|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت‌به پێویست‌بوونی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
سه‌ربه‌خۆ
2007.08.28
[به‌شی حه‌وته‌م وكۆتایی] كه‌مینه
گوڵه‌گه‌زیزه بوو؛
گوڵیكرد و موژده‌ی هێنا: "زستان شكا" و خۆی لێیدا
ڕۆیی...
7-
كورته و ئاكام
ئه‌لف:
خه‌باتی جیاوازبیره‌كانی كۆمه‌ڵه
ده‌كرێ دابه‌ش كرێ به‌دوو خولی گه‌وره. سه‌رده‌می
تاقه‌كه‌سه‌كان (كاك حوسێن
شه‌به‌ق...) و سه‌رده‌می جیاوازبیری وه‌ك
ڕه‌وتێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌هێز.
ب:
ئه‌وڕۆژانه كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی، كاك سالارپاشایی و كاك مسته‌فا زاهیدی
(بڕوانه سه‌رچاوه‌كان) دیسان
هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر جیاوازبیرانی كۆمه‌ڵه و
پێیان ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی سیاسیان
نییه! ئه‌وهێرشانه درۆی ئاشكرایه و پڕوپاگه‌نده.
كه‌مینه به‌ڵگه‌ی "چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌سه‌ندن"-ی هه‌یه و
زۆربیروبۆچوونی تازه‌ی سیاسی
تێدایه و باسكاره‌كان باسی ده‌ستكه‌وته‌كان و
كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و به‌ڵگه‌یان
كردووه.
پ: كارێك كه "ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه"
ده‌بێ بیكا
ئه‌وه‌یه كه
به‌پارێزه‌كان فێری كاری دیموكراتانه
بكا. واتا هه‌م
(ڕ.چ.و.گ.ك) و
هه‌م كۆمه‌ڵه‌ی به‌پارێزه‌كان ده‌بێ ببنه
حیزبی په‌رله‌مانی. ئه‌و كاره بۆ
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
هاسانتر ده‌كرێ و ئه‌و ڕه‌وته ده‌توانێ یارمه‌تی
به‌پارێزه‌كانیش
بدات.
ت: كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.) ڕه‌وتێكی
لیبڕاڵ-دیموكرات و ڕادیكاڵن.
واتا ته‌واو جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ
به‌پارێزه‌كان. هه‌ربۆیه‌ش به‌پارێزه‌كان
دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن.
ج: تێكۆشه‌رانی
( ڕ.چ.و.گ.ك) خه‌ریكن
ئه‌و چه‌ند ڕێبازه‌ی له‌ناو
وان‌دا هه‌یه ڕوون‌ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش به
خه‌باتی بیروڕای ئاشكرا ده‌كرێ. واتا
(
ڕ.چ.و.گ.ك) كه‌موكوڕی هه‌یه و خه‌ریكی گه‌شه‌یه و
ناش‌ترسێ له‌وه‌ی كه بڵێ
كه‌موكوڕیم هه‌یه و به‌یارمه‌تی زانست و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان
و زانكۆ و
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان و جه‌ماوه‌ر،
كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو ده‌با.
چ:
(ڕ.چ.و.گ.ك) له "ڕاگه‌یاندنی ده‌ست
به‌كاربوونی..." باسی
كار"... له‌چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه..."-دا
ده‌كا. پێموایه ده‌بێ باسێك وه‌ڕێ
كه‌وێ كه چوار چێوه‌ی وا نه‌ماوه. به‌پارێزه‌كان
كۆنگره‌ی خۆیان گرت و ته‌واو بوو.
(ڕ.چ.و.گ.ك)-ش
ڕێبازێكی تازه‌ی هه‌یه و ده‌بێ خه‌ریكی گه‌شه‌ی
خۆی بێت.
7-1-
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌م ،دووه‌م
،سێیه‌م ، چواره‌م
، پێنجه‌م وشه‌شه‌م له
2007.07.18
،
2007.07.19
،
2007.07.20
،
2007.07.24
،
2007.07.28
و2007.07.29دا بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ زنجیره‌وتاره‌كه‌م له‌سه‌ر كه‌مینه‌ی
كۆمه‌ڵه ته‌واده‌بێ.
به‌ڵام
باسه‌كانم
له‌سه‌ركه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك) له زنجیره‌وتاری
دیكه‌دا
درێژه‌پێده‌ده‌م.
ئه‌م وتاره دوو پاشكۆی هه‌یه.
7-2
پێكهاتنی
"ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه"
دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی دوازده‌ی به‌پارێزه‌كانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) له ڕۆژی
(26)-ی ئاوگوستی
(2007)-دا كه به‌بێشداری كه‌مینه‌گیرا،
كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند
كه "له‌وه‌به‌دواوه نامێنێ و
له‌جیاتیان'ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه'
وه‌ك ئۆرگانیسمێك
ڕاده‌گه‌یێندرێ".
له"ڕاگه‌یاندنی ده‌ست‌به‌كاربوونی ڕه‌وتی
چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه" (ڕ.چ.و.گ.ك) هه‌روه‌ها نووسراوه:
"ئەو
رەوتە لە چوارچێوەى تەشکیلاتى
کۆمەڵەدا و لە هەموو ئەرکەکانى حیزبى بە پێى
پێڕەوى ناوخۆ بەشدارى دەکات و لە رێگاى
ئورگانیسمى حیزبییەوە دەیهەوێ تەئسیر دابنێ بۆ
گەشە و چاکسازى لە کۆمەڵەدا. ئێمە
پێمانباشە و خوازیارین زابیتەى کارمان بە دیالۆگ
لەگەڵ هاورێیانمان لە رەهبەرى
کۆمەڵەدا دیاری بکەین. پێویستە بگوترێ لە
راگەیاندنێکى دیکەدا، بە شێوەى کونکرێت
خاڵە گشتى و ئەسڵییەکانى بۆچونى خۆمان بۆ
پرەنسیپەکانى کار و ئەرکەکانى داهاتوى
کۆمەڵە دەخەینە بەر نەزەرى هەموان."
7-3
دوو خولی گه‌وره له تاریخی ڕێفۆرمخوازانی
كۆمه‌ڵه
ده‌كرێ
بۆ هاسان‌كردنه‌وه، ژیانی
تێكۆشانی ڕێفۆم له‌كۆمه‌ڵه‌دا،
دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر دووخولی گه‌وره دا.
باسه‌كه‌م سه‌ره‌تاییه و من هه‌ر
پێڕاده‌گه‌م ئاماژه‌بكه‌م به‌سه‌ردێڕه‌كان . نزیك
ساڵێكه ده‌یان وتار و به‌ڵگه
بڵاوبوونه‌وه و ده‌كرێ له‌داهاتوودا
باسه‌كانی
پێ‌به‌پێزبكرێ.
A)
خولی جیاوازبیره‌تاقه‌كه‌سه‌كان
(1)
له‌م سه‌رده‌مه‌دا جیاوازبیره‌كان (كاك حوسێن
شه‌به‌ق و كاك
یۆنس بلوری...) بیروڕای سۆسیالیزمی رادیكاڵی
كوردستانییان هه‌بوو. باوه‌ڕیان
به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو و شه‌ڕی شۆرشگێڕانه
بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی.
له سه‌رده‌می تێكۆشانی كاك حوسێن شه‌به‌ق و كاك
یۆنس بلوری،له
ساڵه‌كانی 2001-2003، ئه‌و دوو هه‌ڵسوڕاوانه‌ی
كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕی جیاوازیان ده‌بێ
و ته‌نانه‌ت
بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بیروبۆچوونه‌كانی كاك حوسێن
شه‌به‌ق بڵاو
ده‌بێته‌وه.
كاك حوسین خۆی له نامه‌یه‌كدا به‌كورتی
چۆنییه‌تی سه‌ركوتی خۆی
له‌لایه‌ن باڵی كاك‌عه‌بدوڵای موهته‌دی
باس‌كردووه. به‌پارێزه‌كان دوای
سه‌ركوتكردنه‌كه، وتار‌و شیعره‌كانی كاك‌حوسێن
له‌سه‌ر ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌گرن.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست بۆشكاندنی سانسۆر به‌شێك له‌و
نووسراوانه‌ی دیسان
بڵاوكردووه‌ته‌وه.
(2)له‌م‌خوله‌داجیاوازبیره‌كان
لاواز
بوون و باڵی به‌پارێز (كاك
عه‌بدڵای موهته‌دی، كاك عه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی،...)
توانی سه‌ركوتیان كا.
به‌پارێزه‌كان كه بیروڕاكه‌یان بوو به
پێڕووپڕۆگرامی كۆمه‌ڵه،
باوه‌ڕیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌دارییه و سانتراڵیزمی
دیموكراتانه. ئه‌و ده‌سته باوه‌ڕیان به په‌رله‌مان
نییه. ئه‌ده‌سته باوه‌ڕیان به
دانانی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان
نییه و شۆرشی كورد له چوارچێوه‌ی
ئێران‌دا لێكده‌ده‌نه‌وه (ئێرانچییه‌تی). به‌كورتی
ئه‌وان ده‌سته‌یه‌ك كوردی
سۆسیالیستی شۆڤه‌نیستی فارسن.
(3)له‌وسه‌رده‌مه‌دا
باڵی لیبڕاڵه‌كان (كاك ڕه‌زا كه‌عبی، كاك
عومه‌ر ئیلخانیزاده...)زۆر لاوازبوون و بێده‌نگ.
لیبڕاڵه‌كان له‌م خوله‌دا پڕۆگرامی
سیاسیان نه‌بوو.
(4)
له‌وسه‌رده‌مه‌دا ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان ده‌ورێكیان
له پشتیوانی
جیاوازبیراندا نه‌بوو.
B)
جیاوازبیره‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بنه
ڕه‌وتێكی سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز
له‌م خوله‌دا جیاوازبیره‌كان وه‌ك ره‌وتێكیان
لێدێ.
ئه‌وخوله
بۆخۆی له سێ پله پێك دێت.
پله‌ی
یه‌كه‌م:
له‌م پله‌دا تێكۆشانه‌كان
زۆرتر به‌شێوه‌ی نامه‌ی ناوخۆیی نووسین بووه و
كه‌متر له‌ده‌ره‌وه‌ی
ڕێكخراوه‌ی
كۆمه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌وپله له كۆنگره‌ی
10 ده‌ستپێده‌كا ودوای
وی و پێش
كۆنگره‌ی 11 درێژه‌ی ده‌بێ. له پێش كۆنگره و
له‌ڕه‌وتی كۆنگره
و دوای كۆنگره‌كه
باڵی به‌پارێز حه‌ول ده‌دا ئه‌و ڕه‌وته بێده‌نگ
كا.
له‌وپله‌دا
ڕێفۆرمخوازه‌كۆنه‌كان واتاكاک حوسێن شه‌به‌ق و كاك
یۆنس بلوری به‌شێوه‌ی وتارنووسین به‌شداری
له‌باسه‌كان ناكه‌ن.
پله‌ی دووه‌م:
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی "چاكسازی
"
له 2007.04.14 دا
و به‌ئاشكرا،
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كاره‌كانی
ڕێفۆرمخوازه‌كان بوو كه بۆیه‌كه‌م جار له‌ماڵپه‌ڕی
هه‌لوێست و دوایه‌ش له ڕێنێسانس
و ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه بڵاو بووه‌وه.
بۆیه‌كه‌م جار لیبڕاڵه‌كان ڕه‌خنه ده‌گرن له
ڕێكخراوه‌ی لێنینانه و
ده‌ڵێن كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه
نابێ سه‌ره‌ڕۆیانه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ و ده‌بێ
پاره‌ی
كۆمه‌ڵه بكه‌وێته ژێرچاوه‌دێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
له‌وبه‌ڵگه‌دا باسی سۆسیالیزمی
دیموكراتانه ده‌كرێ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك
بۆپێشه‌وه‌بوو؛ گه‌رچی باسه‌كانیان
سه‌ره‌تایین و سنوره‌كانی ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم
تێكه‌ڵ كراوه.
به‌پارێزه‌كان (كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی و...)
دژایه‌تی كه‌مینه و
به‌رنامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ته‌وای هێزی خۆیان
ده‌یانه‌وێ تێكیان شكێنن. به‌ڵام
هه‌مووجارێ كه‌مینه سه‌ربڵیند سه‌رهه‌ڵدێنێته‌وه.
له‌و پله‌دا كاك‌حوسێن شه‌به‌ق و كاك‌یۆنس بلوریش
به‌شێوه‌ی نامه
و وتارنووسین دێنه‌وه ناوباسه‌كان.
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان (دیمانه، هه‌ڵوێست،
ڕێنێسانس، ڕۆژهه‌ڵات،
ئاشتی...) ده‌ورێكی گرینگ ده‌گێڕن له ناساندنی
بیروڕای جیاوازبیره‌كانی ناوكۆمه‌ڵه
و سانسۆڕی به‌پارێزه‌كان تێك‌ده‌شكێنن.
پله‌ی
سێیه‌م:
ڕاگه‌یاندنی ده‌ست به‌كار بوونی
"ڕه‌وتی
چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه"
كه‌مینه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ڕه‌وتی چاكسازی
وگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه
(ڕ.چ.و.گ.ك)
خۆی ده‌ناسێنێ و خه‌باتێكی بێوچانی سیاسی و بیروڕا
ده‌ستپێده‌كا.
كۆنگره‌ی به‌پارێزه‌كان ده‌كه‌وێته ژێرهێرشی توندی
ڕه‌خنه‌گران و
جیاوازبیرانی ژووره‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و
ماڵپه‌ره‌سه‌ربه‌خۆكان دیسان ده‌ورێكی
گرینگ ده‌گێڕن.(ڕ.چ.و.گ.ك) ماڵپه‌ڕی خۆی وه‌ڕێ
ده‌خا
(www.rebaz.org).
له‌و پله‌شدا كاك‌حوسێن شه‌به‌ق و كاك‌یۆنس بلوری
به‌شێوه‌ی
وتارنووسین دێنه‌وه ناوباسه‌كان.
لایه‌نێكی نه‌گاتیف له پله‌ی سێیه‌م دا
به‌كارهێنانی توندوتیژی
بوو له‌كێشه‌كاندا. باڵی به‌پارێز كه ته‌واو
ناسرابوو قازانجی له‌وه‌دا بوو كه له
توندوتیژی كه‌لك وه‌رگرێ. ته‌نانه‌ت پێكدادان
له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كان ساز ده‌بێ.
ئاسایشی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم بۆ هێدی كردنه‌وه
ده‌چنه ناو ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه.
له‌وپله‌دا جیاوازبیره‌كان زۆرڕێكوپێكتر بوون و
به‌هێزتر. باڵی
به‌پارێزه‌كان به‌گرتنی كۆنگره‌ی خۆیان واتا
به‌بێ‌به‌شداری كه‌مینه گۆڕی خۆیان
هه‌ڵقه‌ند و خۆیان له‌گۆڕستانی تاریخ ناشت.
7-4-
ده‌سكه‌وته‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان له گۆڕه‌پانی
بیروڕا
لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ده‌كه‌م به چه‌ند باس و
سه‌ردێڕه‌كان
:
(A)
ده‌سكه‌وته‌كان
(1)
هێنانه سه‌ر كاغه‌زی جیاوازییه‌كان، پێشكه‌ش كردنی
به‌ڵگه‌ی
چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن،
خه‌باتی بیروڕا كه
نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه
(2)
ئێستا ڕێبازه‌كان ئه‌وانه‌ن، سۆسیالیزمی
لیبڕال، دیموكراتانه
و ڕادیكاڵ. ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه، لیبڕاڵ و
ڕادیكاڵ
(3)
ڕێكخراوه‌ی لێنینانه‌ی چاكراو (لیبڕاڵانه)،
ڕێكخراوه‌ی
دیموكراتانه و حیزبی قانوونی وسیسته‌می
په‌رله‌مانی
(B)
كه‌موكوڕییه‌كان
باسه‌تیۆرییه‌كان
ده‌بێ زیاتر بكرێ و ناڕوونییه‌كان ئاشكرا
كرێن ؛ خه‌باتی
بیروڕا و ڕوون‌كردنه‌وه‌ی جیاوازی ڕێبازه‌كان
ڕێ‌خۆش ده‌كا بۆ
دیتنه‌و‌ی شێوه‌ی دیموكراتانه‌ی ڕێكخراوه‌ش.
7-5
سه‌رچاوه‌كان
-ڕاگه‌یاندنی
ده‌ست به‌كاربوونی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه،
17
گه‌لاوێژی 1386، 2007.08.07 [هه‌ڵه‌ی چاپی پێموایه
ڕۆژه‌كه‌ی 27 نه‌ك 07]،
www.helwist.com
-
ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه،
كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، 28
گه‌لاوێژی 1386ی هه‌تاوی، 19ی ئووتی
2007،www.komala.org
-
"لێدان
له ڕووحی هه‌ڵكردن به‌ناوی ڕیفۆرمه‌وه"،
مسته‌فا زاهیدی، 2007.08.28،www.4rojhelat.org.
-"عه‌بدوڵا
موهته‌دی:ناكۆكی سیاسیمان نیه كه شه‌رعیه‌ت بدا
به‌و
دوو‌به‌ره‌كایه‌تیه‌ی له كۆمه‌ڵه هه‌یه"، هه‌مان
ماڵپه‌ڕ، 2007.08.27.
-"چاكسازی
یان بێ‌پڕۆژه‌یی
و هه‌وڵی دابڕان(وڵامێكی كورت به‌كاك
ڕه‌زای كه‌عبی)، هه‌مان ماڵپه‌ڕ، 2007.08.2007.
7-6
پاشكۆ كان
پاشكۆی ژماره (1)
به‌شێك
له وتاری كاك حوسێن شه‌به‌ق:
"تا
ئه‌مرو و بێجگه له
ئه‌مسال، له ماوه‌ی 7 سالی رابردوودا زۆربه‌ی ئێوه
هاورییانی ئه‌ندامی كۆمه‌له، له
ئاست استبداد و سه‌ره‌رۆییه‌كانی به‌شیك له
رابه‌ری و ده‌فته‌ر سیاسی كۆمه‌له
بێده‌نگ بوون. له ئاست "اساسنامه‌ی منسورحكمتی و
شونیستانه"ی ئه‌وان بێ ده‌نگ
بوون. له ئاست ئایین‌نامه دژه دیموكراتیكه‌كانی
ئه‌وان له كۆنگره و
كۆنفرانسه‌كان‌دا بێ ده‌نگ بوون. له ئاست ساز
كردنی ده‌سته‌ی تووند ره‌وی به ناو
كمونیستی له نێو ئوردوگاكانی كۆمه‌له‌دا بێ ده‌نگ
بوون. له ئاست ده‌ركردنی كادر و
هاورییانی دلسۆزی خه‌لك و كۆمه‌له بێ ده‌نگ بوون.
له ئاست خانه نشین كردنی هه‌موو
هێزی پێشمه‌رگه و رێ لێ گرتنیان له لایه‌ن
رابه‌ری‌یه‌وه له چوونه شه‌ری
داگیركه‌ران بێ ده‌نگ بوون. له ئاست گرتنی روابتی
ناسالمی سیاسی ئه‌وان لێره و
له‌وێ بی ده‌نگ بوون. له ئاست هات و چوو و
هه‌لس و كه‌وت و زید و نه‌قیس
گووییه‌كانی ئه‌وان له مــدیا و ره‌سانه‌كان‌دا بێ
ده‌نگ بوون. له ئاست هه‌لویستی
ناره‌وای ئه‌وان دژ به پ.كا.كا و پــژاك كه به
ناوی ئێوه‌وه تۆمار ده‌كرا بێ ده‌نگ
بوون. له كاتی گرتنی یه‌كه‌م كونفرانسی ساخ
كردنه‌وه‌ی كۆمه‌له ئیوه له خۆتان
نه‌پرسی كه بۆچی به‌رێز عبدالله مهتدی هاوار
ده‌كات كه : "هاورییان ئێمه قالبی
حیزبی كمونیستمان به جێ هێشتووه نه‌ك
باوه‌ره‌كانی." ئیــوه له كاتێك دا كه، به‌رێز
عبدالله مهتدی ناسیونالیسته‌كانی كوردستانی به
خائین ناوزه‌د ده‌كرد بێ ده‌نگ بوون.
له كاتی به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دوای جیایی
كاتێك من له كۆنگره وتم هاورییان با
واز له ئیرانچیه‌تی بێنین و هه‌ول و هیمه‌تمان بۆ
گه‌شاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌ی
كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان بخه‌ینه گه‌ر ،با مالی
خۆمان ئاوه‌دان كه‌ینه‌وه، به
به‌ر چاوی هه‌مووتانه‌وه ئه‌وان ده‌نگیان بۆ ده‌ر
كردنی من له كۆنگره كۆ كرده‌وه.
ئێـــوه زۆربه‌تان نه‌ك هه‌ر بێ ده‌نگ بوون
به‌لكوو ده‌نگیشتان به بریاری
ئه‌وان‌دا. به‌لێ ئه‌وان كاتێك یه‌كه‌م
هه‌نگاوه‌كانیان له دژی
جسارت و
ئازادیخوازی و له دژی ده‌نگی موخالف ئاوا به
ئاسانی بۆ چووه پێشه‌وه، پالیان لێ
داوه و جێ پێی خۆیان قایم‌تر كرد. ئه‌وان ئیتر
رێگایان بۆ كرده‌وه‌كانی‌تری خۆیان
زۆر له‌بارتر و هه‌موارتر هاته به‌ر چاو. (بێجگه
له چه‌ند كه‌سێك كه قه‌ت له بیر
ناچنه‌وه)، ئێوه ئه‌وو
و كات هه‌وڵتان نه‌دا كه به جساره‌ته‌وه دیفاع له
دیموكراسی
بكه‌ن. هه‌وڵتان نه‌دا كه كه‌ش و هه‌وایه‌ك
بره‌خسێنن كه تێدا بیرێكی جیاواز یان
دای بنێن ده‌نگێكی موخالف‌یش رێگه‌ی ده‌ربرینی
بۆچوونی خۆی پی‌بدرێ. ئێوه به بێ
ده‌نگیتان و به موافق بوون له گه‌ڵ استبدادی
رابه‌ری، دژی دیموكراسی هه‌نگاوتان
هه‌ڵێنا و به‌م كاره‌شتان سه‌ركوت و حه‌زف‌تان
نهادینه كرد. ئێوه به‌و كاره‌تان
نه‌ك هاورێ‌یه‌ك، نه‌ك حسین شه‌به‌ق، به‌لكوو
دیموكراسیتان شكان. من به هه‌ر حاڵ
توانیم درێــژه به ژیانی خۆم بده‌م به‌لام ئه‌وان
ـ عه‌بوی مدرسی و هاوریكانی ـ
به ده‌ست و به هێزی ئێوه ورده ورده گۆریان بۆ
ته‌رمی نیوه گیانی دیموكراسی
هه‌لكه‌ند. ته‌رمێك كه ئێستا به سه‌ر
ده‌ستیانه‌وه‌یه. ئه‌وان به ته‌مان هه‌رچی
زووتر ئه‌و شته ترسناكه‌ی به سه‌ر ده‌ستیانه‌وه
وه‌بن گڵی ده‌ن و له رمبازێنێكی
تازه‌دا هه‌موو شتێك له بیر خه‌لك به‌رنه‌وه. من
ئێستا نازانم. به‌راستی نازانم
دوای ئه‌وه هه‌مووه ته‌جربه و به‌سه‌رهاتانه ئایا
ئێوه له ناشتنی دیموكراسی دا له
گه‌ڵ ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا لێ ده‌گه‌رێن
تا ئه‌و ته‌رمه نیوه گیانه به
سه‌ر ده‌ستیانه‌وه بمێنێته‌وه؟ به‌راستی لێم روون
نیه. به‌لام
یه‌كه‌م ده‌رس كه
ده‌توانین له‌و مێژوویه وه‌ری بگرین
ئه‌وه‌یه كه:
ئه‌گه‌ر له جێگایه‌ك دیموكراسی بخرێته ژێر پێ و
زۆرینه به
قاتعیه‌ته‌وه دیفاع له دیموكراسی نه‌كه‌ن،
هه‌لبه‌ته كه دژه دێموكراسی جێ ده‌كه‌وێ.
یانی هه‌ر كات له هه‌ر جێگایه‌ك كه دیموكراسی
نه‌بێ به باو، دژه دیموكراسی ره‌واج
په‌یدا ده‌كا. ئێستاش و له داهاتووش‌دا وایه.
هه‌میشه و له هه‌موو جێ‌یه‌ك هه‌ر وا
ده‌بێ.
له راستی‌دا ره‌مزی یه‌ك ریز بوونه‌وه و گه‌شه‌ی
كۆمه‌له له
دیفاعی قاتع له دیموكراسی دا‌یه. له شه‌فافییه‌تی
ستراتژی كۆمه‌له‌دایه. ره‌مزی به
هێز بوونه‌وه‌ی كۆمه‌له‌ش له په‌ره‌دان به ره‌وتی
چاك سازی دا‌یه له پێناو به‌شداری
و ریكخستن و بوژاندنه‌وه‌ی كاری شۆرشگیرانه‌یه دژ
به داگیركه‌ران. بۆ ئه‌و
كارانه‌ش شفافییه‌ت له قسه و كرده‌وه‌دا پیویسته.
من داوا له هه‌موو هاورییانی
كۆمه‌له ده‌كه‌م به به‌شداری و دیفاعی خۆیان له
ره‌وتی چاك سازی، رووحی رفاقه‌ت و
هاورێیه‌تی بگه‌ریننه‌وه ناو ده‌ماره‌كانی
كۆمه‌له. وه‌رنه ناو ره‌وتی چاك سازی
كۆمه‌له‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌مان دژی داگیركه‌ران
شه‌ر بكه‌ن نه‌ك دژی هاورێ‌كانی
خۆتان! ئه‌وانه‌ی تین‌تان ده‌ده‌ن دژی هاورێ‌كانی
خۆتان قامكتان له سه‌ر پلاپیتكه‌ی
تفه‌نگ بێت، بیری ئه‌وان سهره‌تانی ناو ره‌تانی
ناو كۆمه‌له‌یه. ئه‌وان هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌زانن. هه‌ر ئه‌وه‌نده عقلیان پێ
ده‌شكێ. داهاتووی خۆتان مه‌ده‌نه
ده‌س كه‌سانی وا. وه‌رن به جساره‌ته‌وه مالاوایی
له‌و بیره دزێــــو و پووچه بكه‌ن.
تفه‌نگه‌كانتان روو به داگیركه‌ران نیشانه بگرن
نه‌ك هاورییانی خۆتان. له
ئوردووگادا نه‌كه‌س بریندار كه‌ن و نه كه‌س
بشكێنن. وه‌رن به ره‌وتی چاك سازی
كۆمه‌له‌ی خۆتانه‌وه په‌یوه‌ست بن. ته‌نیا وه
ته‌نیا له‌و ریگایه‌وه‌یه كه
یه‌ك‌ریزی كۆمه‌له ده‌پاریزرێ. ئه‌وانه‌ی له‌و
ره‌وته دا له كۆمه‌له هه‌لده‌وه‌رێن
خه‌سارێكه كه پێشی پێ‌ناگیرێ. به‌لام شانازی
كۆمه‌له بوون مافی مسۆگه‌ری هه‌ر هاورێ
و هه‌ر خه‌باتكارێكی كۆمه‌له‌یه. من دلنیام كه
هاورییانی ره‌وتی چاك سازی
به ته‌ما
نین كه شانازی كۆمه‌له بوون له كه‌س بستێننه‌وه.
وه‌رن ئه‌م جاره به پێچه‌وانه‌ی
عه‌بوی مدرسی و ده‌رسه‌كانی منسور حكمت له شته
هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه ده‌س
پێ‌بكه‌ینه‌وه." (سه‌رچاوه،www.helwist.com،
"كێ
ئه‌و رۆژانه‌ی دروست كرد؟ ئه‌مرۆ
ده‌بێ چ بكه‌ین؟"،شه‌به‌ق)
پاشكۆی ژماره (2)
خه‌باتی كه‌مینه
دوو هه‌ڵبه‌ستی وه‌بیر هێنامه‌وه.
یه‌كێكیان
سه‌ردێڕی
وتاره‌كه‌مه‌كه له شاملوم وه‌رگرتووه (وه‌رگێڕانی
كاك ناسر
حیسامی) ئه‌وی تریشیان شیعرێكی كاك چاوه‌یه:
شیعرێكی
كاك فاتح شێخولئیسلامی (چاوه)
شه‌وه
په‌سا په‌سا په‌ره‌گر بوو
شه‌وی کڕی لاسار
نه‌ما شنه‌ی شه‌وبا
نه‌وی بوو چه‌سپی زه‌وی بوو
له سامی شه‌و پاسار
به سیحری تاریکی
هه‌بوو، نه‌بوو یه‌ک بوو
نه‌ما نیشانه‌ی بوون
نه‌ما نیشانه‌ی من
له‌شم توایه‌وه ده‌روونی شه‌وێکی بێ ڕۆچن
په‌سا
په‌سا په‌ره‌گر بوو
به‌ره‌و فه‌زای بێ بن
به‌ره‌و فه‌زای بێ بن
******
به چاو و گوێ
په‌له‌قاژه‌ی شعووری بوونم بوو
سه‌رنجی چاوم
به هه‌ڵپه‌م
شه‌وی سمی
له هه‌موو لاوه
بۆ ترووسکایی
به‌له‌ز بوو
گیانی به سوێ
دڵی به خورپه له بن گوێ
وه گوێ به وریایی
به کوڵ
مه‌ڵاسی جریوه‌ی ژیان
به‌ڵام هه‌یهات
!
مه‌لوولی کردم شه‌و
مه‌لوولی
کردم شه‌وگار
عه‌زابی دامێ شه‌وی بێ ڕه‌زا
به گۆڕه‌وشار
******
که‌چی له دوورترین ناخی ئه‌م شه‌وا
ناکاو
به نه‌رمه
ئاهه‌نگێ
درنگ درنگ ده‌نگێ
وه‌کوو پته‌ی سه‌رئاو
شه‌پۆلی خسته ده‌روون
له گوێم ته‌نینی له گوێن هه‌ڵقوڵینی کانی بوو
ته‌نینه‌وه‌ی وه‌کوو بۆنی
هه‌ڵاڵه ئانی بوو
شنه‌ی بلاوێنی
دنه‌ی ئه‌دا به خه‌یاڵ:
هه‌را هه‌رای
نووحه،
گه‌مێ ئه‌خوڵقێنێ
که دێوی زاڵمی شه‌و
هه‌ڤاڵه‌کانی به لافاوی
ڕه‌ش نه‌خنکێنێ ؟
به‌یاخی کاوه‌یه ئاخۆ
به ڕه‌مزی فه‌تحی به‌یانی
له
جه‌رگی شه‌و ئه‌چه‌قێ ؟
مه‌لی به‌یانه له شه‌و زیزه بێ وچان و هه‌دا
ده‌نووکی سه‌ختی له په‌رژینی قایمی شه‌و ئه‌دا ؟
وه یا ته‌ور به
ده‌سێکه
له دارستانی چڕی شه‌و
خه‌ریکه تێ ئه‌په‌ڕێ
ڕوو له شاری
ڕووناکی؟
******
ئه‌هات، ئه‌هات، ئه‌هات
ئه‌هات و شه‌و شه‌ق ئه‌بوو
شعووری گه‌رمی هه‌بوون
به گیانما ئه‌گه‌ڕا
جێ به سامی شه‌و له‌ق
ئه‌بوو
ئه‌هات، ئه‌هات، ئه‌هات
ئه‌هات و گه‌وره ئه‌بوو
گه‌وره‌تر
ئه‌بوو
هه‌یهات
!
له سامی شه‌و کڕ بووم
له سامی ده‌نگ پڕ بووم
دڵم کولاوه به زرمه‌ی هه‌ناسه تاسێنی
ئه‌هات و گه‌وره ئه‌بوو
گه‌وره‌تر ئه‌بوو
هه‌یهات
!
شه‌قژنی تاڵی وه‌کوو مه‌رگی ناگه‌هانی بوو
ته‌نینه‌وه‌ی وه‌کوو ژه‌هری هه‌لاهه‌ل ئانی بوو
هه‌رای ده‌روونئاخن
په‌سا په‌سا په‌ره‌گر بوو
وه‌کوو شه‌وی لاسار
په‌سا په‌سا پشووبڕ بوو
عه‌زابی گۆڕه‌وشار
وه‌رن ، وه‌رن ، هاوار
!
وه‌رن، وه‌رن شه‌وه
گرتوومی
بمگه‌نێ
هاوار
!
1343 (1964) ،(
سه‌ڕچاوه:www.gagesh.com)
|