|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2008.06.15
چه‌ند تێبینی کورت له‌سه‌ر هێرشی یه‌کێک له
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
کاک برایمی عه‌لیزاده بۆ سه‌رجیاواز
بیرێک
1.
به‌پێی هه‌واڵی
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کان، ئه‌ندامێکی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)، هێرشی
کردووه‌ته سه‌ر جیاواز
بیرێکی کۆمه‌ڵه (کاک تاهیر) له وڵاتی سوید و
لێیداوه.
به‌پێی زانیاری
ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌و ئه‌ندامه گرێدراوه
به باڵی کاک‌برایمی
عه‌لیزاده. تائێستا
که ئه‌ودێڕانه د‌ه‌نووسم، ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) بێزاری
خۆی
سه‌باره‌ت به‌و کاره
دزێوه ده‌رنه‌بڕیوه.
2.
سه‌باره‌ت به لێدان له کاک تاهیر، تێبینیه‌که‌ی
هه‌ڵوێست زۆر هۆشیارانه‌یه.
هه‌م
هه‌واڵه‌که ون نه‌بووه و هه‌م ده‌ر‌فه‌ت هه‌یه بۆ
ڕاپۆرت‌نووسینی وردتر.
کاک
"دلێر.م."
وه‌ک شارومه‌ندێکی هۆشیار جوڵاوه‌ته‌وه و
ڕاپۆرتێکی نووسیوه و ناردوویه و
ئه‌وکاره‌ی زۆر جوانه. به‌ڵام لایه‌نی نه‌گاتیڤی
کار‌که‌ی ئه‌وه‌یه
که
هه‌واڵه‌که‌ی به‌وردی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه وهه‌ڵه‌ی
تێدایه.
3.
یه‌کێک له‌باسه‌کان
ئه‌وه‌یه که ئه‌و لێدانه
به "هه‌ڵکه‌وت"
نه‌بووه. به‌ڵکو ئاکامی خۆرسکی سه‌رکوتی
جیاوازبیرانه له کۆمه‌ڵه‌ی
کاک برایمی عه‌لیزاده: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵگه
زۆره، ئه‌لف: سه‌رکوتی
که‌مینه‌ی
ناوخۆ: ئه‌و که‌مینه دوای زه‌ختی ماڵپه‌ڕه
سه‌ربه‌خۆ‌کان "ئازاد" کرا و یه‌که‌م
جار له دیمانه‌دا بۆچوونه‌کانی خۆیان
بڵاوکرده‌وه، دیسان به‌ڵگه هه‌یه که که‌مینه
کوتویه باڵی کاک برایم ده‌رفه‌تی خۆ نیشاندان
به‌وان نادا و ب: له به‌رنامه‌ی
"تازه"
کاک برایم بۆ کوردستان، حیزبه
کوردییه‌کان و نه‌ته‌وه‌ی کورد
قه‌ده‌غه‌کراون.
4.
ڕێکخراوه‌یه‌ک که به‌سیسته‌م جیاوازبیری ناوخۆ
سه‌رکوت
ده‌کا، دیاره له‌ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وکاره ده‌کا و
ته‌نانه‌ت لێشیان ده‌دا (لێدان
له
کاک تاهیر).
دیاره لێدان دیارده‌یه‌کی تازه‌یه و ده‌سته‌ی کاک
برایم
تائێستا
له‌وشێوه که‌لکیان وه‌رنه‌گرتبوو.
وادیاره
بڕیاریان داوه له‌و
شێوه‌ش که‌لک
وه‌رگرن. ئه‌وه‌ش ده‌بێ باس بکرێ و ده‌وری
گۆپاڵ‌به‌ده‌سته‌کان
لێک‌بدرێته‌وه له
سه‌رکوتی جیاوازبیره‌کان: حیزبی لێنینانه هه‌روای
لێدێ.
5.
ئێستا باڵی کاک برایمی عه‌لیزاده زۆر ترساوه و
ده‌زانێ
که تازه ئه‌ندامه‌کۆنه‌کانی پێ فریو نادرێ
به‌تایبه‌ت دوای
سازبوونی ده‌سته‌ی 85
که‌س. ئه‌وان مه‌رگی خۆیان ده‌بینن و وه‌ده‌زانن
به‌لێدان ده‌توانن جیاوابیره‌کان
بترسێنن.
لێره ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان
له کۆمه‌ڵه‌ی
کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی
ده‌گرت و ده‌یان‌کوت
له لێدان که‌لک وه‌رده‌گرن به‌ڵام خۆیان
ئه‌و کاره‌ناکه‌ن.
دیتمان ده‌سته‌ی
کاک برایمیش ئه‌و
کاره ده‌که‌ن: هێزی به‌پارێز
کاتێک زه‌ختی بۆ هات کاری وا ده‌کا.
6.
له سوید په‌رله‌مان و دادگه
و پۆلیس هه‌یه. ئه‌گه‌ر
که‌سێک سوکایه‌تی به‌که‌سێک بکا ده‌بێ شکایه‌ت
له‌و که‌سه بکرێت و پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پۆلیس بگیرێت. له‌وڵاتێکی دیموکراتانه‌ی
وه‌ک سوید ته‌نیا هێزێک که مافی
به‌کاربردنی توندوتیژی هه‌یه پۆلیس و له‌شکره
وئه‌ویش به‌پێی قانونێک که له
په‌رله‌مان په‌سند ده‌کرێ. له‌وڵاتێکی وه‌ک سوید تاقه‌که‌س
و ده‌سته و حیزب مافی
به‌کارهێنانی توندوتیژییان نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ح.ک.ئێران (کۆمه‌ڵه) به‌هێچ
شێوه‌یه‌ک مافی لێدان له کاک تاهیری نه‌بووه.
7.
ڕه‌خنه گرتن له حیزبه‌کان و
ڕابه‌ره‌کانیان سوکایه‌تی
پێکردن نییه. حیزبی دیموکراتی به‌پاریز له
سه‌ره‌تای شۆرشی کورد له ڕۆژهه‌ڵات به
کۆمه‌ڵه‌ی ده‌کوت ئێوه ڕه‌خنه ده‌گرن له ئێمه و
پێشمه‌رگه توڕه ده‌بێ و د‌ه‌ست
ده‌داته چه‌ک! ئێستا ده‌سته‌ی به‌پارێزی کاک
برایم هه‌ر ئه‌وکاره ده‌که‌ن:
هه‌نگاوی یه‌که‌م لێدانه.
ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین و بێزاری خۆمان
ده‌رنه‌بڕین، لێدان
ده‌که‌نه چه‌ک!
سه‌رچاوه‌کان:
1.
هه‌واڵی کاک " دلێر.م.
2.
تێبینی هه‌ڵوێست:
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/6%20%2008/14%20%20Hiby%20komonist%20u%20xaldy.htm
|