|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی کاک که‌یوان سه‌نایی و
حیزبی کۆمه‌ڵه
20008.08.21
به‌شی یه‌که‌م:
ده‌بێ قانونی کردنی حیزبه‌کوردییه‌کان
بکه‌ینه ئه‌رکێکی جه‌ماوه‌ری!
1.
سه‌ردێڕه‌کان
ده‌بێ له
وه‌نه‌و‌شه‌وه و گه‌زیزه‌کانی ئازادی فێری
خه‌بات‌بین!
(A)
بۆچی ده‌بێ حیزبه‌کان بکرێنه
قانونی؟
ئه‌لف:
کاک که‌یوان سه‌نایی
پاره‌یه‌کی به‌قه‌رز داوه
به
حیزبی کۆمه‌ڵه به‌ڵام تائێستا ئه‌و پاره‌ی
پێنه‌دراوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و
کێشه‌یه‌ی کاک که‌یوان و حیزبی کۆمه‌ڵه هی
تاقه‌که‌سه.
به‌ڵام گیروگرفته‌که
لایه‌نی سیاسی، قانونی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریشی
هه‌یه.
ب:
لایه‌نی سیاسی وکولتوری پرسه‌که
ئه‌وه‌یه که سکرتێری
کۆمه‌ڵه که‌سێکه که وه‌ک ڕێبه‌ریکی سیاسی ده‌ورێکی
گشتی و هه‌موانیی هه‌یه.
شارومه‌ندانی کوردستان
چاوه‌ڕوانی ڕه‌فتاری جوانیان له‌و هه‌یه.
له‌لایه‌کی
دیکه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبی کۆمه‌ڵه حیزبێکی قانونی
وپاڕله‌مانی نییه،
سکاڵا
کردن له‌و حیزبه و ئه‌ندامه‌کانی ده‌بێته کارێکی
زۆر
چه‌توون. له‌وڵاتێک
که حیزبی قانونی هه‌یه
و پارڵه‌مان و دادگه‌کان له‌حیزب و ده‌وڵه‌ت
جیابوونه‌وه و له‌ژێر چاوه‌دێری
پاڕله‌ماندان، گه‌یشتنی تاقه‌که‌سه‌کان
به‌مافه‌کانیان زۆر هاسانتر ده‌بێته‌وه.
پ:
زۆرتری حیزبه‌کوردییه‌کان نایانه‌وێ خۆیان قانونی
بکه‌ن و به‌وشێوه سوکایه‌تی ده‌که‌ن به حیزبه‌کانی
خۆیان،
به تاقه‌که‌سه‌کان و
گه‌لی کورد. سه‌رۆکی حیزبه‌کان و ئه‌ندامه‌کان
وه‌ک هه‌ر شارومه‌ندێکی دیکه وان و
ئینسانن و توشی هه‌ڵه و کاری خراپ کردن ده‌بن.
کاتێک قانون هه‌بێ هه‌ر تاقه‌که‌سه
به‌رپرسی کرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بێ و سه‌رۆکی
حیزبێکیش به‌رپرسی هه‌ڵه‌کانی خۆی؛ و
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کانی ڕاست‌نه‌کاته‌وه، سکاڵای
لێده‌کرێ.
ت:
حیزبی کۆمه‌ڵه وحیزبه‌به‌پارێزه‌کانی دیکه ده‌زانن
که
حیزبه‌که‌یان زۆرتر ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕکوێره
تاحیزب و مافه‌کانی
تاقه‌که‌که‌سه‌کان به‌سیستمه‌م له‌ژێرپێ ده‌نێنن
به‌ڵام خۆیان به‌زیره‌ک ده‌زانن و
ده‌یانه‌وێ تاقه‌که‌سه‌کان و جیاوازبیره‌کان
تاوانبار که‌ن و بڵێن خه‌تای وانه
و بیان
ترسێنن بۆ
ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه‌ی
بکه‌ن و ده‌ست له‌مافه‌کانیان
هه‌ڵگرن.
ج:
یه‌کێک له‌و‌شێوه ترساندنانه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن
ئێمه
دژی ڕژێمی ئێرانین و نابێ باسی ئێمه بکه‌ن بۆ
کورد زه‌ره‌دی هه‌یه! دیاره لێره‌دا
مه‌به‌ستیان له کورد تاقمی خۆیانه. یان حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)
به‌جیاوازبیران ده‌ڵێ زه‌ره‌د له کۆمۆ‌نیستان
ده‌ده‌ن! دیاره ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان
له کۆمۆنیست به‌رپرسه‌گه‌نده‌ڵه‌لانی خۆیانه!
ده‌نا ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ حیزبه‌کوردییه‌کان وه‌ک
کۆماری ئیسلامی مافی
شارومه‌ندانی پێشێل که‌ن، جیاوازی وان له‌گه‌ڵ
ڕژێم چییه؟
چ:
حیزبی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
(کۆمه‌ڵه)،
به‌پێی پێڕه‌وبه‌رنامه‌که‌یان
سۆسیالیست و کۆمۆنیستن. به‌ڵام چونکه باوه‌ڕیان به
پارڵه‌مان و حکومه‌تی قانون نییه، ده‌بنه
به‌پارێزی توندوتیژ.
ئه‌ودوو حیزبه وه‌ک
حیزبی دیموکرات پاره له یه‌کیه‌تی یان پارتی
وه‌رده‌گرن. ئه‌و پاره له‌ژێر
چاوه‌دێری پاڕله‌مانی کوردستان و شارومه‌ندانی
کوردستاندا دابه‌ش‌ناکرێ وته‌نانه‌ت
ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌ش ئاگایا‌ن لێ نییه که
چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌کرێ.
ئه‌و‌شێوه ژیان وکاره، ڕێبه‌روبه‌رپرس و به‌شێک له
ئه‌ندامه‌کانی توشی گه‌نده‌ڵی
کردووه.
(B)
پێشنیار بۆ پڕۆژه و بڕیارنامه بۆ قانونی کردنی
حیزبه‌کان
پێموایه
ده‌بێ
پڕۆژه‌یه‌ک دابڕ‌ێژین و بڕیارنامه‌یه‌ک
بنووسین و قسه‌وباسی له‌سه‌ر وه‌ڕێ خه‌ین و
دوایه‌ش تێکۆشان بۆ دابین‌کردنی
بکه‌ینه ئه‌رکی خۆمان.
ئه‌لف:
به‌شی یه‌که‌می پڕۆژه‌که: پارله‌مانی کوردستان و
حیزبه‌کانی خوارووی کوردستان (عێراق) ده‌بێ گۆڕینی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیه
و سورییه باس بکه‌ن و داوا له‌و ده‌وڵه‌تانه
و شارومه‌ندانی وه‌ڵاته‌کانیان
بکه‌ن که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه به‌فه‌رمی بناسن.
ب:
به‌شی دووه‌م: پاڕله‌مانی کوردستان قسه‌وباس
له‌سه‌ر
قانونی کردنی حیزبه‌کوردییه‌کان وه‌ڕێ خا و حیزبه‌کانی هه‌ر
سێ پارچه که، که له
خوارووی کوردستان تێکۆشانیان هه‌یه بکاته قانونی.
پ: به‌شی سێیه‌م: کوردی تاراوگه جوڵانه‌وه‌یه‌کی
به‌رین
وه‌ڕێ خا بۆ قانونی کردنی حیزبه‌کانی کوردستان له
ئوروپا و
ئه‌مریکا.
ت:
به‌شی چواره‌م: ده‌سته‌یه‌ک دانرێ بۆ یارمه‌تی
ئه‌و
که‌سانه‌ی که حیزبه‌کان زوڵمیان لێکردوون بۆ
ئه‌وه‌ی هاسانتر به مافی قانونی
خۆیان بگه‌ن.
1-1
پێشه‌کی
له‌وڕۆڕا قسه‌وباسێک له‌سه‌ر
گرینگی قانونی و
پارڵه‌مانی کردنی حیزبه‌کانی کوردستان
وبه‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی تاقه‌که‌سه‌کان
ده‌ست پێده‌که‌م. باسه‌کان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن
به‌ڵام ده‌کرێ وه‌ک زنجیره‌یه‌کیش
بخوێندرێنه‌وه.
1-2-
حیکایه‌تی دۆستایه‌تی وه‌نه‌وشه‌و
گه‌زیزه
ده‌ڵێن
ڕۆژێک مامۆستا گۆران له‌به‌ر کانییه‌کی ڕوونی
به‌رتریفه‌ی مانگه‌شه‌و داده‌نیشی و له‌پڕا خه‌مبار
ده‌بێ و
ده‌ڵێ:
دڵی من بۆ ته‌لێک وه‌نه‌وشه په‌رۆشه
که له‌ژێر سێبه‌ری
توتڕکا خامۆشه.
ده‌گێڕنه‌وه
شنه‌ی بای ئازادی بۆنی گوڵه وه‌نه‌وشه‌که
ده‌با بۆ گه‌زیزه‌یه‌ک که زیندانی
کرابوو. گه‌زیزه‌که به‌تاوانی هێنانی هه‌واڵی
به‌هار یه‌خسیر کرابوو ، کاتێک
بۆنی وه‌نه‌وشه‌که‌ی بۆده‌چێ
زۆر به‌هێز ده‌بێ
وهه‌ڵده‌ستێ
له‌سه‌ر دیواری زیندان شیعره‌که
ده‌نووسێته‌وه و په‌نجه‌ر‌ه‌ی
زیندانه‌که‌ی ده‌شکێنێ و ده‌چێته‌لای
وه‌نه‌وشه‌که. ده‌ڵێن دوای ئه‌و ڕووداوه
خه‌ڵکی شاره‌که‌ی گه‌زیزه و وه‌نه‌وشه ده‌چن زیندانی
زۆرداره‌کورده
ده‌ڕووخێنن.
1-2-
کاک که‌یوان سه‌نایی و تێکۆشانه
تاریخییه‌که‌ی
ئه‌لف:
کاک عه‌باس وه‌لی ئه‌و
وه‌نه‌وشه زانایه‌یه
که
به‌یارمه‌تی گه‌زیزه‌کان
زانستگه‌یه‌کی دیموکراتانه و به‌شێوه‌ی
ئوروپایه‌ی
له
خوارووی کوردستان (عێراق) ساز کرد به‌ڵام
به‌پارێزه‌تونوتیژه‌کان لایان برد. دیاره
ڕێبازی کاک عه‌باس ون نه‌بووه و خه‌باته‌که‌ی
هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه. ئێستاش کاک
که‌یوان سه‌نایی ناوی چووه‌ته
تاریخی کوردستان وه‌ک
که‌سێک له ئوروپا که حیزبێکی
کوردی زوڵمی لێکردووه و بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی
له قانون که‌لک وه‌رده‌گرێ.
ب:
ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که کاک
که‌یوان
سه‌نایی، که هه‌ڵسوڕاوێکی پێشووی کۆمه‌ڵه‌یه،
له ساڵی 2006 پاره‌یه‌ک (55 هه‌زار
یۆرۆ) به‌قه‌رزده‌دا به‌ڕێکخراوه‌که‌ی به‌ڵام
تائێستا حیزبی کۆمه‌ڵه
ئه‌وپوڵه‌ی
نه‌داوه‌ته‌وه.
کاتێک کاک که‌یوان لێی ڕوون‌د‌ه‌بێته‌وه که
پاره‌که‌ی
نادرێته‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دادگه‌ی سلێمانی
ده‌گرێ و سکاڵا‌یه‌ک له سه‌رۆکی
ئه‌وحیزبه کاک عه‌وڵا موهته‌دی تۆمار ده‌کا که
به‌ڵێنی دابوو پاره‌که‌ی کاتی خۆی
بداته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس
دادگه‌ی سلێمانی سکاڵاکه‌ی کاک
که‌یوانی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
پ:
کاک که‌یوان له وڵاتێکئ ئوروپایی خوێندوویه و کاری
کردووه و ده‌ژی وده‌یه‌وێ وه‌ک شارومه‌ندێکی ئه‌و
وڵاته ببزوێته‌وه و کاتێک زڵمی
لێده‌کرێ بۆ گه‌یشتن به مافه‌که‌ی له‌قانون
که‌لک وه‌رگرێ.
کاک
که‌یوان ده‌یه‌وێ کوردستانیش وه‌ک
وڵاتێکی ئوروپایی بێ و له‌ویش حکومه‌تی قانون زاڵ
بێ. هه‌ر بۆیه‌ش داواکه‌ی
ده‌باته دادگه‌یه‌کی کوردستان.
ت:
کاک که‌یوان نمونه‌ی شارومه‌ندی هه‌ڵسوڕاوه
وناترسێ
بڵێ "نا!" کاک که‌یوان کارێکی بڤه‌ی کردووه و
نه‌ترساوه که له مافی خۆی به‌رگری بکا
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌ق‌خواردنه‌که له‌لایه‌ن
سه‌رۆکی حیزبێکی کورد بێ.
کاک كه‌یوان
به‌تێکۆشانی خۆی شارومه‌ندانی کوردستانیش وشیار
ده‌کاته‌وه که سه‌ربه‌رزبژین و زڵم
و زۆر له هیچ که‌س قبوڵ نه‌که‌ن.
کاک که‌یوان
هه‌روه‌ها پرسی
قانونی کردنی حیزبه‌کانی کردووه‌ته پرسێکی
ڕۆژ.
1-3-
به‌رپرسه‌کانی قانونی نه‌کرانی حیزبه‌کان
کێن؟
ئه‌لف:
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
پێگه‌ی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه به‌ڵام یه‌که‌م: به‌هۆی
دڕنده‌یی
ڕژێمه‌ناوه‌ندییه‌کان و قانونی
بنه‌ڕه‌تییه‌دژه‌کورده‌کانیان قانونی نه‌بوون
و دووه‌م
به‌هۆی حه‌ول نه‌دانی خۆیان وزاڵبوونی بیرورای
باوه‌ڕکوێرانه و نه‌گۆڕینی
پڕۆگرامی حیزبه‌کانیان و که‌لک وه‌رنه‌گرتن له
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی
زانستی.
ب:
حیزبی دیمکرات
له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له 1946
تێکۆشانی ئازادی هه‌بوو و به‌ڵام دوای تێکشکانی
کۆمار له‌لایه‌ن ڕژێمی
شاوه ناقانونی
کرا.
کۆمه‌ڵه و دیموکرات سه‌رده‌می ڕووخانی شا له
ڕۆژهه‌ڵات
به‌ئازادی کاری سیاسی‌یان ده‌کرد به‌لام دوای هێرشی
کۆماری ئیسلامی ناقانونی کران.
پ:
بیست و پێنج ساڵی له‌قیس چوو:
دوای
زاڵ‌بوونه‌وه‌ی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی
به‌سه‌رکوردستاندا، به‌شێکی زۆر له کادڕ و
ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی حیزبه‌کوردییه‌کان
بوونه په‌نابه‌ر و شارومه‌ندی
وڵاته‌ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان. ده‌توانین
بڵێین ئه‌وشه‌پۆله له (1983)-ی
عیساییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستا هه‌زاران
کورد له‌ووڵاتانه ده‌ژین. به‌ڵام
تائێستا واتا ساڵی 2008 هیچ حه‌ولێک نه‌دراوه بۆ
پاڕله‌مانی کردنی
ئه‌وحیزبانه.
ت:
16
ساڵی له قیس چوو:
له خوارووی کوردستان
(عێراق)
له‌ساڵی (1992)-ڕا ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مانی هه‌رێم
هه‌یه. به‌ڵام حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) حه‌ولیان نه‌داوه
خۆیان قانونی
که‌ن.
ج: یه‌کیه‌تی و پارتی پاره‌یان داوه به
حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌لات و به‌شه‌کانی دیکه به‌بێ ئاگاداری
پاڕله‌مان و ئه‌وانیش به‌رپرسن له
گه‌نده‌ڵ بوونی ئه‌و حیزبانه.
1- 4-
سه‌رچاوه‌کان
1.
ده‌قی
سکاڵا نامه‌ی کاک که‌یوان سه‌نایی له سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه:
http://www.renesans.info/print.php?id=6210
2.
دادگای سلێمانی شکایه‌تی که‌یوان سه‌نایی
ڕه‌تکرده‌وه،
2008-08-07
http://www.renesans.info/articles.php?id=6938
|