|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.04.01
پیرۆزبێ یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ وه‌ڕێ‌خستی
جوڵانه‌وه‌یه‌كی
بیروڕاو سیاسی
نوێ له‌كوردستان!
پێشه‌كی
له‌مڕۆڕا قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به تێكۆشانی
ده‌سته‌یه‌ك له
هه‌ڵسوڕاونی پێشووی كۆمه‌ڵه د‌ه‌ست‌پێده‌كه‌م كه
له ڕۆژی(2008.03.30)- دا خۆیان
ناساند (ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست"په‌یامی ژمارێك له
تێكۆشه‌رانی ناوڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ
خه‌ڵكی كوردستان و
هێزولایه‌نه‌سیاسییه‌كوردییه‌كان). ئه‌ندامانی
ده‌سته‌كه
ئه‌وانه‌ن: (1)هێرش عه‌لیزاده، (2) ئه‌حمه‌د
شه‌ریفی، (3) ڕه‌زا لوتفی،(4) كوێستان
داودی،(5) مه‌سعود فه‌ریقی، (6) له‌لیلا
محه‌مه‌دی،(7) فه‌ریبورز فه‌خاری، (8)
نۆگوڵ مورادی،(9) فه‌رزین خوسره‌وی (هه‌ورامی)
و(10) فه‌رهاد
سه‌رهه‌نگی.
وتاره‌كان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن به‌ڵام ده‌كرێ وه‌ك
زنجیره‌یه‌كیش
بخوێندرێنه‌وه.
بۆچی ده‌سته‌ی ناوبراو "ده‌توانێ" جوڵانه‌وه‌یه‌كی
تازه
وه‌ڕێ‌خا و چۆن؟
ئه‌لف:
ژیان
له وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان كاری
كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وهاوڕێیانه. ئه‌وان له
سیسته‌مێكی دیموكراتانه‌دا ده‌ژین كه
له‌وێدا خه‌ریكی كار و خوێندن بوون.
هاوكات كاری سیاسی‌شیان
كردووه.
واتا بۆ كاری سیاسی پێویستیان نه‌بووه كه خۆیان
به‌حیزب و ده‌سته و
ده‌وڵه‌تێكه‌وه هه‌ڵاوه‌سن.
پێشنیاری یه‌كه‌م بۆ قسه‌وباس و تێكۆشان:
ئه‌و ده‌سته
ده‌بێ كاروتێكۆشانی خۆی ده‌ست‌پێبكا و یه‌كێك له
بنه‌ره‌ته‌كانی كاری
ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌بێ ئه‌وه‌بێ: ئه‌وان به پاره
و یارمه‌تی ئه‌ندامان و
لایه‌نگران كاروباره‌كان جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن.
وئه‌گه‌ر یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ت یان
ڕێكخراوه‌یه‌كیش وه‌رگرن به‌ئاشكرا باسی ده‌كه‌ن.
پێشنیاری دووه‌م:
ته‌نیا له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌و‌دا
ده‌وڵه‌ت و له‌شكر و دادگه و دین
وده‌وڵه‌ت له‌یه‌كتر جیان وپه‌رله‌مان وئازادی
ڕاده‌ربڕین هه‌یه، ده‌كرێ ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسی
سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌بێ و له‌ژێر
چاوه‌دێری جه‌ماوه‌ردا بێ.
پێشنیاری سێیه‌م:
به‌وشێوه ڕێكخراوه‌ی لێنینانه
وه‌لاده‌نرێ.
له‌شوێنێكی وا پرسه‌كه هه‌ر پرسی ڕابه‌ران نییه،
به‌ڵكو پرسی
سیسته‌مێكه: ڕێكخراوه‌ی لێنینانه
پێك دێ له شوان و په‌ز: شێخ و مرید.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕاستیدا ڕایانگه‌یاندووه كه
نایانه‌وێ
چی‌دیكه مرید
بن، دێنه دنیایه‌كی ئازاد و به‌ئاشكرا قسه‌وباس
و كار ده‌كه‌ن.
پێم‌وایه ئه‌وه به‌هێزترین لایه‌نی ڕاگه‌یاندنه‌كه
و ژیانی سیاسی تازه‌ی
ئه‌و‌د‌سته‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌باری تیۆرییه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌وباسه
ساغ نه‌بنه‌وه هه‌ر وه‌ك حیزبه‌كانی‌دیكه‌ی
كوردی‌یان لێ‌دێ. بۆیه
تێكۆشانی بیروڕا یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی
ئه‌و د‌سته‌ده‌بێ
ببێ.
ب:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ لایه‌نه‌باشه‌كانی
كۆمه‌ڵه، ئازایه‌تی و خزمه‌ت به‌زه‌حمه‌تكێشان و
نه‌ته‌وه‌ی كورد و... له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه.
به‌ڵام ئه‌وان
بیری نوێیان هه‌یه وڕێكخراوه‌ی نوێ
داده‌نێ
":
...له
ئه‌مڕۆ به‌دواوه ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕ به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه درێژه به‌خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی خۆمان
ده‌ده‌ین."
پ:
باسی فێمینیزم و ژنان ده‌بێ یه‌كێك له‌لایه‌نه
به‌هێزه‌كانی كاری د‌ه‌سته‌بێ. ئه‌وان
له‌م‌بابه‌ته‌وه‌ش ده‌بێ جیاوازیان هه‌بێ:
ژن له جوڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستانه و سۆسیالیستانه
وه‌ك پله‌دوو چاوی لێكراوه،
گه‌رچی كۆمه‌ڵه له‌حیزبه‌كانی دیكه وه‌ك حیزبی
دیموكرات باشتر بووه.
ت:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ خۆ بپارێزی له حیزب
دروست كردن
و
چوونه ناو حیزبه‌كان. ماوه‌یه‌ك ده‌بێ دانرێ بۆ
خه‌باتی بیروڕا و
ڕوون وساغ‌بوونه.
حیزبی نوێ له‌ڕه‌وتی تێكۆشانی بیروڕاو سیاسی له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیموكراتانه پێك‌دێ و نابێ توشی په‌له‌په‌ل بن.
ج:
ده‌سته‌كه ده‌توانێ كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتانه
و مانگانه
وساڵانه‌ی هه‌بێ
وسمینار دانێ. كۆبوونه‌وه‌كان وباسه‌كان ده‌بێ
ئاشكرا
بن. بۆ ده‌سته‌كه ده‌كرێ به‌رپرس هه‌ڵبژێردرێ و
ژنان له ڕابه‌ڕایه‌تی دا ببن :
ژن و
پیاو به‌قه‌رایه‌ك.
ده‌سته‌كه له‌وڵاته‌ئه‌وروپاییه‌كان و خوارووی
كوردستان ده‌بێ
خۆی به‌فه‌رمی ناونووس كا. من له‌پێشدا له
ماڵپه‌ری خۆمدا
زیاتر ئه‌وباسانه‌م
ڕوون‌كردووه‌ته‌وه.
چ:
ئه‌وباس و پێشنیارانه‌ی من بۆ وه‌ڕێ‌خستنی
قسه‌وباسه و تێكۆشان. بۆ به‌هێزكردنیان
داوا له ئه‌ندامانی ده‌سته و تێكۆشه‌رانی
دیكه ده‌كه‌م كه بۆچوونی خۆیان بنووسن.
یه‌كێك
له‌گه‌وره‌ترین
خزمه‌ته‌كانی ده‌سته ئه‌وه‌یه كه خۆی ئاشكرا
كردووه و قسه‌وباس وه‌ڕێ ده‌خا.
به‌وشێوه هه‌موو لایه‌نێك گه‌شه ده‌كه‌ن.
|