|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
داوای پشتیوانی
له‌هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی ده‌ربڕینی
بیروڕا
2007.09.18
هێرشی گۆپاڵبه‌سته‌كانی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی
بۆ سه‌ر كاك ئاسۆئیسلام‌په‌نا وكاك وریا محه‌مه‌دی
ده‌بێ شه‌رمه‌زار
بكرێ!
شارومه‌ندانی
خۆشه‌ویستی كوردستان!
ئازایخوازان
!
باڵی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران،
ماوه‌ی ساڵێكه
به‌نه‌خشه جیاوازبیره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه
سه‌ركوت و كۆمه‌ڵه‌ی
دوو له‌ت كردووه و
ئێستاش ده‌سته‌ی گۆپاڵ
به‌ده‌ستی
سازكردووه و له
ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه هێرش ده‌باته سه‌ر ڕه‌وتی
چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه.
به‌پێی هه‌واڵی
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان، ڕۆژی یه‌كشه‌مبه
گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كانی
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی هێرشیان بردووه‌ته‌سه‌ر دوو
وتارنووس و
هه‌ڵسوڕاوی ڕه‌وتی
رێفۆرم
به‌ناوه‌کانی كاك ئاسۆئیسلام‌په‌نا و كاك وریا
محه‌مه‌دی
و
برینداریان كردوون.
له كوردستان دوو هێز پێشی
گه‌شه‌ی ئازادییان گرتووه، یه‌كه‌م
هێز، به‌پارێزه
توندوتیژه فارس و تورك و عه‌ره‌به‌كانه و دووه‌م
هێز
ڕێكخراوه به‌پارێزه
توندوتیژه كوردییه‌كانه.
ئێستا كه ئازادی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران) به‌تایبه‌ت
باسكاره سه‌ربه‌خۆ و جیاوازبیره‌كان له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا‌وه، توشی
مه‌ترسی بووه، وه‌ك باسكارێكی سه‌ربه‌خۆ داوای
پشتیوانی ده‌كه‌م
له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست:
(1)
داوا ده‌كه‌م له
ماڵپه‌ره ئازاده‌كان كه
وتاره‌كانی كاك ئاسۆ
ئیسلام په‌نا و كاك وریا محه‌مه‌دی جێ‌به‌جێ
بڵاوكه‌نه‌وه و
به‌وشێوه نیشانی ده‌ن
كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی ناتوانێ
ئازادیخوازانی
كورد بێده‌نگ كه‌ن!
(2)
داوا ده‌كه‌م كه
باسه‌كانی ڕه‌وتی چاكسازی و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و
پاوانخوازه‌كان
بخوێننه‌وه و خۆتان بزانن قسه‌ی كێ
حه‌قه.
(3)
داوا ده‌كه‌م له
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
كه
له‌زووترین كاتدا وتاره‌كانی
ڕه‌وتی ڕێفۆرم بگه‌یێنێته ده‌ست به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی
ڕه‌وتی چاكسازی و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و له‌وێدا بڵاوكرێنه‌وه.
به‌ڵگه‌كان
نیشانده‌ده‌ن
ده‌سته‌ی پاوانخوازه‌كان نه‌یان هێشتووه كه
ڕێفۆرمخوازه‌كان
بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن
و سه‌ركوتیان كردوون.
ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ
پشتیوانی
له جیاوازبیره‌كان
نه‌كه‌ن، سبه‌ینێ پاوانخوازه‌كان زۆر توند‌وتیژتر
خه‌ڵك سه‌ركوت
ده‌كه‌ن.
(4)
داوا ده‌كه‌م
خه‌ڵكه‌كانی وڵاته ئه‌وروپایی و
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان
له‌وه‌زعه‌كه ئاگادار كه‌نه‌وه. له كارگه‌كان،
زانكۆكان،
فێرگه‌كان و له‌ناو
خانه‌وه‌ده‌كان باسی بكه‌ن و بێزاری خۆتان
سه‌باره‌ت به
سه‌ركوتی
جیاوازبیره‌كان ده‌ربڕن.
(5)
داوا ده‌كه‌م
گۆڤاره‌كان و
حیزبه‌سیاسییه‌كانی
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌و كاره‌ساته
ئاگادار
كه‌نه‌وه.
(6)
داوا ده‌كه‌م له
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كه
گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كان و به‌رپرسانی سیاسی وان به
خه‌ڵكی كورد
له خوارووی
كوردستان (عێراق)
بناسێنێ.
زانیاری
زیاتر سه‌باره‌ت به ڕابه‌رانی سیاسی
گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كان
كاك محه‌مه‌دی شافعی
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی
سه‌ربه‌كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی پشتیوانی له كاری گۆپاڵ به‌ده‌سته‌كان
ده‌كا. كاك
محه‌مه‌دی شافعی
شارومه‌ندی سویده و له‌وڵاته ئازادی بیروڕا
له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی
سه‌لماوه.
به‌ڵام كاك محه‌مه‌د
و باقی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی كه
شارومه‌ندی وڵاته‌كانی
ئه‌وروپایین كوردیان پێ پله‌دوویه و له‌وێ كوردێكی
ئازادیخواز وه‌به‌ر
گۆپاڵان ده‌ده‌ن.
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی
كۆنگره‌دوازده
كه كاك عه‌بدوڵا
به‌بێ‌به‌شداری كه‌مینه
گرتی و هه‌موویان زۆرینه بوون ، ئه‌وانه‌ن:(1)
كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی، (2)خاتون
ناهید به‌همه‌نی، [ئه‌و دوانه ژن‌ومێردن]،(3) كاك
به‌هه‌من عه‌لیار
[پوورزای كاك عه‌بدوڵا]، (4) كاك فاروق بابامیری
،(5) كاك
عه‌بوبه‌كری موده‌رسی
(6)وكاك حه‌مه‌ی شافعی [سێ دۆستی زۆر نزیكی كاك
عه‌بدوڵاو
هاوبیروڕای ئه‌ون]، (7)
كاك نه‌جمه‌ی گوڵپه‌روه‌ر.
شایانی باسه كه ئه‌و حه‌وت
كه‌سه هه‌موویان شارومه‌ندی وڵاته
ئه‌وروپاییه‌كانن.
ئه‌وانه فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی
كرێكاری بوون: كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی،
كاك فاروق بابامیری ،
كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی وكاك حه‌مه‌ی شافعی،
خاتون ناهید
به‌همه‌نی لایه‌نگری
كۆمۆنزیمی كرێكاری بووه و كاك به‌هه‌مه‌ن عه‌لیار
ئه‌ندامی
ڕێكخراوه‌ی
چریكه‌فیداییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بووه.
بیروڕای ئه‌وانه له
به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه: ئه‌وده‌سته باوه‌ڕیان
به‌په‌رله‌مان نییه
و ده‌یانه‌وێ
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری به شه‌ڕ
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. له‌ڕوانگه‌ی
كۆمۆنیستێكی شۆڤه‌نیستی
فارس باسی فیدراڵیزمیان كردووه بۆ كوردستان و
باوه‌ڕیان به
سازكردنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه.
كاك محه‌مه‌دی شافعی قسه‌ی
به‌پارێزه‌كانی حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران دووپات
ده‌كاته‌وه كه ده‌یانكوت ئێمه بۆیه له
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
ده‌ده‌ین چونكه شتمان
له‌سه‌ر ده‌نووسن. جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه كاك
محه‌مه‌د
ئه‌وده‌م له‌ناوڕیزی
ئه‌وپێشمه‌رگانه‌دا بوو و ئێستا له‌ڕیزی
به‌پارێزه‌كانی
قه‌دیمی حیزبی دیموكرات.
ده‌قی قسه‌كانی كاك محه‌مه‌د
(www.4rojhelat.org ڕۆژ
2007.09.18):
هاوكات(بۆرۆژهه‌لات)
له به دواداچوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
پێوه‌ندیی كرد به
محه‌ممه‌د شافعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
كۆمه‌له‌و ئه‌و
له قسه‌كانی دا
لێدوانه‌كانی لایه‌نی رێفۆرمی به هۆكارێك
زانی بۆ "تحریكات"
له ناو پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له‌و وتی:" ئێمه پێمان ناخۆشه ئه‌و
شتانه روو
ده‌ده‌ن، كه دوو لاش
له یه‌كتر ده‌ده‌ن حه‌تمه‌ن برینداری
لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌و ده‌لێ:"ئه‌گه‌ر
له من هۆكاری ئه‌و كیشانه بپرسی
ده‌لێم به داخه‌وه
نه‌وعی قسه‌كانی ئه‌و براده‌رانه‌و ته‌حریكاتی
ناو
ئۆردووگایان ئه‌و فه‌زایه‌یان
خۆلقاندوه‌و ئه‌وان له نوسینه‌كانیان ره‌فتاری
خه‌سمانه‌ی پێوه
دیاره".
سه‌باره‌ت كاری به‌په‌له و گرینگی خستنه‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی
به‌ڵگه‌كانی ڕه‌وتی ڕێفۆرم
ئێستا كه به‌خۆشییه‌وه (ڕ.چ.و.گ.ك.) ماڵپه‌ڕی خۆی
هه‌یه و ده‌توانێ
وتار‌و نووسراوه له‌وێدا
بڵاوكاته‌وه و كاری هه‌ڵوێست هاسانتر بووه‌ته‌وه؛
پێویسته
كارێكی زۆر گرینگ بكرێ
واتا پاراستنی به‌ڵگه‌كان.
داوای من ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی
ئه‌و وتار‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌وتی
ڕێفۆرم كه له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست بوون كۆبكرێته‌و و بكرێته (1)
یه‌ك بولته‌ن.
به‌بێ ئه‌و به‌ڵگانه ڕه‌وتی
ڕێفۆرم مانای نییه. له‌و به‌ڵگانه باسی گرینگ
هاتوونه
گۆڕێ و ده‌بێ
له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كاندا
بێ بۆ گه‌شه‌ی
باسه‌كان. (2)
له هه‌ر ژماره‌ی "دواڕۆژدا" یه‌ك دوویه‌ك له‌و
به‌ڵگانه له‌سه‌ر
كاغه‌ز چاپ بكرێ. (3)
ته‌واوی وتار‌و نوسراوه‌كان وه‌ك خۆیان دیسان له
ماڵپه‌ڕی (ڕ.چ.و.گ.ك)-دا بڵاوكرێنه‌وه (له‌زووترین
كاتدا). (4) ئه‌و به‌ڵگانه مێژوویین و جێی
شانازی ڕه‌وتی ڕێفۆرم و
ئازادیخوازانی كورده و ده‌بێ بپارێزرێن.
|