|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.09.02
به‌شی
هه‌شته‌م :
کێشه‌ی
ڕێبازی فراکسیۆن له‌گه‌ڵ سێ
ڕێبازی ڕه‌سمی له به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ
کوردستاندا
8-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتی
جه‌ماوه‌ری له
کوردستان (ب.ک.د.ج.ک) بۆ ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕکوێر
دانراوه نه‌ک بۆ وه‌ڕێخستنی
جوڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی. ئه‌و به‌رنامه‌یه
وه‌ک هه‌مبانه‌بۆرینه (بڕوانه
تێبنییه‌کان) وایه. بووێنه له
(ب.ک.د.ج.ک) سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد
بۆچوونی جیاوازباس‌کراوه. له‌شوێنێک کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه (فارسی:ملت) [ که ده‌کرێ
پێی بڵێن ڕێبازی یه‌که‌م] و له‌شوێنێکی دیکه وه‌ک
خه‌ڵک (ف.:مردم) باس کراوه که پێی
د‌ڵێم ڕێبازی دووه‌م. بۆچوونی کورد وه‌ک خه‌ڵک بۆ
کێشانی لایه‌نگرانی مه‌نسور
حیکمه‌ته. بۆچوونی نه‌ته‌وه بۆ لایه‌نگرانی کۆنی
حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه، پێش
ئه‌وه‌ی ڕیبازی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حاشا
له‌نه‌ته‌وه‌بوونی کورد په‌یدا بێ. کاک
برایم عه‌لیزاده، له هه‌رڕێبازێک چه‌ند کوت
هه‌ڵده‌بژێرێ و خۆشی ده‌بێته سه‌رۆکی
هه‌موان وتائێستا ئاوا خۆی ڕاگرتووه. له
(ب.ک.د.ج.ک.) ڕێبازیکی دیکه‌ش په‌یدا بووه
واتا کاک‌برایم و کاک سه‌لاح تێ‌یان هاویشتووه:
کوردستان وه‌ک "وڵات"-ێک که چواربه‌ش
کراوه وکورد وه‌ک "خه‌ڵک"ێک که زمانی خۆی هه‌یه
به‌ڵام نه‌ته‌وه نییه! ئه‌و‌ڕێبازه
بۆ ڕاگرتنی لایه‌نگرانی
تێکۆشان له‌ژێرناوی کۆمه‌ڵه‌یه که ئێستا فراکسێۆنن
و بۆ
فریودانی وانه.
ب: ژیانی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
به‌رنامه‌که‌یان
نایاته‌وه.
له (ب.ک.د.ج.ک.) نووسراوه "به‌رپرسان..به‌لانی زۆر
مووچه‌ی ئه‌وان
یه‌کسانه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی کریکارێکی پسپۆر". هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین به‌رپرسانی
حیزبه‌که‌ی کاک برایم به‌پاره‌ی ڕه‌ش
به‌ڕێ‌ده‌چن. کۆمه‌ڵه‌ی کاک‌برایم به‌خۆی
ده‌ڵێ ئینترناسیۆنالیست به‌ڵام له خوارووی
کوردستان (عێراق) خۆی له خه‌ڵکی
ئه‌وبه‌شه شاردووه‌ته‌وه!
پ: نه‌ته‌وه، که‌مایه‌تی و سۆسیالیزم به
سه‌روگوێلاک شکاوی
له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و
(ب.ک.د.ج.ک.) باس کراون. نه‌ته‌وه و زمانی
کوردی و که‌مایه‌تی وسۆسیالیزم وه‌ک زیندانی سیاسی
کاک‌برایمی عه‌لیزاده وان،
سانسۆر کراون، بێ‌حورمه‌تییان پێ‌کراوه و
سه‌ریان‌تاشراوه. ناسیۆنالیزم
وه‌ک شتێکی
بڤه و گڵاو ناسراوه. کوردستان چواربه‌ش کراوه.
بۆچی؟
له (ب.ک.د.ج.ک.) نووسراوه
له خه‌باتی وان پشتیوانی ده‌کا. کوا؟ بنکه‌ی
ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) له خوارووی
کوردستان (عیراقه)
تائێستا چی کردووه؟
هه‌ر بۆ پشتیوانی ده‌بێ باسی
چواربه‌شه‌که
بکرێ؟ باسی ئه‌وه ناکرێ که کورد نه‌ته‌وه‌ی
بێد‌وڵه‌ته و ده‌بێ
ستراتیژیای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بێ.
ت: کۆمه‌ڵه‌ی عه‌لیزاده ڕێکخراوه‌یه‌کی
داخراوه‌یه. که‌س
بۆی نییه له پرسه‌کان قوڵ‌بێته‌وه. ده‌ست‌به‌جێ
قسه‌یه‌کی بۆسازده‌که‌ن. وه‌ک
که‌سێک که لاڕێ بووه ودوایه‌ش وه‌ده‌رێ ده‌نێنن.
باسی مافی که‌مینه هه‌ر بۆفریودان
نووسراوه.
ج: به‌رنامه‌که درۆی ئاشکرای تێدایه. بۆ وینه
نووسراوه
پارڵه‌مان به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵک داده‌سه‌پێندرێ
(پێشه‌کی، خاڵی 2). سیسته‌می
پاڕله‌مانی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد
دانراوه. ده‌توانین بڵێین که
ئه‌وحیزبانه‌ی پاره‌یان زۆرتره ده‌توانن
پڕوپاگه‌نه‌یه‌کی زیاتر وه‌ڕێخه‌ن و
خه‌ڵکێکی زۆرتر بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. به‌ڵام کا‌تێک
ته‌نیا یه‌ک حیزب هه‌بێ ئه‌و
ده‌م ده‌توانین باسی خۆداسه‌پاندن بکه‌ین. نه‌ک
کا‌تێک چه‌ند حیزب هه‌یه و ده‌وڵه‌ت
وله‌شکر و دادگه‌کان و دین له‌یه‌کترجیابوونه‌وه و
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕاهه‌یه.
له‌به‌رنامه‌که
حه‌ول دراوه وه‌ک دووکاندارێک شوڕا بفرۆشرێ.
پاڕله‌مان خراپه!
شوڕا باشه! ئه‌و بۆچوونه باوه‌ڕکوێرانه زاڵه
به‌سه‌ر
به‌رنامه‌که‌دا.
8-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ،
دووه‌م
و، سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م
، شه‌شه‌م وحه‌وته‌م له
2008.08.01
، 2008.08.03 . 2008.08.04 ، 2008.08.26 ،
2008.08.27
،
2008.08.29
و2008.08.30 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
8-2-
چۆن ڕێبازی کوردستان
داتاشراوه؟
ئه‌لف: وه‌ک ڕاستییه‌ک، به‌پێی زانستی سیاسه‌ت،
کورد،
له‌سه‌ت ساڵی ڕابردوودا، بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی خۆی جوڵانه‌وه‌یه‌کی
ناسیۆنالیستانه‌ی وه‌ڕێ‌خستووه و کورد
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته. یه‌کێک له
گرینگ‌ترین که‌موکوڕییه‌کانی (ب.ک.د.ج.ک.) ئه‌وه‌یه
که جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌ڕووی
تیورییه‌کانی ناسیۆنالیزم و زانستی سیاسه‌ت
وکۆمه‌ڵناسییه‌وه لێک‌نه‌دراوه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت فراکسیۆن که ویستوویه ئه‌و کار‌ه بکا
به‌پێی بڕیاری تاریخی ح.ک.ئێران
له 26 ئاگوستی ئه‌و ساڵ ناقانونی کرا!
ب: بۆچی؟ دیاره بۆ وڵامدانه‌وه، پێویستمان
به‌لێکۆڵینه‌وه‌یه. به‌ڵام وه‌ک باسێکی سه‌ره‌تایی
چه‌ند بۆچوون باس
ده‌که‌م.
پ: ئاگادار نه‌بوون له زانستی سیاسه‌ت و
تیۆرییه‌کانی
ناسیۆنالیزم. به‌زمانی ئینگلیزی
له‌سه‌رناسیۆنالیزم و کورد لێکۆڵینه‌وه زۆرکراوه و
بڵاوبووه‌ته‌وه. دیاره به زمانی‌فه‌رانسه
وئه‌لمانی وزمانی‌دیکه‌ش لێکۆڵینه‌وه
زۆره. به‌شێک له‌ولێکۆڵینه‌وانه کراونه کوردی
وفارسیش. پرسیاره‌کان ئه‌وانه‌ن:
چه‌ند کورس له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم له کۆمه‌ڵه‌ی کاک
برایم دانراوه؟ چه‌ند وتار وکتێب
کراوه‌ته کوردی؟ چه‌ند کتێب و وتار
خوێندراوه‌ته‌وه؟
له کتێبخانه‌ی کۆمه‌له له
بنکه‌کان وشوێنی دیکه چه‌نده کتێب سه‌باره‌ت
به‌بابه‌ته‌که
هه‌یه؟
ت: به‌پێی
(ب.ک.د.ج.ک.) کورد ده‌بێ ڕاوه‌ستێ تا کاک برایم
ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری ئێران و ئه‌گه‌ر مافی
کوردی دابین نه‌کرد ئه‌و ده‌م بۆی
هه‌یه جیابێته‌وه!
"کۆمه‌ڵه
مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی ئێران بۆ
دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ
له هه‌مان‌کاتیشدا خوازیاری
یه‌کگرتوویی ئاره‌زوومه‌ندانه و ئازادانه‌ی
سه‌رجه‌م ئه‌م نه‌ته‌وانه‌یه (به‌شی
یه‌که‌م، ل 8، پێشڕه‌و 237)."
"...
هه‌ربۆیه له کوردستانی ئازادکراودا مافی
دیاریکردنی
چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به‌مانای ئازادی
جیابوونه‌وه له ئێران و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک یاسا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و
مه‌رجی پێویست بۆ که‌لک
وه‌رگرتنی وشیارانه له‌م مافه دابین ده‌کرێ و
گارانتی له پشت ده‌بێ (به‌شی دووه‌م
، ل 9، پێشڕه‌و 237)."
8-3-
باوه‌ڕ کوێره‌کان واتا پاکترین ئینسانه‌کان
دوو ڕوون!
ئه‌لف: له خوارووی کوردستان (عێراق) له ساڵی
(1992)- ڕا
پاڕڵه‌مانی هه‌رێم هه‌یه. بۆچی کاک‌برایم له
(ب.ک.د.ج.ک.) -دا
ده‌ڵێ
پارله‌مان
خراپه وبڤه‌یه به‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا به‌پاره‌ی
حیزبێکی ئه‌و پارله‌مانه به‌ڕێ
ده‌چێ واتا یه‌کیه‌تی نیشتمانی؟
ب:
له حیزبه‌که‌ی کاک برایمدا فیدڕالیزم
ودۆستایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا قه‌باحه‌ته. به‌ڵام یه‌کیه‌تی
باوه‌ڕی به‌فیدڕالیزمه و دۆستی
ئه‌مریکایه. دوای پێک‌هاتنی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم
یه‌کیه‌تی و پارتی پێکه‌وه نه‌سازان و
ده‌ستیان کرد به‌شه‌ڕ. دیاره ئه‌وشه‌ڕه ده‌ستی
ئێران و عێراقیشی تێدا بوو. به‌ڵام
له 1998 دوای حه‌وله‌کانی ئه‌مریکا بۆ
ئاشت‌کردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی وپارتی له 1998
ڕێککه‌وتنامه‌ی واشه‌نگتۆن ئێمزاکراو شه‌ڕه‌که
کۆتایی ها‌ت. دیاره خه‌ڵکی کوردیش
دژی ئه‌و شه‌ڕه بوو و زۆر خه‌باتیان کرد که ئه‌و
دووحیزبه ده‌ست هه‌ڵگرن
له‌شه‌ڕ.
پ: دیاره ئه‌مریکا
ئه‌وکاره‌ی به‌خۆڕایی نه‌کردووه.
قازانجی ئه‌مریکا له‌وه‌دا بوو که ده‌وڵه‌تێکی
هه‌رێمی کورد هه‌بێ؛ به‌پێچه‌وانه
قازانجی ئێران، تورکیه و سوریا و عێراق له‌وه‌دا
بوو که حکومه‌تێکی وا تێک‌بچێ.
ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێڕاق زۆر
تر کا ئاشتی له نێوان یه‌کیه‌تی
و پارتی پێویست بوو.
دیاره ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا و
وڵاته‌ده‌سمایه‌دارییه‌کانی ڕۆژئاوا شتومه‌ک و
چه‌که‌کانیان له‌ناوچه‌دا بفرۆشن و
ده‌ستیان به‌نه‌وتی عێراقیش ڕابگا.
ت: سیسته‌می پارله‌مانی له هه‌رێم گه‌نجه و
ناسراوه به
دیموکراسی به‌شێوه‌ی پێکه‌و‌ه‌سازانی دوو حیزبه‌که
نه‌ک به‌شێوه‌ی ده‌نگ‌هێنانه‌وه.
واتا پارتی و یه‌کیه‌تی پارله‌مان، له‌شکر و
ده‌وڵه‌تیان له‌نێوخۆیان دابه‌ش کردووه
وده‌سه‌ڵاتی شارومه‌ندان زۆر که‌مه.
ج: سیاسه‌تێک که ده‌بێ سۆسیالسیت، فێمینیست و
ژینگه پارێزه دیموکراته‌کان
له‌کوردستان هه‌یان بێ، قبوڵی سیاسه‌تی
ناسیۆنالیسته دیموکراته‌کانه. چونکه باشترین
هه‌لومه‌رج بۆ خه‌باتی ئه‌و
سێ‌ده‌سته ناوبراوه‌ش دابین ده‌کا.
چ. سیاسه‌ته‌که ئه‌وه‌یه: ده‌وڵه‌ت وپارله‌مانی
هه‌رێم
به‌هێزبکرێ واتا حه‌ول‌بدرێ که دیموکراسی له‌ڕووی
هه‌ڵبژاردن زاڵ بێ و یه‌ک له‌شکر
و یه‌ک ده‌وڵه‌ت سازبکرێ و دین و ده‌وڵه‌ت و
دادگه‌کان جیابکرێنه‌وه وحه‌ول بدرێ
ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڕێ که‌وێ. دیاره
له‌سێ به‌شکه‌ی دیکه‌ی کوردستانیش
ده‌بێ حه‌ول بدرێ بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئێران، سوریه و تورکیا و سازبوونی ده‌وڵه‌تی کاتی
کورد له‌تاراوگه و ڕاپرسی گشتی
ده‌سته‌به‌جێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
ح:
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه
ده‌بێ له شاروگونده‌کانی
خوارووی کوردستان (عێراق) به‌ئاشکرا و به‌شێوه‌ی
قانونی ڕێکخراوه وحیزب سازکه‌ین و
قانونی که‌ین و پڕۆژه‌کانمان بڵاوکه‌ینه‌وه.
واتا وه‌ک خه‌ڵکی بژین یان کار بکه‌ین
و مووچه‌وه‌رگرین یان بخوێنین. ئه‌و‌ده‌م ده‌کرێ
به‌ئاشکراش داوای پاره له
پارله‌مان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر دایان خۆمانی
پێ‌به‌هێز ده‌که‌ین. ده‌نا به‌پاره‌ی
خۆمان و ئه‌ندامان کاره‌کان ده‌که‌ین.
خ: که وا بوو ئه‌و دوو شێوه‌کاره ته‌واو جیاوازن:
یه‌که‌م: به‌درۆ دژی ئه‌مریکا و پارله‌مان و
فیدرالیزم بوون وله‌بنه‌وه‌ش به‌پاره‌ی
وان و به‌پاره‌ی ڕه‌ش ژیان. دووه‌م
به‌پڕۆگرامیکی دیموکراتانه و به ئاشکرا و
به‌پشتیوانی شارومه‌ندان کارکردن و له‌سه‌ر پێی
خۆ ڕاوه‌ستان.
د: دیاره سۆسیالیسته‌دیمکراته‌کان ڕێکخراوه‌ی
خۆشیان
ده‌بێ هه‌بێ بۆ شۆرشی هێمنانه‌ی سیاسی، کولتوری،
کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و زال‌کردنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌و دا کار بۆ
له‌خۆبێگانه‌کردنی ئینسانان نییه و سیاسه‌تێک که
له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی له‌ناوبردنی چه‌ک وشه‌ڕ
دانراوه.
"ئه‌زموونی
سه‌رتاسه‌ی جیهان به‌باشی نیشانی داوه که
دیموکراسی پارلمانی جه‌ماوه‌ری بێ‌به‌شی کۆمه‌ڵگا
له دام‌وده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی
کاروبار و مودیرییه‌تی ڕاسته‌وخۆی کۆمه‌ڵگا
ود‌ه‌سه‌ڵات به‌سه‌ر چاره‌نووسی
خۆیاندا دور ده‌خاته‌وه و به‌نوێنه‌رانێک
له‌پارڵه‌مان ده‌سپێردرێ که ده‌نگده‌ران
هیچ کۆنتڕوڵیکیان به‌سه‌رکاروکرده‌وه‌کانی
ئه‌واندا نییه..."
"...
له‌به‌رانبه‌ر نیزامی پارڵمانیدا سیستمی شوڕایی
باشترین وگونجاوترین ئامرازی به‌شداری سه‌رجه‌می
چێنی کرێکار و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
وه‌ک یاسادانه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا بۆ
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری
کۆمه‌ڵگا..."
"...
به‌رپرسان له‌به‌رزترین ئاستی حکومه‌تی شوراییدا
وه‌ک خزمه‌تکاری خه‌ڵک کار ده‌که‌ن و به‌لانی زۆر
مووچه‌ی ئه‌وان [به‌قه‌را]
مووچه‌ی کرێکارێکی پسپۆر ده‌بێ" (ده‌قی
به‌ر‌نامه‌که‌ی کۆمه‌ڵه به‌فارسی بووه
و له
هێندێک شوێن زۆر خراپ کراوه‌ته کوردی و ڕه‌وان
نییه من ناچار له‌و ده‌قه‌ی
دواییدا هێندێکم ئاڵوگۆڕ پێک‌هێنا).
8-4-
زمانی کوردی چییه؟
به‌زمانی کوردی ده‌ڵێن زمانی نه‌ته‌وه‌یی یان
زمانی
ستاندارد. هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان زمانی
نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته له
لایه‌ن کۆمه‌ڵناسه‌زمانه‌وانه‌کان به‌تێروته‌سه‌لی
باس کراوه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵه‌ی
کاک‌برایم باسی ناسیۆنالیزم کردن یانی باسی
وه‌ده‌رنانی خۆ کردن!
چاره‌چییه؟
"5-
زمانی کوردی به‌ڕه‌سمی له قوتابخانه
وزانستگه‌کانی
کوردستان ده‌وترێته‌وه و [له] ئیداراتی ده‌وڵه‌تی
و دامه‌زراوه‌فه‌رهه‌نگی و
هونه‌ری و ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌کاندا که‌ڵکی
لێ‌وه‌رده‌گیرێ (به‌شی سیهه‌م،
پیشڕ‌ه‌و237)"
"9-حکومه‌تی
شورایی خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانی له‌خه‌باتی
خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌شه‌کانی تر دا له‌پێناو
ئازادی و ڕزگاری له‌سته‌می میللی
ده‌کا و به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ (به‌شی سیهه‌م.
پێشڕه‌و ل 9، ژماره
237)."
8-5-
تێبینیه‌کان
هه‌مبانه‌بۆرینه: هه‌مبانه‌یه‌که له چیرۆکی
که‌ونارادا.
ده‌ڵین ده‌ستیان تێ‌ڕۆکردووه و هه‌رچی ویستویانه
تیابووه و به‌ده‌ستیانه‌وه
هاتووه (فه‌رهه‌نگی هه‌ژار)
|