|
جه‌فعه‌ر
حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانی
کوردستان
2009.06.04
به‌شی دووه‌م وكۆتایی:
حه‌ولێكی تازه بۆ گه‌یشتن به ستراتیژیای
دیموکراتانه‌ی
شۆرشی کورد ده‌ستی پێکردووه!
2-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: ماوه‌ی چه‌ند ساڵه باسی ڕاپرسی گشتی
بۆسه‌ربه‌خۆیی وه‌ک به‌شێک له
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی لێهاتووه. ئێمه
ده‌بێ به‌ڕوونی جیاوازی خۆمان
له‌گه‌ڵ هێزه
سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کانی دیکه که باوه‌ڕیان به
ڕاپرسی گشتی نییه
ڕوون‌که‌ینه‌وه.
ب: باسێکی دیکه ئه‌وه‌یه که چۆن
ئه‌وهێزوتاقه‌که‌سانه‌ی که
له‌جوڵانه‌وه‌که‌دان
له‌باری پڕۆگرام وسیاسه‌ت و له‌کرده‌وه‌دا
له‌یه‌کتر نزیکتر
ببنه‌وه و ببنه‌هێزێکی گه‌وره‌تر.
پ: هه‌روه‌ها
ده‌بێ
سیاسه‌تی ڕێفراندۆمخوازه‌کان سه‌باره‌ت به
فیدڕالیزم
خوازه‌کان باس بکرێ: پێموایه کاکڵی سیاسه‌ته‌که
ده‌بێ ئه‌وه‌بێ: چۆن
ئه‌وهێزانه ده‌کرێ زیاتر کوردستانی بکه‌ین.
1-2-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م له 2009.06.01
دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
زنجیره‌که ئه‌مڕۆ ته‌واو ده‌بێ به‌ڵام باسه‌کان
له‌وتار وزنجیره‌ی تازه
درێژه‌پێده‌ده‌م.
ئه‌م به‌شه پاشکۆیه‌کی هه‌یه.
2-3-
پێشنیاره‌کانی کاک سیروان کاوسی
کاک
سیروان کاوسی، هه‌ڵسوڕاوێکی کۆنگره‌ی نیشتمانی
کوردستان، له ڕوانگه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌خنه‌ی له بۆچوونی حیزبی دیموکراتی
کوردستان گرتووه سه‌باره‌ت به
پشتیوانی له‌به‌رنامه‌ی که‌ڕوبی بۆ چاره‌سه‌رکردنی
پرسی "قه‌ومه‌کان" و
نووسیویه:
"...
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که
ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌ین و،
به‌شێک له‌نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان له‌لایه‌ن
رژێمی داگیرکه‌ری ئێرانه‌وه
داگیروبه‌شکراوه، سه‌باره‌ت به هه‌ر دیارده‌یه‌ک
که پێوه‌ندی به‌چاره‌نووسمانه‌وه
هه‌یه، پێویسته له ڕوانگه‌ی ئامانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، شرۆڤه و
هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ربکه‌ین..."
"...
له کۆتاییدا، پێویسته ئه‌م پرسیاره به‌ڕه‌وڕووی
خۆمان بکه‌ینه‌وه، چی
بکرێت، که هۆشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد
بگاته ئاستێک، به‌رژه‌وه‌ندی و
ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بناسێ، چی بکرێت، که
گه‌لی کورد بتوانێ باوه‌ڕ به‌خۆی،
له‌لا دروست‌ببێ، کوردستان به‌خاک و نیشتمانی خۆی
بزانێ و. پشت به‌هێزو توانا و
"ڤین"
(اراده)ی خۆی ببه‌ستێ. خۆی ڕێکبخا و
یه‌کیه‌تییه‌کی پته‌و له‌نێوخۆیدا
پێکبهێنێ و، دروشمی رفراندم بۆ کوردستان به‌گۆێی
رژێمی داگیرکه‌ری ئێران و، دنیای
ئازاد بگه‌یێنێت؟!"
"بۆ
جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه گرنگانه، که بێگومان
له‌لای هێندێک که‌س و
لایه‌نی خۆپه‌رست وده‌سه‌ڵاتخواز، به‌خه‌ون و
خه‌یاڵ داده‌نرێن، له‌سه‌ره‌تادا
پێویسته به‌ره‌یه‌ک، یان یه‌کیه‌تییه‌ک
پێک‌بهێنرێت له‌نێوان هه‌موو که‌سایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وحیزب و ڕێکخراوانه‌ی که سترایژ
و ئامانجیان، ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانه و به کرده‌وه خه‌باتی
بۆده‌که‌ن.
سه‌رۆکایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش بۆجێبه‌جێکردنی ئه‌رک
وخه‌باتی هاوبه‌شیان
پێکبهێنن. پلاتفۆرم و پێڕه‌وێک به‌ڕه‌چاوکردنی
ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ئاماد‌ه‌بکرێ و، لایه‌نه‌کانی به‌شدار، به‌پێی
به‌نده‌کانی ئه‌و پلاتفۆرمه جۆری
خه‌بات و هاوکاریی نێوانیان ڕێکبخه‌ن. به‌شێک
له‌کات و به‌رنامه‌ی میدیا و
ڕاگه‌یاندنیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ کاری په‌روه‌رده
و پێگه‌یاندنی ئه‌ندامانی خۆیان و
جه‌ماوه‌ری کورد به‌گشتیی، به‌بیروباوه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌یی و، مێژوویی و فه‌رهه‌نگی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی. مامۆستایان و، پسپۆڕانی هه‌موو
بواره‌زانستییه‌کان بانگێشت بکرێن،
بۆگه‌یاندنی زانست و ئه‌زموونی خۆیان
به‌جه‌ماوه‌ر. کۆمیته‌یه‌ک له زمان‌زان و
شاره‌زایانی بواری دیپلۆماسی پێک‌بێت، که
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خه‌باتی به‌رده‌وام
بکا و، بتوانێت پشتیوانی کۆمه‌ڵی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی
ڕابکێشێ بۆ چاودێریکردنی
رفراندۆمێکی ئازاد له کوردستان."
"ته‌نیا
هه‌وڵدان بۆجێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه مرۆڤی و
نه‌ته‌وه‌یی و
مێژوویانه‌یه که ده‌توانێت، نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌سه‌رشێواوی وبێچاره‌نووسی
ڕزگاربکا و، ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆناکی پێناسێنێ و،
بیخاته سه‌رشاڕێی گه‌یشتن به
به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و سه‌رفرازیی."
2-4-
باسێکی کورت له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانی کاک سیروان
کاوسی
ئه‌لف:
منیش وه‌ک کاک سیروان پێموایه که ده‌بێ
یه‌کیه‌تییه‌کی زۆرتر هه‌بێ
له‌نێوان ڕفراندۆمخوازه‌کان. بۆ ئه‌و نزیک
بوونه‌وه‌ش هه‌روه‌ک کاک سیروان
نووسیویه، گه‌یشتن به پلاتفۆرمێک پێویسته.
ب: من پێشنیارم ئه‌وه‌یه که هێزوتاقه‌که‌سه‌کان
بێین وبه‌راوردی پلاتفۆرمه‌کانی
خۆمان بکه‌ین له‌گه‌ڵ
یه‌کتر بۆ
دۆزینه‌وه‌ی
وه‌ک‌یه‌کچوون و جیاوازییه‌کان
وساغ‌بوونه‌وه له‌سه‌ر پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش.
2-5-
بانگ‌کردن بۆ قسه‌وباس
ئه‌لف: یه‌کێک له‌و ده‌ستانه‌ی که لایه‌نگری
ڕاپرسی گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیین،
ده‌سته‌یه‌کن که به‌یانێکیان له‌ژێر سه‌ردێڕی
"ڕووناکبیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان”
بڵاوکردووه‌ته‌وه. له‌ژێر به‌یانه‌که ناوی سێ که‌س
نووسراوه بۆ پێوه‌ندی گرتن: کاک
سه‌لیم بابانزاده،کاک خاته‌م مه‌نبه‌ری و کاک
تاهیر خالیدی.
ب: ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست له به‌ڵگه‌یه‌کدا له‌ژێر
سه‌ردێڕی "چوارچێوه‌ی چالاکی و
تێکۆشانی هه‌ڵوێست" باسی ئه‌وه‌ی کردووه که
باوه‌ڕی به "مافی دیاریی كردنی
چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌بێ پێشگر و
پاشگر" هه‌یه. داوام له‌وماڵپه‌ڕه
ئه‌وه‌یه که له‌ناو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیدا
باسێک وه‌ڕێخا له‌سه‌ر ڕاپرسی
گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیی و ئه‌وه‌ی که داخودا ئه‌وان
ده‌توانن وه‌ک خاڵێکی چوارچێوه‌ی
چالاکی و تێکۆشانی خۆیان داینێن.
2-6-
سه‌رچاوه‌کان
(a)
کاوسی، سیروان، گه‌لی کورد له‌نێوان گێژاوی
بێچاره‌نووسی و، پرسی 'به‌شداری،
یان به‌شدارینه‌کرد' له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی
ئێران‌دا! (2009-05-29):
http://www.kncscandinavia.com/kurdi/nusrawe/helbjardn_eran.pdf
وتاره‌که‌ی کاک سیروان کاوسی بۆیه‌که‌م جار له
ماڵپه‌ڕی کۆنگره‌ی نیشتمانیدا
بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌ڵام ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌وه‌کانی خۆی
له‌وتاره‌که‌ی کاک سیروان کاوسی ئاگاداربکاته‌وه،
وتاره‌که‌ی جارێکی دیکه
بڵاوکردووه‌ته‌وه:
http://www.helwist.com/2009/6/1%20%20helbjardn_%20Sirwan%20k.pdf
(b)
ڕووناکبیرانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان! (2009.05.10):
http://www.helwist.com/2%20Geshti/Kesekan/Taher%20Xaldi/12%20%20namey%20gshti.htm
(c)
چوارچێوه‌ی چالاکی و تێکۆشانی هه‌ڵوێست
:
http://www.helwist.com/1%20Taibety/Nasname/Prnsipekan.htm
2-7-
پاشکۆ
چوارچێوه‌ی چالاکی و تێکۆشانی هه‌ڵوێست
:
1-
مافی دیاریی كردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد،
به‌بێ پێشگر و پاشگر
2-
ئازادیی ، دێمۆكراسی ، حورمه‌تی مروڤ وه‌ك تاك و
پاراستنی هه‌رێمی
كه‌سایه‌تیی ئینسان.
3-
دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ، یه‌كسانی و داكۆكی
كردن له ماف و خواستی سیاسی،
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌لانی خه‌ڵك
4-
سكۆلاریزم ، جیایی هه‌ر چه‌شنه ئیدئۆلۆزیه‌ك (
ئایین ، مه‌زهه‌ب ، ره‌گه‌ز ،
مه‌رام)له ده‌سه‌ڵات.
5 -
به‌رابه‌ریی ژن و پیاو ، له هه‌موو بواره‌كانی ماف
و ژیاندا.
6 -
دژایه‌تی وله‌قاودانی خورافه و داب و نه‌ریتی
كۆنه‌په‌رستانه
7 -
له‌قاودان و ڕیسواكردنی پیلان و سیاسه‌ته
شۆڤینیه‌كانی داگیركه‌ران.
|