|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی قاره‌مان و تاریخسازی
کۆمه‌ڵه
2008.07.21
کاک حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا و کاک عه‌بدوڵا
موهته‌دی دووبرای ناته‌با
!
[به‌شی یه‌که‌م]
1-
پێشه‌کی
له‌وڕۆڕا قسه‌وباسێک له‌سه‌ر فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت
به‌ناوی
کۆمه‌ڵه (ف.ف.ب.ک.) ده‌ست‌پێده‌که‌م. باسه‌کان
سه‌ربه‌خۆ ده‌بن به‌ڵام ده‌کرێ وه‌ک
زنجیره‌یه‌کیش بخوێندرێنه‌وه.
1-1
ده‌سته‌کوێرباوه‌ڕه‌کان زۆر وه‌ک یه‌کتر
ده‌چن
به‌گشتی ده‌سته‌کوێرباوه‌ڕه‌کان (سێکته‌کان)،
له
هه‌موو دنیایه، دژی دیموکراتی و ئاواڵه‌یی و
بیروبۆچوونی تازه‌ن. سه‌رۆکێک
ده‌په‌رستن و به‌جیاوازبیره‌کان ده‌ڵێن نه‌یار و
دوژمن.
چه‌نده دراکولا له خاچ د‌ه‌ترسا، ئه‌و‌ده‌ستانه
ئه‌وه‌نده له
ئازادی ده‌ترسێن! چونکه ئازادی بیروڕا ئه‌وان
به‌خه‌ڵک ده‌ناسێنی وده‌بێته هۆی
مه‌رگیان.
پێش
کۆنگره‌ی دوازده، ده‌سته‌ی کوێرباوه‌ڕی
کاک‌عه‌وڵای موهته‌دی له‌سه‌ره‌تاوه حاشایان له
بوونی که‌مینه‌یه‌ک ده‌کرد که
له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشاندا بوو،
که‌مینه‌یه‌ک که جیاوازبیربوو.
دوایه که که‌مینه خۆی ناساند وه‌ک ڕه‌وتی
چاکسازی، به‌ته‌واوی هێزی خۆیان
دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ کرد.
کوتیان که‌سانێک له‌ده‌ره‌وه به‌شێک
له‌ئه‌ندامانیان
فریوداوه
وته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌وده‌م
به‌سه‌رۆکایه‌تی کاک عه‌وڵا
نامه‌یه‌کی ناوخۆیی بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه نووسی و
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ناساند:
کاک ڕێبوار ڕه‌شید که تێکۆشه‌رێکی سیاسی و نووسه‌ر
و وه‌رگێڕێکی ناسراوه.
ده‌فته‌ری سیاسی به‌کاک ڕێبواری کوت نه‌یار و
داوای کرد له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه که
ئه‌و ڕێ نه‌ده‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌گشتییه‌کانی
کۆمه‌ڵه! دوایه نامه‌که به حه‌ولی
جیاوازبیران له‌سه‌ر ئینته‌رنێت (ماڵپه‌ڕی
دیمانه) بڵاو بووه‌وه و بوو به‌هۆ‌ی
توڕه‌ییه‌کی زۆری به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و
جیاوازبیره‌کان و ده‌فته‌ری
سیاسی له‌قاودرا.
ده‌فته‌ری سیاسی
ئه‌وده‌م له‌جیات وه‌ڕێ‌خستنی خه‌باتی بیروڕا
ده‌ستی کرد به‌داتاشێنی نه‌یار و
دوژمن و هه‌ر بۆ‌یه‌ش تێدا چوو.
ئێستا
کاک حه‌سه‌ن
ڕه‌حمانپه‌ناو و دۆسته‌کانی واتا جووت‌ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجی
هه‌ر ئه‌وڕێبازه‌یان هه‌ڵبژاردووه و هه‌ربۆیه‌ش
وه‌ک ده‌سته‌ی کاک عه‌بدوڵا
ده‌چنه‌مۆزه‌خانه‌ی تاریخی کوردستان.
کاک حه‌سه‌ن نووسیویه که‌ده‌سته‌یه‌ک له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
هێندێک له‌ئه‌ندامانیان فریوداوه و فراکسیۆنیان بۆ دامه‌زراندوون!
کاک حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌ده‌سته‌یه‌ک له
هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌ڵه (کاک یۆسف ئه‌رده‌ڵان، کاک
شوعه‌یب زه‌که‌ریایی،...) که
پشتیوانیان له (ف.ف.ب.ک.) کردووه نووسیوویه:
"...ئێوه
پشتیوانی فراکسیۆن نین به‌ڵکو خودی فراکسیۆنن.
ئێوه له دامه‌زرێنه‌ران، ئاماده‌کارانی
پلاتفۆرم و ده‌سته‌ی ڕابه‌ری ئه‌ون،
ته‌واوی به‌ڵگه‌کان و تێکۆشانه‌کانی ئێوه پێش
خۆناساندنی فراکسیۆن ئه‌وڕاستییه
نیشان ده‌دا. به‌ڵام بۆچی ئێستا له به‌رگی به‌رگری
و پشتیوانی له فراکسیۆندا خۆتان
نیشان ده‌ده‌ن؟ ئه‌و خۆپارێزییه ساویلکانه‌ی ئێوه
له‌به‌ر ترس له بیروڕای گشتییه.
وه‌دیارکه‌وتنی تازه‌ی خۆتان ده‌بێ به
به‌پارێزییه‌وه ڕابگه‌یێنن و حاشا بکه‌ن له
ده‌وری خۆتان له دارشتنی ئه‌و کاره (بڕاونه
سه‌رچاوه‌کان)."
کاک حه‌سه‌ن وه‌ک ڕێکخراوه پۆلیسییه‌کانی
سۆڤییه‌تی پێشوو
و گه‌شتاپۆ خه‌ریکه "تاوانکاره‌کان" و
"ئاژاوه‌چییه‌کان" بدۆزێته‌وه! ئه‌و جیاواز
بیره‌کان وا ده‌ناسێنێ. هه‌ر ئاواشیان کردووه بۆیه
فراکسیۆن نووسیویه ناچار بووه
خۆی بناسێنێ. ئه‌گه‌ر کاک حه‌سه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
هه‌با به‌شێک
له‌و ئاژاوه‌چییانه‌ی
ده‌گرت و له‌به‌ندی خانه‌ی ده‌هاویشتن و
هێندێکیشیانی ده‌کوشت
و ڕۆحی ستالینی له
گۆڕدا شا‌د ده‌کرد.
باسکارێک به‌ناوی کاک عه‌لی ئه‌حمه‌دی نوسیوویه،
کاک
حه‌سه‌ن له‌جیات سه‌رکوتی بیروڕا، وه‌ره باسی
سیاسی وتیۆری بکه (بروانه
سه‌رچاوه‌کان)!
پێشنیاره‌که جوانه به‌ڵام کاک حه‌سه‌ن و دۆسته‌کانی
هه‌تا ئێستا ئاوا خه‌باتی بیروڕایان کردووه:
کۆمۆنیزم باشه! ناسیۆنالیزم خراپه!
کاک حه‌سه‌ن وه‌ک براگه‌وره‌یه‌ک که نسحه‌تی
براچکۆڵه‌که‌ی د‌ه‌کا هه‌ڵسوڕاوه. له‌پێوه‌ندی
واشدا دیموکراتی، ئاواڵه‌یی،
خۆشویستن، کاروتێکۆشان وئاشتی و به‌رامبه‌ری نییه.
یان له‌گه‌ڵ تایه‌فه‌ی ئێمه‌ی
یان دوژمنی ئێمه! ته‌واوبوو بڕاوه!
هه‌ربۆیه‌شه ده‌بێ ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
ته‌رتوتونا بکرێ و ڕێکخراوه‌یه‌کی
ته‌واو دیموکراتانه‌سازکرێ: حیزبی سۆسیالیستی
کوردستان
(کۆمه‌ڵه)!
به‌پارێز بوون عه‌یب نییه. به‌پارێزه‌کان وه‌ک
لیبڕاڵ،
دیموکرات و ڕادیکاڵه‌کان هێزی ئابوری، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتورین. ئه‌وه‌ی کاک
حه‌سه‌ن و هاوڕێکانی ناخۆشه‌ویست کردووه دژایه‌تی
وانه له‌گه‌ڵ دیموکراتی. له
کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه ئه‌و چوارهێزه پێکه‌وه
د‌ه‌ژین و خه‌باتی هێمنانه‌ی سیاسی
ده‌که‌ن.
له‌وڵاتێکی دیموکراتانه هه‌رحیزب و ده‌سته‌یه‌ک
بیروڕای
خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه و حیزبه‌کان خه‌ڵک وه‌ک په‌ز
چاولێناکه‌ن و خۆیان پێ شوان
نییه. جابۆیه کاک حه‌سه‌ن! هیچ حیزب و ده‌سته‌یه‌ک
ناترسێ له پۆلیس. چونکه له‌شکر و
پۆلیس و دادگه‌کان له‌یه‌کتر جیاوازن وئازادی
بیر‌ورا سه‌لماوه. خۆ وه‌ک حیزبه‌که‌ی
تۆ نییه! ئێوه
له‌به‌رنامه بۆ کوردستان، حیزبه‌کوردییه‌کان و
نه‌ته‌وه‌ی کوردتان
نایاسایی کردووه. کاتێکیش ده‌سه‌ڵاتان بوو خه‌ریکی
کوشتاری جیاوازبیر و
ناسیۆنالیسته‌کان ده‌بن: دۆسته‌کانتان له
سۆڤییه‌تی پێشوو وایان کرد وتێدا
چوون.
کاک شوعه‌یب و... کاک یۆسفیش هه‌روان و کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتانه‌یان قبوڵه و بیروڕای خۆیان
بڵاوکردووه‌ته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که
بیروڕای وانیان پێ‌باشه پاره له سه‌یدبرایم و پارتی
ویه‌کیه‌تی وه‌رناگرن.
کار
ده‌که‌ن یان ده‌خوێنن و ئازادانه حیزب و
د‌ه‌سته هه‌ڵده‌بژێرن. وه‌ک تۆ نین که
ناوێری بیروڕای جیاوازت هه‌بێ چونکه کاک برایم
پاره‌که‌ت لێ
ده‌بڕێ.
کاک حه‌سه‌ن! ئه‌تۆ بۆیه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتت پێ
خراپه. فێر
نه‌بووی به پاره‌ی خۆت بژی، زه‌حمه‌ت بکێشی و
منه‌تباری زۆرداران نه‌بی. تۆ
ناتوانی وه‌ک بولبول بژی له‌نێو گوڵزار، چونکه ژیانی
قه‌ل و که‌لاک‌خواردنت
هه‌ڵبژاردووه. هه‌ربۆیه‌ش لێت حاڵیم: تاوانی
فراکسیۆن ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ له
گولستان و وه‌ک بولبول بژی.
1- 2-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: کوردی
1.
پشتیوانی له فراکسیۆنی "فه‌عالییه‌ت به‌ناوی
کۆمه‌ڵه"،
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست.
ب: فارسی
1.
رحمان‌پناه، حسن، اپورتونیسم سیاسی در دفاع از
اعلام
"فراکسیون
درون کومه‌له"،2008.07.18
ashti.com
2.
احمدی، علی، ایاالناس، اسلام در خ..ر است!،
ashti.com
|