|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌بار‌ه‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و
تاریخساز
2008.07.23
به‌شی سێیه‌م
پێشنیار:
فراکسیۆن سه‌ربه‌رزانه ده‌بێ
کۆنگره‌ی خۆی به‌جیاواز بگرێ!
3-
پێشه‌کی
به‌شی
یه‌که‌م و دووهه‌م له 2008.07.21 و 2008.07.22
دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
3-1-
بۆ‌چی کۆنگره‌ی فراکسیۆن پێویسته و چۆن
کۆنگره‌که
بگیردرێ؟
(a).
فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت به‌ناوی کۆمه‌ڵه (ف.ف.ن.ک.)
و حیزبی عه‌لیزاده-مازوجی دوو ڕێکخراوه‌ی ته‌واو
جیاوازن.
(ف.ف.ب.ک.) ده‌یه‌وێ
به‌ره‌و سازکردنی ڕێکخراوه‌یه‌کی ته‌واو
دیموکراتانه بڕوا
وڕێبازی سۆسیالیزمی
دیموکراتانه، لیبڕاڵانه‌و ڕادیکاڵیانیان هه‌یه و
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاو
لێده‌کا.
جووت ده‌سته‌که له کوێرباوه‌ڕیدا نوقم بوون و
نایانه‌وێ و ناتوانن
بێنه‌ده‌رێ وڕێبازی کۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی
فارسیان هه‌یه وکورد وه‌ک نه‌ته‌وه
چاولێناکه‌ن ودژی کورد وکرێکارن. کاک برایمی
عه‌لیزاده هه‌ر کاتێک بیروڕای تازه
په‌یدا ده‌بێ، سه‌روگوێلاکی بیروڕاکه ده‌شکێنێ و
ده‌ێهێنێته ناو به‌رنامه‌ی
حیزبه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه پادشای
کۆمه‌ڵه بێ هه‌ر وه‌ک کاک عه‌بدوڵا
موهته‌دی. ناوه‌ڕۆکه‌که ناگۆڕدرێ، هه‌ر توێکڵه
فڕێده‌درێ.
(b) ئێستا
که ئاشکرا بووه که جووت‌ده‌سته‌ی باوه‌ڕکوێری
عه‌لیزاده-مازوجی فراکسیۆنیان به‌هۆی ئه‌وه که
باسی کوردستانی کردنی کۆمه‌ڵه‌ی
هێناوه‌ته‌گۆڕێ ناقانونی کردووه، پێویسته
(ف.ف.ب.ک.) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بگرێ و
به‌ڕێوه‌به‌رانی کاتی خۆی دیاری بکا. باشتره
کۆبوونه‌وه‌که له تاراوگه
بگیردرێ، چونکه
زۆرتری تێکۆشه‌ران له‌وێ ده‌ژین و جێی
په‌روه‌رده‌کردنی کارده
به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتانه.
(c)
به‌ڕێوه‌به‌ری
کاتی کاری ئه‌وه ده‌بێ: ئه‌لف:
له‌ماوه‌ی یه‌ک‌ساڵدا (ف.ف.ب.ک.) ئاماده‌بکا بۆ
کۆنگره. ب: به‌ڕێوه‌بردنی کاری
سیاسی ڕێکخراوه‌یی، کولتوری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی
فراکسیۆن تا گرتنی
کۆنگره‌که.
(d)
(ف.ف.ب.ک)
نابێ شێوه‌ی ڕه‌وتی ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان هه‌ڵبژێرێ و به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ناوی
کۆمیته‌ناوه‌ندی
وده‌فته‌ری
سیاسی و... بناسێنی. ده‌بێ ناوی ڕابه‌رییه‌که
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بێ تا
کۆنگره ده‌گیردرێ.
(e):
(ف.ف.ب.ك) نابێ بترسێ که کۆمه‌ڵه دیسان له‌ت
ده‌کرێ. چونکه ئێستا بۆ هه‌موو که‌س وه‌دیار
که‌وتووه که ئه‌وه بالی
عه‌لیزاده-مازوجییه که‌جیاوازبیر وه‌ده‌رده‌نێ.
کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش وای
کرد.
جیاوازبیره‌کانی وه‌ده‌رنا. به‌ڵام جیاوازبیره‌کان
نه‌ترسان و خه‌باتێکی
بیرورای بێ‌وچانی سیاسیان وه‌ڕێ خست.
ده‌سکه‌وته‌کان ئه‌وانه بوو: ئه‌لف: ده‌یان
تێکۆشه‌ری سه‌ربه‌خۆ په‌روه‌رده‌کران،ب:
شارومه‌ندان وشیار کرانه‌وه و پ: دوو حیزبی
لیبڕاڵی کوردستانی سازبوون: پارتی سۆسیالیستی
کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان. ت: ئه‌وخه‌باته ئازادانه دیموکراتانه
ڕێی خوش کرد بۆ ناسرانی ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجیش. ج: ئازایایه‌تی ونه‌وێری و
بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیان
کرده‌باو وسه‌ربه‌رز وه‌ک شاخه‌کانی کوردستان
له‌به‌رامبه‌ر
به‌پارێزه توندوتیژه‌کان ڕاوه‌ستان.
(f)
ئه‌گه‌ر (ف.ف.ب.ک) شک بکا، ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی هارتر ده‌بن و شارومه‌ندانی
کوردستانیش باوه‌ڕیان
به فراکسیۆن
نامێنێ. ئه‌گه‌ر شک بکه‌ن وه‌ک هه‌ملێت یان لێدێ،
هه‌ملێت له ڕه‌وتی ناساندنی قاتڵی
باوکی، شکی
کرد، خۆی و
ڕه‌فیقه کچه‌ی
و دایکی
کوژران. هه‌ر بۆیه‌شه کاک برایم
هه‌موو ڕۆژێ به‌شێوه‌یه‌ک دێته پێش. ئێستا که
فراکسیۆن خۆی ناساندووه ده‌ڵێ
باسه‌که له کۆنگره‌ی 13 ناکه‌م دوایه ده‌یکه‌م!
به‌وشێوه ده‌یه‌وێ شه‌ڕی
پسیکۆلۆژیانه بکا له‌گه‌ڵ فراکسیۆن و ساردیان
کاته‌وه و باوه‌ڕ به‌خۆ له‌واندا
بکوژێ.
(g)
ئێستا
هه‌لومه‌رجی کاری سه‌ربه‌خۆ کردن زۆر خۆشتره
له‌سه‌رده‌می ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و
ڕێگه‌خۆش کراوه و ته‌نانه‌ت
ڕێکخراوه‌ی نوێ ساز بووه وه‌ک ده‌سته‌ی 85 که‌س و
کۆری یاران.
ده‌بێ فراکسیۆن
باوه‌ڕی به‌خۆی بێ. له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه که
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی کوێر باوه‌ری
عه‌لیزاده- مازوجی بوون، زۆر به‌ئاگا باوه‌ر به‌خۆ
له‌ناو جیاوازبیره‌کان کوژراوه.
کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش هه‌ر وای ده‌کرد و
به‌جیاوازبیره‌کانی ده‌کوت ئێوه هیچ
نین و هیچتان پێ‌ناکرێ. ڕاستییه‌کان به‌پێچه‌وانه
بوو، ده‌سته‌ی کوێرباوه‌ڕی کاک
عه‌بدوڵا هیچ نه‌بوو و جیاوازبیره‌کان به‌هێز و
سه‌ربڵیند بوو و قه‌ڵاکه‌یان
ته‌رتوتوناکرد.
3-2
پشتیوانی له فراکسیۆن
په‌ره‌ده‌ستێنێ
ئه‌لف: ده‌سته‌ی‌ی 100 که‌س به‌یانێکیان نووسیوه و
پشتیوانی خۆیان له فراکسیۆن ڕاگه‌یاندووه.
ب: ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی کردووه
به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی
بابه‌ت له‌سه‌ر فراسیۆن.
پ: پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که پارتی
سۆسیال‌دیموکراتی
کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان به‌فه‌ر‌می پشتیوانی
خۆیان له فراکسیۆن ڕابگه‌یێن و باسه‌کانی فراکسیۆن
بڵاوکه‌نه‌وه.
ت: داوام له‌هه‌موو تاقه‌که‌س و ڕێکخراوه
و
ماڵپه‌ڕه دیموکراتانه‌کان ئه‌وه‌یه که پشتیوانی
له فراکسیۆن
بکه‌ن.
3-3
حیزبی کۆمه‌ڵه و فراکسیۆن
حیزبی کۆمه‌ڵه (حیزبی کاک عه‌وڵا موهته‌دی)
پشتیوانی خۆی
له فراکسیۆن ڕاگه‌یاندووه.
کاک عه‌وڵا به‌پێێ پێڕه‌وی حیزبه‌که‌ی ڕابه‌ر و
فه‌رماند‌ه‌ی له‌شکری کۆمه‌ڵه‌یه و جیاوازبیر
له‌حیزبه‌که‌ی سه‌رکوت ده‌کرێ.
جابۆیه قسه‌کانی جێی باوه‌ڕ نین به‌لام ته‌نانه‌ت
ئه‌و پشتیوانییه درۆینه
ده‌سته‌ی کاک
برایمی توڕه‌کردووه.
|