|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌بار‌ه‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.24
به‌شی چواره‌م
ڕێگای ڕزگاری فراکسیۆن: هه‌ڵبژاردنی
به‌په‌له‌ی ڕابه‌ری سه‌ربه‌خۆ وکاری سه‌ربه‌خۆیه!
4.
کورته وئاکام
ئێستا که فراکسیۆن خۆی ناساندووه و جووت‌ده‌سته‌ی
باوه‌ڕکوێری عه‌لیزاده-مازوجی ناسراون، ده‌بێ
فراکسیۆن باوه‌ڕی به‌خۆی بێ و
ڕایبگه‌یێنێ که
ده‌سته‌ی ڕابه‌ری کاتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
گشتیدا
هه‌ڵد‌بژێرێ وجێ به‌جێ ده‌ست‌ده‌کا به‌کار ودوای
ساڵێکیش کۆنگره‌ی خۆی
ده‌گرێ.
فراکسیۆن ده‌بێ له
ئه‌زموونی ڕه‌وتی ڕێفۆرم که‌لک
وه‌رگرێ: له‌سێ خولی تاریخیدا ڕه‌وتی ڕێفۆرم
شکی کرد و خۆناساندن و
کاری
سه‌ربه‌خۆی
وه‌پاشدا و له هه‌رسێ خوله‌دا زه‌ره‌دی کرد
وخه‌ڵکی ساردکرده‌وه.
له‌هه‌رسێ خوله‌دا زۆر که‌س به هه‌ڵسوڕاونی
ڕه‌وتی ڕاگه‌یاند که ده‌بێ باوه‌ڕیان
به‌خۆیان بێ به‌ڵام ڕه‌وت وڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی
نه‌داوه. پێشنیاره‌کانی خۆم بۆ
ڕه‌وت له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌م ماون. ئه‌رشیڤی
ڕه‌وتیش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌م
ماوه.
ئه‌گه‌ر فراکسیۆن کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی نه‌گرێ و
ده‌ست
به‌کار نه‌کا، وه‌ک ڕه‌وتی ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی لێدێ. تێکۆشه‌رانی
فراکسیۆن سارد ده‌بنه‌وه و باوه‌ڕیان به ئاڵوگۆڕ
نامێنێ و دیسان جووت ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی زیندوو ده‌بنه‌وه. که‌وای لێهات،
جووت‌ده‌سته‌که به‌توندی
فراکسیۆن، به‌تاوانی ناسیۆنالیست بوون
تێکده‌شکێنێن و روحم‌یان پێ‌ناکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که کاک عه‌وڵای هار کرد ئه‌و دوودڵییه
بوو ده‌نا ئه‌و قه‌ت نه‌یده‌وێرا له
هێزی چه‌کدار بۆسه‌رکوتی که‌مینه که‌لک وه‌رگرێ.
4-
پێشه‌کی
به‌شی
یه‌که‌م و دووهه‌م وسێیه‌م له 2008.07.21 ،
2008.07.22
و2008.07.23 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
4-1-
گه‌ور‌ه‌ترین
وانه‌ی خه‌باتی ڕه‌وتی ڕێفۆرم:
باوه‌ڕ به خۆبوون وده‌ست‌به‌جێ ده‌ست
به‌کارکردنه!
ئاگادارین پێش کۆنگره‌ی دوازده‌ی حیزبی کۆمه‌ڵه،
کاک
عه‌بدوڵا‌موهته‌دی پێش جیاوازبیره‌کانی د‌ه‌گرت که
بیروڕای خۆیان بڵاوکه‌نه‌وه‌وه
به‌ڵام ئه‌وان کۆڵ‌یان نه‌دا و وه‌ک که‌مینه و
ڕه‌وتی ڕێفۆرم وچاکسازی کۆمه‌ڵه
خۆیان ناساند و سه‌ربه‌رزانه ده‌سته‌ی
کوێرباوه‌ڕی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دییان به
جه‌ماوه‌ر ناساند به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌که که‌مینه
و ڕه‌وت به‌هۆی ڕاڕابوون و دوودڵ
زه‌ره‌دی زۆریان له‌خۆیان دا و چه‌ند جار
باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر به‌وان
که‌م‌بووه‌وه.
له‌ژیانی
ڕۆژانه و سیاسه‌تدا ده‌بێ فێربین بڵێین "نا! من
سوکایه‌تی قبوڵ ناکه‌م و له‌تۆ که‌متر نیم!"
زۆرجار ناکوتن خۆمان و زۆرکه‌سی دیکه
له تێداچوون ڕزگار ده‌کا.
خولی یه‌که‌می خۆبه‌که‌م‌به‌دانان و سوکایه‌تی
به‌خۆکردن
که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان
له ژێر زه‌ختی جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامانی جیاوازبیر
خۆیان ناساند.
که‌مینه‌ی
ناوه‌ندی باوه‌ڕی به‌خۆی که‌م بوو و پێی وابوو که
کاک عه‌بدوڵا ڕێیان ده‌دا.
له‌کاتێکدا بۆ جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامانی جیاوازبیر
ڕوون‌ببووه‌وه که کاک عه‌وڵا
پاشه‌کشه‌ناکا و ده‌یه‌وێ جیاوازبیره‌کان سه‌رکوت
کا. ئه‌و دوودڵیییه‌ی که‌مینه‌ی
ناوه‌ندی بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌کی زۆر و
وه‌پاشکه‌وتنی وان له‌کاری
سیاسی.
خولی
دووه‌می خۆبه‌که‌م‌به‌دانان و سوکایه‌تی
به‌خۆکردن
کاک جه‌فعه‌ر ئیلخانیزاده ڕێکخراوه‌ی سکاندیناڤیای
دوو
له‌ت کرد، به‌شێوه‌یه‌کی ناقانونی و ته‌نیا بۆ
ئه‌وه‌ی که که‌مینه تێک‌بشکێنێ.
دیسان
که‌مینه خۆی ناساند به‌ڵام کاری سه‌ربه‌خۆی ده‌ست
پێنه‌کرد.
خولی سێیه‌می خۆبه‌که‌م‌به‌دانان و سوکایه‌تی
به‌خۆکردن
ئه‌وسستی و کاری سه‌ربه‌خۆ نه‌کردنه وای کرد که
کاک
عه‌بدوڵا زیندوو بووه‌وه.
ده‌نا خه‌باتی بێوچانی
بیروڕا ئه‌وی جوان ناساند
بوو. کاک عه‌وڵا که زیندوو بووه که‌مینه‌ی
ناوه‌ندی ناچار کرد که که‌مینه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وپیلانه ئاشکرا کرا
و کاک عه‌وڵا بۆ سه‌رکوتی
که‌مینه له چه‌کدار که‌لکی وه‌رگرت.
که‌مینه‌ی ناوه‌ندی دیسان کاری سه‌ربه‌خۆی ده‌ست
پێنه‌کرد
و ڕاوه‌ستا که کاک عه‌وڵا کۆنگره‌که‌ی خۆی بگرێ!
وابوو که دوای کۆنگره‌ی 12، ڕه‌وت
کاری سه‌ربه‌خۆی ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام تازه زۆر
دره‌نگ ببوو و زۆر خه‌ڵک
ساردببوونه‌وه.
4-2-
دیسان فراکسیۆن و حیزبی کۆمه‌ڵه!
هه‌ر وه‌ک دوێنێ باسم کرد حیزبی کۆمه‌ڵه (ده‌سته‌ی
کاک عه‌وڵا
موهته‌دی) پشتیوانی له
فراکسیۆن کردووه. پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که
فراکسیۆن نامه‌یه‌کی کراوه بنووسێ و ئاماده‌بوونی خۆی
ڕاگه‌یێنی که بۆ ئه‌ندامانی
حیزبی کۆمه‌ڵه قسه‌بکا و باسی ئه‌وه بکا که چۆن
سیاسه‌تی ده‌سته‌ی کاک عه‌وڵا و
جووت ده‌سته‌ی عه‌لیزاده-مازوجی وه‌ک یه‌ک ده‌چن!
به‌و شێوه فراکسیۆن هه‌م
به‌ئه‌ده‌ب بوونی خۆی
ڕاگه‌یاندووه که وڵامدانه‌وه
به پشتیوانییه‌که‌یه و هه‌م
ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدوڵای ماون
وشیار ده‌کاته‌وه. چه‌ند
که‌سه‌که دوای وشیار بوونه، کاک
عه‌وڵا به‌جێ دێڵن و کاک عه‌بدوڵا به‌تاقی ته‌نێ
ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌وکات ئه‌ویش
به‌خاترجه‌می ده‌توانێ خۆی خانه‌نشین کا و
ڕزگاری
بێ له جیاوازبیران!
|