|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌ڵگه و هه‌واڵه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
فراکسیۆنی تێکۆشان به‌ناوی کۆمه‌ڵه
2008.08.01
به‌شی یه‌که‌م
خه‌مین:"ڕێکخراوه‌یه‌کی
سێکولاری کوردیی
ڕه‌سه‌ن و دڵسۆز و دیموکرات" پێویسته!
1-
پێشه‌کی
له‌وڕۆڕا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وبه‌ڵگه
وبۆچوون
له‌سه‌ر فراکسیۆن زنجیره‌یه‌کی تازه
ده‌ست‌پێده‌م.
1-1-
بۆ‌چوونی کاک ی. سه‌باره‌ت به
فراکسیۆن
بۆچوونه‌که:
کاک ی. له پێوه‌ندییه‌ک به‌ته‌له‌فۆن
باسی کرد که من له‌باسه‌کانم لایه‌نه‌لاوازه‌کانی
فراکسیۆن که‌م باس ده‌که‌م. ئه‌و
کوتی که هه‌ڵسوڕاوانی فراکسیۆنیش کاری
نادیموکراتانه‌یان کردووه. بۆ وێنه
هه‌ڵسوکه‌وتی وان له‌گه‌ڵ جیاوازبیران باش نه‌بووه
و خۆی وه‌ک نمونه‌یه‌ک باس کرد.
ئه‌و کوتی
ده‌بێ ئه‌و که‌موکوڕییه‌ی فراکسیۆنیش
باس بکرێ.
وڵام: قسه‌که‌ی کاک ی. ڕاسته و ده‌بێ هه‌م
فراکسیۆن و
هه‌م دۆسته‌کانی لایه‌نه‌لاوازه‌کانی کاری خۆیان
زیاتر باس بکه‌ن. ڕاستییه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له‌ڕێکخراوه‌ی جووت‌ده‌سته‌ی
عه‌لیزاده-مازوجیدا بوون و کار‌و
بۆ‌چوونی باوه‌ڕکوێرانه‌یان تێدا ماوه.
بۆوێنه له‌به‌رنامه‌ی فراکسیۆن (ڕاگه‌یاندنی
فراکسیۆنی
فه‌عالیه‌ت
به‌ناوی کۆمه‌ڵه)-دا نووسراوه که هه‌مو ئه‌و
لق‌وده‌ستانه‌ی که له
کۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه "هه‌رکام به‌نه‌وعێک و
تاڕاده‌یه‌ک"
له ئامانجه‌کانی
جوڵانه‌وه‌یه‌کی سۆسیالیستانه دوور که‌وتوونه‌وه.
پرسیارێک که دێته‌پێش ئه‌وه‌یه،
فراکسیۆن به‌یارمه‌تی کامه‌تیۆری سۆسیالیسته‌کانی
دیکه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ؟ جیاوازی
سۆسیالیزمی دیموکراتانه، لیبڕاڵانه، به‌پارێزانه
و ڕادیکاڵ چییه؟
فراکسیۆن هه‌نگاوی هه‌ڵیناوه که خۆی
له‌باوه‌ڕکوێری ڕزگار
کا به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوه‌که‌ی نیوه چڵه.
به‌کارهێنانی
"هه‌رکام به‌نه‌وعێک و
تاڕاده‌یه‌ک"
خۆ دوور کردنه‌وه‌یه له کۆمۆنیزمی حیزبوڵایانه‌ی
موهته‌دی-عه‌لیزاده-مازوجی-موده‌رسی-ئازه‌رین...
به‌ڵام بۆ ڕزگاری ته‌واو له‌و
بۆ‌چوونه باوه‌ڕ کوێرانه، فراکسیۆن ده‌بێ باس
له‌سه‌ر چوار ده‌سته تیۆرییه‌کان
(دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و به‌پارێز) ده‌ست
پێبکا.
کاک‌برایم به‌درۆ
وبۆ فریودان ده‌ڵێ ئازادی بیروڕا
له‌ناو حیزبه‌که‌یدا هه‌یه. ئه‌و زۆربه‌ی
ئه‌ندامانی ناوه‌ندی کڕیوه و پشتیوانی
لێده‌که‌ن و هه‌رکه‌س بیری جیاوازی هه‌بوو پێی
ده‌ڵێن ناسیۆنالیست وخائن! ئازادی
بیر‌ورا کاتێک هه‌یه که ده‌وڵه‌ت و له‌شکر
وحیزبه‌کان و دادگه و پارله‌مان جیا
له‌یه‌کتر بن و به‌ڵام کاک برایم هه‌م ده‌وله‌ته،
هه‌م حیزبه هه‌م له‌شکره...!
له‌شوێنی وادا ئازادی نییه. لێره‌دا قسه‌که‌ی کاک
خه‌مین ڕاسته به‌ڵام کۆمۆنیستی
به‌پارێزی توندوتیژ وایه، نه‌ک کۆمۆنیستێکی
دیموکرات که باوه‌ڕی به پارله‌مان،
جیاوازی له‌شکر وده‌وڵه‌ت له یه‌کتر هه‌یه. بۆ
وێنه "لارش ئۆلی" سه‌رۆکی حیزبی
رادیکاڵی چه‌پی
سوید به‌ئاشکرا ده‌ڵێ کۆمۆنیستم و شانازی
پێوه‌د‌که‌م وباوه‌ڕم
به‌پارله‌منیش هه‌یه و حیزبه‌که‌شی
نوێنه‌ری هه‌یه له‌پارله‌مان. به‌ڵام کاک برایم
له به‌رنامه‌که بۆ کوردستان نووسیویه من دژی
پارله‌مانم و شانازی به‌دژی دیموکرات
بوونی خۆی ده‌کا!
من نمونه‌یه‌کی دیکه دێنمه‌وه یه‌کێک له‌و
لق‌وده‌ستانه که
فراکسیۆن باسیان ده‌کا پارتی سۆسیال‌دیموکراتی
کوردستانه که ئه‌وانیش له کۆمه‌ڵه
جیابوونه‌وه. له‌پڕۆگرامی وان‌دا زۆر خاڵی تێدایه
که ده‌بێ باس بکرێ و بچێته ناو
پڕۆگرامی حیزبه‌کانی دیکه‌ش و فراکسیۆنیش ده‌بێ
ئه‌و خاڵه باس بکا و بیسه‌لمێنێ:
ئه‌وه‌ی که کاربه‌خزم و که‌س سپاردن چییه و چۆن
ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵی.
کۆمۆنیسته کوێر باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه تائێستا باس
له‌سه‌ر سۆسیال‌دیموکراتییان به
پیس و گڵاو داناوه. شێوه‌ی دیموکراتانه ئه‌وه‌یه
که ده‌سکه‌وته‌کان و
که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌وڕێبازه باس بکرێ.
1-2-
نامه‌ی کاک خه‌مین
کاک خه‌مین نامه‌یه‌کی بۆناردووم که له به‌شی
پاشکۆ
به‌بێ‌هیچ ده‌ست‌تێوه‌ردانێک بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
نامه‌که زۆر باسی تێدایه که ده‌کرێ بۆ
وڵامدانه‌وه وتاری
دوورودرێژی له‌سه‌ر بنووسرێ. بۆ‌چوونی کاک خه‌مین
بۆ‌چوونی ده‌سته‌یه‌ک له
هه‌ڵسوڕاوانی کۆنی کۆمه‌ڵه‌یه و بۆیه لێره‌دا
بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
وڵام: لێره‌دا به‌کورتی وڵامی چه‌ند بۆ‌چوونی کاک
خه‌مین
ده‌ده‌مه‌وه و ولامدانه‌وه‌ی دوورودرێژ
ده‌هێڵمه‌وه بۆ دوایه.
1-21-
باسی فراکسیۆن
ئه‌لف: لایه‌نه به‌هێزه‌کانی نامه‌که:
ڕێکخراوه‌یه‌کی
کوردستانی سیکولار که له‌سه‌ربنه‌ره‌تی مافه‌کانی
مرۆڤ دانرابێ.
ب: سه‌باره‌ت به بێ‌بایه‌خ‌بوونی کۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسیش کاک خه‌مین باسه‌که‌ی
ڕاسته. به‌ڵام دیسان جیاوازی هه‌یه
له‌نێو کۆمۆنیسته لیبڕال، ڕادیکاڵ، به‌پارێز
ودیموکراته‌کان.
پ: فراکسیۆن باڵی کۆمۆنیستی لیبڕاڵی فارسه که
نه‌ته‌وه‌بوونی کوردی قبوڵه، مافی جیابوونه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی قبوڵه، بوونی
نه‌ته‌وه‌کان له ئێران ده‌سه‌لمێنێ. زۆر ئاشکرا
و ڕوون ده‌بێ ئێمه له‌و
بۆ‌چوونه پشتیوانی بکه‌ین و دیاره ڕه‌خنه‌ش بگرین
که هێشتا ئه‌وه به‌س نییه.
ئه‌وان شۆرشی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا لێک
ده‌ده‌نه‌وه و دیسان کورد ده‌بێته
پله‌دوو. بۆیه
ئێمه ده‌بێ کوردستانی بیربکه‌ینه‌وه و ستراتیژیای
شۆرشی کورد بۆ
هه‌رچوابه‌شه ڕوون‌که‌ینه‌وه. ئێمه ده‌بێ به‌وردی
قسه‌وباس له‌گه‌ڵ لیبڕاڵه‌کان
بکه‌ین وبه‌چیکڵدانه بین.
تاریخی
سۆڤییه‌ت و تاریخی کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌ی
نیشان دا که بۆڵشه‌ڤیزم و بۆڵشه‌ڤیزمی فارس
له‌سه‌ر‌ه‌تادا که‌مێک مافی
نه‌ته‌وه‌کان به‌فه‌رمی ده‌ناسن به‌ڵام زۆر زوو
ده‌ست ده‌که‌ن به سه‌رکوتی کرێکار
و نه‌ته‌وه‌کان وهه‌موویان فیدای حیزبه‌که‌یان
ده‌که‌ن. بۆ ده‌بێ فراکسیۆن ئه‌وه
دووپات‌کاته‌وه؟
مه‌نسوری حیکمه‌ت جندۆکه نه‌بوو. ئه‌وه
ئێمه‌بووین که
تیۆری شۆرشی دیموکراتانه‌ی کورد و سازکردنی حیزبی
کوردستانی مان نه‌بوو. بۆیه
ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و نه‌هاتین. به‌ڵام ئێستا بڕوانه!
ده‌یان که‌سمان هه‌یه که خه‌ریکن
تیۆری کوردستانی بوونی شۆرش ڕوون‌ده‌که‌نه‌وه و
جێی پێی لایه‌نگران حیکمه‌تیان
لێژ کردووه.
ت: ئه‌وباسانه بۆ یه‌کێکی وه‌ک کاک خه‌مین ڕوونه،
به‌ڵام
به‌هۆی که‌شی خنکاندن زۆر لایه‌نگر وئه‌ندامی
ح.ک.ئێران ئاگادرای ئه‌وباسانه نین.
یه‌کێک له‌مه‌به‌سته‌کانمان
ده‌بێ وشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌بێ و قه‌ت
ماندوو
نه‌بین له خه‌باتی بیروڕا.
ج: پڕۆژه‌ی ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌بێ یه‌كه‌م:
به‌یارمه‌تی
خه‌باتی بیرورا‌و خه‌باتی سیاسی هێمنانه
ده‌سته‌باوه‌ڕكوێره‌كانی عه‌لیزاده...
بناسینین و جه‌ماوه‌ریان لێدووركه‌ینه‌وه. دووه‌م
پێڕوه‌پڕۆگرامی
هێزه‌دیموكراته‌كان ڕوون‌كه‌ینه‌وه بڵاوی
كه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی
له باوه‌ڕكوێره‌كان جیا ده‌بنه‌وه بێنه شوێنی
راسته‌قینه‌ی
خۆیان.
چ:
له كۆنگره‌ی 12 ی كۆمه‌ڵه‌ی كاك‌برایم، 23 كه‌س
بوونه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی. بێجگه له دووسێ كه‌س
(كاك ساعد و كاك مینه و...) باقی
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ناوه‌ندی
به‌پاره ڕاگیراون و به كاك برایم هه‌ڵده‌ڵێن. بۆ
ناوی 23 که‌سه‌که
بروانه:
http://www.komalah.org/farsi/etelaieh/k12.pdf
ح: یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی ناوه‌ندی كوت‌بووی
كه من له وڵاتێكی ئوروپایی
تاكسیم لیده‌خوڕی و زیاتر له دوازده كاته‌ژمێر
كارم ده‌كرد. ئێستا بوومه ناوه‌ندی
كاك برایم له‌بنكه‌ی حیزب له
خوارووی کوردستان (عێراق) و
پاره‌یه‌كی زۆر باش
وه‌رده‌گرم و زۆر رازیم شۆفیرم
هه‌یه و تادره‌نگایه‌كی له‌خه‌و هه‌ڵناستم و كرێ
ماڵه‌كه‌شم له ئوروپا كاك برایم ده‌یدا.
خ: ئه‌ندامانی فراکسیۆن
ئینسانن وه‌ک هه‌موو ئێنسانێک توشی هه‌ڵه و
هه‌ڵه‌ی
گه‌وره‌بوون. به‌ڵام وه‌ک هه‌موو ئینسانێکی دیکه
خه‌باتیش ده‌که‌ن. ده‌ڵێن له
کۆنگره‌ی سێزده‌ی عه‌لیزاده- مازوجی، که سێ
ڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر ته‌واو بوو، فراکسیۆن
زۆر
ئازایانه باسی بیروڕای خۆیان کردووه و
له‌به‌رامبه‌ر کوێرباوه‌ڕه‌کان
ڕاوه‌ستاون. ده‌ڵێن کاک برایم به چه‌ند ئه‌ندامی
فراکسیۆنی کوتووه بڕۆنه ده‌رێ له
حیزبه‌که‌ی! یه‌کیان کوتویه ئه‌گه‌ر
قه‌راره‌که‌سێک بڕوا ئه‌وه ئێوه‌ن! ده‌ڵێن کاک
برایم و ده‌سته‌که‌ی فه‌توایه‌کیان نووسیوه
به‌دژی فراکسیۆن و ده‌روێشه‌کانیش
به"ئه‌ڵا ئه‌ڵا" (ته‌کبیر)کوتن په‌سندیان
کردووه!
له‌ئوروپا
کاتێک حیزبه‌کان کۆنگره ده‌گرن، ڕۆژنامه‌وان
له‌وێ حازرن و ئه‌وه
ڕه‌سمێکی دیموکراتانه‌یه. به‌ڵام له‌کۆنگره‌کانی
سه‌رۆکی دایمه وپادشای کۆمه‌ڵه
کاک برایم جێیه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌وان دیاری نه‌کراوه.
جه‌ماوه‌ر ده‌بێ ڕاوه‌ستن تا
هه‌واڵه‌کان به
سانسۆرکراوی له‌زمانی سه‌رۆک ببیستن.
بۆیه هه‌واڵه‌کان
سه‌ر‌ه‌تایین.
د: ئاڵوگۆڕ ڕه‌وته. ژیان ڕه‌وته و پێوه‌ندی.
فراکسیۆن له‌نێو ده‌سته‌یه‌کی
باوه‌ڕکویردا بووه. بۆیه زۆر جار ڕه‌نگی وانی
پێوه‌یه. ڕزگاریش ڕه‌وته و پێوه‌ندی.
فراکسیۆن له ڕه‌وتی خۆ پاک‌کردنه‌وه پێوه‌ندی
تازه په‌یدا ده‌کا و له‌بنه‌ڕ‌ه‌تڕا
ده‌توانێ خۆی بگۆڕێ.
ر: کاک ساعید و کاک مینه و... ده‌بێ
بڵێن ئێمه پاره‌ی کاک‌برایممان ناوێ.
ته‌نیا پاره‌یه‌کمان ده‌وێ که بزانین له کوێ‌را دێ
و چی لێدێ وزانیارییه‌که
به‌ئاشکرا بۆ هه‌موو که‌س بڵاوکرێته‌وه. ئه‌وان
ئاوا ده‌گۆڕدرێن، ئینسان
ئاواده‌گۆڕدرێ. ئێمه وه‌ک
تاقه‌که‌س به‌رپرسین و ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر
گه‌نده‌ڵی
ڕاوه‌ستین.
ز: کاک ساعید و... ده‌بێ نامه‌یه‌کی کراوه بنووسن
بۆ شارومه‌ندانی کوردستان و
بڵێن که ئێمه له‌مه‌و به‌دوا پاره له حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران وه‌رناگرین. ئه‌وان
ده‌بێ پرده‌کانی پشت سه‌ریان بڕووخێنن. ئه‌وه هه‌م
بۆخۆیان باشه هه‌م بۆ جه‌ماوه‌ر.
ئه‌وان ده‌بێ له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
که‌لک وه‌رگرن. بۆ زانیاری سه‌باره‌ت
به‌وشیوه‌خه‌باته بڕوانه:
http://makwan.kurdblogger.com/11261/
ئه‌وان ده‌بێ وه‌ک تۆماس مۆر بکه‌ن که ژیانی
کراوه‌ته فیلم:
http://www.imdb.com/title/tt0060665/quotes
ژ:
له زانستگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا ماوه‌یه‌که
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌سته‌ی
باوه‌ڕکوێری دینی وسیاسی زۆرتربووه. ئێمه‌ش
ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین له‌سه‌ر
ده‌سته باوه‌ڕ کوێره سیاسی و دینیه‌کانی خۆمان.
س: کاک خه‌مین ناڕه‌حه‌ته و توڕه‌یه که بۆ ده‌بێ
فراکسیۆن هه‌ڵه‌ی شۆڕه‌وی
دووپات کاته‌وه. توڕه‌ییه‌که پیرۆزه. ده‌بێ
ناڕه‌حه‌ت و تووڕه‌بین. به‌ڵام
که‌سانێک که ساڵیانی درێژ له زیندانی درۆدا ژیاون
و تازه په‌نجه‌ره‌که‌یان
شکاندووه، ده‌بێ یارمه‌تی بدرێن که ته‌واو خۆیان
ڕزگار که‌ن. ده‌بێ زۆر
به‌هێمنی ودۆستانه و به‌خه‌باتی بیروڕاوسیاسی
یارمه‌تیان بده‌ین.
1-2-2-
باسی ئابوری ئازاد
له‌سه‌ر
ئابوری بازاڕی ئازاد قسه‌وباس زۆره. زۆر کورت
ده‌بێ بڵێم یه‌که‌م:
ده‌بێ
بازاڕ لغاو کرێ (زه‌ره‌ده‌کانی که‌مکرێته‌وه) و
ئه‌و‌که‌سانه‌ی که ده‌بێ لغاوی که‌ن کرێکار و ژن
و زوڵملێکراوه‌کانن و سۆسیالیست،
فێمینیست، ناسیۆنالیست و ژینگه پارێزه
دیموکراته‌کان. کاری
دووه‌م ئه‌وه‌یه:
لیکۆڵینه‌وه بکه‌ین که چۆن سیسته‌مێکی باشتر
بدۆزینه‌وه که له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بازاڕ
نه‌بێ (به‌ته‌واوی خۆمان له سیسته‌می بازاڕ ڕزگار
که‌ین).
1-3-
پاشکۆ
ده‌قی نامه‌که‌ی کاک خه‌مین:
وێڕای سڵاوێکی گه‌رم و برایانه بۆ گه‌وهه‌ر خۆمان
پڕ به دڵ ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونی له مه‌ر
ئه‌و گشته زه‌حمه‌ت و
سه‌داقه‌ته‌ت ده‌که‌م که به هه‌موو
نووسراوه‌کانته‌وه وه‌ک ڕۆژی ڕوون دیاره
،به‌ڵام دوکتور گیان وه‌ک ده نامه‌کانی پێشوومدا
له مه‌ڕ جوێبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی
عه‌وڵای موهته‌دی له حیزبی کۆمۆنیست و
وجوێبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی عومه‌ری ئێلخانی
زاده له به‌ره‌ی عه‌وڵای موهته‌دی بۆم
نووسیبووی، ئه‌وه له مه‌ڕ جوێبوونه‌وه‌ی
به‌ره‌ی ساعیدی وه‌ته‌ندووست و هاوڕێیانیشی بووت
ده‌نووسم که ئه‌وانه دانه
دانه‌یان به باوه‌ڕی من ده‌گه‌ڵ مه‌نسووری
حیکمه‌ت قابیلی هه‌ڵسه‌نگاندنن نه‌ک
ده‌گه‌ڵ یه‌کتری،تۆ کام له‌وانه‌ت پێ شک دێ هه‌ر
له عه‌وڵای موهته‌دی یه‌وه
بگره تا دوایی ڕه‌خنه‌گریان که بریتی بێ له
فراکسیۆنی حیزبی کۆمۆنیست و
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی دوایه‌ش وه‌ک گروپ و تاکه
که‌س له سه‌ر ئه‌و سایت و ئه‌م
سایتانه ئاگاداری‌یان بڵاو کردۆته‌وه و پشتیوانی
خۆیان له جیابووه‌کان
ڕاگه‌یاندووه،که له مه‌ڕ پێکهاته‌یه‌کی
نه‌کبه‌تی به نێوی حیزبی کۆمۆنیست
خاوه‌ن ئاوری توند وتیژتر له مه‌نسووری حیکمه‌ت
نه‌بوون؟ کامیان؟ من ئه‌گه‌ر
نێوان بنووسم ده‌بێ هه‌ر هه‌موویان لیست بکه‌م چون
به باوه‌ڕی من دانه دانه‌ی
ئه‌وانه چ به نێوی کورد چ به نێوی
سوسیالدیموکڕات چ به نێوی کۆمۆنیست سه‌ر
به‌خۆ له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به دوای ساڵی
٢٠٠٠دا جوێبوونه‌وه ،ئه‌گه‌ر
تاوانیان له مه‌ڕ ته‌رت وتونا کردنی کۆمه‌ڵه
وشۆڕشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له مه‌نسووری حیکمه‌ت و خوسره‌وی داوه‌ر وحمید
تقوایی و کورشی مدرسی و وئه‌و زڕ
وزه‌پاڵانه زۆرتر نه‌بێ ،که‌متر نییه.
جا بڵێ بۆ ؟ چون ئه‌گه‌ر ئه‌وانه( سه‌هه‌ندی
یه‌کان ) به نیازی فه‌وتان و له ڕیشه
ده‌رهێنانی کۆمه‌ڵه وه‌ک ڕێبه‌رایه‌تی
چه‌پ و ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی شۆڕشی کورد
هاتبن که به باوه‌ڕی من هاتبوون
،وه‌ک گه‌لی سه‌رده‌ست و فاشیست ، مافی خۆیان
بوو.به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی وا
ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و
ته‌شکیلاته قورس و ڕێک و پێکه که
ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له ڕۆڵه ڕه‌سه‌ن و
خوێنده‌وار و لێهاتووه‌کانی
کورده‌واری بوون بۆ ئه‌و ته‌شکیلاته‌یان نه‌غد و
پوخت به دوو ده‌ستان به بێ هیچ
فکر لێکردنه‌وه‌یه‌ک ته‌حویلی ئه‌و چه‌ند که‌سه
بێ هووییه‌ته و نه‌ناسانه دا
؟
کام له‌و به‌ره و مه‌ره و ئه‌وانه‌ی که له
حیزبی نه‌کبه‌تی کۆمۆنیست جوێ
بوونه‌وه پێت شک دێ که له دوایین کۆنگره‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران له یازده‌ی بانه مه‌ڕی ١٣٦٢
هه‌تاوی که له به‌رده سوور گیرا و
ڕه‌دی په‌پولیسمی بدواوه بوو واته ڕه‌دی مافی
خه‌ڵکی کورد ،زیاتر له مه‌نسووری
حیکمه‌ت و دار وده‌سته‌که‌ی شاییان ده دڵیدا
نه‌ده‌گه‌ڕا ؟ کامیان ؟ تۆ بۆ ده‌رمان
یه‌کیان نێو به‌ره . به دوای کۆنگه‌رکه‌دا ئه‌وی
له هه‌ورازی به‌ر ماڵی نه‌ڵاسێ
ده هاته خوارێ پێوابوو هه‌ر سبه‌ینێ ده‌چته
تاران و ده‌بته سه‌رۆککۆماری و
وه‌زیر و نوێنه‌ری له مه‌جلیسی کۆمۆنیستی ئێران،
تاڕۆژێک پێش کۆنگه‌ره‌که
ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورد ده‌ستکه‌نه ودروێنه‌یان
ده‌کرد ،ڕۆژی دوای کۆنگره‌که هه‌ر
ئه‌وخه‌ڵکه‌یان پێ به دواکه‌وتوو مورته‌جیع
،ورده بورژوا و ڕاڕا و دوو دڵ و
لێنه‌هاتوو بوو. ده‌حاڵیکدا ئه‌وی کۆمه‌ڵه بووی
هه‌م له باری سیاسی هه‌م له باری
نیزامی و هه‌م له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سایه‌تی
هه‌ر له‌و خه‌ڵکه‌ی بوو نه‌ک له
پڕۆلیتاریای ئێران. که به خڕی ببوونه پاسدار و
به‌سیج و هاتبوونه کوردستان هه‌ر
خۆدی ئه‌وانه‌یان پێ کافر بوو و کوشتنیانی به
ڕه‌وا ده‌زانی. به‌ره‌ی کاک
عومه‌ریشمان دی که له چه‌نده له به‌ره‌ی
عه‌وڵای موهته‌دی باشتره ،ئه‌وه
نیزیکه‌ی ساڵێکه جوێبوونه‌وه ئه‌وه‌ی باسی
ناکه‌ن کورده و حاڵ و وه‌زعی خه‌ڵکی
کورده که له جه‌نگ کۆماری جه‌هل و جه‌نایه‌تی
ئیسلامی تێیدایه ، به‌ره‌ی کاک
عه‌وڵای کۆنه پووشیش که فچ ده‌ی به‌ره‌ی
فراکسیۆنیش له ته‌واوی وتووێژه‌کانیان
ده سایت و ماڵپه‌ڕه‌کانه‌دا هه‌ر باسی وه‌ی
ده‌که‌ن که خۆیان پێ به کۆمۆنیستی
نابه . باشه قه‌ت جارێک دانانیشن له خۆیان
بپرسن ئه‌گه‌ر کۆمۆنیستن بۆ له حیزبی
کۆمۆنیست جوێ‌ده‌بنه‌وه ؟ یا حیزبی کۆمۆنیست
،کۆمۆنیست نییه یان ئه‌وانه کۆمۆنیست
نین به هه‌ر حاڵ لایه‌کیان کۆمۆنیست نین یان
هه‌رتک لایان کۆمۆنیستن دیسان نابێ و
نه‌ده‌بوو لێک جوێببانه‌وه دوای وه‌یکه
هه‌رتکلایان به دیکتاتوری پڕۆلیتاریا و
سانتڕالیسمی دیموکڕاتیک و ده‌سته‌ڵاتی ته‌ک حیزبی
باوه‌ڕمه‌ندن ، ده‌ی ئیختیلافیان
له سه‌ر چییه ؟ به هه‌ر لایه‌کدا که
لێکیده‌ده‌مه‌وه ئیختیلافی ئه‌وانه له
سه‌ر په‌یڕه‌و پڕۆگرام و مافی ڕه‌وای کورد نییه
به‌ڵکوو له سه‌ر دابه‌شکردنی
ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و ماڵی یه ، سه‌ید برایم دار
ونه‌داری ته‌شکیلاتی ده ژێر چۆکی
خۆی ناوه نه به‌شی سیاسیان ده‌داتێ نه به‌شی
ماڵی ،ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی عومه‌ری
ئێلخانیزاده‌ش کێشه‌یان ده‌گه‌ڵ عه‌وڵای موهته‌دی
هه‌ر ئه‌وه بوو نه‌ک شتێکی دی ،
جا که‌سێکی به چوار چووکڵی کۆمۆنیزم واته
ماتریالیسمی دیالیکتیک و دیکتاتوری
پڕۆلیتاریا و سانتڕالیسمی دیموکڕاتیک
و نیزامی ته‌ک حیزبی باوه‌ڕمه‌ند بێ ناتوانێ
دیموکڕات بێ و جیاوازبیران ده ته‌نیشت خۆیدا
وه‌ربگرێ . جا با ئێستا ده نه‌بوونی
دسته‌ڵاتدا خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌وانه نه‌دا و
حاشایان لێ‌بکا ،ئه‌ساسه‌ن ده نیزامی
کۆمۆنیسمدا شتێک به نێوی هومانیسم نابینی هه‌رچی
هه‌یه ونییه چینێکه به نێوی
کرێکار و ته‌نیا ده‌سته‌ڵاتێکیش ڕه‌وایه
ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و چینه‌یه ، ئه‌وه شتێک
نییه که که‌س بتوانێ بیشارێته‌وه ده حاڵیکدا
ئه‌وه مافی مرۆڤ که به‌دوای ساڵی
١٩٤٨دا پێناوه‌ته گۆڕه‌پانی سیاسی دونیایه و له
لایه‌ن زۆر وڵاتان سه‌لمێندراوه
و سیستیمی سیکولار و سیستیمی ئیقتیسادی ئازاد
ته‌نیا ڕیگای ڕزگاری هه‌موو چین و
توێژ و خه‌ڵکی بێده‌وڵه‌ته ، که‌ئه‌و چه‌مکانه‌ش
له لایه‌ن دانه دانه‌ی ئه‌و
گروپ وتاکه که‌سانه که له حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران به نیوی جوراوجوره‌وه جوی
بوونه‌وه شتێکی نه‌سه‌لماو ونه‌گونجاوه ، و ده
نووسراوه‌کان و
وتووێژه‌کانیشیاندا ده‌بیندرێن ، من ئه‌و تاقمه‌م
ئاوا لێکده‌ده‌مه‌وه که خۆیان
جگه‌رگۆشه‌ی خۆیان دا ده‌ست تایانێک که‌نه شیری
بوو و نه‌به‌زه‌ی دایکانه ،جگه‌ر
گۆشه‌یه‌کی خڕ وخه‌پاڵیان
به ئێسک وپلوسک وه‌رگرته‌وه و ده باوه‌شیاندا
مرد و
ئێستاش بۆوه‌یکه خه‌ڵک لۆمه‌یان نه‌کا و قامکیان
ده‌چاوی نه‌نێ ،دانیشتوون وێڕای
وه‌یکه سه‌ری یه‌کتر دا‌دێنن شانه‌که‌ش ده‌سه‌ر
یه‌کتریدا ده‌شکێنن
و له ده‌وری
که‌لاکێک شین ده‌گێڕن که زۆر ده‌مێکه به ده‌ستی
خۆیان زیندوو به چاڵیان کرد .
من ئه‌وانه فه‌قه‌ت ده‌گه‌ڵ دار وده‌سته‌ی
خاته‌می و سازگارا و ته‌حکمیی وه‌حده‌ت
و ئیسلاحخوازه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم ، که خۆیان
جانه‌وه‌ریێکیان به نێوی کۆماری
ئیسلامی ئێران درووست کرد و وه‌ک سه‌گی هار ده
ده‌لینگی خه‌ڵکی ئێرانیان به‌ردا و
خۆیان دیتیان که هیچی تێدا نییه لێی که‌شانه‌وه
و به نێوی ڕیفۆڕم خه‌ڵکیان
هه‌ڵخڕاند.به‌ڵام دیتیان که خه‌ڵک به‌و نیسکه
ڕێفۆڕمه ڕازی نابن و داخوازی
ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تین ، هه‌ریه‌که به نێوێکی
خۆیان دزیوه‌ته‌وه ، چون هیچیان
باوه‌ڕیان به هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌و نیزامه
بۆگه‌نه که بریتی بێ له ولایه‌تی فقێه
، قانوونی ئه‌ساسی ،نیزامی ئیسلامی
نه‌بووه.
جا قسه زۆرن دوویان به‌کار. کورت و
کرمانجی ئه‌وانه‌ی له حیزبی کۆمۆنیست به دوای
ساڵه‌کانی ٢٠٠٠دا جوێبوونه‌وه
ده‌بوو بیر وباوه‌ڕیشیان هه‌ر ده‌و حیزب‌دا به
جێهێشتبا و خۆیان ته‌کاندبا
وهاتبانه ده‌رێ و باسی بیر وباوه‌ڕێکی ئه‌وڕۆییان
کردبا،ئه‌گه‌ر ئه‌و سازه‌ی که
بیست وپێنج ساڵه ده‌یژه‌نن ،خه‌ڵک پێی تووشی
سه‌رلێشێواوی بووه ونایانه‌وێ چی دی
گوێیان لێبێ ، ده‌نا هه‌ر هه‌مان گوێزن که له
هه‌مبانه‌که‌ی پێشوو خللۆر
بوونه‌وه و پووچه‌ڵن و جارێکی دی کورد منداڵی
خۆیان ناکه‌نه قۆچی قوربانی
به‌ڕیزانیان و دوایه‌ش له سه‌ر قه‌به‌راکانیان
درۆ و ده‌له‌سه‌یان ته‌حویل بده‌ن
وه‌ک له سه‌ر قه‌بری لاله حه‌مه کراوه . کورد
وه‌ک گه‌لیکی بێده‌وڵه‌ت پێویستی
به هیچ ئیدوئۆلۆژێ یه‌ک نییه که بیکاته
که‌ره‌سه‌ی شۆڕشی ڕزگاریخوازی ،کورد
موسڵمانی تێدایه ،سوسیالیستی تێدایه ،کۆمۆنیستی
هه‌یه ،گاوری هه‌یه ،جووی
هه‌یه ، شیعه‌ی هه‌یه ،ئیزه‌دی هه‌یه ، یارسایی
هه‌یه ،شه‌یتانپه‌ره‌ستی هه‌یه
. جا بۆوه‌یکه ئه‌وانه له ژێر یه‌ک چتر
کۆبکرێنه‌وه ده‌بێ ڕێکخراوێکی سیکولاری
کوردی ڕه‌سه‌ن ودڵسۆز و دیموکڕات به پێواری سی‌وسێ
مادده‌که‌ی مافی مرۆڤ ،پێ بنێته
گۆڕه‌پانی شۆڕش ، نه‌ک تاجر و ده‌ست پیس و
لێنه‌هاتوو ومافیا . جه‌عفه‌رگیان سه‌رم
هێشاندی هه‌ر چه‌ندی نه‌مده‌ویست هیچ بنووسم
به‌ڵام داخی کۆمه‌ڵه‌م هه‌ر ناچێ که
ئه‌وانه چیان به سه‌ر هێنا ، کۆمه‌ڵه ده‌بوو
مابایه جا ئه‌وڕۆ که‌للای
گۆڕه‌پانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو به
ده‌ست هه‌ژار و لێقه‌وماوانی
کورده‌وه . سه‌رکه‌وتوو بێ
برات خه‌مین
|