|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن پاڕله‌مانی کوردستان
دیموکراتانه‌که‌ین؟
2008.11.17
به‌شی یه‌که‌م:
چۆن قانون سه‌باره‌ت به حیزبه‌کان
بگۆڕین؟
1-
سه‌ردێڕی باسه‌کان
ئه‌لف:
پێویسته قانون سه‌باره‌ت به‌کاروباری
حیزبه‌کان و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و
پارله‌مان و له‌شکر بگۆڕدری و
ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی تیدا پێک‌بێ.
ب: ئێستا له خوارووی کوردستان (عێراق) پارتی و
یه‌کیه‌تی
ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مان و له‌شکریان له‌نێوخۆیاندا
به‌ش‌کردووه و بوونه‌ته
هۆی
لاوازبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پاڕله‌مان
وده‌وڵه‌ت وله‌شکری
کوردستان.
پ: یه‌کێک له‌وخاڵانه‌ی ده‌بێ بگۆڕدرێ ئه‌وه‌یه
که حیزب و
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ جیابکرێنه‌وه.
ت: حیزبه‌کان له وڵاته دیموکراتانه‌کان
به‌پاره‌ی
ئه‌ندامان به‌ڕێ‌ده‌چن و خۆیان پڕۆژه داده‌ده‌نێن
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره
و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانیان و
ده‌وڵه‌ته‌کان خۆ
له‌و کارانه وه‌رناده‌ن.
ج: ته‌نیا یارمه‌تییه‌ک که
ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مان له
هێندێک وڵاتی دیموکراتانه
ده‌یدا به حیزبه‌کان یارمه‌تییه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری هه‌ڵبژاردن
(Subsidies to Parties).
بۆوێنه له وڵاتی فینلاند
http://www.vaalit.fi/15482.htm
چ: ئه‌و کاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه پێش
گه‌نده‌ڵی
(corruppt practices)
بگیرێ، بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هێزه
نادیموکراته‌کان نه‌توانن
حیزبه‌کان "بکڕن" .
واتا پاره‌یان بده‌نێ بۆ
تێکۆشانی هه‌ڵبژاردن و
ئه‌و حیزبه‌ی
خۆیان پێیان خۆشه "هه‌ڵبژێردرێ"
بڕوانه
http://www.encyclopedia.com/printable.aspx?id=1E1:corruptp
ح: پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که یارمه‌تی یه‌کیه‌تی و
پارتی
به حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و
سه‌روو (ئێران، سوریا و تورکیا) کۆتایی پێ‌بێ و
یارمه‌تی به‌و حیزبانه بکه‌وێته سه‌ر بڕیا‌ری
پاڕله‌مانی
کوردستان.
خ: بۆ ئه‌وکاره‌ش پارڵه‌مان ده‌بێ بۆ خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌و سێ وڵاته پڕۆژه‌یه‌کی دیموکراتانه‌ی
هه‌بێ: واتا پشتیوانی له گۆڕینی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و
سێ وڵاتانه و
به فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و هێمنانه.
د: بۆ ئه‌وکاره‌ش پێویسته
ئه‌و حیزبه کوردییانه‌ی که
ئێستا له‌پارتی و یه‌کیه‌تی یارمه‌تی وه‌رده‌گرن،
پێڕه‌وپرۆگرامی حیزبه‌کانیان
بگۆرن و پاڕله‌مانی کوردستان ده‌بێ لیژنه‌یه‌کی
تایبه‌تی دانێ بۆ لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و‌شێوه ئاڵوگۆره و یارمه‌تی
ئه‌و‌حیزبانه بدا.
ر: پاڕله‌مانی کوردستان پێویسته
باسی ئه‌وه‌بکا که
پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی تورکیا،
سوریا و ئێرانیش
ده‌بێ له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی سیاسه‌تی به‌فه‌رمی ناساندنی کورد بێت
له‌قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ولاتانه. دیاره به شێوه‌ی
دیالۆگ و ڕێ‌خۆش‌کردن بۆ قسه‌وباس و
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئازاد.
1-1-
پێشه‌کی
له‌مڕۆڕا
قسه‌وباس سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌کانی پاڕله‌مانی
کوردستان سه‌باه‌ت به بابه‌ته جیاوازه‌کان، ده‌ست‌پێده‌که‌م.
باسه‌کان سه‌ره‌تایی
ده‌بن.
مه‌به‌ست له‌باسه‌کان هه‌ڵسوڕاوکردنی
شارومه‌ندانی کوردستانه و زیادکردنی
ده‌وری وان له ئاڵوگۆ‌ڕ له پاڕله‌ماندا.
1-2-
هه‌واڵ سه‌باره‌ت به گۆڕینی قانون سه‌باره‌ت
به‌حیزبه‌کان
(11)-ی
نوامبری 2008: سه‌رۆکی پارڵه‌مانی کوردستان داوای
کردووه که
ده‌سته‌ی وه‌زیره‌کانی کوردستان پڕۆژه‌یه‌ک
پێشکه‌ش بکا به‌پاڕله‌مان
سه‌باره‌ت به دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان.
سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕایگه‌یاندووه که
حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان کردووه و
به‌وزوانه پشتیوانی خۆی
بۆدیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان به‌پێی قانون
ده‌رده‌بڕێ (سه‌رچاوه
"سبه‌ی"
http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=13044
1-3-
وانه‌کانی خه‌باتی پیرۆزی دژبه‌قانونی ئازادی
فره‌ژنی
ئه‌لف:
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌بات
به‌دژی ئازادی فره‌ژنی ئه‌وه بوو که ئێمه دیتمان
خه‌باتی ئاوا ده‌کرێ کوردستانی و
ناونه‌ته‌وه‌یی بکرێ.
ب: خه‌بات به‌دژی ئازادی فره‌ژنی توانی هه‌زاران
که‌س له
هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی کوردستان کۆکاته‌وه و
هه‌ڵسوڕاویان کا. ئه‌وخه‌باته هه‌روه‌ها
بوو به هۆی یه‌کگرتوویی دیموکراتانه‌ی
شارومه‌ندانی کوردستان له هه‌ر چوار به‌شه‌كه
له‌سه‌ربناغه‌ی به‌رامبه‌ری بێ‌ئه‌م‌لاوئه‌ولای
ژن
و پیاو و ،جیاکردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت. به‌وشێوه بناغه‌یه‌کی پته‌ودانرا
بۆدرێژه‌ی خه‌باته‌که له
گۆره‌پانه‌کانی سیاسی، کولتوری، ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تی.
پ: ئه‌و خه‌باته هه‌روه‌ها له ئوروپا وئه‌مریکا و
وڵاته‌کانی دیکه ده‌نگیداوه و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕ
وڕادیۆ و تلویزیۆنه‌کان باسیان‌کرد و
پشتیوانی
له‌خه‌باته‌که و دیموکراتانه‌کردنی پاڕله‌مانی
کوردستان
کرا.
ت: ئێمه ده‌بێ له‌و شێوه خه‌باته له
گۆڕه‌پانه‌کانی
دیکه‌ش که‌لک
وه‌رگرین. بۆوێنه
خه‌بات بۆ گۆڕینی قانونی کاری حیزبه‌کان و
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی
دیکه، بکه‌ینه
کوردستانی و
عاله‌می و هه‌روه‌ها یه‌کگرتوویی دیموکراتانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و گۆڕه‌پانه‌ش
دابین که‌ین و بتوانین به‌هێزێکی زۆر گه‌وره،
ورد‌ه‌ورده پاڕله‌مانی کوردستان
بگه‌یێنیه ڕاده‌ی وڵاته ئوروپاییه‌کان. به‌و
شێوه شارومه‌ندانی
کوردستانیش
هه‌ڵسوڕاو ده‌که‌ین و
ڕێ خۆش ده‌که‌ین که ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌یان
هه‌بێ و
هاسانتر بتوانن به
مافه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و
کولتورییه‌کانی خۆیان بگه‌ن.
|