|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.27
به‌شی شه‌شه‌م
شه‌ڕی قه‌شه و رۆشنگه‌ران له ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه)-دا!
6.
کورته وئاکام
ئه‌لف:
کاک هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان دۆسیه‌یه‌کی بۆ کاک
مینه‌ی حیسامی داتاشیوه و تاوانباری کردووه که
دژی حیزبه و نۆکه‌ری بۆرژواکانه و داوای
لێکردووه تۆبه‌بکا!
ب: هۆیه‌کی دیکه بۆ کاری سه‌ربه‌خۆ: جوو‌ت
ده‌سته‌ی
کویڕباوه‌ری عه‌لیزاده- مازوجی پڕه له ئینسانی وا.
له‌گه‌ل قه‌شه و خه‌لیفه و
ده‌روێشی وا کار کردن زه‌حمه‌ته
و بۆیه فراکسیۆن ده‌بێ له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی
بگرێ و ڕابه‌ری کاتی خۆی هه‌ل‌بژێری.
6-1
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ، دووهه‌م ، سێیه‌م ،
چواره‌م وپێنجه‌م له
2008.07.21
،
2008.07.22 ،
2008.07.23 ، 2008.07.24
و 2008.07.27دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
6-2-
ناساندنی چه‌ن زاراوه‌یه‌ک و مانای
زاراوه‌کان
ئه‌لف: بوژانه‌وه‌ی زانست
(The Renaisance)
سه‌رده‌مێک له تاریخی ئوروپا له‌نێوان سه‌ده‌کانی
14 و
(17)-ی
عیساییدایه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ
هونه‌ر، ئه‌ده‌ب و بیروبۆچوونی
یۆنانی کۆن باو بوو و هه‌روه‌ها ئه‌و کولتوره‌ی
یۆنانییه‌کان تاقیکراوه و گه‌شه‌ی
پێدرا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئینسانخوازی
(humanism)
بڵاوبۆوه و و
گه‌ڕانه‌وه وگه‌شه‌ی بیروڕای یۆناییه‌کان
که‌نیسه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی
لاوازکرد. که‌لک‌وه‌رگرتن له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی
بایه‌خی هه‌بوو و ناوه‌ندی
فێربوون دامه‌زرا. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ڕیگه‌ی خۆشکرد
بۆ دانانی دنیا‌ی
تازه.
ده‌زگای
پشکنینی بیروڕا
(The Inquisition)
ڕێکخراوه‌یه‌کی که‌نیسه‌ی کاتۆلیکه‌کان
له‌سه‌رده‌می کۆن
که کاره‌که‌ی دیتنه‌وه و سزادانی ئه‌وکه‌سانه
بوو که باوه‌ڕی دینی
نه‌سه‌لماندراویان هه‌بوو.
ڕۆشنگه‌ری
(The Enlightenment)
سه‌رده‌مێک له‌تاریخی بیروڕاکان له ئوروپا که
له‌ودا
پێده‌چه‌قاندرا له‌سه‌ر عه‌قڵ، ئه‌زموون، شک‌کردن
له‌ده‌سه‌ڵاتداری دینداره‌کان و
داب‌ونه‌ریت. هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا
که‌مکه‌م بیروڕاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی
سێکولار، لیبڕاڵ و دیموکراتانه‌ش په‌یدا بوون
دۆسیه‌داتاشین: (فارسی: پرونده‌سازی)
6-3-
باسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌به‌رنامه‌ی
فراکسیۆن
ئه‌لف: یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کاره‌کانی
جیاوازبیره‌کانی
ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
که‌لک وه‌رگرتن له تیۆری ناسیۆنالیزم بووه بۆ
لێ‌حاڵی بوون
له دیارده‌ی نه‌ته‌وه‌کان.
ب: یه‌کێک له‌ده‌سکه‌وته‌کانی فراکسیۆن ئه‌وه‌یه
که حاڵی
بووه که کورد نه‌ته‌وه‌یه. له‌کاتێکدا ئێستاش
کۆمۆنیسته‌به‌پارێزه‌فارسه‌کان
(ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی ئه‌و باسه‌یان قبوڵ نییه.
پ:
بۆ ڕه‌خنه له به‌رنامه‌ی فراکسیۆنیش ده‌بێ له‌و
تیوریانه‌که‌لک وه‌رگرین.
ت: له به‌رنامه‌ی فراکسیۆن نووسراوه:
"...
به‌ڕای ئێمه کوردستانی ئێران ئه‌و ناوچانه‌ی
ڕۆژئاوای ئێران ده‌گرێته‌وه که زۆربه‌ی دانیشتوانی
خه‌ڵکێکی کوردزمانن که به‌پێی
مێژوو و به‌تایبه‌ت له‌ده‌یان‌ساڵی ڕابوردوودا
گه‌لێک جار هه‌ستی هاوچاره‌نووسی و
هاوپشتی میللی و هه‌روه‌ها یه‌کیه‌تی
خه‌باتکارانه‌ی خۆیانیان به‌رانبه‌ر به زوڵم
و سته‌می رژیمی فاشیستی -مه‌زهه‌بی مه‌رکه‌زی
نیشان‌داوه. له‌هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌گه‌ر
ئه‌م خه‌ڵکه بیانه‌وێ هه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌کی یه‌کگرتووی
سیاسی‌دا پێکه‌وه بژین، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بڕیاری سه‌ربه‌ستانه‌ی خه‌ڵک.
خه‌باتکردن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
سه‌ر‌به‌ستانه‌یه‌ی به‌دوور له
هه‌رجۆره زۆبروزه‌نگ به یه‌کێک له‌ئه‌رکه
گرینگه‌کانی خۆمان ده‌زانین. هه‌روه‌ها
پێمان وایه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
پێوه‌ندییه‌فه‌رهه‌نگی- ئابوری و مێژووئیه‌ی
که له‌نێوان خه‌ڵکی کوردستان و شوێنه‌کانی دیکه‌ی
ئێران‌دا هه‌بووه،
مانه‌وه‌ی
ئازادانه و دڵخوازانه له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی
دیموکراتیکدا
باشترین و
که‌م‌زه‌ره‌رترین ڕێگا چاره‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد و هه‌موو خه‌ڵکه‌کانی ئێران.
شێوه و جۆری ئه‌م‌یه‌کگرتووییه‌دڵخوازانه‌یه و
چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی
میللی ناوخۆیی و حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌هێڵینه‌وه
بۆ باسه‌کانی
داهاتوو.
جێی
خۆیه‌تی ئیشاره به‌م ڕاستییه‌ش بکه‌ین که
په‌ره‌ساندنی هاوپێوه‌ندی و هه‌ستی هاوچاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو خه‌ڵکی کورد
له‌به‌شه‌جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان له وڵاتانی
ناوچه‌دا ڕاستییه‌کی
مێژوویی و
حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئێمه پشتیوانی خۆمان له‌خه‌باتی
دانیشتوانی ئه‌م‌به‌شانه
له‌پێناو
ئازادی، پێشکه‌وتین و سڕینه‌وه‌ی زۆرداری و
هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌رده‌بڕین و له هه‌مان‌کاتێشدا ده‌ستێوه‌ردانی
سیاسی له کاروباری ئه‌و ناوچانه
به‌ئه‌رکی خۆمان نازانین."
ج: ئه‌و
بۆچوونانه سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد له
ڕوانگه‌ی سۆسیالیستێکی ڕادیکاڵی فارسه که کورد
وه‌ک نه‌ته‌وه قبوڵ ده‌کا و ده‌یبینی
و یارمه‌تی و پشیوانی لێده‌کا. له‌و
بۆچوونه‌دا باشترین چاره‌سه‌ری بۆ پرسی
نه‌ته‌وه‌ی کورد مانه‌وه‌ی ئازادانه‌یه.
هه‌نگاوێکی دیکه‌ش ده‌چێته‌پێش و
پشتیوانی له خه‌باتی کورد له به‌شه‌کانی‌دیکه‌ش
ده‌کا.
چ: ده‌توانین بڵێن ئه‌و بۆچوونه‌وه‌ک بۆڵشه‌ڤیزم
ده‌چێ: که
له پێشدا کۆمۆنیزمی ڕادیکاڵی ڕووس بوو و دوایه بۆ
به‌کۆمۆنیزمی به‌پارێزی توندوتیژی
سه‌رده‌می ستالین. کۆمۆنیزمی ڕادیکاڵ تاڕاده‌یه‌ک
له باسی نه‌ته‌وه‌کان حاڵی ده‌بێ.
به‌ڵام زۆر زوو نه‌ته‌وه‌کان سه‌رکوت ده‌کا و
فیدای ده‌وڵه‌تی سه‌رکوتگه‌ری خۆی
و
قازانجی کرێکاران (واتا ڕابه‌رانی حیزب) ده‌کا.
سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ له‌وه‌نده‌ی
زیاتر پێ‌ناکرێ.
6-2-1-
ڕه‌خنه له به‌رنامه‌که
ئه‌لف: له‌به‌رنامه‌که باسی "کوردستانی ئێران"
کراوه،
ئه‌وناوچانه‌ی ڕۆژئاوای ئێران که زۆربه‌ی
دانێشتوانی خه‌ڵکی کورد زمانن. به‌پێی
تیۆری ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ئه‌و ناساندنه
که‌موکور‌ی زۆره.
(a)
کورد نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ته و وڵاته‌که‌ی
دابه‌ش
کراوه، که‌وابو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
زاراوه‌ی شیاوه.
(b)
باسی زۆربه‌ی دانیشتوا‌ن به ڕاپرسی گشتی جێ‌به‌جێ
ده‌کرێ
که سیاسه‌تی ناسیۆنالیستانه‌ی دیموکراتانه‌یه.
ئه‌و چه‌شنه
ناسیۆنالیستانه وڵاتێک ساز ده‌که‌ن که له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی شارومه‌ندیی داندراوه و
ئازادانه و به‌ویستی خۆمان ده‌بینه ئه‌ندامی
وڵاتێک که له‌ودا پارله‌مان هه‌یه
و ده‌وڵه‌ت و له‌شکر و دادگه‌کان
له‌یه‌کترجیاوازن.
(c)
که‌وابوو ئیمکانی هه‌یه که که‌سێک ئازه‌ری بێ و
زمانی کوردی نه‌زانێ
به‌ڵام له ڕاپرسی گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیی ده‌نگ‌بدا
به
ده‌وڵه‌تی کورد. دوایه‌ش زمانی کوردی فێر‌بێ.
ئێمه کوردی تاراوگه له
ئوروپا و
ئه‌مریکا وامان کردووه، ده‌وڵه‌ت و
شاره‌دارییه‌کان کۆرسی زمانییان بۆ داناوین و
فێر بوون و به‌رهه‌ڵستێک نه‌بووه له بوونی ئێمه
به شارومه‌ند.
(d)
پرسی زمانی ڕه‌سمی کوردستانیش پرسێکی زمانه‌وانی
وسیاسیییه. سۆرانی و کرمانجی ده‌کرێ زمانی ڕه‌سمی
بن له ڕۆژئاوای کوردستان (ئێران).
داوا ده‌که‌م له خوێنه‌ره‌وه‌کان بۆ زانیارئ
زۆرتر، بۆ نمونه‌باسه‌کانی کاک
ئه‌میر حه‌سه‌نپور بخوێننه‌وه که زانایه‌کی
سۆسیالیستی ڕادیکاڵه و بۆ
لێ‌حاڵی بوون
له پرسی زمان له‌تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم
که‌لکی وه‌رگرتووه و نامه‌ی
دوکتوراکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌یه نووسیوه.
ب: له‌به‌رنامه‌ی فراکسیۆن باسکراوه
که‌م‌زه‌ره‌رترین
وباشترین ڕێگا بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد مانه‌وه‌ی
ئازادانه له ئێراندایه. تیۆری بۆ گۆڕانی
دنیایه. تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزمیش هه‌روایه.
کاتێک که ئه‌وه‌ت سه‌لماند که
ڕێگای چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد دانانی
ده‌وڵه‌ت و پارڵه‌مانی کوردستانه،
ده‌بێ حه‌ولی بۆبده‌ی که ئه‌و تێۆرییه ببێته
کرده‌وه. که‌وابوو هه‌ر له‌ئێستاوه
ده‌بێ حه‌ول بدرێ که له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران) حیزبه‌کان ده‌وڵه‌ت وپارڵه‌مان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازکه‌ن و ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڕێ
خه‌ن.
ت: له‌به‌رنامه‌ی فراکسیۆن باسی به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستانیش کراوه و پشتیوانی له‌خه‌باتی
به‌شه‌کان.
(a)
فراکسیۆن نووسیویه که ده‌ست‌تێوه‌ردان له
کاروباری
ناوخۆیی به‌شه‌کانی کوردستانی پێ‌باش نییه.
لێره‌شدا تیۆری ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه دێته‌زگ
فراکسیۆن! کاتێک باوه‌ڕت
به دژه‌دیموکراتانه‌بوونی
دابه‌شکراوی کوردستان هه‌یه ده‌بێ خه‌بات بکه‌ی
بۆ
لابردنی. نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی ئه‌لمان
و ڤییه‌تنام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
یه‌کگرتووبێ. که‌وابوو ده‌بێ ستراتیژیایه‌کمان
هه‌بێ بۆ هه‌رچوابه‌شه و حه‌ولیشی
بۆ بده‌ین به‌شێوه‌ی هێمانه و دیموکراتانه.
(b)
ئیستا نه‌ته‌وه‌ی کورد له خوارووی کوردستان (عێراق)
پارله‌مان و له‌شکر و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی
هه‌یه، ده‌بێ ئه‌وه گه‌شه پێبدرێ بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و له‌سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش ڕاپرسی
گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڕێ که‌وێ. من
له‌ماڵپه‌ره‌که‌م و له‌دیمانه‌دا زیاتر باسی
ستراتیژیای دیموکراتانه‌ی شۆرشی کوردم
کردووه.
3-6-
حیکایه‌تی قه‌شه هه‌ڵمه‌تی دۆسیه‌داتاش و
کاک‌مینه‌ی کافر و ناسیۆنالیست!
ئه‌لف: کاک هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان که زه‌مانێکی
ئازادیخواز
و کۆمۆنیستێکی ڕادیکاڵ بوو ئێستا بووه‌ته
خه‌ڵیفه‌ی کاک‌برایمی و وه‌ک قه‌شه‌یه‌کی
ده‌زگای پشکنینی بیروڕای سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی
ناوه‌راستی ئوروپا دۆسیه‌یه‌کی بۆ
کاک مینه‌ی حیسامی داتاشیوه وداوای لێکردووه
ببێته تۆبه‌کار و به‌سه‌رۆک ستالین
و وه‌لی فه‌قێ هه‌ڵبڵێ! دیاره له‌پێشدا سه‌رۆک
برایم حوکمی وه‌ده‌رنای فراکسیۆنی به
گشتی داوه و کۆده‌تاکه‌ی ته‌واوه به‌ڵام دیاره
خه‌ڵیفه هه‌ڵمه‌ت ده‌بێ
فه‌رمایشه‌کانی جه‌نابی شێخی بۆ
عه‌بده‌خوێڕییه‌گوناحباره‌نه‌زانه‌کان
ڕوونکاته‌وه!
ب: کاک هه‌ڵمه‌ت له‌سه‌ره‌تای
دۆسیه‌داتاشراوه‌که‌ی حوکمی
مه‌حکوم‌بوونی کاک‌مینه‌ی داوه و به‌شێوه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی کاف‌گاف‌بێ
(KGB) کاک
مینه‌تاوانبار ده‌کا که له‌سیاسه‌تی حیزبی هه‌میشه
ڕاستگۆ و بێ‌هه‌ڵه‌ی
خۆشه‌ویستی خۆی حاڵی نه‌بووه.
پ:
له ڕوانگه‌ی ماتریالیزمی دیاله‌کتیکانه‌وه
خه‌باتی
شۆرشی کوردی له‌دنیای‌واقعدا هه‌یه و ئه‌وخه‌باته
ڕه‌نگدانه‌وته‌ی ده‌بێ له
ڕێکخراوه کۆمۆنیست وسۆسیالیسته شۆڤه‌نیشتییه‌فارسه‌کانیش
که ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه)
یه‌کێک له‌وانه‌یه. قسه‌وباس له‌سه‌ر ستراتیژیای
شۆرشی کورد چه‌ند
ساڵه زۆر گه‌رموگوڕه و له‌ڕه‌وتی
که‌مینه و ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان
ئه‌و قسه‌وباسه هاته‌گۆڕی و دوایه‌ش قسه‌وباسه‌که
له‌لایه‌ن که‌مینه و فراکسیۆنی
ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)- ش باسی کرا.
ت:
ئه‌وه که‌مینه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) بوو که
باسی
نه‌ته‌وه بوونی کوردی هێناگۆڕی و
که‌لکی وه‌رگرت له تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم بۆ
لێ‌حاڵی بوون له پرسی نه‌ته‌وه‌کان به‌ڵام
خه‌ڵیفه هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێ ئه‌وبیروڕایه
هه‌ڵقوڵاوی عیلمی
بێ‌بنی حیزبه
بێ‌هه‌ڵه‌که‌یه که قورعانێکی له‌ده‌ست دایه و
به‌هێزی ئه‌و قورعانه له هه‌موو شتێک حاڵی ده‌بێ!
قه‌شه‌کوێره‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست
ئه‌وه
نابینێ و نه‌ک هه‌رباسی که‌مینه و فراکسیۆن ناکا
که باسی تازه‌یان هێناوه‌ته ناو
حیزب به‌ڵکو پییان ده‌ڵێ ئه‌وان پشتیوانی له
حیزبه‌بۆرژواییه‌کان ده‌که‌ن!
ستالینیش هه‌زاران که‌سی ئاوا تاوانبارکرد و
زیندانی کردن و زۆری
کوشت!
له کۆتاییشدا داوا ده‌کا له فراکسیۆن بچنه سه‌ر
ته‌له‌ڤیزیون و ببنه ته‌واب وبه‌وه‌لی فه‌قێ
هه‌ڵبڵێن!
سه‌رچاوه‌کان:
پاسخی کوتاه به مخالفت ر.مینه حسامی با "برنامه
کومه‌له
برای حاکمیت مردم کردستان"، هه‌ڵمه‌ت احمدیان،
ashti.nu
|