|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.06.15
سێ قۆناغی گه‌وره‌ی ئاڵوگۆڕ له
کۆمه‌ڵه‌دا
کورته‌وئاکام
قۆناغی
یه‌که‌م:
کۆمه‌ڵه که
1969
ڕێکخراوه‌یه‌کی
چکۆڵه‌بوو، توانی به‌هۆی هه‌بوونی سیاسه‌تێکی
ڕادیکال واتا پشتیوانی له کرێکار و
جوتیار وژن و کورد و که‌شی دیموکراتانه‌ی
سه‌روبه‌ندی ڕووخانی شا ببێته
ڕێکخراوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و کۆتایی به ده‌وری
تاقانه‌ی حیزبی دیموکراتی به‌پارێز
بێنی. قۆناغی دووه‌م: کۆمه‌ڵه دوای هه‌ڵبژاردنی
ڕێبازی بۆڵشه‌ڤیکانه‌ی ئێرانی ،
وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی جارانی
لێدێ و توشی قه‌یران ده‌بێ و
ده‌بێته چه‌ند به‌ش. قۆناغی سێیه‌م: ئه‌م قۆناغه
خۆی ده‌کرێته دووپله. پله‌ی
یه‌که‌م: له ساڵی
2006 ڕا له وڵاته‌ئوروپاییه‌کان ڕه‌وتێکی تازه‌ی
سیاسی و
تێکۆشانی بیرواڕا له‌ناو تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه
ده‌ست‌پێده‌کا
و که‌مینه‌ی
کۆمه‌ڵه‌کان و ده‌سته‌ی 85 که‌سه خۆیان ده‌ناسێنن.
پله‌ی دووه‌م: سه‌رکه‌وتنی ئه‌و
ده‌ستانه به‌ستراوه‌ته‌وه به دڕیژه‌دانی خه‌باتی
بیروڕاو سیاسی و ڕیکخراوه‌یی
دیموکراتانه و وه‌ڕێخستنی کاری لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر سۆسیالیزم، فێمینیزم،
ناسیۆنالیزم و ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه.
پێشه‌کی
ئه‌و باسه‌ی خواره‌وه‌م له‌پێشدا بۆ سمینارێکی
ناوخۆیی
نووسیبوو که
دوێنێ ڕۆژی شه‌مبه له 2008.06.14 له شاری
ئوپسالا له‌سوید گیرا.
ئێستاش به‌که‌مێک ئاڵوگۆڕ بڵاوی د‌ه‌که‌مه‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌رانی
سمیناره‌که داوایان کردبوو که
باسکاره‌کان وڵامی ئه‌و سێ پرسیاره بده‌نه‌وه:
(1) چۆن بوو که کۆمه‌ڵه
له ڕه‌وتی
شۆرشی نه‌ته‌وایه‌تی ساڵه‌کانی 1978-1981
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) -
که
ناسراوه به جوڵانه‌وه‌ی به‌رگری خه‌ڵکی کورد (جنبش
مقاومت خلق کرد) - گه‌شه‌ی
کرد و
(2)
بۆ دوایه له‌توکوت بوو و(3) [ چۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوژاوه و] ئێستا ده‌بێ
چی بکه‌ین؟
باسه‌که‌ی
ئه‌مڕۆم سه‌ره‌تاییه
و سه‌ربه‌خۆ
گه‌رچی ده‌کرێ
وه‌ک درێژه‌ی "به‌رنامه‌ی "تازه‌ی عه‌لیزاده. کورد
نه‌ته‌وه نی‌یه
وحیزبه‌کوردییه‌کان نایاسایین!، 2008.05.21"
بخوێندرێته‌وه.
باسه‌که سێ پا‌شکۆی
هه‌یه.
له‌باسه‌کانمدا بۆلێکدانه‌وه‌ی
بۆچوونه‌سیاسییه‌کان له
چوارزاراوه که‌لکم وه‌رگرتووه که لێره‌دا
ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به مانای
وان.
من پێموایه کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری له چوارهێزی
گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی و کولتوری پێک‌هاتووه
واتا دیموکرات، لیبڕال، ڕادیکال
و به‌پارێز(کۆنسرڤاتیڤ)-ه‌کان.
(1)
دیموکراته‌کان: ئه‌لف: هه‌ردووک لاقیان له‌دنیای
تازه‌دایه و هه‌موومافه‌کانی مرۆڤ په‌سند
ده‌که‌ن، ب:
بۆ ئاڵوگۆڕ
له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌دا قه‌ت له توندوتیژی و شه‌ڕ که‌لک
وه‌رناگرن. پ: ئه‌وان ته‌نیا
له‌ڕه‌وتی خه‌باتی بیروڕاو سیاسی له‌گه‌ڵ لیبڕاڵ،
به‌پارێز و ڕادیکاڵه‌کان ده‌توانن
خۆیان بدۆزنه‌وه و ڕێبازی دیموکراتانه‌ی خۆیان
ڕوون وئاشکرا بکه‌ن. ت: به‌بێ
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، دیموکرات بوون ئیمکانی
نی‌یه. ج: بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی
مرۆڤ و
بۆ هه‌نگاوێک له‌ومافانه چوونه‌پێشتر، له
تیۆرییه‌کانی سۆسیالیزم،
فێمینیزم، ناسیۆنالیزم و ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه
که‌لک
وه‌رده‌گرن.
(2)
لیبڕاڵه‌کان تاڕاده‌یه‌ک هێندێک ئاڵوگۆڕ
ومافه‌کان
ده‌سه‌لمێنن، بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان
جاروبار له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کلک
وگوێ‌بڕاو که‌لک وه‌رده‌گرن چونکه نایانه‌وێ
کۆمه‌ڵگه له‌بنه‌ڕه‌تڕا بگۆڕن. جارجار
له‌شه‌ڕیش که‌لک وه‌رده‌گرن.
(3)
ڕادیکاڵه‌کان: ئه‌ولیبڕاڵانه‌ن که ده‌رفه‌تیان
پێنادرێ و ڕه‌خنه ده‌گرن له هێزه‌کانی دیکه. له
لێکدانه‌وه که‌لک وه‌رده‌گرن
به‌ڵام زۆرجارناچنه‌قوڵایی باسه‌کان. گه‌رچی خۆیان
پێیان وایه
ده‌یانه‌وێ
کۆمه‌ڵگه له‌بنه‌ڕه‌تڕا بگۆڕن. له‌ڕاستیدا ئه‌وان
کۆمه‌ڵگه هه‌نگاوێک ده‌به‌نه
پێش: ئه‌وکاره‌ی که زۆرجار لیبڕال و
به‌پارێزه‌کان نایانه‌وێ بیکه‌ن ئه‌وان
ده‌یکه‌ن. زۆر
ڕادیکاڵ له تاریخ‌دا هه‌بوون و له‌داهاتووشدا
ده‌بن. بۆوێنه
ژاکۆبێنه‌کانی فه‌ڕانسه که به‌خه‌باتی خۆیان
سیسته‌می په‌رله‌مانییان به‌هێزترکرد
گه‌رچی له توندوتیژی که‌لکیان وه‌رگرت. له ڕووسیا
بۆڵشه‌ڤیکه‌کان ڕادیکاڵ بوون و
خه‌باتی وان وای کرد که دوای نزیک به‌سه‌دساڵ
په‌رله‌مانی ڕووسیا به‌هێزبێ، گه‌رچی
زۆر خه‌ڵک کوژراو. له چین و ڤییه‌تنامیش
ڕادیکاڵه‌کان سه‌رکه‌وتن و ئێستا له‌چین
خه‌ریکه ئاواڵه‌یی په‌یدا ده‌بێ.
(4)
به‌پارێزه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بکرێ
له‌به‌رامبه‌ر
دیموکراتانه‌کردن ڕاده‌وه‌ستن و ته‌نیا له
ناچاریان هێندێک ئاڵوگۆڕ ده‌سه‌لمێنن.
جارجار له‌شه‌ڕ وتوندوتیژیش که‌لک وه‌رده‌گرن.
له‌لێکدانه‌وه که‌لک وه‌رده‌گرن
به‌ڵام زۆرتر بۆ
ئه‌وه‌ی پێش ئاڵوگۆڕی دیموکراتانه بگرن یان
ڕه‌وته‌که‌ی هێدی
که‌نه‌وه. جیاوازی وان له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رست یان
نه‌ریتپارێزه‌کان ئه‌وه‌یه که
کۆنه‌په‌رست ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر دنیای تازه
ڕاده‌وه‌ستێ به‌ڵام به‌پارێز
هێندێک
ئاڵوگۆڕ ده‌سه‌لمێنی.
(5)
له‌لێکۆڵینه‌وه دا دووشێوه هه‌یه وه‌سفی
(descriptive)
و حوکمی
(prescriptive).
له شێوه‌ی وه‌سفیدا لێکۆڵه‌ره‌وه
ڕووداوه‌کان ئه‌وجۆره‌ی که هه‌یه باس ده‌کا و
لێکیان د‌ه‌داته‌وه و له‌شێوه‌ی
حوکمیدا لێکۆڵه‌ره‌وه ڕووداوه‌کان ئه‌وجۆره‌ی
بۆخۆی پێی خۆشه باس
ده‌کا.
(6)
لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی دیموکرات"ده‌بێ" له‌شێوه‌ی
وه‌سفی
که‌لک وه‌ر‌گرێ. ئه‌گه‌ر وانه‌کا
هێزه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نابینێ و ناتوانێ حاڵی بێ
جه‌ماوه‌ر چۆن ده‌ژین و چۆن ده‌کرێ ژیانیان
بگۆڕدرێ. لیبڕال، ڕادیکاڵ و به‌پارێز
زۆر جار قازانجیان له‌وه‌دایه که له‌شێوه‌ی حوکمی
که‌لک وه‌رگرن.
(7)
ته‌نیا مۆدێلێکی دیموکراتانه که ئاماده‌کراوه و
به‌شه‌جیاوازه‌کانی
له واقع و کرده‌وه‌دا دیتراوه، مۆدێلی
ناسیۆنالیسته‌دیموکراته‌کانه واتا ڕاپرسی گشتی
بۆسه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکر (بۆوێنه جیایی
نوروێژ له‌سوید و...).
ئه‌لف:
فێمینیست،سۆسیالیست و ژینگه‌پارێزه‌دیموکراته‌کان
ده‌توانن له‌وان فێربن و ده‌بێ مۆدێلی خۆیان بۆ
گۆڕینی گۆمه‌ڵگه ئاماده‌که‌ن و
که‌مکه‌م له‌کرده‌وه‌دا ژیانی شارومه‌ندان بگۆڕن
و دوایه‌ش بۆ ده‌نگدان به
مۆدێله‌کانیان ڕاپرسی گشتی وه‌ڕێ‌خه‌ن و قانونی
بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کان
بگۆڕن.
ب: ناسیۆنالیسته‌دیموکراته‌کان بڕیار بۆ شه‌ڕ
دێننه ناو
په‌رله‌مان و له‌وێش دژی شه‌ڕ ده‌نگ ده‌ده‌ن و
جوڵانه‌وه‌ی ئاشتی وه‌ڕێ‌ده‌خه‌ن.
به‌ڵام له‌وه زیاتر ناتوانن بێن، کۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری و
ده‌وڵه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ناتوانن له بنه‌ڕه‌تڕا
بگۆڕن و پیشه‌سازی شه‌ڕ له‌ناو
به‌رن.
ئه‌و ئه‌رکه، ئه‌رکی سۆسیالیست،
فێمینیست و ژینگه‌پارێزه دیموکراته‌کانه. ئه‌وان
ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تازه
سازکه‌ن. واتا "ئیمکان"-ی ئه‌وه‌یان هه‌یه. ده‌کرێ
پیشه‌سازی شه‌ڕ له‌ناو به‌رین.
ئه‌و سێ ده‌سته ده‌بێ مۆدێله‌کانیان باس بکه‌ن و
به‌شه‌جیاوازه‌کانی دیاری بکه‌ن و
له‌کرده‌وه‌دا نیشانی بده‌ن.
باسێک له‌سه‌ر قۆناغه‌کامی ئاڵوگۆڕ له
کۆمه‌ڵه‌دا
(A)
قۆناغی یه‌که‌م: له پێکهاتن تا
کۆنگره‌ی
دووه‌م
1.
کۆمه‌ڵه له (1969)-ی عیسایی ڕێکخراوه‌یه‌کی
مارکسیست-لێنینیستانه‌ی لایه‌نگری بیروڕای مائۆ
بوو وباوه‌ڕی به
نیوه‌فیودال-نیوه‌کۆلۆنی بوونی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان بوو.
به‌ڵگه‌یه‌ک که ده‌کرێ وه‌ک
به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی قۆناغی یه‌که‌م له ساڵی 1969
دا چاوی لێبکرێ، نامیلکه‌یه‌که
به‌ناوی "بۆچی پرشوبڵاوین و چۆن خۆمان ڕێکوپێک
که‌ین؟" ئه‌و نامیلکه به‌فارسی
نووسراوه:"چرا پراکنده‌ایم و چگونه متشکل شویم؟" ؛
به‌ده‌ست نوسرابوو و ئێستا
له‌ده‌ست به‌پارێزه‌کان دایه وبڵاوی ناکه‌نه‌وه.
2.
کۆمه‌ڵه هه‌م درێژه‌ی خه‌باتی کۆمۆنیستانه‌ی
عاله‌می و
ئێرانی بوو و هه‌م درێژه‌ی خه‌باتی کۆمیته‌ی
شۆرشگێڕی حیزبی دیموکراتی کوردستان له
ژێرڕابه‌رایه‌تی کاک سمایلی
شه‌ریفزاده و مه‌لا ئاواره.
3.
کۆمه‌ڵه له که‌شی ڕژێمی سه‌ره‌ڕۆی شادا سازکرا و
دامه‌زرا. له‌که‌شێکدا که خه‌باتی ئازادی بیروڕا
نه‌ده‌کرا و
تێکۆشه‌ری سیاسی
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانکۆ نه‌بوو بۆ لێکدانه‌وه‌ی
پڕۆژه‌کانی. کۆمۆنیزمێک که له‌ناو
خوێنده‌واره‌کاندا ناسرابوو "له‌ده‌ره‌وه"
ڕا‌هات‌بوو، نه‌کرابوو به هی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران؛ بۆ وێنه
کوردستانی نه‌کرابوو. تیۆریزانی کۆمۆنیست ،
سۆسیالیست وناسیۆنالیستمان نه‌بوو.
4.
کۆمه‌ڵه ده‌یه‌ویست ڕژێمی سیاسی ئێران به شێوه‌ی
خه‌باتی سیاسی-چه‌کداری بگۆڕێ وڕێکخراوه‌یه‌کی
نهێنی بوو ونه‌یده‌توانی
دیموکراتانه‌بێ وله‌ژێر چاوه‌دێری ئه‌ندامان
وجه‌ماوه‌ر وئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنی
گشتیدا نه‌بوو.
5.
ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌نێوان
(1969-1973)-
دا ده‌ست ده‌که‌ن به کاری سیاسی له کارگه‌کانی
شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان بۆوێنه له تاران و هه‌روه‌ها گوند‌و
شاره‌کانی کوردستان. ئه‌وان زۆربه‌یان
خوێنده‌وار (ڕووناکبیر) بوون وله‌وشوێنانه
وه‌ک کرێکار یان جوتیار کاریان ده‌کرد.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له‌و ڕه‌وته‌دا به‌وئاکامه
ده‌گه‌ن که
کرێکار وجوتیار زۆرتر
جێی باوه‌ڕن و ده‌توانن له‌به‌رامبه‌ر لێدان
وزیندان
جوانتر خۆڕاگرن.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا کاری خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه
له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا زۆر که‌مهێز
ده‌بێ.
6.
له ساڵه‌کانی (1973-1978) زۆرتری ئه‌ندام و
هه‌ڵسوڕاوه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌گیرێن.
ئه‌وان دوای قسه‌وباس له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
ڕێکخراوه‌ئێرانییه‌کان که باوه‌ڕیان
به‌ده‌سمایه‌داری بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران
هه‌بوو به‌و ئاکامه ده‌گه‌ن که قسه‌وباس له‌سه‌ر
چۆنییه‌تی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
بهێڵنه‌وه بۆ دوای زیندان و لێکۆڵینه‌وه‌کردن.
7.
له‌زیندان هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌ڵه ئاڵوگۆڕ پێک‌دێنن
و
که‌شی باوه‌ڕکوێرانه (سێکت‌بیرانه)-ی زاڵ به‌سه‌ر
به‌ندییه‌سیاسییه‌کان لاواز
ده‌که‌ن.
لایه‌نگرانی کاری سیاسی و کاری شه‌ڕکه‌رانه
(چریکانه) پێش هاتنی
هاوڕییانی کۆمه‌ڵه دیوارێکی ئه‌ستووریان له‌نێوان
خۆیاندا کێشا بوو وته‌نانه‌ت
کتێبخانه‌کانیشیان جوێ‌کردبووه‌وه. هه‌ڵسوڕاونی
کۆمه‌ڵه ئه‌وباسه‌یان هێناگۆڕێ که
کتێب ده‌بێ بۆ هه‌موو‌که‌س بێ. [ له‌زیندان،
به‌ندییه‌کان، کتێبیان هه‌بوو و یه‌کێک
ده‌کرا به‌به‌رپرس بۆ به‌ئه‌مانه‌تدان و ڕاگرتنی
کتێبه‌کان].
8.
دوای ئازاد بوون له به‌ندیخانه، ئه‌ندام و
تێکۆشه‌رانی
کۆمه‌ڵه هه‌ڵسوڕاوانه له شۆرشی نه‌ته‌وایه‌تی
1978- 1981 له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
(ئێران)
به‌شداریان کرد و گه‌رچی له‌باری تیۆرییه‌وه
لاوازبوون به‌ڵام ڕادیکاڵ
بوونه‌که‌یان و پشتیوانی وان له ژنان، کرێکاران
و جوتیاران و نه‌ته‌وه‌ی کورد
جه‌ماوه‌ری بۆلای کۆمه‌ڵه کێشا و حیزبی دیموکرات
که ڕیکخراوه‌یه‌کی به‌پارێز بوو
توشی پاشه‌کشه‌کرا و چی‌دیکه نه‌یتوانی به‌خۆی
بڵێ حیزبی تاقانه‌ی گه‌لی
کورد.
9.
هه‌لومه‌رجی دیموکراتانه‌ی زاڵ به‌سه‌رکوردستانی
دوای
لاوازبوون و ڕووخانی شا، هۆیه‌کی دیکه‌ی گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکرات بوو.
جوڵانه‌وه‌ی‌نه‌ته‌وایه‌تی 1978-1980 جه‌ماوه‌ری
بوو وبه‌ملیون ژن وکرێکارو جوتیار
و چین و توێژه‌کانی دیکه به‌شداریان تێداکرد.
10.
کۆمه‌ڵه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ڕێبازێکی کۆمۆنیست یان
سۆسیالیستانه‌ی دیار وه‌ک بۆڵشه‌ڤیزمی
هه‌ڵنه‌بژاردبوو. شۆرشی گه‌لی کورد
له‌شاره‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دێهاتی گرته‌وه و
به‌وشێوه بیروڕای مائۆش
له‌کرده‌وه‌دا وه‌لانرابوو. کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر
کوردستانی بوون یان ئێرانی بوونی
حیزبی کۆمۆنیست‌یش ساغ‌نه‌ببووه‌وه.
11.
کاتێک ڕژێمی به‌پارێزی توندوتیژی کۆماری ئیسلامی
هێرشی
چه‌کدارانه‌ی کرده‌سه‌ر کوردستان، کۆمه‌ڵه
ڕێبازێکی ڕادیکاڵی هه‌ڵبژارد بۆ به‌رگری
له‌شۆرش: شه‌ڕی چه‌کدارانه.
12.
کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه کۆمۆنیستییه‌کانی ئه‌وده‌م
ناوی
"خه‌ڵکی
کورد(خلق کرد)"-یان هه‌ڵبژارد و به‌ئاشکرا
بۆرژوازییان وه‌لانا و فڕێیان
دا. به‌پێی ئه‌و بۆچوونه
کرێکار و جوتیار وچین‌وتوێژه‌کانی دیکه وه‌ک خه‌ڵک
داده‌نرێن و ده‌سمایه‌داره‌کان به‌شێک له‌خه‌ڵک
نین.
13.
ڕادیکاڵه‌کان هه‌م کۆنن و هه‌م تازه. لایه‌نی
پۆزه‌تیڤی ئه‌و‌بۆچوونه‌ڕادیکاڵه ئه‌وه بوو که
کرێکار‌و جوتیاری پێ‌گرینگ‌بوو،
له‌کاتێکدا حیزبی دیموکراتی به‌پارێز باسی
ئه‌وچین‌وتوێژانه‌ی نه‌ده‌کرد. لایه‌نی
نه‌گاتیف وکۆنی ئه‌وبۆچوونه ئه‌وه‌بوو که چینێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی لاده‌برد و ونی
ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ش
ڕادیکاڵه‌کان زۆرجار ناتوانن سیاسه‌تێکی
سه‌رکه‌وتویان
سه‌باره‌ت به‌ده‌سمایه‌داری هه‌بێ: بیناسن و
چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆلابردنی
که‌موکوڕییه‌بنه‌ڕه‌تییه‌کانی.
(B)
قۆناغی دووه‌م: له کۆنگره‌ی دووه‌م تا پێکهاتنی
جوڵانه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
له ساڵی 2006 ڕا
1.
له کۆنگره‌ی دووه‌م له ( 1980)-ی عیسایی‌ڕا
کۆمه‌ڵه
بیروڕای کۆمۆنیزمی بۆڵشه‌ڤێکانه هه‌ڵده‌بژێرێ و
له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی تێکۆشه‌رانی
کۆمۆنیست (اتحاد مبارزان کمونیست) حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران ساز ده‌کا و ده‌بێته
ڕێکخراوه‌ی کوردستانی ئه‌و حیزبه.
2.
بۆڵشه‌ڤیزم له پێشدا کۆمۆنیزمی ڕادیکال بوو و
دوایه بوو
به کۆمۆنیزمی به‌پارێزی ڕووس و بیروڕایه‌ک
بۆسه‌رکوتی کرێکاران و
نه‌ته‌وه‌کان.
3.
بۆڵشه‌ویزمی ناوکۆمه‌ڵه له یه‌کیه‌تی تێکۆشه‌رانی
کۆمۆنیست وه‌رگیرابوو. وه‌ک ڕووسیا له‌پێشدا
هێندێک مافی نه‌ته‌وه‌کان له‌وانه کورد
ده‌سه‌لمێنی و کۆمه‌ڵه مافی تایبه‌تی ده‌بێ.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و
مافه‌ی لێوه‌رده‌گیرێ و له‌توکوتکردنی کۆمه‌ڵه
ده‌ست‌پێده‌کرێ. دوای جودابوونه‌ی
باڵی مه‌نسوری حیکمه‌ت، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران له‌ژێر
ڕابه‌رایه‌تی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی پێکدێ و له
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) جودا ده‌بێته‌وه
و
ئه‌وحیزبه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی کاک‌برایمی
عه‌لیزاده
درێژه‌ده‌دا به‌کاروباری خۆی.
4.
کۆمه‌ڵه دوای کۆنگره‌ی دوو و هه‌ڵبژاردنی
کۆمۆنیزمی
به‌پارێزی فارس زۆر دوورتر ده‌که‌وێته‌وه له
دیتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کیشه
له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات که سیاسه‌تی به‌پارێزی
توندوتیژی هه‌بوو. له قۆناغی
یه‌که‌می تاریخی کۆمه‌ڵه، سیاسه‌تی خۆپاراستن له
قوڵ‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان
له‌پێش‌چاو ده‌گیرا. گه‌رچی ئه‌وده‌میش مه‌ترسی
شه‌ڕ ساز بوون له‌نێوان کۆمه‌ڵه
وحیزب هه‌رهه‌بوو.
(C)
قۆناغی سێیه‌م:
سازبوونی جوڵانه‌وه‌ی بوژانه‌وه له
2006
ڕا.
ئه‌و قوناغه ده‌توانین بکه‌ینه دوو پله‌ی چکۆڵه:
ئه‌لف:
په‌یدا بوونی جوڵانه‌وه‌که و ب: به‌هێزکردنی
جوڵانه‌وه و تیۆری دۆزینه‌وه و
ڕێکخراوه‌بۆدانان
ئه‌لف: په‌یدابوون
1.
له ساڵی (2006)-ڕا جیاوازبیره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران که‌مکه‌م
بیروڕای خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن.
دوای ماوه‌یه‌ک خۆیان وه‌ک که‌مینه ده‌ناسێنن.
ورده‌ورده که‌مینه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)-ش خۆی ئاشکرا ده‌کا.
خه‌باتێکی بێوچانی بیروڕا
ده‌ست‌پێده‌کرێ. له 2008 ده‌سته‌ی 85 که‌س خۆی
ئاشکرا ده‌کا و لایه‌نگره‌کانی
زۆر ده‌بن.
2.
ئه‌و‌تێکۆشانه‌ی بیروڕا زۆرتر له‌لایه‌ن به‌شی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌وڕێکخراوانه ده‌ست‌پێده‌کا.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له‌ئوروپا
ده‌ژین و کارده‌که‌ن ده‌توانن به‌ئازادی بیروڕای
خۆیان ده‌ربڕن.
چونکه له‌ووڵاتانه
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌یه. هه‌روه‌ها
ئه‌وکه‌سانه ده‌توانن به‌پاره‌ی خۆیان
ژیانی خۆیان و کاروباری ڕێکخراوه‌که‌یان
به‌ڕێوه‌به‌رن و پێویستیان به پاره‌ی
حیزبه‌کوردییه‌کانی خوارووی کوردستان (عێراق) نی‌یه.
ب: به‌هێزکردن و تیۆری دۆزینه‌وه وڕێکخراوه
بۆدانان
1.
ئه‌وجوڵانه‌وه کاتێک سه‌رده‌که‌وێ که خاوه‌نی
تیۆری خۆی
بێ.
کاره‌سه‌ره‌تاییه‌کان کراون،
لێکدانه‌وه‌ی تازه پێشکه‌ش کراوه به‌ڵام هێشتا
لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ربابه‌ته‌کان
نه‌کراوه. ئه‌وکه‌سانه‌ی که تا ئێستا
بۆچوونی خۆیان نووسیوه
ئه‌وانه‌ن:
شوعه‌یب زه‌که‌ریایی،
حوسێن شه‌به‌ق،
ڕه‌زا
موسته‌فاسوڵتانی،
وه‌حید عابدی، فه‌وزییه خه‌تمی و گه‌لاوێژی حوسێنی
و...
هه‌روه‌ها ڕه‌وتی چاکسازی
و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (که‌هێندێکیان
ئه‌ندامی کۆنی‌کۆمه‌ڵه‌ن) بۆچوونی خۆیان
بڵاوکردووه‌ته‌وه. ده‌بێ باسی ڕه‌وتی
ڕێفۆرم وڕێبازی سۆسیال‌دیموکراتی بکرێ که
دووڕێبازی لیبڕاڵانه‌ی جیاوازن و
لایه‌نه
پۆزه‌تیف و نه‌گاتیفه‌کانیان ئاشکرابکرێ.
2.
سمینار دانان، ماڵپه‌ڕدانان و زانکۆ‌ی سه‌ر
ئینته‌رنێت
وه‌ڕی خستن له‌کاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
3.
به‌بێ پله‌ی دووه‌م پله‌ی یه‌که‌م
سه‌رناکه‌وێ.
ئه‌گه‌ر ئێمه له‌باسه‌کان قوڵ نه‌بینه‌وه
به‌پارێزه‌کان دیسان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
4.
نه‌سلی ئێمه واتا یه‌که‌م ده‌سته‌ی په‌نابه‌ر که
هاتینه سوید، پیربووه وخه‌ریکه ده‌ڕوا و نه‌سلی
دووه‌می ئێمه که له سوید
گه‌وره‌بوون پێویستیان به بیروڕا وتیۆری تازه
هه‌یه. ئه‌ونه‌سله به‌بێ تیۆری
سۆسیالیستانه، فێمینیستانه و ناسیۆنالیستانه و
ژینگه‌پارێزانه‌ی دیموکراتانه بۆ لای
ئێمه‌نایه‌ن.
5.
ئێستا له‌به‌شێک له کوردستان په‌رله‌مان و
ده‌وڵه‌ت
و له‌شکری هه‌رێم هه‌یه. ده‌بێ ستراتیژیای شۆرشی
نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌سه‌ر
ئه‌وبناغه داندرێ. واتا له سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش
سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی سازبێ.
ئه‌و سیستمه هه‌مانه که له وڵاته‌ئوروپاییه‌کان
هه‌یه و کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
تێیدا ده‌ژی و ده‌توانێ سیسته‌مێکی وا
بۆکوردستانیش سازکا.
ناوی ئه‌وسیسته‌مه
ده‌نێم مۆدێلی یه‌که‌م.
6.
بۆ لابردنی که‌موکوڕییه‌کانی مۆدێلی یه‌که‌م ده‌بێ
جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی سۆسیالیستانه،
فێمینیستانه، ناسیۆنالیستانه و
ژینگه‌پاریزانه‌ی دیموکراتانه سازکرێ که دژی شه‌ڕه
و ده‌یه‌وێ پیشه‌سازی شه‌ڕ
له‌دنیایه هه‌ڵگرێ. من به‌و سیسته‌مه تازه ده‌ڵێم
مۆدێلی دووه‌م. په‌رله‌مانه‌کانی
ئێستای ئو‌روپا و ئه‌مریکا له‌ژێر ده‌ست به‌پارێز
و لیبڕاڵه‌کان دان که نایانه‌وێ
پیشه‌سازی شه‌ڕ له‌ناو به‌رن.
7.
جوڵانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی مۆدێلی دووه‌م
جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و شۆرشگێڕانه‌ی
هێمنه. ده‌یه‌وێ شێوه‌ی تازه‌ی ژیان
باس بکا و بیبینێته‌وه و بیکاته باو. قانونی
بنه‌ڕه‌تی وڵاته ئوروپاییه‌کان
وشوێنه‌کانی دیکه بگۆڕێ و دنیا بکاته پڕ له ئاشتی،
خۆشه‌ویستی و زانست
وکار.
8.
ناوه‌وه‌ی کوردستانیش پێویستی به مۆدێلی یه‌که‌م
و
دووه‌م هه‌یه، جیاوازییه‌که‌ی له گه‌ڵ ئو‌روپا و
ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که هه‌م مۆدێلی
یه‌که‌م و هه‌م مۆدێلی دووه‌م له
چواربه‌شه‌دابه‌شکراوه‌که‌ی کوردستان لاوازه.
ئێمه‌ی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانین
وده‌بێ پێوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ
ناوه‌وه به‌هێزتر که‌ین و ئه‌وانیش یارمه‌تی
بده‌ین که بگه‌نه ڕاده‌ی
ئو‌روپا.
باسێك له‌سه‌ر ده‌سته‌ی 85 که‌سه
1.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ‌ڕه‌خنه‌گرتن بۆ
قۆناغی یه‌که‌می تاریخی
کۆمه‌ڵه چاره‌ی ده‌رده‌کان ناکا. چونکه ڕادیکال
بوون هی سه‌رده‌می منداڵییه و
ناتوانێ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاڵۆزی ده‌سمایه‌داری بگۆڕێ.
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌گه به تیۆری
دیموکراتانه ده‌گۆڕدرێ. به‌ڵام دیاره ده‌توانین له
قۆناغی یه‌که‌م زۆر شت فێربین
وگه‌شه‌ی پێ‌بده‌ین.
2.
ئێمه هه‌ڵسوڕاوه‌کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵه به‌فوو
پێداکردنێک
نابینه دێموکرات و تیۆریزان. گۆڕان ڕه‌وته و
زه‌حمه‌تی زۆره. ئه‌وکه‌سانه‌ی
ڕاگه‌یاندن به‌دژی حاجی ئه‌حمه‌دیان
بڵاوکردووه‌ته‌وه، وه‌ک ڕێکخراوه‌به‌پارێزه‌کان
وڵامی ئه‌و که‌سه‌یان داوه‌ته‌وه. له‌جیات
ئه‌وه‌ی که بێزاری خۆیان سه‌باره‌ت
به بۆچوونی
به‌پارێزانه‌ی توندوتیژی ئه‌وکه‌سه سه‌باره‌ت
به‌کۆمه‌ڵه ده‌ربڕن
وڕه‌خنه بگرن له‌به‌رنامه وسیاسه‌تی پژاک و پ.ک.ک.
3.
له چه‌ند به‌یانی ده‌سته‌ی 85 که‌س‌دا باسی
لایه‌نه
پۆزه‌تیڤه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی قۆناغی یه‌که‌م کراوه
به‌ڵام باسی لایه‌نه نه‌گاتیڤه‌کان
نه‌کراوه. له‌باری ڕێکخراوه‌ییه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی
قۆناغی یه‌که‌م زۆرجار نادیموکراتانه
و ته‌نانه‌ت دژی دیموکراتانه جوڵاوه‌ته‌وه.
له‌پێشمه‌رگه‌یان داوه،
که‌مینه‌سه‌رکوت‌کراوه، پێوانه‌یه‌ک بۆ ئه‌ندام
گرتن نه‌بووه...
4.
باس نه‌کردن له‌و لایه‌نه‌گاتیڤانه ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی
که ئێمه ئه‌و شێوانه دووپات که‌ینه‌وه. بۆ وێنه
بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌ژێر
ناوی سه‌رکردایه‌تی. بۆچوو‌ن‌د‌ه‌ربڕین کارێکی
پۆزه‌تیڤه به‌ڵام شێوه و
چۆنیه‌تییه‌که جێی ڕه‌خنه‌یه. کێ ئه‌وکه‌سانه‌ی
کردووه‌ته سه‌رکرده؟ له چ
کۆنگره‌یه‌ک؟ به‌پێی چ به‌رنامه‌یه‌ک؟ ئه‌وکه‌س
یان که‌سانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان
نووسیووه ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرس‌بوون بکه‌ن و
بێن و ناوی خۆی بڵاوکه‌نه‌وه و
وڵامی ڕه‌خنه‌کان بده‌نه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگام
لێیه له‌ناو
ده‌سته‌ی 85 که‌س زۆر
زوو و زۆر که‌س بێزاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌و
کاره‌ی ڕاگه‌یاندن‌نووسه‌کان ده‌ربڕیوه
و له‌ده‌ره‌وه‌ش، کاک خه‌لیل غه‌زه‌لی یه‌که‌م
که‌س بووه
که به‌رپرسیارانه ئه‌وکاره‌ی
کردووه.
ڕابه‌ری دیموکرات
جندۆکه نی‌یه
و هه‌ڵه
ده‌کا به‌ڵام ئاواش په‌روه‌رده‌ده‌کرێ:
ئه‌ندامان وماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌خنه‌یان
لێده‌گرێ وئه‌وانیش فێر ده‌بن و جارێکی دیکه له‌خۆڕا
خۆیان ناکه‌نه سه‌رکرده
(بڕوانه
پا‌شکۆی
دووه‌م و سێیه‌م).
5.
له تێکۆشانی ئێمزاکۆکردنه‌وه‌دا ته‌نیا ناوی کۆنه
ئه‌ندامان نووسراوه. گۆیا شارومه‌ندانی کوردستان
یان هه‌ر ئینسانێکی ئازدیخواز
ناتوانێ دژی ئه‌وه بێ که هێندێک له‌ئه‌ندامانی
ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه هه‌ستن و ئه‌وانی
دیکه وه‌به‌ر شه‌ق وزله ده‌ن و ته‌قه‌بکه‌ن له
هێندێکی‌تر له
جیاواز بیران!
پاشكۆكان
پا‌شکۆی
یه‌که‌م
:
پێشنیار بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی
سیاسی-کولتوری کوردستان (ک.س.ک.ک).
ئه‌لف: پڕۆگرام
(1)
ئێمه ده‌سته‌یه‌کین که
ده‌مانه‌وێ کۆمه‌ڵگه
ببوژێنینه‌وه و به‌ره‌و ئاڵوگۆڕی سۆسیالیست،
فێمینیست، ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزانه‌ی دیموکراتانه‌ی به‌رین و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تازه
دامه‌زرێنین.
(2)
ئێمه شارومه‌ندی وڵاته ئه‌وروپاییه‌کانین و
قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌مان قبوڵه و له‌هه‌مان
کاتدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێن بۆ
دیموکراتانه‌کردنی به‌شێوه‌ی شۆرشێکی هێمنانه‌ی
سیاسی، کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری.
(3)
ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری
هه‌رێمیش بگه‌یێنینه ڕاده‌ی کۆمه‌ڵگه
ئوروپاییه‌کان که
له‌وێدا دین و ده‌وڵه‌ت
له‌یه‌کتر جیاکراونه‌وه و له‌شکر و ده‌وڵه‌ت و
دادگه‌کان له‌یه‌کتر جیان و له‌ژێر
چاوه‌دێری په‌رله‌ماندا. له‌ووڵاتانه ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌یه و ئازادی
سازکردنی حیزب و ده‌سته‌ی سیاسی.
(4)
چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته و کوردستان
دابه‌شکراوه و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له‌ووڵاتانه
(ئێران، تورکی و سوریه) دا به
فه‌رمی نه‌ناسراوه، پڕۆژه‌داده‌نێین بۆ به‌فه‌رمی
ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و
وڵاتانه و وه‌ڕێخستنی ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
له‌هه‌ر چواربه‌شه‌که و سازکردنی
ده‌وڵه‌ت وپه‌رله‌مان وله‌شکری کوردستان.
ئه‌وشێوه‌خه‌باته بۆ ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ری کورد
له‌چوار
به‌شه‌که‌هه‌ڵسوڕاوکرێ وخۆیان بتوانن به‌ده‌ستی
خۆیان و ورده‌ورده به‌سه‌ربه‌ستی
بگه‌ن و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تازه سازکه‌ن و
حیزبه‌سیاسییه‌کانیش وه‌دوای خۆیان
خه‌ن.
(5)
له‌هه‌مان کاتدا
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نابه‌ستینه‌وه به
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌چواروڵاته‌که‌دا و پڕۆژه‌داده‌نێین بۆ ئه‌وه که
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و
په‌رله‌مان و خه‌ڵکه‌کانی دنیایه هه‌لومه‌رج
سازکه‌ن بۆ ڕاپرسی گشتی له‌کوردستان
وه‌ک ئه‌رکێکی به‌په‌له بۆ ڕاگرتنی ژێنوسیدی
نه‌ته‌وه‌ی کورد.
6.
په‌رله‌مانه‌کانی ئو‌روپا و یه‌کیه‌تی ئو‌روپا به
ده‌ست
به‌پارێزولیبڕاڵه‌کانه‌وه‌یه. ئه‌وهێزانه
حه‌ول‌ناده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی شه‌ڕ و
پێشه‌سازی شه‌ڕ له ئو‌روپا و دنیا.
7.
ئێمه سۆسیالیست، فێمینیست، ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزه
دیموکراته‌کان دژی شه‌ڕو پیشه‌سازی شه‌ڕین و
پڕۆژه‌داده‌نێین بۆ گه‌یشتن به‌و
ئامانجه و گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ووڵاتانه.
بۆ گه‌یشتن به‌کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ
کاری سیاسی، کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری
پێویسته.
ب: به‌شی ڕێکخراوه وپێڕه‌و وپڕۆژه‌کان
1.
هه‌ر یارمه‌تییه‌ک که له‌هه‌ر حیزب ویان ده‌وڵه‌ت
و
شوێنێکی دیکه وه‌رگیرێ، به ئاشکرا ده‌بێ و به‌بێ
دانانی
شه‌رتومه‌رج.
2.
لقه‌کا‌نی (ک.س.ک.ک.) خۆیان له‌وڵاته
ئوروپاییه‌کان و
کوردستان ناونووس ده‌که‌ن و ته‌واوی به‌ڵگه‌کانیان
ئاشکرا و هه‌میشه له‌به‌رده‌ستی
شارومه‌نداندا ده‌بێ. کۆبوونه‌کان ئاشکرا
ده‌گیرێن. له خوارووی کوردستان (عێراق)
ناونووسین هاسانه. له تورکیا به‌پشتیوانی
یه‌کیه‌تی ئو‌روپا ئه‌وکاره‌هاسانتر ده‌کرێ
و له ئێران و سوریا بۆ ناونووسین پشتیوانێکی
ناونه‌ته‌وه‌یی زۆرتر
پێویسته.
3.
هه‌رکه‌س پێڕه‌ووپڕۆگرامی (ک.س.ک.ک.) قبوڵ کا و
ئه‌ندامه‌تی بدا وه‌ک ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێ و
ده‌توانێ له کۆنگره‌دا ده‌نگ بدا و
هه‌ڵبژێردێ. ئه‌ندامی پشتیوان یارمه‌تی ده‌دا
به‌ڵام له کۆنگره‌دا ناتوانێ ده‌نگ
بدا.
4. (ک.س.ک.ک.)
پڕۆژه‌ی گه‌وره و چکۆڵه‌ی ده‌بێ بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان، درێژخایه‌ن و کورت،
یه‌کساڵه و چه‌ندساڵه و چه‌ندمانگه
و... کۆرس داده‌نێ بۆ په‌روه‌ده‌کردنی ئه‌ندامان و
شارومه‌ندان؛ ماڵپه‌ڕی خۆی
ده‌بێ.
5. (ک.س.ک.ک.)
له وڵاته‌ئوروپاییه‌کان وکوردستان لقی
ده‌بێ. هه‌ر لقه له چه‌ند کۆمیته ساز ده‌کرێ.
کۆمیته‌کان کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یان
ده‌بێ و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقه‌کان
هه‌ڵده‌بژێرن.
6.
له‌ته‌واوی لقه‌کان ده‌بێ ژماره‌ی ژن و پیاو
به‌رامبه‌ربن. له‌به‌ڕێوه‌به‌ریش هه‌ر وا.
7.
ده‌بێ ژماره‌ی گه‌نج و کرێکار‌و ده‌سته‌کانی دیکه
زۆرکرێ
له لقه‌کان.
8.
ده‌بێ به‌رهه‌مهێنانی ده‌سمایه‌داری دیموکراتانه
کرێ و
که‌مکه‌م بگۆڕدرێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
بۆچوونه‌سۆسیالیست، فێمینیست، ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزه‌دیموکراتانه‌کان و دایمه
پڕۆژه‌پێشکه‌ش که‌ین بۆ چۆنییه‌تی
ئه‌وکارانه.
9.
له‌ئێران هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ژێر چاوه‌دێری
ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته‌کانی
دیکه و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و
له‌شکر و داگه‌کان هه‌لومه‌رجی له‌بار سازده‌کا بۆ
گۆڕینی کۆمه‌ڵگه و ده‌بێته
به‌شێک له‌به‌رنامه‌ی (ک.س.ک.ک.).
10.
یارمه‌تی لیبراڵ، ڕادیکال و به‌پارێزه‌کان
ده‌ده‌ین،
به‌شێوه‌ی وه‌ڕێخستنی دیالۆگ و لێکۆڵینه‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانن هاسانتر کۆمه‌ڵگه‌ی
تازه قبوڵ که‌ن و که‌متر ببنه به‌رهه‌ڵست
له‌ڕێگه‌ی
ئه‌وچه‌شنه‌کۆمه‌ڵگه.
11.
بۆ ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌کان و چۆنییه‌تی
به‌ڕێوه‌بردنیان و کاروباری لێکۆڵینه‌وه و خه‌باتی
بیروڕا پێوه‌ندی دایمه‌مان
ده‌بێ له گه‌ڵ زانکۆکان.
پا‌شکۆی دووه‌م:
ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی
سه‌رکرادیه‌تی:
http://www.brwska.org/may-08/27-3.pdf
پا‌شکۆی
سێیه‌م
یه‌که‌م که‌س که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی 85
که‌سه‌که، له‌ڕاگه‌یاندنه‌که
ڕه‌خنه‌ی گرت کاک خه‌لیل غه‌زه‌لی بوو:( "وه‌ڵامی
"ته‌حه"،
"په‌حه" نی‌یه!!...)
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/6%20%2008/1%20%20komele%20hacy%20ehmedi.htm
|