|
میوانی هێژا له کۆتایی ئه‌م لاپه‌ريدا
روونکردنه‌وه‌یه‌کم داناوه، تکایه سه‌رنجی بده.
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
حیکایه‌تی
هه‌وره ڕه‌شه‌کان
2009.02.28
به‌شی دووه‌م، کوتی سێیه‌م:
مه‌رزه‌جه‌وانمه‌رد وتێکۆشانی سیاسی
ڕێکوپێک
2-3-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م
وبه‌شی دووه‌م،كوتی یه‌كه‌م وبه‌شی دووه‌م، کوتی
دووه‌م
له
2009.02.19
، 2009.02.23
و2009.02.26 دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م‌به‌شه پاشکۆیه‌کی هه‌یه.
2-3-1-
تێکۆشانی ڕێکوپێکی سیاسی و، ماڵاوایی له
حیزبایه‌تی
پرسیار:
"مه‌رزه‌خانم، تۆ که‌ی کاروباری سیاسی ڕێکوپێکی
خۆت
ده‌ست‌پێکرد؟"
وڵام:
"ده‌توانم بڵێم له ساڵێ
(1978 )-ڕا بوو: ئێمه چه‌ند
که‌سێک بووین که تاڕاده‌یه‌کی زۆر به شێوه‌ی
ڕێکوپێک یه‌کترمان ده‌دیت.
باسه‌کانمان زۆرترله‌سه‌ر له سێداره‌دانی
پێشه‌وا و ئامۆزاکانی، بزووتنه‌وه‌ی
کۆمیته‌ی شۆرشگێڕی حیزبی دیموکراتی کوردستان له
ساڵه‌کانی 1967-1968، و به‌سه‌رهاتی
نادیاری سه‌ید عه‌وڵای ئیسحاقی بوو. هه‌روه‌ها
گوێڕاگرتن له گۆڕانییه‌کانی
شوانپه‌روه‌ریشمان پێخۆش بوو . به بۆنه‌ی
ڕێوڕه‌سمی سێ ڕۆژه‌ی مه‌رگی
"کاک‌عه‌زیز
یوسفی"
له به‌داغ‌سوڵتان (گۆڕستانی مها‌باد)، شیعرێکی
خۆمم
خوێنده‌وه. ئه‌و بیره‌وه‌رییه یه‌که‌م
خۆپێشاندانی شاری لێکه‌وته‌وه.
چه‌ند مانگ به‌ر له شۆڕش به هاوکاری دوو هاوڕێی
خۆ‌م - که
یه‌کیان له
ژووره‌وه‌ی وڵات ماوه‌ته‌وه- و حه‌وسه‌ت ده‌باغی،
ده‌ستمان به
نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵاڤۆک کرد، به لانی
که‌م هه‌فته‌ی دوو دانه‌مان
ده‌نووسی. له ژێر به‌ڵاوڤۆکه‌کان ده‌مان‌نووسی
"خوشکه له‌یلا
-
هه‌وادارانی[لایه‌نگرانی] حیزبی دیمکرات" . به
یارمه‌تی
کاک که‌ماڵ ده‌باغی- که
دوایه شه‌هیدکرا- به ته‌خته و به ته‌لیس
ده‌زگایه‌کی کۆپی‌کردنمان سازکرد بوو.
دوای نووسینی یه‌ک دوو نموونه به ده‌ستی،
کۆپیمان لێهه‌ڵده‌گرت و، به نیوه
شه‌وان وه‌نێوشاری ده‌که‌و‌تین و بڵاومان
ده‌کرده‌وه. له بیرم نییه چه‌ند
ژماره‌مان بڵاوکردووه‌ته‌وه.
تاکوو ڕۆژێک ئاگادارکراین که‌سێک ده‌یهه‌وێ هه‌ر
سێکمان به
یه‌که‌وه ببینێ. ئێمه چووینه شوێنێکی
دیاریکراو. براده‌رێکی سه‌روڕووخۆش له
ژوورێ چاوه‌ڕوانمان بوو که به ناوی محه‌مه‌د خۆی
پێناساندین، ئه‌وکه‌سه هه‌مان
ماموستا مه‌لا حه‌یاکی یان ماموستا مه‌لاعه‌ولای
حه‌سه‌نزاده بوو. گووتی ئه‌وه من
له لایه‌ن حیزبه‌وه ڕا هاتووم بۆلای ئێوه که
لایه‌نگری حیزبی دیموکراتن و، داواشم
له ئێوه ئه‌وه‌یه بێن بۆ نێو حیزب و هه‌ر له
ئێستاوه به‌خێرهاتنوو ده‌که‌م؛
ده‌بێ کۆتاییش به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵاڤۆکه‌کانی
خوشکه له‌یلا بهێنن. چوونکو
له لای خه‌ڵک بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵاڤۆکانه
به مانای ئه‌وه‌یه که حیزب
له نێو شاریدایه و، ئێوه‌ش بوون به به‌شێک له
حیزب.
به‌ر
له ئاشکرابوونی حیزب هه‌ر له پێوه‌ندی له‌ته‌ک
کاری
حیزبی‌دا چه‌ند جاری دیکه چاوم به کاک محه‌مه‌د و
چه‌ند که‌سایه‌تی دیکه که‌وت.
سه‌فه‌رێکی بانه‌مان کرد و، له‌وێ چاومان به
دوکتور قاسملو که‌وت. ده‌توانم بڵێم
له هیچ خۆپێشاندانێکی نێوشاری نه‌بوو که،
هه‌ڵسوڕاوانه تێیدا به‌شدار نه‌بووبم.
حه‌وسه‌ت و هاوڕێکه‌ی دیکه‌م زۆر زوو له حیزب
هاتنه‌ده‌ر.
دوای ئاشکرابوونی حیزب له مها‌باد و بۆکان،
وه‌ک به‌رپرسی
ته‌شکیلاتی یه‌کێتی ژنان په‌یامی ته‌شکیلاتم
خوێندووه‌ته‌وه.
حیزب
ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵی ساواکێکی داگرتبوو له نزیک
مه‌یدانی
وه‌رزشی. خانوویه‌کی ڕه‌ق و ڕووت. له ته‌ک کچێکی
دیکه
چوومه "سازمانی ژنان" و
له‌سه‌ر ناوی خۆ‌م ته‌واوی که‌لوپه‌لی ئه‌وێم له
سه‌رۆک
و داڵانداره‌که‌ی
ئه‌وشوێنه ئه‌ستاندو و، له گیرفانی خۆ‌م کرێی
ترومبیلم دا تاکوو یه‌کێتی ژنان
دامه‌زرێنم
.
[دواییش به هاتنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ
کوردستان ئاغای میکائیلی
سه‌رۆکی ئه‌وده‌می شێروخورشیدی مها‌باد، لیسته‌ی
که‌ره‌سه‌کانی له پێش دانام و
گووتی، یان که‌ره‌سه‌کان بهێنه‌وه یان
10هه‌زارته‌من لێره به‌جێبهێله، ده‌نا من
ڕاپۆرتت لێده‌ده‌م. منیش له تاوان پاره‌که‌م له
به‌رده‌می دانا. ورده‌ورده ژنێکی
زۆر له ده‌وری ڕێکخراوه‌که‌مان کۆبوونه‌وه.
سه‌ردانی چه‌ندین دێهاتی دوور و
نزیکمان کرد و، بنکه‌مان لێکردنه‌وه.]
ئێمه
بۆ یه‌که‌م جار دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان،
ڕۆژی
عاله‌می
ژنمان له ته‌لاری فه‌رهه‌نگ جێژن گرت. 350 تا 400
ژن به‌شداریان تێدا کرد.
بانگێشتنی ئه‌ندامانی کۆنی زه‌مانی پێشه‌وامان
کردبوو، به‌رێز "زێنه‌ب خانمی
شه‌ره‌فکه‌ندی" وتارێکی پێشکه‌ش کرد. دیسان له
یادم نییه چه‌ند ژماره‌ی گۆڤاری
ژنانمان ده‌ر‌کرد، که به‌شی زۆری ئه‌رکه‌که‌ی
له‌سه‌رشانی من بوو. بێجگه له
ڕێوڕه‌سمی ئاشکراکردنی حیزب له نه‌غه‌ده (که
یه‌کێتی ژنانیان ئاگادار
نه‌کردبوو)، له زۆربه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کاندا ئه‌ر‌کی
نووسین وخوێندنه‌وه‌ی په‌یامی
یه‌کێتی ژنانی حیزب
له‌سه‌ر شانی من بوو. له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
حیزبی دیموکرات
شیعری "کوردم کوردستانم ده‌وێ"-ی شه‌هید مه‌لا
ئاواره‌م خوێنده‌وه.
باشم له بیره ڕوژی دوای سێ ڕۆژانه‌م، داوام له
یه‌کێک له
کچه‌کانی یه‌کێتی کرد: "بابچین یارمه‌تی بۆ حیزب
کۆبکه‌ینه‌وه (هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر
ئیزنی حیزب)!". له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا
ده‌هه‌زارتمه‌نمان، به تمه‌ن تمه‌ن
له‌م ماڵ و له‌و ماڵ کۆکرده‌وه، ته‌نیا که‌سێک
که سه‌دتمه‌نی داینێ،
خانمه‌خانمه‌ی قازی واتا دایکی کاک حه‌سه‌نی قازی
بوو.
ئه‌و هه‌ڵسوڕانانه‌ی من بدرێژه‌ی هه‌بوو تاکوو،
ئه‌وێ ڕۆژێ که
من، "فه‌وزییه خانمی قازی" و به‌رێز "ڕه‌حمان
حاجی ئه‌حمه‌دی" (سه‌رۆکی ئێستای
پژاک)، به جیپێکی حیزب، له‌ته‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک و
شۆفیرێک، بۆ به‌شداریکردن له
"پلۆنومی
نه‌ڵۆس"، وه‌ڕێکه‌وتین. هه‌م هه‌وا سارد بوو و
هه‌م ڕێگاش ناخۆش بوو،
چوونکو به جاده‌ی سه‌ره‌کیدا
نه‌ده‌ڕۆێشتین. زۆر نه‌ڕوێشتبووین که ئازارێکی
تووند، ته‌واوی پشتی داگرتم. به فه‌وزییه خانمم
گووت:" پشتم زۆر دێشێ"،
چارشێوشانێکی په‌شمینه‌ی پێ‌بوو، به زۆری ده‌ویست
بمداتێ، چوون زۆر ساردبوو لێم
وه‌رنه‌گرت. بێسیممان لێ‌کرا که یان له‌وشوێنه‌ی
که لێین بمێنینه‌وه یان،
بگه‌ڕێینه‌وه. دوای کاته‌ژمێر چوار
وه‌ڕێکه‌وینه‌وه. من و فه‌وزییه خانم داوامان
کرد بگه‌ڕێنه‌وه. له گه‌ڕانه‌وه‌دا یه‌کراست
چوومه نه‌خۆشخانه. دوکتور گووتی
"منداڵه‌که‌ی
نێو
زگت وه‌زعی باش نییه، ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌ک
هه‌فته‌ی ته‌وا بۆی
نه‌که‌وی، منداڵه‌که‌ت له به‌ر ده‌چێ."
ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و منداڵه‌شم که‌وتبا، ئه‌وه
ده‌بوو به
دووهه‌مین منداڵم که له‌م ڕێگایه‌دا له‌ده‌ستم
ده‌دا. له پڕ هه‌ستێکم لێ په‌یدا
بوو، که پێشتر قه‌ت هه‌ستم پێنه‌کردبوو؛ هه‌ستی
دایکێتی، هه‌ستی به‌رپرسیارێتی...،
غه‌می منداڵه‌که‌ی پێشووشم دایگرتم. خۆ‌م وه‌ک
ئینسانکوژێک هاته‌به‌رچاو. کتێبی
"نامه
بۆ ئه‌و منداڵه‌ی که قه‌ت له‌دایک نه‌بوو"، هی
"ئوریانا فالاچی"-م ،
وه‌بیرهاته‌وه.
یه‌کراست چوومه‌وه ماڵێ لێی ڕاکشام. ئه‌و یه‌ک
هه‌فته‌یه بۆ من
بوو به ده‌رفه‌تێکی باش. ژیانی خۆ‌م له پێوه‌ندی
حیزبایه‌تیدا و، حیزبم له
پێوه‌ندی خۆمدا هێنا به‌رچاو و هه‌ڵمسه‌نگاندن.
ئه‌وه‌ی ئه‌من ئاواتم بوو، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی
ده‌مدیت زۆر لێک دووربوون. به دڵێکی شکاو
ماڵئاواییم له حیزب و ته‌واوی
حیزبایه‌تی کرد."
2-3-2-
پاشکۆ
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد ئه‌وشیعره‌ی خواره‌وه‌ی له
سه‌ر گۆڕی "کاک
عه‌زیز یوسفی"، له ڕۆژی سێ ڕۆژه‌ی ئه‌ودا
خوێندووه‌ته‌وه. شیعره‌که
بێ هیچ
ده‌ست‌تێوه‌ردانێک وه‌ک خۆی نووسراوه‌ته‌وه
:
"سڵاو
له تۆ ئه‌ی خوداوه‌نده‌ی ئازادی
ئه‌وی ئه‌ستێره‌ی هه‌میشه ئازاد
ئه‌ی ڕێ پێشانده‌ری نوستوو وه‌رخه‌به‌ران
ئه‌ی که دوای مردنیش هه‌ر زیندووی
گۆڕه‌که‌ت عباده‌تگاهمان
ناوکه‌ت له‌سه‌ر مناڵه‌کانمان
نیسیه‌که‌ت له سه‌رمان
وه‌سیه‌ته‌که‌ت له بیرمان
به خۆڵی سه‌رقه‌بری تۆ
به فرمێسکی خۆمان
قوڕده‌گرینه‌وه
بۆ سه‌ری ناپیاوان
چارده‌مانگ و پازده ڕۆژ
له نێومان بوو
چوارسه‌ده‌پازده‌ساڵی دیکه‌ش
چرات ناکوژێته‌وه
قه‌سه‌م به دڵی ناکامت
به‌و دمه‌ی که تێرت هاوار پێنه‌کرد
به‌و ده‌سته‌ی که تێرت قه‌ڵه‌م پێنه‌گرت
به‌و ڕێگای که سه‌رت له‌سه‌ر دانا
سوێند به زگی برسیت
به لێوی ئیشکت
دڵی پڕزوخاوت
سه‌ری پڕسه‌ودات
به به‌دبه‌ختیت
به بێ جورمیت
به مه‌رگی نابه‌هه‌نگاوت
هه‌ر به ڕێگای تۆدا ده‌ڕوێن
قه‌ت ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ێن
سوێند به‌و فرمێسکانه‌ی بۆت ڕژان
به‌و ئاخانه‌ی بۆت هه‌ڵکێشران
له بیرت ناکه‌ێن
له بیرت ناکه‌ێن
ده‌زانین له‌وێش دا خه‌وناتباته‌وه
چون قورسی مه‌سه‌کین یا خه‌و‌هێنه‌ر نیه
به‌ڵام قه‌ولت پێ ده‌ده‌ین
مزگێنیه‌کت بۆ بێنین
ده‌بنوو، ئاسوده بنوو
چون زۆرت وه‌خه‌به‌رهێنان
بنوو، تۆ ئه‌ودڵه‌ی پڕ له زووخاومان بنوو
نا‌هێڵین نا‌هێڵین ناوت بفه‌وتێ
نا‌هێڵین نا‌هێڵین ڕێگات ون بێ."
داوای لێ‌بوردن له خوێنه‌ره‌وه‌کان
2009.03.05
کاتی حازرکردنی ده‌قی به‌شی دووه‌م کوتی سێیه‌م
چه‌ندڕسته
که‌وتووه.
ڕسته‌کان ئه‌وانه‌ن:"هه‌روه‌ها کاک "ج- ک"، له
لایه‌ن تشکیلاتی
کۆمه‌له له شاری مه‌هاباد به هێنانی دوو دیاری
کتێبێک و شریتێک - ناوی
کتێبه‌که‌م له یاد نه‌ماوه و، شریتی دارێنه -
هاته لام، به‌ڵام کۆمه‌ڵه بۆ من
شتێکی نامۆ بوو و، خۆ‌م له‌ویدا نه‌ده‌دیته‌وه."
شوێنی ڕسته‌کان: ئه‌و چه‌ند ڕسته له پێش
ئه‌وده‌سته ڕسته‌دا
ده‌بێ دانرێ و بخوێندرێته‌وه:"له هیچ
خۆپێشاندنێکی نێوشاریدا نه‌بوو که،
چالاکانه به‌شدار نه‌بووبم. حه‌وسه‌ت و هاوڕێکه‌ی
دیکه‌م زۆر زوو له حیزب
هاتنه‌ده‌ر."
هۆی
هه‌ڵه‌کردنه‌که: مه‌رزه‌خانم له کوتی تێکۆشانی
سیاسی ڕێکوپێک
دوو کۆپی بۆناردبووم که
له‌یه‌کیاندا ڕسته‌ون‌بووه‌کانی تێدابوو. من کاتی
حازرکردنی ده‌قه‌که له‌بیرم چوو کۆپی
دووه‌میش چاولێکه‌م. به‌ڵام پێش ناردنی
ده‌قه‌حازرکراوه‌که بۆ
هه‌ڵوێست،هه‌روه‌ک هه‌میشه، ده‌قه‌که‌م نارد بۆ
مه‌رزه‌خانم
که پێیدابچییه‌ته‌وه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌ویش نه‌یدیبوو که چه‌ند ڕسته
ون‌بووه.
داوای لێ‌بوردن: من به‌به‌شی خۆ‌م داواوی لێ‌بوردن
ده‌که‌م له
مه‌رزه‌خانم جه‌وانمه‌رد و خوێنه‌ره‌کان.
تیۆری پیلانگێڕی: چونکه باسه‌ون‌بووه‌که باسی
کۆمه‌ڵه‌بووه و منیش
بیست‌ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌بووم،
ئه‌و بۆچوونه دێته‌پێش ره‌نگه
پیلانێک له‌گۆڕێدابێ و ڕه‌نگه من ئه‌وکاره‌م
به‌ئانقه‌ست کردبێ. به‌ڵام وانییه
وبه‌ڕاستی من ئه‌وچه‌ند ڕسته‌م تادوێنێ شه‌وێ که
به‌به‌ڵگه‌کاندا چوومه‌وه
نه‌دیت‌بوو. من ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه‌ی توندم له خۆ‌م
وکۆمه‌ڵه‌گرتووه که ئێستاش که‌م
که‌س وێراوییه کاری وابکا. ڕه‌خنه‌کانم له سه‌ر
دیمانه و هه‌ڵوێست ماون و
تۆمارکراون. بۆیه من پێویستم به‌وه‌نییه که
به‌شێوه‌یه‌کی ئاوالێنه‌زانانه
(فڕێدانی
چه‌ندڕسته) بێم قازانجی کۆمه‌ڵه‌بپارێزم.
هه‌روه‌ها وه‌ک که‌سێک که ده‌قی
نووسراوه‌یه‌ک چاک‌ده‌کا بۆم نییه ناوه‌ڕۆکی
ده‌قه‌که بگۆڕم. له‌لایه‌کی دیکه
زانیاری وا زۆر گرینگه بۆ لێکۆڵینه‌وه. بۆوێنه
بۆئه‌وه‌ی بزانین بۆچی هێندێک که‌س
نه‌چوون بۆ ناوکۆمه‌ڵه. من وه‌ک که‌سێک که
توێژینه‌وه‌ی ئازاد بووه‌ته به‌شێک
له‌ژیانم زانیاری وا فڕێ‌ناده‌م و پێشوازی
لێده‌که‌م.
شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه: دیاره بۆچوونی پیلانگێڕی
هه‌یه له‌واقعدا.
من خۆ‌م ڕه‌خنه‌م له بیروڕای حیزبی توده و
ئه‌کسه‌رییه‌ت و کۆنگره‌ی چوارم هه‌یه
وله‌زۆر جێگه پێموایه به‌رنامه و
کرده‌وه‌ی وان دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه. به‌ڵام
من ده‌مه‌و‌ێ به‌شێوه‌ی وه‌سفی
لێکدانه‌وه‌کانم باس بکه‌م: ئه‌وجۆره‌ی که هه‌یه
نه‌ک ئه‌وجۆره‌ی پێم خۆشه (شێوه‌ی
حوکمی). هه‌ربۆیه‌ش ویستم باسی ژیانی مه‌رزه‌خانم
بڵاوبێته‌وه و ئه‌وه‌ی که
هاوسه‌ر‌ه‌که‌ی له‌پێشدا ئه‌ندامی حیزبی توده‌بووه
(
به‌پێی زانیاری سه‌ره‌تایی) نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که
ویشک و ته‌ڕ پێکه‌وه بسووتێن.
ئه‌من
سه‌فه‌رێکی تازه‌م ده‌ست پێکردووه و ده‌بێ ده‌یان
سه‌رچاوه
چاولێکه‌م و له‌گه‌ڵ زۆرکه‌س قسه‌بکه‌م تا بتوانم
به‌که‌مێک ڕاستی بگه‌م.
دابونه‌ریتی هه‌ڵپاچین
دابوونه‌ریتێکه که له‌گه‌ل ڕێبازی دیموکراتانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نایاته‌وه.
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
|