|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2007.10.05
]بابه‌ت:
باسی ڕێكخراوه‌یی[
پێڕه‌وی تازه‌ی كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی ده‌بێ له‌لایه‌ن شارومه‌ندانی كوردستان و
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
شه‌رمه‌زراكرێ و بنێردرێته دادگه!
كورته و ئاكام
كاك
عه‌بدوڵاموهته‌دی له‌پێڕه‌ووپڕۆگرامه‌كه‌یدا
به‌فه‌رمی
جیاواز بیره‌كان وه‌ك ئاژاوه‌چی ده‌ناسێنێ!
خۆشه‌ویستان!
دوێنێ ئه‌و به‌ڵگه‌ی كه هه‌موو ئازادیخوازێك لێی
ده‌ترسا له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌فه‌رمی و نیوه‌فه‌رمییه‌كانی كاك
عه‌بدوڵا، ڕابه‌ری گه‌وره، بڵاو
بووه‌وه.
(1)
داوا
ده‌كه‌م كه قسه‌وباس له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و
تێكۆشانی ئیمزاكۆكردنه‌وه وه‌ڕێ خه‌ن و ئه‌و
پێڕه‌وه دژه‌دیموكراتانه شه‌رمه‌زار
كه‌ن.
(2)
داوا
ده‌كه‌م كه
حیزب و كه‌سایه‌تییه
سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) ئیتر
خۆیان نه‌شارنه‌وه و
بیروبۆچوونی
خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پێڕه‌وه ده‌ربڕن و
شه‌رمه‌زرای كه‌ن. ده‌نا ئابڕووی وانیش
ده‌چێ و شارومه‌ندانی كوردستان باوه‌ریان به‌وانیش
نامێنێ.
(3)
پێڕه‌وه‌كه
بكه‌نه
زمانی ئینگلیزی
و بۆ په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی دنیایه‌بنێرن
و باهه‌موو ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا شه‌رمه‌زرای كا. گرینگی
ئه‌وكاره‌له‌وه‌دایه كه
زۆرتری ئه‌ندامانی
ڕابه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌بدوڵا شارومه‌ندی
ئه‌وروپان و به‌په‌سندكردنی پێڕه‌وێكی
وا قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ووڵاتانه‌یان له‌ژێر
پێناوه.
(4)
پێڕه‌وه‌كه
بكه‌نه كوردی و له‌چواربه‌شی
كوردستان بڵاوی كه‌نه‌وه و جوڵانه‌وه‌ی به‌رگری له
ئازادی بیروڕا له كوردستان وه‌ڕێ
خه‌ن.
پێشه‌كی
له چه‌ند وتاری سه‌ربه‌خۆدا، قسه‌وباسێك له‌سه‌ر
پێڕه‌ووپڕۆگرامی
تازه‌ی ك.ش.ز.ك.ئێران (به‌پارێزه‌كان) وه‌ڕێ
ده‌خه‌م.
له لای كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌بدوڵا زمانی فارسی زمانی
یه‌كه‌مه و
زۆرجار به‌یانه‌كانیان بۆیه‌كه‌م جار به‌فارسی
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی بیروڕای سیاسی وانه كه كورد به پله‌دوو
داده‌نێن: كۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارس.
بۆ دیتنی پێڕه‌وه‌كه بڕوانه:http://fa.komala.org/
ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێڕه‌وه‌كه ده‌بێ 2007.10.04
بێت. من
هه‌مووڕۆژێ چاو له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆمه‌ڵه
ده‌كه‌م و دوێنێ بۆ یه‌كه‌م جار دیتم
كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانی به‌شێك له پێڕه‌وه‌كه له‌م‌وتاره‌مدا
سه‌ره‌تاییه.
كه‌مینه له پێڕه‌وی كۆن و تازه‌دا
پێڕه‌وی كۆنی ك.ش.ز.ك.ئێران پێش دووله‌ت كردنی
ئه‌وڕێكخراوه
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی زۆر
دیموكراتانه‌تربوو. له پێڕه‌وی كۆن
كه‌مینه وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی سیاسی به‌فه‌رمی
ناسرابوو و له پێره‌وی تازه‌ی كاك
عه‌بدوڵا ئه‌وان زیندانی كراون وپێش سازبوونیان
تاوان‌باركراون به
ئاژاوه‌چی.
پێڕه‌وی كۆن:"فه‌سڵی
دووهه‌م-
پره‌نسیپه‌ڕێكخراوه‌یی‌یه‌كان، مادده‌ی دووهه‌م...
3-پارێزراوبوونی
مافی كه‌مایه‌تی له‌زه‌مینه‌ی ڕاده‌ربڕین دا له
بابه‌ت مه‌سه‌له‌سیاسی و عه‌قیده‌یی‌یه‌كان.
له‌وانه له ئۆرگانه‌كانی
ڕاگه‌یاندن‌دا و، له هه‌مان‌كات‌دا پابه‌ند‌بوونی
كه‌مایه‌تی به په‌یڕه‌وكردنی
یاسا‌ڕێكخراوه‌یی‌یه‌كان و به‌ره‌وپێش‌بردنی
ئه‌ركه‌ڕێكخراوه‌یی‌یه‌كان؛ دانانی
ڕێگا و شوێنێك كه كه‌مایه‌تی‌یه سیاسییه‌كان
بتوانن به‌پێی سه‌نگی خۆیان له
كۆمه‌ڵه‌دا، نوێنه‌ر بنێرن بۆ كۆنگره‌كان و
كۆبوونه‌وه حیزبییه‌كان."
پێڕه‌وی تازه‌ی كاك عه‌وڵا:"فه‌سڵی دووه‌م-
پڕه‌نسیپه‌ڕێكخراوه‌ییه‌كان
...3.
پارێزراوبوونی مافی دیالۆگ و ده‌ربڕینی بیروڕا
سه‌باره‌ت به
پرسه‌سیاسیی و بیروڕاییه‌كان بۆ ئه‌ندامان و
كادیره‌حیزبییه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا
پێبه‌ست‌بوونی وان به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنی
حیزبایه‌تی و بردنه‌به‌ره‌وه‌ی
ئه‌ركه‌ڕێكخراوه‌ییه‌كان. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
پرس و باسه‌بیروڕایی و
سیاسییه‌كاندا له كاتی خولی خۆ حازركردن بۆ
كۆنگره‌كان،
ده‌توانرێ باس له
كه‌مایه‌تییه‌بیروڕایی و سیاسییه‌كان
بكرێت و خاوه‌نانی ئه‌و بیروڕایانه ده‌بێ
بیروڕا و پلاتفۆرمی خۆیان بنووسن و ناوی خۆیانی[
له‌ژێر] بنووسن و پێشكه‌شی
كومیته‌ی ناوه‌ندی كه‌ن.
ده‌بێ كارێك‌بكرێ كه ئه‌وچه‌شنه كه‌مایه‌تییانه
بتوانن
بیروڕای خۆیان له گۆڤار وماڵپه‌ره‌كانی حیزب
بڵاوكه‌نه‌وه، و به‌پێی ئه‌وه‌ی چه‌ند
كه‌سن له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، له كۆنگره‌حیزبییه‌كان
نوێنه‌ریان هه‌بێ.
ڕوونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م- خاڵی سه‌ره‌وه ته‌نیا
ده‌گه‌ڕێته‌وه پرسی
سیاسی و بیروڕا، كاتێك باس له‌سه‌ر پرسی
به‌ڕێوه‌بردن و كرده‌وه ده‌كرێ، حیزب
ده‌بێ تێكڕا كار بكا و بڕیاره‌كانی رابه‌ری ده‌بێ
له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه به‌ڕێوه
بچێ.
ڕوونكردنه‌وه‌ی دووه‌م- كه‌مایه‌تییه‌ك كه
ئاماژه‌ی پێكرا
ده‌سته‌یه‌كی ناوحیزبی كه قالبێكی ڕێكخراوه‌یی
هه‌بێ نییه، به‌ڵكو به بڕیاری
یه‌كجاره‌كی كۆنگره یان
سه‌رچاوه‌باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سیاسه‌ت داڕێژه‌ر،
كۆتایی
پێدێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. سازكردنی ده‌سته‌یه‌ك
له‌ناو حیزب‌دا كه له‌سه‌ر بناغه‌ی
پێڕه‌و نه‌بێ، دامه‌زرانی حیزبێك له‌ناو حیزب‌دا و
ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌نگ
زه‌ره‌د ده‌دا له یه‌كیه‌تی حیزب و ڕێی پێنادرێ."
كاك عه‌بدوڵا ئازادی بیروڕا وه‌ك باسی سیاسی
دانانێ!
كاك عه‌بدوڵا له‌به‌یانێكی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاندووه
كه جیاوازی
سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ كه‌مینه
نه‌بووه(بڕوانه:ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی 'كه‌مینه'،
2007.10.05، ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵه). یه‌كێك
له داخوازه‌كانی كه‌مینه ئازادی بیروڕا بوو و
ئه‌وه‌ی كه ده‌یانكوت جیاوازبیر
سه‌ركوت ده‌كرێ، وادیاره كاك عه‌بدوڵا سه‌ركوتی
جیاوازبیر وه‌ك كارێكی ئاسایی
داده‌نێ و وه‌ك به‌یانی مافه‌نائینسانییه‌كانی
سه‌ره‌رۆكانی دنیا!
سه‌ره‌رۆكان
مافی خۆیانه جیاوازبیر سه‌ركوتكه‌ن!
به‌یاننامه‌ی
جیهانی مافی مرۆڤ، وه‌رگێڕ قادر وریا،
ماڵپه‌ڕی حیزبی دیموكرات، دژی ئه‌وبیروڕایه‌یه
و له‌وێدا ئاوا نوسراوه:
"مادده‌ی
18
هه‌ركه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادیی
بیركردنه‌وه، ویژدان و دینی
هه‌بێ. ئه‌م مافه پێویستی به ئازادیی گۆڕینی دین
یا بیروباوه‌ڕ، هه‌روه‌ها ئازادیی
ده‌ربڕین و ئاشكراكردنی بیروڕا له چوارچێوه‌ی
فێركردنی ئایینی، به‌جێهێنانی
ڕێوشوێنه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی
ڕێو‌ڕه‌سمه‌ئایینی‌یه‌كان‌دا چ به‌شێوه‌ی ته‌نیا
یا
به كۆمه‌ڵ، چ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یاگشتی هه‌یه."
"مادده‌ی
19
هه‌ر كه‌س مافی ئازادیی بیروڕاوده‌ربڕینی بیروڕای
هه‌یه و
ئه‌ومافه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه هیچ كه‌س له‌وه
كه بیروڕایه‌كی هه‌یه نه‌ترسێ و
نیگه‌ران نه‌بێ و، له‌وه‌دیهێنان و وه‌رگرتن و
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و
بیروبۆچوون‌دا، ئازادانه و بێ وه‌به‌رچاوگرتنی
تێبینی‌یه
سنووری‌یه‌كان، ده‌ستی به‌هه‌موو ئامرازێكی
گونجاوی بیروڕا
ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه ڕابگا."
كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕی به‌ئازادی بیروڕابوو و
كاك
عه‌بدوڵا به‌ته‌واوی هێزی خۆی حه‌ولی دا كه
له‌ناوی به‌رێ به‌ڵام خۆی باشتر ناسرا و
ئابڕووی چوو.
به‌شێك له به‌ڵگه‌ی "چاكسازی ڕێگایهه‌ك بۆ
یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن"،
2007.04.14،
"بواری
دێموكراسی ناوخۆیی،
...ئێستاش
فه‌رهه‌نگی پێشێلكردنی دێموكراسی و،
به‌رهه‌ڵه‌ستیكردنی
توندی هه‌ر ده‌نگێكی جیاواز به‌ده‌سه‌ڵاتی
ته‌شكیلاتی، له‌ناو ئێمه‌دا هه‌ر خۆی
كێش ده‌دات و به‌تایبه‌تی له‌كاتی
كێشه‌ناوخۆییه‌كاندا به‌ئاشكرا گیانی تێ‌دێته‌وه.
پێویسته هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و
دیارده‌یه بدرێ تاكۆمه‌ڵه و
سه‌قامگیرییه‌كه‌ی زه‌مانه‌ت بكرێ. با به‌ڕوونی
بڵێین: سه‌رده‌می حیزبی لێنینی و
ئه‌و سانترالیزمه ڕه‌ها و تونده‌ی كه سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م له سۆڤیه‌ت هاته
ئاراوه و دواجاریش بوو به ئولگووی حیزبایه‌تیی
هه‌موو حیزبه‌چه‌په‌كانی ڕۆژهه‌ڵات،
به‌سه‌رچووه."
كاك عه‌بدوڵا پیلانگێڕی خۆی ئاشكرا و قانونی
كرد!
كاك عه‌بدوڵا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ده‌سته‌یه‌كی
سازكردبوو له
ئه‌ندامانی پێشووی فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری
وخزموكه‌س و دۆسته‌كانی خۆی، ئه‌و
ده‌سته‌یه پێی وابوو مافی هه‌موو كارێكی هه‌یه
به‌ڵام كه‌مینه له‌ژێرڕابه‌رایه‌تی
كاك عومه‌رئیلخانی‌زاده، كاك ڕه‌زا كه‌عبی و كاك
ناسرحیسامی مافی بوونیان نه‌بوو!
ئینسانه‌كان به‌رامبه‌رن به‌ڵام هێندێكیان
به‌رامبه‌رترن!
به‌قسه‌ی كاك عه‌بدوڵا ده‌سته‌كه‌ی هه‌تا هه‌تایه
ده‌بێ
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه بن و خۆشی سه‌رۆك!
یه‌ك ڕابه‌ر، یه‌ك بیروڕا،
هه‌مووڕێكخراوه له‌خزمه‌ت ڕابه‌ر، یه‌ك خه‌ڵكی
گوێڕایه‌ڵ! ئه‌وانه به‌كورتی
ستراتیژیای حیزبی موجاهیدینی خه‌ڵك و حیزبه‌كه‌ی
كاك عه‌بدوڵان.
كاك عه‌بدوڵا هه‌ر پێش كۆنگره ئیزنی بیروڕا
ده‌ربڕین
ده‌دا!
به‌پێی پێڕه‌وی تازه "لانی كه‌م هه‌ر سێ ساڵه‌ی
جارێك"
گۆنگره ده‌گیرێ. كه‌مینه و جیاواز بیر
ده‌بێ
سێ ساڵ ڕاوه‌ستن تا پێش كۆگره ئیزنی
قسه‌یان پێبدرێ! تازه له كۆنگره‌ش
هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه! واتا
كه‌مینه و جیاوازبیر
جێیه‌كیان له كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌بدوڵا دا نیینه.
ئه‌وانه‌ش به‌ئاشكرا له‌ژێر پێنانی
مافی مرۆڤه
داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان-ڕ‌ه‌وتی چاكسازی
ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتووه كه حكومه‌تی هه‌رێم و
یه‌كیه‌تی نیشتمانی
و پارتی و( ك.ز.ڕ.چ)
ده‌سته‌یه‌ك پێك بێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌و
پێڕ‌وه‌دژه‌دیموكراتانه‌یه.. ده‌فته‌ری سیاسی كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بۆی نییه كه له‌ڕابه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌دا
بمێننه‌وه. ئه‌وكه‌سانه هه‌ر
له‌ئێستاوه ده‌بێ به‌پێی قانون، مافی كاری
سیاسی‌یان لێ بستێندرێ و خانه‌نشین كرێن.
تاوانه‌كانی پێشووی ئه‌و ده‌سته، دوو له‌ت‌كردنی
كۆمه‌ڵه و كۆده‌تای سیاسی و
چه‌كداری و ده‌سته‌ی گۆپاڵ به‌ده‌ست‌سازكردن بووه.
خوارووی كوردستان (عێراق) خاوه‌نی په‌رله‌مان
وله‌شكر و حكومه‌تی
خۆیه‌تی و جێی شانازی هه‌مووكوردێكه و هه‌ربۆیه‌ش
داوام ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و
پیلانه‌دژه‌دیموكراتانه لێكۆڵینه‌وه وه‌ڕێ خا.
داوا له هه‌موو ئه‌ندامان و كادڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
كۆنگره
دوازده
به‌ڕێزان!
ئیتر ئێستا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه كه درێژه‌بده‌ن
به
ئه‌ندامه‌تی خۆتان له كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌بدوڵادا.
كاك عه‌بدوڵا به‌ئاشكراو و
له‌پێڕ‌وی حیزبه‌كه‌ی جیاوازبیر وه‌ك ئاژاوه‌چی
ده‌ناسێنێ و مافی مرۆڤ له‌ژێر پێ
ده‌نێ و بۆی نییه كاری سیاسی بكا.
ئه‌گه‌ر ئێوه ئێستا وه‌ك كاك جه‌لال سیاده‌ت
نه‌كه‌ن
و واز
نه‌هێنن له ئه‌ندامه‌تی كۆمه‌ڵه، بۆ هه‌میشه وه‌ك
یارمه‌تیده‌ری كاك عه‌بدوڵا بۆ
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیاوازبیران ناوتان ده‌چێته
به‌شی ڕه‌شی تاریخی
كوردستان.
=&
|