|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن ڕه‌وتی که‌مینه‌ی ناوحیزبی کۆمۆنیستی ئێران
(کۆمه‌ڵه) به‌هێزتر که‌ین؟
2008.07.20
فراکسیۆن په‌نجه‌ره‌ی زیندانی شکاند، ئێستا نۆره‌ی
ته‌رتوتوناکردنی زیندانه‌که‌یه!
[به‌شی سێیه‌م وکۆتایی]
3-
سه‌ردێڕه‌کان
پیرۆز‌بێ خۆناساندنی فراکسیۆن!
(A)
چوار ده‌سکه‌وتی تاریخی
خۆناساندنه‌که
1.
فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت به‌ناوی کۆمه‌ڵه
(ف.ف.ن.ک.) چه‌ندڕۆژ
له‌مه‌و‌به‌ر له‌دایک‌بوونی
خۆی ڕاگه‌یاند و نیشانی دا
که‌تازه هیچ به‌پاریزێک ناتوانێ پێش ئازادی
ده‌ربڕینی بیر‌ورا له شارومه‌ندانی
کوردستان بستێنێ. به‌وشێوه ڕابه‌ری ڕادیکاڵ،
دیموکرات و
لیبڕاڵی کۆمه‌ڵه و به‌شێک
له کادڕه‌کان (سه‌رجه‌م 46 که‌س) به‌جیا ده‌ستیان
به‌کاروباری خۆیان کرد و خۆیان
له‌ڕابه‌ری به‌پارێز و به‌پاڕیزی توندوتیژی
جیاکرده‌وه.
فراکسیۆن له به‌یانه‌که‌ی دا نووسیویه ناچار بووه
خۆی
ئاشکرا بکا چونکه له‌ناو ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
بیروڕای نوێ سه‌رکوت ده‌کرێ. چه‌ند
ڕۆژدوای
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانه‌که، کۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌فارسه‌کانی
جووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده-مازوجی هێرشێان
کرده‌سه‌ر فراکسیۆن و نیشانیان دا که
حیزبه‌که‌یان مه‌رگ‌په‌رست و ئازادیکوژه (بڕوانه
حامید سعیدی، فه‌رزاد
یارئه‌حمه‌دی...).
2.
ئه‌ندامانی (ف.ف.ن.ک.) به‌هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌نگاوه
خۆیان ڕزگارکرد له‌که‌شی خنکاندنی زاڵ به‌سه‌ر
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)-دا
و بیروڕا بڤه‌کانی خۆیان
بڵاوکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شارومه‌ند و
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان
ئازادانه قسه‌وباسیان له‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌موو
گه‌شه بکه‌ن.
3.
(ف.ف.ب.ک.) قسه‌وباس له‌سه‌ر کوردستانی کردنی
کۆمه‌ڵه‌ی
وه‌ڕێ‌خستووه. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکی تاریخی
دیکه‌یه چونکه
کۆمۆنیسته شۆ‌ڤه‌نیسته فارسه‌کان زیاتر له
بیست ساڵه به‌ته‌واوی هێزی خۆیان
پێش گه‌شه‌ی بیرورایه‌کی وایان گرتووه.
4.
خۆناساندنه‌که ڕێگا خۆش ده‌کا
بۆ ته‌رتوتوناکردنی ئاخر
قه‌ڵای به پووشه‌که سازکراوی به‌پارێزه‌کان
واتا ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه) و
جووت ده‌سته باوه‌ڕکوێره‌که‌ی عه‌لیزاده-مازوجی.
دیاره ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی هێمانه و به‌خه‌باتی بیر‌ورا
و سیاسی بێ.
(B)
ئه‌رکه‌کان
ده‌بێ
جووت‌ده‌سته‌ی عه‌لیزاده-مازوجی به‌خه‌باتی
بێ‌وچانی سیاسی و بیر‌ورا ولێکۆڵینه‌وه جوانتر
بناسرێن و دژایه‌تی وان له گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌ی کورد و کرێکاران ئاشکرا بکرێ وه‌ک
حیزبی توده بێ‌ئابڕووکرێن و
به‌ڕێ‌کرێن بۆ مۆزه‌خانه. هاوکات
ده‌بێ له‌سه‌رڕا کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تازه
سازکرێ.
ئه‌لف: خه‌باتی سیاسی
1.
ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا به‌ردی بناغه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی
تازه‌ی کوردستانه و ئه‌رکی هه‌موومانه که وه‌ک
شارومه‌ندی هه‌ڵسوڕاو به‌دڵ
وبه‌گیان پشتیوانی له (ف.ف.ب.ک.) بکه‌ین.
تائێستا
هه‌شت کادڕ و
هه‌ڵسوراوی کۆنی
کۆمه‌ڵه و باسکاری ڕێبازی تازه واتا کاک یۆسفی
ئه‌رده‌ڵان و
ڕه‌حمانی ئه‌رغه‌وانی، یه‌حیا ده‌وه‌نداری،
شوعه‌یبی زه‌که‌ریایی و وه‌حیدی عابدی،
جه‌وادی میشکی، محه‌مه‌دی موهته‌دی، داریووشی
نه‌ویدی به‌یانێکیان نووسیوه و
پشتیوانی خۆیان له فراکسیۆن ڕاگه‌یاندووه (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان).
دوو پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ش به‌ناوی به‌ختیار گه‌وێڵی و ئاکامی
به‌سیم په‌یوه‌ست بوون به فراکسیۆن
(بڕوانه سه‌رچاوه‌کان).
2.
ده‌بێ ڕابه‌ری به‌پارێزی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه)
ناچار
که‌ین که ده‌ست له‌بایکۆتی فراکسیۆن هه‌ڵگرێ و
بیروبۆچوونی وان له
ئامرازه ڕاگه‌یاندنه گشتییه ڕه‌سمییه‌کانی حیزب بڵاوکرێته‌وه.
3.
ده‌بێ تێکۆشانی ئێمزا کۆکردنه‌وه وکۆبوونه‌گرتن
وه‌ڕێ‌خه‌ین و له (ف.ف.ب.ک.) پشتیوانی بکه‌ین.
ب: خه‌باتی بیروڕا
ئێمه هه‌رچی زیاتر بایه‌خ‌دانێین بۆ
خه‌باتی بیروڕا
زووتر ده‌توانین جووت ده‌سته‌که بناسێنین. بۆ
سه‌ر که‌وتن ده‌بێ هه‌روه‌ها ڕێبازی
سۆسیالیزم، فێمینیزیم ، ناسیۆنالیزم و
ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه ڕوو‌ن که‌ینه‌وه و
خه‌باتی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی خۆ‌مان به‌هێزتر
که‌ین.
(C)
که‌موکورییه‌کانی به‌رنامه‌ی
فراکسیۆن
لێره‌دا زۆر به‌کورتی ئاما‌ژه ده‌که‌م
به‌که‌موکوڕییه‌کان. دوایه به‌تێروته‌سه‌لی باسیان
ده‌که‌م.
1.
باسی سۆسیالیزم ده‌بێ زیاتر گه‌شه‌ی
پێ‌بدرێ و
جیاوازی
سۆسیالیزمی دیموکراتانه له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی
به‌پارێز، لیبڕاڵ و ڕادیکاڵ ڕوو‌نتر
بکرێته‌وه.
2.
لێکۆڵینه‌وه و قسه‌وباسی زیاتر له‌سه‌ر نه‌ته‌وه
بوونی
کورد وستراتیژیای شۆرشی کورد پێویسته و
خۆڕزگارکردن
له ئێرانچییه‌تی.
3.
باسی فێمینزم وژینگه‌پارێز
نه‌کراوه.
5.
باسی ڕوونی سه‌رچاوه‌ی پاره‌و به‌ڕێچوون نه‌کراوه.
به‌ئاشکرا ده‌بێ
پاره‌ی کۆمه‌ڵه و موچه‌ی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی
وپێشمه‌رگه و
سه‌رۆک باس‌بکرێ.
6.
به‌ڵگه‌کانی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) ده‌بێ له‌به‌ر
ده‌ست
شارومه‌ندانی کوردستان داندرێ بۆ خوێندنه‌وه
ولێکۆڵینه‌وه.
3-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م له 2008.06.19 و
(2008.07.09)-دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌وزنجیره کۆتایی دێ و زۆر زوو
زنجیره‌باسێکی
تازه ده‌ست‌پێده‌که‌م سه‌باره‌ت به فراکسیۆن.
3-4-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: به‌کوردی
1.
ڕاگه‌یاندنی فراکسیۆنی "فه‌عالییه‌ت به‌ناوی
کۆمه‌ڵه"،
www.bojanawa.com.
2.
پشتیوانی له فراکسیۆنی "فه‌عالییه‌ت به‌ناوی
کۆمه‌ڵه"،
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست: یۆسف ئه‌رده‌لان،...
3.
ئاگاداری، په‌یوه‌ست بوون به فراکسیۆنی تێکۆشان
به‌ناوی
کۆمه‌ڵه، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
4.
یارئه‌حمه‌دی، فه‌رزاد، ئایا فراکسیۆن هه‌نگاوێکه
بۆ
ئینشعابێکی تر له کۆمه‌ڵه، ashti.nu
ب: به‌فارسی
1.
سعیدی، حامد، در دفاع از سوسیالیسم...،
ashti.nu
|