|
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
وه‌ڕی‌خستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس ئیمکانی هه‌یه!
2009.01.24
به‌شی
چواره‌م:
دووڕێبازی جیاواز سه‌باره‌ت به ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی
ڕێنێسانس
4-
کورته و ئاکام
(A)
سه‌باره‌ت به لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی کاری
ڕۆژنامه‌وانی
ئه‌لف:بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ڕێنێسانس دوو ڕێباز
هه‌یه.
(a)
یه‌کیان ئه‌وه‌یه ماڵپه‌ڕه‌که
وه‌ک جاران بێ ته‌نیا به‌که‌مێک ئاڵوگۆڕه‌وه.
بۆوێنه هێندێک یارمه‌تی له‌باری پاره‌وه
بدرێ به‌سه و ده‌نا
زۆرتر له‌سه‌ر
خۆبه‌خشین دانرێته‌وه.
(b)
ڕێبازه‌که‌ی دیکه له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی سیسته‌می نوێی
ڕۆژنامه‌وانی دیموکراتانه و کۆمه‌ڵگه‌ی ئوروپایی
و
له‌سه‌ر ژیان و کاروباری
شارومه‌ندی هه‌ڵسوڕاو دانراوه.
ب:
له به‌شێک له نامه‌ی دوکتوراکه‌ی کاک ئه‌میر
حه‌سه‌نپور که
باسی ستانداردکردنی زمانی کوردی وناسیۆنالیزمه،
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر
ڕۆژنامه‌وانی کوردی تێدایه. کاک ئه‌میر
بۆلێ‌حاڵی‌بوون له ڕۆژنامه‌وانی کوردی له
ڕێبازی
(b)
که‌لکی وه‌رگرتووه.
پ: ئێمه خۆمان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو دیتمان که
ماڵپه‌ره‌که‌ی کاک
تاهیر خالدی، دیالۆگ، ماڵپه‌ڕی کاک مه‌جید
ئه‌حمه‌دی دیمانه، و ماڵپه‌ری کاک
قه‌ره‌نی قادری کوردستان‌پڕێس به‌هۆی ئه‌وه‌ی که
زۆرتر له‌سه‌رخۆبه‌خشین دانراوبوو
نه‌یان‌توانی درێژه به‌کاره‌که‌یان بده‌ن ودوای
یه‌ک‌دوو ساڵ داخران.
ت: دامه‌زرێنه‌ری ڕێنێسانسی ئازادی دیموکراتانه
که‌سێکه که له
وڵاتێکی ئوروپایی یان ئه‌مریکایی ده‌ژی و بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته
کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، کولتوری و ئابورییه‌کان
ده‌ست‌ده‌کا به تێکۆشان.
ج: ئه‌و که‌سه ده‌بێ پێوه‌ندی له گه‌ڵ زانکۆ و
کۆمه‌ڵه
دیموکراتانه‌کان هه‌بێ و ده‌نگوباسی تێکۆشانه‌کانی
وان بڵاو کاته‌وه.
ئه‌وانه یه‌کێک له پێداویستییه‌کانی گۆڤارێکی
ئازاده.
چ: گۆڤاری ئازاد یه‌کێک یان که‌سانێک داید‌ه‌نێن
که له تاراوگه
ده‌ژین و ده‌بێ ته‌واو وه‌خت یان نیوه‌وه‌خت یان
چه‌ند کاته‌ژمێر کار بۆ
گۆڤاره‌که‌بکه‌ن.
ح: ڕۆژنامه‌وانه‌کانمان ده‌بێ کاتیان هه‌بێ که
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
خانه‌واد‌ه‌ی خۆیان پێکه‌وه بن واتا نابێ زۆر
له‌کاتی ئازادی خۆیان که‌لک وه‌رگرن
بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی.
ئه‌وان ده‌بێ پێکه‌وه بوون وه‌ک مافێک چاولێ‌که‌ن،
هاوسه‌ر
له‌خانه‌واده‌دا و منداڵ خاوه‌ن ماف و
به‌رپرسیاره‌تین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاره‌که مافی ئه‌ندامانی
خانه‌واده له‌ژێر پێ‌بنێن ، وه‌ک
تاقه‌که‌س توشی شکست بوون.
(B)
نمونه‌یه‌ک له کاروتێکۆشانی شارومه‌ندێک
ئه‌لف:
دایکێک ده‌یه‌وێ بزانێ بۆ منداڵه‌که‌ی خۆی کوشت.
ئه‌و
دایکه
پێوه‌ندی له گه‌ڵ دوو
زانا ده‌گرێ و سمینارێک
له پێوه‌ندیه‌دا
داده‌نێ و هه‌واڵه‌که‌ی له ماڵپه‌ڕه‌کان
بڵاو ده‌کاته‌وه. تاخۆکوشتن هه‌ڵد‌ه‌گیڕی
ئه‌وشێوه‌کاره‌ش ده‌مێنێ.
ڕۆژنامه‌وانه‌کان دێن و ده‌ڕۆن سیسته‌مه‌که
ده‌مێنێ.
ب: ئه‌وشێوه کاره ده‌بێ شێوه‌کاری ئێمه‌بێ له
هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان:
سیاسه‌ت، کولتور وهتد.
پ:
ڕیشه‌سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی
ده‌بێ باس
بکرێ. ڕۆژنامه‌وانی له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی
پیاومه‌زنی وزوڵمی دیکه دانراوه.
1-4-
پێشه‌کی
به‌شه‌کانی یه‌که‌م
، دووه‌م وسێیه‌م له 2009.01.14
،
2009.01.19
و2009.01.21 دا بڵاوبوونه‌وه.
له هه‌ر به‌شه‌دا یه‌ک دوو خاڵ له پرۆژه‌ی
ڕێنێسانسی نوێ‌دا باس
ده‌که‌م.
4-1-
جیاوازی سه‌ره‌کی ژیان له کوردستان و تاراوگه
ئه‌لف: کوردی تاراوگه له ئوروپا و ئه‌مریکا
به‌کاری خۆی ده‌ژی له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتانه. ئه‌و کورده‌کاتێک
ده‌بێته ڕۆژنامه‌وان ناچارنییه بۆ
به‌ڕێ‌چوون به ده‌وڵه‌ت یان حیزبێک هه‌ڵبڵێ چونکه
له‌ووڵاتانه‌دا ده‌وڵه‌ت و حیزب،
ده‌وڵه‌ت ودادگه و له‌شکر وپۆلیس
له‌یه‌کترجیابوونه‌وه.
ب: ڕۆژنامه‌وانی ئازادی کوردی له سیسته‌مێکی
ئاواداده‌مه‌زرێ.
له‌سیسته‌مێکی ئاوا کوردی تاراوگه فێر‌بووه که
له‌ڕێی قانون و خه‌باتی سیاسی و
پاڕله‌مانی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌مافه‌کانی
بگا، نه‌ک به‌شێوه‌ی نهێنی و
پیلانگێڕان و کوشتن و تاڵان‌کردنی بانکه‌کان.
شێوه‌کانی ده‌سته‌ی دووم له له‌خه‌باتی
ڕادیکاڵانه‌دا به‌کاری پۆزه‌تیڤ داده‌نرێن
وحه‌ولد‌ه‌درێ که هه‌مووکه‌س بۆگه‌یشتن
له مافه‌کانی له‌شێوه‌ی واکه‌لک وه‌رگرێ.
پ: قسه‌ی
من ئه‌وه‌یه که ئێمه‌که کاری کولتوری
دیموکراتانه‌ی
ئازادانه ،ڕۆژنامه‌وانیشی له‌گه‌ل بێ ، ده‌که‌ین
ده‌بێ خۆمان ساغ‌که‌ینه‌وه. ده‌بێ
پڕۆژه‌یه‌کی گشتییمان هه‌بێ که
له‌هه‌مووکۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌کاربێ. وڵامی من بۆ
کاک
سالم ئه‌وه‌یه، کاری ئێمه هه‌رئێستا ده‌ست‌پێ
ده‌کا. هه‌رئێستا ئینسانێک هه‌یه که
له تاراوگه‌یه
کرێکار یان مووچه‌خۆره، ئه‌وکه‌سه کورده و
پێویستی به گۆڤاری خۆشی
هه‌یه. ده‌بێ ئێمه‌نه‌خشه‌یه‌کی گشتی مان هه‌بێ
نه‌ک بۆیه‌ک ساڵ به‌ڵکو بۆکار له
هه‌لومه‌رجی ئوروپادا.
4-2-
نمونه‌یه‌ک
ئه‌لف: دایک (بێهجه‌ت خالیدی)
و با‌بێک (فاروق ته‌وه‌کولی) هه‌ن که
کوردی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان (ئێران)-ن
وزیاتر له بیست‌ساڵه هاتوونه سوید، لێره
درێژه‌یانداوه به‌خو‌یندن و کاریان هه‌یه و
منداڵێکیشیان هه‌بووه به‌ناوی ئارێز که
له 1984 له سلێمانی له‌دایک بووه و له‌سوید
گه‌وره ده‌بێ و ده‌خوێنێ و له 2009
داخۆی ده‌کوژێ.
ب: دایکی ئارێز وه‌ک دایک و هه‌ڵسوڕاوێکی
سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی
زانست و ڕۆشنگه‌ری ده‌ست‌پێده‌کان به سه‌فه‌رێک
بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ بۆچی کوڕه‌که‌ی
توشی خه‌مۆکی بوو و بۆچی خۆی کوشت. چۆن یارمه‌تی
گه‌نجی دیکه بدا که توشی
به‌سه‌رهاتی وانه‌بێ.
پ:
بێهجه‌ت
به‌یارمه‌تی هاوڕێیان و خزم‌وکه‌س
یه‌که‌م سمینار بۆ
لێکۆلێنه‌وه له‌سه‌ر خه‌مۆکی و خۆکوشتن سازده‌کا
و دوو زانای ده‌روون‌ناسیش بانگ
ده‌گا.
ت: هه‌واڵی سمیناره‌که له ڕێنێسانس، هه‌ڵوێست و
ڕادیۆزایه‌ڵه بڵاو
ده‌بێته‌وه.
4-2-1-
چۆن دایکه‌که ده‌توانێ تێکۆشانه‌که‌ی درێژه
پێ‌بدا؟
ئه‌لف: وه‌ک شارومه‌ندی وڵاتێکی ئوروپایی بێهجه‌ت
زانای هێناوه و
باسه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ب: پله‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه که پڕۆژه‌یه‌ک دانرێ که
دایمه باسی
خه‌مۆکی بکرێ و ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی گه‌نجی کورد
بدرێ که خۆی نه‌کوژێ. واتا
گۆڤارێکی دایمه‌ی ئازادمان پێویسته نه‌ک بۆساڵێک.
پ: له وڵاتی ئوروپایی به‌یارمه‌تی زاناکان و
زانکۆکان هاسانتر
ده‌کرێ پڕۆژه‌دانرێ.
ت: بۆوێنه بێهجه‌ت و هاوڕێکانی ده‌توانن ببن به
ئه‌ندام له
کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس و به‌یارمه‌تی زاناکان و دایک
و باوکه‌کان پڕۆژه دانێن بۆ
یارمه‌تی گه‌نجه‌کان.
ج: ده‌بێ شارومه‌ندان وشیارکرێنه‌وه و حیزبه‌کان
ناچارکرێن که
ئه‌وباسه وه‌ک باسێکی گرینگ دانێن و یارمه‌تی
گه‌نجه‌کان بده‌ن.
چ. پرسه‌که هه‌رپرسی کورد نییه له تاراوگه و پرسی
خه‌ڵکی سویدیشه و
له چواربه‌شه‌کانی کوردستانیش دیارده‌ی واهه‌یه
و له باقی شوێنه‌کانی
دنیایه‌ش.
4-3-
بۆچوونه‌کانی به‌ڕێز سالم له ڕێنێسانسدا
له‌ژێر وتاری"هه‌وڵێ و‌ه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس له
ئارادایه، سایته‌که ده‌کرێته
موڵکی گشتی"
بۆچوونی
یه‌که‌م:
سالم
به‌رێوه‌به‌رانی رێنسانس له یه‌که‌م راگه‌یاندنی
خۆیاندا کوتیان که :به‌هۆی
سه‌رقاڵبوون به کاروباری دیکه‌وه، که
پێوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه
کارگێڕه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێنێسانسه‌وه هه‌یه،
له‌م کاته‌وه وه‌شانی ئاساییمان
ڕاده‌گرین . که‌چی ئه‌و جاره‌یان ناراسته‌وخۆ باس
له موشکلی ئابوری ده‌کردرێ ، که
من پێم وایه مافی خۆیانه و ته‌نانه‌ت دیمانه‌ش که
داخرا یه‌کێک له هۆیه‌کانی هه‌ر
ئه‌و شته بوو
.
به‌ڵام
بروای من
بۆ شه‌فافتر بونی گرفته‌که وا دروستر بوو ، پێشتر
رێنسانس
رایگه‌یاندبا که له باری ماڵییه‌وه ئیمکانی درێژه
دان به کاریان نیه و به شێوه‌ی
ئابونه و یارمه‌تی خه‌ڵک درێژه به کاری خۆیان
ده‌ده‌ن ، پاشان یارمه‌تی نابێته
ئابونه ، ئابونه ئه‌وه‌یه که که‌سێک ده‌بێته
ئه‌ندام بڕه پاره‌یه‌کی دیاری کراو بۆ
ئه‌و کاره ته‌رخان ده‌کا و له به‌رامبه‌ریشدا شتێک
به ده‌ست دێنێ
لانی که‌م ته‌نیا
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌ندامن مافی خوێندنه‌وه‌ی
رێنسانسیان ده‌بێ که بێ شک ئاوا رێنسانس
پێگه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا، به‌ڵآم یارمه‌تی
پاره‌یه‌کی دیاری کراو نیه ، به بروای
من رێنسانس بکه‌نه ساڵانه ، له پێشدا له رێگای
یارمه‌تی بودجه‌ی ئه‌و ساڵه ته‌رخان
بکه‌ن جا ئه‌و کات ده‌ست بکه‌ن به‌کار
بۆچوونی دووه‌م:
سالم
بۆ کاک جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور ،
ئێوه له خاڵی ب دا ده‌ڵێن که (: دیاره
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌کان و
ڕۆژنامه‌وانه‌کان ده‌بێ به‌ڕێ‌بچن و موچه‌یان
هه‌بێ. ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ک
له‌سه‌ر‌وه‌باسم کرد"به‌شێکی"
به‌شێوه‌ی دانی ئه‌ندامه‌تی له‌لایه‌ن
ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌توانن ده‌کرێ.) . ئه‌گه‌ر
قه‌راره به‌رێوه‌به‌ری رۆژنامه و
رۆژنامه‌وانان موچه‌یان هه‌بێ ، ده‌بێ ئه‌و
نوسه‌رانه‌ش که بابه‌تی جۆراجۆری
فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و سیاسی له رێنسانسدا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه پاره وه‌ربگرن ، که
دیاره وه‌ها پرۆژه‌یه‌ک ئه‌نجامی شکست ده‌بێ ، به
براوی من پێش هه‌موو شتێک رێنسانس
پاره‌ی یه‌ک ساڵ وه‌شانی ماڵپه‌ره‌که له رێگای
یارمه‌تی ئازادانه
کۆ بکاته‌وه ئه‌و
کات وه‌ک پێشوو کاری خۆی درێژه بدا ، له‌ماوه‌ی
ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا ده‌کرێ
پێشنیاره‌کانی جه‌نابت بخرێته به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه تا بزانین ئه‌نجامی به کوێ
ده‌گا ، چونکه پرۆژه‌ی وا بۆ کۆمه‌ڵی مه کوت و پڕ
وه‌رگرتنی هاسان نیه و هه‌ر وه‌ک
ده‌بینن له ئێستاوه رێنسانس تاوانبار ده‌کرێ به
سواڵ کردن ، فریودانی خه‌ڵک و هتد
.
بۆ کاک جه‌بار مه‌ریوانی ،هیچ ، مینه ، مام
قه‌له‌نده‌ر ، مه‌ریوان و
...
کاکه ئێوه به کام به‌ڵگه رێنسانس تاوانبار ده‌که‌ن
؟ راوه‌ستن بزانن ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌ی باسی لێ کراوه به کوێ ده‌گا ، جا
ئه‌گه‌ر دیت‌و خه‌لافێک روی داوه به
به‌ڵگه‌وه وه‌رنه مه‌یدان
و رۆشنگه‌ری له سه‌ر کاره‌کانی رێنسانس بکه‌ن
، ئه‌و
به‌رێزانه‌ی رێنسانس به‌رێوه ده‌بن له ئروپا
ده‌ژین و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پاره کۆ
کردنه‌وه بێت رێگای دیکه زۆره ،
پێوست ناکا له رێگای کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و کاره
بکه‌ن ، به قه‌ولی کورد ده‌ڵێ ، ئه‌گه‌ر گوڵ نین
دڕکیش مه‌بن
ده‌توانی له ڕای خۆت له‌مباره‌وه ئاگادارم بکه‌ی
|