|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.26
به‌شی چواره‌م:
شین وشه‌پۆڕی کاک سه‌لاح‌مازوجی بۆ
منداڵه‌به‌مردوویی
له‌دایک‌بووه‌که‌ی!
4-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
وسێیه‌م
له
2008.08.01
،
2008.08.03
و 2008.08.04 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
کاک سه‌لاح مازوجی
دۆسیه داتاشراوه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به فراکسیۆن
بڵاوکردووه‌ته‌وه ؛
ورده‌ورده
باسی ڕه‌خنه‌کانی ده‌که‌م. باسه‌کان سه‌ربه‌خۆ
ده‌بن.
4-1-
کێ به‌رپرسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی
ئێرانه؟
به‌قسه‌ی کاک سه‌لاح فراکسیۆن و به‌قسه‌ی کاک
حه‌سه‌ن
ڕه‌حمان‌په‌نا ده‌سته‌ی هه‌شت که‌سه خه‌ریکن
حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌یان
هه‌ڵد‌وه‌شێننه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا
به‌رپرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه
به‌ڕێوه‌به‌ره به‌پارێزه‌کانن.
4-1-1-
فراکسیۆن ئاژاوه‌چییه و درۆزن و
پیلانگێڕ!
کاک
سه‌لاحی مازوجی که تیوری‌داڕێژی سه‌ره‌کی
کۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسه له‌ناوحیزبه‌که‌ی،
دۆسیه داتاشراوه‌که‌ی سه‌باره‌ت
فراکسیۆن
بۆ یه‌که‌م‌جار بڵاوکردووه‌ته‌وه و هه‌مووکه‌س
ئاگادار ده‌کاته‌وه که مامۆستای کاک
حه‌سه‌ن ڕه‌حمان‌په‌نا و کاک هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان
خۆیه‌تی. جیاوازی کاک سه‌لاح
له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن و کاک هه‌ڵمه‌ت ئه‌وه‌یه که
قسه‌ی زه‌لام و قه‌ڵه‌می ده‌کا
ده‌نا ناوه‌ڕۆکی بۆچوونه‌کانیان یه‌که. ته‌واوی
بۆچوونه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ی
کاک سه‌لاح کۆمۆنیستن و باشن و فراکسیۆن
ناسیۆنالیسته و خراپ.
ده‌بێ له ژێر
وشه‌جوان و ڕازاوه‌کاندا، مه‌به‌ستی ڕاستی
که‌سانێک وه‌ک کاک سه‌لاح وه‌دیار خه‌ین.
که‌سانێک وه‌ک کاک سه‌لاح نانی ئه‌وه ده‌خۆن که
قسه‌ی قه‌ڵمی بکه‌ن و خه‌ڵک گێژ
که‌ن. به‌داخه‌وه
کاک سه‌لاح، کاک حه‌سه‌ن و کاک هه‌ڵمه‌ت زه‌مانێکی
کۆمۆنیستی
ڕادیکاڵ بوون و ئێستا توشی ئه‌وڕۆژه ڕه‌شه بوون.
کاک
سه‌لاح زۆر ڕوون
و ئاشکرا فراکسیۆنی تێکۆشان
به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ناقانونی ناساندووه و
ته‌نانه‌ت فراکسیۆن تاوانبار ده‌کا
به‌ئاژاوه‌چی بوون و هه‌ڵوه‌شێنه‌ری
ح.ک.ئێران(کۆمه‌ڵه)! کاک عه‌وڵای موهته‌دیش
وای ده‌کوت به
ڕ‌ه‌وتی ڕێفۆرم وهه‌ربۆیه‌ش تێدا چوو.
کاک سه‌لاح نووسیویه:
"ئه‌و هاوڕێیانه به‌وبناغه بیروڕایانه ،...
پێداگرتنی
ئێمه له‌سه‌ر پاراستن و بوونی حیزبی کۆمۆنیست
ئاوا چاو لێده‌که‌ن: '... خاسییه‌تی
ئه‌مکاره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که بڕێک له
ئینسانه‌کان له‌ده‌وری خۆی و له
کۆت‌وبه‌ندی خۆش‌باوه‌ڕی وخۆفریودان بئاڵێنێ
وسه‌ره‌نجام ببنه ده‌ست‌که‌لا بۆ
که‌سانێک که له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نیا
به‌رژه‌وه‌ندی نزم و کورتبینانه‌ی
تاکه‌که‌سی خۆیان ڕه‌چاو ده‌که‌ن (ڕاگه‌یاندنی
فراکسیۆنی...، کورته‌یه‌ک
له‌هه‌ڵوێسته‌کان، جیاوازییه‌کان، خاڵی 3، ل 4)'
کاک سه‌لاح مازوجی درێژه‌ده‌دا
به‌باسه‌که‌ی و ده‌ڵێ:" [ئه‌و هاوڕێیانه] خه‌ریکن
له‌ژێر ئاڵای یه‌کگرتنه‌وه
وحه‌ولی یه‌کدڵانه، له‌کرده‌وه و هه‌مووڕۆژێ
سیاسه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ڕێکخراوه‌که[مان]
ده‌به‌نه‌به‌ره‌وه. ڕوون‌نییه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران، ئه‌ویش له‌هه‌لومه‌رجێکدا که
له‌ژێر نیری یه‌کێک له هارترین
دیکتاتۆررایه‌تییه‌کانی ده‌سمایه‌داری ئه‌وڕۆ،
تێکۆشانی خۆی ده‌باته پێش و
تۆمارکردنی له تاریخی تێکۆشانی سیاسی ئه‌و
هاوڕێیانه چ شانازییه‌کی هه‌یه. (ل 23،
به‌رگری له‌سۆسیالیزم، ڕه‌خنه‌یه‌ک له
بۆچوونه‌کانی ده‌سته‌ی تێکۆشان به‌ناوی
کۆمه‌ڵه، گۆڤاری "بسوی سوسیالیسم 2، دوره سوم،
1387 هه‌تاوی،
ashti.nu).
4-1-2-
کۆمۆنیزمی ڕه‌شی کاک سه‌لاح
ئه‌لف:
له وڵاتێکی ده‌سمایه‌داری دیموکراتانه کرێکار و
مووچه‌خۆره‌کان
له‌به‌رامبه‌ر کارێک که ده‌یکه‌ن به‌پێی قانون
مووچه وه‌رده‌گرن و
مافی پشوودانیان
هه‌یه و باج ده‌ده‌ن . د‌ه‌وڵه‌ت
و باژێروانییه‌کان
به‌و باجه
فێرگه و نه‌خۆشخانه‌کان و... به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ده‌سمایه‌داره به‌پارێزه‌کان زۆر
جار ئه‌و قانونه له‌ژێر پێ ده‌نێن و کرێکار
به‌دزی داده‌مه‌زرێنن و پاره‌یه‌کی
که‌میان ده‌ده‌نێ و باجیش ناده‌ن واتا کاری ڕه‌ش
ده‌که‌ن.
بزانین کاک سه‌لاح و حیزبه‌که‌ی چ
ده‌که‌ن.
کاک سه‌لاح دژی ناسیۆنالیزمه و فیدرالیزم
وپارله‌مان
به‌ڵام بزانین ئه‌وه ڕاسته. یه‌کیک له‌وحیزبانه‌ی
که پاره‌ده‌دا به حیزبه‌که‌ی کاک
سه‌لاح یه‌کیه‌تی نیشتمانییه. یه‌کیه‌تی نیشتمانی
باوه‌ڕی به فیدرالیزمه
وپارله‌مان. لێره‌دا ئه‌وشێوه‌ناسیۆنالیزمه
وا دیاره خراپ نییه!
یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌بێ ئاگاداری پارله‌مانی
هه‌رێم پاره
ده‌دا به‌حیزبه‌که‌ی کاک سه‌لاح و حیزبه‌کانی
دیکه. واتا پاره‌که ڕه‌شه. که‌س
نازانێ چه‌نده و چی لێدێ و چۆن خه‌رج ده‌کرێ.
باجدانیش که له‌گۆڕێ دانییه واتا
خێرێک به شارومه‌ندان ناگا. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش
سیاسه‌تێکی ناسیۆنالیستانه‌ی
به‌پارێزانه و گه‌نده‌ڵه. که‌وابوو
ئه‌و پاره‌یه‌ی کاک سه‌لاح وه‌ری ده‌گرێ
ڕه‌شه.
دیاره ئه‌وه‌ش خراپ نییه! بۆ ڕزگاری پرۆلێتاریا
(واتا کاک سه‌لاح و
هاوڕێکانی) پاره‌ی وا حه‌ڵاڵه! حیزبی براگه‌وره و
حه‌زه‌رتی شێخ وایان پێ سه‌لاحه
دیاره بۆ پرۆلێتاریاش هه‌رباشه و پاره‌که
به‌وشێوه حه‌ڵال
ده‌کرێ!
پاره‌ڕه‌شه‌که‌ی کاک سه‌لاح چی لێدێ؟
کاک برایمی عه‌لیزاده، پادشای کۆمه‌ڵه، و سه‌رۆکی
هه‌تاهه‌تایی ئه‌وڕێکخراوه‌یه، ئه‌و
پاره‌وه‌رده‌گرێ و ده‌یدا به‌و که‌سانه‌ی پێی
هه‌ڵده‌ڵێن
واتا ئه‌ندامانی ناوه‌ندی
ووه‌ک کاک عه‌وڵای موهته‌دی یه‌ک سیاسه‌تیان
هه‌یه. تائێستا هیچ شارومه‌ندێکی کوردستان
ڕاپۆتێکی ئه‌و پاره‌شی
نه‌دیوه.
جا کاک سه‌لاح! نوری چاوم! ده‌بێ ئێستا وڵامی ئه‌و
پرسیاره‌م بده‌یه‌وه:
پارله‌مان
و قانون بۆ خراپن؟
ڕه‌خنه‌ی
سۆسیالیسته دیموکراته‌کان له پارله‌مان ئه‌وه‌یه
که ده‌زگایه‌که
ته‌نیا "که‌مێک"
عه‌داڵه‌ت دابین ده‌کا. به‌ڵام تۆ وحیزبه‌که‌ت
ئه‌و عه‌داڵه‌ته که‌مه‌ش دابین
ناکه‌ن و پاره‌ی ڕه‌ش وه‌ده‌گرن و باجیش ناده‌ن.
ئه‌تۆ زاڵمی یان
پاڕله‌مان؟
ئه‌تۆ
له‌و ڕوانگه‌وه دژی کۆماری ئیسلامی. ده‌نا تۆش
قانون و مافی شارومه‌ندان به‌به‌شی
خۆت له‌ژێر پێ ده‌نێی. بۆچی ده‌بێ جیاوازیت هه‌بێ؟
کاک سه‌لاح تۆ له‌به‌رنامه‌ی
حیزبه‌که‌ت بۆ کوردستان، نوسیوته که کورد
نه‌ته‌وه نییه و حیزبه‌کوردییه‌کانت
ناقانونی کردووه. تۆش سبه‌ینێ وه‌ک کۆماری ئیسلامی
ده‌که‌ی ببوره وه‌ک
ستالین!
به‌ڵام فراکسیۆن چی؟ پله‌ی یه‌که‌م: ئه‌وان
تائیستا
کوتویانه ئه‌وشێوه‌یان پێ خراپه. کاک سه‌لاح!
ئه‌تۆ له‌به‌ر وه‌یه فراکسیۆنت پێ
خراپه! ڕوحه‌که‌م! له ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕکوێردا
ئه‌ندامه‌کان مڵکی سه‌رۆک و شێخن.
براچکۆڵه‌ن و هیچ نین. نابێ قسه‌ی زیادی بکه‌ن.
دیاره ئه‌تۆی براگه‌وره ڕاست
ده‌که‌ی وایه. ئه‌گه‌ر براچکۆڵه فێری قسان بوو
واتا به‌رگری له‌مافی خۆی کرد تازه
به‌کار نایا و ده‌بێ تێی هه‌ڵده‌ی. بۆیه فراکسیۆن
پاک نییه و فریودراوه
وبه‌کارنایا!
پله‌ی دووه‌م کامه‌یه؟ پله‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه
فراکسیۆن له
کرده‌وه‌ش خۆیان ڕزگار که‌ن له‌وشێوه ژیانه.
ئه‌وده‌م شارومه‌ندان
باوه‌ریان پێ‌ده‌که‌ن.
ئه‌وانیش رزگاریان
نابێ ئه‌گه‌ر به‌پاره‌ی خۆیان به‌ڕێ نه‌چن و ڕوون
و ئاشکرا باسی سه‌رچاوه‌ی
پاره‌که‌یان نه‌که‌ن و خۆیان له ئوروپا و
خوارووی کوردستان (عێراق) قانونی
نه‌که‌ن. ئه‌وان ده‌بێ کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی بگرن و به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی کاتی خۆیان
به‌جه‌ماوه‌ر بناسێنن وده‌ست‌بکه‌ن به‌کاروباری
سیاسی وخه‌باتی بیروڕای ڕێکوپێکتر
|