|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
به‌شی پێنجه‌م
:
کاک سه‌لاح مازوجی مامۆستای شێوه‌بیرکردنه‌وه‌ی
وه‌ستاو و
ئادیالیستانه
2008.08.27
5-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
و، سێیه‌م
وچواره‌م له
2008.08.01
،
2008.08.03 .
2008.08.04
و 2008.08.26 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
5-1-
بۆچوون له‌سه‌ر سۆسیالیزم
سۆسیالیزم
تیۆری، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژی چینی کرێکاره بۆ
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌وێدا کرێکار له
خۆنامۆیی ڕزگاری دێ.
له
کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری، ده‌سمایه‌داره‌کان
زۆربه‌ی قازانجی
کار بۆخۆیان
هه‌ڵده‌گرن و کرێکاره‌کان ته‌نیا که‌مێک له
به‌رهه‌می خۆیان وه‌گیر ده‌که‌وێ. مارکس
باسی چوار لایه‌نی له‌خۆنامۆ بوون ده‌کا. یه‌که‌م:
کرێکار نامۆ
ده‌کرێ له
ئینسان‌بوون
، دووه‌م:
له‌خۆ نامۆبوون له‌نێو کرێکاران زاڵه چونکه
کار وه‌ک
پێوه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه و
وه‌ک شتومه‌ک بۆ
بازاڕ چاوی
لێده‌کرێ، سێیه‌م:
له‌خۆ نامۆ‌بوونی کرێکار له به‌رهه‌مهێنان(production)
چونکه کار له
ژێر کۆنتڕۆڵی
کرێکار دانییه و ده‌سمایه‌دار کردوویه‌تی
به هی خۆی،
چواره‌م: له‌خۆ نامۆبوون له
به‌رهه‌مهێنان خۆی(the
act of production)،
چونکه کاره‌که بێ‌مانا یه و بۆ
رازی‌بوونی
(satisfaction) کرێکاره‌که
نییه
(Marshall, G. Oxford Dictionary of Sociology,
2nd ed, 1998, Oxford University Press).
سۆسیالیسته‌کان
کێن؟
ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی گرامشی و فێمینسته‌کان په‌سند
که‌ین،
خوێنده‌وار (ڕووناکبیر) که‌سێکه
که پشتیوانی له چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه یان
ژنان ده‌کا. واتا هه‌ر چین وتوێژه وژنان
خوێنده‌واری خۆیان
هه‌یه.
سۆسیالیسته‌کان، ئه‌ندامانی
حیزبه‌سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان ده‌بێ وه‌ک
کرێکارێک بژین، پاره‌که‌یان دیار‌و ڕوون
بێ و به‌زه‌حمه‌تی خۆیان په‌یدایان کردبێ. ڕزگار
بوون له خۆنامۆیی ڕه‌وتێکه و ده‌بێ
له ژیان و له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا حه‌ولی بۆ بدرێ،
ئه‌وکاره به‌ده‌سته‌یه‌کی
باوه‌ڕکوێر ناکرێ.
له حیزبه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوجی و کاک برایم
عه‌لیزاده‌دا، شێوه‌ژیانی وا باونییه
. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) له
بنکه‌یه‌که دوور له ئاوه‌دانی. ئه‌و حیزبه
نه‌چووه‌ته ناو خه‌ڵکی کورد له
خوارووی کوردستان (عێراق)، له
شارودێیه‌کاندا نییه و ده‌فته‌ری له‌وشوێنانه
دانه‌ناوه. ئه‌و حیزبه له
ئوروپاش قانونی نییه. ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌ندی
ئه‌وحیزبه پاره‌ی ڕه‌ش له کاک‌برایم وه‌رده‌گرن و
ڕه‌شیش خه‌رجی ده‌که‌ن واتا
له‌به‌ڵگه‌ی باجی ساڵانه‌دا که هه‌مووشارومه‌ندێک
ده‌بێ پڕی کاته‌وه و بیدا به
یانه‌ی باجی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وپاره
ونه و نانووسرێ.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بییه‌وێ له پێش ده‌فته‌ری
حیزبه‌که‌ی کاک
سه‌لاح خۆ پێشاندان بکا ناتوانێ، چونکه ده‌فته‌ری
نییه! کۆماری ئیسلامی
به‌وهه‌موو ه‌دڕنده‌ییه‌ی له‌ژێر فشاری خه‌ڵکی و
خۆپێشاندان،
هێندێک پاشه‌کشه‌ی
کردووه و چه‌ند مافێکی سه‌لماندووه. چونکه خه‌ڵک
ده‌زانن
ده‌زگاکانی ئه‌وڕژێمه له
کوێیه. حیزبی کۆمه‌ڵه
وحیزبه‌کانی
دیکه‌ش وان. به‌ڵام
کاک سه‌لاح پێی وایه
حیزبه‌که‌ی له هه‌موان باشتره!
فراکسیۆن
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک حیزبه‌که‌ی کاک سه‌لاحی لێنه‌یه
ده‌بێ له خوارووی کوردستان (عێراق) و له وڵاته
ئوروپاییه‌کان خۆی قانونی بکا.
|