|
کورد نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک قه‌وم
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.05.30
به‌شی چواره‌م وکۆتایی:
ده‌بێ پیلانی حدک وپاک وحدکا بۆ کردنی کوردستان
به
حه‌ماسستان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه!
4-
سه‌ردێڕی باسه‌کان
(A)
هێرشی تازه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌بێ له‌قاوده‌ین!
ئه‌لف: حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی ئازادی
کوردستان له‌به‌یانێکدا
سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماری ئێران
به فه‌رمی پشتیوانی خۆیان له
که‌ڕووبی ڕاگه‌یاندوو وبه‌وشێوه به‌رنامه‌ی
ئیسلاحخوازه‌کانیان بۆ حه‌ماسی کردنی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌سندکردووه و به‌رنامه‌ی
حدک و (پاک)-یان له‌ژێرپێ‌ناوه.
ب: حدک و پاک له کرده‌وه وپڕۆگرامدا بوونه
ئیسلاحخوازی
سه‌ربه‌کۆماری ئیسلامی
ئێران به‌لام بۆشاردنه‌وه وفریودانی شارومه‌ندانی
کوردستان ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕمان
به "نه‌ته‌وه‌بوونی" کورد هه‌یه! ده‌فته‌ری
سیاسی حدک و مه‌جلیسی گشتی پاک زۆر
جوان ده‌زانن که نه‌ته‌وه‌ی کوردیان
هه‌رزان‌فرۆش‌کردووه،
به‌ڵام خۆ نابێ به‌ئاشکرا
وابڵێن وده‌بێ ئه‌و مه‌به‌سته به‌پارێزانه‌ی
خۆیان بشارنه‌وه بۆئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر
داوای لاچوونی ده‌ست‌به‌جێی وان نه‌کا. ده‌نا
مه‌به‌ستی ڕاستی
وان ئه‌وه‌یه که
سبه‌ینێ کۆماری ئیسلامی ڕێیان بدا‌و ببنه
مووچه‌خۆری پله‌ی دووی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی
کوردی له ڕۆژهه‌لات.
پ:
ئیسلامی سیاسی باوه‌ڕی به تێکه‌ڵکردنی دین
وده‌وڵه‌ته و بۆ سه‌رکوتی
جیاوازبیران حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆ ساز ده‌کا. کۆماری
ئیسلامی ئێران له‌مێژه خه‌ریکه چۆک
به شۆرشی سێکولاری کورد دابدا و بیکاته ئیسلامی
و ماوه‌یه‌که هێرشێکی تازه‌ی
ده‌ست‌پێکردووه که ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی له حیزبه
کوردییه‌کاندا ده‌بینین.
ت: بۆوێنه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
(حدکا)-ش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
ڕێکخراوه‌ی "یه‌که‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی
ئێران (یزکا)-ی پێک هێنا
و به نیوه‌فه‌ڕمی بوو به حیزبێکی ئیسلامی.
ج: مامۆستای حدک و پاک وحدکا پارتی دیموکراته که
به‌خۆی ده‌ڵێ پارتی دیمکراتی
کوردستان. له‌کاتێکدا به‌پێی پڕۆگرامی پارته‌که‌ی
حیزبێکی ئیسلامییه. له‌وه و به‌دوا
ناوی ته‌واوی حیزبه‌کان ئاوا ده‌بێ: حیزبی ئیسلامی
دیموکراتی کوردستان، حیزبی
ئیسلامی دیموکراتی کوردستانی ئێران،
پارتی ئیسلامی ئازادی کوردستان. هه‌روه‌ک
ده‌زانین پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌رمامۆستا
نییه .
به‌ڵکه پاره‌ش به‌و چه‌ند
حیزبه ده‌دا و له باری ئابووری(بژی‌و)
به‌خۆیه‌وه‌ی به‌ستوونه‌وه. دیاره یه‌کیه‌تی
نیشتمانیش یارمه‌تی
ئیسلامی سیاسی ده‌کا.
کاک عه‌بدوڵا
حه‌سه‌نزاده ڕاست ده‌کا "...که‌ڕووبی نه‌بۆته
ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات...". دیاره
کاک
عه‌بدوڵا زیره‌که و بۆیه ئاوا ده‌ڵێ که بوون به
ئه‌ندامی خۆی و ده‌فته‌ری
سیاسییه‌که‌ی له حیزبه‌که‌ی که‌ڕووبی بشارێته‌وه!
ئه‌گه‌ر ئه‌ندام که‌سێک بێ که
پرۆگرامێک قبوڵ ده‌کا و حه‌ولی بۆده‌دا.
(B)
ئه‌رکه‌کانمان
ئه‌لف: وه‌رێ‌خستنی قسه‌وباس له‌سه‌ر ده‌وری
ئیسلامی سیاسی بۆ تێکدانی یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌کان ( حه‌ماس له فه‌لستین، حیزبوڵا له
لوبنان...) و ئیسلامی کردنی پارتی
دیموکراتی کوردستان و ئێستاش حدک و حدکا و پاک.
ب: حیزبه‌کوردییه‌کان ده‌بێ
قانونی بکرێن و یارمه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی به‌و
حیزبانه ده‌بێ ئاشکرا کرێ.
پ: حه‌ولبده‌ین که ده‌فته‌ری سیاسی حدک ، حدکا و
مه‌جلیسی گشتی وازبێنن
له‌کاروباره‌کانیان
و کۆنگره‌ی تازه‌بگیرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وکار‌ه
نه‌کرا کاتی وه‌ی
هاتووه که ئه‌ندامه‌کان ئه‌وحیزبانه به‌جێ هێڵن.
حدکا و حدک و پاک ، ئه‌گه‌ر
پاشه‌کشه نه‌که‌ن ده‌بێ له لایه‌ن شارومه‌ندانی
کوردستان بایکۆت بکرێن. ده‌نا ئه‌و
سێ حیزبه، سبه‌ینێ له رۆژهه‌لاتی
کوردستان(ئێران) حکومه‌تێکی سه‌ر به کۆماری
ئیسلامی داده‌نێن و ده‌یکه‌نه ناوه‌ندی خه‌بات
به‌دژی حکومه‌تی هه‌رێم و کوردی
سه‌روو (تورکیه) و ڕۆژئاوا ( سوریه)، هه‌رچۆن
حه‌ماس به‌نه‌خشه حکومه‌تی فه‌لستینی
دوو له‌ت کرد و حیزبوڵا دایمه له لوبنان ئاژاوه
سازده‌کا. پیلانی حدک وپاک وحدکا
ده‌بێ ئاشکرا که‌ین؛ پێش ئه‌وه‌ی زۆرتر بچنه‌پێش
ودره‌نگ‌بێ. کۆماری ئیسلامی زۆر
زیره‌که و حازره بۆ پێش‌گرتن له شۆرشی کورد له
داهاتوو
حکومه‌تی ئیسلامی له
ڕۆژهه‌لات سازکا.
4-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م ، دووه‌م وسێیه‌م له
2009.05.15 ،
2009.05.16
و
2009.05.19
دا بڵاوبوونه‌وه.
زنجیره‌که
ئه‌مڕۆ ته‌واو ده‌بێ به‌لام باسه‌کان له‌زنجیره‌ی
تازه و وتاری
سه‌ربه‌خۆ درێژه پێده‌ده‌م.
4-2-
یه‌که‌تی زانایانی ئاییینی کوردستانی
ئێران (یزکا) و حدکا
یزکا
له‌به‌یانێکدا نووسیویه که سه‌ر به‌هیچ حیزبێک نین.
ئه‌وڕێکخراوه باوه‌ڕی به جیاکردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت نییه: له‌به‌یانێکی
دیکه دا نوسیویه: :" 2.
... له‌چوارچێوه‌ی دین و به‌پێی پێوه‌ره‌کانی
ئایینی پیرۆز
کار بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین...".
مه‌کته‌بی قورئان ده‌ڵێ حدکا ئه‌وڕێکخراوه‌ی
سازکردووه:
"بۆرۆژهه‌لات
ـ ناوه‌ندی هه‌واڵ: حه‌سه‌ن ئه‌مینی یه‌كێك له
رێبه‌رانی
مه‌كته‌بی قۆرئانی كوردستان له شاری سنه،
پێشوازیكرد له دامه‌زراندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی
ئێران له لایه‌ن حدكاوه و به
هه‌نگاوێكی باش‌و پۆزه‌تیڤی ئه‌و حیزبه‌ی به
ئیسلام ناوبرد.
حه‌سه‌ن
ئه‌مینی له دیمانه‌یه‌ك له گه‌ل حه‌وتوونامه‌ی
رۆژهه‌لات ووتی: لاكردنه‌وه‌ی
نوێ‌و واقێع بینانه‌ی حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران له باره‌ی رۆڵی
شوێندانه‌ری ئیسلام له كۆمه‌لگای كوردستان،
ده‌بێت ده‌ستخۆشانه‌ی پێ بگوترێت‌و
پێشوازی لێبكرێت..."
کاک مسته‌فا هیجری کوتوو‌یه که پشتیوانی
ویارمه‌تی یزکا ده‌دا:
""بۆڕۆهه‌ڵات:...
سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێیوایه
که
دامه‌زرانی یزاکا له چوارچێوه‌ی دروشمی به
جه‌ماوه‌ریتر کردنی خه‌بات دا خۆی
ده‌بینێته‌وه که له دوا کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌دا
بڕیاری له سه‌ر درابوو و له‌م
باره‌وه ده‌ڵێ: "ده‌توانێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
خۆی ببینێته‌وه، له واقعدا
ئێستا له ئێران ئیسلامێكمان به ناوی كۆماری
ئیسلامی هه‌یه به‌و ناوه‌شه‌وه
گه‌وره‌ترین زوڵم ده‌كات ، به‌داخه‌وه‌ش
لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له كوردستانی
ئێران و به‌شه‌كانی تریش په‌ره ده‌ستێنێ
ئیسلامی رادیكاڵه كه له ژێر
سیاسه‌تی ئه‌لقاعیده‌و رێكخراوه‌كانی نزیك
به‌وان خه‌ریكی كوستنی خه‌ڵك و
وێرانی ولاتن .به‌لام هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه
ئایینیه‌كان كه هه‌م كۆماری
ئیسلامی ره‌دده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌م دژی ئیسلامی
رادیكاڵن و له راستی دا بروایان
به ئیسلامێكی دیكه‌وه هه‌یه كه له‌ودا
په‌یوه‌ندی مرۆڤ به خوداوه وه‌ك
په‌یوه‌ندیه‌كی تاك سه‌یر ده‌كه‌ن .ئه‌وانه له‌و
دوو لایه‌نه‌ی تره‌وه
كه‌وتونه‌ته ژێر فشار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و
توێژه له ده‌وری یه‌كتر
كۆببنه‌وه‌و خه‌بات بكه‌ن وه خه‌ڵك حاڵی كه‌ن
كه به دوای ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا
نه‌رۆن ،ئه‌و یه‌كێتی زانایانه هه‌نگاوێكی
باشه‌و ئه‌وه‌نده‌ی من ئاكادارم
ده‌یانه‌وێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار بكه‌ن."
مسته‌فا هیجری پێیوانییه که
دامه‌زرانی یزاکا، دروشمی سیکولار بوونی
حیزبه‌که‌ی بخاته ژێر پرسیاره‌وه و له‌م
باره‌وه ده‌ڵێ: "حیزبی دێمۆكرات ئێستاش هه‌ر
حیزبێكی سكۆلاره وه ئه‌وه‌ی كه
یارمه‌تی به توێژێكی ئایینی بدات له
چوارچێوه‌ی سكۆلاربوون نایهێنێته ده‌رێ، چونكه
حیزبی دیمۆكرات ناتوانێ بۆ رێزگرتن له بیر‌و
باوه‌ری خه‌ڵك خۆی له
خه‌ڵك دوور خاته‌وه. ئیسلام له كوردستاندا
بیروباوه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورده‌و
ناتوانین به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه بێده‌نگ بین. هه‌ر
وه‌ك ناتوانین به‌رامبه‌ر به
ئایینه‌كانی تر بێده‌نگ بین وه‌ك یارسان و
مه‌سیحی و جوله‌كه‌و....هتد. ئه‌مه‌ش
به هیچ جۆرێك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه
باوه‌رمان وایه كه دین له سیاسه‌ت
جودا نیه، نه‌خێر ئێمه پێمان وایه دین ده‌بێ
له سیاسه‌ت جودا بێ. وه‌ك
ده‌بینین له ولاتانی ئه‌وروپایی كلێسا هه‌یه‌و
خزمه‌ت ده‌كرێ‌و ئیحترامی بۆ
داده‌نرێ .به‌لام به ته‌واوه‌تی له سیاسه‌ت
جودابوه‌ته‌وه."
له به‌شێکی
تری وتوێژه‌که‌یدا، مسته‌فا هیجری باس له
زه‌روره‌تی پێکهێنانی یزاکا له لایه‌ن
حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌کا و ده‌ڵێ: "... سیاسه‌تی
ئێمه سیاسه‌تی رۆژ نیه‌و بیر له
داهاتوو ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن داهاتوویه‌كی
شایسته بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر
كه‌ین."
4-3-
سه‌رچاوه‌کان
(1)
حدک و پاک: باهه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری بکه‌ینه
ده‌رفه‌تێک بۆبه‌ره‌وپێشبردنی
ویست وداخوازه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان (2009.05.29):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/29/3422.phtml
(2)
حه‌سه‌ن ئه‌مینی:ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندی من وکاک ئه‌حمه‌د
به‌حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه وتراوه، ڕاسته
و...(2009.02.14):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/02/14/2917-2.phtml
(3)
مسته‌فا هیجری: یارمه‌تی به‌توێژێکی ئایینی، حیزب
له چوارچێوه‌ی سێکولار بون
ناهێنێته ده‌رێ (2009.01.17):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/01/17/2917.phtml
(4)
ڕاگه‌یاندنی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی زانایانی
ئایینیی کوردستانی ئێران
(2008.11.20):
http://kurfs.se/kurdi/index.php?id=342
(5)
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن یه‌که‌تی زانایانی
ئاییینی کوردستانی ئێران
(یزکا):
(1387 هه‌تاوی: 1387.09.07).
http://kurdistanmedia.com/kurdi/nws/file/yzaka.pdf
(6)
مه‌کته‌بی قورئان داوای له موسڵمانان کرد
ده‌ستخۆشانه له حیزبی دیموکرات
بکه‌ن (2008.12.29):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2008/12/29/2811.phtml
(7)
عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده: به‌یاننامه‌ی که‌رووبی
دانپێدانانی ئاشکرایه به
هه‌ڵاوادنی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران (2009.05.21):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/21/3361.phtml
(8)
پروگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی
کوردستان (1999):
http://www.kdp6.org/kdp_program/Haval_kurdish.pdf
|