|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌پێویستی جیاكردنه‌وه‌ی حیزبه
كوردییه‌كان له
ده‌زگاگشتییه‌كان
2007.09.26
]به‌شی
دووه‌م وكۆتای[
نه‌بوونی ڕه‌خنه له
ماڵپه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به‌كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی جێی
مه‌ترسییه!
2-1
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌م له 2007.09.16 دا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ
باسه‌كانم
سه‌باره‌ت به پێویستی جیاكردنه‌وه‌ی
حیزبه‌كوردییه‌كان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی
گشتی و دادگه‌كان كۆتایی پێدێت. باسه
ناته‌واوه‌كان دوایه درێژه
پێده‌ده‌م.
2-2-
حیزبی بێ كه‌مینه
و جیاوازبیر گه‌وره‌ترین هۆی ساز
بوونی توندوتیژییه!
دوای گۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه، ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا
به‌ته‌واوی زاڵ بوون و هه‌موویان ده‌بێ وه‌ك
سه‌رۆكی ڕابه‌ر كاك عه‌بدوڵا
بیربكه‌نه‌وه. ئه‌وشێوه ئینسجامه زۆر جێی
مه‌ترسییه. كاتێك ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بێ توشی
هه‌موو تاوانێك ده‌بین. من نمونه‌یه‌ك لێره‌دا باس
ده‌كه‌م:
كاك فاروق وه‌كیلی نووسیویه: كه‌مینه
ڤایروسه!
"ئه‌م
قسه‌كورته‌ی سه‌ر‌وه بۆ ئه‌وه بوو كه ویستم
بیكه‌مه
دروازه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ناو باسه‌كه‌وه.
كۆمه‌ڵه وا بۆ زیاتر له سێ ساڵ
ده‌چێت كه تووشی نه‌خۆشیه‌ك بووه و ڤایروسێك
سه‌رتاپای له‌شی داگرتووه!!! ڤایروسێك
به‌نێوی كه‌مینه و هه‌ڵگری درۆشمێكی درۆیینه
(ڕێفۆرم)....( سه‌رچاوه ئاستافی،
2007.09.26(."
كاك
فاروقی موده‌ڕسی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی
نیوه‌فه‌رمی كۆمه‌ڵه،
شكاندنی سانسۆری كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن هه‌ڵوێسته‌وه
به‌كارێكی
خراپ ده‌زانێ و له‌بیر خۆی ده‌باته‌وه كه كاك
عه‌بدوڵا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ی هێشت
له كۆمه‌ڵه خه‌باتی بیروڕا سازبێ:
به‌شێك له ده‌قی قسه‌كانی كاك فاروق (خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری كوردستان،
خوێنه‌ران و میوانانی خۆشه‌ویستی ماڵپه‌ڕی
ئاستافی،
ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی
ئاستافی، له ناونیشانی ئه‌له‌كترۆبی وتاره‌كه ڕۆژی
بڵاوبوونه‌وه:
2007.09.25).
"ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست، که یه‌کێک له‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه که
ئه‌م
نوسراوه‌یه‌ی چاپ کردوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای
ئاشکرا بوونی ئیختیلافاتی نێو
کۆمه‌ڵه‌وه، قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵی و به
ویجدانی ئاسوده‌وه و بۆ "خزمه‌ت" به
"بزوتنه‌وه‌ی
کوردی" تا بۆی کرا یارمه‌تی به له‌ت بوون
وئینشیعابی حیزبێکی کوردی
کرد و ئه‌وڕۆ که ئه‌و ئینشیعابه ڕاگه‌یه‌ندراوه
له گه‌ڵ هه‌مو نه‌یارانی گه‌لی
کورد پێکه‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی ڕاحه‌ت هه‌ڵده‌مژن."
كاك
سالار ئاشناگه‌ر جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
له
وتارێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌مینه و له‌بیر خۆی
ده‌باته‌وه كه ئه‌وان
به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی‌یان هه‌یه (له‌به‌ردادگای
خه‌ڵكدا (ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه
له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤێ،
2007.09.15، ماڵپه‌ڕی
ئاستافی(.
"ئه‌وان‌ی
که دووبه‌ره‌کییان پێک هێنا و له جیاتی ڕیفورم
وچاکسازی راسته‌قینه، پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌له‌یان له گه‌ڵ یه‌کتر کرده دوژمن و
نه‌یارانی پێ خوش کردین، کێن؟ به چ مه‌به‌ستێک
له ووشه‌کانی رێفورم و چاکسازی
که‌ڵکیان وه‌رگرت؟ تاوانی له‌ت له‌ت کردنی
کۆمه‌ڵه، پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر
یه‌ک دانان و شه‌ر و پێ‌خۆشکردنی نه‌یارانی
کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان وداخستنی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که هه‌ولی دا
ببێته چرای ماڵی خه‌ڵکی
زۆڵملێکراوی کوردستان، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر
ڕه‌وتێك که بۆ داپوشانی ڕواڵه‌تی
ناحه‌ز و مه‌قامپه‌رستانه‌یان له ووشه‌کانی
ئیسلاحخوازی و ڕیفورم که‌ڵک وه‌رگرت.
ئه‌وان نیشانیان دا چه‌نده‌بروایان به ئه‌و
ووشانه هه‌یه! حازرن کۆمه‌ڵه له‌ت،
له‌ت که‌ن و خه‌ڵک بهێنه سه‌ر کۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامان دڵ‌سارد بکه‌نه‌وه و حازرن
وه‌ک جه‌ماعه‌تی القاعده که عه‌ملیاتی ئینتحاری
به‌که‌ن،
خۆیان وکۆمه‌ڵه به
تێکرایی له‌ناو ببه‌ن. ده‌نا خۆشیان ده‌زانن
ئه‌وه‌ی که کردیان نه چاکسازی
به‌ڵکۆ کۆده‌تا، وێرانسازی وپشت کردن له ویستی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
بوو."
3-2-
پرسیارێك له كاك فاروق موده‌رسی، كاك فاروق
وه‌كیلی
و كاك سالار ئاشناگه‌ر
به‌رێزان!
بۆ چی ئه‌و خاڵه
له‌به‌رنامه‌ی كه‌مینه و ڕه‌وتی چاكسازی كۆمه‌ڵه
ڤایروسه؟ تكایه بیروڕای خۆتان
بنوسن! بۆ كێ ڤایروسه بۆ كاك عه‌بدوڵا یان بۆ
شارومه‌ندانی
كوردستان؟
له
به‌رنامه‌ی (ڕ.چ.و.گ.ك.)-دا نووسراوه: "بواری ماڵی
و
دارایی، له‌بواری ماڵی و داراییدا پێویسته
خه‌زێنه‌ی كۆمه‌ڵه و پڕۆژه
ماڵییه‌كان
وه‌ها دابمه‌زرێ و كۆنتڕۆڵ بكرێ كه هیچكه‌س و
لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی
تایبه‌ت نه‌توانێ پاوانی بكات یان له‌كێشه‌ی
چاوه‌ڕواننه‌كراودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی و به‌دژی نه‌یارانی به‌كاری بێبێ.
هه‌موو دارایی كۆمه‌ڵه و پڕۆژه‌كانی قازانج
ده‌رهێنان،
نه‌ك به‌ناوی تاكه‌كه‌س، به‌ڵكوو به‌پێی بڕیاری
كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌ناوی ده‌زگا
و جه‌معه‌وه سه‌بت بكرێ. (سه‌رچاوه:'چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن'،
2007.04.14،
گۆڤاری 'دواڕۆژ، ئۆرگانی
ڕ.چ.و.گ.ك.
http://komala.eu/index.php
4-2-
چواهێزی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
من له وتاره‌كانی پێشووی خۆمدا له دیمانه باسی
چوار هێزی
گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵاتیم كردووه كه بریتین له
دیموكرات، لیبڕال، ڕادیكاڵ و
به‌پارێزه‌كان.
ئه‌وهێزانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داریدا
كوردستانیشی له‌گه‌ل
بێت، ده‌بنه هۆی ئاڵوگۆر، ئه‌وان یان كۆمه‌ڵگه
وه‌پاش ده‌ده‌ن یان ده‌یبه‌نه پێش.
هێزه‌به‌پارێزه‌كان كاتێك هیچ چاره‌یان نامێنێ
هێندێك ماف ده‌سه‌لمێنن،
هێزه‌لیبڕاڵه‌كان باوه‌ڕیان به دابین كردنی چه‌ند
مافێك هه‌یه. به‌پارێز و
لیبڕاڵه‌كان جاری وایه له‌توندوتیژی كه‌لك
وه‌رده‌گرن. ڕادیكاڵه‌كان لیبڕاڵی
ماف‌خوراون و توندوتیژ. دیموكراته‌كان هه‌موو
مافه‌كانی مرۆڤیا ن قبوڵه و هیچ كات
له توندوتژی كه‌لك وه‌رناگرن.
5-2 چۆن
ڕادیكاڵه‌كان و جوڵانه‌وه‌كه‌یان په‌یدا ده‌بن؟
ئه‌لف: ڕادیكاڵه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك په‌یدا
ده‌بن كه له‌وێدا
حكومه‌تی قانون لاوازه، ژنان و چینه‌چه‌وساوه‌كان
مافیان ده‌خورێ.
له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه حیزبه‌كان گوێ ناده‌نه
داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ، خه‌ڵك توڕه
ده‌بن و له‌توندوتیژی كه‌لك وه‌رده‌گرن.
ب: ئێستا ئێمه ده‌بینین كه ته‌نانه‌ت له هێندێك له
گه‌ڕه‌ك و
ناوچه‌كانی وڵاته‌ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان،
جوڵانه‌وه‌ی ڕادیكاڵ هه‌یه.
هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له‌وشوێنانه ئه‌وروپی
وئه‌مه‌ریكی تازه و هه‌ژار ده‌ژین،
له‌وشوێنانه، ده‌وڵه‌ت گوێ ناداته هه‌ژاره‌كان و
جوڵانه‌وه‌ی ڕادیكاڵ په‌یدا
ده‌بێ: بۆوێنه له هێندێك ناوچه‌ی پاریس و
له‌زۆرتری شاره‌زۆرگه‌وره‌كانی
ئه‌ووڵاتانه.
ت: له‌وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه جیاوازبیران ده‌گرن و
ده‌كوژن، جاری
وایه
له‌پڕا خه‌ڵك له شوێنێك هه‌ڵده‌ستن و هێرش
ده‌به‌نه سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی
ڕژێم یان درگا و په‌نجه‌ره‌ی یانه‌كانی ڕژێم
ده‌شكێنن.
ت: له ئێرانی زه‌مانی حه‌مه‌ڕه‌زاشا، ڕێكخراوه‌ی
چریكه‌فیداییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران سازبوو
كه ڕێكخراوه‌یه‌كی ڕادیكاڵی كۆمۆنیستانه
بوو. چونكه له ئێران ئازادی حیزبه‌سیاسییه‌كان
نه‌بوو.
6-2-
مه‌ترسی په‌یدا بوونی بیروڕای ڕادیكاڵ دوای
سه‌ركوتی
كه‌مینه
ئه‌لف: سه‌ركوتی به‌سیسته‌می كه‌مینه و سازكردنی
گۆپاڵ به‌ده‌ست،
له‌وانه‌یه بیروڕای ڕادیكاڵ سازكا.
تاریخ ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه زوڵم و سه‌ركوت و
سه‌ره‌ڕۆیی هه‌میشه بیروڕای ڕادیكاڵ دروست ده‌كه‌ن.
ب: لاوازبوونی حكومه‌تی قانون له خوارووی كوردستان.
پ: زۆرایه‌تی بێده‌نگكراو: شارومه‌ندانی كوردستان
كه‌متر ئاگادار
ده‌كرێنه‌وه و
بیروڕای به‌پارێزیان، ده‌رخوارد ده‌درێ.
شارومه‌ندانی كوردستان
هه‌ڵنه‌سوڕاوكراون و
جێی مه‌ترسییه كه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به‌هێزتربن.
7-2 چۆن
ده‌كرێ خۆمان له‌بیروڕای ڕادیكاڵ ڕزگار كه‌ین؟
ئه‌لف: قسه‌وباس له‌سه‌ر چوار ڕێبازه‌كه وه‌ڕێ
خه‌ین و جیاوازی وان
به‌وردی شی كه‌ینه‌وه.
ب: ڕێكخراوه‌ی دیموكراتانه سازكه‌ین بۆ به‌رگری
له‌مافه‌كانی
خۆمان.
پ: كوردستانێك ساز كه‌ین كه له‌ودا حوكمه‌تی قانون
هه‌یه.
ت: قسه‌وباس له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌ی لێنینانه و حیزبی
سه‌ره‌ڕۆ به‌هێز
كه‌ین.
|