه‌روا ده‌ڵێن:
ده‌ڵێن
کرێکار وژن ده‌بێ بێده‌نگ بن ده‌نا یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی کورد (واتا یه‌کیه‌تی
ده‌سته‌به‌پارێزه‌کان) تێک‌ده‌چێ!
ئه‌لترنه‌تیڤی دیموکراتانه‌ش ده‌ڵێ له کوردستان
شارومه‌ندان ده‌بێ هه‌میشه بۆ ماف‌کانیان خه‌بات
بکه‌ن و ئه‌وه یه‌کگرتووی
دیموکراتانه به‌هێزتر ده‌کا.
5-1-
تێبینی:
به‌شی یه‌که‌م ، دووهه‌م ، سێیه‌م و چواره‌م له
2008.07.21
،
2008.07.22
و2008.07.23
و 2008.07.26 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
|