|
ده‌بێ خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسیییه‌کان
جه‌ماوه‌ری
بکه‌ین!
جه‌فعه‌ر
حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
11.27
به‌شی چواره‌م:
تراژیدیای ئیعدامی ئێحسان
فه‌تاحیان یان چیرۆکی سێ
ده‌ستی خوێناوی
1
-4
کورته و ئاکام:
با
پیلانی سێ‌قۆڵی به‌دژی یه‌کگروویی کورد
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه!
ئه‌لف:
خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کانی
ڕۆژهه‌لات و ئێران
زۆرتر له‌لایه‌ن تاقه‌که‌سه‌کان و ڕێکخراوه
سه‌ربه‌خۆکانی ئۆپۆزیسیۆنی
ئه‌ورێکخراوانه به‌ڕێوه‌چووه.
حیزبه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک هێزێکی سیاسی
یه‌کگرتووی کورد بۆ ئازادی ئه‌وزیندانیانه
حه‌ولیان نه‌داوه و زۆرتر
به‌شێوه‌ی
تاق‌تاق ودوودوو به‌یانێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ب: ئه‌وخه‌باته ده‌بێ
ببێته به‌شێکیش له‌به‌رنامه‌ی سیاسی
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌لات.
به‌ڵام ئه‌و‌ڕێکخراوانه توشی گه‌نده‌ڵی بوون و
پشتیوانی یه‌کگرتوو ناکه‌ن له ئازادی
زیندانییه‌کان. کۆماری ئیسلامی ئێران، کورد
وه‌ک نه‌ته‌وه به‌ڕه‌سمی ناناسێ و پێمان ده‌ڵێ
قه‌وم وپارتی و یه‌کیه‌تی
هه‌ڵنه‌سوڕاوکردووه و پارتی ویه‌کیه‌تیش به‌پاره‌ی
ڕه‌ش سه‌رۆکی حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیان بێده‌نگ وگه‌نده‌ڵ کردووه. بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
پیلانه‌سێ‌قوڵییه ده‌بێ حیزبه‌کوردییه‌کان قانونی
کرێن و پاڕله‌مانی کوردستان
به‌ئاشکرا یارمه‌تییان بدا.
دیاره پارتی و یه‌کیه‌تی و حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
فه‌رقیان زۆره له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران
به‌ڵام له‌سیاسه‌تی یه‌کگرتوونه‌کردنی
سیاسی کوردی ڕۆژهه‌ڵات،
هاوده‌نگ بوون. کارێکی کۆماری ئیسلامی خۆی پێی
نه‌ده‌کرا
پارتی و یه‌کیه‌تی بۆی کردوون. پارتی ویه‌کیه‌تی
پاره‌ده‌ده‌ن به‌وڕێکخراوانه که
هیچ نه‌که‌ن.
له
کوردستانی ئه‌وڕۆدا کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تی
وسیاسییه‌کان ئاڵۆزبوون
وزۆرداره‌کان شێوه‌ی تازه‌یان دیتۆته‌وه بۆ
ئیفلیج‌کردنی سیاسی شارومه‌ندان. پارتی
و یه‌کیه‌تی له‌لایه‌ک دووحیزبی سه‌ره‌کی
پاڕله‌مانی کوردستانن وحیزبه‌کوردییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش له پڕۆگرامی حیزبه‌کانیان باسی
ماف‌خوراوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن
له‌لایه‌کیش دووبه‌ره‌کی سازده‌که‌ن و له
کرده‌وه‌دا یه‌کناگرن بۆ وه‌دیهێنانی
ئه‌ومافانه. له‌کرده‌وه‌دا کۆماری ئیسلامی
به‌ئامانجه‌دژی دیموکراتانه و
شۆڤه‌نیستانه‌که‌ی خۆی گه‌یشتووه:
حیزبه‌کوردییه‌کان وه‌ک سه‌رۆک‌عاشیره‌ته‌کانی
کۆنی کورد ده‌که‌ن و یه‌کناگرن! له‌لایه‌کی دیکه
بۆگێژکردنی شارومه‌ندانی کورد،
ڕژێم ئه‌وه‌ش بڵاو ده‌کاته‌وه فه‌رموو
ئه‌وه‌کورده‌کان خه‌تای خۆیانه وهیچیان
پێناکرێ!
دیاره کۆماری
ئیسلامی خۆشی
زۆرزیره‌کانه هه‌م له‌شێوه‌ی کۆن وهه‌م
له‌شێوه‌ی تازه که‌لک وه‌رده‌گرێ و شۆرشی کورد
سه‌رکوت ده‌کا و حه‌ولده‌دا بۆ
ژێنوسیدی ئێمه.
پ: ئه‌وه‌ی که هه‌رحیزبه‌خۆی داوای ئازادی
به‌ندییه‌سیاسییه‌کان ده‌کا
مانایه‌کی دیکه‌شی هه‌یه: سبه‌ینێ کاتێک هاتنه‌وه
ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌وان
خۆیان
ئازادی زیندانی سیاسی ناسه‌لمێنن وته‌نیا ئه‌ندام
و لایه‌نگری خۆیان مافی
ده‌ربڕینی بیروڕا وئازدی سیاسی‌یان ده‌بێ،
ئه‌ندامه‌کانی حیزبه‌کانی دیکه وه‌ک
نه‌یارچاویان لێد‌ه‌کرێ وزیندانی ده‌کرێن! هه‌ر
عاشیره‌ته‌ی چه‌کداری خۆی ده‌بێ
وله‌گه‌ل ئه‌وانی دیکه ناسازێ.
له خوارووی کوردستان ڕووداوی وامان دیتووه: دوای
لاوازبوونی سه‌دام و سازبوونی پاڕله‌مانی
کوردستان، پارتی ویه‌کیه‌تی ماوه‌ی چه‌ند
ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌شه‌ڕهاتن.
ت: چیرۆکی حیزبه‌بێده‌نگ‌کراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
وه‌ک چیرۆکی به‌رگی
تازه‌ی قه‌یسه‌رده‌چێ که هانس کریستییه‌ن ئاندرسن
نووسیویه وله‌وێدا باسی پادشایه‌ک
ده‌کا که زۆر عاشقی به‌رگی تازه‌یه
وفریوی دوو ساخته‌چی ده‌خوا که دێن و
فریوی
ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئێمه‌به‌رگێکت بۆ دروست ده‌که‌ین
که ته‌نیا خۆت ده‌یبینی! به‌ڵام
ئه‌وان پاره‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرن وهیچیش دروست
ناکه‌ن!
دوای ماوه‌یه‌ک
ڕۆژێک
ده‌چنه لای پادشا وده‌ڵێن به‌رگه‌که‌ت حازره
وپادشای ڕووت‌ده‌که‌نه‌وه و ده‌ینێرنه
ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵک. له‌پێشدا خه‌ڵک
چه‌پڵه بۆ پادشا لێده‌ده‌ن تا ئه‌وه‌ی
منداڵێک له‌پڕرا دێته پێش وده‌ڵێ خۆ قه‌یسر
ڕووتوقوته!
ج: به‌سه‌رهاتی ئیحسان فه‌تاحیان وه‌ک به‌سه‌رهاتی
هه‌ملێت، قاره‌مانی
تراژیدیاکه‌ی شکسپییه‌ر، ده‌چێ که ته‌نیا به‌دژی
زوڵم هه‌ستاو کوژرا. ئه‌گه‌ر
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات یه‌کگرتوو بان و
وه‌ک
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵکی کورد تێکۆشانیان هه‌بایه وبیروڕای ناوخۆ و
عاله‌میان بۆلای پشتیوانی له‌کورد
ئاماده‌کردبا کۆماری ئیسلامی قه‌ت واهار
نه‌ده‌بوو: تائێستا هه‌ر له خوارووی
کوردستان (عێراق) ده‌یان ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوشتووه.
چ: گرفتێکی دیکه‌ی کوردی
ڕۆژهه‌ڵات، پژاکه که بووه‌ته‌تاقه‌حیزب و هیچ
پرۆگرامێکی بۆ یه‌کگرتووکردنی ڕێکخراوه‌کانی
رۆژهه‌ڵات
وخوارووی کوردستان
نییه
وگه‌یشتن به سیاسه‌تێکی یه‌کگرتووی دیموکراتانه‌ی
بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات، چه‌توونتر
کردووه.
ح:
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
وده‌ره‌وه‌ی وڵات و خوارووی کوردستان، دوای
ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحییان جوڵانه‌وه‌یه‌کی تازه
ده‌ستی پێکردووه که دیموکراتانه
وجه‌ماوه‌رییه وده‌بێ له‌باری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی
وکولتوری و ئابوری به‌هێزتربکرێ.
یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌لات ئه‌وه‌یه که ڕێبازێکی
سیاسی تازه‌بدۆزێته‌وه بۆ یه‌کگرتووکردنی
حیزبه‌کان، ڕێبازێک که ڕه‌وتی گۆڕان له
خوارووی کوردستان (عێراق) هه‌ڵیبژارد و سه‌رکه‌وت
و ئێمه‌ش ده‌توانین
بیکه‌ین.
خ: هێندێک له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌لات
پاره‌له‌یه‌کێتی وپارتی وه‌رناگرن،
بۆوێنه پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان. ئێمه ده‌بێ
یهکیهک و ده‌سته‌ده‌سته له‌گه‌ڵ
پاڕله‌مانی کوردستان
و"نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان"
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
و نوێنه‌رانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆران وحیزبه‌کانی دیکه‌ی
پارله‌مان پێوه‌ندی
بگرین وباسی ئه‌وه‌بکه‌ین که حیزبه‌کوردییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات توشی
گه‌نده‌ڵی بوون
وبۆ چاره‌کردنی ئه‌وگرفته له خوارووی کوردستان ده‌بێ
قانونی بکرێن.
ئه‌وحیزبانه
له ئوروپا وئه‌مریکاش ده‌بێ ببنه‌قانونی
(بڕوانه سه‌رچاوه‌کان
ژماره 14
، 15 و 16).
4-2
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ، دووه‌م وسێیه‌م له
2009.11.14 ، 2009.11.15
و
2009.11.18دابڵاوبوونه‌وه.
باسه‌کان سه‌ره‌تایین.
له‌و
وتاره‌دا جاری وایه له‌جیات
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(ئێران)
کورته‌یه‌کم به‌کارهێناوه: ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
یان جاری وایه هه‌ر ڕۆژهه‌ڵات.
3-4-
دوو ناساندن
ئه‌لف:
له ئنگلیزیدا ئۆپۆزیسیون
(The opposition)
ئه‌و حیزبه
سیاسییه سه‌ره‌کییه
له پاڕله‌مانی وڵاتێک‌دا که به‌شێک له ده‌وڵه‌ت
نییه
(Longman Dictionary of Conteporary English,
1995).
لێره‌دا مه‌به‌ستی من له ئۆپۆزیسیۆن
ئه‌و ده‌سته و تاقه‌که‌سانه‌ن که به‌شێک له
حیزبه‌کوردییه‌کان نین وپرۆگرامێکی
جیاوازله‌حیزبه‌کانیان هه‌یه. ئه‌وبه‌شه له
ئه‌ندامانی حیزبه‌کانیش که بیروڕایان
له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌کان نایه‌ته‌وه، وه‌ک
ئۆپۆزیسیۆنی ناوحیزبه‌کان
چاولێده‌که‌م. نمونه:
دوای ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان له‌لایه‌ن کۆماری
ئیسلامی
ئئڕانه‌وه،
تاقه‌که‌سه‌کان و هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی
حیزبه‌سیاسییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) تێکۆشانی خۆیان
زیاترکرد. بۆوێنه "به‌ره‌ی جه‌ماوه‌یی
کوردستان" سازکرا که یه‌که‌م خۆپیشاندانی خۆی
له‌شاری سلێمانی وه‌ڕێخست (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان ژماره 9).
ب: هه‌روه‌ک ئاگادارین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ
دیموکراتانه‌کردنی سیستێمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
له خوارووی کوردستان (عێراق) که
ئه‌مساڵ بۆیه‌کم جار له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
پاڕڵه‌مانی کوردستان به‌شداری کرد و بوو
به‌خاوه‌نی 25 کورسی. بۆدیتنی پڕۆگرامه‌که‌یان
(بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 10
،په‌یامی سبه‌ی).
4-4-
دوو ڕێبازی سیاسی سه‌ره‌کی له‌خه‌بات بۆئازادی
گیراوه‌کان
کامه‌ن؟
ئه‌لف:
دوای ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحییان وئاشکرا بوونی
پیلانی ئیعدامی
ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ی زیندانییه‌کان به‌ده‌ست
کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه،
زیاتر
ڕوون‌بووه‌وه
که له‌نێوکورده‌کان دوو ڕێبازی سه‌ره‌کی بۆ
خه‌بات بۆ ئازادی
زیندانییه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه: یه‌که‌م
ڕێبازی دیموکراتانه که ڕێبازی
خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه و دووه‌م
ڕێبازی کۆنه‌په‌رستانه و پس‌پس و خۆلادان له
یه‌کیه‌تی دیموکراتانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆوێنه
ڕێبازی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات.
ب: لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌بکه‌م که جیاوازی
هه‌یه له نێوان
به‌پارێز
(conservative)،
عه‌ره‌بی-فارسی-کوردی:موحافزه‌کار و
کۆنه‌په‌رست
(reactionary)
، عه‌ره‌بی- فارسی- کوردی:مورته‌جیع، ڕجعی.
به‌پارێزه‌کان
له‌ناعیلاجی وبه‌شێوه‌یه‌کی کاتی، جارجار هێندێك
ماف قبوڵ ده‌که‌ن به‌ڵام
کۆنه‌په‌رسته‌کان هیج مافێک قبوڵ ناکه‌ن. دیاره
کێووشاخ به‌پارێز و
کۆنه‌په‌رسته‌کان له‌یه‌کتر جیاناکاته‌وه و جارجار
له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدره‌ندا،
سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه، گه‌رچی کاتیش بێ، زیندوو
ده‌بێته‌وه. چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی
نوێ زۆر ئاڵۆزه و کێشه‌ی چین وتوێژه‌کان
خواروژووری زۆره. بۆوێنه ئێران
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێیه به‌ڵام سه‌باره‌ت
به‌نه‌ته‌وه‌کان سیاسه‌تێکی کۆنه‌په‌رستانه
وشۆڤه‌نیستانه‌ی فارسی هه‌یه
و به کورد ونه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی ئێران
د‌ه‌ڵێ‌قه‌وم! نمونه‌یه‌کی دیکه
حیزبه‌کوردییه‌کانن، حیزبایه‌تی خۆی به‌رهه‌می
کۆمه‌ڵگه‌ی نوێی کوردستانه، به‌ڵام زۆر جار
حیزبه‌کان سیاسه‌تی
کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌یه. نمونه‌یه‌ک حیزبی
دیموکراته که هه‌ردووک باڵی بوونه
ئیسلامی. من له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وساڵی
کۆماری ئیسلامی ئاماژه‌یه‌کم
به‌وئاڵوگۆره‌کردووه. بۆ باسێکی تێروته‌سه‌ل
بڕوانه وتاره‌که‌ی کاک ئه‌یوب
ئه‌یوبزاده له هه‌ڵوێستدا:"كه‌ڵکه‌ڵه‌ی 2ی
خوردادی، له دروشمی دامه‌زرانی کۆماری
کوردستانه‌وه بۆخۆدیتنه‌وه له به‌ره‌ی
ئیسلاحته‌له‌بانی حکومه‌تی دا (روانه
سه‌ڕچاوه‌کان ژماره 13)."
4-5
تایبه‌تییه‌کانی
ڕێبازی دیموکراتانه کامه‌یه؟
ئه‌لف:
خه‌بات بۆ ئازادی به‌ندییه‌سیاسییه‌کان خه‌باتێکی
دیموکراتانه‌یه، ڕێبازێکی کوردستانی
وجه‌ماوه‌رییه. نمونه‌یه‌ک له‌وشێوه‌خه‌باته
سازکردنی "به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ریی کوردستان"-ه که
دوای ئیعدامی ئحسان فه‌تاحیان له
شاری سلێمانی سازبوو ویه‌که‌م خۆپیشاندانی خۆی
له‌وشاره له ڕۆژی 16-11-2009
وه‌ڕێخست. یه‌کێک له پێکهێنه‌رانی ئه‌وڕێکخراوه
ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ئیزه‌دییه که
کوتویه ڕێخراوه‌که‌یان دووره له ده‌ست‌تێوه‌ردانی
حیزبه‌کان (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان
ژماره 9).
ب:
خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کان ده‌بێ
بکرێته ئه‌رکێکی
یه‌کرتووی حیزبه‌سیاسییه‌کوردییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش. دیاره حیزبه‌کان خۆیان
ئه‌وکاره‌ناکه‌ن و ده‌بێ تاقه‌که‌سه‌کان خۆمان
پڕۆژه‌مان هه‌بێ بۆ
هه‌ڵسوڕاوکردنیان. زۆربه‌ی تاقه‌که‌سه‌کان و
هێندێک ده‌سته‌ی سیاسی داوای یه‌کگرتنی
حیزبه‌کان ده‌که‌ن بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ ڕزگاری
زیندانییه‌سیاسییه‌کان. به‌ڵام
ئه‌و تاقه‌که‌سانه خۆیان پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ
یه‌کگرتووکردنی ئه‌و حیزبانه نییه. من
پێم‌وایه قسه‌وباس ولیکۆڵینه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر
ئه‌و بابه‌ته وهڕێخهین.
خه‌بات
بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کان وه‌ک به‌شێک له
خه‌بات بۆ دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتانه له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) ده‌بێ
چاولێکه‌ین.
4-6-
بۆچی حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات سیاسه‌تی
یه‌کگرتووییان نییه و
چۆن به سیاسه‌تێکی واده‌گه‌ن؟
حیزبه‌کوردییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات یهکیهک و دوودوو به‌یانیان بۆ
مه‌حکومکردنی ئیعدامی
ئیحسان فه‌تاحیان بڵاوکردووه‌ته‌وه (بڕوانه
سه‌ڕچاوه‌کان)
.
له‌یه‌کێک له‌به‌یانه‌کاندا ناوی
زیاتر
له دوو ڕێکخراوه‌ی تێدایه.
من
تا ئێستا به‌یانی مه‌حکومکردنی ئه‌و ئیعدامه‌م له
لایه‌ن پژاکه‌وه
نه‌دیتووه، له ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا نه‌بوو (بڕوانه
سه‌رچاوه‌کان ژماره 11 )، له
ڕۆژهه‌ڵات و ڕێنێسانسیشدا نه‌م‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌وشێوه‌کاره،
ده‌گه‌یێنێ که حیزبه‌کان هێزیکی یه‌کگرتوو نین و
به‌رنامه‌یه‌کیان نییه بۆ پشتیوانی له
زیندانییه‌کان وه‌ک هێزێکی سیاسی
نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتانه. که‌موکوڕی دووه‌می
ئه‌وحیزبانه ئه‌وه‌یه که ته‌نیا دڵیان
خۆش ده‌که‌ن به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یان و حه‌ولی
سیاسی ناده‌ن که پرسه‌که له ناو
جه‌ماوه‌ر و پاڕله‌مانه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا
وله ڕێکخراوه‌کانی عاله‌میدا
باس‌بکرێ و کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم
وپاشه‌کشه‌ی پێ‌بکرێ.
بۆچی وه‌زعه‌که ئاوایه؟ بۆ تێگه‌یشتن له‌وپرسه
قسه‌وباس
ولێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر پێویسته. من پێم‌وایه
هۆیه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌و وه‌زعه‌ناخۆشه
ئه‌وه‌یه که یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌و حیزبانه‌یان
کڕیوه و وه‌ک
گۆپاڵی خۆیان
که‌لکیان لێ وه‌رده‌گرن. یارمه‌تی ماڵی ئه‌و
دووحیزبه به نهێنی ده‌کرێ و به‌بێ
ئاگاداری پاڕله‌مانی کوردستان. یارمه‌تییه‌که
ده‌درێ به‌سه‌رۆکی ئه‌وحیزبانه و
ئه‌وانیش تاقمێک کۆده‌که‌نه‌وه بۆ پشتیوانی خۆیان
وپێش هه‌مووئاڵوگۆڕ و
جیاوازبیرییه‌ک ده‌گرن.
سه‌رۆکی حیزبه‌کان سیاسه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌ودووحیزبه‌نایانه‌وێ که
حیزبه‌کوردیییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
هه‌ڵسوڕاو بن و حه‌ول بده‌ن بۆ دابین کردنی
مافه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌ودووحیزبه خۆشیان سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی
ده‌به‌نه‌پێش که کوردی وه‌ک نه‌ته‌وه
قبوڵ نییه و بێده‌نگی ده‌کا. لێره‌دا ده‌بێنین که
کوردی ڕۆژهه‌لات قوربانی دوو
سیاسه‌تی به‌پارێزانه وکۆنه‌په‌رستانه کراوه.
ده‌وله‌تی هه‌رێم به‌پێی قانونی
ناونه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتانه ده‌بێ سیاسه‌تێکی
دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ جیرانه‌کانی
(ئێران
و تورکیه و...) هه‌بێ
به‌ڵام ئه‌وسیاسه‌ته نابێ مانای قبوڵ‌کردنی
له‌ژێرپێنانی مافه‌دیموکراتانه‌کان بێت.
یه‌کیه‌تی وپارتی بوونه هۆی گه‌نده‌ڵی
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌لات و
ئه‌وانیان بێده‌نگ‌کردووه. ڕیگه‌ی چاره‌ش ئه‌وه‌یه
که ئه‌وحیزبانه‌قانونی بکرێن و
پاڕله‌مانی کوردستان یارمه‌تی وان بدا. هه‌روها
ده‌بێ لێپرسینه‌وه هه‌بێ که
ئه‌وپاره چۆن خه‌رج ده‌کرێ. ئێستا حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات به‌نهێنی پاره‌وه‌رده‌گرن
و به‌نهێنیش دابه‌شی ده‌که‌ن و هێج
لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نییه که
چ له‌وپارانه
ده‌که‌ن.
چۆن حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ربه‌خۆکه‌ینه‌وه؟
ئێمه ده‌بێ له
هێزه‌دیموکراته‌کانی خوارووی کوردستان (عێراق)
فێربین. ئه‌وان
بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانیان سازکرد و جه‌ماوه‌ر پشتیوانی لێکردن و
به‌هێز بوون و له‌هه‌لبژاردنی
پارله‌مانی کوردستان بوون به‌خاوه‌نی 25 کورسی.
ئێمه‌کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌بێ قسه‌وباس وهڕێخهین و بزووتنه‌وه‌یه‌کی
وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سازکه‌ین.
پارتی ویه‌کیه‌تی به‌ته‌واوی هێزی خۆیان ویستیان
پێش گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بگرن و نه‌یان‌توانی، ئه‌ودوحیزبه ناتوانن پێش
ئێمه‌ش بگرن.
4-7-
بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ له ڕۆژهه‌لات بۆ خه‌باتی
سیاسی ،
کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری
وئابوری جه‌ماوه‌ری
خه‌ریکه له‌دایک
ده‌بێ!
ئه‌لف: پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هاوینی ئه‌وساڵ بۆ
دیاری کردنی
نوێنه‌ره‌کانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران، له
وتارێکدا ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که
تۆفانێکی گه‌وره‌به‌رێوه‌یه وحیزبی دیموکرات نابێ
ببێته حیزبێکی ئیسلامی. هه‌موومان
دیتمان که ئه‌وتۆفانه‌هات و شاره‌کانی ئێرانی
پڕکرد له گوڵزاری شۆرش. هه‌روه‌ها
زۆرمان چاوه‌ڕی بووین که ئه‌وتۆفانه له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش په‌یدا بێ. دوای
ئیعدامی کاک
ئیحسان
فه‌تاحیان ئه‌وتۆفانه جه‌ماوه‌ری کوردی له ژووره‌و
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له‌باوه‌ش گرت. له‌زه‌مانی شاش دوای مه‌رگی
کاک عه‌زیز یۆسفی و له ڕێوڕه‌سمی
ناشتنی ئه‌ودا تۆفانی شۆرشی جه‌ماوه‌ری
له‌مه‌هاباد وشاره‌کانی دیکه‌ی
ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی
پێ‌کرد.
ب: تایبه‌تی ئه‌وشۆرشه، شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی
جه‌ماوه‌ری
وئاشتی‌خوازانه‌ی شارومه‌ندانی ئێران و
ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه. ئه‌وشۆرشه تازه
هه‌موومان ده‌بووژێنێته‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوڕاوانه
به‌هێزی که‌ین له هه‌موو
گۆڕه‌پانه‌کاندا: گۆڕه‌پانی سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی،
کولتوری و ئابوری‌دا.
پ: ته‌نانه‌ت هێزه‌به‌پارێز ،
لیبڕاڵ
وڕادیکاڵه‌کانیش ده‌توانن زیندوو
ببنه‌وه. ته‌نیا مه‌رجی ئێمه ئه‌وه‌د‌ه‌بێ که
جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت قبوڵ که‌ن
وسه‌ربه‌خۆیی دادگه‌کان
وئه‌وه‌ی که له‌شکر مافی خۆ‌تێوه‌ردان له
کاروباری
ناوخۆی ئێران
وکوردستانی نه‌بێ
و له‌ژێر چاوه‌دێری پارله‌مانێکدا بن که سێکولاره
و دوای
هه‌ڵبژاردنی ئازاد دامه‌زراوه. له‌ئێرانێکدا که
مافی نه‌ته‌وه‌کان
و
جیابوونه‌وه‌ی وان سه‌لماوه. ئه‌وخاڵانه ده‌بێ
ببن به‌به‌شێک له خاڵه‌کانی قانونی
بنه‌ره‌تی.
ت: پێم‌وایه ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ربه‌خۆ ودیموکرات
وسێکولاری کورد له
کۆماری
ئیسلامیشدا ده‌بێ سیاسه‌تێکی وایان هه‌بێ. نمونه‌یه‌ک: ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وه‌به‌ر نوینه‌ره‌کورده‌کان
ونوێنه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی
دیکه‌ی ئێران له
مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی‌دا، داوایان کرد که
ده‌سته‌یه‌ک خوێندکار
که له کۆبوونه‌وه‌ی
هێمنانه بۆ ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
بۆ ئیعدامی ئیحسان
فه‌تاحیان به‌شداریان کردبوو وگیرابوون،
ئازادبکرێن (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان ژماره
17).
دیاره
یه‌کێک له کاره‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی کورد
ده‌بێ ئه‌وه‌بێ
که دیالۆگ
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر‌ه‌کورده‌کان و نوێنه‌ره‌کانی
دیکه وه‌ڕی خا بۆ ئه‌وه‌ی
بۆهه‌مووکه‌س له
ئێران وڕۆژهه‌ڵات ڕوون
بێته‌وه تا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه به‌ڕه‌سمی
نه‌ناسرێ و سزای ئیعدام
هه‌ڵنه‌گیرێ و ئازادی بیروڕا دابین نه‌کرێ و...
کۆماری
ئیسلامی ده‌ست له کوشتن وگرتنی جیاوازبیران هه‌ڵناگرێ.
ج: له ئێران وکوردستانی داهاتوودا دین ده‌بێته
ئه‌رکی تاقه‌که‌سه‌کان و
ئازادی دین و بێدینی ده‌بێ له قانونی بنه‌ڕه‌تیدا.
بۆیه حیزبی دیموکرات یان
حیزبه‌کانی دیکه ده توانن ببن به‌دیندار
به‌ڵام ده‌بێ دینداری
وان شه‌خسی
بێ وبۆیان نییه که دین بکه‌نه قانونی کۆمه‌ڵگه.
چ:
ده‌بێ
بۆ سازکردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
وپرۆگرامێک بۆکاروباره‌که‌ی قسه‌وباسێکی زۆر
وهڕێخهین و لێره‌دا وه‌ک
پێشنیار ته‌نیا
ئاماژه‌ده‌که‌م به چه‌ند خاڵ:
1.
حیزبه‌کوردییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌بێ له
خوارووی کوردستان
(عێراق)
و ئوروپا‌و ئه‌مریکا
قانونی بکرێن.
2.
یارمه‌تی ماڵی
بۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌لات
له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی
کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی دنیا ، ده‌بێ به‌ئاشکرا
وبه‌بێ دانانی هه‌لومه‌رج
وه‌رگیرێ.
3.
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا بسه‌لمێ
4.
سیاسه‌تی
حیزبه‌کوردییه‌کان
ده‌بێ به‌ڕه‌سمی ناساندنی کورد بێ وه‌ک
نه‌ته‌وه
له قانونی ئه‌ساسی ئێران و
هه‌روه‌ها مافی جودابوونه به‌ڕه‌سمی
بناسرێ.
5.
زمانی کوردی ببێته زمانی ڕه‌سمی یه‌که‌م
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌په‌نای زمانی کوردی، زمانی فارسی بۆ پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی
ئێران ببێته‌ڕه‌سمی.
6.
ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی کورد سازکرێ له ڕۆژهه‌لات که
له‌شکر و
پاڕله‌مانی خۆی هه‌بێ.
7.
حیزبه‌کوردییه‌کان خاڵی رووخاندنی ڕژێمی کۆماری
ئیسلامی به‌شه‌ڕ له
به‌رنامه‌ی خۆیان وه‌لانێن وپڕۆژه‌ی که‌لک
وه‌رگرتن له شۆرشی هێمنانه‌ی جه‌ماوه‌ری
بۆ گه‌یشتن به
مافه‌کان بسه‌لمێنن.
8.
ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کان
9.
لابردنی سزای ئیعدام
10.
هه‌ڵگرتنی لێدان و کوشتنی ژنان
4-8-
سه‌رچاوه‌کان
(1)
به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی
دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ئێعدامی ئێحسان فه‌تتاحیان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/11/3000-2.phtml
(2)
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی مه‌حكوم كردنی
ئیعدامی ئیحسان
فه‌تاحییان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/12/3006.phtml
(3)
به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی راگه‌یاندنی پاک به بۆنه‌ی
ئیعدامی ئیحسان
فه‌تاحیان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/12/3009.phtml
(4)
به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه‌كانی
كوردستان سه‌باره‌ت به
ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/12/3011.phtml
(5)
سازمانى خةبات ى كوردستان ئێران ئیعدامی ئیحسان
فه‌تاحیان مه‌حکوم
ده‌کا
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/12/3010.phtml
(6)
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به ئیعدامی
هاوڕێ ئیحسان فه‌تاحیان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/11/2999.phtml
(
به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازان
سه‌باره‌ت به
ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/12/3012.phtm
(8
له سێداره‌دانی ئێحسان تاوانێكی تری حكوومه‌تی
ئیسلامی (ره‌وتی
سۆسیالیستی كۆمه‌ڵه (فراكسیۆن)
http://www.bojanawa.com/axbar%2009/ehsan/rew.htm
(9) "به‌ره‌ی
جه‌ماوه‌ری" و ئه‌زموونێکی نوێ
http://www.renesans.info/index/print.php?id=407
(10)
په‌یامی
سبه‌ی:
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
(11)
مڵپه‌ڕی پژاک
http://www.pjak.org/kurdi/hewal.php?skip=15
(12)به‌رگی
تازه‌ی قه‌یسه‌ر
http://www.youtube.com/watch?v=aGDr69VOv6
(13)
كه‌ڵکه‌ڵه‌ی 2ی خوردادی له دروشمی دامه‌زرانی
کۆماری کوردستانه‌وه بۆخۆدیتنه‌وه
له به‌ره‌ی ئیسلاحته‌له‌بانی حکومه‌تی دا، ئه‌یوب
ئه‌یوبزاده،
http://www.helwist.com/2%20Geshti/Kesekan/Eyub%20Eyubzade/11%20%208%20%2009%20%20Helbjardn.htm
(14)
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان:
http://www.psk2006.org
(15)
نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
http://www.krg.org/articles/detail.asp?rnr=236&lngnr=13&smap=04080000&anr=18409
(16)
پارله‌مانی کوردستان:
http://www.kurdistan-parliament.org
(17)
نوێنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی
مه‌جلیس سه‌باره‌ت به ئازاری
خویندکاران ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن
:
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/20/3053-2.phtm
|