|
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپوور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به ستراتیژیای خه‌باتی
مه‌ده‌نی
2008.09.10tn
چۆن خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کان
به‌هێزترکه‌ین؟
سه‌ردێڕی
باسه‌کان
له‌و‌کاته‌وه باڵی موسوڵمانه به‌پارێزه
توندوتیژه‌کانی
ئێران ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه،
سه‌رکوتی جیاوازبیران زۆرتربووه. خه‌بات
و مانگرتنی زیندانییه سیاسییه‌کان بۆ لابردنی
سزای ئێعدام و جه‌زره‌به‌دان و
دابین‌کردنی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، ڕێخۆشکه‌ر‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتانه‌یه
له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)دا.
هه‌م له ژووره‌وه‌ی کوردستان و هه‌م
له‌ده‌ره‌وه به‌گه‌رمی پشتیوانی له‌و خه‌باته
کراوه و له زۆر وڵاتی ئوروپایی و
ئه‌مریکایی حه‌ول بۆ ئازادی ئه‌و زیندانییانه
دراوه و خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ته‌کان بێزاری
خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتی جیاوازبیران له
ئێران ده‌ربڕیوه. ئه‌و‌خه‌باته
دوولایه‌نی هه‌یه: خه‌باتی بێ‌بڕانه‌وه‌ی
شارومه‌ندان و تێکۆشانی کاتی ده‌وڵه‌ت و
حیزبه‌کان.
(A)
خه‌باتی ناونه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ له
ده‌وڵه‌ته‌کان
ئه‌لف: خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه سیاسییه‌کان
وهه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام و کوشتنی ژنان بووه‌ته
خه‌باتێکی ناونه‌ته‌وه‌یی و
ڕێکخراوه‌یه‌کی وه‌ک ڕێکخراوه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی
لێ‌خۆش‌بوون
(Amnesty International)
به‌شێک له‌وخه‌باته
به‌ڕێوه ده‌با. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له
150
وڵات وناوچه به ئازادی تێکۆشانی هه‌یه و زیاتر
له یه‌ک‌ملیۆن ئه‌ندامی
کۆکردووه‌ته‌وه.
بۆ به‌هێزکردنی خه‌باتی زیندانییه سیاسییه
کورده‌کان ده‌بێ ئه‌و
خه‌باته زیاتر ناونه‌ته‌وه‌یی که‌ین وله‌و
رێکخراوه فێری شێوه‌ی کارکردن
بین.
ب: یه‌کێک له‌وباس وکارانه‌ی که ده‌بێ بیکه‌ین
ئه‌وه‌یه که
لقی ڕێکخراوه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی لێ‌خۆش‌بوون
(ڕ.ن.ل.) له‌کوردستان و له‌تاراوگه
دانێین. بۆ ده‌ست‌پێ‌کردن وفێربوون وتێکۆشان،
باشتره
ببین به ئه‌ندامی
ئه‌و رێکخراوه‌یه.
دیاره ئه‌ندام بوون تاقه که‌سانه‌یه و
ئه‌رکێکی گرینگی
شارومه‌ندانی کورده له تاراوگه بۆ به‌هێزکردنی
خه‌بات بۆ ئازادی
زیندانییه سیاسییه‌کان. من خۆم ئه‌ندامی
(ڕ.ن.ل.)-م.
پ: زۆر ده‌سته‌ی کورد به‌شێوه‌ی
سه‌ربه‌خۆ
بۆ ئازادی
زیندانییه سیاسییه‌کانی کوردستان کار ده‌که‌ن.
ئه‌وشێوه خه‌باته‌ش ده‌بێ
به‌هێزبکرێ. ده‌بێ باسی ئه‌وه بکرێ که له ئێران
وتورکیا و.. زوڵمێکی زیاتر له
کورده‌کان ده‌کرێ و ئه‌ویش زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تییه.
ده‌بێ کوردی هه‌موو به‌شه‌کان
هه‌ڵسوڕاو بکرێن بۆ پشتیوانی له ئازادی ئه‌و
زیندانیانه. هه‌ر وه‌ها له‌هه‌ر وڵاته‌ی
شارومه‌ندانی
وڵاته‌که‌ش(سویدی، ئه‌لمانی...) له‌و
هه‌ڵسوڕانانه‌دا به‌شداری
بکه‌ن. ده‌بێ بۆ فارسه‌کان، عه‌ڕه‌به‌کان و... باس
بکه‌ین که به‌دژی زوڵمی
نه‌ته‌وایه‌تی له کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و بۆ
ئازادی زیندانییه‌کان له‌گه‌ڵمان
که‌ون. بۆ به‌هێزکردنی ئه‌و تیکۆشانه
کوردستانییه ده‌بێ خه‌باتی بیروڕا سه‌باره‌ت
به‌و باسانه زیاتر که‌ین و له ماڵپه‌ڕه‌کان
بڵاوی که‌ینه‌وه و که‌م که‌م
ماڵپه‌ڕێکی تازه بکه‌ینه‌وه بۆ خه‌بات بۆ ئازادی
زیندانییه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کان
له هه‌رچوابه‌شه‌ی کوردستان.
ڕیکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان که‌به‌رپرسه‌که‌ی
کاک
محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌نده، ڕێکخراوه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆیه
که له‌ژووره‌وه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) خه‌بات ده‌کا بۆ
ئازادی به‌ندییه‌سیاسیه‌کان.
به‌داخه‌وه ئێستا کاک
محه‌مه‌د گیراوه.
http://didebannews.blogspot.com/
یه‌کێكی
دیکه له‌و
ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه ده‌سته‌یه‌کن
به‌ناوی
"ده‌سپێشخه‌ری هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه و
نامه‌ناردن بۆ پارڵه‌مان و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید"
:
http://www.geocities.com/saitiberin/
ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی دیکه، کۆمیته‌ی
پشتیوانی
له‌مانگرتنی به‌نکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورده:
http://www.chaknews.com/kurdish/print.php?type=N&item_id=3096
ت: ئێرانییه‌کانیش ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی پشتیوانی
له‌مافی
مرۆڤ و
ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کانیان هه‌یه و پێویسته
پشتیوانی له مافی
نه‌ته‌وه‌یی
و
ئازادی زیندانییه کورده‌کان له‌و ڕێکخراونه‌شدا
بایه‌خی
پێ‌بدرێ:
http://www.komitedefa.org/sidor/sidan6.htm
(B)
تێکۆشانی ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان بۆ ئازادی
زیندانییه سیاسییه‌کان
ئه‌لف: له ده‌وڵه‌ته‌لیبڕاڵ-به‌پارێزه‌کانی
ئوروپا و
ئه‌مریکا و ئاسیا (ژاپۆن و...) و ئه‌فریقا
(ئه‌فریقای خوراوو...) زیندانی سیاسی
نییه. به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ته‌نیا جارجار له
ئازادی زیندانی سیاسییه‌کانی
دنیایه
پشتیوانی ده‌که‌ن و زۆر کات
بۆ گه‌یشتن به قازانجی کاتی خۆیان ؛ وه‌ک
ڕێکخراوه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی لێ‌خۆش‌بوون
نین. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ وشیار بین و
کارێک بکه‌ین که ئه‌و‌چه‌شنه ده‌وڵه‌تانه‌ش
بۆئازادی به‌ندییه سیاسییه‌کان زیاتر
تێ‌بکۆشین.
ب: یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌ی
هێندێک لایه‌نی گشتی خه‌باتی
مه‌ده‌نی و خه‌باتی حیزبه‌کانی باس کردووه کاک
سۆران
عه‌لیپوره. به‌چاوپێداخشاندنێکی
کورت بۆمان
وه‌دیار ده‌که‌وێ که
تێکۆشانی
حیزبه کوردییه‌کان بۆ ئازادی زیندانییه
سیاسییه‌کان پس‌پس و به‌هه‌ڵکه‌وته. کا‌تێک
ئه‌ندامێک یان پێشمه‌رگه‌یه‌کی وان ده‌گیرێ
زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه‌یان
وه‌بیردێته‌وه.
ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئازادی زیندانییه
سیاسییه‌کان سیاسه‌تێکی
ڕوونیان نییه. حیزبه‌کوردییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) خۆیان
جیاواز بیره‌کانی ناوخۆیان سه‌رکوت ده‌که‌ن و
زۆرتر وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی باوه‌ڕکوێر
ده‌چن تاحیزب. ئه‌و حیزبانه سه‌رۆکێکیان هه‌یه که
ته‌واوی پاره‌و ئێمکانی
ڕێکخراوه‌که‌ی له‌ده‌ست دایه. ئه‌وحیزبانه دژی
یه‌کترن و پێکه‌وه هاوکاری ناکه‌ن و
ستراتیژیایه‌کی دیموکراتانه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان نییه.
پ:
خه‌باتی زیندانییه سیاسییه‌کان دوولایه‌نی
هه‌یه،
لایه‌نی ئێرانی و لایه‌نی کوردستانی. بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌باته به‌هێزتر که‌ین
ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ستراتیژیای دیموکراتانه‌ی
شۆرشی کورد شارومه‌ندانی
کوردستان و خه‌ڵکه‌کانی‌دیکه هه‌ڵسوڕاوترکه‌ین.
ت: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته و خه‌باتی وی
له
چواربه‌شه‌کان (ئێران، سوریا، تورکیا و عێراق) بۆ
گه‌یشتن به مافه‌نه‌ته‌وه‌یی
وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیه‌تی. بۆ
هاسان‌کردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
له‌ڕۆژهه‌ڵات باشترین هه‌لومه‌رج کا‌تێک سازده‌بێ
که له‌ئێران
زیندانییه سیاسییه‌کان
ده‌ست‌به‌جێ ئازاد بکرێن وئازادی ده‌ربرینی بیروڕا
هه‌بێ و
دین و ده‌وڵه‌ت
وله‌شکر و دادگه‌کان له‌یه‌کتر جیابکرێنه‌وه و
هه‌ڵبژاردنی ئازاد
له‌ئێران بکرێ بۆ سازکردنی پاڕله‌مان. هه‌روه‌ها
ده‌بێ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
ونه‌ته‌وه‌کانی‌دیکه‌ی ئێران له قانونی بنه‌ڕه‌تی
به‌فه‌رمی بناسرێ و ڕاپرسی گشتی
ده‌ست‌به‌جێ، بۆسه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌ڕه‌سمی
بناسرێ.
ج: له وڵاته ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان زیاتر
له
یه‌ک‌ملیۆن‌کورد
ده‌ژین که زۆرتریان شارومه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ن.
حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
ده‌بێ له‌م وڵاتانه قانونی بکرێن
و ڕێ‌خۆش که‌ن بۆ سازکردنی حیزبی پارله‌مانی و
ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) له تاراوگه. یه‌کێک له
به‌په‌له‌ترین ئه‌رکه‌کانی ئه‌و
حیزبانه و ده‌وڵه‌تی کورد ده‌بێ
خه‌بات بۆ ئازادی ده‌ست‌به‌جێی
زیندانییه سیاسییه‌کان بێ له کوردستان وئێران
وهه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام وکوشتنی
ژنان.
چ:
له خوارووی کوردستان (عێراق)-یش، ده‌بێ
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌لات قانونی بکرێن و
له‌شاره‌کان ده‌فته‌ریان هه‌بێ و
له‌پارله‌مانی هه‌رێم باسی ئه‌م قانونی کردنه
بکرێ و په‌سند کرێ. هه‌روه‌ها باسی
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، سوریا و تورکیا
بکرێ بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و سێ وڵاته، به‌شێوه‌ی
خه‌باتی سیاسی، دیپلۆماتانه و هێمنانه و
بڕیارێک په‌سند بکرێ بۆ تێکۆشان. حیزبه
کوردییه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش
که
له خواروو هه‌ن ده‌بێ قانونی بکرێن. هێزی
پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) ده‌بێ بکرێ به له‌شکری
کوردستان له تاراوگه بۆ پاراستنی ڕاپرسی
گشتی له ڕۆژهه‌ڵات و پشتیوانی له هه‌رێم و نه‌ک بۆ
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
ئێران.
پێشه‌کی
له‌مڕۆڕا
زنجیره باسێک له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وت
وکه‌موکوڕییه‌کان خه‌بات بۆ ئازادی به‌ندییه
سیاسییه‌کان ده‌ست‌پێده‌کم. باسه‌کان
سه‌ربه‌خۆ ده‌بن وسه‌ره‌تایی.
سه‌رچاوه‌کان
(1)
ده‌وڵه‌تی سویس به‌فه‌رمی وڵامی داواکاری پشیگیری
له‌مافی زیندانیانی سیاسی کورد ده‌داته‌وه:
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/09/02/2131.phtml
(2)
عه‌لیپور، سۆران، ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی و خه‌باتی
مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/09/06/2148.phtml
|