|
سه‌باره‌ت به‌م لاپه‌ڕه
میوانی خۆشه‌ویست، تا ئێستا چه‌ند جار له‌به‌شی
کۆمێنتی ماڵپه‌ره‌کاندا(به‌شێوه‌ی دیار ماڵپه‌ڕی
رێنسانس)بۆچوونی خۆم بڵاوکرده‌وه‌ته‌وه.
ئاشکرایه بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنت مه‌ودایه‌کی
به‌رته‌سکی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی من
کۆمینته‌کان به ئامانجی دیاره‌وه
ده‌نوسم(کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی وتووێژی
به‌رابه‌رله سه پرسه هه‌نووکه‌یه‌کان) هێندێک
جار دوور و درێژ ده‌بن و له قه‌واره‌ی کۆمینت
ده‌ده‌چن. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م لێره به‌ده‌دواوه
ئه‌و کۆمێنتانه‌ی که بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گشتی
ده‌بن ، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ئارشیوکردنیان لای
خۆم، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕهکه‌ی خۆم بڵاویان
ده‌که‌مه‌وه.
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2008.10.25
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
وڵامی بۆچوونه‌کانی کاک جه‌لال
چوارتایی
به‌شی دووه‌م
(A)
سه‌فه‌ری برینداره‌کان
ویاره له‌قیس‌چووه‌کان
وڵامی پێشه‌کی بۆچوونه‌که‌ی کاک
جه‌لال
ئه‌لف: کاک جه‌لال مه‌منون بۆ وڵامه‌که‌ت! من
ورده‌ورده
و له
چه‌ند به‌شدا خاڵ به‌خاڵ وڵامی بۆچوونه‌کانت
ده‌ده‌مه‌وه.
ب: مه‌منون بۆ ئه‌وه‌ی که وڵامی ئه‌رێت داوه
به‌داوای من
که پێکه‌وه سه‌فه‌رێک
ده‌ست پێبه‌که‌ین. چونکه من وتۆ یه‌کتر چاک
ده‌ناسین. ناسینی
من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی له
دیمانه‌دا وتار و بۆچوونان ده‌نووسی.
به‌ڵام کا‌تێک ڕه‌خنه‌م ده‌گرت له ڕێبازی ڕادیکاڵ،
خۆت ون ده‌کرد و وڵامت
نه‌ده‌داوه (بڕوانه تێبینی ژمار چوار).
پ: دیار‌ه ئه‌وه قسه‌ی من نییه و قسه‌ی کارین
بۆیه
(Karin Boye)-یه
که شاعیر و نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی سویدی بوو
وله‌نێوان 1900 و
(1941)-دا
ده‌ژیا. کارین بۆیه‌خۆی کوشت.
ت: ئه‌و له‌شیعرێکی خۆیدا به‌ناوی "له جووڵاندا"
ئاوای
نووسیوه:
"ئه‌وڕۆژه‌ی
تێرین، قه‌ت گه‌وره‌ترین ڕۆژنییه، باشترین
ڕۆژ، ڕۆژێکه که تینووین،
ئه‌دی چۆن، له‌وسه‌فه‌ره‌ی ده‌یکه‌ین مه‌به‌ست
ومانایه‌ک
هه‌یه،به‌ڵام ئه‌وه ڕێگه‌که‌یه که شایانی حه‌ول
وته‌قه‌لایه..." (بڕوانه به‌شی
تێبینییه‌کان، تێبینی یه‌که‌م)
ج: برینداریکی دیکه مارکوس بیروو
(Marcus Birro)-یه.
ئه‌ویش شاعیره‌و باوه‌ڕی به‌سه‌فه‌ره. مارکوس گیرۆده‌ی
خواردنه‌وه بوو، به‌ڵام زۆر
قاره‌مانه خۆی ڕزگار کرد. ئه‌وبرینداره‌ش ده‌ڵێ"به‌رده‌وام
ده‌چمه پێش. دنیا دایمه ده‌نووسرێ و ئێمه‌ش
جه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌می
یه‌کترین. ئێمه پێکه‌وه سه‌فه‌رده‌که‌ین."
http://www.expressen.se/1.1267774
چ: ڕاسته‌که‌ی من بۆ سێبه‌ری خۆم ده‌نووسم. بۆ
ماوه‌یه‌کی
زۆر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه بووم و کاری پۆزه‌تیڤ و
نه‌گاتیڤمان کردووه. ده‌مه‌وێ حاڵی
بم بۆ کاری نه‌گاتیڤمان کرد چۆن که‌متری که‌ین و
چۆن با‌شتربین. دیار‌ه
ئه‌وه‌قسه‌ی
من نییه و قسه‌ی بریندارێکی
دیکه‌یه
به‌ناوی سادق
هیدایه‌ت. (بڕوانه تێبینی ژماره دوو). هیدایه‌ت
نووسه‌رێکی فارس بوو
که بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌سێبه‌ری دیواره‌که‌ی بناسێنێ
ده‌ینوسی: ئه‌ویش وه‌ک من و تۆ
ومارکوس و کارین
سه‌فه‌ری پێخۆش
بوو.
له
بوومی کوێردا ئاوای نووسیوه:
"من
تێده‌کۆشم ئه‌وه‌ی که له‌بیرمه، ئه‌وه‌ی که
له پێوه‌ندی
ئه‌وڕووداوانه‌دا له‌بیرم ماوه بینووسم،
به‌ڵکه‌م بتوانم
بیروڕایه‌کی گشتی له‌سه‌ر ده‌ربڕم"نا، ته‌نیا
دڵنیا بم یا‌ن هه‌رلانی‌که‌م
خۆم‌بتوانم باوه‌ڕ بکه‌م- چونکه بۆ من چ گرینگ
نیه که هی‌دیکه باوه‌ڕ بکه‌ن یا‌ن
نه‌که‌ن- ته‌نیا
ده‌ترسم که سبه‌ی بمرم وخۆم هێشتا نه‌ناسیبێ-
چونکه به‌درێژایی
ئه‌زموونی ژیان تووشی ئه‌وه‌هاتووم که چ چاڵێکی
به‌خۆف ده‌نێوان من و
خه‌ڵکی‌دیکه‌دا هه‌یه وتێگه‌یشتم که تاده‌گونجێ
ده‌بێ بێده‌نگ بم، تاده‌لوێ بیری
خۆم بۆخۆم‌ڕاگرم و ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌مام‌گرتووه که
بنووسم، ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه که
خۆم به‌سێبه‌ره‌که‌م بناسێنم- سێبه‌رێک که
له‌سه‌ر دیوار چه‌ماوه‌ته‌وه و
واوێده‌چێ که هه‌رچی ده‌ینووسم تامه‌زرۆیانه
هه‌ڵیده‌لووشێ- بۆئه‌وه‌که ده‌مه‌وێ
به‌تاقی که‌مه‌وه: بزانم به‌شکه‌م بتوانین
یه‌کتر‌باشتر بناسین. چونکه له‌وکاته‌وه
که ته‌واوی پێوه‌ندیم ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
دیکه بڕیوه ده‌مه‌وێ خۆم باشتر بناسم. (له
6-7،
بوومی کوێر، سادق هیدایه‌ت)."
ح: من دیموکراتم و باوه‌ڕم به‌شه‌ر نییه. به‌ڵام
پێموایه
ده‌بێ ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵده‌بژێرن- جا چ
له‌ناچاری وبۆنه‌جاتدانی خۆیان و
چ
به‌خاتری سه‌رکوتی خه‌ڵک - ده‌بێ یارمه‌تی بدرێن
که ڕێبازی دیموکراتانه هه‌ڵبژێرن
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. من پێموایه سیاسه‌ت
ده‌بێ جوان بێ وه‌ک شیعریکی خۆش.
دیار‌ه ئه‌وه‌ش
قسه‌ی من نییه. ڕه‌خنه‌گری
ئه‌ده‌ب
هاڕۆڵد بلووم
(Harold Bloom)-
ی ئه‌مریکایی زۆری
پێخۆشه که به‌ڕه‌ک ئوباما(Barrack
Obama) شاعریشه
و
هیواداره که سیاسه‌ت به هه‌ستێکی جوانه‌وه بکا
(بڕوانه تێبینی
سێ).
(B)
به‌شی
تێبینییه‌کان
تێبینی
ژماره‌یه‌ک
ئه‌لف:
سه‌ردێڕی شیعره‌که به سویدی ئه‌وه‌یه:
"I rörelse"،
له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی دۆسته‌کانی کارین بۆیه
(Karin Boye Sällskapet)
دا چاپ
کراوه:
http://www.karinboye.se/verk/dikter/dikter/i-rorelse.shtml
ب: به ئینگلیزی دێڕێک له شێعره‌که له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی ناو
براودا هه‌یه:
http://www.karinboye.se/index-en.shtml
پ: له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا هێندێک شیعر به ده‌نگی
شاعیر تۆمار
کراواه، له‌وانه به‌شێک له شیعری
"له‌جوڵاندا":
http://www.karinboye.se/verk/ljudinspelningar/index.shtml
ت:
وه‌رگێڕانی
به‌شێک له شیعره‌که سه‌ره‌تاییه و له
بۆ
ئه‌وکاره‌ش که‌لکم وه‌رگرتووه له "فه‌رهه‌نگی
سوێدی-کوردی (کوردی خواروو)، دانه‌ر:
ڕێبوار ڕه‌شید داودی، ئه‌و قاموسه‌هه‌م بۆ کڕین
هه‌یه و هه‌م له‌سه‌ر
ئینترنێت:
http://lexin.nada.kth.se/sve-sku.html
تێبینی ژماره دوو
ئه‌لف: ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سادیق
هیدایه‌ت:
http://www.sadeghhedayat.com/
ب:
بوومی کوێر، وه‌رگێڕ: عه‌لی نانه‌وازاده، 1995،
ISBN:91-27215X.
پ: ده‌قی ته‌واوی کتێبه‌که (بوف کور):
http://www.mediya.net/perlan/farsi/s-hedayat/boofe-koor-270305.htm
ت: ئه‌و کوته‌ی که لێره‌دا
نووسیومه‌ته‌وه له‌وه‌رگێڕا‌وه‌که‌ی
کاک عه‌لی نانه‌وازاده وه‌رگیراوه به که‌مێک
ئاڵوگۆڕه‌وه.
تێبینی ژماره سێ
ئه‌لف: بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به پڕۆفسۆر
هاڕۆڵد
بلووم
بڕاوانه:
http://www.encyclopedia.com/doc/1E1-BloomHar.html
ب: وتاریBlooms
värld
لێره‌دا
بخوێنه‌وه: http://www.expressen.se/1.1283515
تێبینی ژماره چوار
دیمانه،
وه‌ک ئارشیڤ و باسه‌کانمان ماون:
www.dimane.com،
ئه‌وکاره‌ی کاک مه‌جید ئه‌حمه‌دیش جێی پێ‌زانین و
ڕیزه.
|