|
باسێک
سه‌باره‌ت به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواردنه‌وه
له شیعر
وگۆرانیدا
باسکار:جه‌عفه‌ر
حه‌سه‌نپور
پێوه‌ندی:
jafarhasanpoor@gmail.com
ڕۆژ:2011.01.30
به‌شی دووه‌م:
ئاماژه‌یه‌ک به جیاوازیی باس و وتار
1.2. کورته‌ی
باسه‌که
ئه‌لف:
لارش شۆستراند نووسیویه که ته‌نانه‌ت به
سه‌رچاوه‌ی که‌میش ده‌کرێ کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ
له‌سه‌ر ژیان و شیعره‌کانی “بێلمان” نیشان
بده‌ین.
ب:
نوسراوه‌که‌ی مه‌رزه‌خانم جه‌وانمه‌رد باس (debattinlägg)-ه
وجیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ وتار (artikel).
به‌هێزی باسه‌که‌ی مه‌رزه ئه‌وه‌یه که له
تیۆری
که‌لکی وه‌رگرتووه.
2.2. به‌شه‌کانی پیشوو
به‌شی
یه‌که‌م له 23.01.2011 دا بڵاوبووه‌ته‌وه،له‌ژێر
سه‌ردێڕی “کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ له‌سه‌ر تاقه‌که‌س.”
وه‌رگێرانه‌کان سه‌ره‌تایین.
3.2. وتار به‌سویدی سه‌باره‌ت به “بێلمان”
لێره‌دا
جیاوازی باس و وتار، بۆ خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک
ڕوون‌ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌لف:یه‌کێک
له سه‌چاروه‌کانی مه‌رزه‌خانم وتارێکی زانستی
شۆسترانده که له گۆڤاری دوکتوراندا بڵاو
بوو‌ته‌وه.
ب: ”باس”-ه‌که‌ی
مه‌رزه‌خانم بۆچوونی خۆیه‌تی (هیپۆتێزێکه)
له‌سه‌ر کارتێکردنی خواردنه‌وه له‌سه‌ر دوو شاعیری
به‌رزی کورد هێمن و بێکه‌س و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له چه‌ند شیعری وان‌دا، به‌ڵام
بۆچوونه‌که له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تیۆرییه‌کانی
کۆمه‌ڵناسی و دوکتورایه‌تی سه‌باره‌ت به
کارتێکردنی خواردنه‌وه نووسراوه. له "باس"-ه‌که‌دا
مه‌رزه هه‌روه‌ها له لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی
شۆسرتاند له‌سه‌ر ژیان و شیعره‌کانی "بێلمان"
که‌لکی وه‌رگرتووه.
ب:
پله‌ی دووه‌می کاری مه‌رزه‌خانم ئه‌وه‌یه “وتارێک”-ی
زانستی بنووسێ. وتاری ئاوا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
مێتۆدی زانستی ده‌نووسرێ، تێۆرییه‌کان باس
ده‌کرێن[مه‌رزه‌خانم ئاماژه‌یه‌کی به‌و
لایه‌نه‌کردووه]، باسی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێشوو
ده‌کرێ سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که، بابه‌ته‌که
ده‌ناسێنێ، سنووری باسه‌که ئاماژه‌ی پێده‌کرێ،
مه‌به‌ست له لێکۆڵینه‌وه‌که وگرینگی ئه‌و باس
ده‌کرێ. که‌ره‌سه‌کان باس ده‌کرێن[مه‌رزه‌خانم
ئاماژه‌یه‌کی کردووه به‌وبابه‌ته] و چه‌شنی
لێکۆلینه‌وه‌که باس ده‌کرێ. وتاری ئاوا ده‌کرێ
بنێردرێته گۆڤارێکی زانستی بۆ بڵاوکردنه‌وه،
له‌وێدا دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد و
کامیل‌کردن بڵاوده‌کرێته‌وه.
پ:وتاری
لارش شۆستراند
"شیعر،
مه‌ستی و “بێلمان”
نووسه‌ر:لارش شۆستراند
وه‌رگێڕ:جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
"له وتارێکی دیکه‌دا، له گۆڤاری دوکتوران (26-27
/90 ) دا له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی شیعری “بێلمان” لایه‌نه
ئینسانییه‌کانی به‌کارهێنان و خراپ به‌کارهێنانی
ئه‌ڵکۆڵم لێک‌داو‌ه‌ته‌وه. حاڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی که
مه‌ستی له نووسراوه‌کانی [ئه‌و]دا هه‌یه‌تی زۆر
خۆرسکی ده‌گاته سه‌رپرسی پێوه‌ندی شیعر‌و شاعیر.
داخودا ئێمه ده‌توانین ئه‌وه‌ی که “فرێدمان” و
ڕه‌فیقه‌کانی له‌وپه‌ڕی مه‌ستی و به‌دبه‌ختی
بێ‌سنووردا ته‌جروبه‌ی ده‌که‌ن، وه‌ک نیشانه‌یه‌ک
بۆ پێوه‌ندی بێلمان له‌گه‌ل ئه‌ڵکۆڵ ببینین؟
ئه‌وپرسیاره جێی کێشه‌یه، هیچ‌نه‌بێ له‌به‌ئه‌وه‌ی
که‌مبونی سه‌رچاوه له‌سه‌ر ژیانی[بێلمان]
ئه‌وکاره دژوار ده‌کا که وێنه‌یه‌کی گشتی له
که‌سایه‌تی شاعیره‌که پێشکه‌ش که‌ین.
هه‌رچۆنێک‌بێ، ئه‌وجۆره‌ی له خواره‌وه نیشانی
ده‌ده‌م، ده‌لیل هه‌یه که وادابنێین که ده‌وری
مه‌ستی له شیعره‌کانی ڕیشه‌که‌ی له پێوندی زۆر
نزیک و شه‌خسی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵکۆڵ.” درێژه‌ی
هه‌یه
4.2. ناساندن و سه‌ڕچاوه‌کان
ئه‌لف: "بێلمان"
)
(Bellman
ناوی شاعیری به‌ناوبانگی سوئێدی (1740-1795 ).
ب: نامه‌کانی فرێدمان
(Fredman):
کۆکراوه‌ی شیعروگۆرانییه‌کانی “بێلمان”
پ: سیاسه‌تی زاڵ به‌سه‌ر گۆڤاری دوکتوراندا:
http://www.lakartidningen.se/07engine.php?sectionId=256
ت: وتاره‌که‌ی شۆستراند به سوئێدی:
http://www.bellman.net/artiklar/dikten.html
|