|
ده‌قی ته‌واوی بۆچوون له‌سه‌ر پێشنیاری کاک حوسێن
یه‌زدانپه‌نا
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.01.04
ئه‌لف:
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر
پێشنیاره‌که‌ی کاک حوسێن یه‌زدانپه‌نا سه‌باره‌ت
به یه‌کگرتنه‌وه‌ی
حیزبه‌کوردییه‌کان بۆ کاک ئامانج کولیایی نارد.
له‌ژماره‌ی (12)-ی "بۆکوردستان"،
نوامبری 2008
ته‌نیا به‌شێک له‌بۆچوونه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه.
سه‌ردێڕی
وتاره‌که:"پێشنیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی
هاواهه‌نگیی سیاسی ڕۆژهه‌لا‌تی
کوردستان له ڕوانگه‌ی ژماره‌یه‌ک
که‌سایه‌تییه‌وه"، ل 3. باسه‌که وه‌ک پێ.دێ.فێ
له‌سه‌رماڵپه‌ڕی ڕێگادا هه‌یه
:http://www.pazadik.org/fileup2/138bo%20kurdistan%20l%203.pdf
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتیش دیسان
ئه‌و‌ده‌قه‌ی
بڵاوکردووه‌ته‌وه:"پێشنیارێک بۆ یه‌کگرتن و ڕای
جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وپێشنیاره
":
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/01/03/2831.phtml
ب: من خۆم دوێنێ باسه‌که‌م له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌لات
دیت،
گه‌رچی له‌پێشدا باسه‌که له مانگی نوامبری
(2008)-دا له "بۆکوردستان"-دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
واباشتر بوو به‌ڕێوه‌به‌رانی "بۆکوردستان" منیان
ئاگادارکردباوه
که به‌شێک له بۆچوونه‌کانم بڵاوبکراوه‌ته‌وه.
ت: له
خواره‌وه ده‌قی ته‌وای بۆچوونه‌که‌م به‌بێ ئاڵوگوڕ
بڵاوده‌که‌مه‌وه .
ئه‌وکاره‌ش بۆیه ده‌که‌م که دیالۆگ وه‌ڕێکه‌وێ
چونکه
شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان لاوازمان ده‌کا و
له‌یه‌کتر نزیکمان
ناکاته‌وه.
ج:
ده‌قه‌که به‌بێ ئاڵوگۆڕ:
بۆچوون
سه‌باره‌ت "دانانی ده‌سته‌یه‌ک
بۆ هاوده‌نگ‌کردنی
ڕێکخراوه‌سیاسیییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
2008.11.19
ئه‌لف: کورته‌ی بۆچوونه‌که
(1)
تا حیزب وڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران)
له خوارووی کوردستان (عێراق) قانونی نه‌کرێن،
وپڕۆژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وکاره پێشکه‌شی
پاڕله‌مانی کوردستان نه‌کرێ، ئه‌وحیزب و
ڕێکخراوانه
پێکه‌وه هاوکاری
ناکه‌ن.
(2)
سست و وێستاو‌بوونی ئێستای ئه‌وحیزب و
ڕێکخراوانه
ئاکامی سیاسه‌تی به‌پارێزانه‌ی پارتی
و یه‌کیه‌تییه: پاره‌دان به‌وحیزبانه به‌بێ
سیاسه‌تێکی ڕوون و ئاشکرا وبه‌نهێنی وبه‌بێ هیچ
لێ‌پرسینه‌وه‌یه‌ک له پاڕله‌مانی
کوردستان.
دیاره
پاره‌ی پارتی و یه‌کیه‌تیش
له‌ژێرچاوه‌دێری
پاڕله‌مان دانییه.
ب:
بۆچوونه‌که به‌دوورودرێژی
کاک
حوسێن یه‌زدانپه‌نا
پێشنیاری
کردووه ده‌سته‌یه‌ک
بۆ هاوده‌نگ
کردنی ڕێکخراوه
سیاسیییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
دانرێ.
(1)
دیاره حه‌ولدان بۆ نزیک‌کردنه‌وه‌ی حیزب و
ڕێکخراوه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران) کارێکی پیرۆزه.
(2)
پێموایه له‌پێش یه‌کگرتنه‌وه ده‌بێ باسی
ئه‌وه‌بکرێ
له‌سه‌رچ بنمایه‌ک له‌یه‌کتر نزیک بنه‌وه.
(3)
بۆوه‌ی قورسی
له‌هه‌مان‌کاتدا هاسان بوونی کاره‌که
بزانین، ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به بابه‌تێک که زۆر
جوان خه‌می گه‌وره‌ی
له‌یه‌ک‌نزیک‌نه‌بوونه‌وه
ئاشکرا ده‌کا.
(4)
هه‌روه‌ک ده‌زانین له‌مێژه له‌زۆر وڵات
ڕێکخراوه‌ی
ناونه‌ته‌وه‌یی لێخۆش‌بوون لقی هه‌یه. زیاتر
له‌یه‌ک ملیۆن ئینسان که پێیان وایه
که‌س نابێ به‌هۆی
هه‌بوونی بیروڕای
سیاسی جیاواز له حكومه‌ته‌کان
زیندانی بکرێ،
له لقه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه له زۆر وڵاتی دنیایه
کۆبوونه‌وه وحه‌ول ده‌ده‌ن بۆ
ئازادی به‌ندی سیاسی و مه‌ده‌نی. دیاره یه‌کێک
له‌و ده‌سته‌زیندانیانه زیندانی
سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)-ه.
(5)
باس وپرسیاره‌که‌ی من
ئه‌وه‌یه: بۆ چی ڕێکخراوه‌ی
سیاسی کوردی (دیموکرات، کۆمه‌ڵه...) یه‌ک‌ناگرن
له‌سه‌ر تێکۆشان بۆ ئازادی
به‌ندییه سیاسییه‌کانمان؟
(6)
دیاره خۆم وڵامێکم هه‌یه: ئه‌وڕێکخراوه‌سیاسییانه به
پاره‌ی یه‌کیه‌تی
وپاڕتی به‌ڕێ‌ده‌چن. ئه‌وپاره به‌بێ‌ئاگاداری
پاڕله‌مانی
کوردستان ده‌درێ به‌وحیزبانه. وهیچ ڕاپۆرت و
کۆنتڕۆڵێک له‌سه‌ر چونییه‌تی
خه‌رج‌کردنی ئه‌و پاره قه‌ت نه‌دراوه به خه‌ڵکی
کورد.
[
دیاره پاڕله‌مان ئاگای له هیچ پاره‌یه‌کی
یه‌کیه‌تی و
پارتیش نییه. وتازه باسی ئه‌وه‌کراوه که ده‌بێ
پاڕله‌مان له‌سه‌ر
ئه‌وبابه‌ته
ده‌بێ قسه‌وباس بکا و
قانونی بۆدانرێ.]
(7)
چاره چییه؟ ده‌بێ یارمه‌تی به ڕێکخراوه
کوردییه‌کان
له پاڕله‌مان باس بکرێ. ده‌بێ پڕۆژه‌یه‌ک پێشنیار
بکرێ که پاڕله‌مانی کوردستان
تێکۆشانی مه‌ده‌نی و سیاسی هێمنانه بۆ به‌فه‌رمی
ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاتانه (ئێران، تورکیا
و سوریا) وه‌ک
کارێکی پۆزه‌تیف
چاو لێده‌کا و پشتیوانی لێده‌کا.
(8)
کا‌تێک کارێکی وابکرێ وپڕۆژه‌یه‌کی وا له
پاڕله‌مان
په‌سند بکرێ، ده‌کرێ پاره بدرێ به
حیزب و تاقه‌که‌سه‌کان بۆ تێکۆشانی سیاسی
وکولتوری بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران.
پاره‌ی واش ئاشکرا ده‌درێ و لێ‌پرسینه‌وه‌ش ده‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن پاره‌که خه‌رج
کراو
(9)
نمونه‌یه‌کی دیکه تێکۆشان بۆ ئازادی
زیندانییه‌سیاسی
و مه‌ده‌نییه‌کانه، بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌کرێ
پاره‌ته‌رخان بکرێ. نمونه زۆرن:
یارمه‌تی به بێکار و بێماڵه‌کان، یارمه‌تی
به‌وژنانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان
لێ‌ده‌کرێ و....
|