|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.04.13
قوڵ‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی
دیموکرات، ڕادیکاڵ و
لیبڕاڵه‌کان له‌گه‌ڵ به‌پارێزه‌کان
کورته‌و ئاکام
1
دوای شۆرشی تازه‌ی
کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) له
1979-1983 ، ئاڵوگۆڕێکی
گه‌وره له ناو ناسیۆنالیست و سۆسیالیسته‌کان
په‌یدا بوو و
چه‌ند ڕێبازی سیاسی نوێش وه‌ک فێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی هاتنه ناو کوردان. خه‌بات
بۆ مافه‌کانی
مرۆڤیش له‌ناو
جه‌رگی کوردستان هه‌ڵقوڵاو و"ڕێکخراو‌ی مافی
مرۆڤ له
کوردستان" پێک هات.
2.
باسکاره‌کان
تێکۆشه‌ری سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی یان لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی
زانستگه بوون: پێوه‌ندی دیاله‌کتیکانه‌ی بیروڕا و
کرده‌وه له هه‌ڵسوڕاوه‌کانیاندا
دیار و ڕوونه.
باسکار و نووسه‌ره‌کانی سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی
زانست و ڕۆشنگه‌ری
ئه‌وروپا شه‌قیان
له بیروڕای کۆن هه‌ڵدا و
خۆیان له بیروڕای سه‌رده‌می
ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دین ڕزگار کرد.
باسکاره‌کانی ئێمه‌ش خۆیان له
ناسیۆنالیزمی به‌پارێزی حیزبی دیموکرات و
سۆسیالیزمی به‌پارێزی کۆمه‌ڵه
ڕزگار
کرد.
3.
ئه‌وان
ئازایانه هاتنه‌مه‌یدان و ڕه‌خنه‌کانیان باس کرد
و
نه‌ترسان که له حیزب یان کۆمه‌ڵه وه‌ده‌ریان‌نێن.
ئه‌وان ده‌خوێنه‌وه، فێرده‌بن و
ده‌نووسن. بیر له ده‌سکه‌وت و شکسته‌کان
ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ حاڵی بن هۆی وان
چ بووه. بۆوێنه کاک حوسێن شه‌به‌ق جیاوازی
کوردستانی‌بوون و ئێرانچییه‌تی
ڕوون‌کرده‌وه. کاک ڕێبوار ڕه‌شید که
سۆسیا‌ل‌دیموکراتێکی کوردستانییه هه‌ر وای
کرد
نه‌ترسا، پڕۆژه‌ی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی
کوردستانی نووسی و ده‌ستی کرد به
بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م
ڕێبازه. به‌وشێوه ڕوونی‌کرده‌وه که
له سۆسیالیسته‌به‌پاڕیزه‌کان ناترسێ و
ئه‌و‌بیروڕایه‌ی هه‌یه‌تی لای خۆی گڕینگه و
حه‌ولی بۆده‌دا و ڕوونی ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای کاری زانستی و پله‌ی یه‌که‌مه:
نه‌ترسان و خه‌بات له‌گه‌ڵ بیروڕای کۆن. پله‌ی
دووه‌م کاری به‌سیسته‌مه.
هه‌ڵبژاردنی تیۆرییه.
بۆوێنه کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور
بۆ
حاڵی بوون له زمانی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێ له تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم
که‌لک وه‌رده‌گرێ و جیاوازی خۆی
له‌گه‌ڵ سۆسیالیسته‌به‌پارێزه‌کان نیشان ده‌دا.
پله‌ی سێیه‌م جه‌ماوه‌ری کردنی
بیروڕاتازه‌کانه.
ئه‌وده‌که‌سه‌ی له کۆمه‌ڵه‌جیابوونه‌وه یان ده‌سته
و تاقه‌که‌سی
تازه‌ی دیکه ده‌بێ
له‌وباسکارانه‌ی ناساندوومن فێر بن: بچن بخوێنه‌وه
و بنووسن و
جوڵانه‌وه‌ی بیروڕا و سیاسی کورد به‌هێز
که‌ن.
پێشه‌كی
ئه‌م‌وتاره
ده‌كرێ وه‌ك درێژه‌ی " چه‌ند جیاوازی سۆسیالیزمی
دیموکراتانه و سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ، 2008.04.06 "
بخوێندرێته‌وه.
له‌جیاتی "ڕ‌ووناکبیر"، له زاراوه‌ی "خوێنده‌وار"
که‌لک
وه‌رده‌گرم.
بۆ ناساندنی ئه‌م وشه
بۆچوونی ئا‌نتۆنیۆ گرامشی
( Antonio Gramsci )
و فێمینسته‌کان هه‌ڵده‌بژێرم: چین‌وتوێژه‌کان و
ژنان خوێنده‌واری خۆیان
هه‌یه.
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و دووپله له
ئاڵوگۆڕ
(1)
کوردستان له ساڵه‌کانی دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی
عیسایی‌ڕا
ئاڵۆگۆڕی لێ‌په‌یدا بووه و ورده‌ورده‌بوووه‌ته
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌سمایه‌داری
وکوردیش بووه‌ته نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت.
له‌وکۆمه‌ڵگه‌دا شێوه‌ژیان وبیروڕای
تازه‌په‌یدا بووه و که‌وتووتنه کێشه له‌گه‌ڵ دنیای
کۆن. کورده‌واری وه‌ک هه‌موو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ له چوار هێزی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی و
کولتوری پێک‌هاتووه: دیموکرات، لیبڕال، ڕادیکاڵ و
به‌پارێزه‌کان.
(2)
له پێشدا بیروڕای تازه له‌ناو چه‌ند ده‌سته
خوێنده‌وار په‌یدا
ده‌بێ و دوایه جه‌ماوه‌ری ده‌بێ. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) له (1979-1983)
ڕا سه‌رده‌می جه‌ماوه‌ری بوون ده‌ست‌پێده‌کا.
له‌باری بیروڕاوتێکۆشانی سیاسی دوای
شۆرشی
1979-1983
سه‌رده‌مێکی تازه له‌خه‌باتی بیروڕا ده‌ست‌پێده‌کا
که
ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له‌بنه‌ڕه‌تڕا
بگۆڕێ.
سنوورێک بۆ
باسه‌که‌م داده‌نێم وزۆرتر باسی ئاڵوگۆڕی سیاسی
ده‌که‌م.
بوژانه‌وه‌ی زانست و ڕۆشنگه‌ری
له خه‌باتی سیاسی و
بیروڕا
1.
جه‌ماوه‌ری بوونی سیاسه‌ت:
شۆرشی نوێ و جه‌ماوه‌ری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران)
ساڵه‌کانی 1979-1983 سه‌ره‌تای خولیکی تاریخی
تازه‌بوو له ژیانی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی
کورد. له‌و‌سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌تی ناسیۆنالیستانه
و سۆسیالیستانه ده‌بنه
جه‌ماوه‌ری. حیزبی دیموکرات ، کۆمه‌ڵه
وڕیکخراوه‌کانی‌دیکه خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن و
هه‌زاران شارومه‌ندی کورد ده‌بنه ئه‌ندام و
لایه‌نگری ئه‌وڕیکخراوانه و ده‌ست
ده‌که‌ن به ژیانێکی سیاسی تازه له کوردستانێک که
ئازادی بیروڕا هه‌بوو. ژنان،
کرێکاران ، جوتیاران و چێن وتوێژه‌کانی دیکه‌ش
دێنه ئه‌وگۆڕه‌پانه.
2.
بیروڕاکانی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه
له‌کرده‌وه‌دا
دیتران. لایه‌نه به‌هێزولاوازه‌کانیان وه‌دیار
که‌وت و له‌ڕۆژنامه
و گۆڤاره‌کانی ئه‌وده‌م باس‌کران و شارومه‌ندان
خه‌ریکی گه‌شه بوون.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌پارێزی توندوتیژی
کۆماری ئیسلامی ئێران،
هێرشی
کرده‌سه‌ر
کوردستان وئه‌وشۆرشه‌جه‌ماوه‌رییه سه‌رکوت کرد.
3.
خه‌باتکار و باسکاره‌کان ده‌ستیان‌کرد به
هه‌ڵسووڕانێکی تازه بۆ تێگه‌یشتن له هۆیه‌کانی
شکستی ئه‌وشۆرشه.
باسکراوه که شکستی
شۆرشه‌که هه‌م هۆی ناوخۆیی (که‌موکوڕی
ڕێکخراوه‌سیاسییه‌کان) هه‌بووه هه‌م هۆی
ده‌ره‌وه (هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی).
4.
ده‌سته‌یه‌ک
خوێنده‌وار په‌یدا ده‌بن که ته‌واو شک
ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی حیزبه‌کان و ڕێبازی تازه
دێننه‌گۆڕ.
لێره‌دا
ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به باسه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی
تێروته‌سه‌ل ده‌هێڵمه‌وه بۆ
دوایه.
ئه‌لف:
له ساڵی 1992 دا کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور
که‌سۆسیالیستێکی ڕادیکاڵ و لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه نامه‌ی
دوکتورای خۆی
له‌ژێر سه‌ردێڕی
"ناسیۆنالیزم
و زمان له کوردستاندا (1918-1985)" بڵاو
ده‌کاته‌وه.
یه‌کێک
له‌گرینگرتین کاره‌کانی کاک ئه‌میر ئه‌وه‌یه که بۆ
لێ‌حاڵی بوون له گه‌شه‌ی زمان و
کولتوری کوردی له تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیزم که‌لک
وه‌رده‌گرێ.
زمانی
نه‌ته‌وه‌یی له پێش په‌یدا بوونی ناسیۆنالیزمدا
نه‌بووه و ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که
بۆ تێگه‌یشتن په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌م تیۆریانه.
ئه‌وبۆچوونه‌ی کاک ئه‌میر ته‌واو
دژی بۆچوونی سۆسیالیسته‌به‌پارێزه‌توندوتیژه‌کانه
که ناسیۆنالیزم وه‌ک بیروڕای
شه‌یتانی چاولێده‌که‌ن (بروانه سه‌رچاوه‌کان 1).
یه‌کێک له‌و
به‌پاڕێزه‌توندوتیژانه کاک حوسێن مرادبه‌گییه
(بروانه سه‌رچاوه‌کان 2).
ب:
له ساڵی 1995 وتارێکی کاک عه‌باس وه‌لی
سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزمی کورد بڵاو ده‌بێته‌وه.
کاک
عه‌باس لێکۆڵه‌ره‌وه و
ناسیۆنالیستێکی لیبراڵه.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆره‌کانی
ئه‌وسه‌رده‌مه هێنانی گۆڕی تیۆری دیموکراتانه بوو
له‌لایه‌ن کاک عه‌باسه و
ناساندنی ئه‌و تیۆرییه.
باسێکی گرینگی دیکه‌ی کاک هه‌باس تیۆرییه‌کانی
ناسیۆنالیزم بوو (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان 3). ئه‌وه
باسکرا که
کورد شارومه‌نده و
پێویستی به ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتانه‌یه و
په‌رله‌مان و له‌شکری خۆی.
ئه‌وبیروڕایه‌ش گورزێکی قورس بوو له له‌شی سستی
ناسیۆنالیست و
کۆمۆنیسته‌به‌پارێزه‌کان که وه‌ک چه‌قه به
ڕێکخراوه‌ی لێنیانه‌وه نووساون و پێیان
وایه خه‌ڵک په‌زه و ئه‌وان شوان.
پ:
له‌ساڵی 2002 لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی کاک ئه‌یوب
ئه‌یوب‌زاده له ژێر سه‌ردیڕی "چه‌پ له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، کۆمه‌ڵه و دۆزی
ناسیۆنالی کورد"، به‌رگی یه‌که‌م،
Nima Verlag، بڵاو
ده‌بێته‌وه. کاک ئه‌یوب
له‌کتێبه‌که‌یدا چه‌ند
که‌موکوڕی سۆسیالیزمی به‌پارێز وشۆڤه‌نیستانه‌ی
فارس ڕوون
ده‌کاته‌وه.
ت:
له‌ساڵی 2002 کاک حوسێن شه‌به‌ق له‌ڕوانگه‌ی
سۆسیالیستێکی ڕادیكاڵ بیروڕای سۆسیالیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارس باس ده‌کا و وه‌لای
ده‌نێ (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان 4).
ج:
کاک شوعه‌یب زه‌که‌ریایی چه‌ند وتار ده‌نووسێ
و له بۆچوونه‌کانی
کاک حسێن مرادبه‌گی
ڕه‌خنه ده‌گرێ (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان5).
فه‌رهه‌نگۆگ
بوژانه‌وه‌ی زانست:
Renaissance
خوێنده‌وار:intellectual
ڕۆشنگه‌ری:
the Enlightenment
سه‌رچاوه‌کان
1.
نامه‌که‌ی کاک ئه‌میر به ئینگلیزییه. به‌ڵام
هێندێک به‌شی به
کوردی
و زمانی دیکه بڵاو بوونه‌وه.
Hassanpour, Amir, 1992, Nationalism and Language
in Kurdistan, 1918-1985, Mellen Research
University Press, San Francisco.
2.مرادبیگی،
حسین، 2004، تاریخ زنده، کردستان، چپ
و ناسیونالیسم،
انتشارات نسیم، [یک کشور اروپایی؟].
3. هەندێک
له‌وتاره‌کانی کاک عه‌باس کراوه‌ته کوردی. یه‌کێک
له‌وانه:
وه‌لی، عه‌باس، کورده‌کان و "ئه‌وانی‌تر" یان:
هه‌ویه‌ت و سیاسه‌تی
پارچه‌پارچه‌بوو، وه‌ڕگێره‌کان له ئینگلیزییه‌وه:
نه‌زه‌ند به‌گیخانی و هاشم
ئه‌حمه‌دزاده
(www.rahand.com).
4.
تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامیلکه‌که‌ی کاک حوسێن
شه‌به‌ق که له
به‌شه‌کانی‌دیکه‌دا باسم کردووه، بڕوانه:
http://www.helwist.com/Komele/shebeq%202/4%20witar.pdf
5.
باسه‌کانی
کاک شوعه‌یب زه‌که‌ریایی له‌چواربه‌شدا به فارسی
نووسراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وان بڕوانه ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه،
ناونیشانی
ئه‌له‌کتڕۆنی به‌شی چواری باسه‌کان ئه‌وه‌یه:
http://www.komala.org/farsi/mqalat/shoebZ-4.pdf
له‌باسه‌که‌ی خۆم مه‌به‌ستم زۆرتر
ئه‌و‌به‌شه‌یه:[ "تاریخی دۆڕاو"
(ڕه‌خنه‌یه‌ک
له‌سه‌ر 'تاریخی زیندوو' نووسراوه‌ی
حوسێن‌مرادبه‌گی)، به‌شی چواره‌م،
'تیۆری'
له‌به‌رامبه‌ر ئینسانییه‌تدا، 56 لاپه‌ڕه.]
|