|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.06.19
چۆن ڕه‌وتی که‌مینه‌ی ناو حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران (کۆمه‌ڵه) به‌هێزتر که‌ین؟
به‌شی یه‌که‌م
1.
کورته و ئاکام
ئه‌لف: پاره‌که ئاوری به‌تینی خه‌باتی سیاسی و
بیروڕای
دیموکراتانه قه‌ڵای کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی
ڕووخاند وئه‌م ساڵ نۆره‌ی
تێک‌وپێکدانی قه‌ڵای کاک برایمی عه‌لیزاده‌یه.
ب: خه‌باتی سیاسی و بیروڕا کێشه‌کانی ناو حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران (کۆمه‌ڵه)- ی توند‌وتیژتر کردووه‌ته‌وه و سێ
باڵی وه‌دیارخستووه، باڵی
که‌مینه (سۆسیالیست وکۆمۆنیسته‌لیبراڵ و
دیموکراته‌کوردستانییه‌کان)، باڵی کاک
برایمی عه‌لیزاده( کۆمۆنیسته‌لیبڕاڵه فارسه‌کان)
و باڵی کاک سه‌لاحی مازوجی
(
کۆمۆنیسته به‌پارێزه فارسه
توندوتیژه‌کان).
پ:
ئه‌گه‌ر به دووباڵی کاک‌برایم و کاک سه‌لاح بڵێین
دوو
ده‌سته‌ی باوه‌ڕ‌کوێر جوانتر چۆنییه‌تی کاروباری وان
وه‌دیار
ده‌که‌وێ.
ت: کاک‌برایمی عه‌لیزاده ده‌یه‌وێ وه‌ک کاک
عه‌بدوڵا‌موهته‌دی بکا و که‌مینه‌یه‌کی بێده‌نگ
سازکا. دیاره کاک عه‌بدوڵا چه‌نده
له پڕۆژه‌که‌ی سه‌رکه‌وت، کاک برایمیش هه‌ر ئه‌وه‌نده
سه‌رده‌که‌وێ.
ج: کاک عه‌بدوڵا و کاک‌برایم دوو پڕۆژه‌ی
جیاوازیان هه‌یه
گه‌رچی له‌بنه‌ڕه‌تڕا هه‌ردوکیان به‌پارێزن. ئه‌وان
ته‌نیا ڕه‌نگی په‌نجه‌ره‌ی
حیزبه‌کانیان جیاوازه. کاک عه‌بدوڵا پێش
له‌تکردنی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیستێکی لیبڕاڵی لێنینانه بوو
به‌ڵام کاتێک دیتی نایگرێ و
که‌مینه ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌یان ده‌وێ، ڕه‌نگه‌که‌ی
گۆڕی و بوو به به‌پارێزی
توندوتێژ و کۆمه‌ڵه‌ی دوو له‌ت‌کرد. ئێستا
کاک‌برایم بووه‌ته کۆمۆنیستێکی لیبراڵی
لێنینانه بۆ
ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌ی کاک سه‌لاحی مازوجی
که‌م‌هێزکا.
چ: ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ کوردستان وه‌ک
به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی کاک‌برایم دانێین، ده‌بینین
که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه قبوڵ
نه‌کراوه. که ئه‌وه سیاسه‌تی کاک سه‌لاحی
مازوجی‌یشه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌چه‌ند شوێن
باسی زمانی کوردی و پێوه‌ندی کورده‌کانی
به‌شه‌کانی دیکه کراوه
ده‌کرێ وه‌ک
سیاسه‌تی کاک‌برایم چاوی لێبکرێ بۆ
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بیروڕای گشتی کوردستان. دیاره
کاک‌برایم ده‌یه‌وێ به‌وشێوه که‌مینه‌ی ناو
کۆمه‌ڵه‌ش چه‌ک کا، که سیاسه‌تێکی
ڕوونتریان سه‌باره‌ت به پرسی کورد هه‌یه.
ح: سیاسه‌تی سۆسیالیست، فێمینست، ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزه دیموکراته‌کان ده‌بێ ئه‌وه‌بێ که
به‌جوانی جیاوازی باڵه‌کان
وه‌دیارخه‌ن و نه‌هێڵن کاک‌برایم دیسان
که‌لاکی
نیوه‌ڕوحی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
(کۆمه‌ڵه) زیندوو کاته‌وه.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ته‌واوی ماڵاوایی
بکرێ له
کۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسی مه‌نسوری حیکمه‌ت
و به‌ڕێ‌کرێ بۆ گۆرستانی
تاریخ.
خ: سیاسه‌تێکی وا ده‌توانێ ده‌سته‌ی کاک‌سه‌لاحی
مازوجی
بهاوێته باوه‌شی میراتخۆره‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌ت
(که پڕ به‌پێستیانه) و
ببێته
هۆی به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی کاک‌برایم و سه‌رکه‌وتنی
باڵی سۆسیالیسته کوردستانییه‌کانی
ناو ئه‌وحیزبه.
1-1-
پێشه‌کی
ئه‌لف: به‌هۆی نزیک‌بوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی (13)-ی
ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه) ناساندنی باڵه‌کانی ناو ئه‌وحیزبه
بووه‌ته بابه‌تێکی گرینگ.
هۆیه‌کی
دیکه‌ی به‌نرخ‌بوونی باسه‌که ئه‌وه‌یه که
که‌مینه‌ی ئه‌وحیزبه له‌ده‌ره‌وه‌ش
به‌هێزه و بووه‌ته ڕه‌وتێکی سیاسی که تازه هیچ
به‌پاریزێک ناتوانێ پێشی
پێ‌بگرێ.
ب: ئه‌و ڕه‌وته به‌هێزناکرێ مه‌گه‌ر باڵی
کاک‌برایم و
باڵی کاک سه‌لاح مازوجی جوان نه‌ناسرێن.
پ: باسه‌کانم سه‌ره‌تایی ده‌بن و بۆ وه‌ڕێ‌خستنی
قسه‌وباس
و وه‌ک زنجیره بڵاود‌بنه‌وه. وه‌رگێڕانه‌کان
سه‌ره‌تایین.
1-2-
حیزبه‌سیاسییه‌کان و باڵه‌کانیان
چن ؟
ئه‌لف: به‌پێی قاموسی ئاکسفۆرد "حیزبی سیاسی
ڕێکخراوه‌یه‌کی فه‌رمییه [که پێک‌هاتووه] بۆ
نوێنه‌رایه‌تی‌کردنی ئامانج و
قازانجه‌کانی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ئابورییه
جیاوازاه‌کان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا.
گه‌رچی [ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ] که هه‌موو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بۆ حکومه‌ت‌کردن
سیسته‌مێکی حیزبایه‌تییان نییه."
"حیزبه‌سیاسییه‌کان
ئامرازێکن بۆ ئه‌ندام دیتنه‌وه و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا. حیزبه‌کان
حه‌ول‌ده‌ده‌ن ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان
ڕێکوپێک که‌ن و به‌سه‌ریاندا زاڵ‌بن و له
سه‌رانسه‌ری وڵات
ببنه ڕابه‌ر."
له‌وتاره‌که‌دا هه‌روه‌ها باس‌کراوه که
سیسته‌مه‌حیزبییه‌کان جیاوازن و سیسته‌می
فره‌حیزبی و تاقه‌حیزبی
هه‌یه.
"کۆمه‌ڵناسه‌کانی
گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت حیزبه سیاسییه‌کان
وه‌ک ڕێکخراوه چاولیده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر دینامیزمی ڕێکخراوه‌کان
ده‌که‌ن. ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێی سرنجی وانن
ئه‌وانه‌ن: لێکدانه‌وه‌ی ژیان
وکاروباری
(background)ڕابه‌ر،
هه‌ڵسوڕاو و لاینه‌گره‌کان؛ [باس‌کردنی]
ئه‌و‌ئایدیۆلۆژیا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه که
هێزه‌کان پشتیوانی لێده‌که‌ن، [لێدوان] له
دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات له‌ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
که به‌شێک له حیزبه‌کانن،
هه‌روه‌ها [لێکدانه‌وه‌ی] ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی که بۆ
کێشانی پشتیوانی جه‌ماوه‌ر
به‌کار ده‌بردرێ."
"زاناکانی
سیاسه‌ت هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌یان کردووه
له‌سه‌ر ده‌وری حیزبه‌کان له‌ڕه‌وتی سیاسه‌تدا و
ڕاده‌ی ئاواڵه‌بوون یان داخراوی
وان".
له‌وتاره‌که‌دا نووسراوه که مارکسیسته نوێیه‌کان
(neo-Marxists) "
ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داریدا، ده‌سه‌ڵاتی
زاڵی ئابوری له‌ده‌ست چینی حاکم دایه، سیاسه‌تی
پارله‌مانی فریوکارانه‌یه و
سوک‌وهاسان ستراتیژیایه‌کی ئایدیۆلۆژیانه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی سرنجی [ئێمه] دوورخاته‌وه
له‌سه‌رچاوه‌ی ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی."
له وتاره‌که نووسراوه: ڕه‌خنه له‌بۆچوونی
مارکسیسته‌نوێ‌یه‌کان گیراوه:"گه‌رچی ده‌کرێ
ده‌سه‌ڵات کۆبێته‌وه له‌چنگ
ده‌سته‌یه‌کدا، بیرورای جه‌ماوه‌ر ئیمکانی
کارتێکردن له‌سه‌ر ئاکامی سیاسه‌تی
هه‌یه."
ب: له قاموسی سیاسه‌تی ئاکسفۆردا نووسراوه: باڵ
(faction)
"....
ده‌سته‌یه‌کی به‌ڕیکخراوه‌یه له‌ناو حیزبێکدا،
به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که
نزیک به‌دایمه
(semi-permanent)
هه‌ن بۆوێنه له
ژاپۆن و ئیتالیا".
1-3-
حیزب و ده‌سته له ڕوانگه‌ی کاک ناسر
نه‌سیمی
کاک ناسر نووسیویه:
"...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی
پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که کاک حه‌عفه‌ر بۆ خۆی پێشتر
له ڕیزی کۆمه‌ڵه‌دا بووه ، و
به باشی شاره‌زای ئه‌و ڕه‌وته جیاوازانه‌یه که
به ناو کۆمه‌ڵه‌وه کار ده‌که‌ن
، ته‌نانه‌ت وه‌ک تاکه که‌سیش زۆربه‌ی ئه‌و
که‌سانه ده‌ناسێت که له ڕیزی
ڕه‌هبه‌ری ئه‌و ڕه‌وتانه‌دان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ڕوو به خوێنه‌ران بۆ
پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵه ( سازمانی کوردستانی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران ) له ئاستێکی
نزمی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ، عه‌شیره‌تی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت و کۆمه‌ڵه وه‌کو ده‌سته‌ی
کاک ئیبراهیم ناو ده‌بات ، و ده‌یه‌وێت که ئه‌م
ڕێکخراوه سیاسییه ناسراوه ، له
ناو بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانی ئێران‌دا ،
وه‌کو ده‌سته‌یه‌کی بچووک به
خوێنه‌ر بناسێنێت ، که هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسی
ڕێکخراوه‌یی نییه و شوێنکه‌وتووی
تاکه که‌سێکه که ئه‌ویش کاک ئیبراهیم
عه‌لیزاده‌یه !! به‌م شێوه‌یه کاک
حه‌عفه‌ر هه‌وڵده‌دات که سیمایه‌کی نادروست له
کۆمه‌ڵه به جه‌ماوه‌ر نیشان بدات
، و کێشه‌ی ڕه‌وته جیاوازه‌کان که به ناو
کۆمه‌ڵه‌وه کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ماددی واقیعی نیشان نادات و زۆر
ئاگاهانه ده‌یه‌وێت ڕواڵه‌تی
کۆمه‌ڵه وه‌کو ڕه‌وتێکی چه‌پ و کۆمۆنیست که له
کوردستاندا ناسراوه بشێوێنێت
.
من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که کاک چه‌عفه‌ر
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ڕوو به ئه‌حزابی
نه‌ته‌وه‌یی له کوردستاندا به‌کار ناهێنێت ،
به‌ڵام کاتێک که باسی کۆمه‌ڵه
ده‌کات ئه‌و ئاسته له ئه‌ده‌بیات به‌کارده‌هێنێت
که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی چه‌پ و کۆمۆنیست له
کوردستاندا. له کۆمه‌ڵه‌دا که
باسی باڵه جیاجیاکانی هه‌ر ڕه‌وتێکی سیاسی بکرێت
به ته‌واوی ناویان ده‌به‌ن ،
ئیتر وه‌کو ده‌سته‌ی ئه‌م یان ئه‌و ناو نابرێن !!
چونکه ئه‌مه فه‌رهه‌نگی
عه‌شیره‌تییه و ته‌وزیحی جیاوازی بیر و بۆچوون
نییه
."
1-4-
لێکدانه‌و‌ی بۆچوونه‌کانی کاک
ناسر
ئه‌لف:
له‌به‌شی (1-2)-دا باسی بۆچوونی کۆمه‌لناسه‌کانم
سه‌باره‌ت به حیزب وده‌سته نووسیوه و
باسکردن له ژیان وکاروباری ڕابه‌ران یه‌کێک
له کاره‌کانی کۆمه‌ڵناس و زاناکانی سیاسه‌ته و
ئه‌وکاره عاشیره‌تگه‌ری نییه.
که‌وابوو من کاتێک باسی ده‌وری کاک‌برایم ده‌که‌م،
به‌وکاره‌م نابم به عاشیره‌ت!
[پێشنیار
بۆ کاک ناسر: بچۆ باسه‌کانی من له‌سه‌ر ح.ک.ئێران
(کۆمه‌ڵه) و باڵه‌کانی بخوێنه‌وه و بزانه
له‌واندا بۆچوونی عاشیره‌تی هه‌یه یان
نا. وتاره‌کانم هه‌م له دیمانه و هه‌م له ماڵپه‌ڕی
خۆم له هه‌ڵوێستدا
ماون]
ب: من پێموایه باڵی کاک‌برایم و باڵی کاک سه‌لاح
زۆرتر
ده‌سته‌ی باوه‌ڕکوێرن.
پ: ده‌سته‌ی كوێر باوه‌ڕان یان
سێكت
(sect)
چییه؟
له
قاموسی كۆمه‌ڵناسی باسكراوه كه
ده‌سته‌ی كوێرباوه‌ڕان
یان ویشكه سۆفییه‌كان، زۆرتر بۆ ده‌سته
دینداره‌كان به‌كارده‌هێنرێ وجیاوازی
هه‌یه له‌نێوان كوێرباوه‌ره‌كان وقه‌شه‌كان.
بۆ وێنه
قه‌شه‌كان و دینداره‌كانی
كه‌نیسه ده‌یانه‌وێ هه‌موو كه‌س بۆ لای خۆیان
ڕاكێشن: له‌ڕێی
به‌شداری وان له
كاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. بۆ وێنه دانانی
قوتابخانه بۆ منداڵان و پشتیوانی له
په‌نابه‌ران. به‌ڵام كوێر باوه‌ڕه‌كان
ده‌سته‌یه‌كی چكۆڵه‌ن كه
ده‌یانه‌وێ
له‌ڕێگه‌ی باوه‌رێكی توندوتیژ خه‌ڵك بێنه‌سه‌ر
دینێك (بڕوانه
Oxford Dictionary of Sociology, by Gordon
Marshall, 1998, Oxford University Press.
وه‌رگێڕانی ئازاد و
سه‌ره‌تایی).
دێنیس توریش
(Dennis Tourish)
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دا
ڕێكخراوه لێنینانه‌كان و
ویشكه باوه‌ڕه دینییه‌كانی
له‌ته‌رازوویه‌ك ناوه
و ده‌ڵێ له‌زۆر رووه‌وه وه‌ك یه‌ك ده‌چن (بڕوانه:
Tourish,Dennis, Ideological Intransigence,
Democratic Centralism and Cultism: A Case Study,
www.whatnextjournal.co.uk).
http://www.whatnextjournal.co.uk/Pages/Back/WNext27/Cults.html
(بۆ
زانیاری زیاتر بڕوانه وتارێکی خۆم له
ماڵپه‌ره‌که‌مدا، سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له
کوردستان وده‌ره‌وه، به‌شی
چواره‌م).
ت:
کاک‌برایمی عه‌لیزاده چه‌ندین ساڵه سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌یه، پاره و ئیمکانی ڕێکخراوه‌که‌ی له
ژێرده‌ستی دایه، قه‌ت ڕاپۆرتێکی ماڵی
بۆ جه‌ماوه‌ر بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه که ئه‌وپارانه
له کوێ وه‌رده‌گیرێ و چی لێدێ،
که‌س نازانێ موچه‌ی مانگانه‌ی خۆی و ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چه‌نده، که‌مینه
سه‌رکوت ده‌کا، ئه‌وانه هه‌موو باڵی کاک‌برایم
ده‌که‌نه ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕ
کوێر.
ج: ئه‌وه‌ی کاک ناسر وده‌سته‌ی کاک‌برایم
باوه‌ڕیان پێیه
کۆمۆنیزمی به‌پاڕیزه که ستالینیش باوه‌ڕی پێ‌بوو:
حیزبی یه‌کپارچه‌ی خۆشه‌ویستی
پرۆلێتاریا. دیاره ئه‌وحیزبه دژی پرۆلێتاریا و
نه‌ته‌وه‌کانی سۆڤییه‌ت بوو، به‌ڵام
هه‌ر وه‌ک حیزبه‌که‌ی ئێستای کاک ناسر هه‌ر که‌س
ڕه‌خنه‌ی گرتبا پێیان ده‌کوت پیاوی
بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رست!
چ: کاک ناسر ده‌ڵێ "هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه.."
که کاک
جه‌فعه‌ر له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان جۆرێکی
دیکه
ده‌جوڵێته‌وه.
کاک ناسر نوو‌ری چاوم! وتاره‌کانی من سه‌باره‌ت به
حیزبه ناسیۆنالیسته‌کان ماون له سه‌ر ئینته‌رنێت
بچۆ بزانه چۆنم باس‌کردوون بزانه
مایه‌م بۆ داناون؟
ح: کاک ناسر وه‌ک باڵی کاک‌برایم باوه‌ڕی به‌وه‌یه
که دنیا
یان ڕه‌شه یان سپی؛ یان خودا یان شه‌یتان.
ئه‌وه بیروڕای کۆنه ، نه‌ک
بۆچوونه‌کانی من و جیاوازبیره‌کان. به‌ڵام ده‌بێ
ئاووابکه‌ی: خۆت به‌پارێز بی
به‌ڵام به‌درۆ به‌خه‌ڵک بڵێی که‌مینه
و کاک جه‌عفه‌ر و... به‌پارێزن!
به قه‌ولی
گۆبلز درۆ هه‌رچی گه‌وره‌تر‌بێ باشتره!
خ: کاک ناسر به‌قوربانی قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بم!
به‌ڕاستیمه!
بۆچی؟ تۆ نووسیوته ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
سه‌ید‌برایم که له جیاوازبیرێکی داوه
"کێشه‌ی
شه‌خسی"
هه‌بووه له‌گه‌ڵ جیاوازبیره‌که. من پرسیومه
وانه‌بووه.
جیاوازبیره‌که هیچ کێشه‌یه‌کی شه‌خسی له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامه‌که‌ی حیزب نه‌بووه.
به‌ڵام باسی ڕابه‌ری کۆمه‌له(کاک برایمی
عه‌لیزاده)-یان
کردووه و ئه‌وه ئه‌ندامه‌که بووه که وه‌ک تۆ
ده‌مارگرژ بووه تازه به‌وه‌ش ڕازی
نه‌بووه وله‌جیاوازبیره‌که‌ی داوه! بۆیه لێت
مه‌منونم چونکه بۆچوونی ئه‌و
ئه‌ندامه وه‌ک هی تۆ بووه و ئێستا بۆ جه‌ماوه‌ر
ڕوون‌بووه که ئێوه‌ن له لێدانیش
خۆناپارێزن له پێناو په‌رستنی ڕابه‌ری گه‌وره‌ی
پرۆلێتاریای ئێران: هاوڕێ
برایمی
عه‌لیزاده، ڕابه‌ری
تاقه‌حیزبی کۆمۆنیستی خۆشه‌ویستی ئێران!
ڕابه‌ری هه‌میشه‌یی
ودایمه‌ی پڕۆلێتاریای ئێران!
د: ده‌سته‌ی کاک‌برایم وه‌ک هه‌موو کۆمۆنیستێکی
به‌پارێز
دژی زانستن. ئێستا زۆر تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵه هه‌ن که
له زانسته کۆمه‌لایه‌تییه‌کان
که‌لکیان وه‌رگرتووه و له‌زۆر که‌موکوری کۆمه‌ڵه
حاڵی بوون وبۆچوونه‌کانیان
بڵاوکردووه‌ته‌وه. نمونه: شوعه‌یب
زه‌که‌ریایی، مینه‌ی حیسامی، ڕه‌زامسته‌فا
سوڵتانی، وه‌حید عابدی، گه‌لاوێژ
حوسێنی... به‌ڵام له
کۆمه‌ڵه‌ی عه‌لیزاده و
مازوجیدا پێیان ده‌ڵێن ناسیۆنالیست و عاشیره‌ت!
جۆرج ئۆروێل به‌حیزبی وا ده‌ڵێ
حیزبی نه‌زانی!
1-5
سه‌رچاوه‌کان
Oxford Dictioanry of Sociology, G. Marshall,
1998. Oxford
Oxford Concise Dictionary of Politics, I. McLean
and A.MacMillan, 2003, Oxford.
1.
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز کاک جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپوور،
نار نه‌سیمی، هه‌ڵوێست
2.
دیکتاتۆره‌چکۆڵه‌کان،.... فوئاد ئازادی، ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست.
|