|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2007.10.02
[بابه‌ت:باسی ڕێكخراوه‌یی]
پێشنیار بۆ به‌رنامه‌ی كاری كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان-
ره‌وتی چاكسازی و پارتی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان
كورته وئاكام
(A)
ده‌ستكه‌وت و كه‌موكورییه‌كان
كامه‌ن؟
لایه‌نگرانی به‌رنامه‌كانی
(ك.ز.ڕ.چ) و (پ.س.د.ك)
توانیان
له‌خه‌باتێكی قاره‌مانانه‌ی سیاسی و بیروڕا دا
سۆسیالیسته به‌پارێزه توندوتیژه‌كان
بناسێنێن به‌لام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه تێكه‌ڵاوێكه له
بیروراسیاسییه‌كان، ناتوانێ
ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له‌ژیانی كورده‌واری
سازكا.
(B)
چۆن ئه‌و دووڕێكخراوه تازه‌ده‌كرێنه‌وه؟
(1)
لایه‌نگران و ئه‌ندامانی (ك.ز.ڕ.چ) و (پ.س.د.ك)
ده‌بێ
ده‌سته‌ی تێكۆشان سازكه‌ن و قسه‌وباس
وڕه‌خنه‌گرتن وه‌ڕێ خه‌ن بۆ لێ‌حاڵی بوون له
جیاوازی سۆسیالیزم، ناسیۆنالیزم، فێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی دیموكراتانه له‌گه‌ڵ
ڕێبازه لیبڕاڵ، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان.
(2)
ده‌سته‌كان له‌نێو خۆیان به‌رپرس هه‌ڵبژێرن و
پڕۆگرامی
كاری سیاسی و بیروڕا بنووسن و بڵاوی كه‌نه‌وه.
(3)
ئه‌ندامانی ژن و پیاو له ده‌سته‌كان نیوه‌نیوه بن.
ئه‌گه‌ر زۆرایه‌تی به‌پیاوان
بوو، ده‌بێ ژنێك ببێته به‌رپرس و پیاوێك
جێگر: هه‌ڵاواردنی پۆزه‌تیف بۆ ڕێخۆشكردن بۆ
له‌ناوبردنی زڵم
له‌ژنان.
(4)
خزم و كه‌س پێكه‌وه له یه‌ك ده‌سته و كۆمیته‌دا
نه‌بن.
ئه‌وباسه له پڕۆژه‌ی (پ.س.د.ك)-دا به‌ڕوونی
باسكراوه.
(5)
ته‌واوی داهاتی ماڵی و خه‌رجه‌كان بنووسرێن و وه‌ك
ڕاپۆرتێك مانگانه بڵاوكرێنه‌وه و له‌به‌رده‌ستی
جه‌ماوه‌ردابێ.
(6)
راپۆرتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری ده‌سته و
كۆمیته‌كان مانگانه بلاوبێته‌وه.
(7)
قبوڵكردنی قانونی له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵدانانی
به‌ڵگه‌حیزبی و ده‌وڵه‌تییه‌كان.
(8)
ده‌سته یان كۆمیته‌كان ده‌كرێ هه‌ر مانگه‌ی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیان هه‌بێ و دوای مانگی یازده
كۆنگره
بگیرێ.
(9)
به‌رنامه‌ی مانگی هه‌وه‌ڵ باس له‌سه‌ر قانونی كردن
و
هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسه‌كان بێ.
(10)
دوای ئه‌و مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگیرێ له
نوێنه‌رانی ته‌واوی ده‌سته و كۆمیته‌كان له شار و
وڵاته‌كان، وقسه‌وباس له‌سه‌ركاری
ده‌سته‌كان بكرێ.
(11)
دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه گه‌وره، هه‌ر ده‌سته‌و
كۆمیته‌یه‌ك كه ساغ بووه له‌سه‌ر قانونی كردن،
جێ‌به‌جێ حه‌ولی بۆ بدا و له‌سه‌ر
ده‌سته و كۆمیته‌كانی دیكه ڕانه‌وه‌ستێ.
(12)
سۆسیالیست، فێمینیست، ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزه‌كان
ده‌بێ ڕێكخراوی جیاوازی خۆیان هه‌بێ به‌لام
پێكه‌وه كار بكه‌ن. (ك.ز.ڕ.چ)
ره‌وتێكه و بۆ سازكردنی كوردستانێكی نوێ ده‌توانێ له‌و
چوار ڕێبازه پێك بێت.
هاوكارییه‌كه ئاواده‌بێ كه فێمینیست، سۆسیالیست و
ژینگه‌پارێزه دیموكراته‌كان
ستراتیژیای ناسیۆنالیسته‌كان به‌فه‌رمی قبوڵ
ده‌كه‌ن و حه‌ولی بۆده‌ده‌ن، له
هه‌مان كاتدا كه ڕێبازی سیاسی خۆیان هه‌یه و كار
بۆ سترایژیای سیاسی خۆیانیش
ده‌كه‌ن. ناسیۆنالیسته دیموكراته‌كانیش دیالۆگ
له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كانی دیكه قبوڵ
ده‌كه‌ن و بۆ به‌هێز‌كردنی ستراتیژیاكه‌یان له سێ
ڕێبازه‌كه‌ی دیكه یارمه‌تی
وه‌رده‌گرن. ده‌توانین بڵێین شێوه‌كارێكی وا له
په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپادا
هه‌یه.
(C)
حیزبی قانونی چییه؟
(1)
حیزبی قانونی هه‌ر ئه‌وه نییه كه به‌فه‌رمی
له وڵاتێك ناونووس كرابێت.
(2)
قانونی كردن لایه‌نی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری
و
كه‌لتوری هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حیزبی وا
ده‌بێ بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێك و
ستراتیژیایه‌كی دیموكراتانه‌بێت. ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی، دانانی په‌رله‌مان و
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، توركیا و سوریا و
شۆرشی هێمنانه و
مه‌ده‌نی.
(3)
حیزبی دیموكراتانه‌ی قانونی به‌بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
ئازاد، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆكان و ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌گشتییه ئازاده‌كان و
شارومه‌ندانی هه‌ڵسوڕاو
سازنابێت، له شوێنێك كه له‌شكر و پۆلیس له
ده‌وڵه‌ت
جیاوازن، حیزبه‌كان له ده‌وڵه‌ت جیاوازن حیزبی
قانونی ده‌توانێ دنیا
بگۆڕێ.
(4)
له‌به‌رنامه‌ی سیاسی (ك.ز.ڕ.چ.) و (پ.س.د.ك)
ڕێبازی ڕادیكاڵه‌كان واتا شه‌ری چه‌كداری تێكه‌ڵ
كراوه له گه‌ڵ ڕێبازی دیموكراتانه.
به‌بێ باس كردنی جیاوازی پڕۆگرامی
ڕێبازه‌سیاسییه‌كان ناتوانین حیزبی قانونی
دابنێن.
پێشه‌كی
باسه‌كان
سه‌ره‌تایی ده‌بن و له چه‌ند وتاری سه‌ربه‌خۆدا
درێژه‌یان پێده‌ده‌م.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان- ڕه‌وتی چاكسازی
(ك.ز.ڕ.چ.)، ئێستا دوو
ڕێگای له‌به‌ره، ڕێگای یه‌كه‌م
ئه‌وه‌یه كه ببێته ڕێكخراوه‌یه‌كی دیموكرات و
ڕێگای دووه‌م ئه‌وه‌یه كه چه‌ند ڕێفۆرمێك قبوڵ كا
و
خۆ له ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی
لادا.
ڕێكخراوه‌ی دیموكرات ساز كردن
ده‌بێ هه‌ر له‌ئێستاوه
ده‌ست پێ‌بكا و تیۆرییه‌كه‌ی ڕوون‌بكرێته‌وه
وقسه‌وباسی له‌سه‌ربكرێ و ڕه‌خنه‌ی
لێ‌بگیرێ، له
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی (.ك.ز.ڕ.چ.)، كه دوای ساڵێك
ده‌گیرێ،
پێڕه‌و پڕۆگرامه‌كه باس ده‌كرێ و دوای ڕه‌خنه و
لێدوان په‌سند
ده‌كرێ.
من له‌مه‌و‌به‌دوا له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و
ڕێكخراوه‌تازه
پێوه‌ندی ده‌گرم و حه‌ول ده‌ده‌م باسه‌كانم له‌و
ڕه‌وته‌دا و بۆ سازكردنی
ڕێكخراوه‌یه‌کی وا گه‌شه پێبده‌م.
من لیبڕالیزم
وه‌ك بیروڕا‌ی سیاسی چاو لێده‌كه‌م.
كۆمۆنیسته به‌پارێزه‌كان لیبڕالیزم وه‌ك بیروڕا‌ی
شه‌یتانێك چاو لێده‌كه‌ن كه
له‌به‌رامبه‌ر خودا واتا بیروڕا‌ی وان ڕاوه‌ستاوه.
بۆ هاسانكردنه‌وه‌ی كاری تۆماری وتاره‌كانی خۆم،
له‌سه‌ره‌وه‌ی
وتاره‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كی وتاره‌كه ده‌نووسم:
سیاسی، ڕێكخراوه‌یی...
ئه‌م باسه شه‌ش
پاشكۆ‌ی هه‌یه.
تایبه‌تییه‌كانی خولی نوێ
له‌خولی تێكشكاندی به‌پارێزه‌كان ده‌بێ باسی دوو
ڕه‌وتی
سۆسیالیزمی لیبڕاڵانه‌ی كوردی بكه‌ین.
(1)
ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان-
ره‌وتی چاكسازی (ك.ز.ڕ.چ.) دوای فه‌رمی بوونی
جیابوونه‌وه‌كه‌یان له حیزبی كۆمه‌ڵه
(ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی)، له(
2007.09.22)-دا
له پله‌ی گۆڕان دایه
و ئێستا
ته‌واو خۆی له سۆسیالیزمی به‌پارێز ڕزگار
نه‌كردووه، ڕێبازی سۆسیالیستانه‌ی
لیبڕالانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌شكرد كه ئه‌وان له
چنگ
سۆسیالیسته به‌پارێزه توندوتیژه‌كان
ڕزگار كا.
(2) پرۆژه‌ی
پارتی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان
(پ.س.د.ك.)كه له‌لایه‌ن چه‌ند سیاسه‌توانی كورد
به‌تایبه‌ت كاك ڕێبوار ڕه‌شید وه‌ڕێ
كه‌وت ،توانی نیشانبیدا كه ده‌كرێ حیزبێكی جیاواز
له كۆمه‌ڵه دانرێ. ڕێبازی سۆسیال
دیموكراتی وه‌ك ڕێبازێكی لیبڕاڵانه داده‌نێم.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاك ڕێبوار ڕه‌شید دۆستی
كۆمه‌ڵه بووه و
هه‌میشه یارمه‌تیدانی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌ك ئه‌ركێكی
سه‌رشانی خۆی داناوه و حه‌ولی داوه
له كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه حاڵی بێ، پرۆژه‌ی
(پ.س.د.ك.)
كاری كردووه‌ته سه‌ر
كه‌مینه‌ش. بیروڕاكانی كاك ڕێبوار ڕه‌شید، له
كه‌مینه و ڕه‌وتی ڕێفۆرم نزیكتر بووه
و له‌زۆر بواردا زۆر له كه‌مینه دیموكراتانه‌تر
بووه.
تێكۆشه‌رانی كه‌مینه و
كاك ڕێبوار
وه‌ك ئازادیخوازه‌كانی سه‌رده‌می ڕێنێسانس و
ڕۆشنگه‌ری له‌زانست
گه‌ڕاون بۆ تازه‌كردنه‌وه و لێ‌حاڵی بوون و
یارمه‌تی یه‌كتریان داوه. دیاره
به‌پارێزه توندوتیژه‌كان له‌جیات خه‌باتی بیروڕا
خۆیان ئاسوده‌كرد و له‌به‌یانێكی
فه‌رمی ده‌فته‌ری سیاسییه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاند كه
كاك ڕێبوار نه‌یاره! خوێنده‌وارو
ماڵپه‌ره‌ئازاده‌كان و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه
ئه‌وكاره‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌یان
شه‌رمه‌زاركرد.
خاڵه به‌هێزه‌كانی ڕه‌وت
و
پڕۆژه كامه‌یه؟
(1)
به‌رنامه‌ی (ك.ز.ڕ.چ)
هه‌ر به‌رنامه‌ی
كه‌مینه‌یه واتا"چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و
گه‌شه‌كردن" كه له (2007.04.14)=
دا بڵاو بووه‌وه و تاریخی سازكرد. قاره‌مانه‌كانی
كه‌مینه و ماڵپه‌ره‌ئازاده‌كان
به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێست كه سانسۆری به‌پارێزه
توندوتیژه‌كانی شكاند و بۆ یه‌كه‌م جار
ماڵپه‌ڕی كه‌مینه‌ی وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی میوان و
سه‌ربه‌خۆ وه‌ڕێ خست، توانیان
به‌یارمه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌گانه و ئازادی بیروڕا
قه‌ڵای به‌پارێزه‌كان بڕووخێنن.
بۆوێنه ئه‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌كه‌یان كه داواكاری
سنووردانان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌یه، توانی پشتی به‌پارێزه‌كان بشكێنێ و
بیانناسێ به جه‌ماوه‌ری كورد
(بڕوانه پاشكۆ‌ی یه‌كه‌م).
(2)
به‌رنامه‌ی پارتی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان
كه له مای 2007 دا بڵاوبووه‌وه، بۆمبێكی سیاسی
دیكه بوو كه به‌پارێزه‌كانی
جوانتر
ناساند. بۆوێنه خاڵی سه‌باره‌ت به خه‌بات له‌گه‌ڵ
كار به‌خزموكه‌س سپاردن (بڕوانه
پاشكۆ‌ی دووه‌م).
بۆچی (ك.ز.ڕ.چ) و (پ.س.د.ك.) ناتوانن به
به‌رنامه‌ی
ئێستایان ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی پێك بێنێن؟
وڵامی كورت:
چونكه ئه‌و كاره به یارمه‌تی
ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم، فێمینیزم و ژینگه‌پارێزی
دیمكراتانه‌ده‌كرێ
به‌ڵام
ئه‌وباسانه
له به‌رنامه‌كانی ڕه‌وت و پرۆژه تێكه‌ڵ كراوه و
ئه‌وانی كردووه‌ته
لیبڕاڵانه.
(1)
لیبرالیزم
له‌چوارچێوه‌ی ڕێبازه‌كانی
دیكه‌دا ده‌یه‌وێ ئینسانان به‌ماف بگه‌یێنێ.
بۆوێنه كه‌مینه ده‌یه‌ویست له
چوارچێوه‌ی ڕێكخراوه‌ی لێنینانه ڕێفۆرم سازكا.
ڕێكخراوه‌ی لێنینانه له‌بنه‌ڕه‌تڕا،
دژی په‌رله‌مان و دیموكراتییه و كۆنه.
(2)
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان باوه‌ڕی به
په‌رله‌مان هه‌یه به‌ڵام ده‌یه‌وێ هێزی چه‌كداری
خۆی سازكا. ئه‌و پارته هه‌نگاوێك
له ڕه‌وتی ڕێفۆرم له‌پێشتره به‌ڵام هێشتا تێكه‌ڵ
كردنی ڕێبازه‌سیاسییه‌كانی تێدایه
و بۆیه ناتوانێ ئاڵگۆڕی بنه‌ڕه‌تی سازكا.
تێكه‌ڵ كردنی ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم: پرۆژه‌ی
(پ.س.د.ك) باسی
تیۆرییه‌كانی سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم ناكا، ڕوونی
ناكاته‌وه
جیاوازی ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزمی دیموكراتانه
له‌گه‌ڵ به‌پارێز و لیبڕاڵ و ڕادیكاڵ
چییه.
پڕۆژه نووسه‌كان ده‌بوو له‌پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌دا
باسی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وچۆنییه‌تی سازبوونی
نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردبا. ئه‌وكاره‌یان
نه‌كردووه. گه‌رچی له
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. ،
له گۆڤاری "نیشتمان" دا به‌ئاشكرا باسی
خه‌باتی هێمنانه ده‌كرێ بۆ سه‌ربه‌ستی؛ كاك
عه‌باس وه‌لی
باسی
تیۆری
دیموكراتانه‌ی كرده باسێكی گرینگ له شۆرشی كورد
و...
پرۆژه نووسه‌كان نووسیویانه:"به‌شی دوو، به‌ندی
دوو، بڕگه‌ی یه‌ك
:ئامانجه‌گشتییه‌كانی
پارتی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان: خواستی سیاسی
سۆسیال‌دیموكراتی له كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر
بناخه‌ی ئایدیالی دیموكراتی و
هاونرخیی هه‌موو مرۆڤه‌كان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
بخه‌مڵێنێت. ...هاوواتای سۆسیالیزم له
كوردیدا "هاوبه‌شێتیه"، به‌ڵام ئێمه جه‌خت
له‌سه‌ر دیموكرات‌بوون ده‌كه‌ین و
پابه‌ندیی ئایدیۆلۆژیی خۆمان به دیموكرات‌بوونه‌وه
هه‌م دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌م
ده‌شسه‌لمێنین...هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت له‌و مرۆڤانه‌وه
سه‌رچاوه‌بگرێت كه‌پێكه‌وه كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنن.
به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لی ئابووری
هه‌رگیز نابێت ئه‌و مافه‌ی پێبدرێت كه سنوور بۆ
دیموكراتی دیاری بكات. دیموكراتیی
و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو هه‌میشه مافی هه‌یه
مه‌رجگه‌لی ئابووری دابنێت و سنوور
بۆ بازار دیاری بكات."
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به‌وه كه
ئه‌وكارانه
كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌دی ده‌سمایه‌دارییه واتا
لیبڕاڵیزم. باسی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری به‌شێوه‌ی هێمنانه
و به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی
ئابوری
نه‌كراوه. سۆسیالدیموكراته‌كان خۆ له‌باسی وا
ناده‌ن و به وته‌ی
"هه‌ربه‌رت
ماركوزه" بوون به‌به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری.
دیاره
كه‌مكردنه‌وه‌ی زڵم، به‌رنامه‌ی
سۆسیالیسته‌دیموكراته‌كانیشه به‌ڵام ته‌نیا
"به‌شێك"
له پڕۆگرامه‌كه‌یان نه‌ك هه‌مووی.
بابێنه سه‌رباسی "به‌شی دوو، به‌ندی دوو، بڕگه‌ی
دوو: ئامامجه
ئێستاییه‌كان: 1. ڕزگاركردنی كوردستان و
دامه‌زراندنی حوكومه‌تێكی
دیموكراتیك."
لێره‌دا
ده‌بینین
به‌رنامه‌ی پرۆژه‌یه‌ك
كه بۆ
كه‌مكردنه‌و‌ی زوڵمی ده‌سمایه‌دارییه، له‌پڕڕا
ئامانجه‌كه‌ی ده‌بێته ڕزگاری
كوردستان. بۆیه ده‌ڵێم سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم
تێكه‌ڵ كراوه. سۆسیالیزم تیۆری
دانانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه. ئه‌و تیۆرییه
ناسیۆنالیزمه. سۆسیالیستێكی
دیموكرات به‌رنامه‌ی ناسیۆنالیسته‌دیموكراته‌كان
قبوڵ ده‌كا و شێلگیرانه
ده‌یكاته‌یه‌كێك له كاره‌كانی خۆی. هه‌ر وه‌ك چۆن
یارمه‌تی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ده‌دا بۆ ڕێكخستنی خۆیان: دیاره
به‌دیالۆگ و باس
."
ئه‌لته‌رنه‌تیفی دیموكراتانه كامه‌یه؟
ئه‌لته‌رنه‌تیفی دیموكراتانه ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
له‌هه‌ر چواربه‌شه‌كه‌ی كوردستان و سازكردنی
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری
كوردستانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شۆرشی هێمنانه‌ی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وخه‌باتی
مه‌ده‌نی و به‌فه‌رمی ناساندنی بوونی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران،
سوریا و توركیا. دیاره ئێمه له خوارووی كوردستان
(عێراق) ئێستا ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری
هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌یه كه ده‌بێ به‌ره‌و
سه‌ربه‌خۆیی
بچێ.
من له 2006.10.19 دا بیروباوه‌ری خۆم سه‌باره‌ت
به‌هێزی
پێشمه‌رگه و شۆرشی كورد نووسیبوو (بڕوانه پاشكۆ‌ی
پێنجه‌م)،
دوای ئۆكتوبه‌ری 2006
بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و حیزبه‌كان
زیاتر ڕوون‌كردووه‌ته‌وه: بۆوێنه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆردوگه‌ی حیزبه‌كان و قانونی
كردنی وان.
پاشكۆكان
پاشكۆ‌ی ژماره‌یه‌ك
له به‌رنامه‌ی كه‌مینه، ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه،
(ك.ز.ڕ.چ)
ئاوا نووسراوه: "بواری ماڵی و دارایی، له‌بواری
ماڵی و داراییدا پێویسته
خه‌زێنه‌ی كۆمه‌ڵه و پڕۆژه ماڵییه‌كان
وه‌ها دابمه‌زرێ و كۆنتڕۆڵ بكرێ كه
هیچكه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت نه‌توانێ
پاوانی بكات یان له‌كێشه‌ی
چاوه‌ڕواننه‌كراودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌دژی
نه‌یارانی به‌كاری
بێبێ.
هه‌موو دارایی كۆمه‌ڵه و پڕۆژه‌كانی قازانج
ده‌رهێنان، نه‌ك
به‌ناوی تاكه‌كه‌س، به‌ڵكوو به‌پێی بڕیاری
كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌ناوی ده‌زگا و
جه‌معه‌وه سه‌بت بكرێ. (سه‌رچاوه:'چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن'،
2007.04.14،
گۆڤاری 'دواڕۆژ، ئۆرگانی
ڕ.چ.و.گ.ك.
http://komala.eu/index.php
پاشكۆ‌ی
ژماره‌دوو
له
"پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیال‌دیموكراتی
كوردستان"،
بڕگه‌ی یه‌ك: نیپۆتیزم، نووسراوه:
1.
له هیچ كاتێكدا نابێت دوو هاوسه‌ر، دووبرا، دوو
خوشك،
خوشكوبرا، هه‌روه‌ها دوو خزم له‌سه‌ر ئاستی پورزا،
ئامۆزا، زاوا، بووك و جۆری دیكه
كه به‌گشتیی به‌ناسراویی خزمایه‌تیه‌كی خوێنین له
نێوانیاندا هه‌بێت، هاوكات
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی بن.
2.
له هیچ كاتێك نابێت دوو هاوسه‌ر، دووبرا، دوو
خوشك، خوشكوبرا،
هه‌روها دوو خزم له‌سه‌رئاستی پورزا، ئامۆزا،
زاوا، بووك و جۆری دیكه كه به‌گشتیی
به‌ناسراویی خزمایه‌تیه‌كی خوێنین له نێوانیاندا
هه‌بێت، هاوكات ئه‌ندامی
ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕاندن بن.
3.
له هیچ كاتێكدا نابێت دوو هاوسه‌ر
دووبرا، دوو خوشك، خوشكوبرا،
هه‌روها دوو خزم له‌سه‌رئاستی پورزا، ئامۆزا،
زاوا، بووك و جۆری دیكه كه به‌گشتیی
به‌ناسراویی خزمایه‌تیه‌كی خوێنین له نێوانیاندا
هه‌بێت، هاوكات به‌رپرس، سكرتێری
پارتی، به‌رپرسیار یان وته‌بێژ و ئاخێوه‌ری هیچ
جۆره ڕێكخستنێكی پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان بن. هه‌روه‌ها بۆیان
نییه له‌ناو ده‌ستگای ته‌له‌ڤیزیۆن،
ڕادیۆ، ئه‌رشیفی پارتیدا پێكه‌وه له بازنه‌یه‌كدا
كاربكه‌ن كه بتوانن پێكه‌وه
كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بڕیار و كڕین و فرۆشتن و
په‌خش و شتی له‌و جۆره
هه‌بێت.
4.
هه‌ر ئه‌ندامێكی پارتی سۆسیالدیموكارتی كوردستان
پۆست و مه‌قامی
به كه‌سێك دابێت كه به‌جۆرێك بكه‌وێته بازنه‌ی
خزمه و كه‌سوكاره‌وه ده‌بێت
كۆمیته‌ی متمانه و شورای پیران بۆچوونی خۆیانی
له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڕوێوه‌به‌رایه‌تی
پارتی ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی پێشنیاری كردراو بێت
كاتێك ئه‌و دوو لایه‌نه هاوپێشنیاربن
و له‌ماوه‌یكدا كه نه له 3(سێ) مانگ
زیاتر بێت ئه‌وكاره له‌و كه‌سه بسه‌نێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی هه‌روه‌ها خۆیشی بۆی
هه‌یه كه بڕیار له‌سه‌ر
لێستاندنه‌وه‌ی ئه‌و پۆست و مه‌قامه بدات كاتێك
كه دۆخه‌كه وا ڕوون بێت كه پێویست
به گه‌یاندنی كێشه‌كه بۆ لای دوولایه‌نی ناوبراو
نه‌كات. له‌م دۆخه‌دا تازوو‌تر
مه‌قام و پۆسته بسه‌ندرێته‌وه باشتر، به‌ڵام
نابێت زیاتر له 3 (سێ) مانگ
بخایه‌نێت.
5.
هه‌ر جۆرێك له‌وه‌ی له كورده‌وارییدا پێی
ده‌گوترێت
"پیاوه‌تیكردن"،
"كاری ده‌ستیاو"، به‌رتیلدان و به‌رتیلوه‌رگرتن،
له‌ژێر فشاردا
كاروه‌رگرتن و كارپێسپاردن، نێزیككردنه‌وه و
دوورخستنه‌وه و شتی دیكه كه
ده‌كه‌ونه ئه‌و قالبه‌وه قه‌ده‌خه‌یه. هه‌ر كه‌سێك
ئه‌و كاره بكات، پێوه‌ند به‌وه‌ی
كه له چ ڕێكخستنێكی پارتیدایه، به‌پێی جۆری
یاسا‌شكێنیه‌كه‌ی به پێشنیاری شورای
پیران و كۆمیته‌ی
متمانه و ده‌نگدانی گشتی ڕێكخستنه‌كه‌ی خۆی، هه‌م
بڕیاره‌كه‌ی
ده‌وه‌ستێندرێت و هه‌م سزا وه‌رده‌گرێت
www.psdkurdistan.com
پاشكۆ‌ی ژماره سێ
"برگه‌ی
بیست‌ودوو:
"پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان بڕوای به خه‌باتی ئاشتی
و
دیالۆگه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی
داگیركراوی كوردستان له‌لایه‌ن
ڕژێمگه‌لێكه‌وه كه پشت به‌چاره‌ی ئاشتی و
دیموكراتیك نابه‌ستن و به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌موو شێوازێكی ترساندن، توواندنه‌وه،
زیاندانكردن، دوورخستنه‌وه، كوشتن و
پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی دژ به گه‌لی كوردستان به‌كار
ده‌هێنن، ئه‌وا ئێمه مافی
له‌خۆبه‌رگریكردن و خۆڕڕزگاركردن له‌ده‌ست سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێگای
به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه به‌خۆمان و گه‌لی كوردستان
ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته
هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن
و ڕزگاركردنی كوردستان
داده‌مه‌زرێنین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌ئێستاوه
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی
كوردستانیدان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نه‌بێت
له‌پارت و ڕێكخراوه‌ی سیاسی،
به‌ڵكو
دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت كه دوور له هه‌موو
ده‌ست‌تێوه‌ردانێكی
ڕێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ
بێت..."
پاشكۆ‌ی
ژماره چوار
"بواری
نیزامی و چه‌كداری"
"كاری
چه‌كداری و وه‌زنی هێزی پێشمه‌رگه له بزووتنه‌وه‌ی
كوردستاندا و له وڵاتێكی دیكتاتۆرلێدراو و
حكوومه‌تێكی داپلۆسێنه‌ری وه‌ك كۆماری
ئیسلامی ئێران و له دروستكردنی ته‌وازونی سیاسی
ناوچه‌كه‌دا، هێشتا هه‌ر قورسه و،
بۆیه ده‌بێ له‌و وه‌زعه هه‌ستیاره‌ی ئێستای
كوردستان و ئێران‌دا، كۆمه‌ڵه تێبكۆشێ
كه به‌خێرایی هێزی چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌م
به‌چه‌ندایه‌تی زیاد بكات و هه‌م
له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه و نه‌شه‌ی پێبدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێ و
ده‌گونجێ له‌دوو‌بواردا كار بكه‌ین: یه‌كه‌م،
له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو مه‌ڵبه‌ندی
جوغرافیایی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا دیاری
بكه‌ین،
به‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه
مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌پێی گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تیی
هێزه‌كه له‌داهاتوودا، زیاتر بكرێن تا
له‌درێژه‌ی خۆیدا چه‌ندین گوردان و تیپ له‌هه‌موو
ناوچه‌كه و مه‌ڵبه‌ده‌كان شكڵ
بگرن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆیان هه‌بێ و له‌باری
نیزامییه‌وه به‌باشی
ڕایان‌بێنین. دووهه‌م: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره،
هه‌ر له‌ئێستاوه كار بكه‌ین هێزێكی
نیزامیی نهێنی له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان و به‌ته‌واوی
جیا له ڕێكخستنی نهێنی و
ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاوه‌دێری كۆمیته‌ی ناوه‌دیدا
ڕێكبخه‌ین، ڕایان بێنین و ته‌یاریان
بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ركات پێویست بێ
وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین و بیانخه‌ینه
كاره‌وه تاهێزی عه‌له‌نی و هێزه‌نهێنییه‌كه
هه‌وێنی هێزی گه‌وره و جه‌ماوه‌ریی
نیزامیی داهاتووی كوردستان بن. كۆمه‌ڵه ده‌بێ
بایه‌خی ته‌واو به‌و ئه‌ركه بدات.
ئێمه پێمانوایه ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه له
فاكته‌ره‌كانی ده‌رهاتن و كه‌مكردنه‌وه
له‌حاڵه‌تی ته‌بعیدییه."
پاشكۆ‌ی ژماره پێنج
سه‌رچاوه:www.dimane.com،
ڕۆژ 2007.02.24، به‌شێك له وتاری
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور:
"ج)
ناسیۆنالیزمی كورد وه‌ك هه‌موو ناسیۆنالیزمه‌كانی
دیكه
بووه‌ته چوار هێزی دیموكرات، به‌پارێز، لیبڕاڵ و
ڕادیكال.
1)
ناسیۆنالیسته دیموكراته‌كان بۆ وه‌ڕێخستنی
ڕاپرسیی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و
دامه‌زراندنی پارله‌مان و له‌شكری
كوردستان تێده‌كۆشن. به‌پێی ئه‌و بیروڕایه، هێزی
پێشمه‌رگه له هه‌ر چوار به‌شه‌كه
ده‌بێ بكرێته له‌شكری كوردستان، له‌شكرێك كه
له‌ژێر چاوه‌دێری پارله‌مانی
كوردستاندا ده‌بێ؛ مافی خۆتێوه‌ردان له خه‌باتی
مه‌ده‌نی نابێ و له‌ژێر چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا
پێكدێت. ئه‌و له‌شكره دوای
ته‌واوبوونی ڕاپرسیی گشتی بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت،
پارله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان له
شاره‌كانی كوردستان داده‌مه‌زرێ. ئه‌و له‌شكره پێش
ڕاپرسیی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له هیچ شه‌ڕێكدا
به‌شداری ناكا مه‌گه‌ر به بڕیاری
ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی كاتی كوردستان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
-
هێزه دیموكراته‌كان
حه‌ولده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی
كاتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
-
هێزه دیموكراته‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان
له شه‌ڕ كه‌ڵك
وه‌رناگرن..."
پاشكۆ‌ی ژ،اره شه‌ش
وتاری جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور: پێشنیار بۆ سازكردنی
حیزبی نوێی
كوردی
سه‌رچاوه
www.dimane.com،
2007.02.24)
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1172334595&archive=1175201489&cnshow=news&start_from=&
|