|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.04.20
تیۆری دیموکراتانه
بۆهه‌ڵسوڕاوکردنی دایمی شارومه‌ندانه!
کورته‌و ئاکام
1.
کاک حوسێن شه‌به‌ق باسی ئه‌وه ده‌کا که
"ئێمه"نابێ
بهێڵین حیزبه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ک
به‌شه‌ڕبێن و نووسیوویه
ڕووناکبیریش ده‌ورێکی گرینگی ده‌بێ هه‌بێ. به‌ڵام
ڕێبازێکی سیاسی که‌پێشنیاری
ده‌کا(سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی کوردستانی) و
حیزبێک که شه‌ڕی چه‌کدارانه ده‌کا، ده‌وری
"ئێمه"
و ڕووناکبیر لاواز ده‌کا.
2.
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (پ.س.د.ک)
هه‌نگاوێک له
ڕێبازه‌که‌ی کاک حوسێن له‌پێشتره. کاک ڕێبوار
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته باسی
سازکردنی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان
و جیایی ده‌وڵه‌ت له دادگه‌و
له‌شکر
ودین ده‌کا. به‌ڵام (پ.س.د.ک.) ده‌یه‌وێ هێزی
چه‌کداری هه‌بێ. لێره‌ش دیسان ده‌وری
تاقه‌که‌س و ڕووناکبیر لاواز ده‌بێ.
3.کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان، ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه
(ک.ز.ڕ.چ.گ.)
باسی ئه‌وه ده‌کا که سه‌رده‌می حیزبی لێنینانه
نه‌ماوه ؛ و باوه‌ڕی به‌سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا
حکومه‌تی فیدڕالانه له ئێران وه‌ک
دروشمێکی گونجاو ده‌زانێ. پێم‌وایه حکومه‌تی
فیدڕالانه بۆ کاتی وتووێژ له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته و ئه‌وه‌ی ئێستا چ بکرێ ڕوون‌باس
نه‌کراوه. دیاره (ک.ز.ڕ.چ.گ.) باوه‌ڕی
به شه‌ڕی چه‌کدارانه‌یه. به‌رنامه‌ی ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه "چاکسازی ڕێگایه‌ک بۆ
یه‌کگرتن و گه‌شه" چه‌ند هه‌نگاو له ڕێبازی
سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی کوردستانی و
(پ.س.د.ک.)
له‌پاشتر و ناڕوونتره. به‌ڵام له به‌رنامه‌ی حیزبی
کۆمه‌ڵه‌ی
به‌پارێزه‌توندوتیژه‌کان (
به‌سه‌رۆکایه‌تی کاک عه‌بدوڵا
موهته‌دی)
چه‌ند هه‌نگاو
له‌پێشتره.
(ک.ز.ڕ.چ.گ.)
دوای وه‌ی خۆی ناساند نه‌هات کۆمیته‌یه‌ک له
لایه‌نگرانی بۆچوونه‌جیاوازه‌کان ساز کا و ئه‌وه‌ی
که کێ له‌پێشدا ئه‌ندامی
ناوه‌ندی بووه، کرده بنه‌ماوی ڕێکخراوه‌که و باڵی
سۆسیال‌دیموکراته‌کانی ناوخۆی
له‌کرده‌وه‌دا وه‌لانا. ئه‌وکاره ده‌نگدانه‌وه‌ی
ناڕوونی له به‌رنامه‌که‌یاندایه
و
زاڵ‌بوونی بیروڕای لێنینانه گه‌رچی ده‌ڵین
سه‌رده‌می نه‌ماوه.
4.
سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی کوردستانی، (پ.س.د.ک.) و
سۆسیالیزمی
لیبڕاڵی لێنینانه (ک.ز.ڕ.چ.گ.)
هیچکامیان له‌باری تیۆرییه‌وه توانای ئه‌وه‌یان
نییه
که ده‌وری تاقه‌که‌س (شارومه‌ند) و ڕووناک‌بیری
ته‌واو
ڕوون
که‌نه‌وه
وته‌نیا به‌نیوه‌چڵی
ئه‌وکاره‌یان پێ‌ده‌کرێ. ئه‌وه به
تیۆری دیموکراتانه
ده‌کرێ.
5.
شارومه‌ندبوونی هه‌ڵسوڕاوانه که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی
گه‌یشتن به
مافه له‌ڕێی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ شارومه‌ندایه‌تی
هه‌ڵنه‌سوڕاوانه که که له‌سه‌ره‌وه‌ڕا و له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌درێ
(بڕوانه:R.Bendix,
Nation-Building and Citizenship،
وه‌رگیراو له:Oxford
Dictionary of Sociology, Gordon Marshall, 2nd ed,
1998,Oxford University Press.).
6..شارومه‌ندی
هه‌ڵسوڕاو ئه‌وژیانپه‌رسته‌یه که له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتانه دایمه خۆی و ئینسان و تاریخ
به‌ر‌ه‌وپێش ده‌با و دنیا به‌شنه‌بای
ئاشتی، خۆشه‌ویستی، کار‌و زانست شاد و به‌خته‌وه‌ر
ده‌کا. ئهوتیۆرییه به‌ڵێنی
به‌حه‌شت سازکردن نادا به‌ڵام نیشانی ده‌دا که
چۆن "ده‌کرێ"، "ئیمکان"-ی هه‌یه،
ئه‌گه‌ر حه‌ول بده‌ین، هه‌ر کاته‌ژمیره و هه‌ر ڕۆژ
و مانگ وساڵ به‌حه‌شت سازکه‌ین.
ئه‌گه‌ر حه‌ول نه‌د‌ین، ژیانمان پڕ له جه‌حه‌نم
ده‌بێ.
7.
لیبڕال، ڕادیکاڵ و به‌پارێزه‌کان لاقێکیان له
دنیای کۆن‌دایه و
ئاڵوگۆڕی که‌م و سه‌قه‌ت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ساز
ده‌که‌ن و زۆرتر شارومه‌ندان
هه‌ڵنه‌سوڕاو ده‌که‌ن تا هه‌ڵسوڕاو و
که‌مێک له‌مافه‌کانیان به‌فه‌رمی ده‌ناسن و
ده‌یان سه‌لمێنن.
ئاڵوگۆڕی‌بنه‌ره‌تی
له‌لایه‌ن شارومه‌ندانی
هه‌ڵسوڕاو و به‌یارمه‌تی تیۆرییه‌کانی
ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم، فێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه‌وه سازده‌بێ.
8.
دیموکراته‌کان لایه‌نی پۆزه‌تیفی بیروڕاو
کرده‌وه‌ی لیبرال،
ڕادیکاڵ و به‌پارێزه‌کان
ده‌سه‌لمێنن و پشتیوانی لێده‌که‌ن و
لایه‌نه‌نه‌گاتیفه‌کان ده‌بینه‌وه و ڕوونی
ده‌که‌نه‌وه و
شارومه‌ندان هه‌ڵسوڕاو
ده‌که‌نه‌وه.
پێشه‌كی
ئه‌م‌وتاره
ده‌كرێ وه‌ك درێژه‌ی " قوڵ‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی
دیموکرات، ڕادیکاڵ و لیبڕاڵه‌کان له‌گه‌ڵ
به‌پارێزه‌کان، 2008.04.13
"
بخوێندرێته‌وه.
سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ و باسی تاقه‌که‌س و به‌ئاگا
بوون
ئه‌و ڕێبازه سیاسییه‌ی که کاک حوسێن بۆ گه‌یشتنی
گه‌لی کورد بۆ
مافه‌کانی پێشنیار ده‌کا خه‌باتی چه‌کدارانه‌یه بۆ
وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ران
له‌کوردستان و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵه بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته حیزبێک بۆ ڕابه‌ری
شه‌ڕێکی وا.
من پێم‌وایه ڕێبازی وا دووخاڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه
لاواز و
که‌م‌ڕه‌نگ‌ده‌کا و له‌کرده‌وه‌دا ده‌وری ڕابه‌ران
وسه‌رکرده‌چه‌کداره‌کان
گه‌وره‌ده‌کاته‌وه و ده‌وری تاقه‌که‌س و
وشیاربوونه‌وه‌ی وان ده‌هێنێته
پایه‌یه‌کی زۆرنزم. ئه‌وه‌مان خۆمان
له‌کۆمه‌ڵه‌دا دیت وله‌وڵاتی‌دیکه‌ش
هه‌روابووه.
وای لێدێ که پێشه‌مه‌رگایه‌تی و شه‌ڕ به‌شی
هه‌ره‌زۆری
کات و پاره‌ی بۆته‌رخان ده‌کرێ،
ئینسانه‌تێگه‌یشتووه‌کان ده‌کوژرێن و ڕۆژبه‌ڕۆژ
له‌باری بیروڕاوه جوڵانه‌وه‌که لاوازتر ده‌بێ،
باسی کرێکار و ژن و منداڵ
وبه‌ته‌مه‌ن و گه‌نج ون ده‌بێ.
کاک
حوسێن
نووسیویه:
"شه‌ڕی
باوه‌ڕ وئید‌یۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌کان شتێکه و
تێکۆشان و
خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی و
سه‌ربه‌ستی خۆیان شتێکی‌دیکه. نابێ
ئه‌و دوو شته تێکه‌ڵ بکرێن. نابێ ڕیگه‌بده‌ین که
حیزبه‌کان به‌ناوی خه‌بات بۆ
ئازادی خه‌ڵکی کورد، شه‌ڕه‌فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان
به‌خوێن و گۆشتی ئێمه یان
ڕۆڵه‌کانمان بکه‌ن. له‌شه‌ڕه‌فه‌لسه‌فه‌ی
حیزبایه‌تی دووبه‌ره‌کی قووڵ دروست
ده‌بێت...(ل 16)"
کاک حوسێن له‌درێژه‌ی باسه‌که‌دا ده‌نووسێ:
"...ئه‌مڕۆ
سه‌رده‌مێکه که چرای ڕوناکبیرییه‌کی گشتی تیشکی
خستووه‌ته سه‌ر ڕابردووی مێژوو‌ی ژیان و تێکۆشانی
خه‌ڵکی کوردستان و چۆنییه‌تی
جوڵانه‌وه و خه‌باتی حیزبه‌کان.
بێگومان له‌به‌ر ڕۆشنایی کاری ڕوناکبیرانی دڵسۆزی
خه‌ڵکی کورددا، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی
مێژوو‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان کارێکی
دژوار نابێ، ئه‌مڕۆ به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌ولاپه‌ڕانه‌یه که
ده‌توانین ڕێگای ڕزگاری داهاتوومان ڕووناک
بکه‌ینه‌وه (ل 17)."
لایه‌نه‌پۆزه‌تیفه‌کانی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ
کامه‌ن؟
کاک حوسێن باسی ئه‌وه ده‌کا که ئیتر نابێ
ڕێگه‌بده‌ین که
حیزبه‌کان پێکه‌وه شه‌ڕبکه‌ن. کاک حوسێن وه‌ک
ئینسانێکی ڕادیکاڵ باوه‌ڕی به‌و
قسه‌هه‌یه و پێیوایه ده‌کرێ. به‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا
وانییه. بۆیه ئهوتیۆرییه
حوکمییه. له‌لایه‌ک باوه‌ڕی به تاقه‌که‌س و
ڕۆشنگه‌ری هه‌یه له‌لایه‌کی دیکه
ڕێبازه‌سیاسییه‌که‌ی ئه‌و ده‌وره‌ناگێڕی. بۆیه
ڕادیکاڵه‌کان هه‌م کۆنن هه‌م
نوێ.
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی مکانیکانه
جێ‌به‌جێ ده‌کا نه‌ک
دیاله‌کتیکانه. سه‌ربه‌خۆیی گه‌وره‌ده‌کاته‌وه و
قاره‌مانه‌تی جه‌ماعه‌تێک.
دیموکراتێک
نه‌ته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک یه‌ک ڕه‌وت ده‌بینێ،
شارومه‌ندان خۆیان
له‌ژیانی ڕۆژانه‌یان حه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن و
به‌بێ شه‌ڕ پێی ده‌گه‌ن.
من پێم‌وایه ده‌بێ له‌به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیا و سوریا
ده‌ست‌پێبکه‌ین. ئێستا له قانونی
بنه‌ره‌تی عێراق زۆرمافی کورد به‌فه‌رمی ناسراوه.
ده‌بێ جوڵانه‌وه‌یه‌کی
درێژخایه‌نی سیاسی و کولتوری جه‌ماوه‌ری بۆ
گه‌یشتن به‌و ئامانجه
وه‌ڕێ‌خه‌ین.
ته‌نیا له یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا تاقه‌که‌س ده‌توانێ
دایمه کاربکاته
سه‌رسیاسه‌ت وژیانی خۆی خۆش‌کا: له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
که ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و
له‌شکر هه‌یه و ئه‌وسێ‌به‌شه‌ش له‌یه‌کتر جیاوازن
و له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی وێدا
ئه‌وخاڵانه و ئازادییه‌سیاسییه‌کان سه‌لماون.
ئه‌وه هه‌رقسه‌نییه و تاریخ پێی نیشان
داوین.
کاک ڕیبوار ڕه‌شید و ده‌وری تاقه‌که‌س
پارتی س.د.ک. باوه‌ڕی به‌جیایی له‌شکر و ده‌وڵه‌ت
هه‌یه
و ئه‌وه
هه‌نگاوێک له ڕێبازی سۆسیالیزمی دیموکراتانه له
پێشتره. به‌ڵام ئه‌و پارته
ڕادیکاڵیزم و لیبڕالیزم تێکه‌ڵ ده‌کا. خۆی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی ده‌بێ بۆ خه‌باتی
چه‌کدارانه.
ئه‌وخاڵه خاڵه‌کانی‌دیکه لاواز وده‌وری تاقه‌که‌س
ون
ده‌کا.
ئه‌وه‌ی که ئێستا پێویسته جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌رین
و جه‌ماوه‌رییه
بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیا
و
سوریایه که
بتوانێ حیزبه‌سیاسییه‌کان ناچار کا ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مان دروست‌که‌ن.
بۆیه به‌رنامه‌ی پ.س.د.ک. حوکمییه و ڕابه‌ران
گه‌وره ده‌کاته‌وه.
ڕه‌خنه له‌لێنینیزم به‌ش ناکا. ئه‌گه‌ر نه‌زانین
که لێنینیزم
بیروڕای سه‌ره‌تای ده‌سمایه‌دارییه، ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ئێستا له
پله‌یه‌کی وادایه و ڕیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
قو‌وڵی هه‌یه. یه‌کێکی دیکه
له‌سه‌رچاوه‌کانی لێنینیزم دڕنده‌بوونی
ده‌وڵه‌ته‌داگیرکه‌ره‌کانه وزاڵبوونی ناسیۆنالیزمی
به‌پاریزی توندوتیژی
فارس، تورک و عه‌ره‌ب له‌و وڵاتانه. هه‌لومه‌رجی
وا دایمه قاره‌مان ده‌خولقێنی و
لێنینیزم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه
پێوه‌نیانه‌یه له دنیا.
کاک
ڕێبوار سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزمیش تێکه‌ڵ
ده‌کا که له‌وتاره‌کانی پێشوومدا باسم
کردووه.
یه‌کێک
له نووسه‌رانی
به‌رنامه‌ی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان
کاک‌ڕێبوار ڕه‌شیده.
کاک ڕێبوار
به‌ڕوونی باسی جیایی ده‌وله‌ت، دین و له‌شکر
له‌ده‌وڵه‌تی کردووه و چه‌ند هه‌نگاو
له‌کاک حوسێن له‌پێشتره.
دیاره سۆسیال‌دیموکراتی له‌ناو کۆمه‌ڵه‌شدا
لایه‌نگری هه‌یه.
به‌پاڕێزه‌توندوتیژه‌کان (کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی
و هاوبیره‌کانی) هێرشێکی توندیان
کرده‌سه‌ر کاک‌ڕێبوار و سۆسیال‌دیموکراته‌کانی ناو
کۆمه‌ڵه. به‌فه‌رمی به‌یانیان
بڵاوکرده‌وه و به‌کاک ڕێبواریان کوت نه‌یا‌ر.
به‌لام سۆسیال‌دیموکرته‌کان نه‌ترسان
و ئازایانه بیروڕای خۆیان بڵاوکرده‌وه و
گه‌شه‌یان پێدا.
چه‌ند خاڵی "پێڕه‌وی ناوخۆی پارتی
سۆشیال‌دیموکراتی کوردستان،
یه‌که‌م په‌خشکردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی یه‌کی ئایاری
2007(www.psdkurdistan.org):
به‌شی یه‌ک، به‌ندی یه‌ک: ڕوونکردنه‌وه و
پێناسه‌کان و خاڵه‌کانی
پێویست، بڕگه‌ی یه‌ک:
"...بڕوامان
به شێوه‌مۆدێلی په‌رله‌مانیی پلورالیستی، ئه‌وی
به‌نه‌ریت له ئوروپای خۆر‌ئاوادا هه‌بووه وهه‌یه،
به‌و گۆڕانکاریانه‌وه که پێویست
بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا
بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گۆڕانکایانه
ده‌بێت له قازانجی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و حوکمه‌تی
دیموکراتیدا بێت نه‌ک دژی
ئه‌ودووانه‌بن (ل 1)."
برگه‌ی دوو:
ئامانجه‌ئێستاییه‌کان
"1.
ڕزگارکردنی کوردستان و دامه‌زراندنی حوکمه‌تێکی
دیموکراتیک.
7.
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیکولار که جێگای
هه‌موو ئایینێکی
ئاسمانی ونائاسمانی تێدا‌بێته‌وه وتیایدا ئایین و
ده‌وڵه‌ت له‌یه‌ک جودا بن و که
تیادا ئایین ده‌ست نه‌خاته کاروباری
ده‌وڵه‌ته‌وه. خودا و حوکمه‌ت و یاسا
ده‌بێت
به‌ته‌واوی
و به‌ڕوونی له‌یه‌کتر جودابن."
9.
دادگاکان سه‌ربه‌خۆ بن و له ئایین و له ده‌وڵه‌ت
جودا
بن.
پارتی
سۆسیال‌دیموکرات و شه‌ڕ
له
حومه‌تی
دیموکارتیک،به‌شی دوو، شۆرش و
شۆرشگێڕ، نووسراوه:
"...
هه‌روه‌ها به مانای هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
سیاسییه
به‌وه‌ی كه له ئه‌ده‌بی ماركسیست لێنینیستدا پێی
ده‌گوترێت "زه‌بری
شۆرشگێڕانه".ئایدیۆلۆژی سۆسیالیستی دیموكراتیك
له‌گه‌ڵ ئه‌و پرینسیپه‌دا
نایه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه پشت به خه‌باتی
دیموكراتیك، ئاشتیخوازانه و
دیالۆگ و پلورالیزمی سیاسیی ده‌به‌ستێت.
ئایدیۆلۆژی سۆسیالیستی دیموكراتیك
ده‌یه‌وێت به پرینسیپی زۆربایه‌تی ده‌نگ
ده‌سته‌ڵاتی حوكم وه‌ربگیرێت، دوور له
هه‌ر جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێك له كاروباری
سه‌ربازیی و سوپایی و بێ په‌نابردنه
به‌ر زه‌بروزه‌نگ و كوده‌تای خوێناوی.پارتی
سۆسیالیزمی دیموكراتیك به پێچه‌وانه‌ی
حیزبی ماركسیست لێنێنیست یان چه‌پی سونه‌تیه‌وه
خوازیاری ئه‌وه نییه خاوه‌نی
میلیشیای خۆی بێت و سوپای وڵات به سوپای خۆی
دانانێت و سه‌ركردایه‌تی سوپا ناخاته
ده‌ستی خۆیه‌وه.
"
له بڕگه‌ی بیست‌ودوو نووسراوه:
"پارتی
سۆسیالدیموكراتی كوردستان بڕوای به خه‌باتی ئاشتی
و
دیالۆگه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی
داگیركراوی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و
ڕژیمانه‌وه كه پشت به چاره‌ی ئاشتی و
دیموكراتیك نابه‌ستن و به پێچه‌وانه‌وه
هه‌موو شێوازێكی ترساندن، توواندنه‌وه،
زیندانكردن، دوورخستنه‌وه، كوشتن و
پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی دژ به گه‌لی كوردستان به‌كار
ده‌هێنن، ئه‌وا ئێمه مافی
له‌خۆبه‌رگریكردن و خۆڕزگاركردن له‌ده‌ست سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای
به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه به خۆمان و گه‌لی
كوردستان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته
هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن و
ڕزگاركردنی كوردستان
داده‌مه‌زرێنین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له ئێستاوه
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی
كوردستانیداین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك
نه‌بێت له پارت و ڕێكخراوه‌ی سیاسیی،
به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت كه دوور
له هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكی
ڕێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ
بێت. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كه
باش وایه له‌م قۆناخه‌دا ناوی "سوپای ڕزگاركردنی
كوردستان" و پاش قۆناخی ڕزگاربوون
ناوی "سوپای به‌رگریی له كوردستان" بێت، ده‌بێت
بودجه‌ی خۆی به‌پێی بارودۆخی
ئارامی و ئاسایشی كوردستان هه‌بێت. پرینسیپی ئه‌م
دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت به‌رگریی
بێت نه‌ك هێرش.له قۆناخی ڕزگاریخوازییدا ئه‌م
دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت له ژێر
ڕابه‌رایه‌تیه‌كی سیاسیی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا
بێت و پاش ڕزگاربوونیش له ژێر
بڕیاری سیاسیی "حوكمه‌تی دیموكراتیكی كوردستان" دا
بێت كه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی
دروست و ئازاد و ئاشكراوه هاتبێته سه‌ر
حوكم.نابێت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه جێگای
پۆلیس بگرێته‌وه مه‌گه‌ر له كاتی زۆر تایبه‌تیدا
و ئه‌ویش له‌سه‌ر بڕیاری
پارله‌مانی كوردستان."
بۆچوونه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان ڕه‌وتی چاکسازی و
گه‌شه
"بوارى
سیاسى
ئه‌لف_ پێناسه‌یه‌کى کورتکۆمه‌ڵه حیزبێکى
شۆڕشگێڕى کوردستانى چه‌پ و سۆسیالیسته که خه‌ت و
بنه‌ما نه‌زه‌ریه‌که‌ى
پێداگرییه له‌سه‌ر سوسیالیزمێکى دێمۆکراتیک و
عه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى. کۆمه‌ڵه
بۆ وه‌دیهێنانى کۆمه‌ڵگایه‌ک
تێده‌کۆشێ که بناغه‌که‌ى له هه‌موو بواره‌کانى
سیاسى، ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌سه‌ر
بیروبۆچوون و ڕوانگه‌گه‌لى دێمۆکراتیک و
یه‌کسانیخوازانه دابمه‌زرێ. هه‌موو تاک و
ئینسانه‌کانى
کۆمه‌ڵگا ده‌بێ به
ته‌واوى و له هه‌ر بوارێک‌دا به یه‌کسان به‌هایان
پێبدرێ و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بکرێ. کۆمه‌ڵگایه‌ک که ئینسانه‌کانى(وه‌ک تاک)
بتوانن ئازاد و به‌رابه‌ر بن و بکرێ
به کۆمه‌ڵیش، یه‌کگرتوانه و به هاوپشتی و
هاوکارى پێکه‌وه بژین. کۆمه‌ڵگایه‌ک
که ئه‌وه‌نده‌ى دێمۆکراسی و ئازادى تێدا هه‌بێ
که ئیمکانى ئه‌وه بڕه‌خسێنێ به
خه‌باتى سیاسى، بکرێته وڵاتێکى بێچه‌وسانه‌وه و
بێجیاوازیى چینایه‌تى و
دابه‌شبوون به چینى ژێرده‌ست و بانده‌ست."
"له
نه‌زه‌ر ئێمه‌وه کۆمه‌ڵه هێزێکى کوردستانییه‌و
ئه‌وه‌ش
به‌و مانایه‌یه که کۆمه‌ڵه پارێزه‌رى
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و
شۆڕشه‌که‌یه‌تى و سیاسه‌تى ناوچه‌یى و جیهانیى خۆى
به‌و پێیه دیارى
ده‌کات.
کۆمه‌ڵه ئاڵاهه‌ڵگرى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و
ڕزگاریخوازانه‌یه‌و
له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌شدا پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندی
چینى چه‌وساوه وبێبه‌شى
کوردستانه. له هه‌مان کاتدا که بۆ هاوپشتى و
برایه‌تى و هاوخه‌باتیى هه‌موو
گه‌لانى ئێران تێده‌کۆشێ، مافى دیاریکردنى
چاره‌نووسى خه‌ڵکى کوردستان به مافی
ڕه‌واى ئه‌و میلله‌ته ده‌زانێ. پێویسته به
ڕاشکاوی بڵێین کۆمه‌ڵه پێداگرى
ده‌کات له‌سه‌ر مافى ڕه‌وا و دێمۆکراتیکى گه‌لى
کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى، به‌ڵام له
هه‌لومه‌رجى ئێستاى ئێران و کوردستانداو بۆ
ڕه‌خساندنى ئیمکانى پێکه‌وه‌ژیانى
نه‌ته‌وه‌کانى ناو ئێران، فیدرالیزم به دروشمێکى
گونجاو ده‌زانێ و بۆ چه‌سپاندنى
تێده‌کۆشێ و ئه‌و دروشمه بۆ چاره‌سه‌رى
مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یى له ئێران‌دا به
پێویست ده‌زانێ. ئه‌م پێناسه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به
چه‌پبوون و کوردستانیبوونى
کۆمه‌ڵه، سه‌رووتر باسی کرا، هه‌وڵێکه بۆ
هێنانه‌ئاراى شه‌فافییه‌تى زۆرتر له
بۆچوونى کۆمه‌ڵه‌دا و ده‌ربڕینى ڕوانگه‌کانی خۆمان
که دواتر به وتار و نووسراو
له‌سه‌رى ده‌دوێین و ده‌نووسین."
"
بوارى نیزامى و چه‌کدارى
کارى چه‌کدارى و وه‌زنى هێزى پێشمه‌رگه له
بزووتنه‌وه‌ى
کوردستاندا و له وڵاتێکى دیکتاتۆرلێدراو و
حکوومه‌تێکى داپڵۆسێنه‌رى وه‌ک کۆمارى
ئیسلامیى ئێران و له دروستکردنى ته‌وازونى سیاسیى
ناوچه‌که‌دا، هێشتا هه‌ر
قورسه‌و، بۆیه ده‌بێ له‌و وه‌زعه هه‌ستیاره‌ى
ئێستاى کوردستان و ئێران‌دا،
کۆمه‌ڵه تێ‌بکۆشێ که به خێرایی هێزى چه‌کدار و
پێشمه‌رگه‌ى خۆى هه‌م به
چه‌ندایه‌تى زیاد بکات و هه‌م له بارى
چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه و نه‌شه‌ى پێبدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کرێ و ده‌گونجێ له دوو
بواردا کار بکه‌ین: یه‌که‌م، له
هه‌نگاوى یه‌که‌مدا دوو مه‌ڵبه‌ندى جوغرافیایى بۆ
هێزى پێشمه‌رگه‌ى ئاشکرا دیارى
بکه‌ین، به‌و ڕوانگه‌یه‌وه که مه‌ڵبه‌نده‌کان
به
پێى گه‌شه‌ى
چه‌ندایه‌تیى هێزه‌که له داهاتوودا، زیاتر بکرێن
تا له درێژه‌ى خۆیدا چه‌ندین
گوردان و تیپ له هه‌موو ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌کان
شکڵ بگرن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى
خۆیان هه‌بێ و له بارى نیزامییه‌وه به باشى
ڕایان بێنین. دووهه‌م: هاوکات
له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره، هه‌ر له ئێستاوه کار بکه‌ین
هێزێکى نیزامیى نهێنى له
ناوه‌وه‌ى کوردستان و به ته‌واوى جیا له
ڕێکخستنى نهێنى و ڕاسته‌وخۆ له ژێر
چاودێریى کومیته‌ى ناوه‌ندیدا ڕێکبخه‌ین، ڕایان
بێنین و ته‌یاریان بکه‌ین بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ى هه‌رکات پێویست بێ وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین
و بیانخه‌ینه کاره‌وه تا هێزى
عه‌له‌نى و هێزه نهێنییه‌که هه‌وێنى هێزى
گه‌وره و جه‌ماوه‌ریى نیزامیى داهاتووى
کوردستان بن. کۆمه‌ڵه ده‌بێ بایه‌خى ته‌واو به‌و
ئه‌رکه بدات. ئێمه پێمانوایه
ئه‌وه‌ش یه‌کێکی دیکه له فاکته‌ره‌کانى ده‌رهاتن
و که‌مکردنه‌وه له حاڵه‌تى
حیزبى ته‌بعیدییه.
"بوارى
ماڵى و دارایى
له بوارى ماڵى و داراییدا پێویسته خه‌زێنه‌ى
کۆمه‌ڵه و پرۆژه
ماڵییه‌کانى وه‌ها دابمه‌زرێ و کۆنتڕۆڵ بکرێ که
هیچکه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکى
تایبه‌ت نه‌توانێ پاوانى بکات یان له کێشه‌ى
چاوه‌ڕواننه‌کراودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
خۆى و به دژى نه‌یارانى به‌کارى بێنێ.هه‌موو
دارایى کۆمه‌ڵه و پڕۆژه‌کانى قازانج
ده‌رهێنان، نه‌ک به ناوى تاکه‌که‌س، به‌ڵکوو
به‌پێى بڕیارى کومیته‌ى ناوه‌ندی و
به ناوى ده‌زگا و جه‌معه‌وه سه‌بت بکرێ
|