|
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
حیکایه‌تی
هه‌وره ڕه‌شه‌کان
2009.02.26
به‌شی دووه‌م، کوتی دووه‌م:
چۆن مه‌رزه جه‌وانمه‌رد ئاشنا ده‌بێ
له‌گه‌ڵ كوردایه‌تی؟
2-2-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م
وبه‌شی دووه‌م،كوتی یه‌كه‌م له
2009.02.19
و2009.02.23
دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م
کوته دووپاشکۆی هه‌یه.
2-2-1-
بیری کوردایه‌تی مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
پرسیار:
چۆن ئاشنا بووی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و بیری
کوردایه‌تی؟
وڵام:"
که‌ی بووم به سیاسی؟ به‌راستی من له‌ته‌ک سیاسه‌ت
به
مانای کوردایه‌تی گه‌وره‌بووم. هه‌روه‌ک گووتم
بابم له کۆمار‌دا تێکۆشانی هه‌بوو،
دواییش له گه‌ڕه‌کدا ده‌ستی ڕاستم ماڵه بابی
شه‌هیده‌کانی خانه‌واده‌ی موعینی
بوو، کاک خانه (سه‌عید موعینی) خۆشه‌ویستی
ته‌واوی منداڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک بوو.
ده‌ستی چه‌پم ماڵی شه‌هید عه‌وڵای ئیسحاقی بوو،
که ئه‌ویش مامی خاڵۆژنم بوو.
له‌گه‌ڵ ماڵه مامه‌غه‌نی یه‌ک گه‌ڕه‌ک بووین،
کچه‌کانی مامه‌غه‌نی بلوریان هیچ
منداڵێک هیچی پێنه‌ده‌کووتن، باسی
ئه‌شکه‌نجه‌کردنی مامه‌غه‌نی به‌شێک له
نهێنییه‌کانی نێو خۆمان بوو. هه‌وه‌ها میناخانمی
قازی، هاوسه‌ری سه‌رۆککۆمار، کچی
پووری دایکم بوو. زۆر جار شه‌وانه ده‌سته‌ده‌سته
کوڕ که به کوچه‌داده‌هاتن له
بن ده‌رکه‌ی ماڵه بابی کاک سوله‌یمان
گۆرانی نیشتمانیان ده‌خوێند. من گۆرانی
"شیرن
به‌هاره" و ساڵی تازه‌یه نه‌وڕۆزه‌هاته‌وه"-م بۆ
یه‌که‌م جار له ئه‌و
کوڕانه بیست. ئه‌من له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه
گه‌وره‌بووم.
دوایه
له سه‌رده‌می یانه‌ی زانست(دانیشسه‌را)-دا به
تایبه‌ت
ساڵی دووهه‌م، باسه سیاسییه‌کان له نێو
هاوده‌وره‌کانمدا گه‌رمگوڕتر بوون.
ده‌توانم بڵێم ئه‌وان دوو به‌ش بوون: چریک و
موجاهیدینی خه‌ڵک، که هیچ بۆ من جێگای
سرنج نه‌بوون. به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم
کچه‌کورده‌کان زۆر مه‌یلیان له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌تانه نه‌بوو. ته‌نیا من و کچێکی بۆکانی -
که ئێستا هیچ خه‌به‌رم لێی نییه
-
باسی کوردایه‌تیمان ده‌کرد؛ بیرێک که لێم دوور
نه‌ده‌بووه و، نه‌بووته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌م ساڵانه
دووچیرۆکم نووسیوه
سه‌باره‌ت به‌دوو گیان‌به‌ختکردوو:
چیرۆکی "ئاسمان بۆ ناگری"، به یادی کاک سوله‌یمان
موعینی و چیرۆکی "ساڵی تازه‌یه
نه‌ورۆزه"، به یادی
سه‌ید عومه‌ر که من یه‌که‌م جار ئه‌و سروده‌م له
ئه‌و
بیست".
2-2-2-
پاشکۆکان (دوو کورته‌چیرۆک(
ئه‌م کورته‌چیرۆکانه بۆیه‌که‌م جار له گۆڤاری
گزینگ‌دا بڵاوبوونه‌وه
(ژماره؟،ساڵ، لاپه‌ڕه؟). بۆزانیاری سه‌باره‌ت به
گۆڤاری کاغه‌زی گزینگ
بڕوانه:
http://gzing.org/html/perk.htm
ده‌قی چیرۆکه‌کان هه‌روه‌ک خۆی وبه‌بێ
هیچ‌ئاڵوگۆڕێک بڵاو
ده‌کرێنه‌وه.
پاشکۆی
یه‌که‌م : ساڵی تازه‌یه نه‌وۆز...
من ته‌نیا ئاگاداری ده‌رد و خه‌می خۆم و
هاواڵه‌کانم یان
مناڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک نه‌بووم، ته‌نانه‌ت بگره
ئاگاداری ده‌ردوخه‌می ژنانی کوچه یان
دایکه‌کانیش بووم. چوونکو هه‌رکه خوا ڕۆژی
ده‌کرده‌وه، به کرانه‌وه‌ی ده‌رگای
ماڵه‌کان سفره‌ی دڵی ئێمه مناڵان و دایکه‌کانیش
له کووچه ده‌کراوه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه من هیچ ئاگاداری ده‌رد و په‌ژاره‌ی
پیاوه‌کان یان بڵێم بابه‌کان
نه‌بووم، چونکوو ئه‌وان به‌یانان زوو له خه‌و
هه‌ڵده‌ستان و ده‌چوونه بازاڕ و
ئێواران ده‌هاتنه‌وه و شه‌و زوو لێی ده‌نووستن.
ئه‌وان هه‌رگیز له کووچه
ڕانه‌ده‌وه‌ستان و دانه‌ده‌نیشتن هه‌تاکوو له‌گه‌ڵ
که‌سێک ده‌ردی دڵ بکه‌ن و، من
گوێیان لێهه‌ڵبه‌خه‌م و تێ‌یان بگه‌م. ده‌ردی من و
هاواڵه‌کانم هه‌ر ده‌ردێک بوو،
ئه‌ویش ئه‌مه بوو، هه‌موو ڕۆژێک سه‌ر له به‌یانی
که جیره پووڵی ڕۆژانه‌مان
وه‌رده‌گرت و به‌ره‌و دووکانی کاک عه‌وڵا وه‌ڕێ
ده‌که‌وتین، که ده‌گه‌یشتینه
ئه‌وێ و، چاومان به‌م گشته شته خۆشانه وه‌ک
نۆقڵی ترش و شیرین و بیسکویت و
غووڕابی جۆراجۆر و قاوت و له‌بله‌بی و چه‌قه‌ی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌که‌وت، برینمان
ده‌کولایه‌وه. نه‌وسی زۆر و شتی خۆش و پووڵی که‌م
یه‌کتریان نه‌ده‌گرته‌وه.
له‌تاوان وه‌هامان قڕانه‌که له ده‌ستمان
ده‌گووشی، ده‌ستمان به ئاره‌قه ده‌خوسا
و قڕانه‌که ته‌ڕ ده‌بوو. دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر، کاک عه‌وڵا
به بێ‌وازی چاوی تێده‌بڕین، له کۆتاییدا
بمانویستبا و نه‌مانویستبا، به ناچاری
شتێکمان هه‌ڵده‌بژارد. کاک عه‌وڵا قڕانه
خۆشه‌ویسته خوساوه‌که‌ی نێو ده‌ستمانی
به قێزوبێزوه لێوه‌رده‌گرتین. ئێمه‌ش به دوودڵی
له دووکان ده‌هاتینه ده‌ر، بۆ
ئه‌وه‌یکه که‌مێک له برینی نه‌وسی خۆمان سارێژ
بکه‌ین قه‌رارمان ده‌دا هه‌ر
که‌سه‌ی که‌مێک له‌و شته‌ی کریوێتی به‌شی ئه‌ویتر
بدا. هه‌ربۆیه‌ش به‌یانانه که‌س
له‌گه‌ڵ که‌س ده‌نگی نه‌ده‌گۆڕی و ته‌واوی گه‌ڕه‌ک
له ده‌ست ئێمه له ئاسایش دا
بوو.
من ده‌مزانی خۆشی و ناخۆشی و ئازار و ئاواتی
ژنه‌کان یان دایکه‌کان
له‌شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئێمه نه‌بوو. ئه‌وان
هه‌رکام به ده‌ردێکه‌وه
ده‌یانناڵاند و هیچکامێکیشیان بۆ ئه‌وه‌ی دیکه
کارێکی ئه‌وتۆی له‌ده‌ست نه‌ده‌هات.
باجه ڕووبه‌خاڵ، کاک حه‌مه‌ی مێردی ئیزنی
نه‌ده‌دا بێته کووچه‌ی
و له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی تر دانیشێ و قسان بکا،
هه‌ربۆیه دایم باجه ڕووبه‌خاڵ به
ئاسته‌م که‌لێنی به درگای کووچه‌ی ده‌دا و سه‌ر و
گه‌ردنی له دیوی ده‌ره‌وه و
به‌ژن و باڵاشی له ژووری حه‌وشه دابوو. ئێمه‌ش
مناڵه‌کان ئه‌رکمان
پێئه‌سپاردرابوو هه‌رکه کاک حه‌مه‌مان له
دووره‌وه دیت که ئه‌وه به‌ره‌و ماڵ
دێته‌وه ده‌بوایه خه‌به‌رمان به باجه
ڕووبه‌خاڵ دابایه. ئه‌ویش گوفتوگۆکه‌ی
به نیوه‌چڵی به‌جێده‌هێشت و به ئه‌سپایی
ده‌چووه ژوورێ و ده‌ستیشی به
ئاڵقه‌زوونه‌ی ده‌رگا ده‌گرت نه‌جوڵێته‌وه،
مه‌بادا کاک حه‌مه له ڕووی جوڵانی
ئاڵقه‌زوونه‌که‌وه هه‌ست به‌وه بکا
باجه‌ڕووبه‌خاڵ له ده‌رێ بووه.
مه‌نیجه خاتوون هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ زاوی مه‌ڕی
کچێکی ده‌بوو.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند زستان بوو تامی ترشیاتی نه‌چووبوو
ناوسگی و له‌گه‌ڵ مام ره‌شیدی
مێردی ئه‌ونده‌یان خورما خواردبوو ته‌واوی
ده‌موچاویان ببوو به کۆان، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م خوا گه‌وره‌یه تاقه
نێرینه‌یه‌کی پێی ڕه‌وا
نه‌دیتبوون.
ئامینه شووشه هه‌ر تاکه جارێک ئاواڵکراسه‌که‌ی
شوشتبوو، به‌ڵام
وه‌ها له ئاو چووبوو که تازه بۆی نه‌ده‌بووه و
زۆر به‌داخ بوو که هیچ کچی
نییه، تاکوو بیداتێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه حاجی ژن ڕۆژ هه‌تاکوو ئێواره،
له‌به‌ر ده‌رگای
کوچه پان ده‌بۆوه و چێشته‌کانی یان کاڵ و نه
کووڵیوبوون یان ده‌سووتان، حاجی
سوێندی خواردبوو، ساڵی به هه‌زاری چووبێ ژنی
به‌سه‌ر بهێنێ.
چوون ماڵان ئاوی لووله‌یان بۆ حه‌وشه‌کانیان
کێشابوو، ئێدی
حه‌وجێیان به ئه‌وه نه‌مابوو که خات زبێد
ئاوکێشیان بۆ بکا، ئه‌و خۆی نان بڕاو
ده‌دیت. جا بۆیه تووک و دۆعای ده‌کرد و له خوا
داواکار بوو که ته‌واوی لوله‌کان
له ژێر خاک‌دا بڕزێن.
ماپه‌ره‌خانم هیچ کوتاڵ فرۆشێکی شاری نه‌مابوو
سه‌ری پێدا نه‌گرێ،
به‌ڵام ئه‌تڵه‌سی ڕه‌نگ توێکڵ پیوازی بۆ ده‌رپێ
وه‌گیر نه‌که‌وتبوو که له
کراسه‌که‌ی ده‌هاته‌وه.
ئایشه سوور له‌وه‌ی که کوڕه‌که‌ی هه‌موو شه‌وی
پێنجشه‌مۆیان
نێوه شه‌وێ به مه‌ستی ده‌هاته‌وه ماڵێ، ژیانی
لێ تاڵ ببوو و
ده‌یگووت:
_هه‌رکه
ده‌بێته نێوه‌ڕاستی هه‌فته له ترسی
ئاره‌قخواردنه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌تیوه هه‌موو گیانم وه‌له‌رزین ده‌که‌وێ.
خات حه‌لیم له مێرده‌که‌ی دوڕدۆنگ بوو، زۆری
پێخۆش بوو بزانێ ئه‌و
نێوقه‌د پساوه دیسان خه‌ریکی چییه و چی له بن
سه‌ری دایه‌و چ بێوه‌ژنێکی
دیتۆه‌ته‌وه.
هه‌مزه‌ی کوڕی سه‌یدزاده‌ی دوو ساڵ بوو له
ئیجباری گه‌ڕابوه،
به‌ڵام هیچ داوای ژنی نه‌ده‌کرد. هه‌ر بۆیه ڕۆژ
نه‌بوو سه‌یدزاده له‌گه‌ڵ
هه‌مزه‌ی لێی نه‌بێته دمه‌قاڵه. سه‌یزاده
ده‌ترسا بمرێ و چاوی به کچ و کوڕی
هه‌مزه نه‌که‌وێ. هه‌مزه بۆ ده‌رباز بوون له
شه‌ڕوکێشه‌ی دایکی گووتبووی؛ بڕۆ
هه‌رکه‌سێکم بۆ دێنی بۆ بێنه!
نێوان مانگی ڕه‌شه‌مه بوو، سه‌یدزاده به ئاوات
گه‌یشت و ژنی له
هه‌مزه ماره‌کرد. شایی
و هه‌ڵپه‌رکی بۆ سه‌روبنی گه‌ره‌ک سازبوو. ڕۆژی
بووک هێنان
سه‌ره‌سه‌ری به‌هار بوو، تۆزه سه‌رمایه‌کی خۆش
وڵاتی داگرتبوو. به گه‌ڕه‌ک
هه‌ڵپه‌ڕکێ له گاوانیدا هه‌ستت به گه‌رم
بوونه‌وه ده‌کرد. سه‌یزاده به چاوی
به‌گریان و دمی به پێکه‌نینه‌وه به‌ره‌وپیلی
بووکێ چوو، له شادی و خۆشێکی
گه‌شتیدا بووک گه‌یشته جێ. به دوای ماندوو بوون
له هه‌ڵپه‌رکی و نان و چێشت
خواردن، شایه‌ره‌کان به خۆیان و ته‌پڵ و ده‌فه و
تووزه‌له‌وه، هاتن و له
نێوه‌راستی ژوورێ له دیوی پیاوان دانیشتن و
ده‌ستیان کرد به گووتنی گۆرانی و
قه‌تاران. ژن و منداڵیش له دیوه بچووکه‌که و
خه‌ڵوه‌تی و پێشخانه‌دا له په‌نای
یه‌ک خزابوون و گویان هه‌لخستبوو. له نێو
پیاوه‌کاندا ته‌نیا پیاوێکی جحێڵی
تێدابوو که جلوبه‌رگی کوردی به ته‌واوی له‌به‌ر
دا بوو و له شۆخ و شه‌نگی ئه‌وی
ڕا هه‌ستت به جوانی که‌واوپانتۆڵ ده‌کرد.
که‌واوپانتۆڵه‌که‌ی ڕه‌شی قه‌یته‌رانی
بوو، کراسێکی سپی به سورانی شۆڕه‌وه له‌به‌ر
دابوو و دوگمه‌ی به‌رۆکی ئاوه‌ڵا
بوو. پشتێندێکی که‌سکی چیمه‌نی کوردستانی له پشتی
به‌ستبوو، پێچی ڕیشۆداری به
قیتی له‌سه‌رنابوو. زۆر ئازا و گورجوگۆڵ دیاری
ده‌کرد. له نێو پیاوه‌کاندا ته‌نیا
ئه‌و بوو به ڕێکی و ته‌واوی به‌رگی کوردی له‌به‌ر
دابوو. سه‌ری داخستبوو و گۆێی
له گۆرانییه‌کان هه‌ڵخستبوو. شایه‌ره‌کان که له
گورانی گووتن بوونه‌وه،
ده‌تمه‌نێکی سووری شه‌قی ده‌رهێنا و داوای لێکردن،
ئاهه‌نگی "ساڵی تازه‌یه
نه‌ورۆزه"ی بۆ لێده‌ن. به گووتنی ناوی ئه‌م
ئاهه‌نگه، شایه‌ره‌کان نوتقیان
به‌سترا و ته‌ماشای یه‌کتریان کرد. سرته‌سرت له
نێو خه‌ڵکدا په‌یدا بوو. هی وابوو
له‌وه‌ی په‌نا ده‌ستی ده‌پرسی
:
_ئه‌وه
کێیه؟
_چۆن
ده‌وێرێ داوای شتی ئاوا بکا؟
_ئه‌وه
سه‌ید عومبه‌ره.
_زۆر
کورده، سووتاوه بۆ کورد و کوردستان.
_نه‌خوێنده‌وارێکی
ئاگایه.
_کاسپکارێکی
دڵ ده‌وڵه‌مه‌نده.
_کوڕی
سه‌یزاده‌یه، به سه‌غیری گه‌وره‌ی کردووه.
_له
هیچ ناترسێ...
وادیار بوو شایه‌ره‌کان ده‌یانناسی و ده‌یانزانی
له‌وه زیاتر
ناتوانن چاوه‌ڕوانی ڕاگرن، ئینجا به ئیشاره به
یه‌کتر ده‌ستیان پێ‌کرد به لێدانی
ئاهه‌نگی "نه‌ورۆز". دۆخی شایه‌که به ته‌واوی
گۆڕا. که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌تی
وه‌ڵاتی داگرت خه‌ڵک به ورد و درشته‌وه بێده‌نگ
بوون. هه‌موو بوون به گۆی و
هه‌ست، زۆری به ئه‌سرینێ چاویان دڵی به کوڵ و
زوخاوداریان ئاوپڕژێن ده‌کرد و
ده‌گه‌شانه‌وه... دانه دانه‌ی وشه‌کان جێیان له
دڵ و مێشکیان
ده‌کرده‌وه.
جێژنی کۆنی کورد
گوڵی هیوا
خوێنی لاوه‌کان
ئاسۆی بڵیند
مژده‌ی به‌یانی
سینگی کچان
گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار...
سه‌یه‌د عومه‌ر هه‌ستا سه‌رپێ و داوای لێبوردوویی
له
سه‌یدزاده و خه‌ڵک کرد و له‌گه‌ڵ دوو هاورێی
شایه‌یان به‌جێهێشت. هێشتێ
نه‌گه‌یشتبوونه خه‌یابان، دوو ماشێنی سپی که
هه‌رکام شۆفیر و دووکه‌سی تێدا بوو،
له به‌رده‌میان ڕاوه‌ستان و بێ پرس و جواب پیلی
سه‌یدیان گرت و له یه‌کێک له
ماشێنه‌کانیان هاویشت...
چه‌ند ڕۆژ دوایی سه‌ید عومه‌رم له بازار دیته‌وه
خه‌ریکی کاسپی
بوو، زوو به که‌وا و پانتۆڵه ڕه‌شه‌که‌ی و
سه‌روپێچ و پشتێنده که‌سکه چیمه‌نه
کوردستانیه‌که‌ی ناسیمه‌وه. ڕوخساری شین ببووه،
چاوه‌کانی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو،
هه‌روه‌ک سۆفێکی شه‌و هه‌تاکوو به‌یان خه‌ریکی
نوێژ و تاعه‌ت بووبێ.
دوای چه‌ند ساڵان خه‌به‌ر هات که سه‌ید عومه‌ر
گوڵی نه‌وبه‌هاری
ئه‌مساڵی کوردستانی ئاڵ کردووه و چووته نێو دڵی
میلله‌ته‌وه.
پاشکۆی دووه‌م: ئاسمان بۆ ناگری
هه‌ر چه‌ند بانگی شه‌وانێکی زوو بوو، به‌ڵام کوچه
زۆر کپ و
بێده‌نگ بوو. هیچ منداڵێک له کووچه نه‌مابوو،
بابیان زوو هاتبۆوه
ماڵێ.
_بۆ
ئاوا زوویان دووکان داخستووه؟
_خۆ
به‌یانی جێژن نییه!
دایکم له‌گه‌ڵ ژنه جیرانان له حه‌سارێ لێک
کۆببوونه‌وه، زۆر به
ئاسپایی پێکه‌وه ده‌دوان. هه‌ر سرتووخورتیان بوو.
هه‌وا سارد نه‌بوو، به‌ڵام
ته‌واویان ته‌زوویان به پشتی داده‌هات، خۆیان
وێکهێنابوو و ده‌ستیان له‌به‌ر
پشتێندیان نابوو و ده‌تگووت ده‌یانهه‌وێ خۆیان
گه‌رم که‌نه‌وه. په‌یتاپه‌یتا،
خۆیان کوێر و لاڵ ده‌کرد و تووک و دۆعایان له
سبه‌بکار ده‌کرد.
حاجی ژن له ژنه سه‌رسپێکانی گه‌ره‌ک بوو. دایم
تازه‌ترین،
زۆرترین و گه‌رمترین هه‌واڵی لا بوو. حاجی ژن
هه‌ڵیدایه و گووتی:
_کچێ
ده‌ڵێن ئه‌وه چه‌ند ڕۆژه قه‌وماوه، گۆیا ئه‌و
ده‌یووسانه
له شارۆچکه‌ی خانێ هه‌ڵیانئاوه‌سی بوو، به‌ڵام
پێم وانییه زاتیان بێ و، لێره
کاری ئاوا بکه‌ن.
خه‌یجه خاتوونیش له دنیا بێ خه‌به‌ر نه‌بوو
هاته نێو قسه‌کانی
حاجی ژنه‌وه و گووتی:
_دایکم،
ئه‌وه ده‌ڵێن چی، هۆره له خۆمانه! ده‌نا،
کییه
ده‌توانی زه‌فه‌ریان پێی به‌رێ!
سه‌یزاده نانکه‌ر له‌م وه‌خت و ساعه‌ته‌دا وه‌بیر
ئاگری ته‌ندوورێ
که‌وتبوو؛ _هۆره، هه‌ر بۆ ته‌ندوورێ باشه!
هه‌موو ئاگاداری دۆخه‌که بوون به‌ڵام هه‌روه‌ک
وه‌بیر یه‌کتر
بێنه‌وه چپاندیان:
_داروبه‌رد
ساواک گرتوویه‌تی. ئه‌وه چرای کووچانیشیان
کووژانده‌وه.
دایکم به ئاسپایی ده‌رکه‌ی کووچه‌ی کرده‌وه و
گووتی:
_
په‌کوو له‌م تاریکه سه‌لاته! ماڵوێرانانه،
وڵاتیان له قه‌بری
بابیان تاریک‌تر کردووه!
هه‌موو به یه‌که‌وه بریارییان دا، هه‌تاکوو
له‌وه‌ی ده‌ره‌نگتر
نه‌بووه، بچنه‌وه ماڵێ و، دوای نوێژێ بچن
سه‌رێکیان لێبده‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
ژنه‌کان پێیان گه‌یشته کووچه‌ی، له تاریکاییدا
یه‌کێک به فارسی هاواری
کرد:
_خانم
برو تو، برو تو... (خانم بڕۆوه ژوورێ، بڕۆوه
ژوور...)
حاجی ژن بێ خۆ شڵۆکردن وه‌ڵامی دایه‌وه:
چی بۆرۆ توو، ده‌چینه‌وه ماڵێ، ئیشاڵا ئه‌وه‌شمان
لێ قه‌ده‌خه
ده‌که‌ن!
به بیسملا بیسمیلا گووتن به‌دوای یه‌ک دا ڕوێشتن.
دایکم ده‌رکه‌ی
داخست و هاته‌وه ژوور. چه‌ند ساڵ بوو که بابم
زه‌مینگیر بوو و هاتووچوێ
ده‌ره‌وه‌ی پێنه‌ده‌کرا. هه‌ر باس و خه‌به‌رێک
بووبایه دایکم پێی ڕاده‌گه‌یاند.
زۆر جاریش ئه‌گه‌ر خه‌به‌ری ناخۆش هه‌بایه ده‌نگی
نه‌ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌م
خه‌به‌ره خه‌مێکی وه‌ها جه‌رگبڕ بوو که که‌س
نه‌یده‌توانی بیشارێته‌وه. دایکم
به گریانه‌وه هاته‌وه و ژوور و گووتی:
_جه‌رگم
خرابێ، خه‌به‌ری کاک سوله‌یمانی هاتووه.
بابم ده‌یویست پرسیاران بکا به‌ڵام هیچ ده‌نگێکی
لێ نه‌هات. به
قوونه‌خشکه ڕوێشته به‌ر په‌نجه‌ره و چاوی له
لای ماڵه بابی کاک سوله‌یمان بڕی
و فرمێسکه‌کانی هاتنه خوار. دایکم له‌وه‌یکه
ئه‌و هه‌واڵه‌ی دابوو به بابم زۆر
په‌شیمان بوو. ده‌ستی به دڵخۆشیدانه‌وه‌ی بابم
کرد:
_پیاوه‌که
مه‌گری ده‌ڵێی چی، ده‌سه‌ڵاتمان چییه. ئه‌وه‌ش
یه‌کێکه وه‌ک قازی محه‌مه‌دی.
ئه‌وی شه‌وێ دایکم هه‌ر ده‌روو و ژوورێ کرد و چاوی
له سه‌ر سه‌عات
هه‌ڵنه‌گرت، به‌ڵام که‌س به‌دوایدا نه‌هات. ڕۆژی
دوایه تولحی به‌یانی له خه‌و
هه‌ستاو و هه‌ڵنه‌ستاو بووین خه‌یجه خاتوون خۆی
به ژوورێ داکرد و
گووتی:
_شه‌وی
ئه‌وشۆ خه‌و له چاوم نه‌که‌وتووه. نازانی ئه‌و
سه‌گانه چ
هاتووچۆیه‌ک و ڕمبازڕمبازێنێکیان بوو.
هێنده‌ی پێ نه‌چوو حاجی ژنیش په‌یدا بوو، گووتی:
_سه‌رانسه‌ری
شه‌و چاوم لێک نه‌ناوه. هه‌ر ته‌ماشای کووچه‌م
کردووه. سه‌ری شه‌وێ چه‌ند که‌س چه‌ند که‌س
کێشکێان ده‌دا، نێوه شه‌وێ ئارامتر
بوون، تاریک و ڕوونی به‌یان دیسان له زیادیان دا.
دایکیشم خۆی بێ خه‌به‌ر له وڵاتی نه‌بوو هه‌ر
بۆیه گووتی: _ئاگام
له هه‌موویبووی؛ یه‌کیان ده‌چوو پشت ده‌رگایان
خوێ مات ده‌کرد و یان چاوی له
په‌نجه‌ران ده‌بڕی.
_ده‌ڵێن،
له ساواکی قاقه‌زیان پێ ئیمزا کردوون سه‌ره‌خۆشی
بۆ
دانه‌نێن.
_قوڕیان
به دمی داده‌م، له‌وه‌ش ده‌ترسێن.
خه‌یجه خاتوون هه‌ستا و گووتی:
_ئه‌من
ئه‌وه ده‌ڕۆم، ئێوه‌ش زوو وه‌رن!
زۆری پێنه‌چوو هاته‌وه و گووتی:
_وه‌ڵا
دایکم که‌سیان له ماڵ
نییه، سه‌یزاده‌ش له ماڵ نییه.
هه‌ستین با بڕوێنه گومبه‌زان. ده‌ستووریان پێداون
به دزی به خاکی بسپێرن.
شار چۆل و بێ هه‌ست بوو، کونده‌بووی خه‌م له‌سه‌ری
ده‌خوێند. دوکان
و بازار هه‌ڵگیرابوو، که‌سی وا به ده‌ره‌وه
نه‌بوو، وادیار بوو خه‌ڵک شینی له
ماڵه خۆی ده‌گێڕا.
زۆری نه‌خایاند دایکم و ده‌سته خوشکه‌کانی
هاتنه‌وه و ماڵێ،
سه‌یزاده‌شیان له‌گه‌ڵ بوو. ڕه‌نگی تازیه‌دارانیان
لێنیشتبوو.
_با
بچینه ژوورێ!
_نا،
ناچینه ژوور. له ژوورێ‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه
ده‌بین!
سه‌یزاده:
_هێشتا
شه‌وی مابوو وه‌ده‌رکه‌وتم، له‌وه‌ی زیاتر خۆم
پێڕانه‌گیرا.
که گه‌یشتمه نێوه‌ڕاستی کووچه، "ئیست"یان دام.
ئه‌منیش هاوارم کرد: "نانکه‌رم،
ده‌چم هه‌ویری بشێلم". خۆم گه‌یاندێ، دیتم خه‌ریکن
به‌ره‌و پادگان ده‌ڕۆن.
له‌گه‌ڵیان وه‌ڕێکه‌وتم. له پادگان زۆر به سه‌ر
به‌رزی وه‌ژوور که‌وتین. کابرای
سه‌رهه‌نگی مل پان و داروده‌سته‌که‌ی، که دیتیان
ئێمه هیچ نه شه‌مزاوین و
به‌ئاسایی ده‌ڕوانین. وه‌خت بوو له داخان شه‌ق
به‌رێ. ئاگری تێبه‌ر بوو و هیچی
پێنه‌ما و گووتی:
_زوو
ئه‌م بۆگه‌نه‌ی لێره وه‌لابه‌رن.
په‌ریزاد خانم خۆی لێ ڕاست و چه‌پ کرد و گوڕاندی
:
_ئه‌وه‌ی
بزانه ئه‌وه ته‌نیا برای من نییه، برای هه‌موو
کوردێکی
به‌شه‌ڕه‌فه، ئه‌وه مایه‌ی شانازیمانه...
هه‌موو ژنه‌کان به‌یه‌که‌وه:
_ئه‌رێوه‌ڵا!
ئه‌ی قه‌زای وه سه‌د پیاوی خۆیڕی که‌وێ.
سه‌یزاده چاوێکی به گریانه‌وه و چاوه‌که‌ی تری
به
ڕه‌زایه‌ته‌وه، درێژه به قسه‌کانی داوه:
_له
سه‌رقه‌بران ساواکی و ئه‌رته‌شێکی زۆر بڵاو
ببوونه‌وه. به
خودا له نیسێی خۆیان ده‌ترسان! مه‌یته‌مان به
ئاوی زمزم و عه‌تر و گوڵاو شوشت، بۆ
عه‌تر ئه‌م قه‌برستانه‌ی داگرتبوو، که‌سی نه‌یزانی
به‌کویدا جحێڵان به شووشه
عه‌تره‌و هه‌ڵقوڵین.
که ده‌چووین به خاکی بسپێرین، زارا خانم ڕووی
له ئاسمان کرد و
ناڵاندی:
_*ئاسمان
بۆ ناگری...! بۆ ناگری بۆ منی جه‌رگ سووتاو...*.
هه‌رئه‌وندی ئاهی ئه‌م سگسووتاوه گه‌یشته سه‌ر،
فرمێسکی ئاسمانیش
ڕژایه خوارێ، نم نمی باران ده‌ستی به بارین کرد،
پێمگووت:
_زارا
خانم گیان، ده ئارام بگره، ئه‌وه ئه‌رز و
ئاسمان شه‌ریکی
خه‌متن.
|