|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.05.21
به‌رنامه‌ی"تازه‌ی" عه‌لیزاده: کورد
نه‌ته‌وه نییه
وحیزبه کوردییه‌کان نایاسایین!
کورته وئاکام
ئه‌لف: له‌ژێر بۆمبارانی بێوچانی ڕه‌خنه‌گراندا،
باڵی
کاک‌برایمی عه‌لیزاده له حیزبی کۆمۆنیستی ئیران
(کۆمه‌ڵه) ناچار بووه چه‌ند
لاپه‌ڕه‌کاغه‌ز ڕه‌ش‌کاته‌وه و ناوی بنێ
"به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتی
جه‌ماوه‌ری له کوردستان".
ئه‌وبه‌رنامه شتێکی تازه‌ی تێدانییه و
هه‌ر بۆچوونه کۆنه‌کانی باڵی کاک‌برایمه
واتا کۆمۆنیزمی به‌پارێزی فارس له
توێکڵیکی تازه‌دا.
ب: یه‌کێک له‌و خوێنده‌وارانه‌ی که ڕه‌خنه‌ی له
کۆمۆنیزم
یان سۆسیالیزمی به‌پارێز گرتووه کاک‌شوعه‌یبی
زه‌که‌ریایییه.
کاک شوعه‌یب
سۆسیالیستێکی ڕادیکاڵه که باوه‌ڕی
به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی ئازادانه و زانستییانه
هه‌یه بۆ لێحاڵیبوون له‌سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم.
پ. کاک شوعه‌یب ناسیۆنالیزم وه‌ک بیروڕایه‌کی
سیاسی
چاو‌لێده‌کا و جیاوازی داده‌نێ له‌نێوان
ناسیۆنالیسته‌به‌پارێز ولیبڕاڵه‌کان.
ئه‌و وه‌ک کاک‌حوسێن
مرادبه‌گی (کاک‌حه‌مه‌سوور) و کاک‌برایمی
عه‌لیزاده
ناسیۆنالیزم وه‌ک بیروڕای شه‌یتان و کۆمۆنیزم
وه‌ک بیروڕای خودا چاو‌لێ‌ناکا. کاک
شوعه‌یب پێی وایه که نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌توانن
حیزبی کۆمۆنیست یان سۆسیالیستی
سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێ.
ت. کاک‌برایمی عه‌لیزاده که داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی
"به‌رنامه‌ی
کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان"-ه
شۆرشی کورد
پارچه‌پارچه ده‌کا و پێی وانییه که کورد ده‌توانێ
حیزبی کۆمۆنیست و سۆسیالیستی خۆی
هه‌بێ.
ج. کاک‌برایم باسی "مافی دیاری‌کردنی چاره‌نووسی
خه‌ڵکی
کوردستان" ده‌کا و به‌ئانقه‌ست زاراوه‌که ده‌گۆڕێ:
مافی
نه‌ته‌وه‌کان بۆ
دابین‌کردنی چاره‌نووسی خۆیان
(The Right of Nations to Self-determination).
كاک‌برایم "نه‌ته‌وه"ی کردووه‌ته "خه‌ڵک". لێنین
زاراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
به‌کارهێناوه (1).
نه‌ته‌وه‌کان مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و
په‌رله‌مانیان هه‌یه. به‌ڵام کاک‌برایم په‌رله‌مان
و ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ک نایاسایی
ناساندووه.
چ. کاک یه‌دێ بیگله‌ری له وتاره‌که‌ی "... حرف و
عمل(ناکۆکی له‌وته‌و کرده‌وه‌دا)، ئه‌یاری 2008"،
باسی ئه‌وه ده‌کا که چۆن
کاک‌برایم خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێکه‌ڵ ده‌کا
له‌گه‌ڵ خه‌باتی کرێکاران بۆ
ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران. کاک یه‌دی باسی ئه‌وه‌ش
ده‌کا کوردستان هه‌میشه وه‌ک
په‌ناگایه‌ک بووه بۆ حیزبه‌که‌ی کاک‌برایم. من
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه له
قسه‌کانی کاک‌یه‌دێ زیاد که‌م
که وڵامی‌کاک برایم، وه‌ک کۆمۆنیستێکی به‌پارێزی
توندوتیژ،
به‌و هه‌مووه یارمه‌تییه‌ی حیزبه‌که‌ی
ئه‌وه بووه که حیزبه ناسیۆنالیستییه‌کان
به "نایاسایی" دانێ و به‌فه‌رمی شه‌ڕ ڕاگه‌یێنی
به‌دژی په‌رله‌مانی کوردستان و
نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ح.
حاشا‌کردن له‌وه‌ی که کورد نه‌ته‌وه‌یه
وشه‌رت‌ومه‌رج دانان بۆ دیاری‌کردنی چاره‌نووسی خۆ
به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
کاک‌برایمه.
کورد ده‌بێ ڕاوه‌ستێ تا حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێران
به‌سه‌رۆکایه‌تی کاک برایم مافه‌کانی دابین ده‌کا.
ئه‌گه‌ر نه‌یکرد بۆی هه‌یه
جیابێته‌وه!
ئه‌وه هه‌ر ئه‌وشێوه‌یه که کۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌کانی ڕووسیا
کردیان و حیزبی سه‌رانسه‌ریان سازکرد و
نه‌ته‌وه‌کانیان سه‌رکوت‌کرد، دیتمان که
نه‌ته‌وه‌کان زیندوو بوونه‌وه و به‌چه‌پڵه‌ڕیزان
له ئێستله‌ند و وڵاته‌کانی دیکه
له‌شکری ڕووسیان وه‌د‌رنا وسه‌ربه‌خۆیی خۆیان
ڕاگه‌یاند.
خ. به‌پێی به‌رنامه‌ی تازه‌ی کاک‌برایم،
حیزبه‌کوردییه‌کان به‌فه‌رمی ناناسرێن و هه‌ر
له‌ئێستاوه وه‌ک "نایاسایی"
باس‌ده‌کرێن. ئه‌وه‌ش راگه‌یاندنی ئاشکرای شه‌ڕه
به‌دژی حیزبه‌کوردییه‌کان. له
پێشڕه‌و، لاپه‌ڕه‌ی
9، ژماره 237، ده‌وره‌ی دووه‌م نوامبری 2007
نووسراوه:
"مافی
چاره‌نووس4. حکومه‌تی کوردستان هه‌رجۆره‌سات
وسه‌ودایه‌کی ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌خۆجێیه‌کان سه‌باره‌ت
به‌دیاری‌کردنی پێکهاته‌ی سیاسی
کوردستان به‌نایاسایی و به‌ناڕه‌وا ده‌زانی".
د.
به‌پێی قسه‌کانی کاک‌حه‌سه‌ن‌ڕه‌حمان‌په‌نا
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ڕیبه‌ری ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)، یه‌کێک
له‌شه‌رت ومه‌رجه‌کانی ئه‌و
ڕێکخراوه بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کان
ئه‌وه‌یه: "2 – دەست نەبردن بۆ چەك
لە كوردستاندا ببێتە یاسا و هەموومان ئیمزاى لەسەر
بكەین."
کۆمه‌ڵه‌ی کاک‌برایم
خۆی له‌به‌رنامه‌که‌یدا به‌ئاشکرا ڕایگه‌یاندووه
که حیزبه کوردییه‌کان
هه‌موو ناسیۆنالیست و ده‌سته‌ی شه‌یتانن و
به‌فه‌رمی شه‌ڕی راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕێکخراوانه و دوایه‌ش ده‌یه‌وێ شه‌ڕه‌که
به‌سه‌ر حیزبه کوردییه‌کان داهێنی و
بووه‌ته پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و داوای ئیمزای
په‌یماننامه ده‌کا!
پێشه‌کی
ئه‌و وتاره ده‌کرێ وه‌ک درێژه‌ی "باسێک له‌سه‌ر
سۆسیالیزمی
دیموکراتانه‌ی کوردستانی، 2008.05.04"
بخوێندرێته‌وه. له‌و وتاره‌دا مه‌به‌ستم له
خوێنده‌وار ڕووناکبیره.
به‌شی چواره‌می ڕه‌خنه‌کانی کاک‌شوعه‌یب له
بۆچوونه‌کانی
کاک‌حوسێن مردابه‌گی زۆر به‌ڵگه‌یه‌کی گرینگه و
داوا له خوێنه‌ره‌وه‌کان ده‌که‌م
ته‌واوی ده‌قه‌که بخوێننه‌وه چونکه وه‌رگێڕانی
هه‌مووی، کاتێکی زۆری پێویسته.
هیوادارم که‌سێک په‌یدا بێ و ئه‌و لێکۆڵینه‌وه
بکاته کوردی.
کاک شوعه‌یب و باسی تیۆری
بۆچوونی کاک شوعه‌یب زیندووه و جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ
کۆمۆنیسته‌به‌پارێزه‌کان
"ئاشکرایه
ته‌نیا به‌خوێندنه‌وه‌ی کتێب و نامیلکه به‌تیۆری
ناگه‌ین... به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باسه‌که
زۆرهاسان که‌ینه‌وه [بۆگه‌یشتن به
تیۆری] ده‌بێ له‌لایه‌ک
گۆڕینه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز و دایمه له‌نێوان ئه‌و
بیروهرزانه
که ڕێنوێنمانن و به
خوێندنه‌وه پێی‌گه‌یشتووین هه‌بێ و له‌لایه‌کیش
[بیروڕاکانمان ده‌بێ پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ]
کرده‌وه‌کانمان له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێ.
"تێکۆشان
[بۆگه‌یشتن] به تیۆری" بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتری ئامانجه‌کانی
خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌و
ئامانجانه‌یه. هه‌رچی که‌شی تێکۆشانی
سیاسی ئاواڵه‌تر و گۆڕه‌پانی گۆڕینه‌وه‌ی
بیروراکان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کراوه و
ئازادتر بێ، ئیمکانی گه‌شه، لێحاڵیبوون و
وه‌رگرتنی ئه‌و باوه‌ڕه زانستییانه‌ی که
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی تێگه‌یشتنی زانستی [پێیان
گه‌یشتووین] زیاتر ده‌بێ، ده‌نا
د‌ه‌سکه‌وته‌کان که‌م ده‌بن وڕه‌وتی بۆ
پێشه‌وه‌چوون توشی هه‌ڵه‌وقوربانی‌دان و
ڕه‌نج‌وزه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌بێ.
"تاریخی
دۆڕاو"، به‌شی چواره‌م، ل 8 (وه‌رگێڕانی
سه‌ره‌تایی له‌رووی ده‌قی فارسی)"
کاک‌شوعه‌یب و حیزبی کۆمۆنیستی سه‌ربه‌خۆ بۆ
کوردستان
کاک‌شوعه‌یب دوای باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری و
له‌ت‌وپه‌ت
بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) به‌هۆی
هه‌لپه‌رستی و ده‌سته‌سازکردنی
هێندێک که‌س ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر
به‌رپرسانه و به‌یارمه‌تی لێکدانه‌وه‌ی زانستی
ڕووداوه‌کان، کارمان کردبا به‌وشێوه له‌توکوت
نه‌ده‌بووین:
"...
هه‌موومان (مه‌نسوری حیکمه‌تیشی له‌گه‌ڵ بێ)
ڕه‌نگه
توانی‌بامان به‌و ئامانجه بگه‌ین که ڕێکخراوه‌ی
حیزبی (سازکردنی ڕێکخراوه‌یه‌کی
سه‌رانسه‌ری که هه‌موو له‌ده‌وری کۆبنه‌وه) وڵامی
ڕێکخراوه‌سازکردن بۆچه‌پ و چینی
کرێکار له ئێران نییه،
به‌ڵکو له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک ئێران که
جاری وایه
ناوچه‌یه‌ک (بۆوێنه کوردستان) ئه‌وه‌نده جیاوازی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ
شوێنه‌کانی‌دیکه‌ی ئێران نیشان ده‌دا که تاپله‌ی
خه‌باتی چه‌کدارانه له‌به‌رامبه‌ر
ڕژێمی نه‌زانی و تاوان ده‌چێ و له‌شوێنه‌کانی دیکه
زۆرایه‌تی خه‌ڵک ده‌نگ‌ده‌دا به
[سازبوونی] حکومه‌تی ئیسلامی، ده‌بێ به‌و
ئاکامه‌بگه‌ین که چه‌ند حیزبی
(حیزبی‌ناوچه‌یی) سازکردن بۆ چه‌په‌کان له‌ئێران
له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، تاریخی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و‌حیزبانه
پێویسته و له‌هه‌مان کاتێشدا بۆ
درێژه‌دان به، یان سازکردنی زۆرترین یارمه‌تی و
هاوبیری له‌نێوان ئه‌واندا حه‌ولی
دایمی بدرێ. ئه‌وکات ده‌کرا هه‌م کۆمه‌ڵه و هه‌م
یه‌کیه‌تی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست
(اتحاد
مبارزان کمونیست) به‌ڕاده‌یه‌کی به‌رزتر له
ئه‌زموون و هۆشیاری
"بگه‌ڕێنه‌وه"
[پێش تێکه‌ڵ‌بوونیان و سازکردنی حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران] بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌مووه ڕق‌وتوڕه‌ییه له‌یه‌کتر و ده‌سته‌ی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ سازنه‌با
(ل 25
،"تاریچی
دۆڕاو"، به‌شی چواره‌م).
کاک شوعه‌یب وناسیۆنالیزم
کاک شوعه‌یب جیاوازی داده‌نێ له‌نێوان
ناسیۆنالیسته‌کان:
"...
به‌ڕاستی داخوا ده‌کری دوکتور موحه‌مه‌د موسه‌دیق،
ڕه‌زاشا و حه‌مه‌ڕه‌زاشا، سون‌یاتسن، ما‌و، حیزبی
کۆمۆنیستی چین، نیهرۆ، حیزبی
دیموکراتی کوردستان و ده‌یان نمونه‌ی دیکه له
ئێران و دنیادا،
هه‌موویان له تۆڕێک
هاوێین و پێیان بڵێین ناسیۆنالیست؟..."
(ل31،
"تاریخی دۆڕاو"، به‌شی
چواره‌م)
شه‌رتومه‌رجی
کۆمه‌ڵه‌ی کاک‌برایم بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ
حیزبه‌کوردییه‌کان
به‌پێی قسه‌کانی کاک‌حه‌سه‌ن‌ڕه‌حمان‌په‌نا
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ڕیبه‌ری ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)،
شه‌رتومه‌رجی ئه‌و ڕێکخراوه بۆ هاوکاری
له‌گه‌ڵ حیزبه‌کوردییه‌کان ئه‌وانه‌یه:
"1 –
هەموو لایەنێك ئەوە بە فەرمى بناسن كە دەسەڵات
مافى
خەڵكە.
2 –
دەست نەبردن بۆ چەك لە كوردستاندا ببێتە یاسا و
هەموومان ئیمزاى
لەسەر بكەین.
3 –
بەڕەسمى ناسینى ئازادى سیاسى بۆ خەڵكى كوردستان.
4 –
هەوڵدان بۆ ڕووخانى كۆمارى ئیسلامى بەپێى
بەرژەوەندى خەڵك نەك بەپێى بەرژەوەندى
ئەمریكا و هێزە دەرەكییەكان.
5 –
بەرەسمى ناسینى مافە سەرەتاییەكانى خەڵكى
كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دیارە ئێمە هەم لە
ساڵى 57 و هەم لە 16ى گەلاوێژدا
ئەو خرۆشى جەماوەریەمان بینى. بۆیە پێموایە دەكرێت
بەرە پێكبێت، بەڵام ئەو مەرجانەى
تێدابێت. ئەگەر حزبى دیموكرات بیكات و بڵێت ئەمانە
مەرجى ئێمەیە هەرئێستا ئامادەم
ئیمزاى بكەم. (ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات:"شه‌ش حیزبی
سیاسی ڕۆژهه‌ڵا‌ی کوردستان
له‌مێزگردێک‌دا کۆده‌بنه‌وه، کاوان حومه‌ر
سه‌لامی،
008.04.38،http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/04/28/1541.phtml
سه‌رچاوه‌کان
1. V.I.Lenin, http://www.marxists.org/archive/lenin/works/1914/self-det/index.htm
|