|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
ناساندن
کورته‌ی ژیان، کارونووسراوه‌کان
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
له‌ساڵی (1949)-ی عیسایی له‌شاری
سابڵا‌غ (مه‌هاباد) له‌دایک
بووه. له
1983 ڕا له‌سوید ده‌ژی وله 2006 به‌هۆی
نه‌خۆشی خانه‌نشین کراوه.
له‌سابڵاغ
خوێندنی سه‌ره‌تایی و چوارساڵ له خوێندنی
ئاماده‌یی و له‌تاران
له‌فێرگه‌کانی لامعی و خاره‌زمی، باقی خوێندنی
ئاماده‌یی
ته‌واو ده‌کا.
له 1973 له زانستگه‌ی تاران
ده‌بێته به‌که‌لۆریا (لیسانس)-ی
زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و له
1999 له زانستگه‌ی ئوپسالا
له‌سوید، ده‌بێ
به دوکتور
له زمانه
ئێرانییه‌کاندا. نامه‌ی دوکتوراکه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌و وشانه‌ی که له‌زمانه
ئوروپایییه‌کان و فارسی و عاره‌ویی
ڕا هاتوونه‌ته
ناوکوردی خوراوو (سۆرانی).
دوای
ته‌واوکردنی خوێندن، ده‌گه‌ڕێته‌وه سابڵا‌غ و
د‌ه‌بێته‌مامۆستای فێرگه ئاماده‌یییه‌کان.
له‌سوید له زانستگه‌کانی ئوپسالا و
کارلستاد خه‌ریکی کارکردن بووه وله
شاره‌وانی کارلستاد
به‌رپرسی پڕۆژه‌ی گونجاندنی په‌نابه‌ران.
نامه‌ی
دوکتوراکه‌ی چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه. وتاره‌کانی
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور به کوردی، ئینگلیزی و سویدی
له گۆڤاره‌کانی سوید و کوردستان
بڵاوبوونه‌وه. له 2003 له ئاستافی ماڵپه‌ڕی خۆی
هه‌بووه که ئێستا هه‌ڵگیراوه. له
نێوان 2004 تا 2007
له
دیمانه‌دا وتارنووس بووه تا ماڵپه‌ڕه‌که داده‌خرێ. ئێستا
وتاره‌کانی له ئا‌رشیڤی (dimane.com
)-
دا ماون.
له 2007 ڕا له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست( helwist.com)-
دا نووسراوه‌کانی
بڵاو ده‌کاته‌وه و دوای ماوه‌یه‌کی کورت،
ده‌بێته‌خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی خۆی وه‌ک
میوان. وتاره‌کانی زیاتر له‌و دوو گۆڤاره‌ی
سه‌رمانگیله‌کاندایه به‌ڵام له چه‌ند
ماڵپه‌ری دیکه‌ش هێندێک
وتاری نووسیوه.
نا.
|